الموضوع: هۆکاری تەقینەوە مێژووییە یەک بەدوای یەکە گەورەکانی خۆرو شەفەقی هەسارەیی جیهانی هۆشداریەکە بۆ بەشەر لە خراپەیەکی پەرش و بڵاو بە کەمێک پێش ئەوەی چینی هەسارەی سەقەر لە ئاسمانی هەسارەی زەوی بکەوێتە سەر چینی هەسارەی زەوی جا گیرانێکی ئاسمانی گەورەی چاوەڕوا

1

هۆکاری تەقینەوە مێژووییە یەک بەدوای یەکە گەورەکانی خۆرو شەفەقی هەسارەیی جیهانی؛ هۆشداریەکە بۆ بەشەر لە خراپەیەکی پەرش و بڵاو بە کەمێک پێش ئەوەی چینی هەسارەی سەقەر لە ئاسمانی هەسارەی زەوی بکەوێتە سەر چینی هەسارەی زەوی جا گیرانێکی ئاسمانی گەورەی چاوەڕو

-1-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - ذو لقعدە - 1445 کۆچی
15 - 05 - 2024 زایینی
07:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=448901
___________


هۆکاری تەقینەوە مێژووییە یەک بەدوای یەکە گەورەکانی خۆرو شەفەقی هەسارەیی جیهانی؛ هۆشداریەکە بۆ بەشەر لە خراپەیەکی پەرش و بڵاو بە کەمێک پێش ئەوەی چینی هەسارەی سەقەر لە ئاسمانی هەسارەی زەوی بکەوێتە سەر چینی هەسارەی زەوی جا گیرانێکی ئاسمانی گەورەی چاوەڕوانکراو ڕووبدات، جا ئایا کەسێک هەیە پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت؟!


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، بەوپەڕی کورتی دەڵێم: من زۆر سورو پێداگرم لەسەر ئەوەی بەر لە ڕووداوەکە پێم ڕاگەیاندوون بەوەی هۆکاری تەقینەوە مێژووییە یەک بەدوای یەکە گەورەکانی ئێستا - ئەوەی لەمەودواش دێت گەورەترە - بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزاوەیە لە باشوری زەوی و باشوری خۆر جا بووەتە هۆی دەرکەوتنی شەفەقێکی جەمسەری هەسارەیی مێژوویی جیهانی بە کەمێک بەر لەوەی چینی هەسارەی سەقەر بکەوێتە سەر چینی هەسارەی زەوی بۆ بەڕاستگەڕانی گیرانێکی ئاسمانی گەورەی چاوەڕوانکراو، جا ئایا کەسێک هەیە پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت؟! وە مژدەش بە پشتهەڵکەران لە قورئانی گەورە دەدەم بە سزایەکی بەئێش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ ‎﴿١٦﴾‏ وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ‎﴿١٧﴾‏ وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ ‎﴿١٨﴾‏ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ‎﴿١٩﴾‏ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٢٠﴾‏ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ‎﴿٢١﴾‏ بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُكَذِّبُونَ ‎﴿٢٢﴾‏ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ‎﴿٢٣﴾‏ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎﴿٢٤﴾‏ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونِۭ ‎﴿٢٥﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الانشِقَاقِ].

دواتریش دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
2

-2-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
08 - ذو لقعدە - 1445 کۆچی
16 - 05 - 2024 زایینی
07:50 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=449090
__________


خۆر بەهۆی گەرمای هەسارەی سەقەر بەدەست گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکانەوە دەناڵێنێت، جا کەی لە هەواڵەکەی مەحکەمی قورئانی گەورە تێدەگەن؟!


بەناوی اللە ی زاڵی دەسەڵاتدار بەسەر زۆردارو ستەمکاران لە دنیاو دوایی..

ئەی کۆمەڵی گەلانی بەشەر، قورئانی گەورە بەڕاستدابنێن و دەستی پێوە بگرن؛ جا سوێند بە اللە وتاللە وبالله ی گەورە زانایانی کەش و هەوا بەهۆی گریمانە نازانستیەکەیانەوە ئێوەیان بە گومڕاییەکی دوور گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بەوەی گوایە هۆکاری بەرزبوونەوەی گەرمای هەسارەی زەوی بەهۆی گازە کاربۆنیەکانی کارگەکانی بەشەرو ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەکانیانەوەیە، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە؛ هۆکاری ئەو گۆڕانکاریە کەش و هەواییانە چیە کە خۆر خۆی بەدەستیەوە دەناڵێنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی گەرمیەکەی مەگەر تەنها بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرەوە نەبێت - کە گەرمیەکەی زۆر لە خۆر توندترە - جا پلەی گەرمی ڕۆژەکەی بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزکردۆتەوە؟! وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت کاتێک خۆر درک بە مانگ دەکات جا لە سەرەتای مانگەکە بەدوایدا دێت جا هیلال بەر لە گیرانی خۆر لەدایک دەبێت جا لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا بووە بە هیلال؟! جا چەندە درک کردنی خۆر بە مانگ لە زۆرێکی مانگەکان دووبارە بوویەوە وەک هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەشەر جا بەدر بەر لە شەوی ناوەڕاستی مانگەکە تەواو دەبێت بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر وەکو هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەشەر بۆ ئەوەی دەیەوێت پێش بکەوێت یان خۆی دوابخات، وە نیشانەو ئاگادارکردنەوەکان سود بە گەلێک ناگەیەنن کە باوەڕ ناهێنن بەوەی اللە خۆی زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، یان پەرستراوێکیان هەیە تا لە سزا سەختەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ڕێگریان لێبکات ئەی ئەو گەلەی ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە و کتێبەکەی قورئانی گەورەیە وە دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە اللە ش ناهێڵێت و بۆ خەڵکی جیهان نورەکەی تەواو دەکات و بەسەر هەموو ئایینەکاندا دەریدەخات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە بە هەسارەی سزای سەقەر مژدە بەوانە دەدەم کە خۆیان و ئوممەتەکانیشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؛ کە بانگی ئەو کەسە دەکات ستەم و دەستدرێژی دەکات - جا بە دایکە دۆزەخیەکەیان مژدەیان لێبێت؛ کە بەندینخانەکەی اللە یە، وە چوزانی بەندینخانەکەی اللە چیە؛ ئەمە ئاگرە گەورەکەی اللە سەقەرە کە سوتەمەنیەکەی خەڵکی و بەردە، حەوت بەشی هەیە کە دەرگای بەهێزی هەیەو لەسەریان داخراوەو لەدۆزەخدا بە ستونی درێژەوە دەبەسترێنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَٰهُمْ سَعِيرًا ‎﴿٩٧﴾‏} صدق الله العظيم [ الإسراء].

بۆ هەر دەرگایەکیشی بەشێکی دیاریکراو هەیە - لەوانەی لە وڵاتدا ستەمیان بەرپاکرد، جا خراپەو تێکدەری زۆریان تێدا ئەنجامدا، دواتریش دەزانن اللە بێئاگا نیە لەوەی ستەمکاران دەیکەن، جا لەڕاستیدا اللە هەسارەی سەقەری ناردووە، ئەمەش بەسیانە کە دایکە دۆزەخیەکەیانە؛ ئەوکەسانەی دەستدرێژی و ستەم و زۆرداریان کردووە بانگ دەکرێن بۆی، دواتریش دەزانن اللە چی بەو تاوانکارانە دەکات کە لە وڵاتدا ستەمیان بەرپاکرد، جا خراپەو تێکدەری زۆریان تێدا ئەنجامدا بەڕاستی پەروەردگارم لە کەمین دایە بۆیان، بەڵام ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە: خۆتان بە باوەڕهێنان بە قورئانی گەورەو دەستگرتن بە مەحکەمی قورئانی گەورە ڕزگار بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ‎﴿٢٥﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنفال].

وە ئەی گەلی موسڵمانان و سەرجەم گەلانی خەڵکی جیهان، ڕاکەن بۆ لای اللە من ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام لە سزا بەئێشەکەی، وە داوای لێخۆشبوون لە اللە بکەن و بە گەڕانەوەیەکی ڕاست و دروست بگەڕێنەوە بۆ لای، وە بەتەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن و لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن.

وە ئەی گەلی باوەڕدارانی فەڵەستین، بە شەهیدەکانتان مەڵێن ئەوان لەلای اللە شەفاعەتکارتانن و نیازتان بە ڕەحم و میهرەبانیەکەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر هەبێت، وە دەست بە اللە وە بگرن و ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەڕاستدابنێن: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ‎﴿٥١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].

"ئەی اللە بە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بیناو بەرچاوڕوونیان بکەو لێیان خۆشبەو ڕەحمیان پێبکەو بە سەرکەوتنێکی بەتواناو دەسەڵاتدارانە سەریان بخە، ئەی اللە گەرمای سزاکەتیان لەسەر ساردو سەلامەت بکە هەروەک چۆن ئاگرت لەسەر ئیبراهیم ساردو سەلامەت کرد بە ڕەحم و میهرەبانیەکەی خۆت ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئەی اللە من تۆ دەکەم بە شاهێد بەوەی تۆم بەڕاستداناوە لەوەی دواتر پلەکانی گەرمی وا بەرز دەکەیتەوە بەشێوەیەک (ئەوانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە) حسابیان بۆی نەکردووە، اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن".

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە جا تۆ زاناتری ئەوان بە چی لە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان تێدەگەن پاک و بێگەردی بۆ تۆ بەڕاستی تۆ شارەزاو بینایت بە بەندەکانت.

پاک و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

بانگەوازکاری لای اللە؛ بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة