الموضوع: گشتی و گرنگ بۆ سەرجەم جیهان؛ بۆ هەموو بەشەر بەموسڵمان و کافرەوە..

1

گشتی و گرنگ بۆ سەرجەم جیهان؛ بۆ هەموو بەشەر بەموسڵمان و کافرەوە..

ئیمام نناصر محمد یەمانی
07 - ذو القعدة - 1441 ک
28 - 06 - 2020 م
1:27 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
___________


گشتی و گرنگ بۆ سەرجەم جیهان؛ بۆ هەموو بەشەر بەموسڵمان و کافرەوە..

بەناوی خودای لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترو لەهەموو بە بەزەییەکان بە بەزەییتر، پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وەپەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوەی کەوا فریشتەکانی لەنور دروستکردووەو جنەکانیشی لەئاگر دروستکردووە وە مرۆڤیشی لە قوڕێکی خەستی وەکو فەخفوری دروستکردووە ئەوەی کەوا جوڵەی هاتووچۆی خورو مانگی بەدەستە وەباران دەبارێنێت و درەخت دەڕوێنێت؛ پەروەردگاری ئەوەی کەوا دەڕوات لەسەرپێ یان دەفڕێت لە بچوکترین زیندەوەر (بعوضة) و لەسەرووی ئەویشەوە؛ کەئەوەتان بریتیە لەخودای تاک و قەهار پەروەردگاری نێردراوو پێغەمبەرەکان لەیەکەمیانەوە بۆ دواهەمینیان محمد پێغەمبەری خودا؛ وەپەروەردگاری مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خوداو بەندەکەی ناصر محمد، صەلاواتی خودا لەسەر هەموو ئەوانەی کەوا ئیمانیان بەتاک و تەنهایی خودا هێناوە بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەرجەم بەندەکانی لە مەلەکوتەکەی خودا لەسەرەتاو لەکۆتایی وە لەمەلەئی ئەعلای جیهانی سەروو تاکو ڕۆژی دوایی، أمّا بعد..

ئەی گەلی بەشەر، لەخودای تاک و قەهار بترسن و گوێڕایەڵی فەرمانەکەی بکەن لە محکەمی زیکرەکەی قورئانی گەورەی پەیامی خودا بۆ هەموو خەڵکی جیهان بەمرۆڤ و جنەوە هەموویان؛ کەوا کۆکراوەی سەرحەم کتێبەکانی پێغەمبەرانی خودایە بەئایینی ئیسلام بۆ خودای پەروەردگاری هەموو جیهان، وەئەوەی کەوا جگە لە ئیسلام شوێن دینێکی تر بکەوێت جا ئەوە هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت وەلە دواییشدا لە خەسارەتمەندو دۆڕاوانە، جا بگەڕێنەوە بۆ لای خودای پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش وەتەسلیمی بن و بیپەرستن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەسێکی بۆ دابنێن وە ئیمان بهێنن بەخوداو پێغەمبەرەکانی و گوێڕایەڵی خودا بکەن و شونی ئەوە بکەون کەوا خودا دایبەزاندووە بۆ دواهەمین پێغەمبەرەکانی و نێردراوەکانی پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد پێغەمبەری خودا، وەملکەچ بن بۆ خەلیفەو بەندەکەی خودا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەر لەوەی خودا دەرگای سزایەکی بەئێشترو توندترتان لێبکاتەوە زیاد لەسەر ئەوەی کەوا ماندووی کردوون لە سزای نموونەی (بعوضة) ی شاراوی نەبینراوی ئاڕاستەکراوی بچوکترین سەربازەکانی خودا لە محکەمی قورئانی گەورە وەکو تەحەددایەک لەخوداوەو نموونەیەکی تازە لەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ لە بچوکترین سەربازەکانی خودا لەکتێبدا؛ کە تەحەددایەکە لەخودای خاوەن تۆڵەی توندو بەهێز کەوا هیچ ڕێگایەک نیە بۆ دەربازبوون لێی کە برییە لەبچوکترین سەربازەکاای خودا لە کتێبداو ئێوە بەزانستەکەی نازانن.

ئەی گەلی هەموو جیهان، ئایا دەزانن کەوا هەربۆ خودایە هەموو سەربازەکانی ئاسمانەکان و زەوی لە (بعوضة) ی شاراوەوە لە بچوکترین پۆلەکانی مێشوولەی زیرەک و ئەوەی لەسەرووی ئەوەشەوەیە؟ کەوا ئەو خودایە فەرمانی پێکردووە کە دروستی کردووە بەوەی کەوا هەموو خەڵکی جیهان ملکەچ بکات تاکو گوێڕاێەڵی فەرمانی بەندەی خوداو خەلیفەکەی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بکەن، هەمیشە سوریشم لەسەر ئەوەی هیچ کات شتێک نەڵێم لەسەر خودا تەنها حەق نەبێت، وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنەکەی خودا لە محکەمی قورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { ۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا یَسۡتَحۡیِۦۤ أَن یَضۡرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوۡقَهَاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ فَیَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۖ وَأَمَّا ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ فَیَقُولُونَ مَاذَاۤ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَـٰذَا مَثَلاًۘ یُضِلُّ بِهِۦ كَثِیرًا وَیَهۡدِی بِهِۦ كَثِیرًاۚ وَمَا یُضِلُّ بِهِۦۤ إِلَّا ٱلۡفَـٰسِقِینَ ۝ ٱلَّذِینَ یَنقُضُونَ عَهۡدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مِیثَـٰقِهِۦ وَیَقۡطَعُونَ مَاۤ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦۤ أَن یُوصَلَ وَیُفۡسِدُونَ فِی ٱلۡأَرۡضِۚ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡخَـٰسِرُونَ ۝ كَیۡفَ تَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمۡ أَمۡوَ ٰ⁠تًا فَأَحۡیَـٰكُمۡۖ ثُمَّ یُمِیتُكُمۡ ثُمَّ یُحۡیِیكُمۡ ثُمَّ إِلَیۡهِ تُرۡجَعُونَ }صدق الله العظيم [البقرة: 26 - 28].
واتە/ به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیەو شەرم نیە به‌لایه‌وه کە نموونه‌ بهێنێته‌وه بە بچوکترین زیندەوەر (بعوضة) له‌وەش گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چاک ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات وە جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات (26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن ئا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن (27) چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه مردن خوا جا زیندووی كردنەوە پاشان ده‌تانمرێنێت و پاشان زیندووتان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌ (28).

{ قَالُوا۟ رَبَّنَاۤ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَیۡنِ وَأَحۡیَیۡتَنَا ٱثۡنَتَیۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِیلٍ ۝ ذَ ٰ⁠لِكُم بِأَنَّهُۥۤ إِذَا دُعِیَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن یُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُوا۟ۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِیِّ ٱلۡكَبِیرِ } صدق الله العظيم [غافر: 11 - 12].
واتە/ وتیان په‌روه‌ردگارا تۆ دووجار ئێمه‌ت مراندووەو دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه ئایا ڕێبازێک نیه‌ بۆ دەرچوون و ڕزگاریمان؟ (11) ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌‌وه‌یه‌ به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها (بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن) ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن ئێستاش فه‌رمان هه‌ر فەرمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (12)ٚ.

وەئەی گەلی بەشەر، ئایا نازانن بەوەی کەوا سەربازەکانی ئاسمانەکان و زەوی هەر بۆ خودایە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِیزًا حَكِیمًا } صدق الله العظيم [الفتح: 7].
واتە/ هه‌رچی سه‌ربازان هه‌یه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خودایە هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و دانایه.

وەهۆکاری ئەوەی کەوا خودا تەحەدداتان دەکات بە بچوکترین دروستکراوەکانی لەسزای نزم ئەوە بەهۆی پشتهەڵکردنتانە وە بەهۆی خۆبەگەورەزانینی دوژمنەکانی خودایە لەئێوە ئەوانەی کەوا لە خۆ بەزل زانی دان و لوت بەرزن لە زەوی و دژایەتیکەرن بۆ دینەکەی خوداو کتێبەکەی قورئانی گەورە، جا واگومانیان بردووە کەوا ئەوان هێزێکن نابەزێندرێن وەدەیانەوێت کەوا نورەکەی خودا بکوژێننەوە جا خوداش تەحەددای کردن بێ ئەوەی بشزانن بە بچوکترین سەربازە شاراوە نەبینراوەکانی لەبەر بچوکی قەبارە ئاڕاستەکراوەکەی لەکتێبدا، کەوا لەهەموو بارودۆخە ئاووهەواییە جیاجیاکاندا دەژی لە ساردو سڕی توند وەلە گەرمای توند وەلە بارودۆخی ئاووهەوای ئاسایی وەکو موعجیزەیەک لەخوداوە؛ لەهەموو وەرزێکی زەویدا لە پانتایی و درێژیدا دەژی؛ کەوا بوونەوەرێکی زیندووی تازەیە وە نموونەیەکی تازەیە لە پۆلەکانی مێشوولە، بەڵکو لە بچوکترینیانە لەقەبارەدا کەوا بچوکترین مێشوولەی خوێنە (بعوضة الدّم) ئەی نەوەی ئادەم؛ کەئەوەتان بریتیە لە سزای هوبەش (الرِّجز) لەکتێبدا ئەوەی کەوا خودا فیرعەون و سەربازەکانی پێ ملکەچ کرد، بچووکە لەقەبارەیداو گەورەیە لەزەبرو لێدانەکەی، بەڵکو زەرەرو زیانی توندترە لە لافاوو گەردەلول و کولەو ئەسپێ و بۆقەکان؛ بەڵکو بریتیە لە خوێن نەخۆشیەکی ڕاستەوخۆ تووشی نەوەی ئادەم دەبێت لەسزایە نزمەکان بۆ پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی خودا، وەهەر ئایەت و نیشانەیەکیشیان نیشان بدەین ئەوا گەورەترە لەوەی پێش خۆی کەوا بریتیە لە ئایەت و نیشانەی پێکچوو جیاواز لە زەبرو لێدانەکەو تووشکردنەکان کەوا خودا پشتگیری پێ لەهەموو پێغەمبەرێک کردووە جا گەلەکانیان پێی تووشی سزای نزم بوون، جا پێغەمبەرەکانیش پێیان وتوون بەڕاستی ئەوە سزای هاوبەش (رجز) تان بەسەردا درا لەسزای پەروەردگارەکەتان کەوا بریتیە لە سزای نزم بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە جا تاکو داوا بکەن لەخودا بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن، جا ئەوانیش خۆیان بەزل و گەورە گرتووە هەتا ئەوکاتەی کەوا ناخۆشی و بەڵاکانیان لەسەر توندتر بۆتەوە لەزۆری تووشکردنەکان و لەوەی کەوا خودا ویستبێتی لە مردووان پاشان داوایان کردووە لەخودا بەتەنها بە ملکەچی و گوێڕایەڵی و دڵسۆزی و زەلیلیەوە جا بەڵێنیان بەپەروەردگارەکەیان داو بەوەی کەوا شوێنی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون بەوەی کەوا ئەو سزایەیان لێ لابدات کەوا زەرەرو زیانی تووشکردوون، جا خوداش وەڵامی داونەتەوەو ئەو زەرەرو زیانەی تێیدابوون لێی لابردوون جا فەرمانی بەو سەربازانەی کردووە کەوا بەسەریاندا درابوو لەزەویەکەیان بە جێهێشتنی زەویەکەیان جا خودا شیفای داون، بەڵام بەداخەوە،..لەدوای ئەوەی کەوا چاکبوونەتەوە لەوەی کەوا تووشی ببوون وتوویانە ئەوە بەتەنها دەردو درم و پەتایەک بوو کەوا لەڕاستیدا تووشی باوک و باپیرانیشمان بووە لە پێشترداو شیفاشیان بۆ هاتووە لەپێش ئێمەدا، خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَا فِی قَرۡیَةٍ مِّن نَّبِیٍّ إِلَّاۤ أَخَذۡنَاۤ أَهۡلَهَا بِٱلۡبَأۡسَاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ لَعَلَّهُمۡ یَضَّرَّعُونَ ۝ ثُمَّ بَدَّلۡنَا مَكَانَ ٱلسَّیِّئَةِ ٱلۡحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدۡ مَسَّ ءَابَاۤءَنَا ٱلضَّرَّاۤءُ وَٱلسَّرَّاۤءُ فَأَخَذۡنَـٰهُم بَغۡتَةً وَهُمۡ لَا یَشۡعُرُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 94 - 95].
واتە/ له هیچ ئاوەدانی و شارو وڵاتێکدا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بەدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و ناخۆشی گیرۆده کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌و کڕوزانەوە بەدڵسۆزی (بۆ خودا) (94) پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان نەدەکرد (95).

بەڵکو لەسزای نزمدا پلەی چۆراوجۆر هەیە، وەبۆ هەریەکێک پلەی جۆراوجۆر لەسزا هەیە لەوەی کردوویانە بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن، وەئایا خودا بۆ چ شتێکی تر تووشی کردوون بەوە تەنها وەکو ئاگادارکردنەوەیەک نەبێت بۆیان تاکو لەناویان نەبات بەسزایەکی گەورەتر هەموویان لەکاتێکدا بێباوەڕن؟ بەڵام بەداخەوە..لەدوای ئەوەی کەوا ملکەچ بوون بۆلای پەروەردگارەکەیان و لێ پاڕاونەتەوە بەدڵسۆزی گریاون خودا ڕەحمی پێکردوون جا ئەوەی لێ لاداون کەوا لەسەریان بووە جا لەدوای ئەوە ئەوان پەیمانیان شکاندووەو لەسنور ترازاون و چوونەتەوە دۆخی جاران و دڵیان ڕەق بووە لەدوای ملکەچ بوون و پاڕانەوەکە بەدڵسۆزی! خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَاۤ إِلَىٰۤ أُمَمٍ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَـٰهُم بِٱلۡبَأۡسَاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ لَعَلَّهُمۡ یَتَضَرَّعُونَ ۝ فَلَوۡلَاۤ إِذۡ جَاۤءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُوا۟ وَلَـٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَیَّنَ لَهُمُ ٱلشَّیۡطَـٰنُ مَا كَانُوا۟ یَعۡمَلُونَ ۝ فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَیۡهِمۡ أَبۡوَ ٰ⁠بَ كُلِّ شَیۡءٍ حَتَّىٰۤ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَاۤ أُوتُوۤا۟ أَخَذۡنَـٰهُم بَغۡتَةً فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام: 42 - 44].
واتە/ سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون) تووشی تاڵاوو به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه‌و بکڕوزێنەوە بەدڵسۆزی (42) ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات بۆ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد بەدڵسۆزی (بۆ خودا) به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد (43) ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون (44).

وەهەیانبووە کەوا سزای داون بە گەردەلول و گێژەڵوکەی دەریایی کەوا ئەوان لە دەریادابوونە جا شەپۆڵی دەریایان بۆ هاتووە لەهەموو شوێنێکەوە لەهەر چوار ئاڕاستەوە جا واگومانیان بردووە بەوەی کەوا بەڕاستی ئیتر گەمارۆدراون وەئەوان وا نقوم دەبن بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرەکەیان بەبیر هاتۆتەوە بەوەی کەوا داوا لەخودا بکەن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن کە ئەی خودایە ئەگەر ڕزگارت کردین لەوە ئەوا سوێند بەخودا لەسوپاسگوزارە شوێنکەوتووەکان دەبین بۆ بانگەشەکارەکەی خودا، لەبەرئەوەی هەیانبووە کەوا خودا سزای داون بە ترس و تۆقینی نقوم بوون لە دەریادا لەگەشت جا دڵەکان گەیشتوون بە گەروو لەسەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەرێک بۆیان، خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَإِذَاۤ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةً مِّنۢ بَعۡدِ ضَرَّاۤءَ مَسَّتۡهُمۡ إِذَا لَهُم مَّكۡرٌ فِیۤ ءَایَاتِنَاۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسۡرَعُ مَكۡرًاۚ إِنَّ رُسُلَنَا یَكۡتُبُونَ مَا تَمۡكُرُونَ ۝ هُوَ ٱلَّذِی یُسَیِّرُكُمۡ فِی ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۖ حَتَّىٰۤ إِذَا كُنتُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ وَجَرَیۡنَ بِهِم بِرِیحٍ طَیِّبَةٍ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَاۤءَتۡهَا رِیحٌ عَاصِفٌ وَجَاۤءَهُمُ ٱلۡمَوۡجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوۤا۟ أَنَّهُمۡ أُحِیطَ بِهِمۡ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخۡلِصِینَ لَهُ ٱلدِّینَ لَىِٕنۡ أَنجَیۡتَنَا مِنۡ هَـٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّـٰكِرِینَ ۝ فَلَمَّاۤ أَنجَىٰهُمۡ إِذَا هُمۡ یَبۡغُونَ فِی ٱلۡأَرۡضِ بِغَیۡرِ ٱلۡحَقِّۗ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغۡیُكُمۡ عَلَىٰۤ أَنفُسِكُمۖ مَّتَـٰعَ ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَاۖ ثُمَّ إِلَیۡنَا مَرۡجِعُكُمۡ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ }[يونس: 21 - 23].
واتە/ کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ پێیان بڵێ خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پيلاندا به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن (21) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات هەتا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی ئارام و هێواش و چاکەوە هه‌مووان دڵخۆشن پێی ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێزو سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به ئیخلاصی و‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت بۆیه به‌دڵسۆزیه‌وه ده‌ڵێن سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو له‌م ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌ (22) جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد (23).

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: جا ئەوە کێ بایەکی هێواشی چاکی بۆ ناردوون پاشان پلەکەی بەرزکردۆتەوە بۆ گێژەلووکەو گەردەلول؟ وەئەوە کێیە کەوا گێژەڵوکەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بایەکی هێواش و چاک لەدوای ئەوەی کەوا داوا لەخودا دەکەن بەوەی کەوا ڕزگاریان بکات؟ جا گێژەڵوکەکە گەڕاوەتەوە بۆ بایەکی هێواش و چاک بۆ ئەوەی کەشتیە چارۆکەدارەکانیان بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن؟ جا ئەگەر خودا بیویستایە ئەوا بایەکەی دەوەستاند جا ئەوانیش پەکیان دەکەوت و کەشتیەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا ماوەیەکی درێژ دەمایەوە جا دەمردن لەبرسان، خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِی ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَـٰمِ ۝ إِن یَشَأۡ یُسۡكِنِ ٱلرِّیحَ فَیَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦۤۚ إِنَّ فِی ذَ ٰ⁠لِكَ لَـَٔایَـٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ ۝ أَوۡ یُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَیَعۡفُ عَن كَثِیرٍ ۝ وَیَعۡلَمَ ٱلَّذِینَ یُجَـٰدِلُونَ فِیۤ ءَایَـٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِیصٍ }[الشورى: 32 - 35].
واتە/ له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیاەیە که وه‌ک که‌ژو کێو هاتووچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا (32) خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت با ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له پاک دەکەون به‌ڕاستی ئا له‌و تواناو ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێک که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره‌ (33) یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه‌ گه‌لێک جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه‌ (34) ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا ئەوانەی کەوا موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه‌ بزانن که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وره‌ (35).

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵام ئێمە گەلێکین کەوا کەشتی گەورە دروست دەکەین و ئەوەش پێوستی بە با نیە تا بیجوڵێنێت و بەڕێی بخات لە دەریادا بەڵکو بە بزوێنەری سوتەمەنی نەوتی دەڕوات، وەلەبەرئەوەی تۆ دەڵێی کەوا ئەم قورئانە هەواڵی ئێمەو هەواڵی پێش ئێمەشی تێدایە، جا ئایا خودا هەواڵی داوە بە کەشتیە دروستکراوەکانی ئەمڕۆی بەشەر؟ لەبەرئەوەی ئەوانەی ئەمڕۆ بە با بەڵکو چەند کەشتیەکن کەوا پشت دەبەستێ بە چەند بزوێنەرێکی کارپێکراو بە دەرهێنراوەکان لە پێکهاتەکانی نەوت" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: " پاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە! جا ئایا ئێوە لەچ شتێکی تر دروستتان کردووە تەنها لە دروستکراوی خودا نەبێت؟ وەبەهەمان شێوە هەر ئەو پاک و بێگەردی بۆی سوتەمەنیەکەیانی دروستکردووە جا ئێوەی ئاگادار کردووە بەزانستەکەی خۆی و ئێوەش دۆزیوتانەوە لە ناوەوەی زەویەکەتان، وەخوداش بەم کەشتیە گەورانەتان دەزانێت کەوا چارۆکەدار نین بەڵکو لەسەر بزوێنەرەکانن، وەخوداش نیعمەتەکانی خۆیتان لەسەر بەیاد دەهێنێتەوە وەبەوەی کەوا لەخودا بترسن و سوپاسگوزاری بن، وە وریاشتان دەکاتەوە بەوەی کەوا ئێوە هەرچەندە کەشتی واش دروست بکەن کەوا بەرگەی شەپۆڵەکانی دەریا بگرێت ئەوە با مەغرورتان نەکات جا ئەوە لەئاسایشی پیلانی خوادا نیە، ئەگەر بیەوێت ئەوا نقومی دەکات جا كەسیش نیە بەهواریان بگات!" خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَءَایَةٌ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّیَّتَهُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ۝ وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا یَرۡكَبُونَ ۝ وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِیخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ یُنقَذُونَ ۝ إِلَّا رَحۡمَةً مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِینٍ }[يس: 41 - 44].
واتە/ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (41) هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون (42) خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وەو ڕزگاریش ناکرێن (43) مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن (44).

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا لەقسەو گوفتار تێناگەن بیەوێت بڵێت: "کوانێ ئەو کەشتیانەی کەوا بەهۆی باوە ڕێناکەن بەڵکو بەبزوێنەرەکانی سوتەمەنین؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: "ئەی ئایا خودا هەواڵی پێنەداون بە کەشتیەکانی تری وەکو ئەو، کەشتیە دەریاییە نا چارۆکەدارەکان؟ وەخودا ئاگاداری کردوونەتەوە بەوەی کەوا ئەوە غەڕڕاتان نەکات وەئەگەر بیەوێت نقومی دەکات"، وەهەر لەبەرئەوەش خودای گەورە فەرموویەتی: { وَءَایَةٌ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّیَّتَهُمۡ فِی ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ۝ وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا یَرۡكَبُونَ ۝ وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِیخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ یُنقَذُونَ ۝ إِلَّا رَحۡمَةً مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِینٍ } صدق الله العظيم [يس: 41 - 44].
واتە/ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (41) هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون (42) خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وەو ڕزگاریش ناکرێن (43) مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن (44).

وەبەهەمان شێوە هۆکارەکانی گەیاندنی جگە لە وشترو ئەسپەکان وماین و هێسترو گوێدرێژ، جا بەهەمان شێوە بەڵکو ئێوە هۆکارەکانی تری گەشتکردن دروست دەکەن لە دروستکراوی خودا لە کانزاکانی زەوی، وەبەهەمان شێوە خودا پێکهاتە نەوتیەکانی لەناوەوەی زەویەکەتاندا داناوە، یان ئەوە ئێوەنە کانزاکانی و سوتەمەنیەکانیتان لە پێکهاتە نەوتیەکاندا دروست کردووە ئەگەر ڕاست دەکەن، یان خودا پاک و بێگەردی بۆی؟ وە ئێوە بەهیچ شتێک لەزانستەکەی نازانن تەنها بەوەی خۆی دەیەوێت، خودای گەورەش فەرموویەتی: { وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمۡ تَكُونُوا۟ بَـٰلِغِیهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٌ رَّحِیمٌ ۝ وَٱلۡخَیۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِیرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِینَةً وَیَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ۝ وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِیلِ وَمِنۡهَا جَاۤىِٕرٌ وَلَوۡ شَاۤءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِینَ } صدق الله العظيم [النحل: 7 - 9].
واتە/ هه‌ندێک له‌و ماڵاتانه بارو که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێک که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆزو میهره‌بانه (7) هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه‌، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که مرۆڤ په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری تواناو زانایه‌) (8) وه‌ له‌سه‌رخودایه‌ كه‌وا رێگا نیشانبدات وه ‌هه‌ندێكیشیان دروستكراون له‌ دروستكراوه‌كانی خودا خۆ ئەگەر خودا بیویستایە ئەوا هەمووتانی هیدایەت دەدا (9).

جا خاوەن وشترو ئەسپەکان و ماین و هێسترو گوێدرێژەکان بریتین لەوانەی کەوا خودا دەیاندوێنێت بە فەرموودەکەی پاک و بێگەردی بۆی: { وَیَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ }.
واتە/ وەشتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن.

وەهەر ئەوە کەوا ئێوەی ئاگادارکردووە پێی ئەی ئومەتی ئاخر زەمان، ئایا سوپاسگوزارنابن؟

بەهەرحاڵ..ئەی گەلی موسڵمانان و بێباوەڕان ئایەت و نیشانەکانی بەڕاستدانانی گەردوونی بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن؛ کەوا ئایەت و نیشانەی ڕەحمەت و ئاگادارکەرەوەیە لە بەڵایەک کەوا خراپەی لێدەبارێت و توندترو تاڵترە، جا ئەوە بەڕاست دابنێن کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە جا هیلال لەدایکبووە بەر لەخۆرگیران جا لەگەڵ خۆردا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، وەهەر لەبەر ئەوەش دواتر شەوی بەدری یەکەم دەبینن لەئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەممە؛ کە ئەوەتان بریتیە لە شەوی ناوەڕاست لەذي القعدة بۆ ئەمساڵتان ئەو ‌۱٤٤۱ ەی کەوا حەجکردنی تێدا پچڕاو هۆکارەکەشی ئەو سزای کۆڕۆنایەیە کەوا تووشی خەڵکی جیهان بووە بەهۆی پشتهەڵکردنی دەوڵەتەکانی موسڵمانان و بێباوەڕەکان لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و جێگیربوون بە بەڵێنێک لەلایەن خوداوە لەشەوێکداو ئێوەش ملکەچ و ڕسواو شەرمەزار دەبن؛ ئەوەی کەوا ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزل و گەورە گرتووە لە بڕیار بەدەستەکان و زاناکانیان ئەوانەی کەوا خۆیان بەزل و گەورەگرت لەبەرامبەر بانگەشەکاری حەق ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوونبوویەوە کەوا ئەو ئیمام مەهدیە، جا هەیانە کەوا خۆی بەزل و گەورەگرتووە وەهەشیانە کەوا بێدەنگ بووە لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی مژدەکە بە ڕەوانەکردنی خەلیفەی خودا مەهدی، بەڵام بەهۆی خۆبەگەورەو زل زانینەکەیان و بێدەنگیەکەیان جا ئەوانن کەوا گەلەکانیان گومڕاکردووە بەهۆی شوێنکەوتنی پێشینەکانیان بەشوێنکەوتنی کوێرانە بەبێ ئەوەی هەڵسن کەوا ئەوەی پێشینەکانیان لەسەری بوونە بە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەی نیشان بدەن، وەئەوەی کەوا لەسەری بوونەو مخالف و دژە بە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە جا ئەوە بەتاڵی هەڵبەستراوەو لەلایەن جگە لەخوداو پێغەمبەرەکەی هاتوون و مەدسوسن لەسوننەتی نەبەوی، جا لەخودا بترسن ئەی گەلی موسڵمانان، جا چۆن ئەوە ڕاست نیە لەکاتێکدا خودا فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا قورئانی گەورە پارێزراوە لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن و زاڵە بەسەر تەورات و ئینجیل و ئەوەی کەوا هاتووە بەمخالف و دژو پێچەوانە لەگەڵیدا بەتاڵە؟! جا ئەوەی مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئان لەقسەی ئەوانەیە کەوا لەسەرخوداو بەناوی خوداوە درۆیان کردووەو دەشزانن درۆ درۆدەکەن (لە ئەهلی کتێب) لەوانەی کەوا فەرموودەی خودا دەستکاری دەکەن و دەیشێوێنن لە تەورات و ئینجیل و لەشوێنێکی دادەنێن کەوا جێگای خۆی نیە لەتەورات و ئینجیل لەدوای ئەوەی کەوا تێیگەیشتوون، وەهەر لەبەر ئەوەش خودا قورئانی گەورەی پاراستووە لەدەستکاری و شێواندن کەوا زاڵە بەحوکم، جا ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمەکەی تێیاندا جا ئەوە بەتاڵی هەڵبەستراوە، جا چۆن خودا قورئانی گەورە زاڵ ناکات بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەسوننەتی نەبەویدا، ئایا تێناگەن؟ وەئایا ئەو سزایەی کەوا ناوتان لێناوە کۆڕۆنا تەنها ووریاکردنەوەیەک نیە بۆتان لەلایەن خوداوە ئەی گەلی پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بانگەشەکاری خوداو بەندەکەی و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؟ جا من بەدرێژایی زیاتر لە پانزە ساڵە وا بانگەوازتان دەکەم بەیەک دەعوەو بانگەواز بەبێ گۆڕان و جیاوازی، وە بۆ دەعوەو بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نیەو نابێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە کەوا دەعوەو بانگەوازەکەی بگۆڕێت نە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن نە لەدوای دەرکەوتن و جێگیربوون بەفەتحێکی ئاشکرا لەسەر هەموو جیهان لەشەوێکدا کەوا خۆبەگەورەو زل زانەکانیش بچوک و ڕیسواو شەرمەزارو ملکەچ دەبن بەفەرمانێک لەلایەن خوداوە بەسزایەکی بەئێش ئەی گەلی پشتهەڵکەران لەبەرامبەر بانگەشەکاری خودا بۆ شوێکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورەو کوفرکردن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی زیکری قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەم مخالف و دژو پێچەوانەیە لە تەورات و ئینجیل بێت یان لە فەرموودەکانی بەیان و ڕوونکردنەوە بێت لەسوننەتی نەبەوی، جا ئیمام مەهدی ناصر محمد پێویستی بەوە نیە کەوا لەلاتانە لەزانست، جا کەمێکی لێ حەقەو زۆربەی بەتاڵە، بەڵکو بانگەوازتان دەکەین بۆ نیشاندانی ئەوەی کەوا لەلاتانە بە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، جا ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ محکەمی زیکری پارێزراو لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن کەقورئانی گەورەیە ئەوە بەتاڵی هەڵبەستراوە ئەگەر ئێوە ئیمانتان پێی هەیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِیَ ٱلرَّحۡمَـٰنَ بِٱلۡغَیۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٍ وَأَجۡرٍ كَرِیمٍ }صدق الله العظيم [يس: 11].
واتە/ بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

وەدەست بگرن بە پەتەکەی خودا قورئانی گەورەو واز لەوە بهێنن کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵیدا ئەوکاتە هیدایەت دەدرێن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەرە: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَاۤءَكُم بُرۡهَـٰنٌ مِّن رَّبِّكُمۡ وَأَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكُمۡ نُورًا مُّبِینًا ۝ فَأَمَّا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱعۡتَصَمُوا۟ بِهِۦ فَسَیُدۡخِلُهُمۡ فِی رَحۡمَةٍ مِّنۡهُ وَفَضۡلٍ وَیَهۡدِیهِمۡ إِلَیۡهِ صِرَ ٰ⁠طًا مُّسۡتَقِیمًا } صدق الله العظيم [النساء: 174 - 175].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون‌ ١٧٤ جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ ١٧٥.

جا لەموسڵمانان نیە ئەوەی کەوا ڕووی وەربگێڕێت لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِینِ ۝ إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَاۤءَ إِذَا وَلَّوۡا۟ مُدۡبِرِینَ ۝ وَمَاۤ أَنتَ بِهَـٰدِی ٱلۡعُمۡیِ عَن ضَلَـٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن یُؤۡمِنُ بِـَٔایَـٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ } صدق الله العظيم [النمل: 79 - 81].
واتە/ جا که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته‌ به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت (79) بێگومان تۆ ناتوانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه‌ کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (80) وە تۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێرو نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت ‎تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن چونکه ئه‌وانه هه‌میشه تەسلیم و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن (81).

وەهێشتا هەر سەربازە بچوکەکانی خودا وەکو ئەو بچوکترین زیندەوەرە شاراوەیە (البعوضة الخفيّة) ی کەوا بەزاستەکەی نازانن جەنگەکەکەی توندتر دەکات لەسەر دەوڵەتە گەورەکان؛ بەتایبەتی ئەوانەی کە واگومان دەبەن بەوەی کەوا خۆیان هێزێکن نابەزن جا خودا بەزاندنی بە بچوکترین دروستکراوەکانی لە کتێبدا بۆ ئەوەی ببێتە پەندو یادەوەری بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وەبەهەمان شێوە دەوڵەتە بچوکەکانیش بەشێکیان بۆ هەیە بەگوێرەی خۆیان جا هەرگیز خۆبەگەورەو زل زانەکان هیچ سودێکیان پێناگەیەنن و ناشتوانن سەریان بخەن؟ لەسزای خوداو نەخۆشیان سەردەکەون، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { وَٱلَّذِینَ تَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا یَسۡتَطِیعُونَ نَصۡرَكُمۡ وَلَاۤ أَنفُسَهُمۡ یَنصُرُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 197].
واتە/ وە ئه‌وانه‌ی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن ناتوانن سه‌رکه‌وتوتان بکه‌ن (ته‌نانه‌ت) ناتوانن خۆشیان سەربخەن.

وەهێشتا کارەساتەکانی سزا بەردەوامە هەتا ئەوکاتەی کەوا بەڵێنەکەی خودا دێت بە دەرخستنی خەلیفەکەی لەسەر خۆبەگەورەو زل زانەکان لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش شەرمەزارو ڕسواو ملکەچن، جا خۆتان دەرباز بکەن ئەی گەلی موسڵمانان، جا کێ پەناتان دەدات لەسزای خودا؟ جا کوفر مەکەن بەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە کەوا زیکرو یادەوەری ئێوەو زیکرو یادەوەری هەموو جیهانە بەسەرجەمیەوە، وەهێشتا ئیمام مەهدی ناصر محمد قاچی لەسەر قاچ داناوە هەروەکو خودا فەرمانی بێکردووە بەچاوەڕوانکردن وەهەرئەوە کەوا سەرپەرشتی دەرکەوتنەکەی و جێگیرکرودنەکەی دەکات بەسەر هەموو جیهانەوە بەحەول و قوەتەکەی خۆی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە: { خَـٰشِعَةً أَبۡصَـٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٍ وَقَدۡ كَانُوا۟ یُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمۡ سَـٰلِمُونَ ۝ فَذَرۡنِی وَمَن یُكَذِّبُ بِهَـٰذَا ٱلۡحَدِیثِۖ سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَیۡثُ لَا یَعۡلَمُونَ ۝ وَأُمۡلِی لَهُمۡۚ إِنَّ كَیۡدِی مَتِینٌ ۝ } صدق الله العظيم [القلم: 43 - 45].
واته‌/ ئه‌وانه‌؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کرانن سوژده برد له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات) (43) وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن (٤٤) من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان نه‌خشه‌ و پیلانم تۆکمه‌یه‌ (٤٥).

ئەی خودایە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند..خودایە شاهێدبە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________

اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 29-07-2020 06:42 AM