الموضوع: وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ ناوەندی کەشناسی سعودیە ئەوانەی وایدادەنێن دواتر هەورەکان جوڵەو هاتووچۆ پێدەکەن بەڵکو مژدەیان پێدەدەین بە بەڵاو سزای سەخت بەڕاستی پەروەردگارت لە کەمین دایە بۆیان

1

وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ ناوەندی کەشناسی سعودیە ئەوانەی وایدادەنێن دواتر هەورەکان جوڵەو هاتووچۆ پێدەکەن؛ بەڵکو مژدەیان پێدەدەین بە بەڵاو سزای سەخت، بەڕاستی پەروەردگارت لە کەمین دایە بۆیان ..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - ذو لقعدە - 1445 کۆچی
18 - 05 - 2024 زایینی
06:58 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=449322
____________


وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ ناوەندی کەشناسی سعودیە ئەوانەی وایدادەنێن دواتر هەورەکان جوڵەو هاتووچۆ پێدەکەن؛ بەڵکو مژدەیان پێدەدەین بە بەڵاو سزای سەخت، بەڕاستی پەروەردگارت لە کەمین دایە بۆیان ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لەسەر هەموو خۆبەگەورەو زل زانێکی زۆردار..

وە ئای داخم بۆ شانشینی عەرەبی سعودیەی ڕووگەی موسڵمانان، چۆن دەبێت و چۆن بووە بەلایەنگری بانگەوازی بێباوەڕی و بێدینی بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە، جا لەڕاستیدا ڕاگەیاندنەکەی کەشناسی سعودیەمان خوێندەوە بەوەی ئەوان لە وەرزی حەجی ئەمساڵ 1445 تاوتوێی گواستنەوەی هەور لە ئاسمانی تائیفەوە بۆ ئاسمانی مەککەی پیرۆز دەکەن، جا سوێند بە اللە ناتوانن مێشێکیش دروست بکەن جا چۆن دەتوانن با بنێرن بۆ گواستنەوەی هەوری ڕامهێنراو لەژێر فەرمانی اللە لەنێوان ئاسمان و زەوی؟! وە اللە دەستوەردانی ئەمەی نەخستۆتە چوارچێوەی تواناو دەسەڵاتی مرۆڤ بەڵکو لە نیشانە تەحەددایەکانی مەحکەمی قورئانی گەورەیە بۆ سەلماندنی پەرستراوێتی اللە ی پایەبەرزی گەورە پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی و پایەبەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ‎﴿١٦٤﴾} صدق الله العظيم [ البقرة: 164].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ ‎﴿١٢﴾‏ وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ ‎﴿١٣﴾} [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

پرسیارەکەش بۆ زانایانی کەشناسی بانگەشەکارانی بێدینی لە شانشینی عەرەبی سعودیە دووبارە دەکەینەوەو پێیان دەڵێین: ئایا کوفر بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەکەن: {ٱللَّهُ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُۥ فِى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُۥ كِسَفًا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ ۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ‎﴿٤٨﴾‏ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْهِم مِّن قَبْلِهِۦ لَمُبْلِسِينَ ‎﴿٤٩﴾‏ فَٱنظُرْ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحْمَتِ ٱللَّهِ كَيْفَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٥٠﴾‏} صدق الله العظيم؟ [سُورَةُ الرُّومِ].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئایا فەتواکەی اللە لە مەحکەمی قورئان مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا نیە؟ جا بەپێی فەتواکەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان تەنها خۆی هەورەکان کۆنتڕۆڵ دەکات و هەرچۆنێک بیەوێت فەرمانیان پێدەکات و بڵاویان دەکاتەوە پاک و بێگەردی بۆی نەک بە ویستی ئێوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ٱللَّهُ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُۥ فِى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُۥ كِسَفًا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ ۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ‎﴿٤٨﴾}‏ صدق الله العظيم.

جا ئەوە اللە یە هەورەکان بەدیدەهێنێت و بە بایەکان دەیانبات وەک مژدە بەخشێک لەبەردەستی ڕەحمەتەکەی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرَۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ‎﴿٥٧﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَعۡرَافِ].

وە ئەم تەحەددایەی لای اللە یان لە مەحکەمی قورئانی گەورە پێ دەڵێین: ئەمە دروستکراوی اللە یە جا نیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە ئەو چیان دروستکردووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ‎﴿١٠﴾‏ هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿١١﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ لُقۡمَانَ].

جا سوێند بە اللە ناتوانن هەورەکان هاتوچۆو جوڵە پێبکەن تا مردووی کلینیکی لە مردنە کلینیکیەکەی زیندوو دەکەنەوە، یان مردوویەک دەگەڕێننەوە بۆ ژیان لەکاتێکدا ژیانی جێهێشتووە، جا بە کێ پێدەکەنن؟! ئێوەش سوکایەتی بە عەقڵی گەلی ڕەسەنی عەرەبی حیجاز دەکەن، جا بەڕاستی لەبەرامبەر سنورەکانی اللە هەموو هێڵە سورەکانتان تێپەڕکردو ئێوەش دەزانن ناتوانن ئەمە ئەنجام بدەن وە دەشزانن درۆ دەکەن، بەڵکو دەتانەوێت خەڵکی لە ڕووی بیروباوەڕەوە لەبەرامبەر تەحەدداکانی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە تووشی ئاشوب بکەن بۆ ئەوانەی لە حەجی ئەم هاوینەی دێت چاوەڕێی ئەنجامدانی ئەوەتان لێدەکەن، جا چوزانی ئەم هاوینەی دێت چیە؟! ئەمە هاوینی دۆزەخ و سوتێنەری گەرمای سزاو ئەشکەنجەیەکی بەئێشە.

وە ئای لە سەرسامی ئەی کۆمەڵی گەلانی عەرەب و عەجەمەکان! ئایا دەزانن تا بەرواری: (21- 06 - 2024 ی زایینی) ئێوە هێشتا لە وەرزی بەهاردان جا لەم بەروارەوە هاوینێکی زۆر گەرمتر دەستپێدەکات کە بەهۆی هاوینی سەقەرەوە ترسناکترو تاڵتر دەبێت؟ جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین کاتێک کەسانێک لە خەڵکی جیهان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لەم وەرزی بەهارە دەمرن؛ ئەی کەواتە دواتر پلەکانی گەرمی لەم وەرزی هاوینەی ئەم ساڵتان (1445) ی کۆچی ڕێکەوتی (2024 ی زایینی) چۆن دەبێت ئەوەی دواتر پلەکانی گەرمی تێیدا بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە دەگاتە(151 پلەی سەدی)؟!

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە، جا ئایا لەوکاتەی پلەکانی گەرمی بۆ (75 پلەی سەدی) بەرز دەبێتەوە ئایا دواتر خۆتان بەدەستەوە دەدەن، یان سورن لەسەر هاتنەجێی (151 پلەی سەدی)؟!

دەشڵێین دواتر چاوەڕێ دەکەین و سەیر دەکەین هیچ فەرمانێکیش بۆ من نیەو هەموو فەرمانەکان بۆ اللە یە، ئەوەی بیەوێت پێی سزا دەدات و لەوەشی لادەدات کە دەیەوێت، جا ئەوەی گەڕایەوە لای پەروەردگارەکەی تا لە گوناهەکەی خۆشبێت و دڵەکەی هیدایەت بدات ئەوا بەڵکو اللە لە گوناهەکەی خۆشبێت و گەرمای بەتینی دۆزەخی لەسەر سوک بکات، بەڵکو دۆزەخ گەرمیەکەی زۆر توندترو بەرزترە لە گەرمیەکەی خۆر؛ بەڵکو ئێستا خۆر بە دەست گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکانەوە دەناڵێنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی گەرمیەکەی کە لەسەرووی توانای بەرگەگرتنەکەیەتی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی دۆزەخەوە کە گەرمیەکەی زۆر توندترو بەرزترە لە گەرماکەی خۆر لە مەحکەمی قورئانی گەورە، دواتریش دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین، وە زانایانی کەش و هەواش درۆدەکەن مەگەر تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت (لەوانەی بەڕاستیان داناوەو پاشانیش ڕێنمایی کراون) لەدوای ئەوەی بە دڵنیاییەوە زانیویانە هەربەڕاستی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان لە خۆر ڕوویداوە (پلەی گەرمیەکەی بۆ سەرووی توانای بەرگەگرتنەکەی بەرزبۆتەوەو وای لێهاتووە تەقینەوەی خۆری گەورەو یەک بەدوای یەک دەربکات بەهۆی نزیکبوونەوەی دۆزەخەوە کە گەرمیەکەی زۆر توندترو بەرزترە لە گەرمیەکەی خۆر)، بەهەمان شێوە دواتر اللە گڕی هەسارەی دۆزەخ زیاتر دەکات جا گوێبیستی هەناسەو ڕق و قینە داخ لە دڵەکەی دەبن بەهۆی تەقینەوە گڕکانیە سەقەریەکانەوە، جا چاوەڕێی نیشانەی دوکەڵە گەرمە ئاشکراکە بن، کە خەڵکی دەگرێتەوە کە لەڕاستیدا سزایەکی بەئێشە، وە هیچ ڕێگایەکیش لەبەردەست نیە بۆ ڕزگارکردنی ئەو گومڕا سەرلێشێواوو خەشم لێگیراوانەی تێناگەن، اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، هەرچی ئەوانەن کە چاوەڕێی سزا دەکەن تا بەم شێوەیە دڵەکانیان بە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئۆقرە بگرێت ئەوا هەمان ئەوەیان پێدەڵێم کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا هاتووە: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِىَ بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِى بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَٰنُهَا لَمْ تَكُنْ ءَامَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِىٓ إِيمَٰنِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ ٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ ‎﴿١٥٨﴾‏ إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِى شَىْءٍ ۚ إِنَّمَآ أَمْرُهُمْ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ‎﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنۡعَامِ].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ‎﴿٢٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ يُونُسَ].

وە ئەوانەش بە داخەوەم دەکەن کە تێناگەن، جا لەبری ئەوەی بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوەو تۆبە بکەن تا لە گوناهەکانیان خۆشبێت و بەرلەوەی سزا بەئێشەکە ببینن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان لەلای پەروەردگارەکەیان بیناو بەرچاوڕوونیان بکات؛ ئەوا بەداخەوە هەواڵەکە لە مەحکەمی قورئانی گەورە وادەبینم زۆربەیان چاوەڕێی بینینی نیشانەی سزایەکی بەئێش و ئازاربەخش دەکەن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ ‎﴿٢٦﴾‏ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ ۖ أَفَلَا يُبْصِرُونَ ‎﴿٢٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٢٨﴾‏ قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٢٩﴾‏ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ ‎﴿٣٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ السَّجۡدَةِ].

وە دەشڵێم ئەی اللە بەڵێ ئەوان چاوەڕێی سزایەکی بەئێش دەکەن تا دڵەکانیان ئۆقرە بگرێت، جا پێیان دەڵێم:
چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم.

"پەروەردگارا لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکەو بەحەق لەنێوانماندا حوکم و دادوەری بکە تۆ خێراترینی ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن".

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 23-05-2024 03:39 PM