الموضوع: راگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح

1

راگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح ..

ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
26 - ربيع الأول - 1439 ك
14 - 12 - 2017 مـ
10:07 به‌یانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=276561
____________


ڕاگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح
..


ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
23 - 08 - 1436 ك
10 - 06 - 2015 مـ
03:55 بەیانی

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=191897
ـــــــــــــــــ


ناكرێت بۆ سه‌ركرده‌ عەلی عبداللە صالح كه‌وا بكوژرێت له‌ پێش ئه‌وه‌ی سەرکردایەتی یه‌مه‌ن ته‌سلیم به‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بكات ..

بسم الله الرحمن الرحيم {إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً} [الطلاق:3].
واته‌/ به‌ڕاستی اللە کارو فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت بێگومان اللە بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه.
وه ‌اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ} [يوسف:21] صدق الله العظيم.
واته‌/ اللە ی گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کارو فه‌رمانه‌کانی خۆیدا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.

ئایا شەرمناکەن لە درۆکردن! جا دواتر ئێمە و ھەمووانیش ئەوە دەزانن كه‌وا کێ قسەی ڕاسترو دروستره، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت وه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌و کەسێکی تر ناپەرستم ئەگەر بێتو ھەرھەموو جیھانیش لەبەردەممدا کۆببنەوە وه‌ بەیەک زمانیش بڵێن: "بەڕاستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا" ئەوا ده‌ستبه‌جێ وەڵامیان دەدەمەوەو دەڵێم: به‌ڕاستی ئێوە درۆ دەکەن، وە ئایا دەزانن لەبەرچی دواتر ھەواڵی ھەر ھەموویان بەدرۆ دەخەمەوە؟ ئەمە لەبەرئەوەی من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا بەناوی پەروەردگارەکەمه‌وه‌ درۆم نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی جا ئه‌و پێی ڕاگەیاندووم لەحەوت روئیادا بەوەی كه‌وا دواتر ئەوەی سەرکردایەتی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یه‌ له‌ عەلی عبداللە صالح، وە پەروەردگارم وێنەکەی نیشان دام کە زیندووەو له‌ ژیاندایه‌. جا چۆن دەکوژرێت لە کاتێکدا ھێشتا ئه‌و سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یەمانی نەکردووە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەو مەزن! به‌ڕاستی اللە ی گەورە زاڵە بەسەر کارو فه‌رمانه‌كانیدا بەڵام زۆربەی خەڵکی ئه‌وه‌ نازانن.

وە لەسەری دواتر فەتواکە تازە دەکەینەوە بەھەق :

ئەگەر بێتو هه‌ر ھەموو بەندەکانی اللە ش لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بیانەوێت سەرکردە عەلی عبداللە صالح بکوژن ئەوا ھەر ناتوانن ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێکیان ببن بە بەسەرخەرو پاڵپشت بۆ یەکتری ھەتا سەرکردایەتیەکە تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات، جا ئایا دەزانن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بۆچی ئەم یەقین و دڵنیایی یە تەواوەم ھەیە؟ ئەمە لەبەر ئه‌وەی من دەزانم كه‌وا درۆو بوختانم به‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌مەوه‌ هه‌ڵنه‌به‌ستووه‌ لەوەی کەوا وتومە ئەوەی كه‌وا دواتر سەرکردایەتی یەمەن تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یە لە سەرۆک عەلی عبداللە صالح، جا ببن بەشایەد لەسەر ئەوە وە دواتر ڕۆژەکانیش ئەوە ڕووندەکەنەوە كه‌ کێ ڕاستگۆیە و کێش درۆزنە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
____________

وە ئەم بەیانەمان پێشتر بەماوەیەک بەر لەئێستا نوسیووە لە پێش ڕاگەیاندنی ھەواڵەکە بە کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بەگوێرەی بەرواری بەیانەکە لە پێش ئەوەی سەرجەم کەناڵە عەرەبی و جیھانی یه‌ گه‌مژه‌كان ئەم درۆو بوختانه‌ هه‌ڵبه‌ستن؛ جا ھەموویان بەیەک زمان بڵێن: "بەڕاستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا". بەڵام ئیمام مه‌هدی بەھەمان شێوە پێشتر وەڵامەکەی نوسیووە بەر لە چەندین ساڵ وەکو ڕەددێک بۆ ھەواڵی کەناڵەکانی بەشەر بەر لە ھەواڵەکە و لەدوای ھەواڵەکەش، جا نه‌ انصار اللە کوشتوویانه‌، وە نه‌ سنحانیش کوشتوویه‌تی، وە نه‌ طارقی کوڕی براکەشی کوشتوویه‌تی ھەروەک ھەندێکتان وادەزانن.

وەھەرچی دەربارەی جه‌سته‌كه‌یشیەتی ئەوا دەڵێم: ئەی بەرێز عبدالملک حوسی فەرموو عەلی عبدللە صالح بێنە بەرچاوی خەڵکی بەڵکو بەدڵنیایی یەوە شایەدی کوژرانی عەلی عبداللە صالح بدەن، وە دەشزانم کەوا اللە لەسەر زیندووکردنەوەشی بەتوانایە گەر بەڕاستی ئه‌ویشتان كوشتبێت.

جا دواتر حەتمەن چیرۆکی کوشتنه‌كه‌ی عەلی عبداللە صالح سەرھەڵدەداتەوە ھەروەکو زنجیرەکانی (رامز جەلال) خاوەنی ئەو دەموچاوو ڕوخسارە جیاوازو جۆراو جۆرەی کەوا وەکو ڕاستەقینە دەردەکەوێت بۆ سەرگرتنی کامێرای شاراوه‌كه‌، جا حوکم و بڕیار ھەر بۆ اللە یە ھه‌ر ئەویش باشترین کەسە کەوا بەزووترین کات کاروبارەکان حساب و تاونوێ دەکات.

وە ئەی کۆمەڵانی انصار اللە لە اللە بترسن ئەگەر ئێوە بەڕاستی بەسەرخەری الللە ن جا ھەوڵی کوژاندنەوەی نوری اللە مەدەن بە شایه‌دی دان له‌سه‌ر به‌ڕڵستدانه‌نانی نیشانەکانی به‌ڕاستدانان بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، بەڵام اللە زاڵە بەسەر کارو فەرمانەکانی خۆیدا، ئەگه‌رچی زۆربەی خەڵکیش ئه‌وه‌ نازانن. جا ئایا سوربوونتان لەسەر کوشتنی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بۆ ئەوەیە تا بە خەلکی جیھان بڵێن ناصر محمد یەمانی درۆزنە و مەھدی چاوەڕوانکراوی خاوەنی زانستی کتێب قورئانی گەورە نی یە؟ جا ئای عەجەب! بەڵکو حوجەو بەڵگەم بەسەرتاندا ھێناوەتەوە لەبەر ئەوەی شیعە لەھەموو خەڵکی زیاتر دەربارەی یەمانی دەزانن، وە دەزانن کەوا ڕایەی یەمانی چاكترین ڕایه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌ت بدات، وە دەزانن ئەوەی کەوا یاخی بێت لێی ئەوە لەئاگردایە كه‌ خراپترین شوێن و جێگایه‌ بۆ نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه‌ ئه‌مه‌ چونكه‌ ئه‌و لە یەمانی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە یاخی بوو وه‌ سه‌رپێچیكرد له‌و كه‌سه‌ی کەوا بانگ دەکات بۆ حەق و ڕێگای ڕاست بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە، جا هه‌ر کەسێك پشتی ھەڵکردو خۆی بە زل و گەورە گرت ئه‌وا حەتمەن اللە لەعنەتی لێدەکات وەکو چۆن اللە لەعنەتی لە ئیبلیسی خۆ بەگەورەزان کرد لەسەر ملکەچبوون و تاعەتی بۆ خەلیفەی اللە ئادەم بەھۆی فیتنەی کورسی خەلافەت، جا لە اللە بترسن خۆشەویستەکانم شیعەی دوانزە ئیمامی (اثني عشر) جا مەبن بەیەکەمی ئەوانەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەیەم لە ئالی بەیت بە درۆ دەخەنەوە، جا هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌ن بۆ بەدرۆخستنەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا دواتریش اللە سزاتان بدات بەسزایەکی سه‌خت و گران.

وە ھه‌رچی ئەھلی سوننەشن ئەوا دەربارەی یەمانی ھیچ شتێک نازانن وە ناشزانن کەوا چاكترین ڕایه‌ كه‌ هیدایه‌ت بدات لەنێو هه‌موو ڕایەکانی بەشەردا لەجیھان لەسەردەمی فیتنەکان بریتی یە لە ڕایەی یەمانی، وە ناشزانن کەوا ئەوە بانگ دەکات بۆ حەق و بۆ ڕێگای ڕاست، وە نازانن ئەوەی یاخی بێت و سەرپێچی بکات لە ئاگردایە؛ بەڵکو شیعە زیاتر دەربارەی یەمانی ناصر محمد دەزانن، لەوانە شێخ عەلی کورانی.

وە بشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئێوەو تۆش ئەی بەڕێز شێخ عەلی کورانی کەوا یەمانی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە خودی مەھدی چاوەڕوانکراو لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان یان لەسەر ئەوانەی کەوا خۆیان بە گەورەدەگرن بە گوناھ لەدوای ئەوەی ھیدایەتیان بۆ ڕووندەبێتەوە، جا لە اللە بترسن و گوێرایەڵ و ملکەچ بن بەڵکو اللە ڕەحمتان پێبکات، جا ھیچ خێرێک لەوانەدا نی یە کەوا ده‌ستیان به‌سه‌ر صەنعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا گرتووه‌ کە حوسیەکانن ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە انصار اللە وە ھیچ خێرێکیش لەوانه‌دا نی یە کەوا دێن بەرەو صەنعا لە ئیصلاحیە گەندەڵ و فەسادگێرەکانی وەکو ئەوانی تر ھەتا وەڵامی بانگەوازی حوکمکردن بۆ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەدەنەوە جا پاشان له دڵ و ده‌روونتاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین له‌نێوانتاندا به‌حه‌ق جا به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن بۆ حوكمی اللە له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن ئەگەر ئێوە دڵنیان و یەقینتان ھەیە بەئایەتەکانی اللە.

وە اللە سەرکردە عەلی عبداللە صالحی بەسەرتانەوە نەکردووە به‌ دەسەڵاتی زانستم تا به‌مه‌ حه‌ق به‌ڕاست دابنێن و به‌دوای بكه‌ون له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كه‌تانەوه‌؛ به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی زانست و حوجه‌كه‌م به‌سه‌رتانه‌وه‌ لە محکەمی قورئانی گەوره‌دا به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه‌ جا ھیچ کەسێك نی یە که‌وا بێت حیوارو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لە قورئاندا ئەوە ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی مولجەم و ڕاشكاوی سەلمێندراو لەمحکمی قورئانی گەوره‌دا بەسەریدا زاڵ دەبێت و دەیبەزێنێت جا ئەوەیە کەوا لەنێوانی من و ئێوەدایە.

وە ئەی عەلی عبداللە صالحی خۆگۆڕیو لە اللە ی تاک و قەھار بترسە جا بەڕاستی وا گەلی یەمانی کەوتوونەتە نێوان دوو ئاگر ئاگری ئیصلاحیەکان کەوا دێن بەرەو صەنعا وە ئاگری حوسیە زاڵبووه‌كان بەسەر صەنعای پایتەختەوە؛ جا ھەردووانیان ستەمکارن لە گەلی یەمانی؛ بەڵکو گەلی یەمەنی ڕقیان لە حوکم كردنی هه‌ردوو تایەفەكه‌یە، یا دەتانەوێت کەوا زۆری لە خەڵکی بکەن تا حوکمكردن و فەرمانڕەواییەکەتان بەسه‌ریاندا قبوڵ بکەن ئەی کۆمەڵی حوسی و ئیصلاحیەکان؟ بەڵکو ببن بە بەسەرخەری حەقی اللە بەدڵ و بەگیان ئەگەر ڕاستدەکەن جا ئەوەی كه‌وا اللە دایبەزاندووە بۆ سەرتان لە قورئانی گەوره‌دا بەچاکی جێبەجێی بکەن، وە وا دەتانبینم کەوا وێنەتان وەکو وێنەی یەھودو نەصاراکان ببێت لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: { وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (113) وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (114) } صدق الله العظيم [البقرة].
واته‌/ یه‌هود ده‌ڵێن نه‌صاراكان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نه‌صاراكان ده‌ڵێن یه‌هود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبیش ده‌خوێننه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن اللە ش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه‌وا جیاوازو ناكۆكن تیایدا (١١٣) جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره کەوا مزگه‌وته‌كانی اللە قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی ئه‌وی تیادا ببرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان جا بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر به‌ ترسه‌وه‌ ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه (١١٤).‌

جا بەھەمان شێوە شیعه‌ش دەڵێن ئەھلی سوننە لەسەر ھیچ نین، وە سوننەش دەڵێن شیعە لەسەر ھیچ نین. وەکو الللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ} صدق الله العظيم البقرة:113]
واته‌/ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن.
به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌ق نازانن له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یانەوه‌ كه‌ بریتین له‌ سوننه‌و شیعه‌ جا ئێوه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین نه‌‌ شیعه‌ وه‌ نه‌سوننه هه‌تاكو كار به‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌وا په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان بۆی دابه‌زاندوون كه‌ قورئانی گه‌وره‌یه جا وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە بده‌نه‌وه‌ تا حوكم بكه‌ین له‌نێوانتان له‌ محكمی قورئانی گه‌وره‌دا، وه‌ ئەگه‌ر هاتوو پشتان هه‌ڵكرد ئه‌وا ئێوه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین به‌ڵكو له‌سه‌ر دین و به‌رنامه‌ی شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراون. وه‌ مژده‌شتان پێده‌ده‌م به‌ سزایه‌كی سه‌خت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتان كرده‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی اللە بانگه‌وازكار بۆ ڕێگای ڕاست ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.

وه‌ سەبارەت بە فەخامەتی سەرکردە ڕامز علی عبداللە صالح ئەوە پێی دەڵێم: ئایا لە پێشتردا دەربارەت فەتوام نەدا بەھەق بەوەی کە ئەگەر بێتو سەرکردایەتی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەکەی ئەوە دواتر حزبەکان دوژمنایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وە ھۆکارەکانیش له‌لات ده‌پچرێن ھەتا وات لێدێت کە ھیچ دەرگایەکت لەپێشدا نامێنێتەوە تەنھا دەرگای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەبێت؟ وەتەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکەش ئەوە نیە کەوا لەوکاتەدا هێشتا سەرکردایەتیەکەو هێزت بەدەست بێت جا ئەگەر وابوایە اللە ئەوەی نیشان نەدەدام لە ڕوئیای حەقدا بەوەی كه‌وا تۆ پێت ده‌وتم: "وا سەرکردایەتیەکەم تەسلیم کردی وە من و خێزانەکەم لە ژێر پارێزگاری تۆ داین" جا منیش پێم وتی: مەترسە سوێند بە اللە من له‌ كوڕه‌كه‌ت بۆت چاکتر دەبم. جا ئەمە مانای ئەوەیە کەوا تۆ سەرکردایەتیەکەت تەسلیم کرد بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە تۆش توانای ئەوەت نی یە ته‌نانه‌ت بەرگری لەخۆشت و خاوو خێزان و ئەھلی بەیتەکەشت بکەی.

وە ھەرچی سەبارەت بە تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکەیە له‌لایه‌ن تۆوه‌ بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئه‌مه‌ شتێكی مه‌عنه‌ویه‌ لەبەرئەوەی تۆ بویت بە سەرکردەیەک بۆ دڵی گەلی یەمانیه‌كان به‌بێ حیزبه‌كان جا ھەموو گەل لەگەڵ تۆدایە لەگەڵ ئەوەی کەوا ستەمیشت لێکردوون لە حوکم و فه‌رمانره‌وایی ٣٣ ساڵەتدا، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ستەمی حوکمی ئیصلاحی و حوسیەکان ئەوا ستەمی عەلی عبداللە صالح بووه‌ به‌ دڵۆپێک لە زەریای ھادی. جا ھەواڵی کوژرانت ئەوانی چەندە خەفەتبارو نیگەران کرد لە کەناڵە ھەواڵیەكاندا بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا من درۆو بوختانم نەکردووە بەناوی پەروەردگارەکەم لەسەر ڕوئیای تەسلیمکردنی قیادە لە لایەن عەلی عبداللە صالحەوە جا ھەتا تەنانەت ئەگەر بشتکوژن ئەوا اللە زیندووت دەکاتەوە! وه‌هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا ئێستا بۆت ده‌گه‌ڕێن له‌دوای ئه‌م به‌یانه‌ و ده‌یانه‌وێت بتكوژن ئه‌وا دواتر اللە له‌عنه‌تیان لێده‌كات وه‌ تۆش نه‌جات ده‌دات له‌ پیلانه‌كه‌یان وه‌ وا گومان نابه‌م ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن، جا نکۆڵی له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌وا له‌ ناو انصارالله‌ پیاوانێكی ڕاستگۆ هه‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ گه‌لی موجریم وتاوانبارانن، جا بترسن له‌ به‌ڵاو سزایه‌ك كه‌وا به‌ته‌نها ئه‌وانه‌تان ناگرێته‌وه‌ كه‌ سته‌م ده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، وه‌ بشزانن كه‌وا اللە سزاو تۆڵه‌ی زۆر تونده‌.‌

ئه‌گینا سوێند بە اللە كوژرانی هه‌ر كه‌سێك له‌ انصارالله‌ و له‌ ئیصلاحیه‌كان و سه‌رجه‌م حزبه‌ موسڵمانه‌كان خه‌ساره‌ته‌ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وه‌ من بۆیان خه‌فه‌تبارم له‌سه‌ر هه‌موویان، إنا لله وإنا إليه راجعون.. جا لە اللە بترسه‌ ئه‌ی خاوه‌نی پایه‌ی پاشایه‌تی سه‌لمان بن عبدالعزیز، وه‌ لە اللە بترسن ئه‌ی گه‌لی ده‌وڵه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی پاره‌و پولی عه‌ره‌بی به‌ڕاستی یه‌مه‌نه‌كه‌ی ئێمه‌تان خاپورو وێران كرد وه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی یه‌مه‌نیتان به‌هیلاك و له‌ناوبرد، جا له‌ سزای رۆژه‌ ناسۆرو سه‌خته‌كه‌ بترسن هه‌مووتان وه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازی اللە بده‌نه‌وه‌ بۆ ڕێگای ڕاست به‌ به‌یانی هه‌ق بۆ قورئانی گه‌وره‌ جا به‌ڕاستی اللە توڕه‌ بووه‌ بۆ كتێبه‌كه‌ی جا كێ ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌وا بێباوه‌ڕبوون پێی له‌سزاكه‌ی ده‌تانپارێزێت. جا دواتر (به‌م سزایه‌) اللە خه‌لیفه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی ده‌رده‌خات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌ردا له‌ شه‌وێكدا به‌ سزایه‌كی سه‌خت، ئه‌ی اللە به‌ڕاستی ئه‌وه‌ من ڕامگه‌یاند ئەی اللە شایه‌د به‌ به‌ڕاستی تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش هه‌قه‌: {فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (129)} صدق الله العظيم [التوبة].
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ من اللە م به‌سه یارو یاوه‌رو پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت هیچ پەرستراوێە نیه جگه له‌و نەبێت هه‌ر پشت به‌ ئەو ده‌به‌ستم ئه‌و زاته‌ په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه‌.‌

وه‌ هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا هێشتا به‌یعه‌ته‌كه‌یان بۆ خه‌لیفه‌ی حه‌قی اللە دواده‌خه‌ن له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ هه‌تا سه‌یركه‌ن كه‌ ئایا عه‌لی عبدالله‌ صالح سەرکردایەتیەکەی ته‌سلیم ده‌كات جا به‌وانه‌ ده‌ڵێم: سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە به‌ڕاستی ئێوه‌ زوڵم وسته‌متان له‌نه‌فسی خۆتان كردووه‌ جا عه‌لی عبد الله‌ صالح گه‌وره‌تر نی یه‌ له‌ اللە و ئایه‌ته‌كانی. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (6) وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (7) يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (8)} صدق الله العظيم [الجاثية].
واته‌/ ئا ئه‌وانه ئایه‌ته‌كانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا به‌ حه‌ق جا دوای ئه‌وه‌ به چ گوتار و قسه‌یه‌كی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن (٦) هاوارو واوه‌یلا بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن (٧) ئه‌وه‌ی گوێی له‌ ئایه‌ته‌کانی اللە یە کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه‌ پاشان خۆ به‌زل زانی ده‌یگرێت هه‌روه‌كو بڵێی نه‌شیبیستبێت جا مژده‌ی سزاو ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه‌ (٨).

به‌ڵام به‌ ئه‌سه‌ف و داخه‌وه‌ له‌وه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ دڵه‌ داخراوه‌كان بڵێن: "به‌ڵكو ئارام ده‌گرین هه‌تا بۆمان
ڕوونده‌بێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئایا عه‌لی عبدالله‌ صالح هه‌ر زیندووه‌و له‌ ژیاندایه‌‌ جا حه‌تمه‌ن دواتر سەرکردایەتیەکەی ته‌سلیم به‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كات". جا له‌پاش ئه‌وه‌ حوجه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كه‌م و ده‌هێنمه‌وه‌ به‌هه‌ق و پێتان ده‌ڵێم: چۆن بیروباوه‌ڕتان له‌سه‌ر ڕوئیا بینا ده‌كه‌ن جا كه‌لامی اللە مه‌گۆرنه‌وه‌ باشتره‌ بۆتان، جا ئایا ئێوه‌ اللە ده‌په‌رستن یا عه‌لی عبدالله‌ صالح؟ چیتانەو چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن! به‌ڵكو بیر له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌یانی حه‌قی ئەو بۆ قورئان بكه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌وسوعه‌ی به‌یانه‌كان جا‌ به‌راووردی نێوان ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی زاناكانتان و نێوان به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد بۆ قورئان به‌قورئان و به‌و ‌فه‌رمووده سوننه‌ته‌ هه‌قه‌ نه‌به‌ویانه‌ی كه‌وا مخالف ودژی قورئانی گه‌وره‌ نین بكه‌ن وه‌ سوێند به‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ده‌خۆم به‌ سوێندێك كه‌وا زۆربه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ری شایه‌د بن كه‌وا من ئه‌ی زانایانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتوانیان ده‌تانخه‌مه‌ نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه‌ یا ئه‌وه‌تا كه‌ به ‌دوای كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون یا ئه‌وه‌تا پشتی لێده‌كه‌ن و به‌دوای فه‌رمووده‌كانی شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو ده‌كه‌و‌ن كه‌وا مخالف و دژن به‌ كتێبی اللە و سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ش اللە له‌عنه‌تتان لێده‌كات وه‌كو چۆن له‌عنه‌تی له‌ شه‌یتان ئیبلیس كرد به‌ له‌عنه‌تێكی گه‌وره‌، جا ووریا و ئاگادار بن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌قتان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ و به‌دوای ڕێگاكه‌ی ناكه‌و‌ن‌ وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌ گه‌وره‌ بگرێت و غه‌ڕڕایی بیگرێت و شانازیی به ناهه‌قی بكات و سوور ‌بێت له‌سه‌ری ئه‌وا جه‌هه‌ننه‌می به‌سه‌ ئه‌وانه كه‌سانێكن كه‌وا شه‌یتان دایانده‌برێت له‌ به‌نده‌كانی اللە. اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {لَّعَنَهُ اللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا (118)} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌و شه‌یتانه‌ی که اللە نه‌فرینی لێکردووەو توویه‌تی سوێند بێت به تۆ ئه‌ی اللە به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت داده‌بڕم.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين ..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
_____________
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 15-12-2017 03:43 PM