الموضوع: خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە

1

خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی رایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە..


ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
30 - ربيع الأول - 1439 ك
18 - 12 - 2017 مـ
08:30
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=33519
______________


خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی رایدەگەیەنێت قودس پایتەختی ھەمیشەیی موسڵمانانە
..


بسم الله الواحد القهار الناصر لخليفته وعبده المهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني والصلاة والسلام على محمد عبد الله ورسوله، والصلاة والسلام على المسيح عيسى ابن مريم عبد الله ورسوله، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من قبلهم أجمعين وجميع المسلمين لا نفرّق بين أحدٍ من رُسله ونحن له مسلمون، والحمد لله ربّ العالمين، أمّا بعد..

لە خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم پادشاو سەرکردەو فەرمان بەدەست و کاربەدەستانی دوەلە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان، من اللە دەکەم بەشایەد بەسەرتانەوەو بەسیشە کەوا اللە شایەد بێت لەوەی منی خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەو مەھدیە چاوەروانکراوەم کەوا چاوەرێتان دەکرد جا بەڕاستی اللە بە خەلیفەی خۆی ھەڵیبژاردووم لەزەویدا بەسەر ھەموو جیھاندا، وە پشتگیری کردووم بە نیشانەو بەڵگەیەک کە بریتی یە لە بەیانی حەق بۆ قورئان كه‌ پەیامی اللە یە بۆ جیھان بۆ ئەوانه‌تان كه‌ دەیەوێت رێگایه‌كی راست بگرێت، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردووم بەوەی زۆریتان لێبکەم تاکو ئیمان بێنن جا زۆرلێکردن لەدیندا نی یە تاکو واتان لێنەکەم ببن بە دووروو منافق جا ئیمانی خۆتان دەرخەن و ئاشکرای بکەن کوفرو بێباوەریەکەشتان بشارنەوە لە ترسی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی، وە اللە دەکەم بەشایەد کەوا من حەقتان پێ دەڵێم لە لایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا ئەوەی دەیەوێت با ئیمان بێنێت وە ئەوەشی دەیەوێت با کوفر بکات، بەڵام منی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە دەپەرستم بەدڵسۆزی بۆ دینەکەی جا گەر شەریک و ھاوەڵم بۆی بریاردا لەوەی اللە ی گەورە ھیچ زانستێکی دەربارە دانەبەزاندووە ئەوا ھەرگیز ئەوکاتە جگە لە اللە نە وەلی و پاڵپشتێکم ھەیە نە بەسەرخەرێکیش، جا لەو اللە یە بترسن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە بیپەرستن بە دڵسۆزی بۆ دینەکەی بەپاکی و دروستی و راستی بئ ئەوەی ئەملاو ئەولا بکەن و مەبن بەوانەی شەریک و ھاوەڵی بۆ دادەنێن؛ بەڵکو داوا لە اللە بکەن بەدڵسۆزی بۆی لە دین جا لەگەڵ اللە دا داواو نزا لە ھیچ کەسێکی تر لەبەندەکانی مەکەن وەکو جێبەجێکردن و تەنفیزێک بۆ فەرمانی اللە لە محکمی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (18)} صدق الله العظيم [الجن]
واتە/ جا داواو نزا لەگەڵ اللە لە ھیچ کەسێکی تر نەکەن.
؛نە لە بەندە نزیکەکانی اللە و نە لە دوژمنەکانی اللە شه‌یتانه‌كان.

جا ھەرچی ئەوانەن کەوا شەیتانەکان دەپەرستن لەجیاتی اللە ئەوا دواتر اللە لەگەڵ شەیتانەکان کۆیان دەکاتەوەو حەشریان دەکات ھەموشیان راپێچ دەکرێن بۆ ئاگری جەھەننەم. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ (23)} صدق الله العظيم [الصافات].
واته‌/ اللە ی گه‌وره فه‌رمانده‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان کۆیان بکه‌نه‌وه ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست (٢٢) له‌جیاتی اللە ئینجا هه‌موویان بێ جیاكردنه‌وه‌ (خۆیان وهاوسه‌ره‌كانیان ئه‌وانه‌شی ده‌یانپه‌رستن له‌جێگای اللە) ڕێنمایی بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ (٢٣).

ھەروەھا وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (68) ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَٰنِ عِتِيًّا (69) ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّا (70)} صدق الله العظيم [مريم].
واته‌/ سوێند به په‌روه‌ردگارت ئەوان و شه‌یتانه‌کان هه‌موویان کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌ پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین (٦٨) له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر به‌توندی یاخی بوون له اللە ی میهره‌بان (٦٩) پاشان زۆرچاك ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ کێ له‌وانه له‌ پێشترو شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه تا ببرژێت تیایدا (٧٠).
ئەوانە شەیتانە جن و ئینسانە بێ ئومێدبووەکانن لە ڕەحمەتی پەروەردگارەکەیان بەستەم لە لایەن نەفسی خۆیانەوە، جا ئایا نازانن کەوا وەعدو بەڵێنەکەی حەقەو و ھەر خۆشی ارحم الراحمینە؟ بەڵام بێئومێدبوون لە رەحمەتەکەی و قەدرو رێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی، وە ھەرکەسێک کوفر بە رەحمەتەکەی بکات و سوربێت لەسەر کوفرو عینادیەکەی بۆ حەق لە پەروەردگاریەوە ئەوا بە راستی توورەیی و سزای اللە ی بەدەستھێناوە.

وە ئەی گەلی موسڵمانان جا گوێبگرن و فام بکەن و عەقڵتان بەکاربێنن لەوەی فەتواتان بۆ دەدەین بەحەق:سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی کە لەنێوانیاندایە وە بەپەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاو بووە بەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترە، جا بەڕاستم دابنێن بەڵکو ھیدایەت بدرێن.

لەوەیە سەرجەم موسڵمانان بەیەک زمان ھەموویان بیانەوێت بڵێن: "چەند سەیرە فەرمان و قسەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی جا ئایا ئەم فەتوایەت پێویست بە تەزکیەکردن دەکات بەسوێند خواردن بە اللە ی گەورە بەوەی كه‌وا ئەو بەڕاستی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترە؟ جا ھەرگیز موسڵمانێک بەدی ناکەی لە ھەموو جیھان مەگەر ھەر بروای بەوە ھەیە کەوا اللە بەراستی ارحم الراحمینە". جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە عەبدەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی رەددو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە لە نێوانی من و ئێوەو ھەموو بەندەکانە لەمەلەکوتدا لە جن و ئینسان وە لەھەموو رەگەزێک بەوەی کەوا بێئومێدنەبن لەرەحمەتی اللە ھەرچەندە گوناھباریش بن، جا سورمەبن لەسەر ئەو شتانەی دەیکەن کەوا اللە پێی تورەو خەشم و قین دەیگرێت، وە بگەرێنەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردن ئینجا دەبینن اللە ش لێبوردەو لێخۆشبوو بەبەزەیی یە. وەکو اللە ی گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:
{{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61) اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (62) لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (63) قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ (64) وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (65) بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ (66) وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (67)}} صدق الله العظيم [الزمر].
واته‌/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی اللە وە ده‌کرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه‌ مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه‌؟ (٦٠) له‌ولاشه‌وه اللە ی گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که پارێزگارییان ده‌کرد به‌هۆی سه‌رکه‌وتنیان ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن (٦١) اللە به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه (٦٢) کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن (٦٣) بڵێ ئه‌ی نه‌فامان فه‌رمانم پێده‌که‌ن که ‌جگه له اللە شتی تر بپه‌رستم (٦٤) سوێند بە اللە بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ اللە بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه (٦٥) بەڵکو هه‌ر ته‌نها اللە بپه‌رسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به (٦٦) ئەوانە قه‌درو رێزی اللە یان وه‌ک پێوست نه‌گرت لەکایێکدا هه‌ر هه‌موو زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی اللە پێچراوه‌ن پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگار ە مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن (٦٧).

لەوەیە سەرجەم پرسیارکاران لە موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "جا ئایا بەراستی وامان دەبینی کەوا شیرکمان بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بریار دابێت؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: اللھم بەڵێ بەراستی ھەمووتان شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە تەنھا ئەوانە نەبن کەوا لەگەڵ اللە دا دوعاو داوا لەھیچ یەکێک لەبەندە نزیکەکان ناکەن نە لەدنیاو نە لە ئاخیرەت وەکو تەنفیزو جێبەجێکردنێک بۆ ئەم فەرمانەی اللە لە محکمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (18)} صدق الله العظيم [الجن].
واتە/ جا لەگەڵ اللە دا داوا لە ھیچ کەسێک مەکە.
جا سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە ئەوان دواتر کوفر بە پەرستنەکانتان دەکەن بۆیان لە جیاتی اللە جا پێتان دەڵێن بەسە کەوا اللە شایەد بێت لەنێوان ئێمەو ئێوەدا بەوەی کەوا بەراستی ئێمە لە پەرستنەکانتان غافڵ و بێئاگا بووین. وەکو اللە ی زانا بە غەیب و شاراوەکان پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (81) كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (82)} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ ئه‌وانه له‌جياتی اللە جۆره‌ها شتی تريان کردۆته په‌رستراوی خۆيان تا پايه‌داری و عزه‌تيان (به‌خه‌ياڵی خۆيان) ده‌ست بکه‌وێت. (٨١) نه‌خێر وانی يه بەڵکو ئه‌وان كوفر به‌په‌رستوه‌كانيان ده‌كه‌ن و بە سەختی دژايه‌تيان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچيان ده‌ده‌نه‌وه‌.

لەوەیە سەرجەم موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئێمە کەسێکی ترمان نەکردووە بە پەرستراو جا داوای لێبکەین لەجیاتی اللە"، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکات و دەڵێم: بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە دەپەرستن صلی اللە علیە وآله وسلم لەبەرئەوەی ئێوە رەجاو ئومێدی شەفاعەتەکەی دەکەن لەبەردەمی اللە لە رۆژی قیامەتدا وە گوفتاره‌كە‌تان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێتان وتراو بوو، جا ئایا اللە محمد پێغەمبەری اللە و مەسیح عیسای کوری مەریەم و سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوانی لە پەروەردگاریانەوە بۆ ئەوە نەناردووە کەوا ووریاو ئاگاداری بەندەکانی اللە بکەنەوە لە بیروباوەری شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەم پەروەردگاری پەرستراو بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بریار بدەن بە دڵسۆزی بۆ دینەکەی لە دوعاو نزادا لەدنیاو لە ئاخیرەتدا وە کوفرکردن و بێباوەربوون بە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەم پەروەردگاری مەعبودی اللە ی تاک و بێ شەریکدا؟
وە دەڵێم ئەی گەلی موسڵمانان سوێند بێت گوفتاره‌كه‌تان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێتان وترا بوو. اللە ی گەورەش فەرموویەتی:
{وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
واتە/ ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەو شه‌فاعه‌تكار یان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکەن.

جا چۆن بەدوای بوختانکاران بەناوی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەون بەوەی گوایە فەرموویەتی: ( أنا لها أنا شفيعكم يوم الدين ) !! جا ئایا ریوایەتی شەفاعەت پێچەوانەی ئەوە نی یە کە پێتان وتراوە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم؟
واتە/ ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه جگە لەو شه‌فاعه‌تكار یان بێت ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکەن.
جا ناکرێت و رەوانی یە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک وھیچ وەلی و خۆشەویست و ھیچ بەندەیەک لەبەندە نزیکە چاکەکارەکان کەوا جورئەت بکەن بە داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکان لەبەردەم پەروەردگاری پەرستراوی اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتردا، جا ناکرێ و رەوانی یە ھیچ عەبدێک بە رەحمتر بێت لە اللە بۆ بەندەکانی، وە ئەوانەی رەجای شەفاعەتی ئەو کەسانە دەکەن کەوا رەحمەتەکەیان کەمترە لە رەحمەتی اللە ئەوا وێنەیان وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا بێئومێدو مەئیوس بوون لە رەحمەتی اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترو دەستدەگرن بە ڕەحمەتی بەندە نزیکەکان جا ئایا دەزانن نھێنی پەرستنی بتەکانیش چی بووه‌؟ ئەو کەسانەی بەنھێنی بەندایەتیکردن و پەرستنی ئەم بتانە دەزانن ئومەتە نزیکەکانن لە سه‌رده‌می دوای رەوانەکردنی پێغەمبەرەکەی اللە بۆ لایان، جا لەدوای مردنی پێغەمبەرەکەیان و ئەوانەشی کە ئیمانیان ھێنابوو لەگەڵیدا کە ئیمانەکەیان تێکەڵ نەکردبوو بە ستەمی شیرک لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی دان؛ بەڵام لە دوای مردنی پێغەمبەرەکەو ئیماندارە یەکەمینەکان جا پاش ئەوە ئەوانەی دوای خۆیان موبالەغەو زێدەرەوییان دەکرد دەربارەیان جا پەیکەرو شێوەیەکیان بۆ بەندە نزیکەکان دروست دەکرد لەبەرئەوەی دەیانناسین جا داواو دوعایان لێدەکردن لەجیاتی اللە. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (3) لَّوْ أَرَادَ اللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا لَّاصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (4)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ دینی پاك و خاوێن بەدڵسۆزی ته‌نها بۆ اللە یە ئه‌وانه‌شی كه‌وا جگه له‌و زاته که‌سانی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌وانه‌ ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له اللە نزیکمان بخه‌نه‌وه‌ جا بەڕاستی اللە خۆی حوکم دەکات لەنێوانیان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆک بوون لەسەری به‌ڕاستی اللە ھیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن (٣) ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه ئه‌و اللە یەکی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (٤).

وە لە موسڵمانانیش ھەن كەوا داوا لەبەندە نزیکەکانی اللە دەکەن لەدوای مردنیان تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لای پەروەردگارەکەیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21) إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ (22) لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ (23) وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَا أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۙ قَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (24) لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (25) قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُم مِّنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (26)} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ ئه‌وانە ئەو که‌سانەی که هاوارو داوایان لێ ده‌که‌ن جگه له اللە هیچیان پێ دروست ناکرێت له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن (٢٠) ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (٢١) ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه اللە یەکی تاك و ته‌نهایه جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئاخیرە‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن (٢٢) شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که اللە ی گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه‌، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن (٢٣) خۆ ئه‌گه‌ر بەوانە بوترێت ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه‌؟ ئه‌وه ده‌ڵێن چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه (٢٤) ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بە بێ زانست و زانیاری چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (٢٥) بێگومان پێش ئه‌مانیش ئەوانەی پێشوو پیلانیان گێڕا ئینجا اللە ی به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێگرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (٢٦).

وە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەبیر موشریکەکان لە موسڵمانان دەھێنینەوە کە دەفەرموێت: {إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (14)} صدق الله العظيم [فاطر]
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌ن ڕۆژی قیامه‌تیش کوفر بە شیرکەکەتان دەکەن بێگومان که‌س نییه وه‌ک (اللە) ئاگاو زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
به‌و مانایه‌ی ئه‌وان كوفر به‌ دِوعاو داواكانتان ده‌كه‌ن لێیان له‌ جیاتی اللە. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (86)} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌سانە دەبینن که جاران دەیانکردن بەشەریک ئەوا دەڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانەن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

لەبەر ئەوەی ئەوان گوێیان لە دوعاکانی ئه‌وان نی یە لێیان لە جیاتی اللە. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنذِرُوا مُعْرِضُونَ (3) قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ۖ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَٰذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (4) وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَن دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ (5)} صدق الله العظيم [الأحقاف].
واته‌/ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه‌ ته‌نها به‌ حه‌ق نه‌بێت وه‌ بۆ کاتێکی دیاریکراویش که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه‌ (٣) بڵێ ئایا سه‌رنجتان داوه‌ له‌وانه‌ی که‌ له‌جیاتی اللە هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ ئه‌وانه‌ چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه‌ با پێشانم بده‌ن یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه‌ ده‌ که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌ پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (٤) جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعاو نزا و پاڕانه‌وه‌ ڕوو به‌که‌سێک ده‌کات جگه لە اللە که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده‌و هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌نه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ له‌دوعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگاو غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن (٥).

لەبەر ئەوەی نیشتەجێی گۆرستانەکان ئەوانەی کەوا داوایان لێدەکەن لە جیاتی اللە گوێیان لە داواو دوعاکانتان نی یە؛ بەڵکو لە دوعاو نزاکانتان غافڵ و بێئاگان. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ (28) فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ (29) هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (30) قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (31) فَذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ (32) كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُوا أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (33)} صدق الله العظيم [يونس].
واته‌/ وه‌ رۆژێك هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه پاشان به‌وانه ده‌ڵێین که‌ شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوه‌ خۆتان و ئه‌وانه‌ی ده‌تانكردن به‌شه‌ریك له‌ جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌ وانه‌ی ئه‌وان ده‌یانكردن به‌شه‌ریك جیا ده‌که‌ینه‌وه جا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وان ده‌یانكردن به‌شه‌ریك بۆ اللە ده‌ڵێن ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (٢٨) ئینجا اللە به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین (٢٩) ئا له‌وێدا هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌ پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای اللە خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون ون ده‌بێت لێیان (٣٠) بڵێ کێ هه‌یه له‌ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت ئه‌ی کێ هه‌یه‌ خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت هه‌رواها کێ‌یه که‌ هه‌موو کارو فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت جا ده‌ڵێن الله‌ که‌واته‌ پێیان بڵێ ئایا ناترسن (٣١) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروستتان جا له‌ دوای حه‌ق و ڕاستی چیتر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ ئیتر چۆن لاده‌درێن له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ (٣٢) ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه‌ که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن (٣٣).

جا ئایا نابینن ئەوان چۆن کوفر بەم شیرکەتان ده‌كه‌ن بە دوعاکانتان لەجیاتی اللە بەوەی شەفاعەت و تکاتان بۆ بکەن یا بتان پارێزن لە شەرو خراپەی دنیاو ئاخیرەت؟ وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (14)} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌ن ڕۆژی قیامه‌تیش کوفر بە شیرکەکەتان دەکەن بێگومان که‌س نییه وه‌ک (اللە) ئاگاو زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.

وە ھەروەھا وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (81) كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (82)} صدق الله العظيم [مريم].
واته‌/ ئه‌وانه‌ له‌جیاتی اللە به‌دوای جۆره‌ها په‌رستراوی تر كه‌وتوون تا پایه‌داری وعززه‌تیان (به‌خه‌یاڵی خۆیان) ده‌ست بکه‌وێت (٨١) نه‌خێر وانی یه ئه‌وانه‌ی ئه‌وان هاناو هاوارو داوایان لێده‌كه‌ن له‌جیاتی اللە (له ڕۆژی قیامه‌تدا) كوفر به‌په‌رستنی ئه‌وان ده‌كه‌ن و به‌ توندی دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه‌ (٨٢).

وە ھەرچی ئەوانەن کەوا شێوەی بتیان لە وێنەی بەندە نزیکەکان بۆ دروستدەکەن بەتایبەتی ئەوانەی ئەوانیان ناسیوە جا لەدوای مردنیان بە ماوەیەک ھەر زوو ھەڵپە دەکەن بۆ ئەوەی بتێک لە شێوەو پەیکەری ئەوان دروستبکەن بۆ وێنەکانیان ھەتا ئەوکاتەی دەیانبیننەوە لە رۆژی زیندووکردنەوەی تەواوەتی جا دەڵێن: {رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ} [النحل:86]
واته‌/ په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
جا سه‌یری ره‌ددی ئه‌وان بكه‌ن له‌سه‌ریان. اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ (86)} صدق الله العظيم [النحل].
واته‌/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌وانه‌ ده‌بینن که جاران ده‌یانكردن به‌ شه‌ریك ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

جا بۆ ھەموو خەڵکی رووندەبێتەوە بەوه‌ی کەوا اللە ھیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە بۆ قەومەکەی تا پێیان بڵێت من شەفاعەتکارو تکاکارتانم لەبەردەمی پەروەردگارەکەتان بەڵکو ئاگادارو ووریای کردوونەتەوە لەوه‌ی کەوا ھیچ کەسێك نی یە جگە لە اللە نە وەلی و خۆشەویستێکی اللە نە پێغەمبەرێک شەفاعەتکاریان بێت لەبەردەم پەروەردگاریان بۆیان جا ئەمە بیرھێنانەوەی ھەموو پێغەمبەرەکانی اللە بووە بەیەک دەعوەو بانگەوازی یەکگرتوو. وەکو اللە ی گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفه‌رموێت: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ (17) قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا (18) فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا (19)} صدق الله العظيم [الفرقان].
واته‌/ ڕۆژێک دێت اللە هه‌موویان کۆده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی ئه‌وان له‌جیاتی اللە ده‌یانپه‌رستن جا ده‌فه‌رموێت ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟ (١٧) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئەی اللە پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕایه و باوو باپیرانیان به‌خشی بوو ئیتر هه‌موو یاده‌وه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو (١٨) (ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه ئیتر نه ده‌توانن له سزای اللە خۆتان ده‌رباز بکه‌ن نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی گه‌وره‌ی پێ ده‌چێژین (١٩).

جا بەھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی موسڵمانان و نەصارا بەراستی شرک و ھاوەڵتان بۆ اللە ی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش داناوە؛ بەڵکو بانگتان دەکەم بە بانگەوازی سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوان و مەھدی چاوەروانکرا ناصر محمد یەمانی جا دەعوه‌و بانگەوازەکەمان بۆ ھەموو خەڵکی یەک دەعوه‌و بانگەوازە بەیەکگرتوویی بەوەی ئەو اللە یە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوەشە بئ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. وەکو اللە ی گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25) وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۚ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ (26) لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ (27)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واته‌/ ئێمه پێش تۆ هيچ پێغه‌مبه‌رێکمان ره‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حيمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هيچ پەرستراوێک نيه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن (٢٥) وه‌ هاوبه‌شدانه‌ره‌كان ده‌ڵێن اللە ی ميهره‌بان کوری بۆ خۆی بريارداوه (به‌هۆی ئه‌م هه‌موو زێده‌ره‌ويانه‌ی له‌باره‌ی به‌نده‌ نزيكه‌كانيه‌وه‌ ده‌يكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێی اللە ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردبێت به‌منداڵی خۆی!) پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌يه‌ به‌ڵکو ئه‌وانه ته‌نها به‌نده‌ی رێزداری ئه‌ون (٢٦) هه‌رگيز قسه له‌قسه‌يدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون وە ئه‌وانه فه‌رمانی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌که‌ن (٢٧).

جا سەیری دەعوەو بانگەوازەکەی بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوری مەریەم بکەن صلّى الله عليه وعلى أمّه وأسلّم تسليماً. اللە ی گەورە فەرموویەتی:
{لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72) لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (73) أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (74) مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ثُمَّ انظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ (75) قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ۚ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (76) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (77) لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُوا يَعْتَدُونَ (78) كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (79) تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ (80) وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ (81) ۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (82) وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83)} صدق الله العظيم [المائدة].
واته‌/ سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون و كوفریان كرد که وتیان اللە مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه له‌كاتێكدا مه‌سیح وتوویه‌تی ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و اللە یە بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه بێگومان اللە به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌ جا بۆ سته‌مکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێک و به‌سه‌رخه‌رێك نی یه‌ (٧٢) سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و كوفریان كرد که وتیان اللە یه‌کێکه له سێ دانه اللە له‌كاتێكدا هیچ په‌رستراوێك نیه جگه له اللە ی تاک و ته‌نها خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن سوێند بێت ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت (٧٣) ئایا حه‌ق نیه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای اللە و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا اللە لێخۆشبووه و میهره‌بانیشه‌ (٧٤) مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه جگه له‌ پێغه‌مبه‌رێکی اللە نه‌بێت به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه‌ هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن (٧٥) بڵێ ئایا له جیاتی اللە شتێک ده‌په‌رستن که نه زه‌ره‌رتانی به‌ده‌سته نه قازانج (به‌ڵکو) هه‌ر اللە خۆی بیسه‌رو زانایه (٧٦) بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کردو ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا (٧٧) نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد (٧٨) ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد سوێند بێت بە اللە ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده‌ (٧٩) زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون سوێند به اللە ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که اللە یان له خۆیان تووڕه کردووه (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه‌ (٨٠) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان بە اللە و به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه‌ ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان و پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبارو لاده‌رو یاخین (٨١) سوێند بە اللە ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌ یه‌هودو جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ اللە داناوه وه‌ ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه نه‌صارایان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان که‌سانی اللە پەرستن و خۆیان به‌گه‌وره دانانێن (٨٢) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر دابه‌زیووه‌ ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرین هه‌ڵده‌ڕێژێت به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی له‌کاتێکدا ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه ده تۆش له ڕیزی شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه‌ (٨٣).

لەوەیە یەکێک لە نەصاراکان بیەوێت بڵێت:"ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا ئەو ھۆشداری و ووریاکردنەوەیەمان بۆ نەصاراکان بۆ روون ناکەیەوە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (77)} صدق الله العظيم؟".
واته‌/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کردو ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا.
جا لە پاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی رەددو وەڵامی نەصاراکان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوانە لەدەرەوەیاندا نەصاران و کوفرو بێباوەریەکەشیان دەشارنەوە کە سەرسەخترین دوژمنی اللە و دوژمنی پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوری مەریەمن، وەکو قەرنی شەیتان دۆناڵد ترامپی نزیک و ھاودەمی شەیتانی ئیبلیس ئەوەی کەوا شەری راگەیاند لەسەر دینی ئیسلام و قورئانی گەورە وە دەیەوێت کەوا نوری اللە قورئانی گەورە بکوژێنێتەوە، ئەمەش لەبەر گومرایی خۆیەوە نی یە بەڵکو چونکە ئەوو سەرجەم ئەولیاو یارو یاوەرەکانیشی لە شەیتانە بەشەرەکان دەزانن کەوا قورئان ئەو زیکرو یادەیە کەوا حەقە لە پەروەردگاریانەوە، بەڵام ڕقیان لە حەق دەبێتەوە! اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (7) وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (8) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (9) ۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا (10) ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ (11)} صدق الله العظيم [محمد].
واته‌/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی اللە بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن ئه‌وه‌ اللە ش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات (٧) ئه‌وانه‌شی كه‌ بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن (٨) ئا ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه‌ ئه‌وان ڕقیان له‌وه‌ بۆته‌وه‌ كه‌ اللە دایبه‌زاندووه‌ جا اللە ش کارو کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌ (٩) ئایا ئه‌وه‌ نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه‌، اللە ی به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕانیش سزای ئاوا هه‌یه‌ (١٠) ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌ به‌ڕاستی اللە پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه (١١).

ئەمانە گەلێکن کەوا رقیان لە بانگەوازکارە بۆ بەدواکەوتنی رازی بوونی اللە جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (22) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ (23) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا (24) إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ (25) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ (26) فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ (27) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (28) أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ (29)} صدق الله العظيم [محمد].
واته‌/ ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ ده‌ست تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ویدا بچێنن و هه‌رچی به‌زه‌ییشتان هه‌یه‌ بیپچڕێنن (٢٢) ئه‌و جۆره که‌سانه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ اللە نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (٢٣) ئایا ئه‌وه‌ بۆچی ئه‌وانه‌ وردبینی له‌قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستیدا قفڵ دراوه‌ (٢٤) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کردبوون به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی دابوون (٢٥) ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌ به‌ڕاستی ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌ داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه که‌ قورئانه‌: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک فه‌رمان و هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین اللە ش خۆی چاک ئاگاداره‌ له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه (٢٦) ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌ فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن (٢٧) ئه‌مه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ شوێنی ئه‌و شتانه‌ که‌وتبوون که‌ قین و خه‌شمی اللە ده‌بزوێنێت ئه‌وانه‌ رقیان له‌ ڕازی بوونی اللە بوو اللە ش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد (٢٨) ئایا ئه‌وانه‌ی که‌ دڵیان نه‌خۆشی تیادایه‌ وایانزانیووه اللە هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشكرا ناکات؟ (٢٩).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ (44)} صدق الله العظيم [طه]
واته‌/ هه‌ردووکتان (موسا و هارون) به‌ نه‌رمی و جوانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (فیرعه‌وندا) بکه‌ن به‌ڵكو تێبگات یان بترسێت.
ئه‌مه‌ وه‌سیه‌تی اللە یە بۆ موساو برایه‌كه‌ی كه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونی میسر بكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ده‌كرد جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ} صدق الله العظيم!
واته‌/ هه‌ردووکتان (موسا و هارون) به‌ نه‌رمی و جوانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (فیرعه‌وندا) بکه‌ن به‌ڵكو تێبگات یان بترسێت.
به‌ڵام خاوه‌نی پایه‌ی پاشایه‌تی محمد بن سلمان موسڵمانه‌ جا چۆن به‌نه‌رمی و به‌جوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌م به‌ڵكو تێبگات یا بترسێت؟

لەوەیە خاوەنی پایه‌ی پاشایەتی محمد بن سلمان بیەوێت بڵێت: "اللە کەسێکە كه‌وا داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا فێرمان بکە لەوەی اللە فێری کردووی جا ھەرگیز خۆمان بەگەورە ناگرین بەگوناھ، جا ئایا بۆمان روون ناکەیەوە قەرنی شەیتان کێ یە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی رەددی دەداتەوەو دەڵێم: قەرنی شەیتان بریتی یە لە دۆناڵد ترامپ ئه‌و كه‌سه‌ی کەوا لەگەڵ سەرکردەکانی موسڵمانان لەلاتان کۆبۆوە لە نەجد لە ریازی پایتەخت جا لە نەجد دەرچوو بۆ تەل ئەبیب پاشان گەرایەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی قودس وەکو پایتەختی ھەمیشەیی یەھود رابگەیەنێت، وە ئێوەش لەھەندێک فەرمانیدا ملکەچیتان کرد! جا بەراستی روون بویەوە بۆتان ئەو فێڵی لەئێوەو سەرجەم سەرکردە موسڵمانەکان کرد. جا سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە دۆناڵد ترامپ تەنھا زەوی فەڵەستینی ناوێت؛ بەڵکو لەدوای ئەوە گۆرینی به‌ رۆژھەڵاتێكی ناوەراستی نوێیی دەوێت جا سەرجەم دەوڵەتەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست داگیر بکات بە مەملەکەی عەرەبی سعودیەو سەرجەم دەوڵەتەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بۆ ھاتنەجێی ده‌وڵەتی گەورەی یەھود. لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، جا فەتواتان بۆ نادەم تەنھا بەحەق و راست نەبێت بەبێ درۆو فێڵ ھەروەک ئەو دۆناڵد ترامپە یەھودیە دەیکات کەوا ھاوپەیمانە لەگەڵ تاران حکومەتی ئێرانی سیاسی بەنھێنی یەوە بۆ ھاتنەجێی پارەوپولی فارسی لە ژێر ناوی درێژکردنەوەی شیعی ئایینی لەکاتێکدا دووریشن بەھەموو شێوەیەک لەدینی اللە ئیسلام، لەگەڵ رێزم بۆ گەلی ئێرانی فارسی موسڵمان بەڵکو مەبەستم حکومەتی ئێرانی سیاسی یە کەوا شەری لەسەر یەمەن راگەیاند لەرێگای کەناڵی مەیادین، جا ئەمە ئەو كاره‌ گرنگه‌یه‌ کەوا لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ ئێران و رووسیا لەبەرئەوەی موھیممەی ئێران بریتی یە لە خۆشکردنی ئاگری شەری تایەفی دینی لەنێوان عەرەبی شیعە و سوننە بۆ ئەوەی خۆیان بەدەستی ھەندێکیان لەھەندێکیان بدەن لەژێر ناوی شەر لەسەر تیرۆر،جا جارێك ئه‌مریكا له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر؛ ئه‌م سیاسه‌ته‌ یه‌هودیه‌ ئه‌مریكی یه‌ شه‌یتانی یه‌ش نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی شه‌یتانی پاڵپشت و وه‌لی یه‌هود هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆی كێشاون، هه‌رچه‌نده‌ سعودیه‌و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئێران و توركیا و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و موسڵمانه‌كانیش له‌ ناو نه‌خشه‌ی پیلانه‌ دارێژراوه‌ سه‌هیۆنی یه‌ كه‌یانن و دەیانەوێت سەرجەم دوەلە عەرەبیەکان و ئێران وسەرجەم دوەلی موسڵمانان و سەرجەم دوەلی ئەو نەصارایانەش داگیربکەن کەوا رقھەڵگرن بۆ سیاسەتە دوژمنکاریه‌كه‌ی ترامپی دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان.

لەوەیە خاوەن پایەی پاشایەتی محمد بن سلمان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا ئەو قسەیەی کەناڵی مەیادینمان زیاتر بە تێروتەسه‌لی بۆ باس ناکەی بەوەی کەوا شەری راگەیاندووە لەسەر یەمەن؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی رەددی سەرجەم دەوڵه‌ته‌ خەلیجیەکان دەداتەوەو دەڵێم: ئەم راگەیاندنی شەرە لە کەناڵی مەیادین بۆئەوەیە تاکو دوەلە خەلیجیەکان ھانبدات بەگەرمی تا گەلی یەمەنی و ژێرخانی حکومی یەمەن تەخت و وێران بکەن، وە عبدالملک حوسی و سەرجەم شیعە عەرەبە بینا کوێرو بێئاگاکان و بەھەمان شێوەش سعودیەو سه‌رجه‌م دوەلە خەلیجیەکان و سوننە بینا کوێرو بێئاگان لەناوببەن، جا ئایا شەرمناکەن ئەی کۆمەڵانی عەرەبی شیعە و سوننە ئه‌وانەی وادەزانن هه‌ر خۆیان موسڵمانن و ئینجا ھەندێکتان خوێنی ھەندێکتان ده‌رێژن له‌م لاوه‌ش دۆناڵد ترامپ دەیەوێت قوسی پیرۆز وەکو پایتەختی ھەمیشەیی یەھود رابگەیەنێت جا گەر ئەنجومەنی نەتەوه‌ یەکگرتووەکان بیەوێت یا پشتی لیبکات، ھیچیش گوێی لە گریان و ھاواری گەلانی موسڵمانه‌ چەوساوەو لاوازکراوەکان نی یە وەھیچیش گوێ ناداته‌ ئینکاری و دانپێدانەنانی دەوڵەتە موسڵمانەكان؟؟ وە دەشزانم کەوا ئەوان فێڵتان لێدەکەن وە فێڵ لە حکومەتی ئێرانی ئیسلامیش دەکەن، وە دەشزانم کەوا ئێوەو ئێران دینەکەتان فرۆشتووە بە دونیاکەتان؛ جا ئێوە لە پێناو مانەوەتان لەسەر کورسی حوکم و فەرمانرەوایی یەکەتان و ئێرانیش لەبەر تەماحی درێژکردنەوەی پارەوپولی فارسی لەژێر ناوی درێژبوونەوەی شیعی! وە مژده‌ش دەدەم بە شیعە و سوننە بە سزایەکی سەخت گەر سەرپێچی بکەن و یاخی بن لە فەرمانی اللە و خەلیفەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ئایا ناگەرێنەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردن سەرجەم پادشاو کاربەدەست و سەرکردەکانی موسڵمانان جا دەستان بخەنە دەستی پیاوی چاک ئەردوغان سەرۆکی تورکیا بۆ راگەیاندنی ئامادەکاری ئاسمانی و دەریایی و وشکانی بۆ بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و گەلی فەڵەستینی وە بۆ بەرگریکردن لە سەرجەم دەوڵەتە موسڵمانەکان جا ببن بەیەک دەست لەدژی دوژمنی اللە و دوژمنەکەتان دۆناڵد ترامپی قەرنی شەیتان ئەوەی کەوا جەنگی راگەیاند لەسەر دینی اللە ئیسلام و موسڵمانان و پیرۆزیەکانیان وە دەیەوێت کەوا قورئان بسوتێنێت لە سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر وە دەیەوێت نوری اللە بکوژێنێتەوە! ھیھات ھیھات ئەی قەرنی شەیتان دوناڵد ترامپ دواتر دەزانی كەوا توانا و قودرەتی اللە زوو کاروبارەکان حساب دەکات وە تۆڵەشی توندو سەختە ئەو اللە یەی کەوا بۆ کتێبەکەی تورە بووە، بەڵکو ده‌مانه‌وێت موسڵمانە گومراو سەرلێشێواوەکان و نەصارا گومراو سەرلێشێواوەکان دەرباز بکه‌ین لەسزا نزیکەکەی اللە.

وە ئەی خاوەن پایەی پاشایەتی محمد بن سلمان و محمد بن راشد ئال مەکتوم و سەرجەم دوەلە خەلیجیەکان و یەمەن و سەرجەم دەوڵەتە موسڵماەکان، ھیچ ھەڵبژاەدەیەکتان بۆ نی یە، جا من خەلیفەی اللە م بەسەرتانەوە فەرمانتان پێدەکەم بە ئامادەبوون بۆ راپەرین بەسوارەو پیادەوە لە رێگای اللە بۆ بەرگری کردن لە ماڵی گەورەکراوی اللە قودسی پیرۆزو ھاوڵاتی یەکانی لە موسڵمانان و نەصاراکان و بەرگریکردن لە خۆتان و گەلەکانتان وە بەڵێنێکیشتان له‌ خەلیفەی اللە مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی یەوە بۆ ھەیە بەڵێنێک کەوا بەدرۆ نەخرێتەوە ئەویش بە ئیزنی اللە عززەتان زیاتر دەبێت لەسەر عززەتتان بۆ ئەوانەتان کەوا وەڵامی بانگەوازکار خەلیفەی اللە مەھدی ناصر نحمد یەمانی دەداتەوە بەر لە جێگیربوونی بەسزایەکی بەئێش، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم به‌ر له‌ جێگیربوونی بەسزایەکی بەئێش لەلایەن اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانەوه‌.

وە اللە ش دەکەم بەشایەد کەوا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان بۆ نی یە لە فەرمانه‌كه‌دا یا ئەوەتا گوێرایەڵی فەرمانی خەلیفەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبن جا ئیعلانی ئامادەکاری ده‌كه‌ن بۆ راپەرین بۆ بەرگریکردن لە موسڵمانان وپیرۆزیەکانیان، وە یا ئەوەتا اللە سزاتان دەدات بە سزایەکی سەخت وە دوژمنی اللە و دوژمنەکەشتان بەھیلاک دەبات وە دەتانگۆرێتەوە لە حوکم و فه‌رمانره‌وایه‌تیدا بە قەومێکی جگە لە ئێوە کە دواتر وەکو نابن، جا ئەم فەتوایە لەلایەن خۆمەوە نی یە بەڵكو لە محکمی کتێبی اللە قورئانی گەورە ده‌یبینن لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (38) إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (39)} صدق الله العظيم [التوبة].
واته‌/ واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی اللە دا (ئەوانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری اللە) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیاو به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی دوایی بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی دوایی زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه‌ (٣٨) ئه‌گه‌ر ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن ئه‌وه اللە خۆی سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێت له غەیری ئێوە وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به اللە بگه‌یه‌نن (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی اللە وە، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات) اللە ش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌ (٣٩).

کەواتە ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان نی یە جا یا ئەوەتا ھەڵدەستن بەجێبەجێکردنی فەرمانەکەی اللە یا ئەوەتا سزاتان دەدات بە سزایەکی بە ئێش و دەشتانگۆرێتەوە بە قەوم و گەلێک لە حوکم و فەرمانرەواییدا کە دواتر وەکو ئێوە نین، چا خالەفەی فەرمانی اللە و خەلیفەکەی مەکەن و سەرجەمتان داخلی ناو ئاشتی بن له‌نێوان یەکتریدا. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209)} صدق الله العظيم [البقرة].
واته‌/ هه‌ندێ خه‌ڵکی هه‌ن خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بە اللە اللە ی گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی (٢٠٧) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان داخلی ئاشتی بن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێكی ئاشکراتانه‌ (٢٠٨) خۆ ئه‌گه‌ر لاتاندا له‌ دوای ئه‌وه‌ی که روونكردنه‌وه‌تان بۆ هات‌ ئه‌وه چاک بزانن که اللە به‌ده‌سه‌‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (٢٠٩).
ئه‌ی اللە یە ئه‌وه‌ رامگه‌یاند ئه‌ی اللە شایه‌د به‌، به‌سیشه‌ كه‌وا اللە شایه‌د بێت.

وە ئەی ئەوانەی کەوا پەیامی اللە دەگەیەنن بە سەرجەم بەشەر بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە ھەڵبژێردراوەکان، کاتەکە زۆر زۆر کەم و تەنگ بۆتەوە جا ئەم بەیانەم بگەیەنن بە ابن سلمان و روحانی ئێران و پیاوی باش ئەردوغان و شێخ محمد بن راشد ئال مەکتوم و ھەموو فەرمان بەدەستانی عه‌رەب و عەجەمی موسڵمانان، جا ماندوو مەبن و بێتاقەت مەبن وە اللە ش جێگیرو راوەستاوتان بکات لەسەر رێگای راست وە ئەوەی کەوا سەرکردە عەلی عبد اللە صالحی دەپەرست و پاشگەز بویه‌وه‌ بەھۆی دەنگۆی کوژرانی علی عبد اللە صالح ئەوا پێی دەڵیم : جا برۆن بگەرێن لێی لە شەقامەکانی صەنعا بۆئەوەی بیپەرستی کە لەوێدا بۆ خۆی به‌ ئازادی دێت و دەچێت.

وە دەڵێم ئەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح: بەراستی تۆ توانیت به‌زیره‌كیه‌كه‌ت فێڵ لە حوسیەکان بکەی بئ ئەوەی مەبەستیشت بێت ئەوانیش فێڵیان لە سەرجەم خەڵکی جیھان کرد جا کەوتنە ناو گه‌ورەترین درۆ لە مێژووی بەشەریەتدا بە راگەیاندنی كوژرانی عەفاشی خەفاش.

وە ھەرچی ئیمپراتۆری دکتاتۆر عبدالملک حوسی یە ئەوا پێی دەڵێم: بە لەسەرخۆیی بە لەسەرخۆیی ئەی پیاو، جا ھێشتا شەرەکە ھەر لەکڵپەسەندن دایە لەسەرخۆت و حزبەکەت لە ئاسمانی و وشکانی و دەریایی دا، وە باشتره‌ بۆت گه‌ر بەیعەتەکەت رابگەیەنی بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وه‌ بۆ نەفی و نەھێشتنی تەعەدودی حیزبی و مەزھەبی لەدینی اللە و داماڵین و بەردانی دەستت لە یاوەری و وه‌لائت بۆ حکومەتی ئێرانی سیاسی ئه‌وه‌ی کەوا شەری راگەیاندنی لەسەرتان راگەیاند لەکەناڵی مەیادین، بەڵکو ئەمەی بۆ خۆشکردنی ئاگری شەری خەلیجە لەدژی یەمەن وە لەدژی شیعەی عەرەب لە ھەموو شوێنێک.

وە ھەرچی ابن سەلمانیشە ئەوا پێی دەڵێم: دەستت دابماڵە لەقەرنی شەیتان دۆناڵد ترامپی دوژمنت و دوژمنی خاوو خێزان و کەس و کارەکەت ئالی سعودی، جا ھەرگیز ناتپارێزێت لەوەی بەڵێنی پێداوی لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵانی یەھودە لەوانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوەو په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌چێنن، بەڵکو دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەفادار دەبێت بەرامبەر ئەوەی اللە وەعدی بۆ تۆو ئەوانی وەک تۆش داوە بەوەی گەر شوکرانە بکەن و گوێرایەڵی فەرمانی اللە و خەلیفەکەی بکەن لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ (7)} صدق الله العظيم [إبراهيم].
واتە/ له‌یادتان بێت که‌ په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه‌ بەوەی سوێند بێت ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن ئەوا نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا زیاد ده‌که‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوفربکەن ئەوا به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.

وە اللە دەکەم بەشایەد بەسیشە کەوا اللە شایەد بێت بەوەی ئەوەی کەوا گوێرایەڵی فەرمانی خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی بکات ئەوا مژدەی پێدەدەم بە عززەتبوونی لەسەر عززەتەکەی وە موڵک لەسەر موڵکەکەی جا گەر لەسەرکردە عەرەبەکان بێت یا لەسەرکردە عەجەمەکان.

وە سۆزو وەلائی خۆشم رادەگەیەنم بە دڵ و بەگیان بۆ حکومەتی کۆریای باکورو ھەموو ئەو سەرکردە کافرو بێباوەرو نەصارایانەی کەوا دژایەتی موسڵمانان ناکەن لە دینەکەیاندا وە رقیان لە سیاسەتە دوژمنکاریه‌کەی ترامپە بۆ ئیسلام و قورئانی گەورە. وە مژدەشی پێدەدەم بە سزای رۆژێکی ناسۆر ئەی خراپترینی گیان لەبەران قەرنی شەیتان دۆناڵد ترامپ، جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی رقی لە سیاسه‌تەکەی قەرنی شەیتانە و ھەموو موسڵمان و کافرێکیشی خۆشدەوێت کەوا ڕقی لە قەرنی شەیتان دۆنالد ترامپە ئەمە لەبەر ئەوەی اللە نەھی موسڵمانانی نەکردووە له‌وەی وەلائو سۆزیان ھەبێت بۆ ئەو کافرانەی کەوا دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی ناکەن وە ھەوڵی کوژاندنەوەی نوری اللە نادەن وە قەدەغەی دەعوەو بانگەوازییش بۆ پەرستنی اللە ی تاک و بێ شەریک لە جیھان ناکەن، جا ئەوانە اللە فەرمانی پێکردووین کەوا خۆشمان بوێن و چاك ڕه‌فتارو دادپه‌روه‌ری بکەین له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا. وەکو اللە ی گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (8) إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (9)} صدق الله العظيم [الممتحنة].
واتە/ اللە قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا کە جه‌نگیان دژ نه‌کردوون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردوون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون چونکه به‌ڕاستی اللە دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت (٨) به‌ڕاستی اللە ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانەیان کرد کەوا ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن (٩).

لەوەیە سەرسەخترین دوژمنانی اللە لە جیھان بیانەوێت بڵێن: " ئایا ناترسی لەوەی پیلانت دەربارە بگێرین ئەی ناصر محمد یەمانی مەغرور؟". جا لە پاش ئەوە خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی رەددییان دەداتەوەو دەڵێم: ئێوه‌م بۆ اللە ی تاک و قەھار جێ هێشتووه‌ ئه‌ی کۆمەڵی پشتھەڵکەران لە زیکرو کتێب و بەرنامەی خو اسەرجەم شەیتانە بەشەرەکان لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لە پەروەەدگاریانەوە، وە تەحەددای خۆم رادەگەیەنم بۆ ھەمووتان بە اللە ی تاک و قەھار. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا الْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (44) وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (45)} صدق الله العظيم [القلم]
واته‌/ وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن (٤٤) من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان نه‌خشه‌ و
پیلانم تۆکمه‌یه‌ (٤٥).

به‌ڵكو اللە پیلانه‌كه‌ی خێراتریشه‌ له‌ پیلانه‌كانیان. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ (50) وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ (51)} صدق الله العظيم [النحل].
واته‌/ فه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه ده‌ڵێین ببه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت وه‌ک چاو تروکاندنێک (٥٠) بێگومان ئێمه زۆر له‌ پێشینانی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه‌ جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت وه‌ربگرێت (٥١).

جا دواتر اللە خەلیفەو بەندەکەی مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی بەسەر سەرجەم دوەلەکانی بەشەردا دەردەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش بۆی ملکەچ دەبن وە دواتریش دەزانن که‌ کێ راستر قسەی کردووە؟ جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاری کارانتان ناکەن! وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________