الموضوع: به‌یانێكی گریان هێنه‌ر بۆ چاوی خۆشه‌ویستانی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو

1

به‌یانێكی گریان هێنه‌ر بۆ چاوی خۆشه‌ویستانی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و مه‌هدی چاوه‌روانكراو ..

ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
05 - 04 - 1431 ك
21 - 03 - 2010 مـ
11:28 ئێواره‌

[ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1495
_________


به‌یانێكی گریان هێنه‌ر بۆ چاوی خۆشه‌ویستانی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ..


بسم الله الرحمن الرحيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته. {إن الله وملائكته يصلون على النبي يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وسلموا تسليما {56}} صدق الله العظيم [ الأحزاب]

ئەی گەلی موسڵمانان؛ ئەی خۆشەویستانی پەروەردگاری ھەموو جیھان و پێغەمبەرەکەی و ئیمام مەھدی، بەڕاستی پشتھەڵکردنی موسڵمانان لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە قورئانی گەورە توشی سەرسوڕمانی کردووم لەگەڵ ئەوەی كه‌وا ھەمووشیان باوەڕیان پێی ھەیە! جا لەپاش ئەوە خۆشەویستی دڵ و بینایی چاوو خۆشەویسترین کەس لەلام لە خەڵکی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم -م بیرھاتەوە لە سەرەتای دابەزینی قورئانی گەورەدا بەوەی کاتێک ھیچ یەکێک لە خه‌ڵكی جیھان ئیمانی پێنەدەھێنا لەبەرئەوەی کتێبێکی تازەبوو لەلای پەروەردگاری جیھانەوە، جا قسەی گەله‌کەی تەنھا ئەوەبوو كه‌وا دەیانوت: {يا أيها الذي نزل عليه الذكر إنك لمجنون} صدق الله العظيم [ الحجر:6]
واته‌/ پێیان ده‌وت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی.

جا چەندە باپیرەمیان محمد پێغەمبەری اللە یان ئازاردا بەئازاردانێکی گەورە بەتایبەتی لەدوای مردنی مامی ئه‌بو طالب اللە ڕەحمی پێبکات بەڕەحمەتەکەی بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا لەدوای مردنی ئه‌بو طالب ئازاردانی موشریکەکانی لەسەر توندتر بوو لەبەرئەوەی ئەو ئه‌بو طالبه‌ مرد کەوا لێی دەترسان، جا کاتێک کەوا محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - لە مزگه‌وتی حەرام نوێژی دەکرد، ئەوەبوو یەکێک لە موشریکە گەورەکان ھات و باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە ی نەھی كرد لەنوێژکردنه‌كه‌ی لە مزگەوتی حەرام - صلى الله عليه وعلى آله وسلم - لەبەرئەوەی نوێژی بۆ پەرستراوەکانی ئەوان نەدەکرد؛ بەڵکو نوێژو سوجدەی بۆ پەروەردگارەکەی دەبرد و نزیک دەبوویەوە لێی، وە ھەر لەبەرئەوەش ئەو فەرموودەیەی اللە دابەزی کەوا دەفەرموێت:
{أرأيت الذي ينهى {(9)} عبدا إذا صلى {(10)} أرأيت إن كان على الهدى {(11)} أو أمر بالتقوى {(12)} أرأيت إن كذب وتولى {(13)} ألم يعلم بأن الله يرى {(14)} كلا لئن لم ينته لنسفعا بالناصية {(15)} ناصية كاذبة خاطئة {(16)} فليدع ناديه {(17)} سندع الزبانية {(18)} كلا لا تطعه واسجد واقترب{(19)} صدق الله العظيم [العلق]
واته‌/ ئایا ئه‌و که‌سه‌ت بینیوه‌ که ڕێگری ده‌کات؟ (٩) له به‌نده‌یه‌کی اللە کاتێك نوێژ ده‌کات (١٠) ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت بێت (١١) یان فه‌رمان به پارێزکاری و لە اللە ترسان بکات (١٢) ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای بێباوەڕ) به‌رنامه‌ی اللە به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات (١٣) ئایا نه‌یزانیووه که اللە ده‌یبینێت (١٤) نه‌خێر سوێندبێت ئه‌گه‌ر کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت) ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (١٥) ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (١٦) جا با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات (١٧) ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (١٨) نه‌خێر به‌گوێی مه‌که‌ و گوێرایه‌ڵی مه‌به‌ هه‌ر سه‌رگه‌رمی سوژده ببه‌و خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌ (١٩).

جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - گەڕایەوە بۆ نوێژەکە وەکو ئەوەی دەیکرد لە مزگەوتی حەرام لەدوای ئەوەی کەوا یەکێک لەدوژمنە موشریکە گەورەکان قەدەغەی کرد تا ئەوەبوو ئەم دوژمنی اللە یە زانی کەوا محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - گەڕایەوە بۆ نوێژەکە لە مزگەوتی حەرامدا جا ئه‌و دوژمنی اللە یە ڕێی لێگرتەوە لەوە، جا ئه‌وە بوو ئەم دوژمنی اللە یە زانی کەوا محمد گەڕاوەتەوە بۆ نوێژکردن لەمزگەوتی حەرام و قەدەغەکراوە جا دوژمنی اللە به‌خۆی و هه‌ناوو پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵێكه‌وه‌ هات لەکاتێکدا محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - سوجدەی دەبرد بۆ پەروەردگاره‌كه‌ی لە مزگەوتی حەرامدا، جا لەپاش ئەوه‌ هه‌ناوو پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر سەری‌ لەکاتێکدا له‌ سوجده‌دا بوو عليه الصلاة والسلام! بەڵام باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - فەرمانەکەی اللە ی بیرھاتەوە کەوا فەرمانی پێکردبوو بەوەی: كلا لا تطعه واسجد واقترب {(19)} صدق الله العظيم
واته‌/ نه‌خێر به‌گوێی مه‌که‌ و گوێرایه‌ڵی مه‌به‌ هه‌ر سه‌رگه‌رمی سوژده ببه‌و خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە سوجدەکەی درێژکردەوە لەبەردەمی پەروەردگارەکەی و لێی نزیکدەبوویەوە بە لێبوردن لە گەلەکەی و دەیوت: [ اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون] [ ئەی اللە لە قەومەکەم خۆشبە بەڕاستی ئەوان نازانن]، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئازاری موشریکەکان توندتر دەبوو جا باپیرەمیان محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - زیاتر ئازاردەدا وە ئەوانەشیان سزا دەدا کەوا بەڕاستیان دادەنا و بەدوای دەکەوتن تا ئەوەبوو حاڵەتەکە لەسەری تەنگ بوویەوە عليه الصلاة والسلام، جا لەپاش ئەوە بڕیاری دا کەوا کۆچ بکات بۆ تائیف بەڵکو کەسانێک بدۆزێتەوە بەڕاستی دابنێن و بەسەری بخەن و پشتی قایم بکەن لە تائیف بەڵام ھەر بەتەنھا گەیشتنی بۆ تائیف و بانگەوازکردنیان لە نادی و شوێنی کۆبوونەوەکانیان ئەوا وتیان: [ئایا تۆ محمەدە شێتەکەی قوڕەیش نی؟! بەڕاستی پێش ئەوەی بێی بۆ لامان گوێبیست بووین دەربارەت ئەی ئەو کەسەی بەخراپە باسی پەرستراوەکانمان دەکەی، جا لەلای ئێمە بڕۆ ئەی شێت].

جا به‌ڕوویدا هه‌ڵشاخین و هاواریان به‌سه‌رداكردو سوكایه‌تیان پێكردو دەریانکرد لە مەجلیسەکانیان و ھیچ ڕێزێکیان نەگرت تەنانەت ڕێزی میوانداریش، جا لەپاش ئەوە نه‌وه‌كه‌نیان له‌ منداڵ و مێردمنداڵان گوێیان لێ بوو کەوا باوک و باپیرانیان بەم پیاوە دەڵێن شێت، لەپاش ئەوە ئەم منداڵ و توارانه‌ بەدوای کەوتن و بەردیان تێدەگرت بەڵام خزمەتکارەکەی زەیدی کوری حاریثە عليه الصلاة والسلام بەرگری لە پێغەمبەر دەکرد بە پشتی خۆی، بەو مانایەی پشتی خۆی کردبوو بە قەڵغان بۆ پێغەمبەر تاکو بەردی پێنەکەوێت، بەڵام بەردەکان پێیە پیرۆزەکانیشی گرتەوە جا خوێنیان لێدەچۆرا تا ئەوەبوو بە ئازارەوە ڕێی دەکرد، وە لەپاش ئەوە گه‌یشته‌ بێستانێکی گەورەی گەلی تائیف و چوویە ژوورەوە جا پاسەوانێکی باشی تێدا بینی لە ئەھلی کتێب جا ڕێنمایی كرد تا بردیه‌ ژێر سێبەری درەختێک لەپاش ئەوە ڕۆیشت تاکو ھێشووە ترێیەکی بۆ ئامادەبکات، وە لەوکاتەی کەوا گەڕایەوە بۆ لای پێغەمبەر گوێی لێ بوو وا پێغەمبەر به‌ خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ دوعا ده‌كات و دەستەکانی بەرزکردۆتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی و سکاڵا دەکات لەلای عليه الصلاة والسلام و دەیوت: [ اللهم أشكو إليك ضعف قوتي وقلة حيلتي وهواني على الناس يا أرحم الراحمين، أنت رب المستضعفين وأنت ربي إلى من تكلني إلى عدو يتجهمني أم إلى أحد ملكته أمري! إن لم يكن بك غضب علي فلا أبالي إلا أن رحمتك هي أوسع لي، وأعوذ بنور وجهك الذي أشرقت له الظلمات وصلح عليه أمر الدنيا والآخرة لك العتبى حتى ترضى]

جا لەپاش ئەوە نێردراوی اللە ی جیھان جبریل لەبەردەمیدا دابەزی عليه الصلاة والسلام و وتی: [ ئه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە سه‌لاواتی اللە و فریشته‌كانت له‌سه‌ر بێت به‌ڕاستی اللە فه‌رمانی پێكردووم كه‌وا ئه‌م دوو چیایه‌یان‌ له‌سه‌ر به‌یه‌كدا بده‌م گه‌ر بته‌وێت جا له‌پاش ئه‌وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بزه‌یه‌كی كرد به‌ پێكه‌نینه‌وه‌و‌ وتی: نه‌خێر ئه‌ی براكه‌م جبریل، مادام په‌روه‌ردگارم له‌به‌نده‌كه‌ی ڕازیه‌ ئه‌وا هیچ گوێم لێ نی یه‌ به‌ڵكو اللە له‌ پشتیاندا كه‌سانێك بێنێت بڵێن: لا إله إلا الله محمد رسول الله‌ ]. سەڵاوات و سەلامی اللە ت لەسەربێت خۆشەویستی دڵ و بینایی چاوم ئەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليك وآلك المكرمين وأسلم تسليما. وە ئەی ئومەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، چی ئێوەی غەڕڕا کردووە لەو ئیمام مەھدیەی کەوا اللە بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە ی ڕەوانەکردووە صلى الله عليه وآله وسلم، جا ئایا قسەیەکی بۆ ھێناون کەوا پێشتر ئەو نەیھێنابێت؟! اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أفلم يدبروا القول أم جاءهم ما لم يات آباءهم الأولين {(68)} صدق الله العظيم [ المؤمنون]
واته‌/ ئایا ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه‌و لێی ووردنه‌بوونه‌ته‌وه‌ یاخود واده‌زانن ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیره‌ دێرینه‌ یه‌كه‌مینه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌.

وە ئەی ئومەتی ئیسلام، بەراستی اللە دەزانێت و ئێوە نایزانن، جا من بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم؛ ئەویش ئەوەیە کەوا ملکەچ بن بۆ لای اللە بەدڵسۆزی لە خەڵوەتەکانتان بۆ پەروەردگارەکەتان، وه‌ بێننه‌ به‌رچاوتان ئەگەر ھاتوو ئیمام ناصر محمد یەمانی به‌ڕاستی بریتی بێت له‌ خەلیفەی اللە ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا چاوەڕێی دەکەن به‌بێ ئارامیه‌وه‌ ئێوەش وا پشتی لێدەکەن، جا چوزانن بەڵکو ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بێت! جا حوکم و بڕیاری لەسەر مەدەن بەوەی وێنەی ئه‌و وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا لەپێش ئەو ڕابووردن لە مەھدیە درۆزنەکان؛ بەڵکو ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەتان لە ناخی شەوداو بپارێنه‌وه‌و چۆك داده‌ن له‌به‌رده‌میدا تاکو دڵەکانتان حەق ببینێت و‌ بڵێن:

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی و بەندەکانت نازانن، پاک و بێگەردی و ستایش بۆ تۆیە ئێمە ھیچ شتێک نازانین جگە لەوەی خۆت فێرت کردووین بەڕاستی تۆ زاناو دانایت، ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی بێت لە خەلیفەی اللە ئه‌و ئیمام مەھدیه‌ چاوەڕوانکراوەی کەوا به‌ بێ ئارامیه‌وه‌ چاوەڕێمان دەکرد، ئەی اللە ئەوا دڵەکانمان لەبەرامبەر حەقدا بینا بکە تاکو دواتر نەبێتە حەسرەت و پەشیمانی بۆمان جا دەستەکانمان بگەزین لەبەر توندی حەسرەت و پەشیمانی لەوەی کە ئەگەر بەڕاستمان دابنایە ئەوا لە ڕێزلێگیراوان دەبووین وە لە پێشەنگی بەشەرەکان و چاکترین و پاکترینی خەڵکان دەبووین.
ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا بەڕاستی فەزڵ و ڕەحمەتی اللە بەسەرمانەوە گەلێ گەورەیە بۆ ئومەت جا بمانگێڕە لەوانەی کەوا سوپاسگوزارن لەوەی کەوا قەدەری ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوت لە ئومەت و جیلی ئێمەدا ھێناوە، جا چەندە ئومەتەکانی پێش ئێمە تەمەننای ئەوەیان دەکرد کەوا اللە ئیمام مەھدی لەناو ئەواندا ڕەوانە بکات بەڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو، جا گەر لە ناو ئێمەدا ڕەوانەت کردووه‌ ئەوا بەڕاستی تۆ ئێمەت ھەڵکێشاوە بەسەر ئومەتەکاندا بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە ئومەتەکەی ئێمەدا جا بمان گێڕە لە سوپاسگوزاران به‌ ڕەحمەتی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتر.
ئەی اللە بەندەکەت لەژێر پارێزگاری تۆ دایە بەوەی كه‌وا بەڕاستدانانی حەقم له‌ده‌ست نه‌ده‌ی ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بێت بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم، جا چۆن خۆشەویستی اللە و خۆشەویستی پێغەمبەرەکەی بەدرۆ بخەینەوە؟ وە پەنا دەگرین بە اللە بەوەی خەلیفەی اللە مەھدی بەدرۆ بخەینەوە گەر اللە قەدەرو کاتی دیاریکراوی ڕەوانەکردنەی بۆمان بڕیار دابێت وە قەدەری دۆزینەوەی بانگەوازەکەیشی بۆ جیھان نیشان دابین جا نەبین بەوانەی كه‌وا پێشدەکەون لە بەڕاستدانانی خەلیفەی اللە ئەو کەسەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە مژدەی دابوو بەڕەوانەکردنی صلى الله عليه وآله وسلم.

ئەی اللە تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمووی: {وقال ربكم ادعوني أستجب لكم} [ غافر:60] وە ھا ئەوە بەندەکەت داوات لێدەکات بە ملکەچی و دڵسۆزی و زەلیلیەوە بۆت: به‌وه‌ی ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا بمگێڕی لە بەڕاستدانەران لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆیدا بەر لە دەرکەوتنی بە سزایەکی توند لەلایەن خۆتەوە بە دوكەڵێکی ئاشکرا (الدخان)، ئەی ئه‌و کەسەی کەوا ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌ به‌سه‌ر گۆڕینی نێوان کەسەکەو دڵه‌كه‌یدا دڵی به‌نده‌كه‌ت کوێرو نابینا مەکە لە بەرامبەر حەقدا وە حەقیش بەڕاستی شایەنی ئەوەیە كه‌وا بەدوای بکەویت، ئەی ئەو کەسەی کەوا ڕەحمەت و زانستەکەت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە ئەی ئەوەی کەوا ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌ به‌سه‌ر گۆڕینی نێوان کەسەکەو دڵه‌كه‌یدا جا ئەگەر ھاتوو ئەو بەڕاستی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بێت ئەوا دڵەكانمان نەرم بکە بۆ بەیانەکەی تاکو چاوەکانیشمان لەبەرامبەر ئەوەی حەقمان ناسی فرمێسك برێژێت‌ تا دڵەکانمان ئۆقرە ده‌گرێت و ئاسودە دەبێت بەوەی بەڕاستی ئەو ئیمام مەھدیە بە بێ ھیچ شک و گومانێک بەڕەحمەتی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتر، بەڕاستی تۆ فەرمووتەو قەولی تۆش حەقه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمووی: {الله يجتبي إليه من يشاء ويهدي إليه من ينيب} صدق الله العظيم [ الشورى:12]].
واته‌/ اللە خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی وه‌هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ ده‌دات که ملكه‌چ بن بەدڵسۆزی بۆ لای و له‌ئاستی حه‌قدا خۆیان به‌گه‌وره‌ نه‌گرن.

جا لەبەر ئەوەی من ئیمام مەھدی حەقم جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەوەی کەوا چاوی فرمێسکی لێ بڕژێت بەخوڕ لەکاتی خوێندنەوەی ئەم بەیانەدا ئەوا بەڕاستی لە خۆشەویستانی اللە و پێغەمبەرەکەی و مەھدی چاوەڕوانکراوە وە دواتر اللە ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، جا ببن به‌وانەی شوکرو سوپاسی اللە دەکەن ئەی خۆشەویستانی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەتان بەدڵسۆزی و خۆتان بەگەورە مەگرن لەبەرامبەر حەقدا تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات وە ببن بەو گەلەی کەوا اللە بەڵێنی پێداون لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەوره‌دا لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يا أيها الذين آمنوا من يرتد منكم عن دينه فسوف ياتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء والله واسع عليم {(54)} صدق الله العظيم [ المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاینەکەی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وا له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو بەعیززەت ونه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بەبەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

به‌لام مه‌به‌ستی له‌باسكردنی جیهاد لێره‌دا واته‌ جیهادی بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ جا له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسن له‌سه‌ر ده‌عوه‌و بانگه‌وازكردن بۆ حه‌ق.
وە ئەی خۆشەویستانی دڵم و بینایی چاوەکانم بەنێرو مێتانەوە بەڕاستی من لەبەر اللە خۆشم دەوێن وە ئەوەی کەوا بۆ خۆم پێم خۆشە بۆ ئێوەشم پێ خۆشە ئەوەشی كه‌وا بۆ خۆم پێم ناخۆشە بۆ ئێوەشم پێ ناخۆشە وە ھیدایەتدران و نەجات بوونی ئێوەم دەوێت نەوەک سزا جا ببن بەوانەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندن، وە ئەی خۆشەویستانم لە بەر خۆشەویستی اللە بۆچی بەدرۆم دەخەنەوه‌و جنێوم پێدەدەن و گاڵتەم پێدەکەن ئه‌ی گەلی موسڵمانان، ئایا بۆ بەتاڵ بانگم کردوون؟ جا چۆن ئەوکەسە لەسەر بەتاڵە کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن وە فەرمان بەخەڵکی دەکات کەوا ببن بە بەندەی اللە بۆ ھاتنە جێی ھەدەف و ئامانج لە دروستکردنەکەیان جا منافەسه‌و پێشبڕکێ بکەن بۆلای پەروەردگاریان لەبەر حەزو تەماعی خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسه‌كه‌ی پاک و بێگەردی بۆ اللە ی باڵادەست و بەرزو بڵندو گەورە؟ جا فەرمانم پێنەکردوون من بەگەورە بگرن لە جیاتی اللە، جا چۆن نورو تاریکاییەکان لەگەڵ یەکتردا کۆ دەبنەوە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {ما كان لبشر أن يؤتيه الله الكتاب والحكم والنبوة ثم يقول للناس كونوا عبادا لي من دون الله ولكن كونوا ربانيين بما كنتم تعلمون الكتاب وبما كنتم تدرسون {(79)} صدق الله العظيم [ آل عمران]
واته‌/ بۆ هیچ به‌شه‌رێك نی یه‌ که اللە کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی اللە به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ اللە بژین و لێبڕاو بن و ببنه‌ ڕه‌ببانی به‌وه‌ی که به‌رنامه‌ی اللە فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.

جا بە ھەمان شێوە دەبینن دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوه‌یه‌ كه‌وا‌ پێتان ناڵێت به‌دوای پەرستنی من بکەون لە جیاتی اللە بەڵکو دەڵێت ببن بە ڕەببانی و ئەو اللە یە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە منافەسەو پێشبرکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیک بوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی، جا لەبەرچی بەدرۆم دەخەنەوە ئەی برایانی موسڵمانانم؟ بەڕاستی من لەسزایەکی ناسۆرو سەخت دەترسم لەسەرتان، جا مەترسن ھەرگیز ئیمام مەھدی دوعای ئەوەتان لێناکات، وە ئەگەر ھاتوو ئارامیشم نەماو دوعام لێکردن لە سەعاتی توڕەییدا ئەوا ڕەجا لە پەروەردگارەکەم دەکەم بە حەقی ئەوەی كه‌وا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە ئەو نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی کەوا وەڵامی ئەو دوعایەم نەداتەوە لەبەر ئەوەی ئێوە بەشێکن لە ئامانجە گەورەکەم ئەگینا سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز داوای له‌ناوچونتان لێناكه‌م جا لە دوعاكردنی من مەترسن بەڵام من لە دوعای یەکێک لە بەرسەرخەرانم دەترسم لێتان وەکو پێغەمبەری اللە لوط و ئیبراھیم، جا ھەرچی پێغەمبەری اللە ئیبراھیم بوو وتی: {واجنبني وبني أن نعبد الأصنام {(35)} رب إنهن أضللن كثيرا من الناس فمن تبعني فإنه مني ومن عصاني فإنك غفور رحيم {(36)} صدق الله العظيم[ إبراهيم].
واته‌/ خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌رستین (٣٥) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کردو زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێت جا ئه‌وه بێگومان له منه‌ ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهره‌بانیت.

بەڵام اللە قەومەکەی ئیبراھیمی بە ھیلاک دا بەھۆی دوعای نێردراوی خوا لوط ه‌وە کەسیش پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی بەڕاست دانەنا جگە لەنێردراوی اللە لوط نەبێت اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فآمن له لوط} صدق الله العظيم [ العنكبوت:26].
واته‌/ جا لوط باوه‌ڕی پێ هێنا.

جا لەپاش ئەوە اللە گەلەکەی لەناوبرد بەھۆی دوعای نێردراوی ڕاستگۆی اللە لوط صلى الله عليه وآله وسلم، جا اللە وەڵامی داوای نێردراوەکەی لوط ـی دایەوەو گەلەکەی لەناوبرد بە به‌ردبارانکردنێکی سەخت لەھەسارەی سزاوە، وە بەھەمان شێوە منیش لە دوعای یەکێک لەبەسەرخەرانی مەھدی چاوەڕوانکراو دەترسم کە لەموسڵمانانی بکەن.

وە ھەر لەبەر ئەوه‌ش دەڵێم ئەی خۆشەویستانی دڵم و ئەی بینایی چاوەکانم ئەی گەلی بەسەرخه‌رە پێشکەوتووە پێشبڕکێکارە ھەلبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆم بەر لەدەرکەوتنم بە اللە ی گەورە داواتان لێدەکەم کەوا پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە پەروەردگاری ئەوەشی کە لەنێوانیاندایەو پەروەردگاری عەرشی گەورەشە کەوا به‌دوای ئه‌وه‌ مه‌كه‌ون حەسرەت و خه‌فه‌تباری په‌روه‌ردگارم زیاتر بێت لەسەر بەندەکانی لەبەرئەوەی ئەگەر ئێوە دوعاتان لە قەومێک کرد ئەوا اللە دوعاکانتان وەڵام دەداتەوە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی بەوەی کەوا بەسەرتان دەخات لەسەرئەوانەی بە درۆتان دەخەنەوە جا دوژمنەکانتان بەھیلاک دەبات و لەدوای ئەوانیشدا ئێوە جێنشین دەکات بەڕاستی اللە ش لەبەڵێنی خۆی لانادات و دەیباتە سەر.

بەڵام ئەی خۆشەویستانی دڵی ئیمام مەھدی سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لەئەو نەبێت داوای ئەوەم لێنەکردوون لەبەر ڕەحمەتی من بۆ خەڵکی ئەوە بکەن؛ بەڵکو لەبەرئەوەی من بینیم کەوا پەروەردگارم بەڕاستی ھه‌ر خۆی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترە، جا لە کتێبدا نەمبینی کەوا له‌ناوبردنی بەندەکانی له‌سه‌ری سوك بێت لەگەڵ ئەوەی کەوا ھیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، پەروەردگارەکەت ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، بەڵام ئەی برایەکانم گەر دەتانزانی اللە چەندە ڕەحمان و رەحیمە وە بەڕاستیش بەبەزەیی و ڕەحیمە، ئەگینا سوێند بەو اللە یەی كه‌وا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ھیچ بوارێک نی یە بۆ بەراووردکردن لە نێوان ڕەحمەتەکەی اللە بۆ بەندەکانی و ڕەحمەتی دایکێک بۆ ڕۆڵەکەی ئەگه‌ر تەنانەت ھەزار ساڵیش ئه‌م منداڵه‌ سەرپێچی دایكه‌كه‌ی كردبێت ئه‌وا هه‌ر سوك نیه‌ لەسەر ئه‌م دایكه‌ لەکاتێکدا ئەو ھاوارو ناڵەیەتی و سزادەدرێت لە ئاگری جەھەننەمدا جا تەسەوری ئەوە بکەن خەفەتباریەکەی چەند گەورەیە وە حەسرەتەکەی چەندە لەسەر ڕۆڵەکەی له‌کاتێکدا گوێبیستی ھاوارەکەشی نی یە لە ئاگری جەھەننەمدا، جا ئەی چی دەربارەی ئەوکەسه‌ی کەوا لەم دایکە بەڕەحمترە بۆ بەندەکانی کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانترە؟ جا ھێشتا بیرتان دەھێنینەوەو دەڵێین بەڕاستی اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەوبەندانەی کەوا ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردو بەھیلاکی بردن بەھۆی دوعای پێغەمبەرەکانیان لێیان لەدوای ئەوەی لەبەرامبەر حەقدا بەدرۆیان خستنەوە لە لایەن پەروەردگاریانەوە، جا لەگەڵ ئەوەی کەوا اللە ھیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون بەڵام بەھۆی گەورەیی سیفەتی ڕەحمەتەکەی لە نەفسیدا دەبینن کەوا خەفەتبارو بە حەسرەتە لەسەر بەندەکانی ڕاستەوخۆ لەدوای لەناو بردنیان لەدوای دوعای پێغەمبەرو چاکەکارەکان لێیان وە بەڕاستی ئەوەشتان زانیوه‌ لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]
واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبەجێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان و گه‌یشتن به‌ڕادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌ڕێنه‌وه لایان (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لەلای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ نه‌کرێن (٣٢).

جا ھێشتا ئیمام مەھدی ئەم ئایەتە محکەمە بیری بەسەرخەرەکانی دەھێنێتەوە تاکو اللە بەڕاستدابنێن و ئەویش بەڕاستیان دابنێت جا بڵێن:
ئه‌ی اللە ی هه‌موو جیهان سوێند بەتۆ ئەو کەسەی کەوا خەبیرە بەتۆی ڕەحمان حاڵی تۆی پێ ناساندین جا چۆن دەتوانین چێژ وەربگرین لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و لەم لاوەش خۆشەویستەکەمان خەفه‌تبار بێت لەنه‌فسی خۆیدا و متحسر بێت له‌سه‌ر به‌نده‌كانی؟ هيهات هيهات بەوەی ڕازی بین تا ئەو کەسەی کەوا خۆشەویسترە لەلامان لە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە ڕازیدەبێت لەنەفسی خۆیدا بەوەی چێتر نە خەفەتباربێت نە بە حەسرەت، جا گەر ئەوەم نەکرد ئەی کەواتە بۆچی ئێمەت دروستکردووە ئەی اللە ی ھەموو جیھان؟ جا ئایا لە پێناوی بەھەشت و حۆریەکان ئێمەت دروستکردووە، یا لەپێناوی خۆمان یا لەپێناوی ئەوەی خۆشەویستی و نزیکی و نیعمەتی ڕازیببوونی نەفسی خۆت بپەرستین؟ جا چەندە تۆمان خۆشدەوێت ئەی اللە، وەچۆن کەسێک تۆی خۆشبوێت دەتوانێت ئاسودەو کەیف خۆش بێت لەکاتێکدا بزانێت خۆشەویستەکەی خەفەتباره‌ لە نەفسی خۆیدا بە خەفەتباریەکی گەورە! نەخێر سوێند بە پەروەردگارم ئەو نەفسە ڕازینابێت تاکو خۆشەویستەکه‌ی ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی و کەیف خۆشدەبێت

وە ھەر لەبەر ئەوەش تکاو داواتان لێدەکەم ئەی خۆشەویستانی اللە ئەی ئەوانەی کەوا اللە بەڵێنی دابوو بەھاتنتان لە محکەمی کتێبەکەی گەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت بە خۆشویستنێکی گەورە بەوەی کەوا یارمەتیم بدەن بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (كه‌ ڕازیبوونی اللە یە له‌نه‌فسی خۆیدا به‌وه‌ی چیتر نه‌خه‌فه‌تبار بێت نه‌ به‌حه‌سره‌ت)، جا دوعا لە موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش مەکەن، وەگەر کردیشتان ئەوا لەسەر شەیتانە جن و بەشەرەکان دوعا بکەن تا اللە ئازاریان پێ بچێژێت وە ھەموو ڕۆژێکیش له‌كاروباردایه‌ (بەهۆی دوعاو پاڕانەوەی بەندەکانی) پاکی و بێگەردی بۆی کەوا ڕەحمەتەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، بەڵام ئەوان بێئومێدبوون لەڕەحمەتی پەروەردگاره‌كه‌یان وەکو چۆن بێباوەڕانی نیشتەجێی گۆڕەکان بێئومێدبوون، وە ئەوە ھەڵەی خۆیانە جا ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە بەھۆی بێئومێدبوون لەڕەحمەتی ئەو اللە یەی کەوا بەندەکانی بانگ دەکات بە ئیبلیسیشەوەو سەرجەم بەندەکانی لە ئاسمانەکان و زەویدا اللە ی لێخۆشبوو بەبەزەیی و میھرەبان فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ ربّكم وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن ربّكم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واته‌/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە چونکه به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان هەر ئه‌و زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه‌‌ (٥٣) هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیم و ملكه‌چی بن بەدڵسۆزی و خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر حه‌قدا پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن (٥٤) وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێك که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێك ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) به‌ڵێ‌ به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی اللە) (٥٩).

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئایا باوکێک دەتوانێت بە ئەولادەکەی بڵێت ( ڕۆڵەکەم) لەکاتێکدا زۆر بەتوندی لێی تورە بێت؟ بەڵام سەیری اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتر بکەن لەگەڵ توڕەیی یە توندەکەشی سەڕەرای ئەوەش به‌ بەندە موجریم و تاوانبارەکانی ده‌فه‌رموێت: {يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە چونکه به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه.‌‌

جا ئایا گەورەیی ڕەحمەتی اللە ی گەورە نابینن ئەو اللە یەی کەوا لەسەرووی عەرشەوە ئیستوای کردووە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا بەڕاستی قەدرو رێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی، جا ئایا پەروەردگارەکەم گەورە نی یە ئەو پەروەردگارەی کەوا شایەنی ئەوەیە بەگەورەترین خۆشەویستی خۆشمان بوێت لەھەموو شتێک زیاتر لە دنیاو لە ئاخیرەتدا؟ جا ھەر ئەوە کەوا دروستی کردووین و وێنای کردووین و ڕزق و ڕۆزی داوین وە لێشمان خۆشدەبێت و ڕەحمیشمان پێدەکات لەدنیاو ئاخیرەتدا پاک و بێگەری بۆ پەروەدگاری لێخۆشبوو میھرەبانم، جا ئایا جەزاو پاداشتی چاکە ھەر چاکە نی یە؟ جا چۆن ڕازیدەبن بە زینەت و جوانیه‌كانی دنیاو نیعمەتەکانی بەھەشت ئەی بەندەکانی اللە ی بە بەزەیی؟ جا گەر ئەوەتان بزانیبوایە کەوا ئێمە دەیزانین لە نیعمەتە هەرە گه‌وره‌كه‌ ئەوا ھیچ دوانەدەکەوتن لەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌ جا بەدوای ڕازیبوونەکەی دەکەوتن و خۆتان بەدوور دەگرت لە خەشم و قین و تووڕەیی یەکەی دواتریش دەزانن کەوا بەڕاستی ڕازیبوونی اللە گەورەترین نیعمەتەو گەورەترە لەهه‌موو نیعمەته‌كانی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەتیش پاشان دەزانن لە کاتێکدا ئێوە ھێشتا لە ژیانی دنیادان بەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە كه‌ گەورەتره‌ لە بەھەشتەکەی. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەكاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [المائدة:119].
واته‌/ اللە لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.

هه‌روه‌ها وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واته‌/ وه‌ ڕازیبوونێك له‌لایه‌ن اللە وە كه‌ گه‌وره‌تره‌ (له‌ هه‌موو نیعمه‌ته‌كان) ئا ئه‌مه‌یه‌ سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌.

وە ئەی خۆشەویستانی دڵم لەلای پەروەردگارم، خەڵکی بێئومێد مەکەن لەڕەحمەتی اللە ھەرچەندە بشزانن گوناھیشیان ھەیە جا بزانن کەوا بەدڵنیایی یەوە اللە لەھەموو گوناھەکانیان خۆشدەبێت، جا ئامۆژگاریان بکەن و ڕێیان ڕۆشن بکەن بۆ ڕێگای حەق و چاکترین ڕێگا بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و جوان.

وە لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دێنمەوە بۆ ئەو چیرۆکەی کەوا لەلای ئیمام مەھدی ڕوویداوه‌ لە یەکێک لەو دەوڵەتانەی کەوا ڕێگایان داوە بە خواردنەوەی مەی..
[[جا به‌ لای چێشتخانەیەکدا تێپه‌ڕبووم کەوا لەتەنیشتیدا کافتریایەک ھەبوو واپێده‌چوو مەی بفرۆشێت، جا پیاوێکم بینی کەوا لەسەر کورسیەکەی تەنیشت میزێكه‌وه‌ به‌سه‌رخۆشیه‌وه‌ دانیشتبوو مێزەکانیش لە دەرەوە بوون لە لێواری شەقامه‌كه‌دا جا لەپاش ئەوە لەتەنیشت مێزی سەرخۆشەکە لەسەر کورسیەکە دانیشتم لە بەرامبەریه‌وه‌و بەدەستم سەلامم لێیکرد ئەویش دەستی درێژکرد بۆم و وتی: بەخێر بێی، ئایا دەمناسی تا سەلامم لێبکەی؟ جا پێم وت؛ بەڵکو سوێند بە اللە من براتم و بەڕاستی من و تۆ لە نەوەی یەک پیاوو یەک ئافرەتیشین، جا لەپاش ئەوە پیاوەکە سه‌رسام بوو لە قسەکەم! پێی وتم: ئایا شێت بوویت! چۆن دەبیتە برام لەکاتێکدا ناشت ناسم؟ جا پێم وت: ئایا من و تۆ لە نەوەی یەک پیاوو ئافرەت نین کەوا باوکمان ئادەم و دایکمان حەوایە؟! جا لەپاش ئەوە پێکەنی و دەنگی بەرزکردەوە بەپێکەنینەکەیەوە تا ئەوەی منیشی خستە پێکەنین لەگەڵ خۆیدا جا لەپاش ئەوە ھەڵسام بۆ چێشتخانەکە جا داوای ژەمی عیشام کرد بۆ هەردووکمان وە سوێندم خوارد لەسەری كەوا قبوڵیبکات وە سوێندیشم بە اللە ی گەورە بۆ خوارد کەوا من ھیچ کرێی و سوپاسێکم لێی ناوێت لەبەرامبەردا، ئەویش وتی بەڵکو دواتر نیوەی حسابی خوانی عیشاکە دەدەم، جا پێم وت: نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، جا ڕێزم لێی گرت و لەگەڵ مندا نانی ئێوارەی خوارد بەڵام پەرداخێکی پڕ کرد لە مەی و ویستی کەوا پێمی بدات لەدوای نانخواردنەکە. جا پێم وت ئەوە حەرامکراوە لە دینەکەی ئێمەدا. ئەویش وتی: دینەکەی تۆ چی یە؟ پێم وت: دینەکەم ئیسلامە. وتی: ئەی پیاو ھەموومان موسڵمانین بەڵام اللە فەرموویەتی خۆتان بەدووربگرن لە مەی و اللە حەرامی نەکردووە لەسەرمان. جا پێم وت: وا گومانم برد مەسیحی و موسڵمان دەرچویت! اللە لێتی پیرۆزبكات ئایا نازانی کەوا خۆ بەدوورگرتن (الاجتناب) لەتوندترینی جۆرەکانی حەرامکردنە وەکو ئەوەی چۆن حەرامە بەندایەتی غەیری اللە بکەی؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الزمر]
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی که خۆیان بەدوورو دوورە په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن جگه له اللە ی په‌روه‌ردگارو ملكه‌چ بوون لای اللە بە دڵسۆزی و خۆیان به‌گه‌وره‌ نه‌گرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌قدا مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م.. (١٧) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون هه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (١٨).

جا لەپاش ئەوە پیاوەکە وتی: کەواتە مەی حەرامە وەکو چۆن ئەوە حەرامە شەیتان بپەرستین؟! جا لەناکاو كه‌مۆڵه‌و بوتڵه‌كه‌ی گرت و تێی ھەڵدا تاکو بەدیوارەکەی دادا کەوا لەنزیک ڕێگاکە بوو شکاندی و به‌ڕێگاكه‌دا پارچه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، لەپاش ئەوە ھەڵسایەوەو پارچە شوشە پەرش و بڵاوەکانی بەدەستی كۆكرده‌وه‌ تا ئازاری پیاده‌كان نەدات، وه‌ ڕۆیشت بەرەو سندوقی زبڵدانەکە کەوا لەنزیک منه‌وه‌ بوو پارچە شوشەکانی تێھەڵدا ناویەوه‌و گەڕایەوه‌و‌ خۆی به‌سه‌رمدا هێناو ماچی كرد وه ‌دەیویست کەوا دابەزێت بۆ ئەوەی خۆی به‌ پێکانیشمدا بێنێت جا گرتم و پێم وت: لە اللە بترسە ئەوە مەکە، جا وتی بەچ شتێک پاداشتت بدەمەوە؟ پێم وت: پاداشتدانەوەی من ئەوەیە کەوا خۆت لەئاگر دەربازبكه‌ی و تۆبەبکەی بۆ لای اللە بە گەڕانەوە بۆ لای. جا پیاوەکە دەستەکانی بەرزکردەوە بۆ لای پەروەردگاره‌كه‌ی و هاواری دەکرد بە پاڕانەوە لەکاتێکدا چاوەکانی بەخوڕ فرمێسکی دەباراند جا بەزۆر و گرانی ئیزنی دام و دەیویست کەوا لەگەڵی بچم بۆ ئەو ئوتێلەی لێی نیشتەجێ یە و نەیدەویست لێم جیابێتەوە]]
کۆتایی هات..

جا لەپاش ئەوە ئەو فەرموودەیەی پەروەردگارم بەیاد ھاتەوە کەوا دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ ربّك بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125]
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتوگۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌ که کێ گومڕایه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.

جا تەسەوری ئەوە بکەن برایانی بەسەرخەرم ئەگەر ھاتوو ئەوکاتەی كه‌وا من بینیم وا مەی دەخواتەوە لە شەقامدا جا بە دەنگێکی بەرز پێم بوتبایە: لە اللە بترسە ئەی سەرخۆش! جا ئایا دەتانبینی کەوا من بمتوانیبایە ھیدایەتی بدەم بەم ڕێگایە؟

لەبەر ئەوە پابەند بن بەحیکمەت لە بانگەوازکردندا بۆ لای اللە و مەبن بەھۆکاری ھەڵهاتنی خەڵکی و ببن بە مژدەدەرو ڕەحمەت بۆ ھەموو جیھان ئەی بەسەرخەرانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەی گەلی بانگخوازان بۆ لای ئاشتی جیھانی لە نێوان گەلانی بەشەردا بە موسڵمان و کافرەوە. جا سوێند بە اللە ئومەتەکان ھیدایەت نادەن لەکاتێکدا ئێوه‌ پێیاندا هه‌ڵده‌شاخێن و هاواریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن یا شمشێر دەخەنە سەر گەردنیان! نەخێر سوێند بەپەروەردگارم جا ھەرگیز ھیدایەتیان نادەن تەنھا بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و جوان نەبێت وەکو اللە فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی.
لەوەی اللە ێ گەورە دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ ربّك بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتوگۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه.

جا فەرمانەکانی اللە چەندە جوانە وە چەندە بەڕەحم و میھرەبانیشە اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتر پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی ..

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين ..

براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی
_______________________