الموضوع: سەیری ڕێگای ڕاست و دروست و حەق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەم فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی نە لەلایەن اللە وەن نە لە لایەن نێردراوەکەی

1

‎سەیری ڕێگای ڕاست و دروست و حەق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی کەوا نە لەلایەن اللە وەن و نە لایەن پێغەمبەرەوەش..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎26 - 04 - 1434 کۆچی
‎08 - 03 - 2013 زایینی
‎04:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=89375
‎ــــــــــــــــــــــ


سەیری ڕێگای ڕاست و دروست و حەق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەم فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی کە نە لەلایەن اللە وەن و نە لایەن پێغەمبەرەوەش..

‎بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دروودو سڵاوی لەسەر بدەن وە لەسەر هەموویان و کەس و کارە چاکەکانیان، لەدوای ئەمە..

‎ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ئەگەر دەتانزانی چەندە کارەکە سوک و ئاسانە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان وەکو ئەم دوو فەرموودەیەی کە بەدرۆو بوختانکردنەوە لەسەر پێغەمبەرەوە دراوەتە پاڵی، کە بەم شێوەیە:

[وفي صحيح مسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: استأذنت ربي أن أستغفر لأمي، فلم يأذن لي، واستأذنته أن أزور قبرها، فأذن لي.
‎وفيه أيضاً عن أنس أن رجلاً قال: يا رسول الله، أين أبي؟ قال: في النار، فلما قضى دعاه، فقال: إن أبي وأباك في النار]
انتهى.

‎جا وەرن با ھەڵسین بە نیشاندانی ئەم دوو فەرموودەیە بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەگەر ھاتوو چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرامان بینی بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بەگشتی کەوا ھاتبن بە دژو پێچەوانە بۆ ئەم دوو فەرموودەیە ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە زانیومانە بەوەی ھەردوو فەرموودەکە ھەڵبەستراون لەسەر پێغەمبەر. جا ئێستاش بۆ جێبەجێکردنەکەی بۆ بەڕاستدانان:

‎جا ئایا ھەنگاوی یەکەم چی یە کە پێویستە لەسەرمان بگەڕێین لێی لەقورئانی گەورە؟ جا ئەمەش ھەنگاوی یەکەم بۆ ئێوە، سەرەتا پێویستە لەسەرمان لە قورئاندا بگەڕێین بەوەی ئایا پێشتر پێغەمبەرانێکی ڕەوانەکراوە بۆ لای عبداللە ی کوڕی عەبدولموتەڵیب و ئامینەی کچی وەھەب و خەڵکەکانیان؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی ئەوانە دایک و باوکی محمد پێغەمبەری اللە بوون دروودو سڵاوی اللە لەسەر ئەوو ئەوانیش بێت. جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يس ﴿1﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿3﴾ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿4﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿5﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿6﴾} صدق الله العظيم [يس].

‎جا ئەمە مانای ئەوەیە بەڕاستی اللە پێغەمبەرێکی ڕەوانە نەکردووە بۆلایان تا ئاگاداریان بکاتەوە بەوەی اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەن. وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا دەبێت ئەوەی مردبێت لەم باوک و باپیرانە لەپێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە بۆیان؛ جا ئایا دەبێت دواتر اللە سزایان بدات جا بیانخاتە ئاگرەوە ھەرچەندە پێغەمبەرێکیشی بۆیان ڕەوانە نەکردبوون؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبدا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا} صدق الله العظيم [الإسراء:15].

‎کەواتە ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە بۆ موسڵمانان ڕوونبوویەوە، جا ئەمە ستەم و ھەڵبەستراوو درۆیەکی گەورەیە بیروباوەڕتان وابێت بەوەی باوکی محمد -پێغەمبەری اللە- ئەو دایکەشی کەوا لێی بووە لەئاگرن، بەڵکو بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەوان لەسزادراوان نین. جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵیم بکەن وە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تاکو حوکم بکەین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، پاشان له دڵ و ده‌روونتاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نەبێت لە به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار دەدەم لەنێوانتان بەحوکمی اللە و به‌ته‌واوی ته‌سلیمی بن و ڕازیی بن پێی.

‎وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
‎براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة