الموضوع: ئەی گەلی موسڵمانان من دەتانبینم جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان

1

ئەی گەلی موسڵمانان من دەتانبینم جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان ..


-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - 09 - 1430 کۆچی
12 - 09 - 2009 زایینی
12:49 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=4131
ـــــــــــــــــــــــــ


ئەی گەلی موسڵمانان من دەتانبینم جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان ..

ئەمە پرسیارێکە کە لەلایەن یەکێک لەبرایەکان ھاتووە لەیەکێک لە بەیانەکانی ئیمامدا لە بلۆگی ئیمام لەڕێی وۆرد پرێسەوە:

"يا أخى قبل أن تطلب منا الجهاد تحت أمرتك بين لنا الحق فيما اختلفت فيه الأمة وفيما اختلف فيه الناس فعندك مثلا صلاة الجنازة الحالية لا دليل عليها من الأحاديث التى تنسب للنبى(ص) فكل ما فيها أن التكبيرة الأولى بعدها الفاتحة فقط فمن أين جاء ما يفعله الناس فى التكبيرات الأخرى مع ملاحظة أن الرسول (ص)لم يقل قولا واحدا فيها وإنما هو ما يزعم الناس أن الصحابة نقلت فعله فهل فرط الرسول (ص) فى التبليغ - حاشا لله - أم الكفار من كل الأمم حرفوا دين الله ؟
خذ مثلا الصلاة الحالية هل هى خمسة فقط أم أكثر مع ملاحظة وجود عدة أوامر منسوبة للنبى(ص) بصلوات غيرها والكل فى الصحيحين
وهل الصلاة كلها2و4و4و3و5 كما فى الأحاديث الشهيرة أم أنها كلها 4 ركعات كما تقول أحاديث أخرى فى الصحيحيين
وهل الصلاة ليس لها عدد محدد من الركعات لوجود حديث فى الصحيحيين يقول أن أحد الصحابة صلى الصبح عشر ركعات فى السفر
هناك أمور كثيرة جدا لن تقدر على الإجابة عليها لأن الوحى الحالى ليس هو الوحى الكامل كما قال تعالى " ونزلنا عليك الكتاب تبيانا لكل شىء " وقال " وتفصيل كل شىء"فالقرآن الحالى وحتى ما يسمى الحديث زورا عدا النادر فيه ليس فيهما تفسير أى تفصيل كل شىء مثل تنظيم الدولة وعقوبات الجرائم غير المذكورة فى القرآن مثل التحرش الجنسى والقمار ....
لو كنت المهدى فعلا لعلمت مكان الكعبة الحقيقية حيث اللوح المحفوظ الموجود فيه القرآن الكامل وتفسيره الإلهى فإن علمتها فإن تابع لك وإلا فتب إلى الله"انتهى الاقتباس
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان و خانەوادەو کەس و کارە چاک و پاکەکەیان و شوێنکەوتووان تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].

ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وە ئەی گەلی موسڵمانان، الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].

ئەی اللە دروودو سڵاوو بەرەکەت بڕێژە بەسەر باپیرەم دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە و شوێنکەوتووان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەتانبینم جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان لەبەرئەوەی ئێوە نازانن نوێژی بەندەکان چیە لەسەر بەندەکان بەڵکو ئەمە بریتی یە لە دوعاو پاڕانەوەو کڕوزانەوە لە پەروەردگاری بەندەکان تا لە موسڵمانان خۆشبێت جا ئەگەر زیندوو بن یان مردوو، وە ھەرچی سەڵاواتی اللە یە لەسەر بەندەکانی ئەوا بریتی یە لەوەڵامدانەوەی دوعایەکە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم.

جا سەیری سەلاواتی فریشتەکان بکەن لەسەرتان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {حم ﴿١﴾ عسق ﴿٢﴾ كَذَٰلِكَ يُوحِي إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ اللَّـهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٣﴾ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٤﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ اللَّـهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

وە بەھەمان شێوە سەیری سەڵاواتی فریشتەکان بکەن لەسەرتان بە دوعاکردن و سەڵاواتی اللە لەسەرتان وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دوعایەکە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٨﴾ وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ ۚ وَمَن تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [غافر].

کەواتە نوێژ لەسەر مردووەکانتان بریتی یە لەوەی ھەڵدەستن بۆ اللە بە ترس و ملکەچی بۆی بە دوعاکردن بۆیان بەداوای لێخۆشبونکردن جا داوای لێخۆشبوون دەکەن بۆی ھەروەکو چۆن فریشتەکان داوای لێخۆشبوون دەکەن بۆ ئێوە جا دەڵێن: [اللهم اغفر له وارحمه وجميع أموات المسلمين ولنا معهم برحمتك يا أرحم الراحمين].
[ئەی اللە لێی خۆشبەو ڕەحمی پێبکە وە لەھەموو مردووی موسڵمانان و لەئێمەش لەگەڵ ئەوان بەڕەحمەتی خۆت ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر].

جا ئیمامەکە داوا دەکات چەندی اللە بیەوێت، جا دەستیشتان بەیەکەوە مەگرن لەسەر سینگتان وەکو نوێژەکانتان وە دەستیشتان دامەگرن بەڵکو دەستەکانتان بەرزبکەنەوە بۆ لای ئەوکەسەی کە داواو ئومێد دەکەن بە دوعاو پاڕانەوە لێی تاکو لە مردووەکەتان خۆشبێت وە لەھەموو مردووەکانیشتان وە ھەمان شت بۆ ئێوەش ھەیە لەگەڵ ئەواندا، وەھەروەکو فەتواماندا بەوەی تەکبیراتەکان حەوتن داوای لێخۆشبوونکردن (ئیستیغفار) یش حەفتا جارە لەدوای ھەر تەکبیرەیەک دە جار داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار) دەکەن بۆ مردووەکەتان لەدوای ھەر تەکبیرەیەک،
بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:80].

وە لەمیانەی ئەمەدا ئەوە دەزانین کە حەفتا جار داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار) دەکەین بۆ مردووەکانمان وە بێگومان دواتریش اللە لێیان خۆشدەبێت ئەگەر بێتو لە دووڕوەکان نەبن ئەمەش لەبەرئەوەی دووڕوەکان بەڕاستی اللە ڕێگری کردووە لەوەی پێغەمبەرەکەی نوێژیان لەسەر بکات بەدوعاو پاڕانەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ} صدق الله العظيم [التوبة:84].

ئەمەش لەبەرئەوەی اللە ھەرگیز لە دووڕوەکان خۆشنابێت ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو ئەگەر بێتو تۆبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردنێکی ڕاست و دروست لەپێش مردنیان. بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ ﴿٨٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە ھەرگیزیش اللە لێیان خۆشنابێت ھەتا تەنانەت ئەگەر محمد پێغەمبەری اللە ش- دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەژیانیاندا یان لەدوای مردنیاندا حەفتا جار داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار) یشیان بۆ بکات جا ھەرگیز اللە لێیان خۆشنابێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە لەمیانەی ئەمەدا دەزانین ژمارەی تەکبیراتەکان حەفتایەو داوای لێخۆشبوونکردنەکەش حەفتا جارە لەدوای ھەر تەکبیرەیەک دە جار داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

وە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی حەفتا جار تەواوو ڕێکخراوە تاکو اللە دڵەکانتان والێبکات بترسێت و ملکەچ بێت وە چاوەکانیشتان فرمێشک بڕێژێت جا اللە لەئێوەو لە مردووەکەشتان خۆش بێت جا لێتان خۆشدەبێت وە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانتان دەداتەوە جا لە مردووەکەتان خۆشدەبێت ئەمەش سەرفرازی و سەرکەوتنێکی گەورەیە، وە ئیمامەکە بەدەنگەوە تەکبیر دەکات پاشان فاتیحە دەخوێنێت پاشانیش دوعایەکە دەخوێنێتەوە نوێژخوێنەکانیش دەڵێن: "اللهم آمين اللهم آمين".

جا چەندە گەورەیە پاداشتی نوێژخوێنە ملکەچەکان لەسەر جەنازەکان ئەوانەی ئەگەر بێتو غەریب و نامۆیەک سەیریان بکات ئەوا وادەزانێت مردووەکە برای کوڕی دایک و باوکیتیان، ئەمەش لەبەرئەوەی دەیانبنێت دەگرین و فرمێسکەکانیان دێتە خوار لەبەر ترس و ملکەچیان بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بە پاڕانەوەو کڕوزانەوە لەبەر دەستیدا تاکو لەوان و لەبرایەکەیان خۆشبێت جا لایبدات و دووری بخاتەوە لەئاگر جا دەربازی دەکەن، بەڕاستی پەروەردگاریشم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیەو زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە.

لەبەرئەوەی باوەڕداران ئێستا لەدنیادا دەتوانن بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوە لەبەردەستی اللە جا داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ مردووەکانیان جا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن بەو ڕەحمەتەی لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی بەڵام ئەوان ناتوانن لەڕۆژی قیامەتدا قسە لەگەڵ اللە بکەن دەربارەیان. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللَّـهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿١٠٩﴾ وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].

موفتی موسڵمانان بە بەیانی ئاشکرا ئیمام ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
2


- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 -09 - 1432 کۆچی
22 - 08 -2011 زایینی
02:30 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=20630
ــــــــــــــــــ


ئەوەی سود بە مردوو دەگەیەنێت لەدوای مردنەکەی، وە حوکمی ھەڵواسینی وێنەی مردووەکان..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کارە پاکەکەی وە لەسەر بەسەرخەرەکانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، لەدوای ئەمە..

بەڕاستی داوای لێخۆشبوونکردن سود بە مردوو دەگەیەنێت وە بەھەمان شێوە بەخشینیش بۆ ڕوحەکەی، ھەرچی خوێندنی فاتیحەیە بۆ ڕوحی مردووەکان ئەوا ئەمەیان داھێنراوێکە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبازاندووە، لەبەرئەوەی فاتیحە دوعاو پاڕانەوەیە بۆ خاوەنەکەی وە بەھەمان شێوە قورئان پاداشتی خوێندنەوەکەی بۆ خاوەنەکەیەتی تاکو ووردبێتەوە لەئایەتەکانی، وە اللە داینەبەزاندووە تاکو لەسەر مردووەکانمانی بخوێنین.

وە بەھەمان شێوە ڕێگەپێدراوە بۆتان وێنەی مردووەکانتان لەسەر دیواری ماڵدا دابنێن تاکو ئەمە ببیتە یادگاریەک بۆ بەبیرھاتنەوەتان پێی، جا ئەوکاتەی ھەرکەسێک دەیبینێت ئەوا بێگومان دەڵێت: "اللە ڕەحمی پێبکات". بەڵام ئەوانەی دانانی وێنەی مردوو بۆ بەبیرھاتنەوە بەبێ دەسەڵاتی زانستێک کە پێیان درابێت حەرام دەکەن ئەوا بەڕاستی زۆر باوەڕداریان لەم ڕەحمەتە قەدەغەکردووە بەڕەحمەت ناردن بۆی تاکو ڕەحمەتی بۆ بنێرێت کاتێک دەیبینێت. بەڵکو ھەڵواسینی وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھا حەرامکراوە، جا چیتانە بڕیاری ناڕەوا دەدەن ئەی ئەوانەی ھەڵواسینی وێنەی مردوو لە خانووەکەی حەرام دەکەن! ئێوە چەندە نەزانن؟ ئایا نازانن بەھۆی وێنەی مردووەکە دواتر ڕۆڵەو منداڵەکانی و سەرجەم نەوەکەی نەوە لەدوای نەوە دەیناسنەوە جا ڕەحمەتی بۆ دەنێرن لەھەموو ئوممەتەکان ھەتا ئەگەر تەنانەت لەنێوان ئەوان و نێوانی ئەودا سەدان ساڵیش ھەبێت جا دواتر بە وێنەکەی دەیناسنەوەو ڕەحمەتی بۆ دەنێرن. اللە شم بەسەو چاکترین کەسە کەوا پشتی پێ بەسترێت لەبەرامبەر ھەندێک لەو زانایانەی بیرناکەنەوە، جا لەلای ئەوان جیاوازی نیە لەنێوان وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھای ناپەسەندو نێوان وێنەی ڕێزدارو گونجاو بەڵکو دانانی وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھا لەماڵی باوەڕداردا حەرامکراوە لەبەرئەوەی وێنەی بێ ئابڕوویی و ناپەسند اللە پێی ڕازی نیە.

وەدرودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
3


- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 07 - 1433 کۆچی
08 - 06 - 2012 زایینی
07:19 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=141128
ــــــــــــــــــ


فەتوای ئیمام مەھدی بۆ پرسیارکار: ئایا نوێژ لەسەر مردووێک دەکرێت کە بەڕووداوێکی ھاتووچۆوە مردبێت وە ئایا کفن دەکرێت؟

امينه عيسى8: کەسێکی مردوو بە ڕووداوێک سڵاوتان لێبێت ئیمام ئایا نوێژ دەکرێت لەسەر کەسی مردوو بە ڕووداوێک یان کفن و دفن ناکرێت
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، چۆن نوێژ ناکرێت لەسەر مردووێک بە ڕووداوێک لەکاتێکدا لە موسڵمانانە؟ وە جیاوازی چیە لەنێوان مردووێک بە ڕووداوێک و نێوان ئەوەی خۆی دەمرێت یان دەکوژرێت؟ بەڵکو نوێژی لەسەر دەکرێت و لەگۆڕستانی موسڵمانانیشدا دەنێژرێت.

وەدرودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
4


- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 09 - 1435 کۆچی
08 - 07 - 2014 زایینی
09:52 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=150457
ــــــــــــــــــــ


ئیمام مەھدی فەتوا دەدات بە حەق دەربارەی شوێنی ئەنجامدانی نوێژ لەسەر مردوو..

المشاركة الأصلية كتبت بواسطة alawab

امامي الغالي الحبيب وقد علمنا منكم ان الصلاة على الميت هي الدعاء له وانها سبع تكبيرات في كل تكبيرة عشرة استغفارات فتصبح سبعين مرة استغفارا كفيلة بان ترقق القلب وتدمع العين فيستجيب الله الرحمن فيرحمه
والسؤال هو : أين نقيم الصلاة على الميت ؟ هل في المساجد كما يفعلون اليوم؟ أم عند قبره ؟
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە پاک و چاکەکەی، وەدروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر ئێوەش بێت.
خۆشەویستانم پرسیارکاران و ھەموو موسڵمانان، فەتواتان بۆ دەدەین بەحەق بەوەی مەرج نیە لەمزگەوتدا نوێژ لەسەر مردووەکانتان بکەن وە نە نوێژکردنیش لەسەریان لەمزگەوت قەدەغە دەکەین وە ڕەواشە بۆتان نوێژیان لەسەر بکەن لەوکاتەی لە گۆڕەکەی دایدەنێن وە لەپێش ئەوەش کەوا دفنی بکەن و دایپۆشن جا ھەڵدەستنەوە لەسەر گۆڕەکەیان جا نوێژیان لەسەر دەکەن بەدوعاو پاڕانەوە لەم کاتەشدا ئێوە ڕاوەستاون بەبێ کڕنوش بردن و بەبێ سوژدە بردن. بەڵگەی ئاشکراو ڕوونیش بۆ ڕەوابوونی نوێژکردن لەسەر مردوو لەدوای دانانی لە گۆڕەکەیدا لەمەدا دەبینن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (80) فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ وَكَرِهُوا أَن يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَالُوا لَا تَنفِرُوا فِي الْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا ۚ لَّوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (81) فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (82) فَإِن رَّجَعَكَ اللَّهُ إِلَىٰ طَائِفَةٍ مِّنْهُمْ فَاسْتَأْذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا مَعِيَ أَبَدًا وَلَن تُقَاتِلُوا مَعِيَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِالْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَاقْعُدُوا مَعَ الْخَالِفِينَ (83) وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (84)} صدق الله العظيم [التوبة].

لەمەشدا ئەوە دەردەھێنین کە ڕەوایە نوێژکردن لەسەر مردووەکان لەدوای دانانی لە گۆڕەکەی، جا لەپاش ئەوە دایدەپۆشن لەدوای تەواوبوونی نوێژی مردووەکە، وە نوێژیش مەکەن لەسەر دووڕوەکان ئەوانەی کەوا زانیوتانە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە لەوانەش جادووگەرەکان ئەوانەی جادووی لێک جیاکردنەوە دەکەن جا نوێژ لەسەر ھیچ مردووێکیان مەکەن ئەگەر مردن وە لەسەر گۆڕەکەشیان مەوەستن، جا چۆن لەسەر گۆڕی کەسێک دەوەستن کە قورئانی گەورە دەخاتە حەمام و ئاودەستخانەوە؟ کە ئەمە مەرجێکە بۆ شەیتانەکان لەسەر ئەوانەی فێری جادووی لێک جیاکردنەوەو جادووبازیان دەکەن بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەش بریتین لە دوژمنی ھەرە سەرسەخت، ھەتا ئەگەر تەنانەت بینیشتانن بەوەی پابەندن بەنوێژەوە لە ماڵەکانی اللە ئێوەش دەزانن ئەم پاندبوونەیان بۆ ئەوەیە تاکو جادووی لێک جیاکردنەوە دروست بکەن یان ئەوەی پێی دەوترێت بەیەک گەیاندن و جیاکردنەوە بەمانای بەیەک گەیاندنی نێوان دووکەس و جیاکردنەوەی نێوان دووکەس جا ئەوانە بریتین لەخودی خاوەن جادووە لێک جیاکەرەوەکان کە ترسناکترین کەسی دوژمنی ئایین و موسڵمانانن وە دەچنە ڕیزی دووڕوەکانەوە جا ئەگەر ھەریەکێکیان مرد ئەوا نوێژیان لەسەر مەکەن بەھیچ شێوەیەک وە لەسەریشیان مەوەستن لە گۆڕستانەکان بە نوێژکردن لەسەریان لەبەرئەوەی ئەوان مردن لەکاتێکدا لە دووڕوە بێباوەڕەکان بوون، پەناش دەگرین بە اللە لە جادووەکانیان وە لەسەرجەم پیلانەکانیان، وە اللە پیلانەکانیان بەسەرخۆیاندا بشکێنێتەوە بەڕاستی ھەر اللە یاوەرو پشت و پەنامانە کە چاکترین پشت و پەناو چاکترین بەسەرخەریشە.

وەدرودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
5


- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 05 - 1437 کۆچی
17 - 02 - 2016 زایینی
05:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=217165
ــــــــــــــــــــــ


فەتوای نوێژکردن لەسەر مردوو لەکاتێکدا نەعلەکانیشتان لەپێدابێت..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وەدرودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، لەدوای ئەوە..

اللە پاداشتەکەتان گەورەبکات وە سەبوری و ئارامیشتان پێبدات وە مردووەکانتان و مردووی ھەموو موسڵمانانیش بخاتە ڕیزی بەندە چاکەکارەکانیەوە بە میھرەبانیەکەی خۆی، وە سەبارەت بە فەتوای نوێژکردنیش لەسەر مردوو لەکاتێکدا نەعلەکانیشتان لەپێدا بێت جا ئەمە ڕەوایە تەنھا ئەوکاتە نەبێت کە نوێژکردنەکە لەسەر مردوو لە مزگەوتەکاندا بێت جا لێرەدا ڕەوا نیە موکێتی مزگەوت پیس بکرێت بە شوێن پێی نەعلەکانەوە، لەبەرئەوەی شوێنی سوژدە بردنە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، ئێمەش هەر هی اللە ین و سه‌رەنجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وە گه‌ڕانه‌وه‌مان.

براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی
____________
اقتباس: اضغط للقراءة