الموضوع: بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لەخواترسە پارێزگارەکانن..

1

بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لەخواترسە پارێزگارەکانن..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 04 - 1431 ک
26 - 03 - 2010 م
02:23 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1566
ــــــــــــــــــ

بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لەخواترسە پارێزگارەکانن..

بەناوی خودای لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترو لەھەموو بە بەزەییەکان بە بەزەیی تر سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھان سوپاس و ستاییشی دەکەم بەسوپاس و ستایش کردنێک کەوا لایەقی شکۆو گەورەیی و مەزنی دەسەڵات و سوڵتانەکەی ئەو بێت..
سەڵات و سەلامیش لەسەر ئەوکەسەی کەوا قورئانی بەسەردا دابەزێندرا جا ھەڵسا بە پیادەکردنی بە شایستەیی کەوا محمدە صلى الله عليه وآله وسلم ..
سەڵات و سەلامیش لەسەر خەلیفەی خودا بەسەرخەری باپیرەی محمد ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی کەوا خودا ڕێزی لێگرتین بە ڕەوانەکردنەکەی لەم زەمانەی ئێمەدا بە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان کەوا ھێشتا ھەر زاڵە بە پێنووسەکەی بە ڕازاوەترین بەیان و ڕوونکردنەوە خودا پاداشتی بە خێرو چاکەی بداتەوە بە چاکترین پاداشت..
سەلامیش لەسەر بەسەرخەرە خۆشەویستەکانی خوداو ھەموو چاکەکارەکان تاکو ڕۆژی دوایی..
بەڕاستی جیھان وای لێھاتووە کەوا ھەموو شتێک ببیستێت و ببینێت لەوەی کەوا لەسەر زەوی ڕوودەدات بەھۆی بەرەوپێشچوونی ھۆکارەکانی زانست بەتایبەتی ھۆکارەکانی گەیاندن و پەیوەندی، جا وای لێھاتووە دەستاودەستکردن و بڵاوبوونەوەی زۆرێک لە زانیاری و دۆزینەوەکان سوک و ساناو ئاسان بێت بۆ ھەموو کەسێک کەوا بەدوایدا دەگەڕێت ھێشتاکەش جیھان ھەر دەناڵێنێت بەدەست ئەزمەو تەنگانەی یەک لەدوای یەک ئەوەش ھەمووی بەھۆی دووربوونە لەخوداو..لەمەنھەج و پێڕەوەکەی خودا..ھەرچی ئێستایە ئەوە پێویستە لەسەر ئینسان کەوا بگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەو سەرنج دان لە ھەموو ئەوەی کەوا لە بووندا ھەیە جا بەڕاستی ئەو ھەموو شتێکی تاقیکردەوەو سەرکەوتووش نەبوو لە دۆزینەوەی چارەسەریەکان بۆ ھەموو ئەم ئەزمەو تەنگ و چەڵەمانە، وە بەڕاستیش بەئاشکرا دەرکەوتووە کەوا ھەموو زانستەکان دەخرێنە سەر دەفرێکی ھاوبەش کەوا ئەوەش بریتیە لە ناسینی حەق بۆ خودا وە زۆرێکیش لە خەڵکی لەدوای ئەوەی کەوا دڵنیابوون بە شارەزایی خودا بۆ دروسکراوەکان نکۆڵی لە دروستکار دەکەن و ڕێگاش دەگرن لە بەدواکەوتنی..جا کۆمەڵگا وەکو ئەوەی لێھاتووە کەوا بەدرەختێکی نەخۆش بچێت کەوا لە خاک و خۆڵێکی ژەھراوی و ژینگەیەکی تاریک داندرابێت کەوا زۆر پێویستی بە کەسێک ھەبێت بیگوازێتەوەو بیخاتە شوێنێکی چاکی نزیک لە نورو ڕۆشنایی.وە ئەوەی کەوا ڕوودەدات لە بوومەلەرزەکان چەند پەیامێکن بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی بە توانای خودا لەبەرامبەر دابڕان بۆ ھەموو ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی شەرعەکەی خودایە ھەروەکو چۆن بە ئومەتەکانی پێشتری کرد لەوکاتەی کەوا مخالەفەو دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگاردگارەکەیان و پێغەمبەرەکانیان کرد..
وەلەڕەحمەت و فەزڵەكەی خوداش ڵەسەر بەندەكان ئەوەیە کەوا خەلیفەکەیانی بۆ ڕەوانەکردووە ئەو مەھدیەی کەوا لە نەوەی محمد چاوەڕێیان دەکرد صلى الله عليه وسلم..کەوا چاکترین جێنشینی پێشینەکانە جا ئەو بەڕەوانەکردنەکەی کاردەکات لەسەر دووبارە ھاوسەنگ کردنەوە بۆ ھەموو ئاڕاستەکانی ژیان بە گەڕانەوەیەکی ڕاست و دروست بۆ مەنھەج و پێڕەوێکی ڕەببانی و تەشریعی خوایی کەوا بەدیھێنەرو دروستکارێکی زاناو شارەزاو داناو کاربەجێ بۆمانی پەسەند کردووە کەوا خۆی زاناترە بەوەی دروستی کردووە وە زاناترە بەوەی کەوا بەندەکانی دەگەڕێنەوە سەری بە سودوەرگرتن جا بەڕاست دینەکەی ئیسلام ھانمان دەدات لەسەر پەیوەستبوون و یەکدەستی لەنێوان موسڵمانان تاکو ھەروەکو یەک جەستە وابن کەوا ھەندێکیان پشتی ھەندێک قایم بکەن وەلەسەر ڕواندنی ڕەوشتە بەرزو پەسندەکان و چاکسازی نەفس و ھەموو بەھا بەرزو بڵندەکانەوە وەکو "خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلين"وە جگە لەوەش..
جا خەلیفە مەھدی خودا ھیدایەتیدا بۆ ھیدایەتدرانی ئێوە جا پشتگیری کرد بە زانستی کتێب وسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا ئەو پێی بە زانستەکەی خودا دەسەڵاتێکی ڕوونی پێداوە کە تەحەددای ھەموو ئەوانەی پێدەکات حیوارو گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن لە زانایانی ئومەت لە ماڵپەڕەکەی" کەوا بریتیە لەمێزی حیوازرو گفتوگۆی جیھانی بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو" (منتديات البشرى الإسلاميه).
جا خەلیفەی خودای لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر بێ وێنەیە لەزانستەکەی و فەقیھو تێگەیشتووە بۆ کتێبی پەروەردگارەکەی کەوا خودا تایبەتی کردووە بە چاکترین سیفەتە تایبەتمەندەکان کەوا نوری حۆشەویستی ئیلاھی لە دڵەکەیدا ھەڵدێت جا نورمان بۆ زیاتر دەکات بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی خودا..جا بەسمانە ئەو فەخرو شەرەفەی کەوا خودا لەسەردەمەکەی ئێمەدا ئەوی ڕەوانە کردووە بۆ بەسەرخستنی و سەرخستنی پێغەمبەرەکەی محمد صلى الله عليه وسلم لە ھیچ و پووچی ھیچ و پووچەکان و گومڕاکردنی شەیتانەکان بە ھەڵبەستراوەکانیان کەوا نەلایەقی شکۆمەندی خودان نە خۆشەویستەکەی پێغەمبەری خوداش، جا ھەردەبێت خەلیفە ببێت بە بەسەرخەر..جا خودا خەلیفەکەی ڕەوانەکردووە بە بەبەسەرخەر بۆ محمد (الناصر لمحمد) صلى الله عليه وسلم ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی کەوا نایەوێت ئێوە ببن بەشوێنکەوتەیەکی تەقلیدی بۆ ئەوانەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران..تا تەقلیدی ئەوان بکەنەوە بە تەقلیدو لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە لەکاتێکدا نەشزانن کۆتایی ڕێگاکە لەکوێیە؛ بەڵکو لێتانی دەوێت کەوا ببن بەکەسانێک وورد ببنەوەو تێبگەن لە ئایەتەکانی خودا تا لەسەر ڕێگای ڕاست بڕۆن.تا ببن بە سەرکردە..سەردار..کەوا سەرکردایەتی جیھان بکەن جا دەریان بھێنن لەتاریکاییەکان و بەرەو نورو ڕۆشنایی بیانبەن.
ئەی بەندەکانی خودا چاو لە بەسەرخەری پێغەمبەرەکەتان بکەن. وە پەروەردگارەکەتان سەربخەن لەسەر دوژمنەکەتان ئەو شەیتانە ملھوڕەی کەوا یاری بەعەقڵی زۆربەتان دەکات وە پیلان بۆ خەڵکی دەگێڕێت و توشی فیتنەیان دەکات تاکو بیپەرستن لە جێگای خودا،بەڵکو ئەو خودی ئەو دەجالە درۆزنەیە کەوا فەسادو خراپەکاری لەزەویدا بڵاودەکاتەوە ھەر لەوکاتەوەی کەوا یاخیبوونەکەی ڕاگەیاند لەسەر دروستکارەکەی بە ملکەچ نەبوون بۆی.
خۆ ئەگەر بە گەورەیی و مەزنی سەبرو ئارامی خودایەکەتان دەزانی لەسەر یاخی بوونی بەندەکانی و سەرپێچیکردن و گوناھەکانیان وە بە حەزو خۆشەویستیەکەی بۆ تۆبەو گەڕانەوەکانیان ئەوا پەلەتان دەکرد لەگەڵ ناصر-بەسەرخەر- بۆ بەسەرخستنی پەروەردگارەکەتان.
جا بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی گۆڕەپانی جەنگی جیاکەرەوەی نێوان چاکەو خراپەکە بەسەرکردایەتی ئیمام ناصر محمد یەمانی و یارمەتیدەرو وەزیرەکانی دێت کەوا پێغەمبەری خودا عیسایە عليه السلام لەگەڵ ھەر سێ پێغەمبەرەکە کە ھاوەڵانی ئەشکەوتن وە لەگەڵ بەسەرخەرەکانی و موسلمانانێش لەدژی ئیبلیس و نەوەکەی یەئجوج و مەئجوج و یارمەتیدەرەکانیان.
وە بەڕاستی لە ئیمامە مامۆستاکەمانەوە ئەوەشمان زانی کەوا بەڕاستی خودا بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا سزایان دەدات بەھۆی سەرپێچکردنی خۆیانەوە ئەوەش لەو فەرموودەیەیدا دەردەکەوێت: "يا حسرة على العباد ما يأتيهم من رسول الا كانوا به يستهزئون"
ئەی بەندەکانی خودا شوێنی شەیتانەکان مەکەون جا خودا سزاتان دەدات ئەوکاتەش ئێوە حەسرەتی خەفەتباری خودایەکەتان زیاتر دەکەن.. جا خودا ئێوەی دروستکردووە تاکو ببن بە بەندەو خۆشەویستی ئەو بە برای خۆشەویستی یەکتر لەبەرخودا شەیتانیش بانگتان دەکات بۆ دوژمناێەتی و ڕق و کینەو بڕیاردانی شەریک و ھاوەڵدانان و دانانی شەفاعەتکارەکان تا بانگەوازتان بکەن بۆ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵدانان و موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەرەکانی خودا تا بیان پەرستن لەجێگای خودا بەداواکردن لێیان جا بەڕاستی وایان لێکردن بڕواتان بەوەھەبێت کەوا محمد صلى الله عليه وسلم شەفاعەتکارتانە لەلای خودا خۆ ئەگەر ئەو لەناوتان بووایە ئەوا نکۆڵی لەوە دەکرد کەوا بە پێغەمبەری خودای ھەڵدەبەستن بەوەی چۆن بەندەیەک دەکەن بەوەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانتر، چۆن ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکارو بەدیھەنەر وەکو ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکراو لێدەکەن؟' سوێند بەخودا ئەگەر بە مەزنی و گەورەیی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترتان دەزانی ئەوا دڵەکانتان بەخودا پەیوەست دەکرد..وە دەتانبینی بەوەی کەوا بەڕاستی خودا پڕی دەکات لەخۆشەویستیەکەی، جا ڕەحمەت و میھرەبانی دروستکراوەکان بۆ یەکتری لە دنیادا تەنھا بەشێکی بچووکە لەو ڕەحمەت و میھرەبانیە فراوانەی خودا کەوا لەسەرنەفسی خۆی نوسیویەتی.وە ئەو نموونانەی کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودای پێ دەردەکەوێت لەنێو بەندەکانی زۆرن لەوانە نموونەیەک باس دەکەم کەوا من چاودێری داپیرەم دەکرد لەکاتێکدا ئەو بە ئازارو قورسیەوە دەخشێت بەیارمەتی کورسیەکی کورتەوە کەوا لە دواھەمین تەمەنەکانیدایە خودا ڕەحمی پێ بکات.. جا سەیریم کرد تا بزانم چی دەکات جا بینیم ئەو وا بەتانیەکە ڕادەکێشێت تا باوکە خەوتووەکەمی پێ دابپۆشێت کەوا کوڕی گەورەیەتی (خودا ڕەحمیان پێبکات).
پاک و بێگەردی بۆ خودا ! جا ئەگەر ئەوە ڕەحمی بەندەکەی بێت ئەی چی دەربارەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا بەندەیەک بە ڕەحم و میھرەبانتر بێت لەخودا تا بچێت شەفاعەت بکات بۆ یاخی بوو سەرپێچیکارەکان لەبەر دەمیدا ؟
خۆشەویستەکانم لەبەر خودا خوداتان خۆشبوێت.. بگەڕێنەوە بۆلای و تۆبە بکەن تا تۆبەو گەڕانەوەکەتان لێ وەربگرێت جا ئەو تۆبەوەرگرەو لەھەموو بە بەزەییەکان بە بەزەیی ترە..
جا ئەوکات شیرینی خۆشەویستی خودا بۆ خۆتان دەبینن کەوا بانگەوازتان دەکات بۆ خۆشەویستی یەکتری ھەندێکتان بۆ ھەندێکتان؛ بەڵکو خۆشەویستی لەبەر خودا کاریگەری دەبێت بۆ یەکتری ھەندێکتان بۆ ھەندێکتان..جا چەند کەس لە ئێمە تەنازولی کردووە لەو شتانەی کەوا حەزی پێکردووە بۆ برایەکانی کەوا خۆشی و ئاسودەییەکەی بە خۆشحاڵیەکەی ئەوان زیاتر بووە لە حەزپێکردنەی بۆ خۆی. خۆشەویستەکانم ئایا عەقڵەکانتان دەستەوسان بووە لەوەی کەوا تێبگات لەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد دەیڵێت لە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکانی بۆ قورئان.. جا سوێند بەخودا ئەو بانگەوازتان دەکات لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن خوداوە بۆ لای گەورەترین نیعمەت وە بۆ لای ئەوەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان کەوا "نیعمەتی ڕازیبوونی خودایە".
ئەو بانگەوازتان دەکات تاکو ببن بە بەندەی پێشبڕکێکاری خودا بۆ پێشبڕکێکردن بۆ بەدەستھێنانی خۆشەویستی و نزیکیەکەی تاکو غایەو ئامانجە مەزن و ھەرە گەورەکە بۆ ئێمەو ئەو بێتەجێ کەوا بریتیە لە (ڕازی بوونی خودا لەنەفسی خۆی) بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت لەسەر بەندەکانی تاکو بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە تەنھا شەیتانە جن و ئینسانەکان نەبن جا بەوشێوەیە غایەو ئامانجەکە لەدروستکردنی بەندەکان دیتەجێ "کەوا بریتیە لەوەی: وما خلقت الجن والانس إلا ليعبدون ".
خۆشەویستەکانم ئەگەر ئێوە ووردبوونەوە دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەوا دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەوە بەڕاستی بەیان و ڕوونکردنەوەیە بۆ وتەکانی ئەو خودایەی کەوا لەسەرووی ھەموو وتەکانەوەیە دواتریش ھەست بە ویست و خەمخۆریە بەرزو بڵندەکەی دەکەن کەوا پاڵتان پێوە دەنێت بۆ بەسەرخستنی ئیمامەکەتان ناصر محمد یەمانی تا دادپەروەری و ئاشتی بھێننەجێ لە زەویدا لەدوای ئەوەی کەوا پڕبوو لە زوڵم و جەورو ستەم.
نموونەش بۆ چاولێکردن ھاوەڵانی پێغەمبەری خودان عليه وآله الطاهرين الصلاة والسلام ؛کەوا چۆن ئەوانی دەوروبەری پێغەمبەر ئاوڕیان لێ دایەوەو بەسەریان خست بە بەسەرخستنی خودا. خوداش ئێوە سەربخات و چاوپۆشی لە ھەڵەکانتان بکات ۆ سەرکەوتووتان بکات بۆ ئەوەی کەوا خێرو چاکەی تێدایە بۆ ئێوەو ئومەتەکەتان..
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..

ئەی دایکی بوشرا، سەلامی خوداتان لەسەربێت وەلەسەر سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆکردن بەر لەدەرکەوتن ئەوانەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقیان بۆ زیکری کتێبەکەی خودا بەڕاست داناوە جا پشتمیان توندو قایم کردووە جا ئەوانە خودا کردوونی بە هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم له‌گه‌یاندن و کاروبارو فەرمانەکەمدا؛ بەڵام پلەو پایەو مەقامی دڵنیابووەکانیان لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان مەزن و گەورەیە.

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان، سوێند بەخودا ئەگەر نەترسابام لەسەرتان لەتووش بوون بەفیتنە بەوەی کەوا مژدەکە لەسەرتان گەورەبێت ئەوا ھەواڵی پلەو پایەو مەقامی بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم پێ دەوتن لەنێو ئومەتەکان لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوپەڕی بڵندترین پایەی پەرستنەکان و بەرزترینی پلەکان بریتیە لەپەرستنەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان..

جا بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، وە بەڕێزترینی موسڵمانانیش ئیماندارانن، وە بەڕێزترینی ئیماندارانیش لەخواترسە پارێزگارەکانن، وە بەرێزترینی لەخواترسە پارێزگارەکانیش چاکەکارەکانن، وە بەڕێزترینی چاکەکارەکانیش بەندە نزیکەکانی خودان (مقربین)، وە بەڕێزترینی نزیکەکانی خوداش ڕەببانیەکانن، وە بەڕێزترینی ڕەببانیەکانیش ئەو گەلەن کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) خۆشەویستەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەوانەی کەوا بەھەشتی پەروەردگارەکەیان لەسەر نەفسی خۆیان حەرام و قەدەغەکردووە پاشان حەشرو کۆکردنەوەیان بۆ لای خودای لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بەوەفدێکی ڕێزلێگیراو، جا پێیان دەڵێت: بەڕاستی پەروەردگارەکەتان لە محکەمی کتێبەکەی بەڵێنی پێدابوون بۆ بەندە چاکەکارەکانی بەوەی کەوا ھەر ڕازیان بکات جا ئێوە لەبەرچی ڕووتان وەرگێڕاوە لە نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەتان و ناتانەوێت؟ جا ئیمامەکەیان دێت: بەڵکو نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان دەوێت (النّعيم الأعظم) ئەوەی کەوا گەورەترە لەوە وەعدو بەڵێنەکەشت حەقەو ھەرخۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری.پاشان پەروەردگارەکەیان پێیان دەڵێت: ڕاستتان کرد ھەر لەبەرئەوەش دروستم کردوون.ئەوانە کەسانێکن کەوا پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن بەڵام زۆربەتان نازانن بەھۆی زێدەڕەوی و موبالەغەکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و وازھێنان لە وەسیلە بۆ ئەوان بەبێ چاکەکاران، ھەرلەبەرئەوەش زۆربەتان ئیمانتان بەخودا نەھێناوە مەگەر تەنھا بەشەریک و ھاوبەشدانان بەبێت بۆی ھەرچەندە کەوا محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەحەق فەتواشی بۆداون ئەگەر ئێوە تێبگەن، جا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: [إن لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيون والشهداء يوم القيامة بقربّهم ومجلسهم من ربهم] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە بەڕاستی منیش لەسەر سەلماندنی پلەکانی ئەوانە لەلای پەروەردگارەکەیان لەمحکەمی قورئان بەتوانام وە لەسەر قسەکردن دەربارەیان بە حەق لێوەشاوەو شیاوم.

وەئەی گەلی دڵنیابووەکان لەبەسەرخەرەکان، خوداتان خۆش بوێت بە گەورەتر لەھەموو شتێک، وە مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی، جا نەکەن نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو بکەن بە سنورێک لەنێوان خۆتان و نێوان پەروەردگارەکەتان جا بەو ھۆیەوە خودا کاروکردەوەکانتان پوچ و بەتاڵ بکاتەوە. وە دڵەکانتان پاک و خاوێن بکەنەوە لە شیرک و ھاوبەشدانان بە تەواوی ئەی ئەوانەی کەوا دڵەکانتان کۆبۆتەوە لەسەر خۆشەویستیەکەی خودا لەکاتێکدا ئێوەش ھەندێکتان ھەندێک ناناسن لەبەرئەوەی ئێوە لە شوێن و ناوچەی جیاجیان لەجیھان، وە بەم نزیکانەش خودا بەئیمام مەھدی کۆتان دەکاتەوە جا لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھانەوە بۆتان دێن ئەی ئەوانەی کەوا وەڵامی بانگەوازی ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکەتان دایەوە (النّعيم الأعظم) کەوا بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی خودا لەسەر بەندەکانی کەوا نیعمەتێکی مەزن و گەورەترە لە بەھەشتەکەی ھەر لەبەرئەوەش خودا دروستی کردوون، جا جێگیرو ڕاوەستاو بن.. جا سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت سەرجەم کەسانی ئاسمان وکەسانی زەویش ناتوانن ئەوکەسە توشی فیتنە بکەن کەوا بە حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی خودای زانیوە (اسم الله الأعظم) ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەوەی زانیوە کەوا بەڕاستی حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) بریتیە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی، وە بەوەشتان زانیوە کەوا بەڕاستی ئەوە نیعمەتێکی گەورەترو مەزنترە لە بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان درکیان بەوە کردووە لەکاتێکدا ھێشتا ھەر لەدنیاش دان، جا ئەوانە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.

وە سوێندیش دەخۆم بە خودای مەزن و گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە کە ئەگەر بێتو بە یەکێکیان بوترێت: ئەی فڵان تەنازول بکە بۆم لە مسقالە زەڕڕەیەک لە خۆشەویستی خوداو نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی جا لەبەرامبەر ئەوەدا مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و مەلەکوتی دنیاو دوایی و مەلەکوتی ئەو بەھەشتەشت بۆ ھەیە کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە! جا لەوکاتەدا ئەویش ھەرھەمووی ڕەت دەکاتەوەو ئەم زەڕرەیە لەخۆشەویستی خوداو نزیکیەکەی بۆ ھاتنەجێی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خودا لەسەر بەندەکانی بەزیاتر دادەنێت، جا ئەوانە قەدرو ڕێزی خودایان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.

دواتریش ھەواڵ و باسەکەیان دەزانن لەڕۆژی دواییدا؛ ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان منیش نایان ناسم تەنھا کەمێکیان نەبێت ، وەھەشیانە کەوا پێشتر مژدەی پێدراوە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________