الموضوع: پرسیارکار خەلیفەی خوداو بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش خودای پەروەردگاری هەموو جیهان..

1

پرسیارکار خەلیفەی خوداو بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش خودای پەروەردگاری هەموو جیهان..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 08 - 2020 م
17 - ذو الحجة - 1441 ک
02:01 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )


پرسیارکار خەلیفەی خوداو بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش خودای پەروەردگاری هەموو جیهان..

ئەی گەلی بەدرۆخەرەوان بۆ قورئانی گەورە لەکاتێکیشدا دەزانن کە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگاریانەوە، نەسەلامی خوداتان لەسەربێت نە ڕەحمەتەکەشی و نەبەرەکەتەکەشی و نە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی، وەلەعنەتی خودا لەسەر ئەوەی کەوا کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە بەدرۆدەخاتەوە لەشەیتانە جن و مرۆڤەکان هەروەکو چۆن خودا لەعنەتی لە ئیبلیس کرد تاکو ڕۆژی دوایی، ثم أمّا بعد..

جا لەوەیە سەرجەم زانایانی موسڵمانان و گەلەکانیان بیانەوێت بەیەک زمان بڵێن سوپاسی خوداو شوکری فەزلەکەی دەکەین جا ئێمەی هەموو موسڵمانان بەسەرکردەکانی و زاناکانیان و گەلەکانیان ئیماندارن بەکتێبەکەی خودا قورئانی گەورە بەهەموو مەزهەب و حزبە جۆربەجۆرەکانەوە ئیماندارن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەی پەیامی خودا بۆ عەرەب و عەجەم یەک کتێبی یەکگرتووی پارێزراو لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کە قورئانی عەرەبی ئاشکرایە بۆ هەموو خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا؛ جا ئێمەی عەرەب ئیماندارین بەڵکو دڵنیاشین بەوەی کەوا کۆتاهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری خودا - صلى الله عليه وآله وسلم- قورئانی لەلایەن خودای داناو کاربەجێ و زۆر زانا خودای پەوەردگاری هەموو جیهانەوە پێدەگەیشت وەخودا لەهەموو زەمان و کات و شوێنێکدا کردوویەتی بەیەک نوسخەی یەکدەست لەهەموو جیهان، وەخودا کردوویەتی بە مەرجەعێکی زاڵ لەسەر تەورات و ئینجیل و لەسەر سەرجەم کتێبەکانی حەدیس و فەرموودە لە سوننەتی نەبەویدا، جا خودا هەروا بۆ گاڵتە (ئەم کتێبەی) نەپاراستووە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو بۆ ئەوەی ببێتە مەرجەع بۆ ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژیەتی لەسەرجەم کتێبەکان؛ چوکە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە حەتمەن بەتاڵی هەڵبەستراوە لەلایەن جگە لەخوداو پێغەمبەرەکەیەوە، وەکێش هەیە کەوا لەخودا ڕاستگۆتر قسە بکات و ڕێگا هیدایەت بدات؟

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەو حوجەتان بەحەق بەسەردا جێبەجێدەکات و دەڵێم کەواتە بڵێن: " گوێمان ڕاگرت و گوێڕایەڵیمان کرد پەروەردگارمان لێمان خۆشبە چارەنووسی گەڕانەوەمان هەر بۆلای تۆیە، وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردنمان دایەوە بۆ لای کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە" ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن، پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا لە محکەمی کتێبەکەیدا فەرموویەتی لەوەی کەوا خودای گەورە دەفەرموێت: { وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿٤٩﴾ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾ }[المائدة].
واتە/ وە دادوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه‌)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیوه‌ شوێنی ھەواو ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌ وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت جا ئەگەر ئەوانە پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات و توشی سزایان بکات بەھۆی ھەندێک لە گوناھەکانیانەوە بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکیش یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارو فاسقن (49) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده‌؟! کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی کەوا دڵنیا بوون (50).

جا ئایا محمد پێغەمبەری خودا - صلى الله عليه وآله وسلم - حوکمی بەچی کردووە تەنها بەم حوکمی خودایە نەبێت بەو حوکمەی کەوا لە محکەمی کتێبەکەیدا هێناویەتی؟ لەبەرئەوەی حوکم بۆ خودایە بەتەنهاو هیچ یەکێک شەریک و هاوبەشی نیە لە حوکمەکەی، بەپشتڕاسکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای گەورە دەفەرموێت: {أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿١١٤﴾ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿١١٥﴾ وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].
واته‌/ ئایا ڕه‌وایه جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه‌) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه‌ ئه‌وانه‌شی که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه‌ که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه‌ (١١٤) فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان و زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک (١١٥) خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن (١١٦) .

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەو حوجەتان بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: جا با سەیربکەین و ببینین بزانین ڕاستان کردووە یان ئێوە لەدرۆزنانن هەروەکو شەیتانە بەشەرەکان لەیەهودو نەصارا ئەوانەی کەوا ئیمانیان پێ هێناو وتیان گوێمان ڕاگرت و سەرپێچیمان کرد؟ خودای گەورەش فەرموویەتی: { إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿٥١﴾ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿٥٢﴾ } صدق الله العظيم [النور].
واتە/ به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چین هه‌ر ئه‌وانه‌شن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو (٥١).

وەمنی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودا لەسەر هەموو خەڵکی جیهان سوێند دەخۆم بەخودای گەورەی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان بەوەی کەوا دەتانخەمە نێوان دوو هەڵبژاردەوە؛ بەوەی کەوا یان ئەوەتا خودا بەڕاست دادەنێن یان ئەوەتا کەلام و قسەی خودا بەدرۆ دەخەنەوە جا خودای تاک و قەهاریش لەعنەتتان لێدەکات لەگەڵ بێباوەڕەکان بە زیکری کتێبەکەی بە لەعنەتێکی گەورە! جا دواتر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە والێدەکەین کەوا لە پرسیارو وەڵام پێکهاتبێت، جا هەرچی پرسیارکارەکەیە ئەوا بەندەو خەلیفەکەی خودایە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، وەهەرچی وەڵامدەرەوەکەشە بەڕاستەوخۆ ئەوا بریتیە لەخودای پەروەردگاری هەموو جیهان، ئەوەش تاکو ئەگەر بەدرۆتان خستەوە ئەوا بزانن کەوا قسەو کەلامەکەی خوداتان بەدرۆ خستۆتەوە جا خوداش لەعنەتتان لێدەکات بەلەعنەتێکی گەورە لەگەڵ زێدەڕەوەکان بەزیکری کتێبەکەی، جا پشتم بەخودا دەبەستم و بەسیشە کەوا خودا پشت و پەنا بێت، جا بەناوی خودا دەست پێدەکەین:

پ۱: ئەی خودا پاک و بێگەردی بۆت لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆت وە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆت، ژمارەی مانگەکانی ساڵی قەمەری لەکتێبەکەت قورئانی گەورەدا چەندە؟
و١: خودای گەورە فەرموویەتی: { إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (٣٦) } صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی خوادا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وەی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ چوار مانگی به حه‌رام داناوه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به سەرجەمیانەوە هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن بەسەرجەمتانەوە ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن (36).

پ٢: ئەی خودا، پاک و بێگەردی بۆت ئێمە هیچ زانستێکمان نیە تەنها ئەوەی تۆ فێرت کردووین جا زانستەکەمان زیادبکە دەربارەی ئەم چوار مانگە حەرامە، جا ئایا ئەوە بریتیە لەمانگەکانی ڕوکنی حەج بۆ ماڵەکە گەورەکراوەکەت مزگەوتی حەرام؟
و٢: خودای گەورە فەرموویەتی: { الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) } صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایەو جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات بێگومان هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌ به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان.

پ٣: ئەی خودا بەگوێرەی فەتوایە حەقەکەت مانگەکانی فەریزەی حەج چوار مانگە بۆ هەموو خەڵکی جیهان لەموسڵمانان بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنێت تێیاندا لەموسڵمانان لەهەموو شوێنە جیاجیاکانی جیهان بەگوێرەی فەتوایەکەت لە محکەمی کتێبەکەت لە فەرموودە حەقەکەتدا: { الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) } صدق الله العظيم [197]..
واتە/ حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایەو جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات بێگومان هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌ به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان.

جا ئایا چوار مانگە حەرامەکەی حەج یەک لەدوای یەکن لە کتێبدا یاخود جیاجیان؟
و٣: { الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿١٩٤﴾ وَأَنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوا ۛ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿١٩٥﴾ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿١٩٦﴾ } صدق الله العظيم [البقرة].
واته/ مانگی حه‌رام به مانگی حه‌رامەوە وە ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له خوا بترسن و چاک بزانن كه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزكارانه‌ (194) له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن هه‌میشه خێرو چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت (195) حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێگیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێک بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا سه‌رتان مه‌تاشن تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێک له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت یان خێرێک یان قوربانیه‌ک بكات جا هه‌ر كاتێک كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ک بكات ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته‌ ده‌، ڕۆژی ته‌واو جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزاو تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (196).

پ٤: ئەی خودا پاک و بێگەردی بۆت، جا مانگە حەرامەکانی حەج ئایا سەرەتای ساڵەکەیان پێ دەست پێدەکات لە سەرەتای ساڵەکەدا یاخود ساڵەکەیان پێ بەسەردەچێت لە مانگە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکدا؟
و٤: خودای گەورە فەرموویەتی: { فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (٥) } [التوبة].
واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میھرەبانە.

پ٥: ئەی خودا ئەی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان میهرەبانتر، جا ئایا (الانسلاخ) مانای تێپەڕبوونی ساڵەکەیە بە چوار مانگە حەرامەکەی حەج جا ساڵەکە بەسەردەچێت بە مانگی موحەڕەمی چوارەم کەوا بریتیە لە مانگی دوانزەهەم لە ساڵی قەمەریدا لەبەرئەوەی تۆ بەری بوونت لەو موشریک و هاوبەشدانەرانە ڕاگەیاندووە کەوا شاهێدن لەسەر خۆیان بە بێباوەڕبوون بەوەی کەوا نزیکی مزگەوتی حەڕام بکەونەوە تاکو تایبەت بێت بە حەجی موسڵمانە باوەڕدارەکان بەقورئانی گەورە، جا ئایا بەری بوونەکە لە ناوچەیەکی تایبەتە بەتەنها کەوا بریتیە لەناوچەی مەککەی پیرۆز ئەو ناوچەیەی کەوا مزگەوتی حەرامی لێیە؟ جا ئایا ساڵەکە تێپەڕ دەبێت بە چوار مانگە حەرامەکە لەدوای ڕوکنی ڕۆژووی ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی دین مانگی هەشت ئەو مانگی ڕەمەزانەی کەوا قورئانی تێدا دابەزیوە جا لەپاش ئەوە مانگەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەست پێدەکات؟
و٥: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٢٨﴾ } صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی خوا زاناو دانایه‌.

کەواتە ئەی خودای هەموو جیهان، بەڕاستی ڕوون بوویەوە بۆ سەرجەم موسڵمانانی عەرەب و عەجەم بەوەی کەوا ژمارەی مانگەکان لە محکەمی کتێبەکەی خودا بۆ یەک ساڵ دوانزە مانگە، وە ڕوون بوویەوە بۆ موسڵمانانی عەرەب و عەجەم بەوەی کەوا ساڵ بە مانگی حەرام دەست پێناکات بەڵکو بە مانگی موحەڕەم (مانگی چوارەم لە مانگەکانی حەج) کۆتایی پێدێت ئەو مانگەی کەوا بریتیە لەخودی مانگی دوانزەهەم لە ساڵی قەمەری جا لەپاشان مانگەکانی ساڵی قەمەری دەست پێدەکات لە مانگی صەفەرو بەسەریشدەچێت بە مانگی موحەڕەم، جا چەندە موسڵمانانیان گومڕاکردووە بەهۆی دووریان لە محکەمی کتێبەکەت قورئانی گەورەو وازیان لە شوێنکەوتنی ئایەتە دایک و بنچینە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە هێناوە ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا (أمّ الكتاب)، بۆنموونە فەتوایەکەت لە محکەمی کتێبەکەت دەربارەی ژمارەی مانگەکان لەلای خودا لە محکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێبەکەت بۆ یەک ساڵ کە دوانزە مانگە؟ فێرت کردوون لە محکەمی کتێبەکەتدا بەوەی کەوا ساڵی قەمەری بەمانگی حەرام دەست پێناکات؛ بەڵکو بەوە کۆتایی پێدێت.

ئەی خودایە بەڕاستی ئەم ئومەتە لە دواوە بۆ ماڵەکان دێن دەربارەی هیلالی مانگەکان نەک بەتەنها ئەوەش بەڵکو هەتا تەنانەت لەساڵی تازەشدا لە دواوە دێن بۆی! ئەی خودایە بەڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە: { ۞ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَىٰ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٨٩﴾ }[البقرة].
واتە/ پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ھیلالی مانگەکان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه بەسەردیوارو له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵاندا به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت وە له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه‌ وەله خوا بترسن و پارێزگاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو ڕزگار بن.

ئەی خودایە من بەندەکەت ئیمام مەهدی ناصر محمد خەلیفەکەت لەسەر هەموو حەڵکی جیهان؛ تۆ منت هەڵبژاردووەو فێرت کردووم بەوەی کەوا کەس نیە کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لەقورئان ئەوا بەتەنها هەر منم کەوا دەیبەزێنم، وە ئەی خودایەکەم ڕاستت کرد لەڕوئیا حەقەکە جا ڕاستی فەتوایەکەتم بینی لەسەر ئەرزی واقع لەبەر ئەوەی ڕوئیا حوکمە شەرعیەکانی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت، جا ئەگەر بەڕاستی ڕوئیا وەحی بێت لەلایەن خوداوە جا ئەوە حەقە لەسەر خودا کەوا وەحیەکەی بەڕاست بگێڕێت لەسەر ئەرزی واقع هەروەکو چۆن محمد پێغەمبەری خودات بەڕاست دانا - صلى الله عليه وآله وسلم - لە ڕوئیاکەی فەتحکردنی مەککەدا، وە لەبەرئەوەی ئەمە بە وەحی بوو لەلایەن خوداوە ئەوا وەعدو بەڵێنەکەت بەڕاست دانا وە هەواڵی ڕاستی وەعدو بەڵێنەکەت لە محکەمی کتێبەکەتدا هاتووە لە فەرموودە حەقەکەت: بسم الله الرحمن الرحيم { لَّقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًا قَرِيبًا ﴿٢٧﴾ } صدق الله العظيم [الفتح]..
واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان خوا ڕوئیای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڕاستی و گێڕا که‌ده‌فه‌رموێت به‌م زووانه‌ئێوه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌که‌وه به‌ویستی خوا ده‌چنه‌ناو مزگەوتی حەرامەوە (پیاوەکانتان) سه‌ر‌تان ده‌تاشن (ئافرەتەکانیشتان) کورتی ده‌که‌نه‌وه‌ بەبێ ئه‌وه‌ی ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت.

هەرچەندە کەوا تۆ بەندەو نێردراوەکەت جبریلت بۆلای نارد بەڵام تۆ فەتحەکەت کردە بەڕاستدانانێک بۆ ڕوئیا مژدە بەخشەکە بۆ محمد پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وآله وسلم ).

ئەی خودایە بەڕاستی تۆ شاهێدی بەوەی کەوا من بوختانم لەسەرت هەڵنەبەستووە بەوەی کەوا دەڵێم من ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی خودام لەسەر هەموو خەڵکی جیهان، وە بوختانم لەسەرت هەڵنەبەستووە بەوەی کەوا بۆ بەشەرم ڕاگەیاندووە کەوا بەڕاستی خۆر درکی کرد بەمانگ جا هیلال لەدایک بوو بەر لەخۆرگیران وە لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال ئەمەش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت وە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.

ئەی خودایە بەڕاستی تۆ خەلیفەکەت ڕەوانەکردووە لە ئومەتێکدا کەوا گەورەکانی موجریم و تاوانکارن و هەرگیزاو هەرگیز خەلیفە حەقەکەی خودا لەلایەن تۆوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دانانێن تەنها بە ئایەت و نیشانەی سزای بەئێش نەبێت لەبەر ئەوەی ئەوان پشتهەڵکەرن لەکتێبەکەت قورئانی گەورە، جا هەرچەندە بەڵگەیان بەسەردا بهێنمەوە پێی ئەوا هەرگیزاو هەرگیز ئەوان بەڕاستی دانانێن تەنها کەمێکیان نەبن لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان وە زۆرێکیش لەموسڵمانان نە بەڕاستدانەرن نە بەدرۆخەرەوەش هەتا ئەوکاتەی کەوا ئایەت و نیشانەکانی سزا دەبینن بۆ ئەوەی دڵەکانیان ئۆقرە بگرێت، ئەی خودایە ئەوەیان بۆ بهێنەجێ، جا دڵی موسڵمانانی ئەمڕۆ چەندە بەدڵی کافرەکانی قوڕەیش دەچێت ئەوانەی کەوا تۆ هەواڵەکەیانت پێوتووین دەربارەی قسەکەیان لەوەی کەوا خودای گەورە دەفەرموێت: { وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَا ۙ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿٣١﴾ وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمەیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌ ئه‌وه ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه‌ (٣١) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که وتیان خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاسته‌ له‌لایه‌ن تۆوەیە‌ ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه (٣٢) بێگومان خوای گه‌وره به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ریان نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوون بکه‌ن (٣٣).

ئەی خودایە من تۆ دەکەم بەشاهێد بەوەی کەوا سزا بەڵێندراوەکە لە زەمانی ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری خودا دوایین نێرداوو پێغەمبەرەکانی خودا نەبووە بەڵکو لە زەمانی گەورەترین شاهێدە لەدوای خودا لەسەر هەموو خەڵکی جیهان لەنێوان ئەوان و نێوان پێغەمبەری ئەم قورئانە گەورەیە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا بوختانی هەڵنەبەستووە لەسەر خودا بەقورئانی گەورە، وە خودا دەکەم بەشاهێد بەوەی کەوا ئەو لەلایەن خودای دانای کاربەجێی زور زاناوە پێی گەیشتووە وە منی کردووە بە گەورەترین شاهێد بەم قورئانە گەورەیەو شاهێد لەدوای خودا لەسەر هەموو خەڵکی جیهان لەبەر ئەوەی ئەو زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوم، جا ئەگەر ئێوە بەحەق دەیبینن بەبێ هەواڵی مژدەبەخش بەڕەوانەکردنی خەلیفەی خودا مەهدی ناصر محمد جا بەڕاستی ئەوا خودا فێری کردوون کەوا چۆن دەیناسنەوە کاتێک کەوا ڕەوانەی کرد، جا دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەو زاناترینی بەشەرە بەکتێبەکەی خودا قورئانی گەورە؛ جا دواتر مژدەی ڕەوانەکردنەکەی دەبینن بە شاهێدی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ەدوای خودا لەو فەرموودەیەی خودای گەورە:{ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ ﴿٤٣﴾ } صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ وە ئه‌وانەی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت له وه‌ڵامیاندا بڵێ ‌ خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که زانستی کتێبی خوای لەلایە.

جا کێ پەناتان دەدات لەسزای خودا ئەی ئەوانەی کەوا بانگەشەکاری خوداو بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد تان بەدرۆخستۆتەوە؟ جا کێ پەناتان دەدات لەسزای خودا ئەی ئەوانەی کەوا خۆتان بەگەورەو زل گرتووە لەسەر خەلیفەی خودا مەهدی ناصر محمد؟ جا هەرگیز بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی خودا سودی نابێت بۆ ئێوە لەکاتێکدا ئێوەش پێی ئیماندارن و ئەوەتان بەڕاست دانەنابێت کەوا بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کردووە وە گەێشتۆتە ئەوەی مانگی بەدر تەواو بێت لەپێش چاوەکانتان بەر لە شەوی ناوەڕاست لەمانگەکە بە دووشەو یان سێ شەو لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن بەڵام ئێوە چاوەکانتان بەدرۆدەخەنەوە لەکاتێکیشدا دەیبینن.

وەهەرچی زانایانی فەلەک و خاوەن بینینە شەرعیەکانن جا بەڕاستی ئەوان بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە جا هیلال لەدایک بووە بەر لە خۆرگیران جا لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال جا شاهێدی دانە حەقەکەیان کتوم و بێدەنگ کردووە لەکاتێکیشدا دەزانن، جا لەعنەتی خودایان لەسەربێت ئەگەر بێتو دان نەنێن بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە جا هیلال لەدایک بووە بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) وە لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگەکە بووە بەهیلال و لەدایک بووە ،ئەوەش خودا نیشانی دام، وەکێش لەوە ستەمکارترە کەوا درۆو بوختان لەسەر خوداو بەناوی خوداوە بکات یان لەعنەتی خودا لەسەر ئەوەی کەوا ئایەتەکانی بەدرۆ دەخاتەوە لەکاتێکیشدا دەزانن.

بەهەرحاڵ دواتر مانگی بەدر تەواو دەبێت بۆ مانگی موحەڕەمی چوارەم لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم لەبەرئەوەی خۆر دواتر درک بەمانگ دەکات جا هیلال لەدایک دەبێت بەر لە خۆرگیران لەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم) ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ئیقتیرانی مەرکەزی (کاتێک کەوا مانگ ڕێکی خۆر دەبێت)، وەلەهەموو مانگێکیشدا خۆر بەمانگ دەگیرێت لەوکاتەی کەوا مانگ دەگەڕێتەوە شێوازە کۆنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم) هەر لەو کاتەوەی کەوا خودا ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەهەموو مانگێک هەر لەسەرەتای ڕۆژگارەوە بەڵام بەشەر خۆرگیرانەکە نابینن تەنها لەوکاتەی کەوا لە قوچەکی سێبەری مانگدا بێت، جا چۆن کاتێک کەوا مانگ لەژێر خۆردا تێپەڕ دەبێت لەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی (العُرجون القديم) و سێبەریشی نابێت، ئایا عەقڵتان ناخەنەکار؟ وەزانایانی فەلەکیش لەسەر ئەوە شاهێدن بەڵام ئەوان گیرانی خۆرتان پێناڵێن تەنها ئەوەی کەوا دواتر ناوچەکان لە جیهان دەیبینن، بەڵام جگە لەوە...قسە ناکەن لەوساتەی کەوا خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێت لە جەمسەردا لەشوێنێک کەوا بەشەری لێ نیە ئەوەش تاکو متمانە زانستیەکەیان لەدەست نەدەن، وە لۆمەشیان ناکەین لەسەری بەوە بەڵکو لۆمەیان دەکەین لەسەریان بەوەی کەوا ئەوان دەزانن بەوەی مانگ گەیشتۆتە ئەوەی کەوا تاریک بێت پێش وادەی تاریک بوونەکەی (واتە لەوکاتەی ڕێکی خۆر دەبێت) وە گەیشتۆتە ئەوەی کەوا لەدایک بێت لەپێش ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە لەپێش ئەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) لەکاتێکیشدا مانگ بۆتە هیلال و لەدایک بووە،ـ جا کێ لەوە ستەمکارترە کەوا شاهێدیەکەی لەخوداوە بێدەنگ بکات لەلای؟ جا کێ پەنایان دەدات لەو سزا خوداییەی کەوا زۆر سەخترو تاڵترە؟ بەڵکو سەرجەم بەشەر بەچاوی سەریان دەبینن کەوا مانگی بەدر تەواو بووە بەر لە کات و ساتەکەی خۆی جا ئەمە سەرنجیان ڕادەکێشێت! جا لەپاش ئەوە هەندێک لە خەشم لێگیراوەکان لەزانایانی فەلەک یاری بەعەقڵەکانیان دەکەن جا ڕازیان دەکەن و قەناعەتیان پێدەهێنن بە درۆ لەکاتێکیشدا دەزانن جا درۆزنەکان بەڕاست دادەنێن و ئیمام مەهدی ڕاستگۆش بەدرۆدەخەنەوە، بەڵکو ئەوە بەدرۆ دەخەنەوە کەوا چاوەکانیان لەسەر ئەرزی واقع دەیبینێت لە تەواوبوونی مانگی بەدر لەپێش وادەکەی بەدووشەو یان سێ شەو وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر بۆ هەموو کەسێک کەوا تەمەنی گەیشتۆتە پێگەیشتوویی پەروەردگارەکەشت ستەم لەکەس ناکات، دواتریش خودا حوکم دەکات لەنێوان من و نێوان ئێوەدا بەحەق کەوا چاکترینی کەسە دەرگای سەرکەوتن دەکاتەوە، وەسزایەکەش لەگەورەترەوە بۆ گەورەترە زیاد لەوەش ئەو سزایەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جا بەڕاستی زانیتان بەوەی کەوا خودا تەحەددا بەحەقەکەی لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست دانا، دواتریش خودا مۆڵەتتان دەدات بە چەند سزایەکی هەڵگیراوی وا کەوا حسابتان بۆی نەکردووە.

وەڕەجاو ئومێدم وایە لەخودا بەوەی کەوا پەلەبکات لەکردنەوەی دەرگای سەرکەوتن لەدەرگایەکی خاوەن سزایەکی توندتر وەکو ڕەحمێک بە چەوساوەو لاوازکراوو هەژارو نەدارو ستەملێکراوەکان لەهەموو جیهان بەڕاستی پەروەردگارم دەورو گەمارۆی موجریم و تاوانکارانی داوە، وەبەوەی کەوا پەلە بکات بە جێگیرکردن وەکو ڕەحمێک بە ستەملێکراوان هەتا ئەگەر تەنانەت من حەزیش بە جێگیربوون نەکەم، یان واگومان دەبەن بەوەی کەوا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خۆشحاڵە بە کورسی خەلافەتی جیهان؟ جا دەڵێم: "خودا زاناترە بەوەی کەوا لە نەفسی بەندەکەیدا هەیە" لەبەرئەوەی دەزانم بەوەی کەوا من بەرپرسیارم لەبەر دەستی خودا لەدوای جێگیربوون لەسەر هەموو خەڵکی جیهان، بەڵام ئێوە ئەی عاشقانی سوڵتەو دەسەڵات لەهەموو جیهان کارمەکەن بەهیچ حسابێک بۆ گەیشتن بەخودا، جا چەندە ترسنۆکن لەبەر دەستی خوداو زەلیل و ڕیسوان وە شوێنی مانەوەشتان دۆزەخەو خراپترین چارەنوسیشە مادام سورو پێداگیرن لەسەر خۆبەگەورەو زل زانینەکەتان لەسەر فەرمانی خودا، جا حوکم هەر بۆ خودایە هەرئەویش چاکترینی کەسەکانە کەوا دەرگای سەرکەوتن دەکاتەوە.

وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربّ العالمين..
خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 21-08-2020 12:19 AM