الموضوع: ئیمام مەهدی بانگەوازی زانایانی فەلەکی فیزیایی دەکات بۆ موباهەلەکردن..

1

ئیمام مەهدی بانگەوازی زانایانی فەلەکی فیزیایی دەکات بۆ موباهەلەکردن..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
13 - محرم - 1442 ک
01 - 09 - 2020 م
08:54 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

ئیمام مەهدی بانگەوازی زانایانی فەلەکی فیزیایی دەکات بۆ موباهەلەکردن..

نەسەلامی اللە و نە ڕەحمەتەکەی و نە بەرەکەتی اللە شتان لەسەربێت لەسەر هەموو خۆبەگەورەو زل زانێک بەگوناه لەدوای ئەوەی کەوا بەڵگەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کرد بە مانگ جا هیلال لەدایک بوو بەر لە ئیقتیران جا لەگەڵ خۆردا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال هەروەکو لەهیلالی ئەم موحەڕەمەدا ڕوویدا وەبینینی هیلالی موحەڕەمی سێ شەممەی ذی الحجة سەلمێندرا بەگوێرەی بەروارەکەتان وەلەزانایانی فەلەکیش هەبوو کەوا شاهێدبوو لەسەر بینینی هیلالی مانگی موحەڕەم لەبەیانی سێشەممەدا لەوکاتەی هەردوو شاخەکانی لاربوون نەوەک شاخەکانی هیلالی کۆتایی مانگی (ذي الحجة) لەبەرئەوەی شاخەکانی ذي الحجة لەوپەڕی (بڵندی) ئاسماندا بوو لە بەیانی دووشەممەو شاخەکانی موحەڕەمیش لاربوو بۆ لای باکوری تەماشاکار کەوا لەحاڵەتی درک کردندابوو، وەسەبارەت بە پانتایی ئەوشوێنەی کەوا لەئاسمانەکەیدا مانگ ڕێکی خۆر (محاق) ی ذي الحجة تەواو بوو، جا لەئاسمانی زەریای هادی ڕۆژئاوای هەردوو ئەمریکایەکە، لەم ڕووبەرو پانتاییە گەورە دەریاییەدا بەتەواوی مانگ تاریک بوو (واتە مانگ ڕێکی خۆر بوو) بۆ مانگی ذي الحجة وە هیلالی موحەڕەم لەدایک بوو لەکاتێکدا زەریاکەی تێپەڕاندبوو بەئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی زەریای هادی لە جوڵە فەلەکیەکەیدا، وەهەرچی جوڵە دیارەکەیە بۆ مانگ جا ئەوە زانایانی فەلەک دەزانن بەوەی کەوا ئەمە بەهۆی سوڕانەوەی خێرای زەویەوەیە بەدەوری خۆیدا.

وەئەی گەلی نەخوێندەوارەکان دەربارەی زانستی فەلەکی، ئێمە لۆمەتان ناکەین لەسەر زانینی زانستی فەلەکی فیزیایی جا ئەوە زانای فەلەکی پسپۆڕی خۆی هەیە لە فیزیای فەلەکیدا، بەڵکو ئێمە لۆمەتان دەکەین لەبەرئەوەی ئەستوربوونی هیلالی مانگ (انتفاخ الٱهلة) تان بۆ ڕوون بوویەوە لەهەموو مانگێکی هەموو ساڵێکدا، جا قسەتان هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کەوا لەهەموو جارێکدا دەڵێن حەتمەن ئێمە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژمان لەدەستداوە لەمانگی ڕەمەزان! جا چەندە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوەی بۆ ڕوون کردنەوەو پێم وتن بەوەی کەوا ئێوە ڕۆژێک یان دووانتان لەدەست نەداوە لەڕەمەزاندا بەڵکو ئەوە خۆر درکی کردووە بەمانگ جا هیلال لەدایکبووە بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی و لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بۆتە هیلال.

لەوەیە بەشەر بەگشتی بیانەوێت بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە چوزانین دەربارەی ئەوەی کەوا پێی دەوترێت ئیقتیرانی مەرکەزی (کاتێک مانگ تاریک دەبێت و ڕێکی خۆر دەبێت لەسەرەتای مانگدا)؟ جا ئێمە لەمەبەستی ئەم قسە دووبارەیەت تێناگەین لەهەموو ساڵێکدا کەوا تۆ هۆشداری و ووریاکردنەوە دەدەی و دەڵێی: "ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی خور درکی بەمانگ کرد جا هیلال لەدایک بوو بەر لە خۆرگیران و خۆرلەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال"، جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: "پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم جا حوجەو بەڵگەی تێرو تەواو بۆ اللە یە، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئێوە دەزانن بەوەی کەوا شەوی ناوەڕاست لە مانگەکە لەدوای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژە لە ئاوابوونی هیلالی مانگە تازەکەدا لەدوای ئاوابوونی خۆری ئەو ڕۆژەی کەوا چاودێری بینینە فەلەکیەی دەکرێت جا گەیشتە بەدری تەواو لەشەوی پانزە لەمانگەکەدا بەگوێرەی سەرەتای دەستپێکە فەلەکیەکەی و شەرعیەکەی هەروەکو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانایە فەلەکیە خەشم لێگیراوەکان ئەوە دەزانن، اللە لەعنەت لەوانەیان بکات کەوا ڕێگا لەبەشەر دەگرن لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ئایەت و نیشانەی درک کردنی گەردوونی لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کرد بە مانگ جا هیلال لەدایکبوو بەر لەخۆر گیران ئەوەی کەوا بریتیە لەخودی ئیقتیرانی مەرکەزی وەخۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێک مانگ بۆتە هیلال، وەدواتریش ئەوەتان نیشان دەدەم کەوا دواتر بەزانا فەلەکیە بەربەستدانەرەکان دەکرێت لەبەرامبەر بەڕاستدانانی بەشەر بۆ ئایەت و نیشانەی درک کردنی گەردوونی، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەمە لەبەر نەزانیەکەیان نیە کەوا ڕێگا دەگرن و بەربەست دادەنێن لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ئەم ئایەت و نیشانە گەردوونیە بەڵکو ئەوان دەرانن بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کردووە جا هیلال لەدایک بووە بەر لەئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) و خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال .

بەهەرحاڵ بەڕاستی سینەم تەنگ بوتەوەو ئارامیم نەماو کارو فەرمانەکانم دەبەمە لای اللە بەڕاستی اللە بینایە بە بەندەکانی، جا هیچ بەهانەو حوجەیەک نیە بۆ بەشەر لەسەر اللە بەوەی کەوا لەوە تێناگەن کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە بەڵکو ئەوەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەمیانەی تەواو پڕبوونی مانگی پێشوەختە بەر لەوادەی بەدری تەواوی ئاسایی لەبەرئەوە ئەوان دەزانن بەوەی کەوا ژمارەی ڕۆژەکانی مانگ بیست و شەش ڕۆژ نیە نە بیست و هەشت ڕۆژیش! وەها ئەوە بەدری ئەم مانگی موحەڕەمەیە بەدری یەکەم بەگوێرەی درک کردن لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم ئێوەش دەزانن کەوا ئێوەی عەرەب لە درۆزنەکانن، کەوا هەیانە سەرەتای دەستپێکی موحەڕەمی لەپێنج شەممە بە یەکی موحەڕەم ڕاگەیاندووە لەکاتێکدا دەشزانن درۆدەکەن، وەئەوان دەزانن بەوەی کەوا شاهێدی بەدرۆو بوختانیان داوەو ئەوان هیلالی موحەڕەمیان نەبینیوە لەئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا.

وەئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب! جا ئایا بەعەقڵ و مەنتق ڕەوایە بەوەی کەوا شاهێدی دەرە درۆزن و بە بوختانەکان لە لێژنەی چاودێریکردنی بینینی هیلالی مانگ لە کۆماری میسری عەرەبی ئەوانەی کەوا شاهێدی سەلماندنی بینینی هیلالی ئەم موحەڕەمەیان دا لەدوای ئاوابوونی خۆری چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا بە سەلماندنی شەرعی و بەچاوی ئاسایی پاشان سەرجەم دەوڵەتەکان بۆ خۆرئاوای لە میسری عەرەبی هیلالی مانگی موحەڕەمیان نەدیبێت هەتا تەنانەت شانشینی مەغریبیش هیلالی موحەڕەمیان نەدیبێت نە بە تەلیسکۆب نە بە هاوێنەی چاودێریکاری مانگ سەرەڕای ساف و بێگەردی کەش و هەواش؟ بەڵام لەم نێوانەدا شاهێدی دەرە درۆزن و بوختانکارەکان لە لێژنەی چاودێریکردنی هیلال لە میسرو سعودیە دەڵێن بینینی هیلالی موحەڕەم لەلای ئەوان سەلماوە بەچاوی ئاسایی پاشانیش سەرجەم دەوڵەتەکان لەلای خۆرئاوا لەدوای ئەوانەوە هیلالی موحەڕەمیان نەبینیوە لەئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا هەتا تەنانەت بە تەلیسکۆبیش یان بەهاوێنە چاودێریکارە گەورەکەرەکان سەرەڕای ئەوەی کەوا شانشینی مەغریبیش لەو پەڕی خۆرئاوایە لە دەوڵەتە عەرەبیەکان کەوا بیینی هیلالی موحەڕەمیان لەلا نەسەلمێندراوە نە بەچاوی ئاسایی نە بەتەلیسکۆب نە بە هاوێنەی گەورەکەر! وەهەر لەبەر ئەوەش نەسەلمانی بینینی هیلالی موحەڕەمیان ڕاگەیاند لە ئێوارەی چوارشەممەدا جا پێنج شەممەیان بە سی ڕۆژ تەواوکرد پاشان هیلالی موحەڕەمیان بینی بەئەستوری لە ئێوارەی پێنج شەممەی شەوی هەینیدا لەڕۆژی دەرکەوتنەکەی بۆ بەشەر بەشێوەیەکی گشتی.

بەهەرحاڵ سەرەڕای ڕێگە گرتن و بەربەستدانان لەبەرامبەر ئایەت و نیشانەی درک کردنی گەردوونی ئەوا پیلانەکانتان هیچ سودێکی پێنەگەیاندن و فریاتان نەکەوت لەبەرئەوەی درک کردن (إدراك) ی هیلالی مانگی موحەڕەم گەورەیەو سێ شەوەیە جا دوو شەوی بەدرەکەی ئیمام مەهدی بەخودی خۆی هاتەجێ وە بەدری درک کردنی یەکەمی شەوی سێزدەهەم تێپەڕبوو بۆ مانگی موحەڕەم لەشەوی سێ شەممەی ئێوارەی دووشەممەدا ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا مانگ بیست و شەش ڕۆژ نیە، جا چۆن شەوی ناوەڕاست بۆ مانگی موحەڕەم دەبێتە ئەم ئێوارەیە لەڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەممەدا لەکاتێکدا تەنها دوانزە ڕۆژ لە ژمارەی ڕۆژەکانی موحەڕەم تێپەڕبووە جا لەگەڵ ئەوەشدا مانگ گەیشتە بەدر لەشەوی سێزدە بۆ مانگی موحەڕەم؟ وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ژمارەی ڕۆژەکانی مانگ بیست و شەش ڕۆژە تاکو شەوی ناوەڕاست ببێتە شەوی سێزدەهەم؟ ئایا تێناگەن و بیرناکەنەوە؟! وەبەهەمان شێوە ئایەت و نیشانەی دووەمی درک کردنتان بۆ هات بۆ مانگی بەدری دووەم لە ئێوارەی ئەمڕۆماندا سێ شەممەی شەوی چوارشەم کە ئەوەتان بریتیە لە بەدری دووەم بۆ مانگی موحەڕەم، جا ئێوە چ دەکەن ئەی گەلی زانایانی فەلەک؟ یان دواتر ئێوە دەستەوسان دەبن لە پێشکەش کردنی هۆکارە زانستیەکە دەربارەی مانگی بەدری پێشوەختە بۆ چونە ناو شەوانی بەدر؟ وەڵامەکەی بەو پەڕی سادەییەوە ئەوەیە ئەمە لەبەرئەوەی خۆر درکی کردووە بەمانگ جا هیلال لەدایک بووە بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) جا خۆر لەگەڵیداکۆبوویەوە لە کاتژمێر پێنج و نیوی بەیانی چوارشەممەدا لەکاتێکدا مانگ ببو بە هیلال، وە لەبەرئەوەی هیلالی مانگی موحەڕەم ئاوابوو بەر لە ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممە لەکاتێکدا بۆتە هیلال جا حەتمەن شەوی بەدری دووەم دەبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممە، وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەی سەرجەم زانایانی فەلەک دەکرێت لەسەرجەم دەوڵەکانی بەشەردا، ئەوەیە؛ جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا مانگ هەڵبێت لەسەرەتای هەڵهاتنەکەی بە بەدری تەواو لەوپەڕی خۆرهەڵاتی سەروو بۆ ئەوپەڕی دەوڵەتەکانی خۆرئاوا لەدوای ئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممە سەرەڕای ئەوەی کەوا ئیقتیرانی مەرکەزی لەدوای پێنجی بەرەبەیانی چوارشەممەدا بوو؟ جا چۆن مانگی بەدری کۆبووەوە هەڵدێت بەر لە وادەی ئیقتیرانی جیهانی سەرەڕای ئەوەی کەوا زانایانی فەلەک دەزانن بەوەی کەوا ئیقتیرانی جیهانی مانای تاریک بوونی بازنەی مانگە لە ڕۆشنایی مانگە بەسەرچووەکەی ذي الحجة وەئەمەش لەدوای کاتژمێر پێنجی بەیانی چوارشەممە ڕوویدا، جا چۆن پێشتر بۆتە مانگی بەدری جیهانی تاکو ئیقتیران ڕووبدات بە دوانزە کاتژمێر؟ ئایا تێناگەن؟!

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران لەجیهان بیەوێت بڵێت: "جا بەدری درک کردنی یەکەم چیە، وە بەدری درک کردنی دووەمیش چیە؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵام دەداتەوەو دەڵێم: ئاگاداربە بەدری درک کردنی یەکەم بەگوێرەی سەرەتای دەستپێکی درک کردنی یەکەم لەبەیانی سێ شەممەی بیست و هەشتی ذي الحجّةدایە، وەئەم بەدرەش بە بەدری تەواو سەیر دەکرێت لە دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتەکانی ڕۆرئاوا، وەهەرجی بەدری شەوی کۆبوونەوەکەیە جا ئەوە جیهانیە کەوا سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەر دەیبینن لە سەرەتای ساتی هەڵهاتنی مانگ لە ئاسۆی هەموو دەوڵەتێک لە دەوڵەتەکانی بەشەردا؛ وە ئەم شەوەش پێی دەوترێت شەوی کۆبوونەوەی خۆر بەمانگ لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال لەوکاتەدا لەبەرئەوەی هیلالی موحەڕەم ئاوابووە بەر لەئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەممە لەکاتێکدا بەڕاستی لەوکاتەدا بووە بەهیلال پاشان خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتی هەڵهاتنی خۆر لەبەیانی چوارشەممەدا لەکاتێکدا بووە بەهیلال.

وەئەی گەلی بەشەر لەدەوڵەتانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی سەروو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوپەڕی دەوڵەتەکانی خۆرئاوای جیهان، لە زانایانی فەلەک بپرسن لەسەرجەمی بەشەر: ئایا مەعقولە بەوەی کەوا بەدری تەواوی جیهانی بێت بەر لەوادەی دەستپێکردنی مانگەکە لەزانستی فەلەکیدا وەهەتا تەنانەت بەر لە وادەی ئیقتیرانی مەرکەزی جیهانی؟ جا هەرگیزاو هەرگیز وەڵامێکتان بۆ نادۆزنەوە جگە لەیەک وەڵام نەبێت هەروەکو لا إله إلا الله، کەئەویش بریتیە لەوەی هەردەبێت بەوەی کەوا هیلالی موحەڕەم لەدایک بووبێت بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بووبێت) وە ئاوابووە بەر لە لەئاوابوونی خۆری سێ شەممەی شەوی چوارشەم لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال لەسەرەتای مانگی موحەڕەم و خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بۆتە هیلال، وەئەمەش بریتیە لە وەڵامێکی زانستی حەق دەربارەی هۆکاری ئەستوربوونی مانگ (انتفاخ الأهلّة) و بەدری جیهانی لەئێوارەی ئەم ڕۆژەدا سێ شەممەی شەوی چوارشەم جا ئەوەتان بریتیە لە درک کردنی تەواوەتی، وەهەرچی درک کردنی ناتەواوە (جوزئی) جا ئەوە ڕوونادات تەنها لە بەیانی سێ شەممەدا وە ئەوەش دەزانن لەمیانەی جیاوازی شاخەکانی هیلالە تازەکە وە مانگ بە حسابی ئەم شەوە دەبێتە بەدر (چەند دەزووێک نەبێت) وە لەمیانەی شەوی سێ شەممەشدا بەسەردەچێت بەر لە مەنزڵی شەوی چوارشەممە، وەهەرچی بەدری شەوە کۆبووەوەکەیە جا ئەوە بەهۆی ئاوابوونی هیلالی موحەڕەمە بەر لەئاوابوونی خۆری سێ شەممەی سەرەتای مانگەکە لەکاتێکدا بۆتە هیلال جا ئەوە پێی دەوترێت شەوی بەدری جیهانی؛ بەمانای ئەو ڕۆژەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە لەبەیانی سێ شەممەداو ئاوابووە بەر لە ئاوابوونی خۆری ڕۆژی سێ شەممەی شەوی چوارشەممە لەکاتێکدا بۆتە هیلالی موحەڕەم و خۆر لەگەڵێدا کۆبۆتەوە لەبەیانی چوارشەممە لەکاتێکدا مانگ بۆتە هیلال وە پێشتان ناڵێم بەدری تەواوی جیهانی لەبەیانی چوارشەممەیە بەڵکو لەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەیە بەمانای ئێوارەی ئەمڕۆمان سێ شەممەی شەوی چوارشەممە، وە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەشمان کۆتایی پێدەهێنین بەوەی کەوا دەپاڕێینەوە لە اللە جا با لەعنەتی اللە لەسەر درۆزنان بێت.

وەئەی گەلی بەشەر، سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و قەهار بەوەی کەوا من فەرمان پێکراوم لەلایەن اللە ی تاک و قەهارەوە بەوەی کەوا ڕایبگەیەنم بۆ بەشەر وە فەرمانم پێکراوە بەوەی کەوا بڵێم: "ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد جا هیلال لەدایک بوو بەر لە خۆرگیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا بۆتە هیلال وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانەگەورەکانی قیامەت و ئایەت و نیشانەیەکیش بۆ بەڕاستدانانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی"ڕوئیا بەحەقەکە کۆتایی پێهات. جا هەر دەبێت اللە هەواڵەکە لەڕوئیا حەقەکەدا بەڕاست بگێڕێت یان ئەوەتا ناصر محمد یەمانی درۆی کردووە، جا با حوکم و بڕیارەکە بۆ اللە جێ بهێڵین تا حوکم و دادوەری بکات لەنێوان من و نێوان خۆبەگەورەو زل زانەکانتان بەحوکم و دادوەریە حەقەکەی بەپەلە کەوا چاکترینی جیاکەرەوەکانە، جا بەڕاستی سینەم تەنگ بۆتەوەو ئارامم نەماوەو کارو فەرمانەکانم دەبەمە لای اللە، ئەو اللە یەشم بەسە کەوا جگە لەئەو هیچ پەرستراوێکی تر نیەو پشتم هەر بەئەو بەستووە وەهەر ئەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، جا با پەلەبکرێت لەبڵاوکردنەوەی ئەمه ئەی گەلی بەسەرخەرەکان لەهەموو ناوچەو شوێنەکان، جا کاتتان لەدەستدا نیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەیان و ڕوونکرنەوەیە جگە لەم ڕۆژە تاکو ئاوابوونی خۆر بەکاتی مەرکەزی زەوی دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان (أمّ القرى) کە مەککەی پیرۆزە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين ..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 31-10-2020 06:30 AM