الموضوع: هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە بە ڕەنگی سور بۆ هەموو خۆبەگەورەو زل زاانێک لەسەر خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی

1

هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە بە ڕەنگی سور بۆ هەموو خۆبەگەورەو زل زاانێک لەسەر خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
17 - جمادى الأول - 1442 ک
01 - 01 - 2021 م
12:01 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=41562
ـــــــــــــــــــــ

هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە بە ڕەنگی سور بۆ هەموو خۆبەگەورەو زل زاانێک لەسەر خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی..

بەناوی اللە ی تاک و تەنهای قەهاری بەدەسەڵاتی تۆڵەسێنەری خۆبەگەورەزانە ئەوەی کەوا مەلەکوتی هەموو شتێکی بەدەستە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی لە محکەمی قورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلِ اللَّـهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته/ بڵێ ئەی اللە تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وەو دایدەماڵی له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه‌ بێگومان تۆ بە تواناو ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی کەوا تۆ خۆت منی بەندەو خەلیفەکەت مەهدی ناصر محمد ت هەڵبژاردووە بەسەر هەموو جیهاندا، ئەی اللە جا دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوان بەندەکەت و سەرجەم خۆبەگەورەو زل زانەکان لە بڕیار بەدەستەکانی جیهان و ئەولیاو یارو یاوەرەکانیان ئەوانەی کەوا وەکو ئەوانن هەموویان تۆش چاکترینی ئەوانەی کەوا دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە بەپەلە وەکو ڕەحم و میهرەبانیەک لەلایەن خۆتەوە بۆ ئەو ئیماندارانەی کەوا هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێک بۆ اللە دانانێن بەڵێنەکەی تۆش حەقەو بەڕاستی تۆ پێچەوانەی بەڵێنەکانت ناکەی، بەڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە لە محکەمی کتێبە حەقەکەت قورئانی گەورەدا، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [النور].
واتە/ اللە به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له زەویدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت اللە خۆی پێی ڕازیه‌ هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی لەو کاتەی کەوا هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن وە ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وە بێباوه‌ڕ بێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوو فاسقن.

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی و شاهێدی بەوەی کەوا منی بەندەکەت ئامۆژگاری هەموو بەندەکانتم کرد بەحەق بەڵام زۆربەیان حەز بەئامۆژگاریکاران ناکەن وە ڕقیاان لە بەتاک و تەنها گرتنی تۆیە وە لە ڕەحم و میهرەبانیەکەشت بێ ئومێدن وە ڕقیان لە گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەتە لەسەر بەندەکانت، ئەی اللە جا دەرگای سەرکەوتن بکەوە لەنێوانی من و نێوان ئەواندا بەحەق و هه‌موو زۆردارو سته‌مکارو سه‌رسه‌ختێکیش نائومێد و مایه‌پووچ دەبێت، وە هیدایەتی جگە لەوانەش بدە لەسەرجەم بەندەکانت لەجیهان وە لە هەموو مەلەکوت ئەی ئەوکەسەی کەوا ڕەحمەت و میهرەبانی و زانستەکەت هەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڵێنەکەشت حەقەو تۆش ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری سەلامیش لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان وە لەسەرجەم بەندە چاکەکارەکانی اللە، ئەی اللە جا حوکم بکە لەنێوان من و نێوان دوژمنەکانت لەبەندەکانت هەموویان ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو بۆیان ڕوون بوویەوە من خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەرەوەردگارەکەیانەوە ئەوا ڕوویان گرژو تاڵ دەبێت لەجیاتی ئەوەی مژدە بدەن، ئەی اللە بەڕاستی تۆ بەوەی کەوا لە سینەی هەموو بەندەکانتدا هەیە دەزانی جا هیدایەتی ئەو بەندانەت بدە کەوا ئەگەر بێتو زانیان من ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە م لەسەر جیهان ئەوا ملیان کەچ دەبێت بۆ خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی و خۆشحاڵیش دەبن، ئەی اللە وە هیدایەتی ئەوانەش بدە کەوا لە سزایەکەت دەترسن، سەرجەم ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو حەقیان زانی لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا شوێنی دەکەون و خۆیان بەگەورەو زل ناگرن لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا من خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد م بەقورئانی گەورە، ئەی اللە بەڕاستی تۆ زاناتری لەبەندەکەت بەوەی کەوا ئەوان تێدەگەن و فام دەکەن پێی بەوەی کەوا بەڕاستی من ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە م لەسەر هەموو جیهان بانگەوازکار بۆ لای شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست بەقورئانی گەورە وە زاناتریشی بە سوپاسگوزارەکان و موجریم و تاوانکارەکان لە بەندەکانت لەوانەی کەوا هیدایەت نادرێن هەرچەندە بۆشیان ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا ئەو حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە کاروبارەکەشم دەبەمە لای اللە کاروبارو فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________