الموضوع: ئەی ئیبن عمران ناچارم مەکە لەسەر بەیانکردنی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی سەقەر لە مەحکەمی قورئاندا

1

ئەی ابن عمران ناچارم مەکە لەسەر بەیانکردنی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی سەقەر لە محکەمی قورئاندا..


ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
22 - ڕەمەزان - 1443 ک
23 - 04 - 2022 مـ
10:15 بەیانی
(بحسب التّقويم الرّسميّ لأمّ القُرى)

[لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...02#post_379902
__________


ئەی ابن عمران ناچارم مەکە لەسەر بەیانکردنی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی سەقەر لە محکەمی قورئاندا..

ئەمە تەنها لێدوانێکە نەوەک بەیانێکی ووردی تێروتەسەل هەتا ئەوکاتەی اللە مۆڵەتم دەدات بە دەستنیشانکردنی وادەی تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر..

جا پێشتر هەواڵم پێدان بەوەی کەوا من نازانم چۆن ئەو هەزار کاتژمێرەی ماوەتەوە حساب بکەم وە بەکامە هەسارە حسابی بکەم جا وتم: «رَبِّ زدني عِلمًا» جا ئەویش زانستەکەی زیادکرد بۆم بەوەی کەوا حسابەکەی بە حسابی خۆرو مانگ نیە بەڵکو بەحسابی ڕۆژو کاتژمێرەکانی ڕۆژی (ثقيل) ـە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ هَٰؤُلَاءِ يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَاءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا ‎﴿٢٧﴾‏ نَّحْنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلًا ‎﴿٢٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ‎﴿٢٩﴾‏ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ‎﴿٣٠﴾‏ يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ ۚ وَالظَّالِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ‎﴿٣١﴾‏} [سورة الإنسان].

وە بەڕاستیش کۆتایی هاتنی هەزار کاتژمێرەکە زۆر زۆر نزیکبۆتەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَعَصَىٰ فِرْعَوْنُ الرَّسُولَ فَأَخَذْنَاهُ أَخْذًا وَبِيلًا ‎﴿١٦﴾‏ فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ السَّمَاءُ مُنفَطِرٌ بِهِ ۚ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏} [سورة المزمل].

خۆ ئەگەر اللە زانستەکەمی زیاد نەکردبووایە لە ڕوئیاکەمدا بەوەی کەوا هەزار کاتژمێری ماوە ئەوا بە ئازادبوونەکەی مانگم نەدەزانی لە مانگی ڕەمەزان و شەوالدا.

وە بەڵێنیشت پێدەدم ئەی پرسیارکار کە ئەگەر اللە مۆڵەتی دام بە بەیانکردنی هەزار کاتژمێرەکە بەو پەڕی ووردی لەهەڵەوە جا ئەگەر بەحسابی خۆر بێت یان مانگ یان بەحسابی ئەو زەویەی کەوا دوو خۆرهەڵاتی هەیە (ناوەوەی زەوی) یان بەحسابی ڕۆژی (ثقيل) خۆی - وە بەوپەڕی ووردی کەوا هەزار کاتژمێری ماوەتەوە لە دەستپێکی بەرواری ڕوئیاکە بەحسابی ڕۆژی (ثقيل) - جا لەپاش ئەوە فەتواتان بۆ دەدەین بەوەی کەوا دەکاتە چەند بە حسابی قەمەری بۆ ساڵی قەمەری، وە دەکاتە چەند بەحسابی ڕۆژی شەمسی، وە دەکاتە چەند بە حسابی ڕۆژی جەمسەری.

خو ئەگەر دەتانزانی چەند لەو هەزار کاتژمێرە تێپەڕیوە لەسەر حسابی ڕۆژی (ثقيل) لەمحکەمی کتێبە دابەزێندراوەکەی اللە دا..

ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لەپەروەردگارەکەم کەوا ڕێگای بەیانکردنی ئەوەم پێبدات کەی ڕۆژی تێپەرڕبوونەکەی هەسارەی سەقەرە بەحسابی ڕۆژەکانمان (24 کاتژمێر) لەوەیە بەسێ ڕۆژ پێش تێپەڕبوونەکەی بێت بە حسابی ڕۆژەکانمان.

کێشەکەش ئەوەیە کەوا گەیشتۆتە ئەوەی خەریکە ڕووبدات، جا هۆکاری درک کردنەکە ئەوەبووە چونکە هێزی ڕاکێشانی هەسارەی سەقەرو خۆر پێشتر لە هێڵێکدا بوون لەدژی مانگ و زەوی کەوا بووە هۆی خێرا سوڕانەوەی مانگ بەدەوری خۆیدا، بەڵام ئێستا هەسارەی سەقەر سوڕایەوە بۆ لای باشوری خۆر وە لە بۆشایی ئاسمانی باشوری زەویەوە نزیکبۆتەوە جا مانگی ئازاد کرد ئێستاش وای لێهاتووە سێ هەسارە بەیەکەوە خۆر کێش بکەن لە خوارەوەی کە بریتین لە: (هەسارەی سەقەرو زەوی و مانگ) لەلایەکدا؛ جا هەموویان ئێستا خۆر ڕادەکێشن کە بووەتە هۆی ئەوەی خۆر تووشی هەڵچوون بکات لەبەرئەوەی ئێستا ئەو بەتەنیایە ئەمەش وای لێکردووە دەست بکات بە چەندین تەقینەوەی شەمسی سامناک.

وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری هەموو جیهان بەوەی کەوا من دەزانم کەی شەوی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەرە بەگوێرەی ڕۆژەکانی بەشەر بەو پەڕی ووردی لەهەڵەوە، وە بەحسابی ڕۆژەکانی جەمسەری لەبەرئەوەی ئەو لەلای جەمسەرەکانی زەویەوە بۆ زەوی دێت، خۆ ئەگەر زانستم نەبووایە بەوەی کەوا سەقەر لە باشوری خۆرەوە سوڕاوەتەوە بە ئاڕاستەی باشوری زەوی ئەوا نەمدەزانی هۆشداری و ووریاکردنەوەکە بە مانگی ئاگادارکەرەوە کۆتایی هاتووە.

وەهۆکاری درک کردنەکەش: کۆبوونەوەی هێزی ڕاکێشانەکەی هەسارەی سەقەر بوو لەدژی مانگ و زەوی؛ لەبەرئەوەی سەقەر لە بۆشایی ئاسمانی سەرەوەدا بوو لەسەرووی خۆرەوە لەمیانەی نزیکبوونەوەکەی بۆ لای خۆر کەوا لەلای باکورەوە دەهات، بەڵام هەسارەی سەقەر سوڕایەوە لەباشوری خۆرەوە بەرەو لای باشوری زەوی؛ جا ئەو بەڵێنەی کەوا دەبێت بە ئەنجام بگات نزیکبۆتەوە لە محکەمی کتێبە دابەزێندراوەکەی اللە دا، جا ئارام بگرە بەجوانترین شێوە تاکو هەموو شتێک لەکاتی خۆیدا ڕووندەکەینەوە.

بەڵام من اللە دەکەم بەشاهێد بەوەی هیچ کاتێکتان نەماوەتەوە تەنها کەمێک نەبێت بۆ گەیاندنی بەیانی حەقی قورئان وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای پەروەردگارەکەتان وە بەڵکو ئەوان لە اللە بترسن.

دواتریش بەیانێکی فیزیایی ئامادەکراو دادەبەزێنین ئەگەر پەروەردگارم مۆڵەتم پێ بدات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە دواتر ئێوە بەرواری تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر بەخەڵکی جیهان دەڵێن کاتێک ڕوونمان کردەوە؛ بە زانستی فیزیایی بەو پەڕی ووردی لە محکەمی قورئانی گەورەدا، کە بۆیان نایەت تەنها کتوپڕ نەبێت؛ وەدەشڵێم لە محکەمی قورئانی گەورەدا؛ بەڵکو دەڵێین نزیکبوتەوە کۆتایی پانزە لێکدانی هەزار لێکدانی 24 لە سێسەدو شەست لە پەنجا هەزار دابەشی سێ سەدو شەست ئەگەر ڕاستی خۆرگیرانە ئاسمانیەکە بزانن - ئای لەو ترس و سامناکیە - سوێند بە اللە لەبەر ترس و ئازارو ناخۆشیەکەی سەری تازە پێگەیشووە گەنجەکان پیر دەکات تەنها بەسەرخەرە دڵنیایەکان نەبن، هەرچی بەدرۆ زانەکانن ئەوا پێیان دەڵێین: چۆن خۆتان دەپارێزن لەسزای ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ السَّمَاءُ مُنفَطِرٌ بِهِ ۚ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏} صدق الله العظيم [سورة المزمل].

وسلامٌ على المُرسَلِين والحمد لله ربّ العالمين..

وە بەڵێنە پتەوو دامەزراوەکەش کە ڕوودانەکەی حەتمیە نزیکبۆتەوەو کاتەکەشی زۆر نزیکە ئەی پرسیارکار، وە بەڵگە یەکلاکەرەوەکەش لەسەر ئەوە بریتیە لە: لافاوە هاتووە پێشبینی نەکراوکان، وە بەرزبوونەوەی سەرجەم ئاماژەکانی جەنگە کەش و ئاوو هەواییە پێشبینی نەکراوەکانی اللە بەهەموو جۆرەکانیەوە لەم ساڵەدا (بە دەستپێکردنی ڕووداوە گەورەکان) جا ئارام بگرە بەجوانترین شێوە.

وسلامٌ على المُرسَلِين والحمد لله ربّ العالَمِين..
براتان خەلیفەی اللە مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
____________