الموضوع: ئیمام مەهدی ئەو فەرموودەیەی بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراوە تێکدەشکێنێت کە دەڵێت قەرینێک لە جنی لەگەڵ بووە جا موسڵمان بووە! ئایا چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن

1

ئیمام مەهدی ئەو فەرموودەیەی بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراوە تێکدەشکێنێت کە دەڵێت قەرینێک لە جنی لەگەڵ بووە جا موسڵمان بووە! ئایا چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟

ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 09 - 1434 کۆچی
19 - 07 - 2013 زایینی
09:42 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=108613
ــــــــــــــــــــــ


ئیمام مەهدی ئەو فەرموودەیەی بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراوە تێکدەشکێنێت کە دەڵێت قەرینێک لە جنی لەگەڵ بووە جا موسڵمان بووە! ئایا چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرە پاکەکانی اللە و هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە هەموو کات و شوێنێک تا ڕۆژی دوایی، دواتر..

لەگەڵ مرۆڤی چاکەکار قەرینێک لە شەیتانەکان بوونی نیە هەروەک بوختانچی و درۆ هەڵبەستەکان بەناوی پێغەمبەرەوە درودو سڵاوی لێبێت وایدادەنێن بەوەی گوایە وتویەتی:

روى مسلم وأحمد عن ابن مسعود قال، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ما منكم من أحد إلا وقد وُكّل به قرينه من الجن وقرينه من الملائكة!! قالوا : وإياك يا رسول الله؟ قال: وإياي، ولكن الله أعانني عليه فأسلم، فلا يأمرني إلا بخير.
[ رواه مسلم 2814 وأحمد 1/385 ]
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەم فەرموودەیە ڕەت دەکاتەوەو بە تەواوی تێکیدەشکێنێت تانەش لە گێڕەرەوەکەی نادەین، جا لەڕاستیدا هەروەک چۆن درۆو بوختانیان بە ناوی پێغەمبەرو ئەو هاوەڵانەی هەڵدەبەست کە بەدڵ و بە گیان لەگەڵیدا بوون درودو سڵاوی لێێت درۆو بوختانیان بە ئەوانیش هەڵبەستووە جا چۆن بڕوا بە هەبوونی قەرینێک لە شەیتانەکان لەگەڵ محمد نێردراوی اللە دەکەن، ئایا لە اللە ناترسن؟ بەڵام من لە کتێبەکەی اللە بینیم اللە قەرینەکان لە جن تەنها دەکات بە مڵۆزم و یاوەری ئەوانەی پشتیان لە زیکرو یادی پەروەردگارەکەیان هەڵکردووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ الرَّحْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ﴿٣٦﴾وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ﴿٣٧﴾حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ ﴿٣٨﴾وَلَن يَنفَعَكُمُ الْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿٣٩﴾أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ أَوْ تَهْدِي الْعُمْيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

کەواتە اللە قەرینەکان دەکات بە مڵۆزم و یاوەری پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَاءَ فَزَيَّنُوا لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

جا ئەوەی قەرینێکی لە جن هەیە ئەوا بزانن قەرینەکەی شەیتانێکی نەفرەتلێکراوە نەک لە چاکەکاران هەروەک وایدادەنێن، جا جنی چاکەکار بوونی نیە لە مرۆڤ خۆی پەنهان بدات؛ بەڵکو یان ئەوەتا بەهۆی پشتهەڵکردن و بێ ئاگایی لە زیکرو یادی پەروەردگارەکەیان بۆتە مڵۆزم و یاوەری یان باوەڕدارێکە بە زیان (مەس) ـی شەیتان تاقیکراوەتەوە کە دەستی لێ دەوەشێنێت جا ئەگەر خزمەتکاری جادووەکە بێت یان ئیرەیی (حەسودی) اللە ش بە قورئانی گەورە شیفایان دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا} صدق الله العظيم [الإسراء:82].

هەرچی ئەوانەن فەتوای ئەوە دەدەن هەموو مرۆڤێک قەرینێکی جنی لەگەڵدایە ئەوا بەڕاستی ئێوە درۆدەکەن؛ بەڵکو ئەوەی اللە قەرینێکی لە جن کردووە بە مڵۆزم و یاوەری ئەوا اللە قەرینێکی لە شەیتانە جنەکان کردووە بە مڵۆزم و یاوەری، جا لەسەر ئەوە ببن بە یەکێک لە شاهێدەکان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 30-04-2024 03:42 PM