الموضوع: تەنها مرۆڤێک ئەم بەیانە دەخوێنێتەوە کە ڕێز لەوە دەگرێت عەقڵی بۆی دێکتە دەکات

1

تەنها مرۆڤێک ئەم بەیانە دەخوێنێتەوە کە ڕێز لەوە دەگرێت عەقڵی بۆی دێکتە دەکات ..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
20 - ڕەمەزان - 1445 کۆچی
30 - 03 - 2024 زایینی
12:00 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=444856
__________


تەنها مرۆڤێک ئەم بەیانە دەخوێنێتەوە کە ڕێز لەوە دەگرێت عەقڵی بۆی دێکتە دەکات ..


بەناوی ئەو اللە یە تاک و تەنها زاڵەی بەندەکانی دروست نەکردووە بەدوایاندا بگەڕێت تا هیدایەتیان بدات بۆ لای حەق؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! بەڵکو بەندەکانی دروستکردووە تا ئەوان خۆیان بگەڕێن بەدوای ئەوەی دروستی کردوون، وە لەبەرچیش دروستی کردوون، وە حیکمەت لە دروستکردنەکەیان چیە، یان لە هیچ شتێک و بێ دروستکار دروست بوون یان خۆیان دروستکاری خۆیانن، یان ئەوان ئەوکەسانەن کە ئاسمانەکان و زەویان دروستکردووە. جا چۆن دڵنیا نابن بە بوونی ئەو اللە یەی ئەوان و ئاسمانەکان و زەویشی دروستکردووە؟ جا چۆن بە دیداری پەروەردگارەکەیان دڵنیا نابن؟! وە هێشتا اللە ی پایەبەرز - پاک و بێگەردی بۆی - سورە لەسەر بەندەکانی بەوەی وەڵامی پرسیارەکانی لە مەحکەمی قورئانی گەورە بدەنەوە لەبەرئەوەی دواتر عەقڵەکانیان لەگەڵ اللە دەبێت نەک لەگەڵ بێدینیەکەیان؛ لەبەرئەوەی عەقڵی بەشەری دڵنیایە لەوەی بۆ هەموو کارێک بکەرێک هەیە بۆیەش دواتر عەقڵەکانیان دەبینن شاهێدی لەسەرخۆیان دەدەن لەدژی بێدینی و بێباوەڕیەکەیان بەو اللە یەی دروستی کردوون مەگەر تەنها ئەوەی خۆیان دروستکاری خۆیان و مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بن کە لەبەر دەستیانە. جا وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە کە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز ئاڕاستەی خەڵکی جیهان کراوە: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ‎﴿٣٥﴾‏ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ‎﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [سورة الطور].

بەڵام ئەی بەندەکانی اللە هەرچەندە نیشانە گەردونیەکانیش ببینن ئەگەر بێتو دەرفەتی بیرکردنەوە بە عەقڵەکانتان لەم گەردونە نەدەن (ئەوا هیچ سودێکی نیە)؛ کە لە گەورەترین نیشانەکانی اللە ن بەڵکو گەورەترن لە دروستکردنی ئەو مرۆڤەی تەنها لە ڕیزی دروستکراوی اللە دایە پاک و بێگەردی بۆی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ ‎﴿٥٥﴾‏ إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ۙ إِن فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَّا هُم بِبَالِغِيهِ ۚ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ۖ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ‎﴿٥٦﴾‏ لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿٥٧﴾‏ وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَىٰ وَالْبَصِيرُ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ ۚ قَلِيلًا مَّا تَتَذَكَّرُونَ ‎﴿٥٨﴾‏} صدق الله العظيم [سورة غافر].

وە ئەی گەلی ئوممەتەکانی خەڵکی جیهان، ئێوە لە زاناترین ئوممەتەکانی جیهانی مرۆڤن کە اللە ئاگاداری کردوون بەو زانستەی خۆی ویستویەتی فێریان بکات سەبارەت بەوەی دروستیکردووە سودی پێنەگەیاندوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەش سەرجەمی ئەوانە سودی پێنەگەیاندوون لەبەرامبەر بینابوون و بەرچاوڕوونی دڵەکانیان، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا دەیانبینن ئەوان بۆ لای ناسینی گەورەیی و مەزنی ئەو زاتە هیدایەتدرابن کە هەموو شتێکی دروستکردووەو بە زانستەکەی دەوری داون؟ لەبەرئەوەی مرۆڤی بەدەوی سەرسام دەبێت لێیان: "کە لەبەرچی بۆ لای بەگەورەگرتنی اللە ی پایەبەرزی گەورەو مەزن هیدایەت نادرێن و ڕێز بۆ اللە دانانێن؟!". جا لەپاشان وەڵامی مرۆڤی بەدەوی نەخوێندەواری باوەڕدار بەهەبوونی اللە کە هەر ئەو دەپەرستێت و بەدڵسۆزی بۆ ئاینەکەی سوژدەی بۆ دەبات دەدەینەوەو پێی دەڵێین: ئەی بەدەوی، ئەوان عەقڵەکانی خۆیان بۆ گەڕان بە شوێن ئەو حەق و ڕاستیە بەکارنەهێناوە کە دروستی کردوون تا درک بە حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەیان بکەن؛ بەڵکو لەپێشبڕکێدا کێبڕکێیان دەکرد لەسەرئەوەی کامیان زانیاری لە بواری زانستی فیزیا سروشتیەکان زیاترە بۆ دروستکردنی جوانی و ڕازاوەییەکانی ژیانی دنیاو ئەوەندەشیان بەسە، جا هەر ئەوەندەیە ئامانجەکەیان لە زانست و جگە لەوەیان لەلا گرنگ نیە، بۆیەش اللە دڵەکانیان بۆ ناسینی گەورەیی و مەزنی اللە ی حەقی پایەبەرزی گەورە هیدایەت نادات، جا چۆن اللە هیدایەتیان دەدات لەکاتێکدا ئەوان بە عەقڵەکانیان بەدوایدا نەگەڕاون وە هیچ گرنگی و بایەخێکیشی پێنادەن؟! پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەو هەمیشە بەگەورەشی دەزانم، وە دەشڵێین: ئەی اللە، جا کێ لە بەندەکانت بۆ لای خۆت هیدایەت دەدەیت؟ وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ لەلایەن اللە وەیە؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ‎﴿٦٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة العنكبوت].

جا بەوپێیەی ئەم ئوممەتە عەلمانیە پێشبڕکێیان لەسەر ناسینی فیزیای سروشت و دۆزینەوە زانستیە گەردونی و تەکنەلۆژیەکان کردووە بۆیە اللە ش ئاگاداری کردوون بەسەر ئەو زانستەی خۆی ویستوویەتی لەوەی دروستیکردووە ئەوانیش خۆشحاڵ بوون بەو زانستەی اللە بەسەریدا ئاگاداری کردوون بەڵام هیدایەتی دڵەکانیانی بۆ لای ئەو زاتە نەداوە کە دروستکاری دروستکراوانەو بە وردی دروستی کردوون؛ ئەمە ئەو اللە یە یە کە ئەوان و ئاسمانەکان و زەوی و هەموو شتێکیشی لە نەبوونەوە دروستکردووە (لەکاتێکدا پێش ئەوە هیچ شتێک بوونی نەبووە) وە هەموو شتێکی بە جووت (نێرو مێ) لە شیردەرەکان و هێلکەوە بە کون فەیەکون دروستکردووە هەروەک ئادەم و حەوا پاشان نەوەکانی هەموو شتێکی خستە باوکی یەکەمی ئەو بوونەوەرە زیندووەی لەگەڵ مێینەکەدا جووت دەبێت کە اللە بە کون فەیەکون بۆ ئەم نێرە دروستی کردووە پاشان زاوزێی نەوەکانی ئەم بوونەوەرانە لە ڕێگەی هەردوو دایک و باوکەوە (نێرو مێ) ڕوویداو بەردەوام بوو بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۚ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آيَةً وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿٣٧﴾‏ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ‎﴿٣٨﴾‏ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ‎﴿٣٩﴾‏ قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٤٠﴾‏ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ‎﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].

وە ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بەو اللە یە تاک و تەنها زاڵەی هەموو شتێکی دروستکردووە - کە پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان اللە یەو هەمیشە بە گەورەی دەزانم - هەسارەی سزای دۆزەخ لە باشوری ئاسمانی زەویەکەتانە، وە خەریکە لە باشوری هەسارەی زەویەکەتان سەرسامتان بکات، وە اللە توانای ئەوەی بە هەسارەی دۆزەخ داوە چۆن لەبەرچاوەکانتان خۆی بدزێتەوە تا نەخشەو پلانە سەرسامکەرەکەی بۆ بینینەکەی بێتەجێ.

وە ئەی گەلی بەشەر، ماوەی بیست ساڵە من هاوارتان لێدەکەم و دەڵێم: ئەی گەلی بەشەر هەسارەی سزای سەقەر لە هەسارەی زەوی بەشەر نزیک دەبێتەوەو دواتریش لەناکاو بە شێوەیەک کە حسابتان بۆی نەکردووە سەرسامتان دەکات؛ جا هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن ئاشکرای بکەن تەنانەت بە تیشکی ژێر سوریش لەبەرئەوەی تیشکی ژێر سور هەڵدەمژێت وە تەنانەت ڕووناکیەکەی خۆشی هەڵدەمژێت کەواتە چۆن دەیبینن؟! ئەمەش تا کتوپڕ بۆتان بێت و ئێوەش نەیبینن تەنها ئەوکاتەی ئاسمان لەبەرامبەر چاوەکانتان دادەپۆشێت، جگە لەوەی ئاماژە بە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی ئەوتان بۆ دەکەم؛ وە لە گەورەترین نیشانەکانی نزیکبوونەوەکەی گەرمیەکەیەتی لەبەرئەوەی هەسارەیەکی گەشاوەی گەرمی دۆزەخیە نەک لەو هەسارانەی ڕووناکی دەدەنەوە؛ جا ئەوەی لەسەر ڕووی زەویە بە پلەی جیاواز هەستی پێدەکات لەبەرئەوەی دواتر اللە گەرمیەکە بۆ (151 پلە) بەرز دەکاتەوە جا کێ بەرگەی ئەوە دەگرێت؟! بەڵام دواتر اللە تووشی ئەوەی دەکات کە دەیەوێت و لەو کەسەشی لادەدات کە دەیەوێت، وە دەڵێم: لەم ساڵەتان (2024) ڕێکەوتی: (1445). جا ئایا بەیانی نزیک نیە؟ جا کوا ڕێگای دەربازبوون؟!

وە بە دڵنیاییەوە دەزانم ئەوانەی تێناگەن هەرگیز بە دڵسۆزی لەلای اللە ی خاوەن نوری دڵەکان ناپاڕێنەوە تا هیدایەتی دڵەکانیان بدات، هەرچی ئەوانەن کە تێدەگەن ئەوا بێگومان دواتر دەڵێن: "ئەی اللە ئەی اللە ئەی اللە، ئەی زیندووکەرەوەی مردوو ئەی لەتکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌، پەناگە هەر بۆ لای تۆیە. داوامان لێکردیت بەحەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت تاک و تەنهایت بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکت هەبێت ئەگەر هەربەڕاستی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی هەڵبژێردراوی اللە یە ئەوا بە نوری بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکانی قورئانی گەورە بیناو بەرچاوڕوونمان بکە بەر لەوەی ئەوەمان توش بێت کە بە سزایەک لەلایەن تۆوە بەڵێنمان پێدەدات لەبەرئەوەی ئەگەر هەربەڕاستی ئەو خەلیفەی تۆ بوو و ئێمەش لەبەرامبەر بانگەوازو گوێڕایەڵیەکەی پشتهەڵکەر بووین ئەوا بێگومان ڕیسواو شەرمەزاریە بۆ ئەوکەسەی خەلیفەکەت بە درۆ دەزانێت؛ جا لەڕاستیدا ئەوکەسە مەحکەمی قورئانی گەورەی بە درۆ زانیوە، وە بەڕاستی ماوەی بیست ساڵە سەرمان ئێشاوەو بە پێنوسە بێدەنگە جیهانیەکەی هاوار دەکات: (ئەی خەڵکینە، دنیاکەتان کۆتایی پێهات و دواییەکەتان هات و حساب و لێپرسینەوەتان نزیکبۆتەوەو ئێوەش لە بێئاگاییدا پشتهەڵدەکەن) وە دەڵێت لە نیشانەکانی بەڕاستدانانی بانگەوازەکەی هەسارەی سەقەرە هەمان ئەوەی سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکان هۆشداریان لەبارەوە داوە؛ اللە کردوویەتی بە نیشانەیەکی ئامادەکراوی فێرکراوی بینا کە بانگی ئه‌وانه ده‌کات ڕوو وەردەگێڕن و پشت لە گوێڕایەڵیکردنی اللە و نێردراوەکانی و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی دەکەن، ئێمەش هەر بەڕاستی هەست بە گەرمیەکی ناسروشتی دەکەین و ناشزانین ئایا ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێین بەوەی ئەمە گەرمی هەسارەی ئەو سەقەرەیە کە بە ماوەی بیست ساڵە هۆشداری لەبارەوە دەدات، یان خاوەن بیردۆزە قەتیس بوونە گەرمیەکان بەهۆی گازە گەرمەکانەوە بەڕاست دابنێین، جا - خاوەن بۆچوونە گازە گەرمەکان - چەندە کەموکورتیان لە زانیاریەکانیان کردووە، بەڵام ناصر محمد یەمانی لەناو هەموو خەڵکی جیهان تاکە کەسە دەڵێت ئەمە (هەسارەی سزای) سەقەرە بەخودی خۆی وە سورە لەسەر ئەوەی ئەمە هەسارەی سەقەرە هەروەک پلەی سوربوونەکەی لە باوەڕهێنان بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و بە توندی پابەندە بە فەتواکەت لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:{خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [سورة الأنبياء].

وە تەحەددای سەرجەم زانایانی موسڵمانان دەکات بەوەی تەفسیرێکی تر جگە لەوە بهێنن کە تێیدا هاتووە وە ماوەی بیست ساڵە ئەم ئایەتە بە گوێماندا دووبارە دەکاتەوە، جا ئێمەی خستۆتە نێوان دوو هەڵبژاردەوە: یان ئەوەتا هەواڵی تێپەڕبوونەکەی هەسارەی سەقەر لە ژیانی دنیا بەر لە ڕۆژی قیامەت بەڕاستدابنێین هەروەک هەواڵی تێپەڕبوونە نزیکەکەی لە هەسارەی بەشەر لەم ئایەتە مەحکەمەدا هاتووە یان هەواڵی بێدینەکان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بەڕاست دابنێین هەروەک ئاژانسی ناسای ئەمریکی و ئەوەی هاوشێوەیانە هەرچەندە ئێمە هەست بەو گەرمیەش دەکەین کە خراوەتە سەر گەرمیەکەی خۆر کە شتێکی ئاسایی نیە. وە بانگەوازی ئەوانەی خاوەن بۆچوونی قەتیس بوونی گەرمین بانگەوازی بێدین بوونە بە اللە ی گەورە؛ مەبەستەکەیان ئەوەیە دەیانەوێت کەش و هەوای زەوی چاک بکەن لەکاتێکدا کۆنتڕۆڵکردنی گەرمای هەسارەی سەقەریان بەدەستەوە نیە نە زریانی ڕەشەباو نە گەردەلولی توندوتیژو نە ئەو گەردەلولانەش کە ئاگریان تێدایە، وە باراندنی بارانیشیان بەدەستەوە نیە نە ڕووانی درەخت و نە دەرکردنی بەروبوومەکانیش، ئەی اللە هەروەک بڵێی تۆ بەهیچ شێوەیەک لە زانستەکانیان بوونت نەبێت! وە هەروەک بڵێی تۆ زاڵ و دەستڕۆیشوو نەبیت بەسەر مەلەکوتی زەوی و ئاسمان و سەرجەم هەسارە ڕووناککەرەوەو درەوشاوە گەشاوە دیارو نادیارەکانت.

هەرچی مەهدی ناصر محمد یەمانیە ئەوا بەڕێژەی سەدو هەشتا پلە پێچەوانەیانە جا ئەو بانگەوازمان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت، وە ئاگادارمان دەکاتەوە بەوەی نە لە دنیا نە لە دوایی لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک نەکەین. وە بانگەوازی ناصر محمد یەمانی ماوەی بیست ساڵە درێژەی کێشاوەو خەریکە تەمەنی بانگەوازەکەی بگاتە تەمەنی بانگەوازەکەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە سەردەمی دابەزینی قورئانی گەورە؛ کە بە قورئانی گەورە هەوڵ و جیهادێکی بانگەوازی گەورەی لەگەڵ بێدین و هاوبەشدانەران لە عەرەب و نەصاراو یەهود کرد، بەهەمان شێوە ناصر محمد یەمانی بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان هەوڵ و جیهادێکی گەورە دەکات بەڵام تەنانەت باوەڕدارانیش بڕوایان بە بانگەوازەکەی نەکردووە تەنها کەمێکیان نەبن، ئەی اللە بەڕاستی عەقڵەکانمان شاهێدی حەق دەدات بەوەی حەق و ڕاستی لەگەڵ ئەوەو ئەم شاهێدیەش لەترسی ئەوەی نەوەک ئەو مەهدی چاوەڕوانکراو نەبێت لەناخی خۆمان بێدەنگ دەکەین هەرچەندە ئەو بانگەوازیشمان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، بەڵام کەسانێکی تر هەن دەڵێن بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەیان پاڕاونەتەوە تا نوری بەیانەکانی ناصر محمد یەمانیان پێ نیشانبدات جا اللە ش بیناو بەرچاوڕوونی کردوون و نورەکەی بە پلەی دڵنیایی بۆ تەواو کردن بە ڕاستی گەورەترین نیعمەتەکە (النعیم الٲعظم) کە بریتیە لە (نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەت)، ئەی اللە ئێمەی موسڵمانان لە ژێر پارێزگاری تۆ داین شاهێدی دەدەین ئەوەی تۆ نورو ڕۆشنایی نەخەیتە دڵەکەی ئەوا هیچ نورو ڕۆشناییەکی نیە، ئەی اللە ئەگەر هەربەڕاستی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی تۆیە لەسەر سەرتاپای جیهان ئەوا بە نورو ڕۆشنایی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان بیناو بەرچاوڕوونمان بکە بەر لەوەی ڕیسواو شەرمەزار بین بەوەی بە فەرمانێک لەلایەن تۆوە بە سزایەک بە گەرمیەکی وا کە بەهاکەی (151 پلەیە) دەمانترسێنێت کە گۆشت لەسەر ئێسک لادەدات ئەگەر لە ڕاستگۆیان بوو؛ بەڵکو دەشڵێت: لەم ساڵەتان (1445) ڕێکەوتی (2024 زایینی). جا ئەمە بەڵاو کارەساتێکی سامناکی گەورەیە ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بوو ئێمەش لە بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پشتهەڵکەر بووین، ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانیت ئەو لە ڕاستگۆیانە ئەوا بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری (قورئانی گەورە) بیناو بەرچاوڕوونمان بکە کە بەڵگەی تۆیە لەسەرمان بەرلەوەی هەسارەی سەقەر کتوپڕ بۆمان بێت پاشانیش جگە لە اللە هیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆمان نەدۆزینەوە، ئەی اللە دڵەکانمان لەسەردەمی لێکدانەوەی قورئانی گەورە بە دڵی بێباوەڕەکان لەسەردەمی دابەزینی قورئانی گەورە مەچوێنە، ئەی اللە ئێمە پەنات پێدەگرین بەوەی دڵەکانمان بەدڵی ئەوان بچێت جا ئەوان گەلێکن تێناگەن، بەڵکو دەڵێین: ئەی اللە ئەگەر ئەمە حەق و ڕاستەو لەلایەن تۆوەیە ئەوا بیناو بەرچاوڕوونمان بکە بەرلەوەی ڕیسواو شەرمەزارمان بکەیت بە سزایەکی بەئێش لەگەڵ ئەو تاوانکارانەی یاخی بوون و سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان چه‌وسانده‌وه‌ جا خراپەو تاوان و تێکدەری زۆریان تێدا کرد؛ جا بەڵاو سزای پەروەردگارەکەتیان بەسەردا درا، جا چەندە یاخی بوون و لەوڵاتدا ستەمیان بەرپاکردو لە فەڵەستین و وڵات و ناوچە جیاجیاکانی جیهان زۆر خۆیان بەگەورەو زل گرت جا بەڕاستی دۆزەخ گەمارۆی تاوانکارەکانی داوە هەروەک فێرت کردووەو بیناییت پێداوە تا بەسەر دڵەکاندا ئاگادار بێت جا دڵە ڕووناکەکان لە دڵە تاریکەکان جیادەکاتەوەو دەیانناسێتەوە، ئەی اللە ئەی اللە ئەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ڕەوانەکردنی خەلیفەکەت ئیمام مەهدی بۆ لای حەق مەکە بە مایەی کوێرەوەری و حەسرەتی پەشیمانی و بەڵاو کارەساتێکی سامناک لەسەرمان، ئەی اللە ئەگەر هەر بەڕاستی ناصر محمد یەمانی ئیمام مەهدی ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) بوو ئەوا بیناو بەرچاوڕوونمان بکەو نورو ڕۆشناییەکەمان بۆ تەواو بکە، جا چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە کە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە (قورئانی گەورە) بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت؟!".

جا چەندە بەداخەوەم ئەی گەلی خەڵکانی جیهان لە دەستنیشانکردنی ساڵی (2024) ڕێکەوتی: (1445) تەنانەت ئەگەر ببێتە مایەی ئاشوبیش بۆتان لەبەرئەوەی ئەو ئاژەڵانەی تێناگەن دواتر چاوەڕێ دەکەن تا اللە بە سزایەکی بەئێش تووشی گەرماکەی دۆزەخیان بکات.


"ئەی اللە دەرگای سەرکەوتن لەنێوان ئێمەو پشتهەڵکەرە تاوانکارەکان بکەرەوە تۆش چاکترینی ئەوانەیت کە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە"، اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______
اقتباس: اضغط للقراءة