الموضوع: کۆمەڵێک بەیان بۆ دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە وە بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان

1

[کۆمەڵێک بەیان بۆ دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە وە بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان] ..

[کۆمەڵێک بەیان بۆ دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە وە بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان]
______________________



- 6 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
10 - سەفەر - 1430 کۆچی
05 - 02 - 2009 زایینی
11:04 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51488
ـــــــــــــــــــــ


بەیانێکی ئەمانەت لە مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە وە بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
لە ئیمام ناصر محمد یەمانی مەهدی چاوەڕوانکراو لە ئالی بەیتی پاک لە نەوەی ئیمام حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، بۆ خاوەن پایەی پادشایەتی شا عبد اللە بن عەبدولعەزیز ئال سعودی ڕێزدار، بەهەمان شێوە بۆ شازادە جێنشینە ئەمینەکەی خاوەن پایەی پادشایەتی ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیزی ڕێزدار، بەهەمان شێوە بۆ هەموو خاوەن پایەو شازادە ڕێزدارەکان لە شانشینی عەرەبی سعودیە، بەهەمان شێوە بۆ سەرۆکی دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە ڕێزدار شێخ عەبدولعەزیز ئال شێخی بەڕێز، بەهەمان شێوە بۆ هەموو ئەندامانی دەستەی گەورە زانایانی بەڕێز لە شانشینی عەرەبی سعودیە، بەهەمان شێوە بۆ سەرجەم گەلی ڕەسەنی سعودی عەرەبی، وە هەموو ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ی پایەبەرزتان لەسەربێت، دواتر..

دەرکەوتنی مەهدی چاوەڕوانکراو - ئیمام ناصر محمد یەمانی - بۆ بەیعەت پێدان لەلای ڕوکنی یەمانی لە مەککەی پیرۆز لە مزگەوتی حەرام دەبێت، وە یاوەرەکانیشی لە سەردەمی دەرکەوتن - خێزانی دەسەڵاتداری ڕێزدار لە نەوەی عەبدولعەزیز بن سعود، اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ڕەحمی پێبکات وە ڕەحم بە نەوەکەی و هەموو موسڵمانانیش بکات. وە ئەم بەیانەشم بە تایبەتی بۆ یاوەرانی مزگەوتی حەرام و سەرجەم ئەندامانی دەستەی گەورە زانایان و بەهەمان شێوە بۆ سەرجەم زانایانی ئوممەتی ئیسلامی بە گشتی نوسیووە.

وە ئەی برایەکانم هیچ شتێک لەسەر اللە و نێردراوەکەی ناڵێم جگە لە حەق و ڕاستی نەبێت، محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاو لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا وحي مِن بعدي إلا الرؤيا الصالحة فمن رآني فقد رآني وإن الشيطان لا يتمثل بي] صدق محمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم.

بەهەمان شێوە درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [من كذب عليّ مُتعمِّدًا فليتبوّأَ مقعدَه من النار].

وە لەڕاستیدا اللە باپیرەم محمد نێردراوی اللە ی - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس کارەکەی - چەندین جار لە ڕوئیادا نیشاندام، وە باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخوی و کەس و کارەکەی- لە بەشێکی ڕوئیاکەدا فەتوای بۆ دام: [بأنّي المهديّ المنتظَر رحمة الله التي وسِعَت كُلّ شيءٍ إلا مَن أبى، وكذلك أخبَرني بأنّ الله سوف يُؤتيني عِلم الكتاب القرآن العظيم لكي أحاجّ الناس به فلا يُجادلني أحدٌ مِن القرآن إلا غلبتُه بعِلمٍ وهُدًى مِن الكتاب المُنير].
[بەوەی من مەهدی چاوەڕوانکراوم ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو اللە یەم کە (ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی) هەموو شتێکی گرتۆتەوە جگە لەوەی نایەوێت و ڕەتی دەکاتەوە، بەهەمان شێوە هەواڵی پێدام بەوەی دواتر زانستی کتێبی قورئانی گەورەم پێدەدات تا بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا بهێنمەوە جا هیچ یەکێک نیە بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەوکاتەدا هەر من بە زانست و هیدایەتی کتێبی ڕوون و ئاشکرا بەسەریدا زاڵدەبم].

وشەکانی بەشێکی ڕوئیاکەی باپیرەو خۆشەویستەکەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی کۆتایی پێهات،

بەڵام محمد نێردراوی اللە بەوە دەزانێت ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی و حوکمی شەرعی لەسەر بنیات نانرێت، بۆیەش لە یەکێک لە ڕوئیاکان درودو سڵاوی لێبێت پێی فەرمووم:
[بأنّ الله سوف يؤتيني عِلمَ الكتاب ولا يُجادلني أحدٌ مِن القرآن إلا غلبتُه].
[بەوەی دواتر اللە زانستی کتێبم پێدەدات وە هیچ یەکێک نیە بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا لەوکاتەدا هەر من دەیبەزێنم]

کەواتە ئەی گەلی دەستەی گەورە زانایان، ئەگەر ناصر محمد یەمانی درۆو بوختانی لەسەر اللە و نێردراوەکەی هەڵنەبەستابێت؛ ئەوا هەردەبێت اللە ڕوئیاکەم بەڕاست بگێڕێت، جا دەبینن هەر بەڕاستی هەرکاتێک ئێوە بە قورئان گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکەن ئەوا هەر ئەو بە دەسەڵاتی زانستی ڕۆشن و ڕوون و ئاشکرا لە قورئانی گەورە قەناعەتتان پێدەهێنێت، وە هەرگیزیش اللە واز لە بەندەکەی ناهێنێت ئەگەر بێتو هەربەڕاستی مەهدی چاوەڕوانکراو بوو، جا هەردەبێت اللە ڕوئیاکەی بە حەق لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست بگێڕێت جا ئەگەر هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەهودیش بە قورئان گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن ئەوا هەر ئەو بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەریاندا زاڵ دەبێت.

هەرچی ئەوەیە ئەگەر هاتوو ناصر محمد یەمانی درۆو بوختانچی یان شێت یان نەخۆشێکی دەروونی بوو؛ ئەوا هەربە خێرایی لە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکەدا پەکی دەکەوێت، جا بۆ موسڵمانان ڕووندەبێتەوە مەهدی چاوەڕوانکراو نیە تا هیچ یەکێک لە موسڵمانان گومڕا نەکات. بەڵام دوورەو زۆر دوورە، سوێندتان بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە بۆ دەخۆم بە سوێند خواردنێکی پێشوەختە بەوەی؛ ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان هەر هەمووتان بەحەق ببەزێنم، وە دەربارەی هەموو ئەوەی لە سوننەتی محمد نێردراووی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەسەری ناکۆک و جیاوازن دادوەری لەنێوانتاندا بکەم، وە یەک مەرجیشم لەسەرتان هەیەو هیچیتر؛ ئەویش بریتیە لە حوکم کردن بۆ لای اللە لە قورئانی گەورەی زیکری پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن، تا ببێتە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لە سوننەتی موحەممەد لەسەری جیاوازو ناکۆکن.

وە ئێوەش ئەی گەلی زانا باوەڕدارەکان بە قورئانی گەورە چەند مەرجێکتان لەسەر ناصر محمد یەمانی هەیە کە بریتین لەمانە:

مەرجی یەکەم: بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی، سەرەتا لەسەرتە حوکمەکەی اللە مان لە قورئان بۆ بهێنیت بەوەی قورئانی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن.

مەرجی دووەم: ئەی ناصر محمد یەمانی نە بە حوکمی ئیجتیهادی خۆتەوە نە بە حوکمە پێوانەییەکان (قیاسی)ْ حوکم لەنێوانمان نەدەیت.

مەرجی سێیەم: بریتیە لەوەی تۆ خۆت حوکم لەنێوانمان نەدەیت، جا ئێمە لە کێشەیەکی نەریتی و خێڵەکیدا نین تا خۆت حوکم لەنێوانمان بکەیت؛ بەڵکو ناکۆکی و جیاوازی و دووبەرەکیەکەمان لە باس و بابەتە ئایینیەکاندایە، وە هەرگیزیش قبوڵی ناکەین کەس حوکم لە نێوانماندا بکات جگە لە اللە ی چاکترین فەرمانڕەواو دادوەرەکان نەبێت، جا کێ حوکم و دادوەریەکەی لە اللە چاکترە؟ وە اللە فەرمانی پێنەکردووین حوکم بۆ لای تۆ بکەین ئەی ناصر محمد یەمانی؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووین حوکم بۆ لای ئەو بکەین پاک و بێگەردی بۆی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّـهِ} صدق الله العظيم [الشورى:10].

کەواتە ئێمەی گەلی زانایانی موسڵمانان دواتر تەنها حوکم بۆ لای اللە دەکەین تا دەربارەی ئەوەی جیاوازو ناکۆکین لەسەری حوکم لەنێوانماندا بکات، تۆش هیچت بۆ نیە ئەی ناصر محمد یەمانی تەنها ئەوە نەبێت حوکمی حەقی اللە مان لە کتێبی حوکمەکەی قورئانی گەورە بۆ دەربهێنیت، بەڵام دوورەو زۆر دوورە ئەی ناصر محمد یەمانی ئەی ئەوەی وایدادەنێیت مەهدی چاوەڕوانکراویت بەوەی حوکمەکان لەتۆ لە ئایەتە پێکچووە (موتەشابیهەکان) وەربگرین ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنها اللە نەبێت؛ بەڵکو ئێمە مەرجێکی سەرەکیمان هەیە؛ ئەویش ئەوەیە حوکمەکەمان لە ئایەتە قورئانیە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمەکان بۆ بهێنیت کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە جا شوێنیان بکەوین، وە کەس لێیان لانادات تەنها ئەوەی لاری و لادان لەبەرامبەرحەقی ڕوون و ئاشکرا لە دڵەکەیدا هەبێت، وە لەپاشان شوێنی ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) انە دەکەوێت کە کەس لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنها اللە نەبێت و ئایەتە مەحکەمەکانیش کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللەن پشتگوێ دەخات.

جا لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: اللە و شا عبد اللە بن عەبدولعەزیزو هەموو موسڵمانان دەکەم بە شاهێد؛ بەوەی من مەرجەکانتانم قبوڵکرد، وە هەرگیز بە ئیجتیهادی خۆم و لەسەر خۆمەوە نە بە پێوانە (قیاس) یش لەلایەن خودی خۆمەوە دەربارەی ئەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری حوکم لەنێوانتاندا نەکەم؛ بەڵکو حوکمەکەی اللە م لە کتێبەکەی اللە بە قسەیەکی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بۆ هێناون، تا ئەوەی زانایانی ئوممەت هیچ ناڕەزایەتیەکیان لە سنگەکانیاندا نامێنێت لەوەی بەحەق بڕیارمداوە لەنێوانیان و بەتەواوی خۆیان بەدەستەوە دەدەن، پاشانیش لە سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی محمد نێردراوی اللە لە دڵ و خودی بابەتەکە، وە ئەوکەسەی لەدوای ئەوەی ئەو حەق و ڕاستیەی بۆ ڕوونبوویەوە پشتی هەڵکرد کە هەرگیز ناتوانێت نکۆڵی لێبکات یان دەمەقاڵێی دەربارە بکات؛ ئەوا هەرگیز پشتی لە ناصر محمد یەمانی هەڵنەکردووە؛ بەڵکو پشتی لە حوکمەکانی اللە لە قورئانی گەورە هەڵکردووەو لە دڵەکەشیدا لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

وە لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی پێویستە مەرجی یەکەمتان جێبەجێ بکات کە بریتیە لەوەی:

مەرجی یەکەم ئەوەیە بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، سەرەتا لەسەرتە حوکمەکەی اللە مان لە قورئان بۆ بهێنیت بەوەی قورئانی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن".

وە منی یەمانی چاوەڕوانکراو حوکمەکەی اللە تان لە حوکمەکانی کتێبەکەی قورئانی گەورە بۆ دەردەهێنم و دەڵێم: ئەمەش حوکمە حەقەکەی اللە بۆ ئێوە کە تێیدا دەڵێت قورئان بریتیە لە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لە سوننەتی پێغەمبەر لەسەری جیاوازو ناکۆکن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿١﴾ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئێوە بەم قسە عەرەبیەی لەم ئایەتەدا هاتووە دەزانن: بەوەی دووڕوەکان لە زانایانی یەهود هاتن بۆ لای محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - و وتیان: "شاهێدی دەدەین هیچ پەرستراوێک نیە جگە،لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەین تۆ ئەی محمد درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی نێردراوی اللە یت"، جا لەپاشان سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم.

لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا ڕێگای بەربەستدانانەکەیان چیە لەدوای ئەوەی باوەڕەکەیان کرد بە قەڵغان بۆ خۆیان تا ببن بەهاوەڵی نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟"، جا منیش وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە لەمیانەی ئەم ئایەتەدا مەبەستەکەتان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بۆ ڕووندەبێتەوە: {اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم.

ئەمەش لەبەرئەوەی اللە بۆی ڕوونکردوونەتەوە ئەوان چۆن بەربەستیان لە بەرامبەر ڕێگای اللە داناوە، جا ئەم فەتوایە لەم فەرمووەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم.

بەهەمان شێوە ئەوەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە کە اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی نەکردووە ئەم دووڕوانە دەربکات، وە فەرمانی پێکرد پشتیان لێهەڵبکات، ئەمەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەدۆزنەوە: {فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا} صدق الله العظيم.

جا حیکمەتەکە لە دەرنەکردنەکەیان چیە؟ دواتر حیکمەتەکە لە دەرنەکردنەکەیان دەدۆزنەوە کە بریتیە لەوەی تا ڕوون ببێتەوە کێ دواتر دەست بە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورەوە دەگرێت کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە و کێش حوکمەکانی اللە پشتگوێ دەخات و دەست بەوە دەگرێت کە دژو پێچەوانەی حوکمی مەحکەمی اللە ن لە قورئانی گەورە، ئەمەش لەبەرئەوەی دواتر اللە ئەم یاسایەتان فێردەکات کە لەمیانەیدا فەرموودە حەقەکە دەناسنەوەو لە فەرموودە بەتاڵەکە جیای دەکەنەوە، ئەمەش بەوەی دەیگەڕێننەوە لای زیکرە پارێزراوەکە لە دەستکاری و شێواندن جا لە ئایەتە مەحکەمەکانی ورد دەبنەوە؛ بەوەی ئایا دژو پێچەوانەی یەکێکیان دەبێت لەو سوننەتەی بەناوی پێغەمبەرەوە هاتووە؟ جا ئەگەر ئەوەتان بینی ئەم فەرموودەیە لەگەڵ ئایەتێکی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە جیاوازو ناکۆک بوو ئەوا لێرەدا بە دڵنیاییەوە دەزانن ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، ئەمەش لەبەرئەوەی فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەکانی سوننەتی موحەممەد هەموویان لەلایەن اللە وەن هەروەک چۆن قورئان لەلایەن اللە وەیە، جا ئەو - درودو سڵاوی لێبێت - لە فەرموودەکان بە ئارەزوو لەلایەن خۆیەوە قسەی نەکردووە؛ بەڵکو جبریل درودو سڵاوی لێبێت فێری کردووە، هەشیان بووە بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵ لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە پێی گەیشتووە تا ئەوە بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوە کە بۆیان دابەزیوە، وە منی مەهدی چاوەڕوانکراو بە حەق فەتوا دەدەم بەوەی سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی موحەممەد لەلایەن اللە وەیە هەروەک چۆن قورئان لەلایەن اللە وەیە، ئەمەش لەبەرئەوەی سوننەتی ڕێنماییکار وەکو ڕوونکردنەوە بۆ حوکمەکانی قورئانی گەورە هاتووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ} [النحل:44].

بەڵام بۆ محمد نێردراوی اللە نیە زمانەکەی بە بەیان کردنی قورئان لەلایەن خودی خۆیەوە بجوڵێنێت بەر لەوەی اللە بەیانەکەی پێبدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ﴿١٦﴾ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

کەواتە؛ فەرموودەکانی سوننەت بۆ ئەوە هاتووە تا بەیانی قورئان زیاتر بکات، کە بەهەمان شێوە لەلایەن اللە وەیە، بەڵام لەڕاستیدا اللە فێری کردوون ئەوەی لەناویدا بە دژو پێچەوانە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە هاتووە؛ ئەوا ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، ئەمەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەدۆزنەوە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە ئەی سەرکردەی دەستە گەورە زانایان ڕێزدار شێخ عەبدولعەزیز ئال شێخ و هەموو دەستەی گەورە زانایان لە شانشینی عەرەبی سعودیە، لەڕاستیدا ئیمام ناصر محمد یەمانی حوکمی حەق و ڕاست و دروستی بۆ هێناون؛ بەوەی قورئان بریتیە لە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە لەسەر ئەم بنەمایەش بۆ گفتوگۆ کردن لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن لەلای ڕوکنی یەمانی بانگەوازتان دەکەم، وە لە مەنتقدا نیە بەر لە گفتوگۆ لەلای ڕوکنی یەمانی بۆتان دەربکەوم هەروەک جوهەیمانی گومڕا؛ بەڵکو منی مەهدی بەر لە دەرکەوتن بانگەواز دەکەم بۆ گفتوگۆکردن، وە لەدوای بەڕاستدانان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە بۆ بەیعەت پێدان لەسەر حەق دەردەکەوم، هەرچی گۆڕەپانی گفتوگۆیە ئەوا من بانگەوازتان دەکەم بۆ مێزی گفتوگۆ لە ماڵپەڕە جیهانیەکەم:
(ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی - مُنتديات البشرى الإسلاميّة -)
https://mahdialumma.xyz


وە ئەگەر ویستتان ئەم ماڵپەڕە پیرۆزە - ماڵپەڕی قورئانی پیرۆز - ببێتە مێزی گفتوگۆ ئەوە ئەوەتان بۆ هەیە، یان لەهەر ماڵپەڕێکی جیهانی ئیسلامی بتانەوێت گفتوگۆیەکە بەڕێوە بچێت، جا مەرج نیە لەسەرتان گفتوگۆیەکە هەر لە ماڵپەڕەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بێت، بەڵکو لەهەر ماڵپەڕێکی ئیسلامی بتانەوێت، ئەمەش تا بۆ موسڵمانان و هەموو خەڵکی ڕوون ببێتەوە ئایا هەربەڕاستی ناصر محمد یەمانی مەهدی چاوەڕوانکراوە؟ وە ئایا هەربەڕاستی اللە هەواڵ و ناونیشانی فەرمان و بانگەوازەکەی لە ناوەکەی داناوە (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)؟ جا ئەی قەوم ئەگەر ڕاستیەکەتان بۆ ڕوونبوویەوە ئەوا ئەمەیان سەرکەوتنە بۆ ئیسلام و موسڵمانان لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە، وە ئەگەر بۆتان ڕوونبوویەوە ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە ئەوا ئەمەشیان سەرکەوتنە بۆ ئیسلام و موسڵمانان؛ ئەمەش تا ناصر محمد یەمانی هەندێک لە موسڵمانان لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرگەردان نەکات، جا ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان خۆتان لەسەرمان بەگەورەو زل مەگرن.

وە سوێندتان بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە بۆ دەخۆم بەوەی؛ دواتر اللە هەسارەی سزای خوارەوەی (حەوت) زەویەکە دەکات بە (هەسارەی) سەرەوەی (حەوت هەسارەکە) جا بە بەردی سورەوەکراوی دۆزەخ (حجارةً مِن سِجِّيل مَنضود) بەردبارانی ئەوانە دەکات کە دەیەوێت؛ جا اللە ئەوەی بیەوێت لەناوی دەبات و لەوەشی لادەدات کە دەیەوێت، بەهەمان شێوە لەگەڵیدا مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت ڕوودەدات کە بریتیە لە هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا لە سەردەمی من و سەردەمەکەتان بەم زۆر نزیکانە! اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاهێدو وەکیلە.

وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی و هەموو دەستەکانیان، لەڕاستیدا حوکمە حەق و ڕاست و دروستەکەی اللە مان لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوونکردەوە جا حوکمەکانی اللە مان لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی بۆ دەرهێنان کە بریتین لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و کەس لێیان لانادات تەنها کەسی لەناوچوو نەبێت؛ جا شوێنی دەرەوەی ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دەکەوێت بە مەبەستی ئەوەی لێکدانەوەی ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) بکات، لەکاتێکدا کەس بە لێکدانەوەی ناوەوەی ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهەکان) نازانێت تەنها اللە نەبێت.

وە اللە ش بەڵگەکەی لەسەرتان لە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دانەناوە؛ بەڵکو اللە بەڵگەکەی لە قورئانی گەورە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی داناوە کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکرایەو کەس لێیان لانادات تا بچێت شوێنی ئایەتی پێکچوو (موتاشابیهـ) بکەوێت تەنها ئەوەی لاری و لادان لەبەرامبەر حەق لە دڵەکەیدا هەبێت، وە سەرگەردان و لە خۆبایی بووەو شوێن ئارەزوو کەوتووە؛ هەروەک ئەوەیە لە ئاسمان بەرببێتەوە جا باڵندە پەلاماری بدات و بیڕفێنێت یان ڕەشەبا بیباتە شوێنێکی دوورو قوڵ لە ئاگری دۆزەخ لە هەرە خوارەوەی حەوت زەویەکەی دوای زەویەکەتان (واتە خوار حەوت هەسارەکەی دوای هەسارەی زەوی کە سەقەر - دۆزەخ - ـە)، کە ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر بۆ بەشەر دەردەکەوێت (اللّواحة للبشر)، دواتریش بۆتان دەردەکەوێت جا بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕ دەبێت؛ جا اللە مەهدی چاوەڕوانکراوی پێ بەسەر سەرجەم بەشەر دەردەخات لە ڕۆژێک کە تێیدا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، وە لەبەر ترسناکیەکەی قژ سپی دەبێت و دڵەکانیش دەگەن بە گەروو بۆ ئەوکەسەی ڕەتی دەکاتەوەو خۆی بە گەورەو زل دەگرێت لەبەرامبەر ئەوەی شوێنی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری بانگەوازکاری لای ئەو مەهدی چاوەڕوانکراو بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بکەوێت، جا هەسارەی ئاگری سەقەر نزیکبۆتەوە ئەوەی ئێوە بە هەسارەی دەیەم ناوی دەبەن، جا من نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زۆریشتان بۆ دەڵێم بە پەخشان وتن؛ بەڵکو مەهدی چاوەڕوانکراو بانگەوازکاری زیکرە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە لەڕاستیدا کاتە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی لای کتێبەکەی اللە وە هات بۆ تێپەڕبوونی هەسارەی ئاگری سەقەر کە مەرج و نیشانەیەکی گەورەی قیامەتەو نیشانەی بەڕاستدانەرە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو.

وە لەڕاستیدا خۆر درکی بە مانگ کرد بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت؛ کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ بەشەرو نیشانەیەکی بەڕاستدانەرە بۆ بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکر بۆ ئەوەتان دەیەوێت پێشبکەوێت یان خۆی دوابخات، جا بەڵگە تەواوەکان هەر بۆ اللە یە، لەڕاستیدا ئەو کەسەش بەهانەی نەما کە ئاگادارکرایەوە، وە ڕۆژە قورسەکەش لەسەر سەرجەم پشتهەڵکەرانی بەشەر لەبەرامبەر زیکر بە سزایەکی توندوتیژی بەهێز لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵ نزیکبۆتەوە، وە بە بەردی دۆزەخ - سجیل- بەردبارانتان دەکات هەروەک ئەوەی بە خاوەن فیلەکان کرا جا سەری لێشێواندن و پیلانەکەیانی پوچ کردەوە، بە بەردی سوتێنەری دزەپێکراو لە هەسارەی دەیەم، کاتێک بەر سەر دەکەوێت لە دواوە دەردەچێت جا هەروەک پوش و پەڵاش و کای خوراوی لێدەکات، وە هەرگیزیش باڵندەی ئەبابیل بەردەکان ناهێنن؛ بەڵکو دواتر هەسارەی سجیل بە خودی خۆی ( سەقەر ) بەسەرتاندا تێپەڕ دەبێت جا بە دابارینێکی خراپ بەسەرتاندا دەبارێت ئەی گەلی بێباوەڕان، ئەمەش لە هەسارەی ئاگرەوەیە لە خوارەوەی حەوت چینە زەویەکان (واتە لە خوارەوەی حەوت هەسارەکەی دوای هەسارەی زەوی)، جا ئەوەی بەشێک لەم خاکە داگیر بکات لەکاتێکدا هی خۆی نیە؛ ئەوا بە حەوت بەش لە حەوت زەویەکە ملی دەبەسترێتەوە، تێکدەری و خراپەکاریش لە زەویدا زۆربوون، وە زۆرێک لە بەندەکان بوونەتە ستەمکارو ملهوڕ، وە ستەمی بەهێزەکان لە لاوازەکان زۆربوون و دەیانچەوسێننەوە، وە هاوارکاری و کۆمەکی یەکترتان کرد لەسەر گوناهو دوژمنایەتی، وە وازتان لە حەق و ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان هێنا ئەی گەلی مرۆڤ و جن، منیش بانگەوازتان دەکەم بۆ لای مەحکەمی قورئان و سوننەتی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - تەنها ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئان، جا ئەمە هەڵبەستراوەو اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربازە دانەبەزاندووە، وە لەلایەن جگە لە اللە ی ڕەحمانەوە هاتووەو لەلایەن دوژمنەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە لەسەر زمانی شەیتانە مرۆڤ و جنەکانەوە بە وەحی کردنی هەندێکیان بۆ هەندێک تا بە بەتاڵ دەمەقاڵێتان لەگەڵدا بکەن، جا ئەگەر شوێنیان کەوتن ئەوا ئەوکات ئێوە هاوبەشدانەرن، جا بۆ کوێ دەڕۆن لە دەست اللە ی ڕەحمان ئەگەر وازتان لە مەحکەمی قورئان پەیمانە گشتگیرەکەی اللە بۆ مرۆڤ و جن هێنا.

ئێستاش بەیانەکە لە مەحکەمی قورئان لەسەر زمانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو کۆتایی پێدەهێنین، جا ئێستا لە قورئانەوە دەڕۆین بۆ ئەو سوننەتی بەیانەی لەلایەن اللە وە لەسەر زمانی نێردراوەکەی بۆ مرۆڤ و جن هاتووە، خۆشەویسترین دروستکراوەکانی اللە لەلای من و خۆشەویستر لە خۆم و دایکم و باوکم و هەموو خەڵکیش دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و ڕەحمەتی اللە بۆ هەموو خەڵکی جیهان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وە ئەگەر بەیانی قورئانتان لەسەر زمانی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس وکارەکەی - ئەو حەقەی جیاوازو ناکۆک نیە لەگەڵ مەحکەمی قورئان بەدرۆزانی ئەوا لەڕاستیدا کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەیتان بەدرۆ زانیوە، پاشانیش من خۆمتان لێ بەری دەکەم و دەڵێم لەوەولاترچن هەروەک دواتر محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - پێتان دەڵێت ئەگەر بێتو شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ڕەت کردەوە، جا ئێستاش دەڕۆین بۆ سوننەتی بەیان لەدوای قورئان بۆ سەرجەمی مرۆڤ و جن جا ئەگەر کوفرتان پێی کرد هەروەک کوفرتان بە مەحکەمی قورئان کرد ئەوا حوکم و دادوەریەکە بۆ اللە یە کە خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.
____________________

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ..

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [اعرِضوا حديثي على الكتاب فما وافقه فهو مني وأنا قلته].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [وإنها ستفشى عني أحاديث فما أتاكم من حديثي فاقرءوا كتاب الله واعتبروه فما وافق كتاب الله فأنا قلته وما لم يوافق كتاب الله فلم أقله].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ستكون عني رواة يروون الحديث فاعرضوه على القرآن فإن وافق القرآن فخذوها وإلا فدعوها].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [عليكم بكتاب الله وسترجعون إلى قوم يحبون الحديث عني ومن قال علي ما لم أقل فليتبوأ مقعده من النار فمن حفظ شيئا فليحدث به].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [عليكم بكتاب الله فإنكم سترجعون إلى قوم يشتهون الحديث عني فمن عقل شيئا فليحدث به ومن افترى علي فليتبوأ مقعدا وبيتا من جهنم‏].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ألا إنها ستكون فتنة، قيل ما المخرج منها يا رسول الله؟ قال كتاب الله فيه نبأ من قبلكم وخبر ما بعدكم وحكم ما بينكم هو الفصل ليس بالهزل من تركه من جبار قصمه الله ومن ابتغى الهدى في غيره أضله الله وهو حبل الله المتين وهو الذكر الحكيم وهو الصراط المستقيم وهو الذي لا تزيغ به الأهواء ولا تلتبس به الألسنة ولا تشبع منه العلماء ولا يخلق عن كثرة الرد ولا تنقضي عجائبه، هو الذي لم تنته الجن إذ سمعته حتى قالوا‏: ‏{إنا سمعنا قرآنا عجبا يهدي إلى الرشد فآمنا به‏}‏ من قال به صدق ومن عمل به أجر، ومن حكم به عدل ومن دعا إليه هدى إلى صراط مستقيم].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يأتي على الناس زمان لا تطاق المعيشة فيهم إلا بالمعصية حتى يكذب الرجل ويحلف فإذا كان ذلك الزمان فعليكم بالهرب قيل يا رسول الله وإلى أين المهرب قال إلى الله وإلى كتابه وإلى سنة نبيه‏ الحق].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ما بال أقوام يُشَرِّفون المترفين ويستَخِفّون بالعابدين ويعملون بالقرآن ما وافق أهواءهم، وما خالف تركوه، فعند ذلك يؤمنون ببعض الكتاب ويكفرون ببعض يسعون فيما يدرك بغير سعي من القدر والمقدور والأجل المكتوب والرزق المقسوم، ولا يسعون فيما لا يدرك إلا بالسعي من الجزاء الموفور والسعي المشكور والتجارة التي لا تبور].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [من اتبع كتاب الله هداه الله من الضلالة، ووقاه سوء الحساب يوم القيامة، وذلك إن الله يقول‏: ‏{‏فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ}].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يا حذيفة عليك بكتاب الله فتعلمه واتبع ما فيه].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [مهما أوتيتم من كتاب الله فالعمل به لا عذر لأحد في تركه، فإن لم يكن في كتاب الله فسنة مني ماضية].


محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ما هذه الكتب التي يبلغني أنكم تكتبونها، أكتابٌ مع كتاب الله‏؟‏ يوشك أن يغضب الله لكتابه].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يا أيها الناس، ما هذا الكتاب الذي تكتبون‏: أكتابٌ مع كتاب الله‏؟‏ يوشك أن يغضب الله لكتابه قالوا يا رسول الله فكيف بالمؤمنين والمؤمنات يومئذ‏؟‏ قال‏: من أراد الله به خيرا أبقى الله في قلبه لا إله إلا الله].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا تكتبوا عني إلا القرآن، فمن كتب عني غير القرآن فليمحُهُ، وحدثوا عن بني إسرائيل ولا حرج ومن كذب علي فليتبوأ مقعده من النار].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا تسألوا أهل الكتاب عن شيء فإني أخاف أن يخبروكم بالصدق فتكذبوهم أو يخبروكم بالكذب فتصدقوهم، عليكم بالقرآن فإن فيه نبأ من قبلكم وخبر ما بعدكم وفصل ما بينكم].

محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا تسألوا أهل الكتاب عن شيء فإنهم لن يهدوكم وقد ضلوا، إما أن تصدقوا بباطل وتكذبوا بحق، وإلا لو كان موسى حيا بين أظهركم ما حل له إلا أن يتبعني] صــــدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم.

وە ئەی ئەو گەلەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئایا هیچ جیاوازیەکتان لەنێوان بەیانەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و نێوان بەیانەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان لە خودی قورئان دۆزیەوە؟ جا هیچ بەڵگەیەکتان لەسەر مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نیە لەدوای ئەوەی بە بەیانی حەقی قورئان لە خودی قورئان بەڵگەی بەسەردا هێنانەوە، پاشان بە بەیانی حەقی لای اللە ی ڕەحمان لەسەر زمانی محمد نێردراوی اللە لە سوننەتی ڕێنماییکار، جا نەتانبینی جیاوازی و دژایەتیەکی لەگەڵ بەیانی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان هەبێت، وە ئەوەی ئێستا بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە و بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی سوننەتی بەیان لەسەر زمانی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - گفتوگۆو دەمەقاڵێی لەگەڵدا کردم ئەوا شاهێد بن لەسەری بە بێباوەڕی و پشتهەڵکردن لە زیکر، وە سەرپێچی اللە و نێردراوەکەی و مەهدی چاوەڕوانکراوی کردووە، وە لەدوای حەقیش هیچیتر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

بانگەوازکار بۆلای زیکر - کتێب - بەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو لە ئالی بەیتی پاک کە لەکاتێکی دیاریکراودا هاتووە بۆ جێبەجێکردنی حیکمەتی ڕێککەوتنەکە - تواطؤ - لە ناوەکەم بۆ ناوی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا ناوەکەی لە ناوەکەمدا بە ناوی باوکم (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد -) ڕێکدەکەوێت تا اللە هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەم لەناوەکەمدا دابنێت.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
2

- 7 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
14 - سەفەر - 1430 کۆچی
09 - 02 - 2009 زایینی
12:35 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51489
ــــــــــــــــــ


ئەی گەلی زانایانی ئوممەت بە چی دەتانەوێت قسەتان لەگەڵ بکەم؟


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر ..
ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، دەتانەوێت بەچی ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوەی نەوە لەدوای نەوە چاوەڕێی دەکەن تا ڕێنمایی هەموو خەڵکی بکات قسەتان لەگەڵ بکات؟ جا اللە پێی خەڵکی بکات بە یەک ئوممەت، ئایا تێناگەن؟ جا ئایا دەتانەوێت بە جگە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی قسەتان لەگەڵ بکات؟ یان دەتانەوێت بەوەی دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەیەتی قسەتان لەگەڵ بکات؟ جا ئەمە سوننەتێکی دانراوی هەڵبەستراوە لەلایەن جگە لە اللە وە؛ واتە لەلایەن دوژمنەکەی و دوژمنەکەتان شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە، جا ئایا هەرگیز بەڕاستم دانانێن تا ئەوکاتەی بڕوا بە پیلانی هەڵبەستراوەکە دەهێنم؟ خۆ ئەگەر حەق شوێنی ئارەزووەکانتان بکەوێت ئەوا ئاسمانەکان و زەوی تێکدەچێت، ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا کتێبێکتان لەلا هەیە چاکتر لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی ڕێنمایی بکات؟ کەواتە بۆمی بهێنن تا شوێنی بکەوم ئەگەر ڕاستدەکەن!

وە هەشتانە لە ئێوە دەڵێت: "بانگەواز لەڕێی ئینتەرنێتەوە داهێنراوە، جا محمد نێردراوی اللە لە ئینتەرنێتەوە بانگەوازی نەکردووە"، ئایا نازانن ئینتەرنێت نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە تا ببێتە مێزی گفتوگۆی ئیمام مەهدی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە لەدوای بەڕاستدانانیش لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە بۆتان دەردەکەوم، ئایا تێناگەن؟

وە ئەی قەوم بابەتەکە زۆر گەورەیە، وە خەریکە نۆ کاتژمێری تر لە ڕۆژی هەینی هەشتی مانگی چواری 2005 تەواو بێت، پاشانیش لەبری اللە هیچ پاڵپشت و یارمەتیدەرێکتان نابێت، جا لەبەرچی پشت لە ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان هەڵدەکەن؟ وە لەبەرچی کاتەکە بە فیڕۆ دەدەن؟ لەکاتێکدا کاتەکە زۆر کورت بۆتەوە بەهۆی دواخستنی گفتوگۆکانتان، وە بەهۆی بەربەستدانانتان لەبەرامبەر حەق بۆ ئەو کەسە کوێرانەی دێن پرسیارتان لێدەکەن جا ئێوەش بەربەستیان لەبەرامبەر حەق بۆ دادەنێن جا کوێرەوەری لەسەر کوێرەوەریەکەی خۆیان بۆ زیاتر دەکەن، خۆ ئەگەر بیناو بەرچاوڕوون بن ئەوا مادام کەسانێک بن بە شوێن ڕاستیدا بگەڕێن لەسەریانە عەقڵ و دڵەکانیان بەکاربهێنن جا لە بەیانی ناصر محمد یەمانی و دەسەڵاتی زانستەکەی وردببنەوە، پاشانیش بیربکەنەوە لەوکەسەی نکۆڵی لە باس و خواسەکەی ناصر محمد یەمانی و دەسەڵاتی زانستەکەی دەکات، جا کامەیان بە حەقێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ زاناو نەزان دەدوێت تا لەو کەسەی جیابکەنەوە کە شوێنی ئەوە دەکەوێت دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە.

وە ئەی ئەو گەلەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئەگەر بێتو پرسیار لە گەورەترین زانای موسڵمانان بکەن و پێی بڵێن: لە ڕاستیدا پیاوێک دەرکەوتووەو دەڵێت مەهدی چاوەڕوانکراوە، وە ڕایدەگەیەنێت خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا چ گومانێکت پێی هەیە ئەی شێخ؟ ئەویش دواتر دەڵێت: ئەو کەسە درۆزنێکی خراپەکارەو مەهدی چاوەڕوانکراو نیە، چۆن دەڵێت خۆر درکی بە مانگ کردووە؟ بەڵکو ئەمە دژو پێچەوانەی ئەوەیە کە اللە لە قورئانی گەورە دایبەزاندووە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ﴿٣٩﴾ لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [يس].

بەم شێوەیە دواتر ئەم گەڕۆکە کوێرە دەڵێت: پاک و بێگەردی بۆ اللە چۆن بیرم لەوە نەکردەوە؟ هەربەڕاستی خۆر بۆی نیە درک بە مانگ بکات نە شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێت، کەواتە ئیمام ناصر درۆزنێکی خراپەکارە نەک مەهدی چاوەڕوانکراو"، جا لەپاش ئەوە اللە بە قورئان پیسیەکەی زیاتر دەکات لەسەر پیسیەکەی خۆی تا ئەوکاتەی بەهۆی هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوای شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، پاشانیش اللە تۆبەو گەڕانەوەکانیان قبوڵ ناکات و بە سزایەکی سەخت سزایان دەدات.

وە ئەی قەوم، سوێند بە اللە ی گەورە من زۆربەی زانایانی موسڵمانان تا ڕاددەیەکی زۆر بە گەمژە دەبینم، جا با لە مێزی گفتوگۆ ئامادەبن و دواتریش سەیر دەکەین و دەبینین کامەمان گەمژەیەکی وەک گوێدرێژە کە نە فام دەکات و نە تێشدەگات، خۆی و سەرتاپای ئوممەتیشی لەوە تێوەگلاندووە کە نایزانێت، وە پێی وایە زانایەکی شکۆمەندو گەورەو پیرۆزە، وە سوێند بە اللە بۆ ئوممەتەکەیان ئەوە ڕووندەکەمەوە ئەوان شوێنی ئەوە دەکەون کە زانستیان دەربارە نیە جا نایگەڕێننەوە لای عەقڵەکانیان، خۆ ئەگەر گەڕاندیانەوە لای عەقڵەکانی خۆیان ئەوا بە تەواوی ڕەتی دەکاتەوە، چونکە بەڕاستی بیناییەکان -عەقڵەکان- (لەبەرامبەر حەق و ڕاستی) کوێر نابن (ئەگەر بەکار بهێندرێن).

وە ئەی ئەو گەلەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، سوێند بە اللە من هیچ کەسێک کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێت و بە زانست گفتوگۆ دەکات بلۆک ناکەم، بەڵکو ئەو گەمژانەی جنێوو دەدەن و بێڕێزی دەکەن ناچاریان کردووین، بەهەمان شێوە ئەوانەی بە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهەکان) ـی قورئان دەمەقاڵێ دەکەن هەروەک ئەو زانستی جیهادەی پشت لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا هەڵدەکات و بە ئەنقەست بە دەرەوەی ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهەکان) کە هێشتا پێویستی بە لێکدانەوە هەیە دەمەقاڵێتان لەگەڵدا دەکات، ئەمەش تا بە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) ـی قورئان گومڕاو چەواشەتان بکات و وازیش لە ئایەتە مەحکەمەکەی بهێنن جا بەم شێوەیە لەناوبچن، وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورەو مەزن دەخۆم بە دڵنیاییەوە دەزانم (زانستی جیهاد) لە یاوەرانی اللە نیە، وە ئەو لە یاوەرانی تاغوتە، بەڵام بەهەمان شێوە بە حەق فەتواتان بۆ دەدەم و بە حەقیش شاهێدی دەدەم بەوەی زانستی جیهاد لە گومڕا سەرلێشێواوەکان نیە لەوانەی هەوڵ و کۆششەکانیان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو واشدادەنێن چاکترین کردەوەیان ئەنجام داوە؛ بەڵکو لە خەشم لێگیراوەکانە ئەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر وە ئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و بەتاڵ ببینن دەیگرنەبەر، وە زانستی جیهاد دەتوانێت بە ناوێکی ترەوە بێتە ناو ماڵپەڕەکەمان جا بەبێ ئەوەی بزانین ئەو زانستی جیهادە گفتوگۆمان لەگەڵدا بکات، بەڵام دواتر لە میانەی بەیانە پێچ و پەناکانیەوە کە لەسەر ڕێگای ڕاست ناڕۆن دەیناسینەوە، وە دەشکرێت ڕێگای گەڕانەوە بە زانستی جیهاد بدەین؛ بەڵام بەو مەرجەی بەڵێن بدات جا بەڵێنەکەی بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەهەمان پۆستە ئەلیکتڕۆنیەکەی بنێرێت وە بەم شێوەیە ئەم دەقی بەڵێننامەیە بنوسێت:

(من زانستی جیهادم اللە م کردووە بە وەکیل لەسەرمان بەوەی بەبێ لێدوانێک لەسەر بەیانەکەی پشت لە ئایەتێک هەڵنەکەم کە ناصر محمد یەمانی لە مەحکەمی قورئان دەیهێنێت کە ئایا ڕاست و دروستە یان بەتاڵ پاشانیش حەقێک بهێنم چاکتر بێت لەوەی ناصر محمد یەمانی هێناویەتی و باشتریش لێکدانەوەی بکات)
ـــــــــــــــــــــ
بەڵێننامەکە کۆتایی پێهات.

پاشانیش بۆ بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕی بنێرێت، لەپاشانیش ئەوان (ئەندامێتیەکەت) بۆ بگەڕێننەوە، بەو مەرجەی بەڵێننامەکەت بخەنە سەر لاپەڕەی ماڵپەڕەوە تا سەرجەم پشتیوان و میوانە سەردانیکارەکان لەسەرت بکەم بە شاهێد، ئەمەش چونکە ئەوەی منی لە تۆ توڕە کردووە ئەوەیە من ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرات بۆ دەهێنم؛ تۆش بەبێ هیچ لێدوانێک پشت لە هەموویان هەڵدەکەیت، جا لەپاشان بە ئەنقەست ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دەهێنیت تا پشتیوانەکانی پێ گومڕا بکەیت، وە لەڕاستیدا اللە هۆشداری بە ئەوان و تۆش سەبارەت بە شوێنکەوتنی دەرەوەی ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ)، داوە وە لە پشتگوێخستنی ئایەتی مەحکەم ڕوون و ئاشکرا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة