الموضوع: ڕوونکردنەوەی ئەو ئایەتەی پشتیوانەکان لەسەری جیاوازبوون جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە و ئێمەش موسڵمان و ملکەچین بۆی

1

ڕوونکردنەوەی ئەو ئایەتەی پشتیوانەکان لەسەری جیاوازبوون؛ جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە و ئێمەش موسڵمان و ملکەچین بۆی ..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
13 - شەوال - 1445 کۆچی
22 - 04 - 2024 زایینی
10:20 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=447425
____________


ڕوونکردنەوەی ئەو ئایەتەی پشتیوانەکان لەسەری جیاوازبوون؛ جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە و ئێمەش موسڵمان و ملکەچین بۆی ..


سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر ئێوەش بێت، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، وە شاهێدی دەدەم باوکمان ئادەم یەکەم پێغەمبەرە لە پەرستراوێتی اللە بە تاک و تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت، وە بەوەی نوحیش نێردراوی اللە یە بە وشەی تەوحیدی پەرستراوێتی بۆ اللە بە تاک و تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت وە یەکەم نێردراوی مرۆڤیشە لەلایەن اللە وە بە کتێبی یاسای ئایینەکەی اللە، وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، وە شاهێدی دەدەم سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوانی اللە بە کتێب لەدوای نێردراوی اللە نوح حەقن وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەم موسا نێردراوی اللە یە، وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، وە شاهێدی دەدەم مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نێردراوی اللە یە، وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە محمد نێردراوی اللە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانە، وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەم سەرجەم نێردراوەکانی کتێب لەلایەن اللە وە نێردراوی حەقن بە بانگەوازکردنی ئوممەتەکان بۆ وشەیەکی یەکسان لە نێوان ئوممەتەکان بەوەی: (هیچ پەرستراوێک نیە تەنها اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە وە بەوەی کەس نەپەرستن تەنها ئەو نەبێت بە دڵسۆزی بۆی لە ئاییندا هەرچەندە بێباوەڕانیش حەزی پێنەکەن و ڕقیان لێی بێت)، وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەم اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەسەرجەم کتێبەکانی دەربارەی شەریک و هاوبەشدانان بۆ اللە دانەبەزاندووە وە لەسەر زمانی پێغەمبەرو نێردراوو خەلیفەکانی اللە و هەموو پێشەواکانی کتێب.

وە بەداخەوە زۆربەی باوەڕداران باوەڕیان بە اللە نەهێناوە مەگەر تەنها بە شەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی بەهۆی بەندەکانیەوە لەبەرئەوەی بەندەکانیان لەدوای مردنەکانیان کردووە بە شەریک و هاوبەش لەگەڵ اللە لە دوعاو پاڕانەوەدا هەرچەندە اللە سەرجەم پێغەمبەرو پێشەواکانی کتێبیشی بۆ هۆشداریدان بە بەندەکان ڕەوانەکردووە لەوەی لەگەڵ هیچ یەکێک نەکەن بە شەریک و هاوبەش لە دوعاو پاڕانەوە جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک نەکەن جا لەنێوان اللە و بەندەکانیدا نێوەندێک نیە لە دوعاو پاڕانەوەدا جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن وە منداڵیشی بۆ خۆی دانەناوە نە لە فریشتەکان نە لە جن نە لە مرۆڤ و نە لە هیچ بوونەوەرێکی زیندوو یان مردوو یان بێ گیان پاک و بێگەردی بۆ اللە لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوبەش بۆی!

هەرچی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِ عِلْمٌ ۗ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ ‎﴿٧١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الحجّ].

جا بەهەمان شێوە لەم ئایەتە مەحکەمەدا نەفیکردنی ئەوە هەیە لەگەڵ اللە - لە دوعاو پاڕانەوەدا - یەکێک بپەرستن، هەروەک عەرەب کە بتەکان دەپەرستن، وە خاوەن کتێبەکان ئەوە دەپەرستن زانستیان لەبارەوە نیە کە مەبەستی لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و لەسەر دایکی - ئەوکەسەی اللە مراندی وەک مردنی ئەو کەسانەی دەخەون وە اللە خۆی و دایکی کرد بە نیشانەیەک بۆ هەموو خەڵکی جیهان وە لە نیشانە سەرسوڕهێنەرەکانی اللە، وە اللە مراندی هەروەک چۆن هاوەڵانی ئەشکەوتی مراند (بە خەوتن). کە بریتیە لە (الرقیم) ئەو ژمارەیەی بۆ (هاوەڵانی ئەشکەوت) زیاد کرا لە نیشانە سەرسوڕهێنەرەکانی اللە کە ئەوانەی وتیان اللە منداڵی بۆ خۆی داناوە (کە مەبەستیان) مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە هیچ زانستیان لەبارەوە نیە، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە لەوەی منداڵی بۆ خۆی دانابێت! بەڕاستی ئێوە بوختانێکی ناقۆڵا ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایستەتان هێناوە خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌م گوفتاره بەتاڵەیان له‌ت و په‌ت ببێت و کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و وردو خاش ببن کاتێک منداڵیان دایه پاڵ اللە ی ڕەحمان پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵ بۆی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ ‎﴿١﴾‏ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا ‎﴿٢﴾‏ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ‎﴿٣﴾‏ وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ‎﴿٤﴾ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ‎﴿٥﴾‏‏} صدق الله العظيم [سورة الكهف].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ ۖ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَبْلُ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَٰهًا وَاحِدًا ۖ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٣١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة التوبة].

جا ئەوەی شوێنی بانگەوازکاری اللە بەسەرخەری بانگەوازی هەموو نێردراوەکانی اللە (خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) نەکەوێت؛ جا هۆشداریەکە لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دووبارە دەکەمەوە بەوەی - سەرتاپای جیهان - ملکەچی گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی مەهدی بە قورئانی گەورە بن گەرنا ئەوا با گەرمای بەتینی دۆزەخ بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای دۆزەخەوە لەخۆیان لابدەن نەخێر بەڵکو ناتوانن پریشکە (ئاگرە) کانی لەخۆیان لابدەن وە نەخێر ناتوانن بشیگەڕێننەوەو مۆڵەتیش نادرێن تەنها ئەوەی بەحەقی ئەو ڕەحمەتەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی داوا لە اللە بکات تا سزاکەی لێ لابدات تا شوێنی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەی بکەوێت وە داوا لە اللە بکات دڵەکەی لانەدات لەدوای ئەوەی بە سزایەکی بە ئێش هیدایەتی دا لەبەرئەوەی اللە زاناترە بەوەی ئەوان تێیدەگەن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە (ئەوانەی بە خۆبەزلزانی ناڕەوا ڕەتیان کردەوە شوێنی فەتوای عەقڵەکانیان بکەون).

دواتریش اللە گەردنی هەموو ئوممەتە پشتهەڵکەرو بێئاگاکان لەبەرامبەر قورئانی گەورە بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی کەچ دەکات، چۆن بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی ملکەچیان ناکات پاک و بێگەردی بۆی؟! بەڕاستی اللە فەرمانەکەی هەر بە ئەنجام دەگەیەنێت وە بەدڵنیاییەوە دەربارەی هەڵبژاردنی خەلیفەکەی؛ هەرکەسێک بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت و هیچ یەکێکیش شەریک و هاوبەشی نیە لە حوکم و بڕیارەکەی.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________