Admin
06-12-2017, 07:29 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
22 - ڕەبیعە لئاخیر - 1431 کۆچی
08 - 03 - 2010 زایینی
10:56 ئێواره
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=115446
ــــــــــــــــــ
به‌یانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد يه‌مانی ده‌رباره‌ی پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان ..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاک و چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان.
سڵاوی اللە تان له‌سه‌ر ئه‌ی ئه‌و پرسیاركارانه‌ی به شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن له په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌وه..
اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: له‌به‌رچی سه‌رجه‌م گەلە بێباوه‌ڕەکان وه‌ڵامیان بۆ نێردراوانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به یه‌كگرتوویی یه‌ک وه‌ڵام بووه هەروه‌ک اللە له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی فه‌توای بۆ داوین به‌وه‌ی هیچ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكی لە پێش محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی نەناردووە پێیان نه‌وتبێت جادووگەر یان شێت، هه‌روه‌ک بڵێی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆ یه‌كتری جێ هێشتبێت و به یه‌كگرتوویی به یه‌كتریان ڕاسپاردبێت؟! لەپاش ئه‌وه هۆكاری ئه‌م وه‌ڵامه یه‌كگرتووه‌ی ئه‌وانتان پێده‌ڵێین وه به‌حه‌ق قسه‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی باسه‌كه ئه‌وه نیه ئه‌م گەلانە ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به یه‌كتر ڕاسپاردبێت، به‌ڵكو ئه‌وه شه‌یتانه جن و مرۆڤەکان به‌وانیان ڕاسپاردووە (واتە ئه‌وان وایان لێكردوون هه‌ر گەلێک له‌مانە هه‌مان ئه‌م وه‌ڵامه له به‌رامبه‌ر نێردراوه‌كان بده‌نه‌وه) له‌هه‌ر زه‌مان و كات و شوێنێک به پیلانێكی دیاریکراو‌و ئاشكرا تا خه‌ڵكی نێردراوانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن، جا وه‌رن ده‌رباره‌ی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌ی شه‌یتانه‌كان هەواڵتان پێبدەین؛ ئه‌وان دێن وه‌سوه‌سه بۆ هه‌ندێک كه‌س دەکەن تا بڵێت پێغه‌مبه‌رە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، تا دێت و خۆی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی گوایه پێغه‌مبه‌ره، لەپاش ئه‌وه زیانی ئەو شه‌یتانه‌ی دەستی لێوەشاندووە تووشی نه‌خۆشی ده‌کات، جا وه‌كو شێتی لێده‌كات تا شێتیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه، لەپاش ئه‌وه خه‌ڵكی ده‌زانن شێته‌و نێردراوێک نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه هەروه‌ک به‌م شێوه‌یه خۆی ناساندبوو! وه حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ش له‌م پیلانه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر اللە نێردراوێکی حه‌قی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڕەوانەکرد ئەوا یه‌كه‌م وەڵامی گەلەکەی ئه‌وه بێت بۆی پێی بڵێن شێتەو نێردراوێک نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونکە گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌مان دیارده له پێشتردا (به‌وه‌ی بینیویانە خه‌ڵكانی تریش هه‌بوون لەپێش ئەو بانگه‌شه‌یان كردووه، به‌ڵام دواتر ده‌رچوون کەسانی شێت بوونە نه‌ک پێغه‌مبه‌ر)، جا لەپاش ئه‌وه خه‌ڵكی پشت له نێردراوی لای په‌روه‌رگاره‌كه‌یان هەڵدهكهن و به شێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م شه‌یتانه‌كان كۆسپێک مایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو؛ ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری نێردراوه‌كه‌ی خۆی كرد به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌رو موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە به هێزو توانایەکەی اللە خۆی؟ جا شه‌یتانه‌كان زانیان به‌م شێوه‌یه بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه شێت نیه به‌ڵكو نێردراوێکە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، بۆیه‌ش اللە لەلایەن خۆیەوە پشتگیری كردووه به موعجیزه‌یه‌ک كه له سه‌رووی توانای دروستکراوەکانیەتی تا بزانن ئه‌و نێردراوێکە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا له پاش ئهموە شه‌یتانه‌كان هه‌ڵسان به داهێنانی جادووی خه‌یاڵ، جا ئه‌م خه‌ڵكانه‌یان فێرده‌كرد کە شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندووه‌و ده‌ستی خراپه‌ی خۆی لێوه‌شاندوون، جا فەرمانیان پێده‌كه‌ن ئه‌م موعجیزه جادووییانە به خه‌ڵكی نیشان بده‌ن، حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانیش له داهێنانی جادووی خه‌یاڵ ئه‌وه‌یه تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری نێردراوەکانی كرد بە نیشانه‌ی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه ئه‌وا دواتر خه‌ڵكی به نێردراوی لای په‌روه‌رگاره‌كه‌یان بڵێن: ئا ئێستا به‌دڵنیاییەوە زانیمان تۆ شێت نیت وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڵكو جادووگه‌ریت! وه به‌هۆی ئه‌م پیلانه پیسه‌وه له حیكمه‌تی شه‌یتانی گه‌وره ئیبلیس له هه‌موو كات و شوێنێک ئوممه‌ته‌كان نێردراوانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ناوه، جا یه‌كه‌م شتێک کە دەوترا به‌و نێردراوه‌ی اللە ڕەوانەی دەکرد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو پێیان دەوت: شێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی له پێشتردا هه‌بوو، وه پێشتر به كه‌سێكیان زانیبوو وتوویه‌تی پێغه‌مبه‌رە پاشانیش بۆ خەڵکی ڕوونبوویه‌وه شێت بوو، تا ئه‌مجاره اللە پشتگیری نێردراوەکەی به موعجیزه‌یه‌كی به‌ڕاستدانه‌ر دەکات تا ببێتە نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاستدانانی لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیەوە بۆ گه‌له‌كه‌ی، جا لەپاش ئه‌وه گه‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌واته تۆ شێت نیت به‌ڵكو جادووگەرێکی شاره‌زایت! بۆیەش كاتێک اللە نێردراوەکەی خۆی موسای درودو سڵاوی لێبێت بۆ لای فیرعه‌ون ڕەوانەکرد وه‌ڵامی فیرعه‌ون به‌م شێوه‌یه بوو وتی: { قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ } [الشعرا‌ء]
جا لەپاش ئه‌وه نێردراوی اللە مو‌سا درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و براكه‌ی هارون و كه‌س و كاریان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به فیرعه‌ونی وت: { قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿٣٠﴾ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣١﴾ فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿٣٢﴾ وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ ﴿٣٣﴾ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٣٦﴾ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿٣٧﴾ } صدق الله العظيم [الشعرا‌ء].
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌سانێک کە خه‌ڵكی موعجیزە جادووگەریەکانیان به خه‌یاڵی چاوه‌كانیان لێدەبینین، هەرچەندە هیچ بنەمایەکیشیان لە ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع نەبوو، به‌ڵام شه‌یتانه‌كان بەم پیلانەیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، جا ئوممه‌ته‌كان نێردراوەکانی لای په‌روه‌ردگارەکەیان به‌ڕاست دانه‌ده‌نا، جا كاتێک اللە نێردراوێکی خۆی بۆ لای گه‌له‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ده‌كرد ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت: شێت، وه هۆكاری ئه‌م قسه‌یه‌شیان به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانەوە بوو كه وه‌سوه‌سه‌یان بۆ یه‌كێک له كه‌سه‌كان دەکرد به‌وه‌ی گوایه پێغه‌مبه‌ره، جا لەپاش ئه‌وه‌ی ئەم کەسە بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كرد له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكیه‌وه به ئەنجامدانی هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ شێت دەبوو، جا بۆیان ڕوونده‌بوویه‌وه شێته، به‌م شێوه‌یه كاتێک اللە نێردراوێکی بۆ گه‌له‌كه‌ی دەنارد یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت: شێت، تا ئه‌مجاره اللە لەلایەن خۆیەوە به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ر پشتگیری ده‌كرد، جا بڕیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر نێردراوەکەیان دەگۆڕاو ئه‌مجاره ده‌یانوت: به‌ڵكو جادووگەرێکی شاره‌زایت! وه به‌هۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامەوە له حیكمه‌تی شه‌یتانه‌كان اللە هەر نێردراوێکی ناردبێت ئەوا گەلەکەی پێیان وتووه شێت یان جادووگەر به‌هۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌وه به درێژایی تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌مه‌كان. هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌یانی ڕاست و دروستی ئه‌وه‌یه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا كێ ده‌توانێت ئه‌م جۆره به‌یانە ورد‌و تێروته‌سه‌له‌تان له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە بۆ بهێنێت جگه له مرۆڤێک نه‌بێت کە اللە به‌یانی ڕاست و دروستی قورئانی گه‌وره‌ی فێركردبێت كه ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە، به‌ڵام به داخەوە هێشتا خه‌ڵكی پشت له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاریان هەڵدەکەن، له‌وانه‌ی اللە لەم تۆڕە جیهانیە به‌سه‌رماندا ئاگاداری كردوون مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، وه هۆكاری پشت هه‌ڵكردنه‌كه‌یان له به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای پەروەردگارەکەیان به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌رده‌مێک بۆ كه‌سانێک له به‌شه‌ر وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن تا بڵێن مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه! جا ناو به ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوێكی تازە بۆ موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت، تا موسڵمانان لەم دیاردەیە به فێڵكردن له کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ماندووبوون، وه حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانی گه‌وره‌ش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه؛ تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی بۆ به‌شه‌ر لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ڕەوانەکرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕاست و دروستی زیكری کتێبەکەیان فێربكات وه ئاگاداریان بكاته‌وه له‌وه‌ی چوونەتە ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌تەوە له‌پاش ئه‌وه وەڵامی موسڵمانان بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان ته‌نها ئه‌وه‌بێت پێی بڵێن به‌ڵکو درۆزنێكی خراپی خۆبه‌گه‌وره‌زانیت وێنه‌ی تۆ وه‌ک ھەمان ئه‌و بانگه‌شه‌كا‌رانه‌یه کە لەپێش تۆ‌و سەردەمی تۆشدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدین! جا لەپاش ئه‌وه پشت ده‌كه‌نه بانگه‌وازەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان مه‌گه‌ر ته‌نها خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن؛ ئه‌وانه‌ی له‌پێش بیركردنه‌وەو وردبوونه‌وه لە بنه‌مای بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ناده‌ن به‌ڵكو گوێ له بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌گرن، وه بە عەقڵ و مەنتق له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی ورد ده‌بنه‌وه، جا لەپاش ئه‌وه بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی درۆزنی فێڵبازی بوختانكا‌ر نیه، به‌ڵكو به ئایەته مەحكەمه‌كانی قورئان بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە؛ ئەو ئایەتانەی بریتین له دایک و بنچینه‌ی كتێبه‌كه‌ی اللە، جا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له تاریكاییه‌كان بۆ نورو ڕۆشنایی دەریاندەهێنێت وه اللە دڵ و ده‌روون و سینه‌یان گوشادو ئاسووده‌و فراوان ده‌كات، وه دڵیان ئارام و ئۆقره ده‌گرێت، وه بۆ حه‌ق و ڕاستی لای په‌روه‌ردگارەکەیان بیناو بەرچاو ڕوون ده‌بن، وه هۆكاری هیدایه‌تدرانیان ئه‌وه‌یه چونکە ئه‌و عه‌قڵه‌یان به‌كارهێنا کە اللە به نیعمه‌ت پێی به‌خشیون، وه ده‌ڵێن له‌به‌رچی شوێنی بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهان نه‌كه‌وین، جا چۆن شوێنی ئیمام مه‌هدی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهان نه‌كه‌وین له‌كاتێكدا به ئایەته ڕوون و ئاشكراكان کە دایک و بنچینه‌ی كتێبن له قورئانی گه‌وره بەڵگەمان بەسەردا دەهێنێتەوە له‌كاتێكدا ئێمه له‌م ئایه‌تانه بێئاگاین؟! به‌ڵكو هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه دابەزیون هەرچەندە له قورئانی گه‌وره‌شدا بوونیان هه‌بووه!! جا چۆن بانگه‌وازی ناصر محمد یه‌مانی به درۆ بزانین کە به ئایەته ڕوون و ئاشكراكانی قورئانی گه‌وره بەڵگەمان بەسەردا دەهێنێتەوە، جا ئه‌وه‌ی به‌درۆی بزانێت ئه‌وا ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نەزانیوە به‌ڵكو اللە و ئه‌و نێردراوەی به‌درۆ زانیوە کە به‌م قورئانه گه‌وره‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی نابینین بڵێت ئیمام مه‌هدی وتوویه‌تی، به‌ڵكو ده‌ڵێت: اللە و نێردراوەکەی ده‌فه‌رموون، وه كوفریش به كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی نێردراوەکەی ناكات، به‌ڵكو سوننه‌تی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جیادەکاتەوەو پاڵفتەی دەکات، جا به ئایه‌تی مەحكەمی ڕوون و ئاشكرا له قورئانی گه‌وره ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه ڕاده‌ماڵێت، وه به‌م جۆره ده‌ست به‌جێ داغان و وردوخاشی ده‌کات، له‌م كاته‌شدا بۆ خەڵکی ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه بە پێغه‌مبه‌ر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هەڵبەستراوە؛ له‌م فه‌رموودانه‌ی نێردراوی اللە نه‌یوتون درودو سڵاوی لێبێت وه‌ک چۆن پێشتر چۆنیه‌تی ڕێگای بەربەستدانانی شه‌یتانه جن و مرۆڤەکانی بۆ موسڵمانان له‌بەرامبەر شوێنکەوتنی قورئانی گه‌وره بۆ سه‌لماندین هەرچەندە ناصر محمد یه‌مانی هێشتا بوونیشی نه‌بووە له‌سه‌رده‌می پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌ڵكو ئه‌و له نەوەی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام هەواڵی پیلانی شه‌یتانه‌كانی لەدێر زەمانەوە پێڕاگەیاندین، جا ئه‌مه‌ی بە وردی و تێروته‌سه‌لی بۆ باسکردووین، سه‌لماندنی ئه‌وه‌شی نه به گێڕانەوە گوماناویه‌كانه، نه به فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، نه به سه‌روسه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاته بێ سه‌روبنه‌كان، نه به كتێبی قه‌یس و له‌یلاو نه به كتێبی زهیری سالمی ئه‌بو له‌یلای موهه‌لهه‌ل و نه به كتێنی میشیل عه‌فله‌ق، به‌ڵكو به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره، به‌ڵكو بە وردی و تێروته‌سه‌لی چۆنیه‌تی پیلانی شه‌یتانه‌كانی بۆ باسكردووین تا به‌م پیلانەیان ڕێگا بگرن له به‌شه‌ر هه‌ر له دێر زه‌مانەوە به یه‌ک پیلانی یه‌كگرتوو، وه هیچ كه‌سێک پیلانه‌كه‌ی ئه‌وانی ئاشکرا نه‌كردووه‌و بۆ خه‌ڵكی باس نه‌كردووه ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، وه ئه‌م باسكردنه‌ی بە وردی و به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری خۆیه‌وه نه‌هێناوه به گومانێک کە هیچ سودێکی نیە لە بەرامبەر زانینی ڕاستی، به‌ڵكو له كتێبه‌كه‌ی اللە وە هێناویه‌تی و به وردی و تێروته‌سه‌لی به ئایەته مەحكەمە ڕوون و ئاشكراكان بۆ زانایان و نه‌زانانی ئوممه‌ت باسیكردووه، تا ناصر محمد یه‌مانیمان خسته نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه کە سێیه‌می نه‌بوو، جا یان ئه‌وه‌تا دەبێت به‌ڕاستی دابنێین به‌وه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، یان ده‌بێت كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌درۆ بزانین، جا چۆن پشت له كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره هەڵبکەین کە ناصر محمد یه‌مانی بۆ ڕێگای ڕاست پێی ڕێنماییمان ده‌كات، وه ئێمه‌ش بەرلەوەی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بنێرێت بە قورئان باوه‌ڕدار بووین، جا بۆ شوێنی ڕاستی نه‌كه‌وین؟! له كاتێكدا له‌دوای ڕاستی هیچیتر نیه جگه له گومڕایی نه‌بێت.. وه هه‌رگیزیش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه بوختانكارهكان به کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوەوە پشت له بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهان ناكه‌ین، بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی له بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بیرناکەنەوە واگومان ده‌به‌ن وێنه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ک وێنه‌ی مه‌هدیه بوختانكاره‌كانه، جا ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته داوی شه‌یتانه‌كان و بوون به نێچیریان، وه ئەوان به پیلانه‌كه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، جا پشتیان كرده بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، ئه‌مه‌ش چونکە به‌ر له‌وه‌ی گوێ له قسه‌كانی بگرن و بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه بڕیاری خۆیان له‌سه‌رد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بوون؛ له‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێن چاكترینی ده‌كه‌ون، جا ئەگه‌ر هاتوو ڕاست بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه ئه‌وا عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێت بێت اللە عه‌قڵ و مێشکی لێده‌سه‌نده‌وه، جا اللە عه‌قڵی لێنه‌سه‌ندووینه‌ته‌وه، به‌ڵكو بە عەقڵ بیرمان له بانگه‌وازه‌كه‌ی کردەوە، وە بەوپێیەی مه‌نتقه‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات بۆیە ئه‌و شێت نیه، به‌ڵكو به حه‌ق و ڕاست و دروستەوە قسه ده‌كات، وه بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان ڕێنمایی ده‌كات، جا سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی ئێمه‌ی له خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان گێڕاوە، لەوانەی له‌پێش وردبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه بڕیارنادەن، وه ناصر محمد یه‌مانی و مه‌هدیه بوختانکارهكان بە کەسایەتی مه‌هدی له‌سه‌رده‌می ئه‌و به دوو ده‌سته‌ی جیا ڕەچاودەکرێن، جا ئایا ئێمه چۆن له نێوانیان بڕیار بده‌ین تا بۆمان ده‌ركه‌وێت كامه‌یان له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیە بەر له‌وه‌ی گوێ له‌مه بگرین كه له‌لایانه؟ وه زۆرێک له‌وانه‌ی شوێن ناصر محمد یه‌مانی كه‌وتوون پێشتر له بانگه‌وازی ئه‌م كه‌سانه‌ی تر وردبوونەتەوە کە بانگەشەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون، جا لەپاش ئه‌وه سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئه‌وانمان كرد جا بینیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختانیان بە کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو کردووە اللە به ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕازیكارو ڕاشكاوی به به‌ڵگەو سه‌لمێندراو بۆ ئه‌وانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له ئه‌هلی زانست پشتگیری نەکردبوون، به‌ڵكو به گومانەوە لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن گومانیش ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی، جا له‌پاش ئه‌وه زانستی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانیمان خسته به‌راورده‌وه، جا تێیدا جیاوازی نێوانیانمان وه‌ک جیاوازی نێوان ڕۆشنایی و تاریكاییه‌كان به‌دی كرد، جا له‌پاش ئه‌وه بە دڵنیاییەوە بۆمان ڕوونبوویه‌وه ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیەو بانگەواز بۆ حه‌ق و ڕاستی دەکات و ڕێنمانی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست، هەرچەندە لەناو پشتیوانەکان کەسانێک هه‌بوون چه‌ندین ساڵ بوو به‌ڕاستدانانی ناصر محمد یه‌مانی دواخستبوو بەڵکو بانگه‌وازه‌كه‌ی له ئیمام مه‌هدیه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رێتی یان بۆ پەرستن و پەروەردگارێتی بگۆڕێت، بەڵام بینیان بانگه‌وازه‌كه‌ی جێگیره‌و له‌سه‌ر بنەمایەکی پته‌وو بنەمای ته‌قوای پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوەیە، جا چه‌نده خۆمان و هه‌موو موسڵمانانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی هیچ نه‌ڵێین لەسەر اللە لە كاتێکدا نازانین وه فه‌توای بۆ داین ئه‌م كاره له شه‌یتانه‌وه‌یه کاتێک قسه‌یه‌ک لەسەر اللە بکەین بێ ئەوەی بزانین، وه ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكرای پێداین كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾ } صدق الله العظيم [البقرة].
جا لەپاش ئه‌وه زانیمان ئه‌مه قه‌ده‌غەو حه‌رامكراوه بەوەی قسە بکەین لەسەر اللە له كاتێكدا نازانین، ئه‌مه‌شی بە به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوە پێداین، وه‌کو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأعراف].
جا لەپاش ئه‌وه زانیمان قسه‌كردن لەسەر اللە به گومانه‌وه كه هیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستیەوە نیە حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه كه یان ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه یان ئه‌گه‌ری هه‌ڵه، ئه‌مه‌ش له فه‌رمانی شه‌یتانه نه‌ک له فه‌رمانی اللە ی ڕەحمان، وه لەپاش ئه‌وە ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وه‌ی پێناساندین ئیجتیهاد چیه‌و وتی ئیجتیهاد ئه‌وه نیه قسه لەسەر اللە بكه‌ن بێ ئەوەی بزانن هەروه‌ک بوختانكارهكان ئه‌مه ده‌ڵێن؛ كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێكاتان ئه‌وا دوو پاداشتان بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هه‌ڵه‌شتان كرد لێی ئه‌وا یه‌ک پاداشتان بۆ هه‌یه!! به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌تان له‌لایه‌ن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوە بۆ هاتووه به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوه‌وه‌یه تا لەسەر اللە قسه بكه‌ن له‌كاتێكدا نازانن، جا واده‌زانن ئه‌مه‌یه ئیجتیهاد! جا لەپاش ئه‌وە ئیمامی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی ده‌رباره‌ی ئیجتیهاد فەتوای بۆ داین و وتی: ئیجتیهاد ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌یت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی تا ئه‌و كاته‌ی اللە به زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكرا کە ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه له خۆی نه‌گرێت بۆ لای ڕاستی هیدایه‌تت ده‌دات، به‌ڵكو ڕاست و دروست بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه به زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكرا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، جا له‌پاش ئه‌وە بانگەوازی خه‌ڵكی بكه‌یت له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه جا به حه‌ق گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وکەسەی دەمەقاڵێ و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ ده‌كات، جا به زانست و ده‌سه‌ڵاتی ئاشكرای لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ ببن، ئەگه‌ر وا نه‌بێت ئایا چۆن خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێدەھێنن به شتێک کە ئێوه خۆتان گومانتان لێی هه‌بێت و بە دڵنیاییەوە نه‌یزانن ئه‌مە حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه؟، وه هه‌ركه‌سێکیش بڵێت نازانم ئه‌وا فه‌توای داوه‌و اللە پاداشته‌كه‌ی وه‌ک پاداشتی زانایه‌كی موفتی به زانست و ڕێنمایی دەداتەوە، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پاراست و لە اللە ترسا وه قسه‌ی نه‌كرد لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانێت، وه به هه‌مان شێوه ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین ئه‌وانه‌ی لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن بەڵکو بە قسەی ئیجتیهاد کە ئه‌گه‌ری ڕاست و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وا باری تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شی کە گومڕایان كردوون به‌بێ زانست هه‌ڵده‌گرن، بە پشتڕاسترکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾ } صدق الله العظيم [النحل].
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زاناكه ده‌بێته هۆكاری گومڕابوونی ئوممه‌ته‌كان به ته‌واوی له‌وانه‌ی شوێنیان ده‌كه‌ون، هەرچەندە اللە فه‌رمانی به زانستخواز‌و داواكاری زانست كردووه كوێرانەو هه‌ڕه‌مه‌كی شوێنی زانایه‌كه نه‌كه‌وێت، به‌ڵكو اللە فه‌رمانی به داواكاری زانست و زانستخوازه‌كان كردووه له‌پێش شوێنکەوتنەکە عەقڵی خۆیان بەکاربهێنن به‌وه‌ی ئایا ئه‌م بانگه‌وازكاره له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای په‌روه‌ردگارەکەیەوە به حه‌ق قسه‌دەکات و ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست؟ بە پشتڕاستکردنەوەی فەرمانەکەی اللە بۆ داواکارانی زانست و زانستخوازەکان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾ } صدق الله العظيم [الإسرا‌ء].
وه پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە نه‌مان بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئایین قورس و توند بكات، به‌ڵكو وه‌ک ئه‌وه‌یە کە اللە فەرمانی كردووه، وه پێی ڕاگه‌یاندووین اللە ئاسانی بۆ ئیمه ده‌وێت و قورس و گرانكردنی ناوێت، به‌ڵام بینیمان ناصر محمد یه‌مانی له توندترینی ئه‌و کەسانەیە کە له ئاییندا هه‌رگیز شتێک ناڵێن لەسەر اللە لەکاتێکدا نه‌زانێت، جا ڕێگری لە زانایانی سه‌ر مینبهرهكان كردووه بە زانستی گوماناوی قسه بۆ ئوممه‌ت بكه‌ن، لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی، تا ئه‌وكاته‌ی وتاربێژه‌كه وتاره‌كه كۆتایی پێده‌هێنێت لەپاشان ده‌ڵێت: والله اعلم، جا ئەگه‌ر ڕاستم كردبێت ئه‌وا له لایەن خۆمه‌وه‌یه، جا ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت كه‌واته باری گوناھو تاوانی هه‌ڵه‌ی خۆت و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شی کە به زانسته‌كه‌ت گومڕات كردن هه‌ڵده‌گریت ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له ئایینەکەی اللە قسه ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا نازانیت بەوەی ئایا ئه‌م قسه‌یه حه‌ق و ڕاست و دروستە له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه ..
وه ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئایا به عه‌قڵ و مه‌نتق ڕه‌وایه لەلایەک ناصر محمد یه‌مانی ڕێگامان لێبگرێت له‌وه‌ی قسه بكه‌ین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین و گومانمان لێی هه‌یە پاشانیش له‌م ڕێگا لێگرتنه‌مان دژ‌و پێچه‌وانه‌ی ئێمه بكات، جا بڵێت له‌لایه‌ن اللە وە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه جا به نه‌زانیه‌وه لەسەر اللە بڵێت له ڕاستگۆیانەو ئیمام مه‌هدی حه‌قه لەلایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا ئایا چۆن ڕۆشنایی و تاریكاییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه؟!! له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی له نه‌زانان نیه تا به درۆ لەسەر اللە بڵێت: اللە به مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خەلیفەی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهان هەڵیبژاردووە له‌كاتێكدا خۆی ده‌زانێت پاداشتی ئه‌و کەسانە چیه کە لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن، جا ئایا چۆن پێچه‌وانه‌ی ئێمه ده‌كات له‌و شته‌ی خۆی ڕێگای لێگرتووین و درۆ‌و بوختان بكات به‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا ئایا ئه‌مه عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟!! وه لەڕاستیدا بۆشمان ڕوون بوویه‌وه اللە ده‌سه‌ڵاتی به زانست به‌سه‌ر سه‌رجه‌می زانایانی ئوممه‌تدا زیادکردووە، وه زانستیش نورو ڕۆشناییه، جا چۆن تاریكاییه‌كان و ڕۆشنایی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه؟! وه ئه‌گه‌ر زانا فیقهیه‌كه لە فەتواکان هه‌ڵه‌ی كرد ئه‌وا ده‌ره‌نجامی نه‌زانیه‌كه‌یه‌تی، وه ده‌ره‌نجامی به‌ڕاستدانانی ئه‌وه بۆ ئەو فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی به‌ڕاستی داناوه گوایه دەڵێن (نێردراوی اللە فه‌رموویه‌تی): بۆ هه‌موو موجته‌هیدێک به‌شێک لە پاداشت هه‌یه، جا ئەگه‌ر هاتوو پێكای ئه‌وا دوو پاداشتی بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد یەک پاداشتی بۆ هه‌یه، بۆیەش زانایانی ئوممه‌ت له فه‌تواكانیان وریا نین یان لەوەی له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كانیان وردببنه‌وه به‌وه‌ی ئایا عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات؟ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی متمانه‌کەیانه بە گێڕانەوەو فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ڵكانێكی جێگای متمانه بوونە، هه‌ر لهبهرئەوەش نایه‌ن ئه‌م فه‌رموودانه به كتێبه‌كه‌ی اللە نیشان بده‌ن تا ده‌ركه‌وێت ئایا ئه‌م فه‌رموودانه لە شتێکدا دژ‌و پێچه‌وانه‌یه‌تی؟! به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی زیره‌كه نه‌ک گه‌مژه جا چۆن ده‌كرێت بڵێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی دادوه‌ره له نێوان زانایانی ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن دەربارەی، وه فه‌توا بدات و ڕایبگه‌یه‌نێت هیچ زانایه‌ک نیه بێت لە قورئان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا هەر ئەو به حه‌ق بەسەریدا زاڵدەبێت، جا چۆن ئەوە ده‌كرێت ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی متمانه‌ی ته‌واوی تا سه‌ر ئێسقان بەو مامۆستایە نه‌بێت کە خۆی ناصر محمد یه‌مانی فێردەکات، له‌به‌ر ئه‌وه ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به متمانه‌وه به‌و په‌ڕی هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه بە ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان زاڵه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌ت له موسڵمانان و یه‌هودو نه‌صارا..
وه ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه جا ئایا ناصر محمد یه‌مانیمان بینیوه لە خۆبایی بێت" وه‌ک ئه‌و زۆرانبازه‌ی دێتە ناو حهلهبهوەو ماسولكه‌كانی ده‌رده‌خات واده‌زانێت كه‌سێكه نابه‌زێت بەڵام خێرا كه‌سێكی له‌و به‌هێزتر دێت زۆرانبازی له‌گه‌ڵ دەکات و شکستی پێدەهێنێت؟! جا دواتر ئەوە ڕوویده‌دا ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی لەخۆبایی بووایه‌و ده‌مانبینی ته‌نها زانایه‌كیش به‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانیدا زاڵ ده‌بوو له یه‌ک باس و بابەتدا یان له چه‌ندین باس و بابەت جا ده‌هات زانستێكی چاکتری له زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانی ده‌هێنا وه قسه‌یه‌كی ڕاسترو لێكدانه‌وه‌یەکی چاكتری دهكردو باشتریش ڕێنمایی ده‌كرد، وه ئه‌نجامه‌كه‌ش له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ڕوونبوویه‌وه به‌وه‌ی هه‌رجارێک زانایه‌ک ده‌هاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و لە بابەتێکدا ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به ده‌سه‌ڵاتی زانستی مەحكەمی قورئان بەسەریدا زاڵ دەبوو ئەوەش چاکترین و باشترین لێکدانەوەیە، وه بۆمان ڕوون بوویه‌وه اللە ڕوئیاكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی بەحەق به‌ڕاست گێڕاوه به‌وه‌ی هیچ كه‌سێک نابێت بە قورئانی گەورە گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات لەو کاتەدا هەر ناصر محمد یه‌مانی به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خودی قورئان به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت، وە بەوپێیەی اللە ڕوئیای به‌نده‌كه‌ی بە حەق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بەڕاست گێڕا بۆیە ئەمە بوو به به‌ڵگه‌یەک له‌دوای به‌ڕاست گه‌ڕانی له‌لایان په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع، وه بۆمان ڕوون بوویه‌وه ڕاستی كرد له‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فه‌توای بۆ داوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه، وه هیچ كه‌سێک نابێت له قورئان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات لەو کاتەدا هەر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بە حەق ده‌یبه‌زێنێت..
لێره‌دا قسه گریمانەییەکەی پشتیوانەکان كۆتایی پێهات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قسەیان لەگەڵ دەکەن و پێیان ده‌ڵێن چۆن بڕواتان كرد ئیمام مه‌هدی بریتیه له ناصر محمد یه‌مانی؟ جا ئه‌م به‌یانه له‌به‌ربگرنه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویستانی دڵم وه باسی بكه‌ن و بیده‌ن به‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی چۆن بڕواتان به ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كرد‌و به‌ڕاستتان دانا؟!
وه ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌خێرهاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیهانی ئازادی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی، به‌ڵام برای به‌ڕێزم ئایا لە منت ده‌وێت له سفره‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌ست پێبكه‌م! وه پێت بڵێم چۆنم زانی مه‌هدیم، وه كه‌ی و له چ كاتێكدا زانیم مه‌هدیم، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ت له‌بیركردووه پێش تۆ سه‌ده‌ها پرسیاركاری تر پێشتكه‌وتوون به‌م پرسیاركردنه، وە بەهەمان شێوە ڕێگری لە پشتیوانەکان دەکەیت وەڵامت بدەنەوە به وەڵامێک کە لە پێشتردا نوسراوە به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رقاڵمان بكه‌یت به وەڵامێکی تازه (بۆ هه‌مان پرسیار)! جا ئایا خۆت ڕاناسپێریت و ئه‌وه‌نده توانایه‌شت نیه وشه‌ی گهڕانهكهت بنوسیت و له به‌یانەکانی ناصر محمد یه‌مانی و وه‌ڵامه‌كانی وردبیتەوە؟ وه ببینیت چۆن به ده‌سه‌ڵاتی زانست له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا زاڵ بووه؟ وه هێشتا هه‌ر زاڵیشین به ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا چۆن ئه‌و كه‌سه ده‌به‌زێت کە مامۆستاکەی اللە یە؟! حاشا لله هه‌رگیز یه‌كێک نیه بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء].
هه‌رچی سه‌باره‌ت بەو کەسەیە کە بانگه‌شه ده‌كات ئیمام مه‌هدیه ئه‌وا ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز بزانە اللە ڕوئیای له خه‌وه‌كاندا نه‌كردووه به به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهانەوە، ئەگه‌ر وابووایه ئه‌وا شه‌یتانه‌كان ئایینی اللە یان به ته‌واوی ده‌گۆڕی، به‌ڵكو بزانه بۆ هه‌موو بانگه‌وازێک به‌ڵگه هه‌یه هەروەک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ } صدق الله العظيم.
جا بەوپێیەی ئێوه نه چاوه‌ڕوانی نێردراو نه چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكیش ده‌كه‌ن؛ به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پیاوێكن له چاكه‌كاران کە اللە بە قورئانی گەورە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر هه‌موو زانایانی ئوممه‌تدا زیاد ده‌كات جا به‌ڵگه ئاشكراکە تایبه‌ت له قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له ده‌ستكاری و شێواندنەوه ده‌بێت، بە پشتڕاسترکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ } صدق الله العظيم [الأنبياء:24].
جا له‌دوای ڕاستی چیتر هەیە جگه له گومڕایی نه‌بێت؟ وه بۆ ڕاستی نه‌بووه شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه بکەوێت کە جیاواز‌و ناكۆكن، به‌ڵكو حه‌ق بڕیاری دادوه‌رانەیەو خاوه‌ن قسه‌ی ڕاست و دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی منی ئیمام مه‌هدی به فەرموودەکەی اللە به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا دەھێنمه‌وە، جا ئایا قسه‌یه‌ک ھەیە لە فەرموودەکەی اللە ڕاستربێت و باشتر بۆ ڕێگای ڕاست و دروست ڕێنمایی بکات؟!! به‌ڵكو بە حوکمەکەی اللە له نێوان ئه‌وانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن له ئاییندا بڕیاردەدەم و له مەحكەمی قورئانەوە بۆیان ده‌ردەھێنم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } صدق الله العظيم [المائدة:50].
هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕۆژی سزاكه‌یه، ئایا نازانن بەرواری ڕۆژێكی مانگ سی ڕۆژ له بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر ده‌گرێته خۆی؟! وه به‌هه‌مان شێوه ڕۆژێكی اللە له حساب له مەحكەمی كتێب ده‌بینن بەرواری یه‌ک ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی اللە ٣٦٠٠٠٠ ڕۆژ ده‌گرێته خۆی له ڕۆژه‌كانی بەرواری به‌شه‌ر، جا ئه‌مه هیچ نیه جگه له ته‌نها یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت له بەرواری ڕۆژه‌كانی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾ } صدق الله العظيم [الحج].
تەنانەت ئەگه‌ر هاتوو اللە ڕۆژی ڕوودانی سزایه‌كه‌شم به گوێره‌ی بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر پێ بڵێت ئه‌وا نایبینم چاكه‌ی ئێوه‌ی تێدابێت ئەگه‌ر هاتوو وەکو خۆی به‌رواری ڕوودانەکەیتان پێ‌بڵێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ٩٩٩ له هه‌زاری موسڵمانان چاوه‌ڕوانی به‌ڕاستگه‌ڕانی ئه‌مه بۆ خەلیفەی په‌روه‌رگاره‌كایان و شوێنکەوتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی به‌روارە دیاریكراوهکە دێت تا سه‌یر بكه‌ن ئایا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ دێت؟ جا له‌پاش ئه‌وە ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده ئیمه باوه‌ڕمان ھێنا، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكن تێناگه‌ن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: { أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [يونس].
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵه‌كانیان هێشتا ئاماده نه‌بووه بۆ حه‌ق بینابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، به‌ڵكو دڵی زۆرێک له موسڵمانان وەک دڵی ئه‌و گه‌له وایە کە وتیان: { وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
جا ئایا ده‌بینن ئه‌وانه‌ی به‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه داوا له په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن اللە حیكمه‌ت و دانایی پێ دابن تا پێڕەوو به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌ن بە پێڕەوو به‌رنامه‌کەی خۆتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازەکەی ئیمام مه‌هدی حه‌قی لای پەروه‌ردگارەکەتان ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر‌تان وه‌ک باران به به‌ردی له ئاگر له دوكه‌ڵێكی ئاشكراوە (دخان م‌بین) به‌سه‌ردا داده‌بارێت؟ جا لەپاش ئەوە ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان لێ لابده ئێمە باوەڕمان ھێنا، جا ئایا ئه‌وه‌یه حیكمه‌ت و دانایی ڕاست له ڕوانگه‌ی ئێوه؟! به‌ڵكو وه‌رن تا حیكمه‌ت و دانایی حه‌ق و ڕاست و دروستەکەتان پێ بڵێم جا بڵێن:
[په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا لە دۆڕاوو زه‌ره‌رمه‌ندانین، په‌روه‌ردگارمان ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌و هیچ نازانین جگه له‌وه‌ی خۆت فێرت كردووین، به‌ڕاستی تۆ زۆر زانا‌و دانا‌و کاربەجێیت، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بوو؛ ئه‌و کەسەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی مژده‌ی هاتنی دابوو ئه‌وا بمانگێڕه بە یەکێک له پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان له سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له ده‌ركه‌وتن تا دۆزینه‌وه‌و پێزانینی ئه‌و نه‌بێت به حه‌سره‌تی په‌شیمانی بۆمان جا پەشیمانی بكێشین له‌دوای ده‌ركه‌وتنەکەی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهانداو ئه‌وه نه‌ڵێین: سوێند بە اللە، اللە به‌سه‌ریشیدا ئاگاداری كردین و دۆزیمانه‌وەو پێشمانزانی له سه‌رده‌می گفتوگۆکەی به‌ر له ده‌ركه‌وتن به‌ڵام له سوپاسگوزاران نه‌بووین، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی له ڕاستگۆیان بوو ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ منه‌تت كردووه به‌سه‌رماندا به‌وه‌ی ئیمام مه‌هدیت له ئوممه‌ته‌كه‌ی ئێمه ڕەوانەکردووە جا بمانگێڕه به‌وانه‌ی سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ن به ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەکەی خۆت ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وه لەوانەمان مەگێڕه کە پشت ده‌كه‌نه حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن تۆوه، ئه‌ی اللە تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش ڕاستە کە دەفەرمووی په‌روه‌ردگارەکەتان فه‌رموویه‌تی داوام لێبكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ئه‌ی اللە وه‌ڵامی دوعا‌و پاڕانەوەکەمان بده‌رەوە ئه‌وا بە ملكه‌چی و دڵسۆزی لەتۆ پاڕاینەوە تا دڵه‌كانمان به نورێک له‌لایه‌ن خۆته‌وه بینا بێت به حه‌ق و ڕاستی، جا بێگومان ئه‌وه‌ی اللە نوری پێ نه‌به‌خشێت هه‌رگیز نوری ده‌ست ناکه‌وێت].
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=115446