المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ هه‌میشه هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت



Admin
10-12-2017, 07:49 AM
ئیمام ناصر محمد يەمانی
23 - ذو لحجە - 1438 کۆچی
14 – 09 – 2017 زایینی
08:30 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.org/showthread.php?p=269599
___________________

لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، هه‌میشه هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ..

بەناوى ئەو نیعمەتەی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت کە بریتیە لە ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی ئەو ڕازی بوونەی ئێوە ڕقتان لێیەتی ئەی گەلی شەیتانە بەشەرەکان ئەی ئەوانەی ڕقتان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیە وە ڕقتان لەم حەقەیە کە اللە تێیدا دايبەزاندووە بەڵام ڕقتان لە حەقەو پێی سەغڵەتن و دەتانەوێت نوری اللە بۆ ھەموو جیھان بکوژێننەوە کە بریتیە لە قورئانی گەورە لەگەڵ ئەوەی بڕواشتان پێی ھەیە، خۆشتان لەسەر ئەوە شاهێدن..

ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، سوێند بێت تۆ ھۆکاری توڕەییەکەی اللە بوویت لەپێناو کتێبەکەی قورئانی گەورە بەھۆی بڕیارەکەت لەسەر دژایەتیکردنی كتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە دەتەوێت ئەم نورەی اللە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھانی دابەزاندووە بکوژێنیەوە ئەو قورئانە گەورەیەی نوری اللە یە بۆ ھەموو خەڵکی، تۆش شاهێدیت لەسەر ئەوە ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ لەبەرئەوەی تۆ لە گومڕایان نیت بەڵکو لەوانەی کە اللە خەشم و قینی خۆی لێگرتوون. وە مزگێنیش بە تۆو یاوەرەکانت هەرهەمووتان دەدەم بە سزایەکی گەورە وە ئومێدیشم لە اللە ئەوەیە لەسەرئەو یاوەرانەت لابدات کە لەبەر ترسی شەڕو خراپەکەی تڕامپ لەگەڵیدان؛ بەڵکو مزگێنی بە تۆو ئەو یاوەرانەت دەدەم کە ھاوشێوەی تۆن لە شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە، جا ئەی سەرکردەی ئەمریکی لە یەھودی ڕەسەن گوێبگرە لەو قسەیەی ئێستا دەیڵێم کە بە سوێند خواردن بەو اللە یە گەورەیەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە پەسەندکرابێت:

ئەوەی لە زریانەکانی دەریای ھەڵچوو تووشتان بووە لە توندی توڕەییەکەی اللە یە لەسەرتان و بەھۆی پشتھەڵکردنتانە لە بەڕاست دانانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە اللە توشی هیچ کام لە لە نیشانە یەک بەدوای یەکەکانی سزاتان ناکات مەگەر گەورەتر بێت لەوەی پێش خۆی لەسەر ئەوە ببن بە یەکێک لە شاهێدەکان تا فەرمانەکەی اللە دێت جا ملتان بۆ خەلیفەی اللە کەچ دەکات جا شاهێدی ئەوە دەدەن ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش نێردراوی اللە یە پاشان بۆ گوێڕایەڵیکردنی اللە و خەلیفەو بەندەکەی لە زەوی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ملکەچ دەبن وە تۆبەو گەڕانەوەکەتان ڕادەگەیەنن و داوای لێخۆشبوون لەو اللە یە دەکەن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە خۆ ئەگەر پشتان ھەڵکرد ئەوا مژدەتان پێدەدەم بە هەڵمەت و سزایەکی توندترو سەختری اللە لە کاتژمێر نۆی تەواوی یەکێک لە ڕۆژەکان بە شەو یان بە ڕۆژ جا ئەوەتان لێ دوور نیه‌و له‌وانەیە بەم نزیکانە پێش بێت، جا ڕاکەن بەرەو لای اللە، وه‌ تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی شەریک و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە مەڵێن اللە یەکێکە لە سێ پەرستراوەکان، کۆتایی بەوە بهێنن چاکترە بۆتان ئەی گەلی نەصاراکان؛ بەڵکو اللە پەرستراوێکی تاکە پاک و بێگەردی لەوەی دەیکەن بە شەریک و ھاوەڵی، وە ئێمەش هەر ئەو دەپەرستین و جیاوازیش ناکەین لە نێوان پێغەمبەرو نێردراوەکانی و تەسلیم و ملکەچین بۆی، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە، جا ئەگەر پشتان هەڵکرد ئەوا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
‏اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=269599