Admin
10-12-2017, 09:30 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
18 - 11 - 1435 کۆچی
13 - 09 - 2014 زایینی
03:29 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=158549
ـــــــــــــــــــ
گرنگ و بـــــــه‌پـــه‌له
وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ پرسیاركاران له‌سه‌ر ئایینی ڕه‌حمه‌تی اللە بۆ هه‌موو جیهان..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و هەموو باوەڕداران، لەدوای ئەمە..
ناكرێت و ڕه‌وانیه كه‌م و كورتی هه‌بێت له كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە فه‌توای داوه له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی به‌وه‌ی فه‌رمانی به نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه خه‌ڵكی به زۆر ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر باوەڕ هێنان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه گه‌یاندنه له‌سه‌ر اللە ش لێپرسینه‌وه. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل].
به‌ڵام اللە فه‌رمانی به نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان كردووه له‌دوای جێگیربوونیان خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م سنورانه‌ی اللە بن کە قه‌ده‌غه‌ی سته‌می مرۆڤ دەکات له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی له‌به‌رئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە به زۆره له‌سه‌ر موسڵمان و بێباوەڕ وه‌كو یه‌ک، به‌هه‌مان شێوه زه‌كاتیش فه‌رمانێكی بە زۆرە له‌سه‌ر موسڵمان و بێباوەڕ به یه‌كسانی وه‌كو یه‌ک، له‌كاتێكدا بۆ موسڵمان پێی ده‌وترێت زه‌كات و بۆ پێباوەڕیش پێی ده‌وترێت سەرانە (جزیه) وه هه‌موو ماڵه‌كه‌ش كۆده‌كرێته‌وه له به‌یتولمال جا بۆ بێباوەڕانیش هه‌مان ماف هه‌یه تێیدا وه‌ک چۆن بۆ موسڵمانه‌كه هه‌یه له پێداویستیه‌كان و پڕۆژه‌و به‌خشینه‌كان.
به‌هه‌رحاڵ، جا كاتێكیش اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی جێگیركرد له زه‌وی ئه‌وا ده‌بووایه ئه‌م فه‌رمانه بە زۆرە جێبه‌جێبكات و له‌سه‌ری بوو فه‌رمان بكات به چاكه‌و ڕێگریش بكات له خراپه، وه بانگی پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ئو گه‌له‌كه‌ی كرد بێن موسڵمان بن بۆ ئه‌وەی اللە دایبه‌زاندووه، جا لەپاش ئه‌مه سنوره‌كانی اللە ی بۆ ڕوون كردنه‌وه له‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه وه بانگیشی كردن بۆ باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان بۆ ئه‌وکەسەی بیه‌وێت ڕێگایه‌كی ڕاست بگرێت. وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كرد ناچاریان بكات به‌وه‌ی ده‌بێت باوەڕ بهێنن به‌ڵكو تەنها ناچاری كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بن كه بریتیه له ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌م سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه (ئه‌م سنورانه‌ی سته‌می مروڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه ده‌كات)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان له‌وانه بوو کە اللە جێگیری كردبوو له زه‌ویدا جا له‌سه‌ری پێویست بوو فه‌رمان به چاكه بكات و ڕێگریش له خراپه بكات تا ستەمی مروڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی هه‌ڵبگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
وه ئیسلامیش بریتیه له ته‌سلیم بوون جا ئەگه‌ر ته‌سلیم بوون بۆ اللە بێت به دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی یان ته‌سلیم بوون بۆ خەلیفەکەی بێت به جێبه‌جێكردنی سنوره بە زۆرەکانی اللە و پێدانی سەرانە. وه‌ک ئه‌عرابه‌كان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵكرد له بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ په‌رستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک وه به‌هه‌مان شێوه پێدانی سەرانەیان ڕه‌ت كرده‌وه به پێغه‌مبه‌ر وه ئەمەشیان ڕەت کردەوە ته‌سلیم بن بۆ ئه‌م سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه وه جه‌نگیان هه‌ڵبژارد له دژی موسڵمانان. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16)} صدق الله العظيم [الفتح].
ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به ڕاگه‌یاندنی جیهاد كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە له دوورگەی عه‌ره‌بی وه چه‌ند نێردراوێكیشی نارد بۆ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان. به هه‌ر حاڵ ئێستا مه‌به‌ستی اللە ی پایەبەرز چیه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ } ؟ جا ئایا ئه‌مه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوەڕ بھێنن؟ جا ده‌ڵێین به‌ڵكو تا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م سنورانه بن کە اللە دایبه‌زاندووه له مەحكمی كتێبه‌كه‌ی (ئه‌م سنورانه‌ی سته‌می مرۆڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه ده‌كات). اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:97].
له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوره‌كانی اللە هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری نیه بۆیان؛ به‌ڵكو اللە فه‌رزی كردووه ده‌بێت هه‌ر جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كارو تێکدەرەکانیان.
بۆیە ئیسلام دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو به‌ش ئه‌وانیش موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی وه موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌م سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه، به‌و مانایه‌ی ته‌سلیمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت به پێدانی سەرانەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته بزانیت ئه‌م ئیسلامه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان مه‌به‌ستی بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌مه نه‌بوو ناچاریان بكات له‌سه‌ر باوەڕهێنان؛ به‌ڵكو بانگی كردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه جا ته‌سلیمی خەلیفەی اللە سوله‌یمان بن دروودو سڵاوی لێبێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش فه‌رمووی: {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾} [النمل].
ئه‌مه‌ش تا ئاگاداری ئه‌م ئایینی دادپه‌روه‌ریه ڕه‌ببانیه بن جا له دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌مه ده‌بن هه‌ر كاتێک کە باوەڕ چووه ناو دڵه‌كانیانه‌وه ئه‌وا باوەڕ به په‌روه‌ردگاره‌كەیان دەھێنن به دڵسۆزی و به‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌تی دڵیانه‌وه نه‌ک به زۆر‌و ناچاركردن.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته ئه‌مەش بزانیت قورئان ئایه‌تی مەحكەم و پێکچوو -موته‌شابیهی- تێدایه وه مەحكەمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سه‌ر ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكان (آیات بینات) و ئایه‌ته ڕوونكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كان- (ایات مبینات للمتشابه)، جا به‌دوای ئایه‌ته پێکچووەکانی قورئان مه‌كه‌وه دواتر به‌هۆیه‌وه ڕێگای ڕاستتان لێبشێوێنن و گومڕاببن بە ده‌ره‌وه‌ی ئایه‌ته پێکچووە (موتهشابیههكه)، چونكه ئه‌وه‌ی لاری و لادان له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستی له‌دڵیدا هه‌یه ئه‌وا دێت یه‌كێک له ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كان- دەھێنێت جا به‌دوای ده‌كه‌وێت و ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت له كاتێكیشدا به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت ئه‌م ئایه‌ته دژ‌و پێچەوانەیە له ده‌ره‌وه‌یدا به هه‌موو ئایه‌ته مەحكمه ڕوون و ئاشكراكان جا پشت (له ئایه‌ته مەحكەمه ڕوون و ئاشكراكان ده‌كات کە هیچ پێویستیه‌كیان به لێكدانه‌وه نیه) وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رگوێیشی لێی نه‌بووه وه ده‌ست به ئایەتە پێکچووەکە ده‌گرێت کە هێشتا پێویستی به ته‌فسیرو به‌یان کردن هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕۆچون له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته پێکچووە -موته‌شابیهه‌كان- لێکدانەوەیەکی هه‌یه کە جگە لە دهرهوهیەتی بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ}.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕۆچوون له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە (الراسخون في العلم) دێن لێکدانەوەی ورد‌و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی بۆ ده‌كه‌ن له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌بێ هیچ كه‌م و كورتیه‌ک، جا هه‌ر ئه‌مه‌شه جیاوازی لە نێوان زانایانی موسڵمانان و ئیمام مه‌هدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دەستەیەک ده‌ست ده‌گرێت به كۆمه‌ڵه ئایه‌تێكی پێکچوو -موته‌شابیهـ- له كتێبدا وه دەستەکەی تر ده‌ست ده‌گرێت به ئایه‌ته مەحكەمه‌كان هه‌ر یه‌كێكیشتان دێن به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ دەهێننهوهو پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره ده‌كات، وه دەستەکەی تر دێت به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه کە نه‌فی ئه‌وه‌كه‌ی تر ده‌كات له قورئان جا پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره ده‌كات، جا نه ئه‌و قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات نه ئه‌ویش قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات! وه هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌ستی گرتووه به بەڵگەیەک له قورئان هه‌روه‌ک بڵێی بڕوایان به به‌شێكی كتێب ههیەو كوفریش به هه‌ندێكی تری ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه پرسیاركاری داعشی هاتووه بۆمان بەڵگەی به قسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان بۆ پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ئو گه‌له‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه کە ده‌فه‌رموێت {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾}.
جا واگومان ده‌بات مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ناچاری كردوون له‌سه‌ر باوەڕهێنان! ئایا نازانیت ناوی موسڵمان (مسلم) به موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ اللە و موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی کە اللە دایبه‌زاندووه ده‌وترێت؟ اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14)} صدق الله العظيم [الحجرات].
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی باوەڕ به كه‌س ناوترێت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن کە باوه‌ڕدارن به په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به ملكه‌چ بوونی خۆیان نه‌ک به زۆر، هه‌رچی ئیسلامه ئه‌وا به موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی و موسڵمانه ته‌سلیم بووه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌واش ده‌وترێت به قبوڵكردنی پێدانی جزیەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه. سنوره‌كانی اللە ش بریتین له‌م فه‌رمانانه‌ی کە جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می مرۆڤ له سەر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه بكات.
به نموونه وه‌ک سنوری سزای كوشتن له‌سه‌ر بكوژ به سته‌م، وه سنور‌و سزای دز له ماڵی برا مرۆڤەکەی، وه سنور‌و سزای ته‌حه‌دداكار له ئابڕووی برا مرۆڤەکەی جا جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر خراپه‌كارو تێکدەرو گه‌نده‌ڵكاران له زه‌وی تا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وانه بكه‌ن کە سته‌م له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، به‌ڕاستی اللە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی كردووه به پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی وه ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم منیان هه‌ڵنه‌بژاردووه بۆ ئه‌مه وه ئه‌مه‌شیان بۆ نیه؛ به‌ڵكو اللە خۆی پێشه‌واكانی كتێب هه‌ڵده‌بژێرێت جا ده‌سه‌ڵاتی زانستیان زیاد ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌ته‌كانیان جا ده‌یانكات به‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە (الراسخون في العلم)، جا باوەڕمان به ئایه‌ته پێکچووە -موته‌شابیهه‌كانیش- ههیەو باسیشیان ده‌كه‌ین به‌و په‌ڕی وردی و ته‌واوی، وه ده‌ست به ئایەتە مەحكمهكانیش ده‌گرین، هه‌رهه‌مووشیان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كەمانەوه‌یه، جا واناکەین باوەڕ به هه‌ندێكی بهێنین و كوفریش به هه‌ندێكی بكه‌ین. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:85].
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، ئایا بڕوات بەمە هه‌یه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل]؟
جا ئایا ئه‌م فه‌توایه لە اللە وە هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان ناگرێتەوە به‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان له‌سەرە به بانگه‌وازكردنیان بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و بێ شه‌ریک؟ وه ئایا نا‌بینیت اللە فه‌رمانی پێنه‌كردوون خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن و زۆریان لێبكه‌ن باوەڕ بھێنن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا ئه‌مه یاسا‌و ڕێسایەکی ڕه‌ببانیه کە جێبه‌جێی كردووه له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی لای په‌روه‌رگارەکەیانەوه‌و خه‌ڵكیان ناچارنه‌كردووه له‌سه‌ر باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
له‌به‌رئه‌وه‌ی باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان اللە له نێوان به‌نده‌كانیدا به هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دایناوه، جا بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه بێت لێپرسینه‌وه بكات له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌كی تر له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی بە اللە ی ڕەحمان له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌کەی تایبه‌ته بە اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک و به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری دەکات و دۆزەخیشی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بێباوەڕی ده‌كات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست بۆ لای په‌روه‌ردگار ھەڵبژاردەییه بۆیان له نێوان به‌نده‌كان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
وه هه‌روه‌ک وتمان باوەڕ به اللە ی ڕەحمان و بێباوەڕی بە اللە ی ڕەحمان اللە به هه‌ڵبژارده‌یی دایناوه جا به‌نده‌كان بۆیان نیه بڕۆن هه‌ندێكیان لێپرسینه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر بێباوەڕی و باوەڕداریەکەیان له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه تایبه‌ته بە اللە ی تاک و تەنهاو به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری ده‌كات و ئاگریش بۆ ئه‌وه‌ی بێباوەڕی ده‌كات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
جا ئایا ئه‌مه كێیه ئێوه‌ی سه‌رپشک كردووه تا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه‌ن له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان! به‌ڵگه‌تان بهێنن ئەگه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ئایا اللە له‌سه‌ر زمانی ذولقه‌رنه‌ین نافه‌رموێت؛ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا﴿٨٣﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف]"؟
جا لەپاش ئه‌مه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد به حه‌ق به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێین: جا ئایا ئه‌و فه‌رمووی ئه‌وه‌ی كوفر بكات ئه‌وا دواتر سزای ده‌ده‌ین یان فه‌رموویه‌تی: {أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا}؟
وه مه‌به‌سته‌كه‌ی سته‌مكاران و تێکدەرو خراپەکارانە بۆ خه‌ڵكی له زه‌وی کە بریتی بوون له خودی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له ده‌روازه‌كه‌ی باكور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته اللە ذولقه‌رنه‌ینی جێگیر كردبوو له زه‌وی جا بڕیاری گه‌شتێكی جیهادی جیهانی ڕاگه‌یاند تا فەرمان به چاكه بكات و ڕێگریش له خراپه بكات وه بانگی خه‌ڵكیش بكات بۆ باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان وه سته‌می به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌نده‌كان هه‌ڵبگرێت، وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كردبوو خه‌ڵكی ناچاربكات له‌سه‌ر باوەڕهێنان. وه ئایا ده‌زانیت له‌به‌رچی اللە فه‌رمانی به نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان؟ ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه اللە هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه باوەڕەکەیان لێ قبوڵ ده‌كات نه پەرستنەکەشیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌كاتێكدا به زۆر بیكه‌ن ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت قبوڵی ده‌كات کە به‌دڵسۆزی له قوڵایی دڵیان به‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌تی خۆیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و له‌ترسی په‌روه‌ردگاری پەرستراوی تاک و تەنها بیكه‌ن نه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم[التوبة:18].
جا ئایا ئه‌م دووڕوانه‌ت بینیوه کە باوەڕەکەیان دەردەکەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوه‌ریه‌كەیان ده‌شارنه‌وه تا بوون بە گێڕەرەوەی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر کە نوێژیشیان ده‌كرد به له‌شگرانی ته‌مبه‌ڵیه‌وه نه‌ک ته‌مبه‌ڵی ماندووبوون؛ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناچاربوون نوێژ بكه‌ن تا پیلانه‌كانیان ئاشکرا نه‌بێت (كه بریتی بوو له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی لە ڕێی فه‌رمووده‌كانه‌وه به هه‌ڵبه‌ستانی فه‌رمووده به ده‌می پێغه‌مبه‌رو ده‌ستكاری كردنی)، وه به‌هه‌مان شێوه له ماڵه‌كه‌شیان ده‌به‌خشی به پێغه‌مبه‌ر به‌ڵام به دڵگرانیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ شتێک ببه‌خشن بە اللە به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه ناچارن له‌سه‌ر به‌خشین تا پیلان و كاروباره‌كانیان لێ ئاشکرا نه‌بێت؟ جا ئایا ده‌بینیت اللە ئه‌مانه‌ی لێ قبوڵكردبن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له مەحکەمی كتێبدا ده‌بینن له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (53) وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (54)} صدق الله العظيم [التوبة].
له‌به‌رئه‌مه اللە فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان نه‌كردووه خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان تا بیپه‌رستن له‌كاتێكدا ڕقیشیان له‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە هه‌رگیز ئه‌م په‌رستشه‌یان لێ قبوڵ ناكات کاتێک به زۆر بیكه‌ن تا ئەوکاتەی به دڵسۆزی له ترسی په‌روه‌ردگاری پەرستراو نه‌بێت نه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
وه ئه‌ی گه‌لی دەستەی داعشی، وه ئه‌ی گه‌لی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌تان به‌ش به‌ش كردووه بۆ چه‌ندین ده‌ستەو حزبی جیاجیا، منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌میشه سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ک نه‌كه‌م لەسەر اللە ئەگه‌ر لێی دڵنیا نه‌بم ته‌نها حه‌ق نه‌بێت من ئه‌وه بانگی ئێوه‌و بانگی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م کە جیاواز‌و ناکۆک بوون له موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود بۆ حوكم كردن به كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره تا حوكم و دادوه‌ری بكه‌ین له نێوانتان له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن وه تا شان و شه‌و‌كه‌تتان یه‌ک بخه‌ین له دژی مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی، جا لە اللە بترسن به‌ڵكو ڕه‌حمتان پێبكات.
وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌رجه‌م زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود هه‌رهه‌موویان ناتوانن به ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی له قورئانی گه‌وره‌دا زاڵ بن هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێک ببن به به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، جا ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی؟ ئه‌مه له به‌رئه‌وه‌ی من ئاگادارم به ئایه‌ته مەحكەمەكانی قورئان وه ئاگادارم بە لێکدانەوەی ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كانی- قورئان جا ھەر كه‌سانێکتان بێن دەمەقاڵێم له‌گه‌ڵدا بكەن ئه‌وا هەر من ده‌تانبه‌زێنم به ده‌سه‌ڵاتی زانست جا من زامنی ئه‌م به‌ڵێنه‌م وه هه‌ر به‌م قورئانه‌ش هیدایه‌ت ده‌ده‌م بۆ ڕێگای ڕاست و دروست.
وه ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدیه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گه‌یشته كۆتایی ساڵی ده‌یه‌م و زانایانی موسڵمانانیش وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به كتێبەکەی اللە قورئانیان نه‌دایه‌وه ئه‌وانه‌ی بڕوایان پێی هه‌یه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن کە اللە ڕه‌حمی پێكردوون! جا بۆ كوێ ڕاده‌كه‌ن له ده‌ست سزای ڕۆژه سەختەکە کە له به‌رده‌رگای هاتنیه‌تی به هه‌ساره‌ی سزا؟ ئه‌وه‌ی ناوتان لێیناوه هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م نیبیرۆ، کە بریتیە له خودی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر کە اللە توشتان ده‌كات به ناردنی دوكه‌ڵێكی ئاشكرای یه‌كێک له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت (دخان) و دواتر سزایه‌كه‌ی هه‌رهه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، جا بۆ كوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک؟ وه هیچیش له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربھێنێت له مەحكەمی قورئان ئەگه‌ر ئێوه پێی باوه‌ڕدارن، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكار ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه.
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "له‌سه‌رخۆ ئه‌ی ناصر محمد، چۆن به‌خۆت ده‌ڵێیت ئیمام مه‌هدیم له كاتێكدا ئێمه بڕوامان وایه ناوی ئیمام مه‌هدی (محمد بن عبد الله) یه وه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی محمد نێردراوی اللە ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی لێبێت فه‌رموویه‌تی: [يواطئ اسمه اسمي]، ئا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه بڕوامان وایه ناوی ئیمام مه‌هدی وه‌كو ناوی پێغه‌مبه‌ره". جا له‌پاش ئه‌مه ئیمام مه‌هدی به‌ڵگه به‌سه‌ر ئه‌م پرسیاركارانه‌دا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئای لەسەرسامی له بەرامبەر زانایانی ئوممه‌ت له‌كاتێكدا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانن تواطؤ مه‌به‌ستی له تطابق نیه؛ به‌ڵكو مه‌به‌ست له تواطؤ ڕێككه‌وتن (توافق) ـه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌مه‌ش ده‌زانن ئینجا هه‌ر دێن و ناوی ئیمام مه‌هدی وەکو ناوی پێغه‌مبه‌ر لێدەکەن! جا له‌پاش ئه‌مه به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنینه‌وه به حه‌ق و ده‌ڵێم: به‌دڵنیاییه‌وه تواطؤ له زماندا مه‌به‌ستی پێی توافق ــه به‌و مانایه‌ی ناوی محمد دێت به ڕێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد)، وه اللە ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ناوی محمد له ناوه‌كه‌م له ناوی باوكمدا داناوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە ئیمام مه‌هدی نانێرێت به پێغه‌مبه‌رێتی؛ به‌ڵكو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌نێرێت به به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) به مانای به به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بانگتان ده‌كه‌م بۆ به‌دواكه‌وتنی پێڕەوو بەرنامەی پێغەمبەرێتی یه‌كه‌م كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی نه‌به‌وی حه‌ق جا ئه‌مانه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن اللە وەن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م فه‌رموودانه نه‌بن کە دژی ئایەتە مەحكەمەکانی قورئانن، جا بزانن ئه‌م فه‌رموودانه له‌لایه‌ن جگە لە اللە وەن واته له‌لای شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه‌ن. وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی گوایه له پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی کە ده‌ڵێت:
[أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله].
کۆتایی پێهات.
به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه نه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی ڕەحمانەوە له‌به‌رئه‌وه‌ی دژه به ئایەتی مەحكەمی قورئان وه له نێوانی ئه‌وو نێوان ئایەتی مەحكەمی قورئان دژایەتی و جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه، جا وه‌رن با ڕێسایەکە جێبه‌جێبكه‌ین له كتێبدا بۆ ئاشکراکردنی فه‌رمووده درۆینه‌كان به زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
جا له میانه‌ی ئه‌مه‌دا حوكمی حه‌قی اللە ی لێده‌رده‌هێنین به‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویش له‌لایه‌ن اللە وەن به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه کە نه پارێزراون له ده‌ستكاری و شێواندن وه‌كو قورئانی گه‌وره کە اللە پاراستوویه‌تی، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه به سەرچاوەو زاڵی كردووه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌وی، وه اللە ئاگاداری كردوون كه ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كتان بینی دژ‌و پێچەوانە بوو لەگەڵ ئایەتی مەحكەمی قورئانی گه‌وره ئه‌وا بزانن به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌لایه‌ن جگە لە اللە وەیە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یوتووه بێگومان دواتر له‌نێوانی ئه‌م فهرموودهیەو نێوان مەحكەمی قورئان جیاوازی و دژایەتیکی زۆر دەبینن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک. هه‌روه‌ک ئه‌م فه‌رمووده‌یه کە (متفق علیه) ــه له نێوان زانایانی موسڵمانان به بوختان و درۆ به ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه دروودو سڵاوی لێبێت کە هه‌رگیز ئه‌و شتی وای نه‌فه‌رمووه، جا ئایا ئه‌و چۆن ئه‌م فه‌رمانه دەهێنێت به زۆرلێكردنی خه‌ڵكی تا باوەڕ بهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌مه‌شە کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌مه‌ش كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم.
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌وه‌ش کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم.
جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه دژ‌و پێچەوانەیە له‌گه‌ڵ زۆرێكی ئایه‌ته مەحكەمه ڕوون و ئاشكرایەکان بۆ زانایانی ئوممه‌ت و موسڵمانان به گشتی جا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بینن متفق علیه ـیه له‌لایه‌ن زانایانی ئوممه‌ت به‌بێ جیاوازی! جا چۆن به‌م شێوه‌یه خۆیان و ئوممه‌ته‌كه‌یشیان گومڕاكردووه؟ جا سه‌یری ڕێککەوتنی گێڕەرەوەکان بكه‌ن له ڕوانگه‌ی ڕاستی و دروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه:
عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.
ئای بۆ ئه‌م دۆڕاویه ئای بۆ ئه‌م حه‌سره‌ته! چۆن به‌دوای فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون کە له‌لایه‌ن شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كانه‌وه‌یەو سه‌نه‌دیان كردوون به‌ناوی گێڕەرەوەیەک؟ له‌وه‌یه گێڕەرەوەکەش وایان نه‌وتبێت پاشان به‌وانتان داون. وه ئەگه‌ر هاتوو له‌وانیش بوون ئه‌وا به‌ڵكو ئه‌وان گومانێكیان لێی هه‌بوبێت به‌وه‌ی ئایا ده‌بێت له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌وه بێت وه دركیان به‌مه نه‌كردبێت ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه به حیكمه‌تێكی شه‌یتانی ئه‌مه‌ش تا خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نن له دژی ئیسلام و موسڵمانان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ده‌ڵێن: "ئەگه‌ر هاتوو بنبڕیان نه‌كه‌ین ئه‌وا دواتر ئه‌وان ناچارمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو ئایینه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه ناچارمان ده‌كه‌ن تا نوێژی ئه‌وان بكه‌ین وه ڕۆژووی ئه‌وان بگرین یان ئه‌وه‌تا خوێنمان ده‌ڕێژن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانماندا ده‌گرن و ته‌حه‌ددای ئافره‌ت و منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن". جا ئه‌مه بریتیه له حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ی شه‌یتان له هه‌ڵبه‌ستانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ نیه تەنھا ئەوە نەبێت تا بێباوه‌ڕه‌كان بكات به یه‌ک ده‌ست له‌سه‌ر جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان. وه گێڕەرەوەکەش له پیلانی ئه‌م فه‌رمووده شه‌یتانیه تێنه‌گه‌یشتووه.
به‌هه‌ر حاڵ، ئێمه تانە له هیچ یه‌كێک له گێڕەرەوەکان بۆ فه‌رمووده‌كان ناده‌ین: به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی ناصر محمد دێت وه‌ری ده‌گرێت جا به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ی نیشان ده‌دات پاشان ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی و هیچیش گوێم لێی نیه وه ئیمام مه‌هدیش هیچی بۆ نیه له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان جگه له یه‌ک مه‌رج نه‌بێت به ته‌نها ئه‌ویش قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن کە اللە دادوه‌ری بكات له نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربهێنێت له مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌دا جا ئەگه‌ر نه‌متوانی ئه‌مه بكه‌م له نێوانتان ئه‌وا ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) نیم جا ئه‌مه له نێوانی من و ئێوه‌دایه.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
تێبینی: بۆ سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە جیھان ئەوانەی هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی مەھدی بە شەوو ڕۆژو بێتاقەت و ماندوو نابن، لەسەرتانە ئەم بەیانە بگەیەنن بە ماڵپەڕو پێگەکانی بەشەر ھەرچەندی بتوانن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک لەبەر گرنگیە گەورەکەی.
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=158549