Admin
10-12-2017, 09:30 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
18 - 11 - 1435 کۆچی
13 - 09 - 2014 زایینی
03:29 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=158549
ـــــــــــــــــــ
گرنگ و بـــــــه‌پـــه‌له
وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ پرسیاركاران دەربارەی ئایینی اللە کە ڕه‌حمه‌تە بۆ هه‌موو خەڵکی جیهان..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و هەموو باوەڕداران، لەدوای ئەوە..
ناكرێت و نابێت کەم و كورتی له كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره هەبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی فه‌توای داوه به‌وه‌ی فه‌رمانی به نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه خه‌ڵكی به زۆر له‌سه‌ر باوەڕ هێنان ناچار بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه گه‌یاندنه له‌سه‌ر اللە ش لێپرسینه‌وه. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل].
به‌ڵام اللە فه‌رمانی به نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان كردووه له‌دوای جێگیربوونیان خه‌ڵكی بە زۆر ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌و سنورانه‌ی اللە بن کە قه‌ده‌غه‌ی سته‌می مرۆڤ دەکات له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی له‌به‌رئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە له‌سه‌ر موسڵمان و بێباوەڕ وه‌كو یه‌ک به زۆره، به‌هه‌مان شێوه زه‌كاتیش له‌سه‌ر موسڵمان و بێباوەڕ وه‌كو یه‌ک بەزۆرو ناچارییە، تەنها بۆ موسڵمان پێی ده‌وترێت زه‌كات و بۆ پێباوەڕیش پێی ده‌وترێت سەرانە (جزیه)، وه هه‌موو ماڵه‌كه‌ش له به‌یتولمال کۆدەکرێتەوە جا بۆ بێباوەڕانیش تێیدا هەروەک موسڵمانان هه‌مان ماف له پێداویستی و پڕۆژه‌و به‌خشینه‌كان هەیە.
به‌هه‌رحاڵ، كاتێكیش اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی له زه‌وی جێگیر کرد ئه‌وا ده‌بووایه ئه‌م فه‌رمانه بە زۆرە جێبه‌جێبكات و له‌سه‌ری بوو فه‌رمان به چاكه بکات و ڕێگریش له خراپه بکات، وه بانگی پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ئو گه‌له‌كه‌ی كرد بێن موسڵمان بن بۆ ئه‌وەی اللە دایبه‌زاندووه، جا لەپاش ئه‌وه سنوره‌كانی اللە ی له‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و بانگەوازیشی كردن بۆ باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان بۆ ئه‌وکەسەی خۆی بیه‌وێت ڕێگایه‌كی ڕاست بگرێت. وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كرد بە زۆر ناچاریان بكات به‌وه‌ی ده‌بێت باوەڕ بهێنن به‌ڵكو تەنها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بن بە زۆر ناچاری کردن كه بریتیه له ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه (واتە ئه‌و سنورانه‌ی سته‌می مروڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه ده‌كات)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان لەوکاتەدا له‌وکەسانه بوو کە اللە له زه‌وی جێگیری كردبوو بۆیە له‌سه‌ری پێویست بوو فه‌رمان به چاكه بكات و ڕێگریش له خراپه بكات تا ستەمی مروڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی هه‌ڵبگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
وه ئیسلامیش بریتیه له خۆبەدەستەوە دان (تەسلیم بوون) جا ئەگه‌ر ته‌سلیم بوون بۆ اللە بێت به دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی یان ته‌سلیم بوون بۆ خەلیفەکەی بێت به جێبه‌جێكردنی سنوره بە زۆرەکانی اللە و پێدانی سەرانە. هەروه‌ک ئه‌عرابه‌كان ئه‌وانه‌ی پشتیان له بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ په‌رستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک هەڵکرد، به‌هه‌مان شێوه پێدانی سەرانەیان به پێغه‌مبه‌ر ڕەت کردەوە، وه ئەوەشیان ڕەت کردەوە ته‌سلیم بن بۆ ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه، وه جه‌نگیان له دژی موسڵمانان هەڵبژارد. بۆیەش اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16)} صدق الله العظيم [الفتح].
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا له دوورگەی عه‌ره‌بی پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به ڕاگه‌یاندنی جیهاد كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە وه چه‌ند نێردراوێكیشی نارد بۆ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان. بەهه‌ر حاڵ ئێستا مه‌به‌ستی اللە ی پایەبەرز چیه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ } ؟ جا ئایا مه‌به‌ستی له‌وه‌یه بەزۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوەڕ بھێنن ناچاریان بکات؟ جا ده‌ڵێین به‌ڵكو تا بەزۆر ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م سنورانه بن کە اللە له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی دایبه‌زاندووه (واتە ئه‌و سنورانه‌ی سته‌می مرۆڤ له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه ده‌كات). اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:97].
له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوره‌كانی اللە هیچ بژارده‌یه‌كیان تێدا نیە؛ به‌ڵكو اللە فه‌رزی كردووه بەوەی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و خراپه‌كارو تێکدەرەکانیان جێبه‌جێ بكرێن.
بۆیە پێویستە بزانن ئیسلام دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو به‌ش ئه‌وانیش موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی وه موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه، به‌و مانایه‌ی ته‌سلیمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت به پێدانی سەرانەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته بزانیت ئه‌و ئیسلامه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان مه‌به‌ستی بوو ئەوە نه‌بوو بەزۆر له‌سه‌ر باوەڕهێنان ناچاریان بکات؛ به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه بانگی کردن جا ته‌سلیمی خەلیفەی اللە سوله‌یمان بن درودو سڵاوی لێبێت، بۆیەش فه‌رمووی: {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾} [النمل].
ئه‌مه‌ش بۆئەوەی ئاگاداری ئه‌م ئایینی دادپه‌روه‌ریه ڕه‌ببانیه بن جا له دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه ده‌بن هه‌ر كاتێک کە باوەڕ هاتە ناو دڵه‌كانیانه‌وه ئه‌وا بە دڵسۆزی و به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌تی دڵیانه‌وه باوەڕ به په‌روه‌ردگاره‌كەیان دەھێنن نه‌ک به زۆر‌و ناچاركردن.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته ئه‌وەش بزانیت کە قورئان ئایه‌تی مەحكەم و پێکچوو -موته‌شابیهی- تێدایه وه مەحكەمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سه‌ر ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكان (آیات بینات) و ئایه‌ته ڕوونكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كان- (ایات مبینات للمتشابه)، جا شوێن ئایه‌ته پێکچووەکانی قورئان مه‌كه‌وه دواتر بە ڕواڵەت و دەرەوەی ئایه‌ته پێکچووە (موتهشابیههكه) ڕێگای ڕاستتان لێبشێوێت و گومڕا ببن، چونكه ئه‌وه‌ی لاری و لادان له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستی له‌دڵیدا هه‌یه دێت یه‌كێک له ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كان- دەھێنێت جا شوێنی ده‌كه‌وێت و ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت له كاتێكدا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت ئه‌م ئایه‌ته لە دەرەوەو ڕواڵەتیدا دژ‌و پێچەوانەیە لەگەڵ هه‌موو ئایه‌ته مەحكمه ڕوون و ئاشكراكان جا پشت (له ئایه‌ته مەحكەمه ڕوون و ئاشكراكان ده‌كات کە هیچ پێویستیه‌كیان به لێكدانه‌وه نیه) وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رگوێیشی لێیان نه‌بوبێت و ده‌ست به ئایەتە پێکچووەکە ده‌گرێت کە هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا ڕۆچون پێویستی به ته‌فسیرو به‌یان کردن هه‌یه. بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].
وه بەوپێیەی ئایه‌تی پێکچوو -موته‌شابیهـ - لێکدانەوەیەکی تری جگە لە مانای ڕواڵەتی هه‌یه بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ}.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا ڕۆچون (الراسخون في العلم) بەبێ هیچ دژایەتی و کەمو کورتیەک دێن لێکدانەوەی ورد‌و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره بۆ دەکەن، جا ئەوەیە جیاوازی نێوان زانایانی موسڵمانان و ئیمام مه‌هدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دەستەیەک ده‌ست به چەند ئایه‌تێکی کتێبەکەی اللە وە دەگرێت کە پێکچوو -موته‌شابیهـ- ن و و ئەوانی تریش ده‌ست به ئایه‌ته مەحكەمه‌كانەوە دەگرن هه‌ر یه‌كێكیشتان دێت به‌ڵگه‌یه‌كی لێ وەردەگرێت و هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره‌ی پێده‌كات، ئەویتریش دێت به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه کە ئه‌وی تر له قورئان ڕەت دەکاتەوە جا هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره‌ی پێده‌كات، جا نه ئه‌و قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات نه ئه‌ویش قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات! هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌ستی به بەڵگەیەک له قورئانەوە گرتووە هه‌روه‌ک بڵێی بڕوایان به به‌شێكی كتێب ههیەو كوفریش به هه‌ندێكی ده‌كه‌ن.
بۆ نمونه پرسیاركاری داعشی هاتووه بۆمان بەڵگەی به قسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان بۆ پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ئو گه‌له‌كه‌ی هێناوەتەوە کاتێک ده‌فه‌رموێت: {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾}.
جا واگومان ده‌بات مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بەزۆر له‌سه‌ر باوەڕهێنان ناچاری کردوون! ئایا نازانیت ناوی موسڵمان (مسلم) به موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ اللە و بێباوەڕی ته‌سلیم بووش بۆ ئه‌و سنورانه‌ی کە اللە دایبه‌زاندووه ده‌وترێت؟ اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14)} صدق الله العظيم [الحجرات].
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی باوەڕ به كه‌س ناوترێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی به ملكه‌چ بوونی خۆیان باوه‌ڕدارن به په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان نه‌ک به زۆر، هه‌رچی ئیسلامه ئه‌وا به موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی و موسڵمانه ته‌سلیم بووه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌واش ده‌وترێت به قبوڵكردنی پێدانی جزیەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی اللە دایبه‌زاندووه. سنوره‌كانی اللە ش چەند یاسایەکن بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می مرۆڤ له سەر برا مرۆڤەکەی قه‌ده‌غه بكات جێبەجێ دەکرێن.
به نموونه وه‌ک سنوری سزای كوشتن له‌سه‌ر بكوژ به سته‌م، وه سنور‌و سزای دز له ماڵی برا مرۆڤەکەی، وه سنور‌و سزای ته‌حه‌دداكار له ئابڕووی برا مرۆڤەکەی جا جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر خراپه‌كارو تێکدەرو گه‌نده‌ڵكاران له زه‌وی تا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وانه بكه‌ن کە سته‌م له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، لەڕاستیدا اللە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی كردووه به پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی وه ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم منیان بۆ ئەوە هه‌ڵنه‌بژاردووه، وه ئەو مافەشیان نیه؛ به‌ڵكو اللە خۆی پێشه‌واكانی كتێب هه‌ڵده‌بژێرێت جا ده‌سه‌ڵاتی زانستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌ته‌كانیان زیاد دەکات، جا ده‌یانكات به‌وکەسانەی له زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە ڕۆدەچن (الراسخون في العلم)، جا باوەڕمان به ئایه‌ته پێکچووە -موته‌شابیهه‌كانیش- ههیەو به‌وپه‌ڕی وردی و ته‌واویش باسیان دەکەین، وه ده‌ست به ئایەتە مەحكمه‌كانیشەوە ده‌گرین، هه‌رهه‌مووشیان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كەمانەوه‌یه، جا واناکەین باوەڕ به هه‌ندێكی بهێنین و كوفریش به هه‌ندێكی بكه‌ین. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:85].
وه ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، ئایا بڕوات بەوە هه‌یه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل]؟
جا ئایا ئه‌م فه‌توایەی لای اللە هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان ناگرێتەوە به‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان له‌سەرە به بانگه‌وازكردنیان بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک و هاوتا؟ وه ئایا نا‌بینیت اللە فه‌رمانی پێنه‌كردوون خه‌ڵكی بەزۆر لەسەر باوەڕھێنان ناچار بکەن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا ئه‌مه یاسا‌و ڕێسایەکی ڕه‌ببانیه کە هه‌موو نێردراوانی لای په‌روه‌رگارەکەیان جێبەجێیان کردووەو خه‌ڵكیان بە زۆر له‌سه‌ر باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان ناچارنەکردووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە باوەڕهێنانی بە اللە ی ڕەحمانی لە نێوان بەندەکاندا کردووە بە هه‌ڵبژارده‌یی، جا بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌كی تر له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی بە اللە ی ڕەحمان بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌کەی تایبه‌ته بە اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک و هاوتاو به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وکه‌سەی سوپاسگوزار دەبێت و دۆزەخیشی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بێباوەڕ دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆ لای په‌روه‌ردگار لەنێو بەندەکاندا ھەڵبژاردەییه. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
وه هه‌روه‌ک وتمان اللە باوەڕهێنانی به اللە ی ڕەحمان و بێباوەڕبوون بە اللە ی ڕەحمانی به هه‌ڵبژارده‌یی داناوە، جا به‌نده‌كان بۆیان نیه له‌سه‌ر بێباوەڕی و باوەڕداریەکەیان هه‌ندێكیان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان بکەن، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه تایبه‌ته بە اللە ی تاک و تەنهاو به‌هه‌شتی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار دەبێت و ئاگریش بۆ ئه‌وه‌ی بێباوەڕ دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
جا ئه‌وه كێیه ئێوه‌ی سه‌رپشک كردووه تا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان بكه‌ن! به‌ڵگه‌تان بهێنن ئەگه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ئایا اللە له‌سه‌ر زمانی ذولقه‌رنه‌ین نافه‌رموێت؛ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا﴿٨٣﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف]"؟
لەپاش ئه‌وه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد به حه‌ق به‌ڵگه دەهێنێتەوەو ده‌ڵێین: ئایا ئه‌و فه‌رمووی ئه‌وه‌ی كوفر بكات دواتر سزای ده‌ده‌ین یان فه‌رموویه‌تی: {أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا}؟
جا مه‌به‌سته‌كه‌ی خەڵکی ستهمكارو تێکدەرو خراپەکارە له زه‌وی کە بریتی بوون له خودی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له ده‌روازه‌كه‌ی باكور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته اللە ذولقه‌رنه‌ینی له زه‌ویدا جێگیر کردبوو جا بڕیاری گه‌شتێكی جیهادی جیهانی ڕاگه‌یاند تا فەرمان به چاكه بكات و ڕێگریش له خراپه بكات وه بانگەوازی خه‌ڵكیش بۆ باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان بکات، وه سته‌می به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌نده‌كانیش هه‌ڵبگرێت، وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كردبوو بەزۆر خه‌ڵكی له‌سه‌ر باوەڕهێنان ناچاربکات.
وه ئایا ده‌زانیت له‌به‌رچی اللە فه‌رمانی به نێردراوەکان نه‌كردووه خه‌ڵكی بە زۆر له‌سه‌ر باوەڕ هێنان بە اللە ی ڕەحمان ناچار بکەن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە هه‌رگیزاو هه‌رگیز بەم شێوەیە نه باوەڕەکەیان لێ قبوڵ ده‌كات نه پەرستنەکەشیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌كاتێكدا به زۆر ناچارکرابن بەڵکو ته‌نها ئه‌وكاته قبوڵی ده‌كات کە به دڵسۆزی له قوڵایی دڵیانەوە به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌تی خۆیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و تەنها له ترسی په‌روه‌ردگاری پەرستراوی تاک و تەنها بیكه‌ن نه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم[التوبة:18].
جا ئایا ئه‌م دووڕوانه‌ت بینیوه کە لە ڕواڵەتدا باوەڕەکەیان دەردەخەن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوه‌ریه‌كەیان ده‌شارنه‌وه تا ببن بە گێڕەرەوەی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر؛ کە به له‌شگرانی ته‌مبه‌ڵیه‌وه (نه‌ک ته‌مبه‌ڵی ماندووبوون) نوێژیان دەکرد؛ به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچاربوون نوێژ بكه‌ن تا پیلانه‌كەیان ئاشکرا نه‌بێت (كه بریتی بوو له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی لە ڕێی فه‌رمووده‌كانه‌وه به هه‌ڵبه‌ستانی فه‌رمووده به ده‌می پێغه‌مبه‌رو ده‌ستكاری كردن و شێواندنی فەرموودەکانی، چونکە لە دەستکاری کردن و شێواندنی قورئان بێ‌ئومێد بوو بوون)، وه به‌هه‌مان شێوه له ماڵه‌كه‌شیان به پێغه‌مبه‌ر دەبەخشی به‌ڵام به دڵگرانیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نەیاندەویست هیچ شتێک بە اللە ببەخشن به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچارن بوون له‌سه‌ر به‌خشین تا پیلان و كاروباره‌كانیان ئاشکرا نه‌بێت؟ جا ئایا ده‌بینیت اللە ئه‌مانه‌ی لێ قبوڵكردبن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له مەحکەمی كتێبدا ده‌بینن له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (53) وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (54)} صدق الله العظيم [التوبة].
بۆیە اللە فه‌رمانی به نێردراوه‌كان نه‌كردووه خه‌ڵكی بەزۆر له‌سه‌ر باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان ناچاربکەن تا بەم شێوەیە بیپه‌رستن له‌كاتێكدا بەزۆر ناچارکرابن له‌به‌رئه‌وه‌ی هەرگیز اللە ئەم په‌رستشه‌یان لێ قبوڵ ناكات کاتێک به زۆر ناچارکراون تا ئەوکاتەی به دڵسۆزی له ترسی په‌روه‌ردگاری پەرستراو نه‌بێت نه‌ک له ترسی به‌نده‌كان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
وه ئه‌ی گەلی دەستەی داعشی، وه ئه‌ی گه‌لی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌تان بۆ چه‌ندین ده‌ستەو حزبی جیاجیا به‌ش به‌ش كردووه، منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌میشه سورم له‌سه‌رئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ک لەسەر اللە نەکەم ئەگه‌ر لێی دڵنیا نه‌بم ته‌نها حه‌ق نه‌بێت من بۆ لای حوكم كردن به كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره بانگەوازی ئێوه‌و سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م کە جیاواز‌و ناکۆک بوون له موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود تا دەربارەی ئەو شتانه‌ی لەسەری جیاواز‌و ناكۆكن حوكم و دادوه‌ری له نێوانتاندا بکەین وه تا له دژی مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی شان و شه‌و‌كه‌تتان یه‌ک بخه‌ین، جا لە اللە بترسن به‌ڵكو ڕه‌حمتان پێبكات.
وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌رجه‌م زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود بەهەر هەموویانەوە ناتوانن به ده‌سه‌ڵاتی زانستی قورئانی گه‌وره به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیدا زاڵ بن هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێک ببن به به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی من ئاگادارم به ئایه‌ته مەحكەمەكانی قورئان وه ئاگادارم بە لێکدانەوەی ئایه‌ته پێکچوو -موته‌شابیهه‌كانی- قورئان جا ھەر كه‌سانێکتان بێن دەمەقاڵێم له‌گه‌ڵدا بكەن ئه‌وا هەر من به ده‌سه‌ڵاتی زانست دەتانبەزێنم جا من گرەنتی ئه‌م به‌ڵێنه‌م دەکەم وه هه‌ر به‌م قورئانه‌ش بۆ ڕێگای ڕاست و دروست ڕێنمایی دەکەم.
وه ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدیه‌تیش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گه‌یشته كۆتایی ساڵی ده‌یه‌م و ئەو زانایانەی موسڵمانانیش کە بڕوایان قورئان هەیە وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به كتێبەکەی اللە قورئانیان نه‌دایه‌وه؛ تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت! جا له‌بەرامبەر سزای ڕۆژه سەخت و دژوارەکە (يومٍ عقيمٍ) بە هەسارەی سزا کە له به‌رده‌رگای هاتنیه‌تی بۆ کوێ دەڕۆن و ڕادەکەن؟ ئه‌وه‌ی پێی دەڵێن هه‌ساره‌ی ده‌یه‌می نیبیرۆ، کە بریتیە له خودی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر کە اللە به ناردنی دوكه‌ڵێكی ئاشكرای یه‌كێک له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت (دخان) توشتان دەکات و دواتر سزایه‌كه‌ی هه‌رهه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، جا بۆ كوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک و هاوتا؟ وه هیچیش له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حوكمی اللە تان له مەحكەمی قورئان بۆ دەربهێنێت ئەگه‌ر ئێوه باوەڕتان پێی هەبێت، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكار ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه.
له‌وه‌یه داعشی بیه‌وێت بڵێت: "له‌سه‌رخۆ ئه‌ی ناصر محمد، چۆن به‌خۆت ده‌ڵێیت ئیمام مه‌هدیم له كاتێكدا ئێمه بڕوامان وایه ناوی ئیمام مه‌هدی (محمد بن عبد الله) یه هەروەک فه‌رمووده‌كه‌ی محمد نێردراوی اللە ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، کە پێغه‌مبه‌ری اللە درودو سڵاوی لێبێت فه‌رموویه‌تی: [يواطئ اسمه اسمي]، له‌به‌ر ئه‌وه بڕوامان وایه ناوی ئیمام مه‌هدی وەک ناوی پێغه‌مبه‌ره". له‌پاش ئه‌وه ئیمام مه‌هدی به‌ڵگه به‌سه‌ر ئه‌م پرسیاركارانه‌دا جێبەجێ دەکات و ده‌ڵێم: ئای لە سەرسامی سەبارەت بە زانایانی ئوممه‌ت له‌كاتێكدا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌زانن تواطؤ مه‌به‌ستی تطابق نیه؛ به‌ڵكو مه‌به‌ست له تواطؤ ڕێككه‌وتن (توافق) ـه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌مه‌ش ده‌زانن ئەوا هه‌ر دێن ناوی ئیمام مه‌هدی وەکو ناوی پێغه‌مبه‌ر لێدەکەن! جا له‌پاش ئه‌وه بە حەق به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێبەجێ دەکەین و ده‌ڵێم: تواطؤ له زماندا مه‌به‌ست پێی توافق ــه به‌و مانایه‌ی ناوی محمد به ڕێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد) دێت، وه اللە لە ناوەکەمدا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی لەگەڵ ناوی محمد له ناوی باوكم داناوه ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە ئیمام مه‌هدی نە پێغه‌مبه‌رێتی و نە بە نێردراوێک ڕەوانە دەکات؛ به‌ڵكو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) ڕەوانە دەکات، به مانای به به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بۆیەش بۆ شوێنکەوتنی پێڕەوو بەرنامەی پێغەمبەرێتی یه‌كه‌م كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی ڕاست و دروستی نه‌به‌وی بانگەوازتان دەکەم جا ئه‌مانه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن اللە وەن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م فه‌رموودانه نه‌بن کە دژ‌و پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتە مەحكەمەکانی قورئان، جا بزانن ئه‌م فه‌رموودانه له‌لایه‌ن جگە لە اللە وەن واته له‌لایەن شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه‌ن. وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی گوایه له‌لایەن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی کە ده‌ڵێت:
[أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله].
کۆتایی پێهات.
به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه نه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی ڕەحمان له‌به‌رئه‌وه‌ی دژ‌و پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتی مەحكەمی قورئان وه له نێوانی ئه‌وو نێوان ئایەتی مەحكەمی قورئان دژایەتی و جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه، جا وه‌رن با ڕێسای کتێبەکەی اللە بۆ ئاشکراکردنی فه‌رمووده درۆینه‌كان به زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه جێبەجێ بکەین، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
جا له میانه‌یدا حوكمی حه‌قی اللە ی لێده‌رده‌هێنین به‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغەمبەریش له‌لایه‌ن اللە وەن به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه له ده‌ستكاری و شێواندن وه‌كو قورئانی گه‌وره کە اللە پاراستوویه‌تی نەپارێزراون، بۆیەش اللە مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه به سەرچاوەو به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی پێغەمبەردا زاڵ کردووە، وه اللە ئەوەی پێڕاگەیاندوون ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كتان بینی لەگەڵ ئایەتی مەحكەمی قورئانی گه‌وره دژ‌و پێچەوانە بوو ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بزانن ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌لایه‌ن جگە لە اللە وەیە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگومان دواتر له‌نێوانی ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوەی کە به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه وتراوەو لەکاتێکیشدا ئه‌و نه‌یوتووه‌و لە نێوان مەحكەمی قورئان جیاوازی و دژایەتیکی زۆر بەهەموو شێوەیەک دەبینن. هه‌روه‌ک ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی کە له نێوان زانایانی موسڵمانان (متفق علیه) ــه به بوختان و درۆ به ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه درودو سڵاوی لێبێت لەکاتێکدا هه‌رگیز ئه‌و شتی وای نه‌فه‌رمووه، جا ئایا چۆن ئەو ئه‌م فه‌رمانه دەهێنێت به زۆرلێكردنی خه‌ڵكی تا باوەڕ بهێنن لەکاتێکدا اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم؟
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌مه‌ش كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم.
وه دژ‌و پێچەوانەی ئه‌مه‌ش کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم.
جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌گه‌ڵ زۆرێكی ئایه‌ته مەحكەمه ڕوون و ئاشكرایەکان بۆ زانایانی ئوممه‌ت و موسڵمانان به گشتی دژ‌و پێچەوانەیە جا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بینن بەبێ جیاوازی له‌لایه‌ن زانایانی ئوممه‌ت متفق علیه ـیه! جا چۆن به‌م شێوه‌یه خۆیان و ئوممه‌ته‌كه‌یشیان گومڕاكردووه؟ جا سه‌یری ڕێککەوتنی گێڕەرەوەکان بكه‌ن له ڕوانگه‌ی ڕاستی و دروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه:
عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.
ئای چەندە نائومێدکەرە چەندە مایەی حه‌سره‌تە! چۆن شوێن فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی اللە و نێردراوەکەی ده‌كه‌ون کە له‌لایه‌ن شه‌یتانه به‌شه‌ره‌كانه‌وه‌یەو به‌ناوی گێڕەرەوەیەک سه‌نه‌دیان كردوون و دەیگوازنەوە؟ له‌وه‌یه گێڕەرەوەکانیش نەیانوتبێت بەڵام خستوونەتە پاڵ ئەوانەوە. وه ئەگه‌ر تەنانەت له‌وانیش بوون ئه‌وا به‌ڵكو گومانێكیان لێی هه‌بوبێت به‌وه‌ی ئایا ده‌بێت له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌وه بێت وه دركیان به‌وه نه‌كردبێت ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه به حیكمه‌تێكی شه‌یتانی ئه‌مه‌ش تا خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی جه‌نگ له دژی ئیسلام و موسڵمانان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ڕابگەیەنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ده‌ڵێن: "ئەگه‌ر بێت‌و بنبڕیان نه‌كه‌ین ئه‌وان دواتر ئەوان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بەزۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو ئایینه‌كه‌یان ناچارمان ده‌كه‌ن وه بەزۆر ناچارمان ده‌كه‌ن تا نوێژی ئه‌وان بكه‌ین و ڕۆژووی ئه‌وان بگرین یان ئه‌وه‌تا خوێنمان ده‌ڕێژن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانماندا ده‌گرن و ته‌حه‌ددای ئافره‌ت و منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن". جا ئه‌مه بریتیه له حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ی شه‌یتان له هه‌ڵبه‌ستانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ نیه تەنھا ئەوە نەبێت تا بێباوه‌ڕه‌كان بكات به یه‌ک ده‌ست له‌سه‌ر جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان. وه گێڕەرەوەکەش له پیلانی ئه‌م فه‌رمووده شه‌یتانیه تێنه‌گه‌یشتووه.
به‌هه‌رحاڵ، ئێمه تانە له هیچ یه‌كێک له گێڕەرەوەی فه‌رمووده‌كان ناده‌ین: به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی ناصر محمد دێت وه‌ری ده‌گرێت جا به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ی نیشان ده‌دات پاشان ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی و هیچیش گوێم لێی نیه وه ئیمام مه‌هدیش له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان جگه له یه‌ک مه‌رج نه‌بێت به ته‌نها هیچی تری بۆ نیه ئه‌ویش ئەوەیە قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن اللە له نێوانیان دەربارەی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن دادوەری بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حوكمی اللە تان له مەحكەمی قورئانی گهورهوە بۆ دەربهێنێت، جا ئەگه‌ر نه‌متوانی ئه‌وه له نێوانتاندا بکەم ئه‌وا ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد (ناصر محمد) نیم جا ئه‌مه له نێوانی من و ئێوه‌دایه.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
تێبینی: بۆ سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی جیھان ئەوانەی بە شەوو ڕۆژ هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی مەھدیەت و بێتاقەت و ماندووش نابن، لەسەرتانە ھەرچەندی بتوانن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک لەبەر گرنگیە گەورەکەی ئەم بەیانە بە ماڵپەڕو پێگەکانی بەشەر بگەیەنن.
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=158549