المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : جیاوازی له‌ نێوان ڕازی بوونی اللە و ڕازی بوونی اللە له‌ نه‌فسی خۆی وە فەتوای حەق دەربارەی دەستگرتن و دەست داگرتن لە نوێژدا



Admin
11-12-2017, 04:39 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
17 - 01 - 1430 کۆچی
14 - 01 - 2009 زایینی
02:45 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=30351
ــــــــــــــــــ

‏جیاوازی له‌ نێوان ڕازی بوونی اللە و ڕازی بوونی اللە له‌ نه‌فسی خۆی وە فەتوای حەق دەربارەی دەستگرتن و دەست داگرتن لە نوێژدا..

ئێوه‌و وه‌ڵامە حه‌ق و ڕاست و دروستەکە، له‌كاتێكدا ‌هه‌میشه هیچ قسەیەک لەسەر اللە ناکەم جگه لە حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت.. بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد و بەسەرخەری محمد و کەس و هەموو کاری محمد و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

سڵاوتان لێبێت خوشكی به‌ڕێز وه ‌له‌‌ سه‌رجه‌می پشتیوانە چاکەکارەکان وه ‌له‌ هه‌موو موسڵمانان فه‌رموو ئه‌مه‌ش وه‌ڵامە حه‌ق و ڕاست و دروستەکە.
- جیاوازی له‌ نێوان ڕازی بوونی اللە و ڕازی بوونی اللە له ‌نه‌‌فسی خۆی به‌م شێوه‌‌یه‌:-
‏ڕازی بوونی اللە: ئه‌وه‌یه‌‌ کە تۆ ده‌ته‌وێت اللە لێت ڕازی بێت ئه‌مه‌شت لەلا به‌س بێت.‌

‏هه‌رچی ڕازی بوونیه‌تی له‌ نه‌فسی خۆی ئه‌مه‌ ئامانجێكی گه‌وره‌ترو فراوانتره‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: تۆ ده‌ته‌وێت اللە ڕازی بێت له ‌نه‌فسی خۆی نه‌ک توڕه‌ بێت له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ترین و ئامانجی کۆتایی ئیمام مه‌هدیه‌ کە اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی بێت، جا ئایا چۆن اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ ڕوونادات تا ئەوکاتەی اللە هه‌ر هه‌موو شتێک ده‌خاته‌ ناو ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەکەی خۆیه‌وه‌، بۆیەش دواتر اللە خەڵکی ده‌کات به‌ یه‌ک ئوممەت له ‌سه‌ر ڕێگای ڕاست تا هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌ی ئیمام مه‌هدی بێته‌جێ کە ‌بریتیه‌ له‌وه‌ی اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی بێت وه ‌هه‌ر ئه‌مەشه‌ ئەو نیعمەتەی ‌له‌ نیعمه‌تی ھەر ھەموو مه‌له‌كوتی دونیاو دوایی گەورەترە سەبارەت بە من کە ئه‌وه‌یه‌ اللە له ‌نه‌فسی خۆی ڕازی بێت‌ و خه‌فه‌تبارو متحسر نه‌بێت‌ له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له‌ به‌نده‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە به‌ حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تباره‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ی كوفریان بە نێردراوه‌كانی کرد جا په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ناچار به‌وه‌ كرد بە تەواوی لەناویان ببات جا له‌م كاته‌دا هه‌موویان تیاچوون، له‌ دوای ‌ئه‌مە‌ش اللە له‌ نه‌فسی خۆی قسه‌یه‌ک ده‌کات کە هیچ كه‌سێک له‌ به‌نده‌كانی گوێی له‌م قسه‌یه‌ نابێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ کە اللە تێیدا ده‌فه‌رموێت: ‏{إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يـس].

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ پرسیاركاران بیه‌وێت بڵێت: "جا چۆن اللە ی گه‌وره‌و به‌ ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌فسی خۆی خه‌فه‌تبارو متحسر ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده‌كانی؟!" لەپاش ئه‌وه‌ به‌ حه‌ق وەڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌و‌ ده‌ڵێم: له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە به‌ڵام ئه‌وان له‌ ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی نائومێد ده‌بن و به‌رگی نائومێدی دەپۆشن، جا هیچ كه‌س له‌ ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانیەکەی اللە نائومێد نابێت ته‌نها گه‌لی سته‌مكاران نه‌بن ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان نه‌ناسیوه‌ به‌و شێوه‌‌یه‌ی ‌شایه‌نی ناسینیه‌تی.

‏-وه بۆ ‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ترت کە ده‌رباره‌ی ده‌ست گرتن و بازوو هێنانه‌وه‌یه‌ک و ده‌ست دانانه‌ له‌ نوێژدا (الضم والسربلة)، ئه‌وا ئه‌ی خوشكی به‌ڕێز بە دڵنیاییەوە بزانه‌ محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- هەرگیز ده‌ستی دانه‌گرتووه‌ وه ‌اللە ش هیچ شتێكی ده‌رباره‌ی ده‌ست داگرتن‌ دانه‌به‌زاندووه‌؛ به‌ڵكو له‌وكاته‌ی له‌به‌رده‌ستی اللە ده‌وه‌ستیت له‌ نوێژ له‌ ترس و ملکەچی اللە بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌ یه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ له‌به‌رده‌ستی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت وەستاویت و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت جا له‌ ترسی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌ یه‌ک. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرّهْبِ} صدق الله العظيم [القصص:32].

براتان له‌ ئایینەکەی اللە و خه‌بیرو شارەزا به‌ اللە ی ڕەحمان؛ به‌نده‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=251926