المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ بۆ هه‌موو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن به‌ جێگیربوون و فه‌تحە ئاشكراکە



Admin
12-12-2017, 08:12 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 10 - 1437 کۆچی
12 - 07 - 2016 زایینی
1:21 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=231212
ـــــــــــــــــــ

‏هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ بۆ هه‌موو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن به‌ جێگیربوون و فه‌تحە ئاشكراکە..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو باوەڕداران تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەوە..

سڵاوو ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كەنی اللە تان له‌سه‌ر بێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشه‌ویستەکانم، سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌خۆم ماوه‌یه‌كی وا بۆ گفتوگۆکردن نەماوەتەوە ته‌نها كه‌مێک نه‌بێت وه‌ هیچ شتێک له‌ده‌ست نه‌ماوه‌ته‌وه‌‌ خەرجی بكه‌ین تا سزا له‌ پشت هه‌ڵكه‌رانی ‌زیكری كتێبەکەی اللە دووربخەینەوە، وە اللە لەسەرتان ده‌كه‌م به‌ شاهێد به‌سیشه‌ اللە شاهێد بێت به‌وه‌ی به‌ڕاستی كاته‌كه‌ زۆر زۆر زۆر ته‌نگ و كه‌م بۆته‌وه نزیكتر له‌وه‌ی ئێوه‌ بۆی ده‌چن، دوای ئەوەش اللە لەسەرتان ده‌كه‌م بە شاهێد به‌وه‌ی كاتتان له‌ گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێی به‌تاڵ و بێ سود له‌ نێوانتان له‌ لاپه‌ڕه‌كانتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن جا به‌م هۆیه‌وه‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌وازه‌ به‌فیڕۆ بده‌ن، جا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە ی پایەبەرز به‌یادی خۆتان بهێننەوە کە ده‌فه‌رموێت:‌ {وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} [الأعراف:١٦٤].

وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستەکاتم له‌بەر ئه‌و اللە یەی هیچ په‌رستراوێک نیه‌ جگه‌ له‌ئه‌و نه‌بێت، به‌ڕاستی سزای اللە ئه‌وه‌نده‌ نزیكه‌ خەریکە ڕووبدات له‌كاتێكدا ئێوەو ئه‌وانیش نازانن، به‌ڵام مه‌ترسن دواتر اللە سوكنایی و ئارامی داده‌به‌زێنێته‌ سه‌ر دڵه‌كانتان جا دڵ و ده‌روونی ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌واوی قه‌ناعه‌تیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌ ئاسوده‌و گوشادو پڕ له‌ ئارامی ده‌كات له‌كاتی ئه‌و ڕووداوه‌ی دڵی خه‌ڵكی جیهان ده‌هه‌ژێنێت به‌ هه‌ژان و له‌رزینێكی گه‌وره‌و له‌به‌ر ناخۆشی و سه‌ختیه‌كه‌ی دڵه‌كان ده‌گه‌ن به‌ گه‌روو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پشتهه‌ڵكردنیان له‌ زیكری كتێبەکەی اللە زیاتر له‌ هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ بەر لە ڕه‌وانه‌كردنی یادخه‌ره‌وه‌ (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی)، جا وا مه‌زانن خاوه‌نی زانستی كتێب (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو) ڕۆژی ده‌ركه‌وتنەکەی فه‌رامۆش كردووه‌و له‌بیری كردووه‌! به‌ڵكو له‌ شاردنه‌وه‌كه‌ی حیكمه‌تێكی گرنگ هه‌یەو‌‌ نهێنی لە بێده‌نگبوونەکەی هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ مرۆڤەکان وه‌ک مانگاو ڕه‌شه‌وڵاخن و هیچ بیرناكه‌نه‌وه‌! جا ئەگه‌ر بێتو كاته‌كه‌ی به‌ دیاریكراوی ده‌ستنیشان بكه‌ین له‌كاتێكی نزیكی به‌په‌له‌دا ئه‌وا ئه‌وكات ده‌ڵێن:" چاوه‌رێ ده‌كه‌ین و خۆمان مه‌ڵاس ده‌ده‌ین و هەرگیز بیرناكه‌ینه‌وه‌و هەرگیزیش له‌ به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان وردنابینه‌وه‌ تا ده‌بینین ئایا وایه‌ اللە سزامان ده‌دات یان ئه‌و درۆ ده‌كات؟". جا لەپاش ئه‌وە ده‌ڵێین: "لەدوای ئه‌وه‌ی ڕوویداو به‌رپا بوو ئینجا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟.

وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستەکانم له‌بەر خۆشەویستی اللە، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بە دڵنیاییەوە بزانن ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌ ھەمان دوعاو پاڕانەوەی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی کە وتیان: {اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} [الأنفال:٣٢].

جا ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌ بانگه‌وازكاری اللە له‌به‌رچی دڵه‌كانتان به‌ دڵه‌كانی ئه‌وان ده‌چێت؟ ئایا ڕه‌وا نیه‌ لەبری ئه‌وه‌ بێن و بڵێن: "ئه‌ی اللە ئه‌‌گه‌ر ئه‌مە حه‌ق و ڕاستەو له‌لایه‌ن تۆوه‌یه‌ ئه‌وا حه‌قمان پێ نیشان بده‌و شوێنکەوتنیمان پێ ببه‌خشه‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕیسواو شه‌رمه‌زار ببین"؟.

وه‌ ئه‌ی گەلانی به‌شه‌ر، سوێند بە اللە ی گه‌وره‌ ده‌خۆم به‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌شی له‌نێوانیاندایه‌و به‌‌ په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕوودانی سزاکەی اللە نزیكه‌، وه‌ له‌م كاته‌دا ئێوه‌ ئاوات ده‌خوازن اللە له‌سه‌ر موسڵمانان لایبدات به‌ڵام ده‌گاتە ئه‌وکەسەی ده‌یویست پێی بگات مه‌گه‌ر كه‌مێكتان نه‌بن، وه‌ هیچ شتێکیش له‌ده‌ست نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێوە وه‌ به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر سته‌مكارانیان جێبه‌جێ بووە كاتێک بۆ لای حوكم كردن به‌ كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی حه‌ق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بانگ دەکرێن بەڵام ده‌بینیت هه‌موویان هاوار بۆ ئایین دەکەن بەڵام پشتی لێهەڵدەکەن و ده‌سه‌ڵات و حوكمیان ده‌وێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شە کە لێی دەزانن و لە زانست پێی گەیشتوون، جا چه‌نده‌ خراپه‌ ئه‌وه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازن ئەگه‌ر بیانزانیبووایه‌! جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە به‌ڕاستی حوكم و ده‌سه‌ڵات غه‌م و پەژارەو دڵتەنگیەکی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر باوەڕدارە لە اللە ترسەکان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان نه‌ک ئاسوده‌یی و دڵخۆشی، جا ئەگه‌ر خۆیان بدیبا‌ به‌وه‌ی حوكمیان به‌ دادپەروەری كردووه وه‌ خۆراكی هه‌ژارانیان به‌ ته‌واوی داوه‌ وه‌ ستەمی مرۆڤیان له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی هەڵگرتووەو حوكمیان به‌وه‌ کردووە کە اللە دایبه‌زاندووه‌ له‌و سنورە حه‌قانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سته‌می مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر برا مرۆڤەکەی ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌د‌ه‌ست هێناوه‌، به‌ڵام ئەگه‌ر ئامانجیان ته‌نها گه‌یشتن بۆ ده‌سه‌ڵات بێت له‌كاتێكدا ده‌میشیان كراوه‌یه‌ به‌ناوی ئایین و هاواری بۆ دەکەن جا ئەوە سوێند بە اللە ی گه‌وره‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز هیچ بۆ خه‌ڵكی زیاد ناكه‌ن جگه‌ له‌ سته‌م نه‌بێت له‌سه‌ر سته‌مه‌كه‌یان.‌

وه‌ ئه‌ی قه‌وم! چه‌نده‌ ئامۆژگاریم كردن و دڵسۆزتان بووم به‌ڵام ئێوه‌ حه‌ز به‌ ئامۆژگاریكاران ناكه‌ن، جا كوا ڕێگای ده‌رباز بوون له‌ سزای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و به‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌ زیكری كتێبەکەی اللە، وا خۆریش دركی به‌ مانگ كرد جا هیلال به‌ر له‌ خۆرگیران له‌ دایک بوو جا خۆر له‌گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه‌‌ له‌كاتێكدا مانگ هیلالی تازه‌ لە دایک بووە‌ ئه‌‌مه‌ش وه‌ک ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ به‌شه‌ر به‌ر له‌وه‌ی شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت به‌ر له‌ هاتنی سزایەكی نزیک، جا لە اللە بترسن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، وه‌ سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ‌سوێند ده‌خۆم به‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگه‌ له‌ ئه‌و نەبێت وه‌ هیچ کەسێکیش نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگه‌ له‌ ئه‌و نەبێت سزاكه‌ نزیكتره‌ له‌وه‌ی ئێوه‌ بۆی دەچن، وه ئە‌گه‌ر بهاتبا په‌روه‌ردگارم مۆڵه‌تی پێ بدامام ئه‌وا به‌ مانگ و ڕۆژو كاتژمێرو خولەک‌ و چركه‌ به‌ گوێره‌ی كاتی ناوەندی زه‌وی و گەردوون كاتژمێری مزگه‌وتی حه‌رام ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌دایه‌؛ مه‌ككه‌ی پیرۆز بۆتانم ده‌ست نیشان ده‌كرد، جا اللە ده‌كه‌م به‌ شاهێد پاشانیش اللە ده‌كه‌م به‌ شاهێد پاشانیش اللە ده‌كه‌م بە شاهێد به‌ڕاستی سزایەكه‌ زۆر نزیکبۆته‌وه‌ له‌كاتێكدا ئێوه‌ش هیچ گوێ به‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نادەن‌ وه‌ ناتانه‌وێت هیچ نرخێكی بۆ دابنێن، جا دواتر ده‌بینن اللە نیشانه‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌رتاندا داده‌به‌زێنێت کە له‌به‌ر ئازارو سه‌ختی و ناخۆشیه‌كه‌ی ملتانی پێ كه‌چ ده‌كات بۆ خه‌لیفه‌کەی اللە له‌ زه‌وی بۆ حوكم كردن به‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی خۆتان بەدەستەوە بدەن. ‌

جا ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان ئه‌م به‌یانەم و ته‌واوی به‌یانە بانگه‌وازیه‌كانی تریش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازكاری حوكمی اللە بگەیەنن تا ببێته‌ بەڵگەی خه‌مخۆریه‌ک لەلای په‌روه‌ردگارەکەتان وه‌ به‌ڵكو بترسن، ‌وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=231212