المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت بَيْنَ السَّدَّيْنِ و به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذی لقه‌رنه‌ین ‏وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی بەوەی هیچ بەیانێک نەسڕ‌ێتەوە



Admin
12-12-2017, 08:53 AM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
16 - 10 - 2011 زایینی
19 - 11 - 1432 کۆچی
07:18 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.org/showthread.php?p=5241#post_5241
ـــــــــــــــــــــ

‏به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {بَيْنَ السَّدَّيْنِ} و به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذی لقه‌رنه‌ین
‏وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی بەوەی هیچ بەیانێک نەسڕ‌ێتەوە ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو بەسەرخەرێکی اللە تا ڕۆژی دوایی، لەدوای ئەوە..

ئه‌ی خۆشه‌ویستەکانم له‌بەر خۆشه‌ویستی اللە ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گفتوگۆی جیهانی بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن، پێشتر ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌وه‌ی نه‌كه‌ن هیچ بابه‌تێک دابخه‌ن جا ئەگه‌ر بابه‌ته‌كه‌ گفتوگۆكردن بێت له‌ نێوان پشتیوانەکان یان له‌ نێوان ئێوه‌و گه‌لێكی تر، یان له‌ نێوان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو كه‌سێک کە بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت یان تەنانەت له‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراویش، جا بۆتان نیه‌ هه‌ریه‌كێكتان له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێت بابه‌ته‌كه‌ دابخات و بۆ ئه‌مه‌ ڕێگای پێنه‌دراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌بێته‌ هۆی مایه‌ی ئاشوب بۆ پشتیوانەکان و میوان و ئه‌و سه‌ردانیكارانه‌ی دێن به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن، جا دواتر واگومان ده‌به‌ن ئیمام مه‌هدی ده‌سته‌وسان بووه‌ له‌وه‌ی بتوانێت ڕوونكردنه‌وه‌ بدات و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان به‌سه‌ردا بهینێته‌وه، جا له‌پاش ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمانی كردووه‌ بابه‌ته‌كه‌ دابخه‌ن، له‌ دوای ئه‌مه‌ش پشتیوانەکان توشی ئاشوب ‌بكه‌ن به‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ کە نه‌ اللە و نه‌ نێردراوەکەشی و نه‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش پێی ڕازی نین.‌

وه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان هه‌مووتان، ئیمام مه‌هدی پێویستی به‌ هیچ كه‌سێک نیه‌ بێت دایپۆشێت به‌وه‌ی بێت بابه‌تێک دابخات له‌ ترسی ئه‌وه‌ی (بابه‌ته‌كه‌) به‌ڵگه‌ ‌هێنانه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی‌، دوورەو زۆر دوورە هه‌رگیزاو هه‌رگیز. جا لە ئەمڕۆ بەدواوە‌ لەسەرتان قه‌ده‌غه‌یه‌ هه‌ر بابه‌تێک دابخه‌ن و هه‌رگیز ئه‌مه‌تان بۆ نیه‌، به‌ڵكو دواتر ڕەوابوونی داخستنی بابه‌ته‌كان بە تەنها بۆ ئیمام مه‌هدیه‌ به‌بێ هیچ یەکێک لە پشتیوانەکان، جا له‌ اللە بترسه‌ خوشكه‌كه‌م له‌به‌ر اللە نور وه‌ سه‌رجه‌می ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م مێزی گفتوگۆیه‌ ئایا ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن مایه‌ی ئاشوبێکی ترسناكه‌ بۆ پشتیوانەکان جا كاتێک یه‌كێكیان بابه‌تێک ده‌كاته‌وه‌ تا زیاتر بزانێت و دڵی ئۆقره‌ بگرێت له‌پاش ئه‌مه ‌ببینێت وا بابه‌ته‌كه‌ داخراوه‌ یان سڕاوه‌ته‌وه‌، جا ئایا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ دواتر گومان لە بابەتەکە دروست ناكات جا داخستنی بابه‌ته‌كه‌ نابێته‌ هۆیه‌ک بۆ توش بوونی بە ئاشوب؟ جا لە اللە بترسن خۆشه‌ویستەکانم له‌بەر خۆشه‌ویستی اللە، وه‌ هه‌مووتان به‌ فه‌رمانەکەی ئیمام مه‌هدی پابەند بن به‌وه‌ی‌ داخستنی هه‌ر بابه‌تێک به‌ ته‌نها بۆ ئیمام مه‌هدی ده‌بێت، له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ زیاتر له‌ جارێک دووباره‌ بوویه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تم لێوه‌ربگرن بابه‌ت داده‌خرێت، ئیتر سوپاس.

وه‌ ئه‌ی پشتیوانە خۆشه‌ویسته‌كانم، پێشتر پێمان ڕاگه‌یاندن من له‌ هه‌ندێکی به‌یانەکانم ته‌ڵه‌ داده‌نێمه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م ته‌ڵانه‌م بۆ گه‌لێكی تر ده‌وێت نه‌ک بۆ ئێوه‌ ئەی خۆشه‌ویسته‌كانم له‌بەر خۆشه‌ویستی اللە پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ڵكو من ئه‌م ته‌ڵانه‌م بۆ زانایانی ئوممه‌ت ده‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێک ئه‌مه‌ ده‌بینن واگومان ده‌به‌ن ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ ئیمام مه‌هدی دۆزیوەتەوە تا به‌ڵگه‌ی پێ به‌سه‌ردا جێبەجێ بکەن، جا له‌پاش ئه‌وه‌ بوێری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بێن گفتوگۆ بكه‌ن، جا له‌ پاش ئه‌وه‌ منیش به‌ڵگه‌كه‌یان به‌ حه‌ق به‌سه‌ردا جێبەجێ دەکەم و به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و بۆیان دەسەلمێنم، وه‌ک ئه‌م فه‌توایه‌مان کە به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

‏وه‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ین له‌ نێوان دوو به‌ربه‌ست دایە، واتە له‌ نێوان هه‌ردوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویدایه‌، وه‌ ناویان لێنراوه‌ دوو به‌ربه‌ست له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌ربه‌سته‌ بۆ ئه‌وی تریان له‌ تیشكی خۆر جا نیوه‌ی تاریک ده‌بێت و نیوه‌كه‌ی تریشی ڕووناک جا ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، هه‌رچی به‌ربه‌سته‌كه‌یه‌ ئه‌وا له‌ قوڵایی زه‌ویدایه‌ له‌ بۆشایی (كلۆری) زه‌وی.
‏_________
کۆتایی هات.

جا مه‌به‌ستمان له‌مه‌ ‌هه‌ردوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر نیوه‌یه‌كیان ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌ تیشكی خۆر بۆ ئه‌وی تریان، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووی زه‌وی له‌ ده‌ره‌وه‌، بەربەستەکەی ذولقه‌رنه‌ینیش له‌ ناوه‌ڕاستدایه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی زه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ یه‌ک له‌ دوو به‌ربه‌سته‌كه له‌ ناخی زه‌وی بوونیان نیە، جا ئەگه‌ر وابووایه‌و دوو به‌ربەست له‌ناو زه‌وی هه‌بوونایه‌ ئەوا چ پێویستیه‌كی به‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ین ده‌كرد ئایا بیرناكه‌نه‌وه‌؟ به‌ڵكو مه‌به‌ستی اللە ی پایەبەرز له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: ‌{بَيْنَ السَّدَّيْنِ} واته‌ له‌ ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی له‌ خاڵی ناوه‌ڕاستی نێوان لاكانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {بَيْنَ السَّدَّيْنِ}[الكهف:93]، ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌ ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌ویه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ک له‌ زه‌وی ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وی تر له‌ تیشكی خۆر، جا ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووی زه‌وی له‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {بَيْنَ السَّدَّيْنِ} واتە ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی، وه‌ هه‌ردوو ئه‌م به‌ربه‌سته‌ش‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ن، به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ینیش له‌ ناوه‌وه‌یه‌ له‌ زه‌ویه‌كی تونێلی (نه‌فه‌قی).

‏به‌و مانایه‌ی: دوو به‌ربه‌سته‌كه‌ مه‌به‌ستی پێی دوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویه‌ له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له‌ ده‌ره‌وه‌ی (زه‌وی)، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكیان ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌ تیشكی خۆر بۆ ئه‌وی تریان تا شه‌وو ڕۆژ به‌دوای یه‌كتردا بێن.

هه‌رچی ئه‌م تیشكه‌ دره‌وشاوه‌یه‌ی خۆره‌كه‌شه‌ کە له‌ زه‌ویه‌ تونێله‌ییه‌كه‌وە ده‌رده‌چێت ئه‌وا پێشتر به‌ حه‌ق فه‌تواماندا بەوەی به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ین قڵیش و ده‌رچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لەلای سەرەوەی بۆ تیشكی خۆر هەیە جا بە تەواوەتی دانه‌خراوه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌ تیشكی خۆر نه‌گرێت له‌و كاته‌ی خۆر له‌ لاكه‌ی تره‌وه‌یه‌، جا ئایا له‌ هه‌واڵه‌كه‌ تێگه‌یشتن یان هێشتا به‌یانی زیاترتان بۆ بكه‌ین؟ جا هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كت له‌سه‌ر نیه‌ خۆشه‌ویستم له‌بەر خۆشه‌ویستی اللە (باوكی روان) کە بێیت و بابه‌تێک بۆ گفتوگۆكردن بکەیتەوە یان له‌به‌ر شه‌رم كردن له‌ ئیمام مه‌هدی، نه‌خێر هه‌رگیز سوێند به‌ په‌روه‌ردگارم..
اللە لە پشتیوانەکان خۆشبێت وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م مێزی گفتوگۆیه‌، وه‌ اللە له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ خۆشبێت، وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش کە بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن و له‌ سه‌رجه‌می موسڵمانانیش.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
‏______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5241