Admin
14-12-2017, 09:43 AM
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
24 - 10 - 1430 کۆچی
13 - 10 - 2009 زایینی
01:09 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1138
ــــــــــــــــــــــ
بە گوێرەی ڕۆژەکانی اللە لە کتێب چوونە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە ..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
سڵاوتان لێبێت، سڵاوێکی پاک و پیرۆز لەلایەن اللە لەسەر ئەوانەی شوێنی هیدایەتەکەی دەکەون، پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی بە چاوە ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە، وە ئەوەی اللە نوری پێنەدات هیچ نورێکی نیە. براكه‌م (أمير النور) اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَمَا يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ (19) وَلا الظُّلُمَاتُ وَلا النُّورُ (20) وَلا الظِّلُّ وَلا الْحَرُورُ ( 21 ) وَمَا يَسْتَوِي الأحْيَاءُ وَلا الأمْوَاتُ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَنْ يَشَاءُ وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ (22) } صدق الله العظيم [سورة فاطر].
وه الله ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:{ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ (79) إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ(80) وَمَا أَنْتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ مُسْلِمُونَ } صدق الله العظيم [سورة النمل].
وه اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (76) وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ } صدق الله العظيم [سورة النمل].
جا اللە ی پایەبەرز له مەحكەمی قورئانی گه‌وره لە وەڵامی ئەوانەی پرسیار لەبارەی قیامەتەوە دەکەن دەفەرموێت جگه له خۆی كه‌سی تر پێی نازانێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَسْألُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ(187) قُل لاَ أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا إِلاَّ مَا شَآءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَاْ إِلاَّ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الاعراف].
جا سه‌یری فه‌تواكه بكه‌ن بۆ ئەوکەسەی بیەوێت وه‌ڵامێکی ڕاست و دروست بداتەوەو دەبێت بڵێت: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً} صدق الله العظيم [الاعراف].
به‌هه‌مان شێوه سه‌یری ئه‌وه بكه كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الاعراف الاية: 187].
جا به‌یانی ئه‌وه چیه كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا } ئه‌مه واتە پرسیارت لێده‌كه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی زانایت پێی، پاشان سه‌یری دووپاتکردنەوەی وه‌ڵامه‌كه بكه‌ن له كتێبدا: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الاعراف الاية: 187].
هه‌رچی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌وا به‌شه‌ر ئاگادارده‌كاته‌وه به‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه چوونه‌ته ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌تەوە ئه‌مه‌ش چونکە لە ڕاستیدا نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت له محكەمی قورئانی گەورەدا هاتووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَنْ تَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً فَقَدْ جَاءَ أَشْرَاطُهَا } صدق الله العظيم [سورة محمد].
كه‌واته لە ڕاستیدا نیشانه‌كان له كتێبدا هاتووە كه یادخه‌ره‌وه‌یە بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان تا به‌شه‌ر بزانێت لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵكی نزیک بۆته‌وه له‌كاتێكدا له بێئاگاییدا پشت هه‌ڵده‌كه‌ن اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ} صدق الله العظيم [غافر الاية: 46].
هەرچەندە ئه‌وان بەر لە هه‌ڵگیرسانی قیامه‌ت له ئاگری (دۆزەخ) له سزای به‌رزه‌خی نه‌ک له‌ناو قۆڵتی تاریک و ته‌نگی (گۆڕ) سزا دەدرێن هەروه‌ک پێشتر باسمان کردووە (واتە لەدوای لەناوچوون ڕوحەکان ڕاستەوخۆ دەبرێن بۆ دۆزەخ لەوێ سزا دەدرێن تا کاتی بەرپابوونی قیامەت نەک لە گۆڕی تەنگ و تاریک).
جا ویستمان ئەوەی لێ ده‌ربهێنین کە (الساعة) خودی ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌یه، وه مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌توانێت فه‌توا بدات بەوەی مرۆڤ به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە چوونەتە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە، به‌ڵام پرسیاری مرۆڤه‌كان به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی خۆیانه به‌وه‌ی ئایا كه‌ی قیامه‌ت دێت؛ جا بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین: اللە زاناترە: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً} صدق الله العظيم [الأعراف:187].
{قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف:187].
هه‌رچی به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە یە ئه‌وا ده‌ڵێین: به‌ڵێ لە ڕاستیدا به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە له كتێب چوونەتە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە، وه له‌ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌شدا مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ده‌ست پێده‌كات وەک ڕەوانەکردنی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، كه اللە له ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه درێژه‌دا ده‌ینێرێت به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له كتێبدا، به هه‌مان شێوه درک كردنی خۆر به مانگ به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له كتێب، وه لە ڕاستیدا اللە ئه‌مه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون کە ئەگه‌ر خۆر دركی به مانگ كرد ئه‌وا با مرۆڤ بزانێت به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە له كتێب له‌ناو ڕۆژی قیامه‌ت دان [نیشانەی درک كردنی خۆر به مانگ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیدا بەم شێوەیە؛ لەکاتەکانی نوێ بوونەوەی مانگ بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت (بەر لە ئیقتیران) هیلالەکەی لە دایک دەبێت واتە کاتێک مانگ ڕێکی خۆر دەبێت بووەتە هیلال، بەڵام خەڵکی نایبینن چونکە لە حاڵەتی درک کردن دایە، وەکو نێردراوی اللە ده‌فه‌رموێت: (له نیشانه‌كانی نزیک بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت ئه‌ستوربوونی مانگه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ھیلالی مانگی تازە - لە یەکەم دەرکەوتنیدا - ببینن ده‌ڵێن ئه‌مه مانگی دوو شه‌وه یان سێ شەوەیە هەرچەندە له‌كاتی نوێبوونه‌وه‌ی مانگەکە یه‌كه‌م شه‌وه ده‌یبینن)، ئه‌مه‌ش شتێكی نامۆیه‌و له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م گەردوونەوە شتی وا ڕووینه‌داوه، کاتێکیش مانگ دەگاتە شەوی ناوەڕاست - بەدر - بە تەواوی بۆیان ڕووندەبێتەوە مانگ تەمەنی کەمتر لەو ڕۆژانە بەسەربردووە کە پێویستیەتی پڕ بێت، اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: (((لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ)))] بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ ﴿١﴾ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ ﴿٢﴾ أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُ ﴿٣﴾ بَلَىٰ قَادِرِينَ عَلَىٰ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ ﴿٤﴾ بَلْ يُرِيدُ الْإِنسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ ﴿٥﴾ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ ﴿٦﴾ فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ ﴿٧﴾ وَخَسَفَ الْقَمَرُ ﴿٨﴾ وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ﴿٩﴾ يَقُولُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ ﴿١٠﴾ كَلَّا لَا وَزَرَ ﴿١١﴾ إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ ﴿١٢﴾ يُنَبَّأُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ﴿١٣﴾ بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ ﴿١٤﴾ وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُ ﴿١٥﴾ } صدق الله العظيم [سورة القيامه].
وه له سوره‌تی (القيامة) اللە ی پایەبەرز بۆی ڕوونكردونه‌ته‌وه كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت به‌ڵام نه‌ک به گوێره‌ی ڕۆره‌كانی ئێوه به‌ڵكو به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له كتێبدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ } صدق الله العظيم [سورة الحج].
جا ئەگه‌ر به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە چوونە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە ئه‌وا مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت ده‌ست پێده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناکرێت مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت ڕووبدات تا ئەوکاتەی مرۆڤ به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە دەچێتە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌و كاته‌ی اللە ئه‌م گەردونەی دروستكردووه‌و جوڵه‌ی ڕۆژگارو ژماره‌ی مانگه‌كان و خۆر‌و مانگی دروستكردووه هه‌رگیز خۆر بۆی نه‌بووه درک به مانگ بكات جا له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه له‌كاتێكدا بووە بە هیلال جا خۆر هه‌رگیز بۆی نه‌بووه درک به مانگ بكات و له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه له‌كاتێكدا (مانگ) بووە بە هیلال تا ئه‌و كاته‌ی به‌شه‌ر به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له‌كتێبدا دەچنە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە، جا لەپاش ئه‌وه خۆر له‌گه‌ڵ مانگ كۆده‌بێته‌وه، پاشانیش به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاواوه شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، جا له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌وی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به فه‌تح كردنێكی گه‌وره‌ی ئاشكرا بۆ دەرخستنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به سه‌ركه‌وتنێک له‌لایه‌ن اللە ی شکۆمەندی دانای کاربەجێ به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ڕوودەدات؛ لە شه‌وێک کە به ناچاری بۆی ملکەچ دەبن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(28) قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ(29) فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَانتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ(30)} صدق الله العظيم [السجده].
به‌ڵام ئایا به چ شتێک اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌م شه‌وه به‌سه‌ر به‌شه‌ر ده‌رده‌خات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی: اللە به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ری حه‌ق به‌و هه‌سارە ئاگرەی دواتر به‌لای زه‌وی به‌شه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت دەریدەخات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ(37)وَيَقُول ُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَاعَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (49)بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَاهُمْ يُنظَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء].
به‌ڵام ئه‌ی ئیمام ناصر، ئایا تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ئاگر نیشانه‌یه‌كه له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت له پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕاستەوخۆ له كتێبدا ده‌بینن. كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّـهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ ﴿٣١﴾ كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾}
صدق الله العظيم [المدثر].
وه به‌هۆی تێپه‌ڕبوونه‌كه‌ی مەرج و نیشانه‌یه‌ک له مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت ڕووده‌دات كه بریتیه له‌وه‌ی شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت جا خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێت وه له‌م شه‌وه‌دا باوەڕ هێنان سود به هیچ كه‌سێک ناگه‌یه‌نێت ئەگه‌ر بێت‌و پێشتر باوەڕی نه‌هێنابێت یان له‌گه‌ڵ باوەڕەکەی كرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام نه‌دابێت.
له‌وه‌یه (ٱمیر النور) بیه‌وێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بپچڕێنێت جا بڵێت: "كه‌واته ئه‌مه بریتیه له ڕۆژی قیامه‌ت به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای به‌شه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایا نا‌بینیت هیچ كه‌سێک باوەڕ هێنانه‌كه‌ی سودی پێناگه‌یه‌نێت ئەگه‌ر هاتوو پێشتر باوەڕی نه‌هێنابێت؟" جا دواتر مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بە حەق وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێین: نه‌خێرو جارێکی تریش نه‌خێر ئه‌مه ڕۆژی لێپرسینه‌وه نیە، به‌ڵكو ڕۆژی سزایه بۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان له قورئانی گه‌وره هەڵکردووە له سەرجەمی مرۆڤه‌كان.
وه ئه‌ی (أمیر النور) ئەگه‌ر ڕۆژی سزاکە هات ئه‌وا باوەڕهێنان بۆ كه‌سه‌كه سودی نابێت ئەگه‌ر هاتوو پێشتر باوەڕی نه‌هێنابێت یان له‌گه‌ڵ باوەڕەکەی كردەوه‌ی چاکی ئه‌نجام نه‌دابێت، جا بە درێژایی سەردەمەکان ھەر وابووە ھەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەری اللە نوحەوە كه بۆ ماوه‌ی هه‌زارساڵ په‌نجای كه‌م لەناو گەلەکەی مایەوە پاشان ئه‌وه‌بوو ڕۆژی هاتنی سزاکەیان بۆ هات، جا بەرلەوەی خه‌ریک بوو نوقم بن هه‌موویان باوەڕیان هێناو دانیان بەوە دانا کە بە ڕاستی ئه‌و حه‌قه لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە، به‌ڵام ئه‌م باوەڕ هێنانه‌یان هیچ سودێکی پێنه‌گه‌یاندن و اللە هەموویانی نوقم كرد، وه‌كو فیرعه‌ون كه باوەڕ هێنانه‌كه‌ی هیچ سودێكی پێنه‌گه‌یاند، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنْ الْمُسْلِمِينَ (90) آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ } صدق الله العظيم [ يونس].
جا ئایا باوەڕهێنانه‌كه‌ی له‌كاتی ڕوودانی سزاكه سودی پێگه‌یاند؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌وه‌دا ده‌بینن کە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ } صدق الله العظيم [ يونس].
جا ئه‌مە نەریت و ڕێسایە له كتێبدا له‌و کاتەی سزا دێت بەوەی خه‌ڵكی له سەردەمی نوحەوە درودو سڵاوی لێبێت و پێغه‌مبه‌ره‌كانی دوای ئه‌ویش هه‌موو باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان دەهێنن به‌ڵام باوەڕهێنانه‌كه‌یان هیچ سودێكیان پێناگەیەنێت ئەگه‌ر دوابخرێن و مۆڵه‌تیان پێبدرێت تا سزا به ئێشه‌كه ببینن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَلَوْلا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ } صدق الله العظيم [ يونس].
جا ئایا له‌به‌رچی اللە گه‌لی یونسی ده‌رهێناوه‌و جیای کردۆتەوە به‌وه‌ی تاكه گه‌لن له‌وانه‌ی له ڕۆژی هاتنی سزا به ئێشەکە باوەڕیان هێناوه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی سزایان بینی هەروەک پێغەمبەری اللە یونس به‌ڵێنی هاتنی پێدابوون باوەڕهێنانه‌كه‌یان سودی پێگه‌یاندوون؟ جا له‌به‌رچی باوەڕهێنانه‌كه‌یان سودی پێگه‌یاندن و ڕێساکەی اللە ی له كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون گۆڕی، وه‌ڵامی ئەوە له مەحكەمی كتێبدایه: {وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ } صدق الله العظيم [الصافات].
هه‌رچی سه‌د هه‌زار كه‌سه‌كه بوو ئه‌وا: ژماره‌ی كه‌سه‌كان بوون له گه‌لی یونس، هه‌رچی زیاده‌كه‌ش بوو ئه‌وا: بریتی بوو له‌م تاكه پیاوه بێ كه‌سه‌ی باوەڕی به بانگه‌وازه‌كه‌ی نێردراوی اللە یونس هێنابوو، وه باوەڕهێناكه‌شی شاردبوویه‌وه، جا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک گه‌له‌كه‌ی یونس توشی ئاشوبی بكه‌ن بە ماڵه‌كه‌ی خۆی پابه‌ندبوو كه پیاوێكی بێكه‌س بوو له ناو گه‌لی یونس (واتە لەوان نەبوو) جا به ماڵه‌كه‌ی خۆی پاندبوو بوو، وه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک گه‌له‌كه‌ی توشی ئاشوب و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی بكه‌ن باوەڕ هێنانه‌کەی به هیچ كه‌سێک نه‌وت ته‌نانه‌ت بە پێغەمبەری اللە یونسیش، بۆیە كاتێک له ڕێی جبریله‌وه فه‌رمانی الله هات بۆ ده‌رچوونی یونس له ئاوه‌دانیه‌كه‌ی و پێغه‌مبه‌ری اللە یونسیش هاتنی سزاكه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ی دواتر له‌دوای سێ ڕۆژی تر یه‌خه‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌گرێت؛ جا لەپاش ئه‌وەی یونس ئه‌مه‌ی پێ وتن له ئاوه‌دانیه‌كه‌یان دوورکەوتەوەو دەرچوو، جا ئه‌مه‌ی به باوه‌ڕداره‌كه نه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک به باوەڕهێنانه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، نه ئه‌و نه جبریلیش درودو سڵاوی لێبێت، وه له دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژه‌كه وەک ئەوەی پێغه‌مبه‌ری اللە یونس پێی ڕاگه‌یاندبوون بینینان وا سزای اللە له ئاسمانه‌وه بەسەریاندا دادەبەزێت، له‌پاش ئه‌وه خه‌ڵكی تۆقین و هاواریان لێ هەڵسا، تا ئەوەبوو پیاوه باوەڕدارەکە گوێی له هاوارەکەیان بوو، جا له ماڵه‌كه‌ی دەرچوو تا بۆی دەرکەوێت چیانه، كه بینی وا به‌هۆی دابه‌زینی سزاكه‌ی اللە به‌سه‌ریاندا هاوار دەکەن هەروەک یونس پێی ڕاگه‌یاندبوون، جا له‌پاش ئه‌وه پیاوه باوەڕدارەکە هات و قسه‌ی بۆ كردن و وتی: [ ئه‌ی خه‌ڵكینه ئەگه‌ر له‌كاتی روودانی سزادا باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان سودی هه‌بووایه ئه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه سودی ده‌بوو، جا لە ڕاستیدا ئێوه ناپاکیتان له به‌ڵێنەکەی اللە كرد له‌دوای ئەوەی له سەردەمی کۆنەوە (لەگەڵ ئادەم) باوەڕتان هێنابوو، ئێستاش هیچتان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئەو به‌ڵێنەی اللە نەبێت لەسەر خۆی بۆ ئێوەی نوسیوه جا به حه‌قی ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیه‌ی له‌سه‌ر خۆی نووسیوه داوا لە اللە بکەن بەوەی بە ڕەحم و میهرەبانیەکەی سزاكه‌یتان له‌سه‌ر لابدات[و بڵێن ربنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين؛ په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان كرد، جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆشنه‌بیت و ڕه‌حممان پێنه‌كه‌یت و بەزەییت پێمان‌دا نەیەتەوە ئه‌وا به‌ڕاستی لە دۆڕاوو زەرەرمەندان ده‌بین ]. جا به‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه باوەڕدارە هاناو هاوارو ئاهـ و ناڵه‌ی ده‌كرد گه‌له‌كه‌ش له‌دوایدا ده‌یانوت: [آمين اللهم آمين] له‌كاتێكدا نركه‌و ناڵه‌و هاواریان دهكردو ده‌گریان وه به‌م شێوه‌یه (به‌ده‌م نركه‌و ناڵه‌و دوعا‌و پارانه‌وه له اللە) هه‌موویان باوەڕیان هێنا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ فَآمَنُوا فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ } صدق الله العظيم [الصافات].
هه‌رچی پێغه‌مبه‌ری اللە یونس بوو ئه‌وا وه‌كو اللە پاک و بێگه‌ردی بۆی فه‌رمانی پێكردبوو ڕۆیشت و لێیان دووركه‌وته‌وه، وه نه‌گه‌ڕایه‌وه تا تێپه‌ربوونی سێ ڕۆژه‌كه (جا لەدوای ئەمە گەڕایەوە) تا ببینت ئایا گه‌له‌كه‌ی چیان لێ به‌سه‌رهاتووه، جا کە لە له‌دوای خۆر ئاوابوونی ڕۆژی سێیه‌م هاته‌وه‌و بە شەو لە ئاوه‌دانی گه‌له‌كه‌ی نزیک بوویه‌وه؛ به ده‌ورییاندا گه‌ڕاو بینی ماڵەکانیان ڕووناکەو هیچیان به‌سه‌ر نه‌هاتووەو وه‌ک ئەمە نەبوو کە یونس گومانی بردبوو، جا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی سزاكه هاتووه‌و لەدوای ئەوە پیاوێكی باوه‌ڕدار کە لە یونس درودو سڵاوی لێبێت زاناتر بوو گه‌له‌كه‌ی ڕزگار كردووە، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری اللە یونس له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی توڕە بوو لەسەر ئەوەی له‌به‌رچی سزاكه‌ی خۆی نه‌ناردووه بۆ سه‌ر ئەو گه‌له‌ی بانگەوازەکەی ئەویان به‌درۆ زانی، وه نه‌یوێرا خۆی بۆیان ده‌ربخات، جا به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌کەیان ڕۆیشت به‌و ڕادده‌یه‌ی واگومانی برد اللە توانای به‌سه‌ریه‌وه نیه وه‌كو چۆن (به گومانی خۆی) توانای به‌سه‌ر سزادانی گه‌له‌كه‌یدا نەبووە، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {[U]وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ } صدق الله العظيم [الانبياء]
جا ئه‌مه یونسه کە اللە به یه‌كێک له پیته‌كانی ناوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، جا مه‌به‌ستی له {وَذَا النُّونِ} واته یونس به‌ڵام به پیتەکە ناوه‌كه‌ی نه‌وتووه به‌ڵكو به دەربڕینی پیتەکە (نون)، هه‌رچی مه‌به‌ستی له‌وه‌شه كه ده‌فه‌رموێت: {وَذَا النُّونِ} به مانای به‌و پیته‌ی له ناوه‌كه‌ی (یونس) دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته ده‌سه‌ڵاتێک بۆ خاوه‌نی زانستی كتێب (ئیمام مه‌هدی) له به‌یانی ئه‌و پیتانه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌ندێک له سوره‌ته‌كاندا هاتوون، تا بزانن ئه‌وانه كۆمه‌ڵه هێمایه‌كن بۆ ناوی خەلیفەو جێنشینەکانی اللە له كتێب، جا له بابه‌ته‌كه ده‌رناچین.
اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء].
جا مه‌به‌ستی له یونسه كاتێک به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ڕۆیشت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچی گه‌له‌كه‌ی دوچاری سزاكه‌ی نه‌كرده‌وه، جا چۆن بچێته‌وه به‌رامبه‌ریان له‌كاتێكدا پێی ڕاگه‌یاندبوون سزاكه له‌دوای سێ ڕۆژی تر یه‌خه‌یان ده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ڕۆیشت تا گه‌یشته كه‌ناری ده‌ریاكه، جا سواری كه‌شتیه‌كی پر له سه‌رنشین بوو تا گه‌یشتنه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌و زانیان نوقم ده‌بن بۆیە پێویسته باری كه‌شتیه‌كه له سه‌رنشینه‌كان سوک بكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موویان نوقم بن بڕیاریاندا تیر‌و پشكێک ئه‌نجام بده‌ن جا هه‌ركه‌سێک له‌م تیروپشكه‌دا ده‌رچوو ده‌یهاوێژنه ناو ده‌ریاكه‌وه، تا به‌م شێوه‌یه باره‌كه له‌سه‌رنشینه‌كان سوک بێت، جا ئه‌وه‌بوو اللە له تیروپشكه‌كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یونسی هه‌ڵبژارد تا پاداشته‌كه‌ی بچێژێت. اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (139) إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (140)فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ (141) فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (142)لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ } صدق الله العظيم [الصافات].
جا بریاڕەکەی اللە له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یونس ئەوە بوو ده‌بێت تا رۆژی زیندوو بوونه‌وه ته‌مه‌ن له سكی ئه‌م نه‌هه‌نگه‌دا به‌ڕێ بكات، به‌هه‌مان شێوه نه‌هه‌نگه‌كه‌ش تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه ته‌مه‌نی درێژبكاته‌وه له‌كاتێكدا (یونس) له سكیدا به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه تا ڕۆژی زیندووبونه‌وه ئازاری دەچەشت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری اللە یونس لە په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌و ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نوسیویه‌تی پاڕایەوەو فەرمووی: {وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ } صدق الله العظيم [الانبياء].
جا له تاریكاییه‌كانی ده‌ریاو تاریكاییه‌كانی سكی نەھەنگ و تاریكاییه‌كانی شه‌ودا نزای له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی کرد‌و دەپاڕایەوەو ده‌یوت:
[سُبحانك ربي لا إله إلّا أنت ظلمت نفسي فإن لم تغفر لي وترحمني لأكونن من الخاسرين] [پاک و بێگه‌ردی بۆ تۆ په‌روه‌ردگارم هیچ پەرستراوێک نیه جگه له‌تۆ نەبێت بەڕاستی من سته‌مم لە خۆم كرد جا ئەگه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و ڕه‌حمم پێنه‌كه‌یت و بەزەییت پێم‌دا نەیەتەوە ئه‌وا له دۆڕاوو زەرەرمەندان دەبم]، تا ئه‌وه‌بوو ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانی و بەزەییەکەی اللە ئەویشی گرتەوە، جا به‌م شێوه‌یه اللە پاداشتی ئه‌و كه‌سه ده‌داته‌وه کە ستایشی دەکات و به پاكی دەگرێت و به میھرەبانیه‌كه‌ی لێی دەپارێته‌وه، جا ئەگه‌ر ئه‌م ستایش و دان نانه نه‌بوایه‌و له‌و که‌سانه نه‌بوایه که بڕوای وابێت هیچ شتێک نیه ڕزگاری بكات جگه له ڕه‌حمه‌ت و بەزەیی و میھرەبانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ئه‌وا تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه له سكی نەھەنگەکە ده‌مایه‌وه، به‌ڵام به‌م پاڕانەوەیە توانی ئه‌م ڕێسایەی اللە لە کتێب‌دا بگۆڕێت، جا اللە ڕزگاری كرد، وه اللە ش ویستی له‌سه‌ر هه‌رچیه‌ک بێت ده‌یسڕێته‌وه‌و جێگیر‌و پایه‌داری ده‌کات و سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کانیش هه‌ر لای ئه‌و زاته‌یه، اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (143) لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ} صدق الله العظيم [الصافات].
وه ئه‌ی گه‌لی موسڵمان و نه‌صاراو یه‌هودو هه‌موو خه‌ڵكی، وا سزای اللە دێت، جا ئەگه‌ر هاتوو تا ڕۆژی فه‌تح كردنه ئاشكراكه بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهان له شه‌وێک له‌كاتێكدا هه‌موو ملكه‌چ ده‌بن بڕواتان به بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای پەروەردگارەکەتان ئیمام ناصر محمد یه‌مانی نه‌كرد ئه‌وا له‌م كاته‌دا به حه‌قی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نوسیویه‌تی داوا لە اللە بكه‌ن، جا ئایا ده‌زانن (ئه‌م به‌ڵێنه) چیه؟ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآَيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (54) } صدق الله العظيم[الأنعام].
جا مژده‌تان پێده‌ده‌م به‌دڵنیاییه‌وه دواتر اللە وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه جا له كتێبدا زانیم به‌وه‌ی دواتر اللە وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ(10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ(11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)
أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ(13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ(14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ(15)
يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ } صدق الله العظيم [الدخان].
جا هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش له کۆتا ڕۆژی ڕۆژه‌كانی لای اللە بۆ ژیانی ئەم دنیایە ڕووده‌دات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ} صدق الله العظيم [الحج].
وه له‌ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه درێژه به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە هه‌موو نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ڕووده‌دات له‌وانه درک كردنی خۆر به مانگ جا له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا مانگ بووەتە هیلالی تازه، لەپاش ئه‌وه به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، ئه‌و هەسارەیەی ناوتان لێناوه هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م ( نیبیرۆ ) کە له زه‌ویه‌كه‌تان نزیکبۆتەوەو ئێوه‌ش ده‌زانن به‌ڵام دڵنیا نین تا ئه‌وكاته‌ی به لای زه‌ویه‌كه‌تاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جا به به‌ردی ئاگر مرۆڤ بەردباران ده‌كات، وە له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌واڵه گه‌وره‌كه‌یه کە ئێوه پشتی لێهەده‌كه‌ن، لەدوای ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆر ئاواوه شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، جا خۆرهه‌ڵات ده‌بێت به خۆرئاوا‌و خۆرئاواش به خۆرهه‌ڵات، له‌دوای ئه‌وه‌ش ڕاسته‌خۆ كاتی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو دێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایەتی له شه‌وێکدا كه هه‌موو ملكه‌چ ده‌بن بۆی به فه‌تح کردنێكی ئاشكرا به هێزو توانای اللە ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهان، جا چه‌نده ئامۆژگاری و ڕێنمایم كردن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ كردن به‌ڵام حه‌ز به دڵسۆزانتان ناكه‌ن، وه حه‌ز به ئامۆژگاریكاران ناكه‌ن، جا لەپاش ئه‌وه ده‌بینن به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ئاگره‌وه ڕۆژەکان درێژ ده‌بنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له زه‌ویه‌كه‌تان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌ساره‌ی سزایه به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ین تێک ده‌شكێت، وه یه‌ئجوج و مه‌ئجوج به سه‌ركردایه‌تی مه‌سیحی درۆزن بۆتان ده‌رده‌چن؛ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بڵێت عیسای كوڕی مه‌ریه‌مم، وه ده‌ڵێت اللە م یان كوڕی اللە م، جا بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ده‌كات، جا ئاگاداری بن! ئه‌و به ئاشکرا بە ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه دێت قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئێوه‌ش به ده‌م قسه‌كردنه‌وه دەیبینن، بەڵام ئێوە ھەرگیز اللە به چاوی خۆتان نابینن قسه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات؛ ئه‌و اللە یەی هیچ كه‌س وه‌ک ئه‌وو هاوشێوه‌ی ئه‌و نیه، جا اللە قسه ناكات مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای په‌رده‌ی نوره‌وه نه‌بێت پاک و بێگه‌ردی بۆی! جا هه‌ر كه‌سێک ده‌یه‌وێت مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌می حه‌ق بناسێته‌وه، ئه‌وا مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌می حه‌ق بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ناكات، وه ئه‌و له زه‌وی له (تابوت السكینة) لەلاتانە، کە بۆ سه‌ر هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت زیاد کرا، جا (عیسای کوڕی مەریەم) ئه‌و ژماره زیادكراوه (الرقیم) یە کە بۆ سه‌ر هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت زیادکرا، تا ببن به نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ی اللە.
وه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتیش بریتین له سێ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وانیش ئیلیاس و ئیدریس و یه‌سه‌ع هه‌رچی چواره‌میانه ئه‌وا دواتر بۆیان زیادكرا كه بریتیه له نێردراوی اللە عيسای كوڕی مه‌ريه‌م درودو سڵاوی لێبێت. وه اللە ئەم چوار پێغه‌مبه‌ره‌ی كردووە به وه‌زیره ڕێزلێگیراوه‌كانی ئیمام مه‌هدی، وه به گوێره‌ی پله‌كانیان جێگای ئیمام مه‌هدی دەگرێنەوە، جا ڕاسته‌خۆ له‌دوای ئیمام مه‌هدی نێردراوی اللە عیسای كوڕی مه‌ریه‌م دێت، ئەی اللە درودو سڵاویان لەسەر بدە وە لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان، وە لەسەر بەڕێزترینیان محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە لەسەر ئیمام مەهدی و سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی، هەڵبژێدراوانی ناو مرۆڤایەتی و چاکترین کەسانێک کە هاتبنە کایەوە، کەسە دڵسۆزەکان بۆ اللە و خەلیفەکەی، وە تۆش زانایت پێیان، وە زۆر لێخۆش‌بوو میهرەبانیت بۆیان، وه ئه‌ی اللە ڕێز بنێ له‌وانه‌ی بانگەوازەکەمیان به‌ڕاست دانا‌و پاشانیش پشتی منت به هۆیانه‌وه قایمكرد، وه بیانكه به وه‌زیره‌كانم له‌وانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهانه‌وه ده‌یانكه‌ین به هاوسۆزو هاوپیشه‌مان، وە ئه‌ی اللە له سه‌رجه‌می موسڵمانان له نێر‌و مێیان خۆشبە، جا ئه‌گه‌ر منیان به درۆزانی ئه‌وا نازانن من ئیمام مه‌هدی حه‌قم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە، ئه‌ی اللە لەلایەن خۆتەوە حه‌قیان پێ نیشانبده به‌ڕاستی تۆ زۆر لە بەندەکەت به ڕه‌حم و میھرەبانتری بۆیان، به‌ڵێنەکەشت حەقەو لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتریت، ئه‌ی اللە هه‌موو خه‌ڵكی بۆ ڕێگای ڕاستت هیدایەت بدە، ئه‌ی اللە به‌ڕاستی به‌نده‌كه‌ت ڕه‌حم و میھرەبانیەکەی تۆ له هیچ به‌نده‌یەکت ناگرێتەوە تەنانەت لە ئیبلیسی شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراویش، ئه‌ی اللە هه‌ر به‌نده‌یه‌ک به دڵ و به گیان بۆلای تۆ گەڕایەوە ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش ڕاستە كاتێک به‌بێ جیاكردنه‌وه‌و ده‌رهێنانی هیچ كه‌سێک له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌نده‌كانت ده‌دوێیت و له مەحكەمی كتێبه‌كه‌تدا فه‌رمانت پێكردووین پێیان بڵێین:
{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ(54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُون(55)أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ(56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ(57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ(58) بَلَى قَدْ جَاءتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ(59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ(60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ(61) } صدق الله العظيم [الزمر].
ئه‌ی اللە ئه‌وه به‌یانەکەیم بە پشتیوانان ڕاگه‌یاند تا ببن به شاهێدی گەیاندن بە هەموو خەڵکی جیهان هەروەک چۆن باپیره‌م (پێغه‌مبه‌ری اللە) قورئانه‌كه‌ی به گەلەکەی ڕاگەیاند تا ببن بە شاهێدی گەیاندن بۆ هەموو خەڵکی جیهان، په‌روه‌ردگارمان دڵه‌كانمان لامه‌ده له‌دوای ئه‌وه‌ی هیدایه‌تت داین وه له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشندەو به‌خشێنه‌ری، په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدا نیه، بێگومان اللە زاتێک نیه به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر (ربنا لا تزغ قلوبنا بعد إذ هديتنا وهب لنا من لدنك رحمةً إنك أنت الوهاب، ربنا إنك جامعُ النّاس ليومٍ لا ريب فيه إن الله لا يُخلف الميعاد).
هه‌رچی قیامه‌تیشه: ئه‌وا زانسته‌كه‌ی لای اللە یە جا من شاهێدی ده‌ده‌م به‌سیشه اللە شاهێد بێت به‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت فەتوام بۆ نەداون، به‌ڵكو فه‌توام داوه به‌وه‌ی لە کۆتایی کۆتا ڕۆژی لای اللە دەبێت، كه ئەو ڕۆژەیە ئێستا تێیداین و چووینەتە ناوی، وه لەمیانەیدا سه‌رجه‌م مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت ڕووده‌دات له‌وانه؛ گیرانی مانگی ئاگاداركه‌ره‌وه؛ وه خۆر درک به مانگ؛ وه شه‌و پێش ڕۆژ دەکەوێت و فه‌تح كردنی ئاشكرا بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت؛ وه (ده‌ركه‌وتنی) مه‌سیحی درۆزن (ده‌جال كه خودی ئیبلیسه) کە سه‌ركردایه‌تی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌كات، وه هاتنی ڕۆژی زیندووكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م؛ كه هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌شه مه‌سیحی ده‌جال ده‌یقۆزێته‌وه (لەکاتێکدا اللە له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاری داوه هه‌ر له‌م دنیایه‌دا ڕووبدات و تێیدا ئەو بێ باوەڕانە زیندوو بکاتەوە کە خۆی دەیەوێت بەڵام مەسیحی ده‌جال ئه‌م ڕۆژی زیندووكردنه‌وه‌یە بۆ خۆی ده‌قۆزێته‌وە تا بڵێت من زیندووم کردنەوە) بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی پێبكات، جا پێتان ده‌ڵێت ئەم ئاگره‌شتان بینی به چاوی سه‌رتان (کە مەبەستی لە ھەسارەی ئاگری سەقەرە کە ئەم کاتە بەلای زەویدا تێپەڕبووە)، هه‌رچی به‌هه‌شته‌كه‌شمه ئه‌وا له ژێر خاكدایه له ناخی زه‌ویه‌كه‌تان، به‌ڵام اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی ناردووه تا وردەکاری كتێبه‌كه‌ی اللە بۆ به‌شه‌ر باس‌بکات، وه ئه‌وه‌یان پێده‌ڵێت كه ئه‌م زیندووكردنه‌وه‌یه بۆ بێباوهڕانه تا اللە به به‌نده‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خه‌ڵكی بكات به یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست تا ئامانجەکە له دروستكردنەکەیان بێته‌جێ (كه په‌رستنی اللە یە بە تەنها بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن) جا اللە سه‌رتاپا هه‌موو خه‌ڵكی هیدایه‌ت ده‌دات مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی پشت له هیدایه‌ت هەڵدەکات، وه بە دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم لەلایەن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵام له ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی بێ‌ئومێد بووە، جا ئه‌وکەسه به‌ڕاستی سته‌می له خۆی كردووه، هیچ كه‌سێكیش له ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانی اللە بێ‌ئومێد نابێت ته‌نها گه‌لی سته‌مكاران نه‌بن.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
___________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4147