Admin
10-01-2018, 12:25 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
10 - 06 - 1428کۆچی
25 - 06 - 2007 زایینی
12:36 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1262
ــــــــــــــــــ
مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نهێنی پیته‌كان له قورئانی گه‌وره بۆ موسڵمانان ڕوون ده‌كاته‌وه ..
بە ناو‌ی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر..
له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ئیمامی دوانزه‌یەم له ئالی به‌یتی پاک و دوایین خه‌لیفه‌كانی اللە ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو موسڵمانه باوەڕدارەکان به‌م قورئانه گه‌وره‌یه، سڵاو‌و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان، وە درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا میسکی دوایینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار نێردراوی اللە بۆ هەموو خەڵکی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە سڵاو لەسەر ئەوەی شوێنی ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ڕاست دەکەوێت، پاشان دوای ئەوە..
ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، لەڕاستیدا اللە قورئانی گه‌وره‌ی كردووه بە به‌ڵگه‌ی من به‌سه‌رتانه‌وه له به‌ڵگه‌ی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی یان به‌ڵگه به‌سه‌رمه‌وه ئەگه‌ر نه‌متوانی له قورئان به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستان پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن و تێده‌گه‌ن، وه هه‌رگیزیش نە گاڵته‌چیەکان و ئەوانەی سوکایەتی دەکەن و نه خۆبه‌گه‌وره‌و زل زانه‌كان له ڕاستی به‌یانه‌كان تێناگه‌ن؛ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به عه‌قڵ و لۆژیک به سەرنجێکی ته‌واوو بیر‌و به‌رچاوڕوونی له به‌یانه‌كان ورده‌بنه‌وه، جا ئه‌وانه دواتر بەوە دەزانن ئایا یه‌مانی به ڕاست و دروستی قسه‌ده‌كات یان له‌و كه‌سانه‌یه گاڵته ده‌كات، یان له‌وانه‌ی قسه بە ناو‌ی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دوودڵن و نازانن و گومانیان لە قسەکە هەیە، له كاتێكدا گومان هیچ سودێک بە زانینی ڕاستیەکان ناگەیەنێت. جا من به لێكدانه‌وه‌یه‌ک له ئیجتیهادی خۆمه‌وه قسه‌تان بۆ ناكه‌م و پاشانیش بڵێم (والله اعلم)، به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه هه‌ڵبگرێت، وه نه به پێوانەش (قیاس)، به‌ڵكو له خود‌و دڵی بابه‌ته‌كه‌دا، جا ئێوه له قورئان به بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانن، بەڵام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانێت. ڕەنگە یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "له كوێ ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی ترت بۆ هێناین له‌كاتێكدا ئێمه ده‌زانین ته‌نها بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراون؟". جا یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه به‌وه‌ی ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره بریتین له‌وانه‌ی له چیڕۆکە نه‌زانراوه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره دان، ئه‌وانه‌ی اللە بۆ یه‌كێک له ئاوه‌دانیه‌كان ڕەوانەی کردن، جا اللە چیڕۆکەکه‌یانی لێڵ و ناڕوون کردووە و لە خودی چیڕۆکەکە بۆی ڕوون نه‌كردوونه‌ته‌وه ناو‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه چی بوون، وه گه‌لەکەشیان كێ بوون؛ به‌ڵكو وەکو دەزانن اللە کردوویەتی بە چیڕۆکێکی نادیار. اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].
وە لەڕاستیدا پێشتر له وتارێكدا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونكردنه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وان بریتین له هەمان کەسانی چیڕۆکە نادیارەکەی سوڕه‌تی كه‌هف، جا ئه‌م وتاره‌ی پێشترتان بیردەخەمەوەو پاشانیش باس و خواسه‌كه‌تان به وردی و زانستی زیاتره‌وه بۆ باس ده‌كه‌ین.
___________
بە ناو‌ی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاو‌و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو هەموو موسڵمانانی خەڵکی جیهان، وە درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بۆ خەڵکی جیهان لە یەکەمیانەوە تا میسکی دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، پاشان دوای ئەوە..
سوێند بە اللە نامه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواو بن تا به بێ زانست و ڕێنمایی و كتێبێكی ڕوون و ئاشكرا شوێنم بکەون، جا له نێوانی من و ئێوه‌و هه‌موو خه‌ڵكیشدا قورئانی گه‌وره هه‌یه، جا هه‌ر كه‌سێک اللە به ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی پشتگیری لێ‌كرد ئه‌وا ئه‌و کەسە بە حەق زاڵه له‌و بڕیار‌و بابه‌تانه‌ی لە گفتوگۆكاندا ده‌ستتان پێكردووه، جا هه‌رچی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتن ئه‌وا ژماره‌کەیان سێ كه‌سه‌و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه. وه ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ئایا ئه‌م چیڕۆکەتان لە قورئان نه‌بینیوه کە اللە کەسەکانی به نادیاری هێشتۆته‌وه، لەکاتێکدا ئەگه‌ر بێت‌و قورئان چیڕۆكێكی گێڕایه‌وه به وردی ده‌یگێڕێته‌وه، جا له پاش ئه‌وە ناو‌ی ئەو پێغه‌مبه‌ره باس ده‌كات کە بۆ ئاوه‌دانیه‌كه‌یان نێردراوە، به‌ڵام له قورئان چیڕۆکی ئاوه‌دانیه‌ک ده‌بینین شوێن و ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه، بەهەمان شێوە گه‌له نیشته‌جێكه‌شی به نەزانراوی ده‌بینن؛ به‌ڵكو ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بۆ هات سه‌ره‌تا اللە دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن، ئەوانیش به‌درۆیان زانین، دواتر به پێغه‌مبه‌ری سێیه‌م شکۆمەندو بەهێزی كردن، وەکو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّ‌حْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَ‌بُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [يس].
جا لێره‌دا ئه‌وه‌ی له قورئان ورد ده‌بێته‌وه ده‌ست بە پرسیار کردن دەکات و ده‌ڵێت بۆچی اللە چیڕۆکی خەڵکی ئەم ئاوەدانیەی بە نادیاری هێشتۆتەوە؟ جا ئایا گه‌له‌كه‌یان كێ بوون؟ وه ناو‌ی ئه‌م نێردراوانه‌ش چی بوون کە اللە بۆی ناردن؟ جا هه‌ر ده‌بێت له‌م چیڕۆکەدا نهێنیه‌كی نائاسایی له نهێنیه‌كانی قورئانی گه‌وره بوونی هەبێت کە هێشتا به ناڕوونی بۆ زانایانی ئایینی و موسڵمانان ماوه‌ته‌وه، وه ئێوه‌ش ده‌زانن چیڕۆكی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت لە قورئاندا ڕوون نیە، جا هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌وە هەبێت کە اللە لە قورئان بێ ئه‌وه‌ی باسی گه‌لی ئه‌م ئاوه‌دانیه بكات گێڕاویەتیەوە، نه باسی ناو‌ی ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ش کە اللە بۆی ناردن، جا ئه‌م ناڕوونیە له‌به‌ر چیه، هەرچەندە لەڕاستیدا چیڕۆکێکەو چیڕۆکەکانیش لە قورئان ڕوون و ئاشكران، هەروەک چاكترینی چیڕۆکەکان؛ چیڕۆکی یوسف، کە له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی گێڕاویه‌تیه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو چیڕۆکەکانی تری قورئان ته‌نها هی ئه‌م ئاوه‌دانیه نه‌بێت کە اللە سه‌ره‌تا دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ڕه‌وانه‌كردن و به‌درۆیان زانین، جا ئه‌وه بوو به پێغه‌مبه‌ری سێیه‌م شکۆمەندو بەهێزی كردن.
له‌پاش ئه‌وه سەرەتا هه‌ڵده‌ستن به به‌راوردكردنی جۆری ئەو هه‌ڕه‌شه‌یەی کە خەڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه لە پێغه‌مبه‌ره‌كانیان دەکرد؛ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆتایی به بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌هێنن و بۆ سه‌ر ئایینه‌كه‌یان نەگەڕێنەوە به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئەوانەوە تووشی سزایه‌كی گه‌وره ده‌بن، یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سەر ئایینه‌كه‌یان به وازهێنان و دەستهەڵگرتن له بانگه‌وازه‌كه‌یان: {قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم.
پاشان دەچینە سەر چیڕۆکەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و بۆتان دەردەکەوێت هه‌مان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێدەکەن: {إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا} [الكهف:20].
دوای ئه‌وه هه‌ڵده‌ستن به به‌راورد كردن له نێوان ژماره‌ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی ئه‌م ئاوه‌دانیه کە اللە بە ڕوون و ئاشکرا باسی كردوون، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ} [يس:14].
دواتر ده‌ڕۆن بۆ ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت کە اللە به‌هه‌مان شێوه بۆ ئەوکەسانەی ورد ده‌بنه‌وه‌و بیردەکەنەوە ڕوون و ئاشكرای كردووه، بەوەی سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} صدق الله العظيم [الكهف:22].
جا هه‌رچی قسه ڕاست و دروستەکەیە بریتیه له قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە له ئایینده‌دا یه‌مانی چاوه‌ڕوانكراوو پشتیوانەکانی وتوویانه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی فێری كردووه، وه ئه‌م قسه‌یه‌شی به‌بێ بنەماو بێ زانست و زانیاری نه‌كردووه.. بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}.
وه اللە ئه‌م قسه‌یه‌ی به قسەیەکی بێ بنەماو بێ زانست و زانیاری باس نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ی وتراون؛ له پێنجه‌کەوه تا ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه‌یانه بە قسەی بێ بنەماو بێ هەبوونی ده‌سه‌ڵاتی زانست و زانیاری باس کردووە؛ به‌ڵكو به گومانه‌وه له‌كاتێكدا گومان هیچ سودێک بە زانینی ڕاستی ناگەیەنێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ}.
جا ئه‌م قسانه وتراون بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویەتی: {وَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌مانە وتراون، كه‌واته ئه‌م قسانه وتراون جا بوون به كارێكی ڕابردوو ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن زمانی عه‌ره‌بین، هه‌رچی قسه ڕاست و دروستەکەیە بریتیه له قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە هیچ كه‌سێک نه‌یوتووه‌و هێشتا له زانستی شاراوەو غه‌یب دایه، تا ئەوکاتەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو یاوه‌ره‌كانی ده‌یڵێن، بۆیە اللە نه‌یفه‌رمووه: ده‌ڵێن سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه؛ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ} به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه هێشتا نه‌وتراوه بۆیە فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه هێشتا له زانستی شاراوە دایه‌و هێشتا نه‌وتراوه، جا ها ئه‌وه ئه‌م قسه ڕاست و دروستە هات و وترا، جا ئایا باوەڕ دەهێنن؟
وه ئه‌گه‌ر وردبوونه‌وه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی قسه ڕاست و دروستەکە بریتیه له كه‌مترین ژماره‌کە، واته؛ سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه، وه ناكرێت ژماره‌كه لەوە كه‌متربێت، چونکە ئەگه‌ر سه‌یری قسه‌ی قسه‌كاره‌كه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بکەن کاتێک له نێوان خۆیان قسه ده‌كه‌ن ده‌بینن له‌گه‌ڵ یه‌ک كه‌س قسه ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ل دوو كه‌س قسه ده‌كات، بۆیە وتی: {فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِ‌قِكُمْ هَـٰذِهِ} [الكهف:19].
جا ئایا بۆتان ڕوونبوویه‌وه من زاناترین کەسی خه‌ڵكیم به ژماره‌كه‌یان و موفتیم له باس و خواسەکەی ئه‌وان؟ جا ئایا باوەڕ دەکەن؟ به‌ڵام مرۆڤ له هه‌موو شتێک زیاتر دەمەقاڵێ ده‌كات!
جا ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ن کە لە چیڕۆکە نەزانراوەکەی تر بۆ سەر ئاوه‌دانیه نه‌زانراوه‌كه ڕەوانەکران، لێره‌دا یەکێک ده‌مپچڕێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وان چه‌ند لاوێک بوون باوەڕیان به په‌روه‌ردگارەکەیان هێنابوو، باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه نێردراو بن". دوای ئه‌وه پێی ده‌ڵێین: هەردەبێت لاوەکان بانگه‌وازکارێکیان هەبێت بۆلای حەق بۆ ئەوەی شوێنی بکەون کە ئەویش بریتی بوو له نێردراوەکەی یه‌كه‌م، جا دواتر برا لاوه‌كانیشی به‌ڕاستیان دانا، ئه‌وکەسەی دوای باوکیان ئه‌ركی به‌خێوكردن و چاودێری كردنی ئەوانی له ئه‌ستۆ گرتبوو، کە بریتی بوو لە (ذو الكفل)، جا به په‌روه‌رده‌یه‌كی چاک په‌روه‌رده‌ی كردن، بۆیە پێی وتراوه (ذا الكُفل)، جا ئه‌مه ناوەکەی خۆی نیه، وه وێنه‌ی ئه‌و وه‌كو وێنه‌ی موسا‌و هاڕونه، جگه له‌وه‌ی هاڕون لە مو‌سا گه‌وره‌تر بوو، وە لەڕاستیدا په‌یامه‌كه بۆ سه‌ر مو‌سا دابه‌زی و اللە له‌گه‌ڵ ئه‌و كردی به وه‌زیرێک، جا هه‌ردووكیانی بۆ لای فیرعه‌ون ڕه‌وانه‌كرد، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَ‌سُولَا رَ‌بِّكَ} صدق الله العظيم [طه:47].
هه‌رچی په‌یامه‌كه بوو ئه‌وا به‌سه‌ر مو‌سا درودو سڵاوی لێ بێت دابەزی، به‌هه‌مان شێوه لاوه‌كانیش په‌یامه‌كه به‌سه‌ر برا گه‌وره‌كه‌یان دابه‌زی، جا ئەوەبوو لاوه‌كان باوەڕیان به بانگەوازەکەی هێنا، دوای ئه‌وە اللە هیدایه‌تی بۆ زیادكردن و له‌گه‌ڵ براكه‌یان كردنی به پێغه‌مبه‌ر بۆ سەر ئاوه‌دانیه‌كه، كه بریتین له هه‌مان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن (الأسباط)، كه نه جولەکە بوون نه نه‌صارا، به‌ڵكو (أسباط ياسين - نه‌وه‌كانی یاسین) ـن درودو سڵاوی لێبێت، کە بریتی بوون له سێ پێغه‌مبه‌ر، یه‌كێكیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو، وه ئومێدی لێخۆش‌بوونیش لە اللە ده‌كه‌م به‌وه‌ی له وتاره‌كه‌ی پێشتر قسه‌یه‌كی به گومانم كرد ده‌رباره‌ی ناو‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت باوەڕیان پێهێنا، جا وتم ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئیدریسه، لەکاتێکدا ئه‌مە ناوه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو ناوه‌كه‌ی ئیلیاسی كوری یاسینەو ئیدریس و یه‌سه‌عیش برای ئەو بوون، هه‌مووشیان له باوكێكن کە ناو‌ی یاسین ـە، جا ئه‌مه مه‌كه‌نه بەڵگە لەسه‌ر ناصر یه‌مانی به‌وه‌ی چۆن له وتاره‌كه‌ی پێشوتری ده‌ڵێت په‌یامه‌كه به‌سه‌ر ئیدریسدا دابه‌زی و ئێستاش ده‌ڵێت به‌ڵكو به‌سه‌ر ئیلیاسدا دابه‌زی، منیش یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌مه به‌هۆی په‌له‌كردنم بوو له لێكدانه‌وه‌ی ناو‌ی نێردراوەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت، جا به گومانه‌وه قسه‌كه‌م كرد، وه ئه‌مه تاكه قسه‌یه به گومانه‌وه وتبێتم بێ ئه‌وه‌ی بزانم به‌دڵنیاییەوە وتوومه کاتێک وتم ئیدریس په‌یامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌زی، جا له‌سه‌رم پێویست بوو چاوه‌ڕێی وه‌حی تێگه‌یشتن (و‌حي التفهیم) بم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەمه‌وه تا زانسته‌كه‌م زیاتر بكات به به‌یانه‌كه‌ی، به‌وه‌ی ناو‌ی ئه‌و نێردراوە چیه کە په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یشت، ئایا ئه‌وه ئیدریس بوو، یان ئیلیاس. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْ‌آنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّ‌بِّ زِدْنِي عِلْمًا ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [طه].
ئه‌م (ئایەتە) ش سەرزەنشتی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ناکات کە اللە قورئانی به‌سه‌ردا دابه‌زاند، به‌ڵكو سەرزەنشتە بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی اللە به‌یانه‌كه‌ی پێداوه کە ناصر محمد یه‌مانی ـه، جا من له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه پەلەم کرد به‌رله‌وه‌ی په‌روه‌ردگارەکەم به ده‌سه‌ڵاتی زانست و به‌ڵگه‌ی قورئان فێرم بكات، هه‌رگیزیش دوای ئه‌وه بۆ هه‌میشه قسه‌یه‌كی تر بە گومانەوە ناكه‌م، جا هه‌ڵه‌كه‌م گه‌وره نه‌بووه، به‌ڵكو ئیدریسی لاوم لەناو سێ براکەدا كرد به گه‌وره‌ترین برا، لەکاتێکدا ئه‌و له هه‌موویان گه‌وره‌تر نه‌بوو، به‌ڵكو گه‌وره‌ترینیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو درودو سڵاوی اللە یان لەسەر، كه ئه‌و كه‌سه‌ش بوو په‌یامه‌كه‌ی پێ گه‌یشت، هه‌رچی براكه‌یه‌تی واته ئیدریس ئه‌وا نێردراوێكی ڕاستگۆیه چونكه پەیامی براكه‌ی ئیلیاسی به‌ڕاستدانا، جا اللە زانسته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه‌كانی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بۆ زیادکردم، وه به‌وه‌ی كامه نێردراویان بوو په‌یامه‌كه‌ی له‌لایەن په‌روه‌ردگاریه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش چونکە ناكرێت سێ كتێبیان بۆ بێت، به‌ڵكو یه‌ک كتێبیان بۆ هات، کە بریتی بوو له‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ ﴿١٢٣﴾ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُ‌ونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿١٢٥﴾ اللَّـهَ رَ‌بَّكُمْ وَرَ‌بَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُ‌ونَ ﴿١٢٧﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّـهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾ وَتَرَ‌كْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِ‌ينَ ﴿١٢٩﴾ سَلَامٌ عَلَىٰ إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
جا ئه‌وانه بریتی بوون له هه‌ر سێ پێغه‌مبه‌ر له یه‌ک نه‌وه، واته له نه‌وه‌ی یاسین (أسباط ياسين)، وه اللە هه‌موویانی بۆ یه‌ک ئاوه‌دانی ڕەوانە کرد، كه بریتی بوو له ئاوه‌دانیه‌كه‌ی خۆیان، وه اللە ته‌نها یه‌ک كتێبی پێدان كه بریتی بوو له‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، جا هه‌ر سێ پێغه‌مبه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌ی ئیلیاسدا هاتبوو بانگەوازیان ده‌كرد. بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {قُولُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّ‌بِّهِمْ لَا نُفَرِّ‌قُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
جا ئه‌وانه بریتی بوون له نه‌وه‌كانی یاسین (أسباط ياسين)، نه‌ک نه‌وه‌كانی یه‌عقوب (أسباط يعقوب)، جا له نه‌وه‌كانی یه‌عقوب ته‌نها نێردراوی اللە یوسف پێغەمبەر بوو، به‌ڵام اللە فه‌رموویه‌تی (الأسباط) به كۆ نه‌ک به تاكه‌كه‌ی كه بریتیه له (السبط)، كه ئه‌ویش یوسف بوو درودو سڵاوی لێبێت، پاشان اللە له ئایه‌تێكی تردا بۆی ڕوونكردوونه‌ته‌وه به‌وه‌ی (الأسباط) نه جولەکە بوون نه نه‌صارا. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ} صدق الله العظيم [البقرة:140].
وه ده‌شزانن نەوەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دوانزه تیرە له نەوەی دوانزه كوڕەكه‌ی (یه‌عقوب) دا دابەش بوون، جا پێغه‌مبه‌ری اللە یه‌عقوب له‌وان نه‌بوو؛ به‌ڵكو له پێش ئه‌وانەوە بوو، ئه‌وانیش له نەوەکانی ئه‌و بوون، وه یه‌عقوبیش له نەوەی ئیبراهیمه درودو سڵاوی لێبێت، جولەکەو نه‌صاراش له نەوەی ئه‌م دوانزه كه‌سه بوون كه نه‌وه‌ی یه‌عقوب بوون، كه‌واته یه‌عقوب نه جولەکە بوو نه نه‌صرانی، به‌هه‌مان شێوه خۆشەویستی اللە ئیبراهیم درودو سڵاوی لێبێت، به‌هه‌مان شێوه (الأسباط) نه‌وه‌كانی یاسین؛ واته هه‌رسێ برا پێغه‌مبه‌ره‌كه نه جولەکە بوون نه نه‌صارا، به‌ڵكو بریتی بوون له نه‌وه‌كانی یاسین، كه ئه‌ویش باوكی سێ نه‌وه بوو، جا ئه‌وانه (جولەکەو نه‌صارا) هیچ زانستێكیان نه به ئەوان هه‌بوو نه به ئیبراهیمیش، به‌ڵكو زانستیان به محمد نێردراوی اللە هه‌بوو کە لە تەوڕات و ئینجیل لەلایان نوسرا بوو، جا وه‌كو چۆن منداڵه‌كانی خۆیان ده‌ناسن ئاوا نێردراوی اللە ده‌ناسن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَ‌اهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ التَّوْرَ‌اةُ وَالْإِنجِيلُ إِلَّا مِن بَعْدِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٥﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾ مَا كَانَ إِبْرَ‌اهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَ‌انِيًّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِ‌كِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
وه ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، سەبارەت بە به‌یانی ئه‌و پیتانه‌ی له سه‌ره‌تای بیست و نۆ سوڕه‌ته‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌دا هاتوون به ئاگا وه‌رنه‌وه، جا ئایا پێتان وانییە ئه‌م پیتانه ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک نین، به‌ڵكو پیتی جیاوازن؛ وەکو هێمایه‌ک بۆ ئه‌و ناوانەی سوێندیان پێ خوراوە، کە بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێرداراون له‌گه‌ڵ ئیمام (ن) كه بیست و نۆهه‌مە؟ به‌ڵام مەرج نیە هێماكه یه‌كه‌م پیتی ئەم ناوه بێت کە سوێندی پێ خوراوه، به‌ڵكو هه‌ر پیتێكی بێت، جا ئەگه‌ر پیته‌كه پیتی یه‌كه‌می ئەو ناوە بێت کە سوێندی پێ خوراوه یان دوای پیته‌كه‌ی یه‌كه‌م بێت له پیته‌كانی تری ناوه‌كه، به‌ڵام له ناو‌ی یه‌كه‌م تێپه‌ڕ ناكات.
جا سه‌یری ئه‌و پیتانه بكه‌ن کە له سه‌ره‌تای سوره‌تی مه‌ریه‌مدا هاتوون، ئه‌مانه بریتین له پێغه‌مبه‌ره‌كانی نەوەی عیمران کە بە ڕێک و پێکی باسکراون: { كهيعص (١) }:
جا هه‌رچی هێمای ( ك ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناو‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە زه‌كه‌ریا سڵاوی لێبێت.
وه هه‌رچی هێمای ( ه ) ـه ئه‌وه هێمایه بۆ ناو‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە هاڕونی برای مه‌ریه‌م سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ي ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناو‌ی یه‌حيا درودو سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ع ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناو‌ی عـيسا درودو سڵاوی لێبێت.
هه‌رچی هێمای ( ص ) ـە ئه‌مه هێمایه‌كه له سیفه‌ت ناو‌ی ( الصدّيقة ) ـی مه‌ریه‌م سڵاوی لێبێت دەرهێنراوە، وه هێمایه‌كه له ناوه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گیراوه، چونکە پێغەمبەر نیه، به‌ڵكو ڕاست و ڕاستگۆ بوو و فەرمانەکانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌ڕاست دانا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْ‌يَمَ إِلَّا رَ‌سُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّ‌سُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ} صدق الله العظيم [المائدة:75].
هه‌رچی هێماکەی كۆتایی قورئانی گه‌وره‌یە کە له سورەتی القلم ـە بریتیه له (ن) ئه‌وا بریتیه له (ن) ـی ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بزانن، وه اللە نه‌یكردووم به پێغه‌مبه‌رو نێردراوێک به‌ڵكو کردوومی به ئیمامێكی سەرتاسەری و گشتگیر بۆ ئیوه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كانتان مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی كوفری به‌وه کرد اللە منی کردبێت به ئیمام بۆ كوڕی مه‌ریه‌م درودو سڵاوی لێبێت و وتی: "ناكرێت و ڕه‌وانیه ببیت به ئیمام بۆ هیچ نێردراوو پێغه‌مبه‌رێک، جا تۆ هیچ نیت ته‌نها پیاوێكی چاکەکار نه‌بیت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی چاکەکار بێت". جا دواتر به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە وەڵامی دەدەمەوە کە سوێندی به یه‌كه‌م پیتی ناوه‌كه‌ی به‌سه‌رخه‌ری نێردراوه‌كه‌ی خواردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی دواتر اللە لەسەر دەستی ئەو بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا ده‌رده‌خات، جا ئەم وه‌ڵامه‌ی به‌سه، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُ‌ونَ ﴿١﴾ مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَ‌بِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿٢﴾ وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرً‌ا غَيْرَ مَمْنُونٍ ﴿٣﴾ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾ فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُ‌ونَ ﴿٥﴾ بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ ﴿٦﴾ } صدق الله العظيم [القلم].
سڵاوی اللە ش له‌سه‌ر ئەو کەسە ژیر‌و هۆشمەندو بینایانەی گوێ له قسه‌و گوفتار ده‌گرن، دوای ئه‌وه شوێنی چاكترینی ده‌كه‌ون.
وه ئەی گەلی موسڵمانان له‌سه‌رتانه بزانن جیاوازی له‌نێوان لێكدانه‌وه‌ی من و زۆرێک له موفەسیرەکانتان وه‌كو جیاوازی نێوان ڕاستی و بەتاڵە، جا به اللە سوێندتان ده‌ده‌م سه‌یری ئه‌م ته‌فسیره‌و ته‌فسیر‌ی ئه‌وانه‌ش بكه‌ن کە ئایه‌تی (ن والقلم) یان ته‌فسیر كردووه
وەرگیراوی بەشداریەکە :
قال: حدثني عبدالسلام بن مالك معنعنا: عن ابن عباس رضي الله عنه في قوله [ تعالى.ر ]: (ن): السمكة التي على ظهرها الأرضين وتحت الحوت الثور وتحت الثور الصخرة وتحت الصخرة الثرى وما يعلم تحت الثرى إلا الله [تعالى.ب ] واسم السمكة ليواقن واسم الثور يهموث.
وەرگیراوەکە کۆتایی هات
جا بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م عەقڵەکانتان ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه قبوڵ ده‌كات و دڵتان پێی ئۆقره ده‌گرێت؟ جا ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، ئایا تا ئه‌م سنوره گومڕا بوونەو ملكه‌چی نه‌زانی بوون؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، جا ئه‌م گێڕانەوانە وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی به عه‌قڵ و نوری بینایی و بە به‌ڵگه‌وه بیریان لێبكه‌نه‌وه به‌وه‌ی ئایا ڕاست و دروستە یان به‌تاڵ؟ جا ئه‌گه‌ر لە اللە ترسان و خۆتان پاراست ئه‌وا بە ڕاست و دروستی نه‌بێت ناتانه‌وێت به‌م گێڕانەوانە دەربارەی ئەوە قسه بكه‌ن، دواتریش اللە ده‌سه‌ڵاتێكتان پێده‌دات تا بتوانن ڕاستی و به‌تاڵ له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه، ئه‌ویش بریتیه له ڕووناکی بینایی پۆڵایین له دڵدا، جا به ڕاست و به‌تاڵەکە ده‌زانن، پاشان سه‌یری ناو‌ی ئه‌م ماسیه بكه‌ن (ليواقن)، وه ناو‌ی گایه‌كه‌ش (يهموث)، له‌كاتێكدا من ئه‌م ناوانه ده‌بینم ناو‌ی شه‌یتانه سه‌ركه‌شه ملهوڕه‌كان بن، جا ئایا واده‌زانن ئه‌م لێكدانه‌وه‌یە له لێكدانه‌وه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو چاکترە؟ جا دواتر هه‌واڵه‌كه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دەزانن، به‌وه‌ی كێ ژێره‌و ژوور ده‌بێت و تیا ده‌چێت، نەفرەتی اللە ش له‌سه‌ر درۆزنان.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی خەڵکی جیهان..
خۆشه‌ویستی باوەڕدارە به‌ڕاستدانه‌ره یاوەرە چاکەکارەکان؛ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4415