تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : وه‌ڵام بۆ باوکی خالد تەنها له‌ ڕواڵەتی چیرۆکەکەی هاوەڵانی ئەشکەوتەوە اللە فەتوای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوە



Admin
20-01-2018, 10:38 AM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
30 - 05 - 1432 کۆچی
04 - 05 - 2011 زایینی
06:09 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=14754
ـــــــــــــــــــــ

وه‌ڵام بۆ باوکی خالد: تەنها له‌ ڕواڵەتی چیرۆکەکەی هاوەڵانی ئەشکەوتەوە اللە فەتوای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوە..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە پاکەکەی - و هەموو موسڵمانان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە سڵاو لە هەموو ئەو موسڵمانانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە هەموو موسڵمانان و خەڵکی..

ئه‌ی حوسێن بن عومەر سەرۆک و سەرپەرشتیاری مێزی گفتوگۆی جیهانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی، ئەی خۆشه‌ویستەکەم له‌به‌ر اللە، لام گرنگ نیه‌ ئەگه‌ر باوکی خالد هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ بێت کە ناوی له‌ خۆی ناوه‌ (علم الجهاد) یان كه‌سێكی تر له‌ شه‌یتانه‌ مرۆڤەکان یان تەنانەت مه‌سیحی درۆزنی شه‌یتانیش، تەنانەت بە هەموو شێوەیەک ئه‌وه‌شم لا گرنگ نیه‌‌ ئه‌م باوکی خالده‌ سەرسەختە به‌ ناڕەوایە كێیه‌، بەڵکو ئه‌وه‌ی لام گرنگه‌ به به‌ڵگه‌ی ‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر له‌ مەحكه‌می قورئانی گه‌وره‌وە به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا بهێنمه‌وه‌، به‌ مه‌رجێكیش له‌سه‌رمان به‌درۆنه‌خرێته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌؛ ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی نێوانمان له‌ مەحكه‌می كتێبەکەی اللە دا بێت، کە هه‌موو زاناو موسڵمانانیش به‌ گشتی لێی تێده‌گه‌ن، بۆیە فه‌رمانێک بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری مێزی گفتوگۆ حوسێن بن عومەر دەردەکەین به‌وه‌ی باندكردنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بەخۆی دەڵێت باوکی خالد هه‌ڵبگرێت، هه‌رچه‌نده‌ ده‌یبینم له‌و کەسانەیە کە هیدایه‌ت نادرێن، به‌ڵام گومان هیچ ڕاستیه‌ک به‌ده‌سته‌وه‌ نادات، جا لەڕاستیدا ئێمه‌ لە هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ر سه‌ركه‌وتووین، ئەگه‌ر هیدایه‌ت درا یان به‌ درۆی زانی و پشتی هه‌ڵكرد، جا ئەگه‌ر اللە بۆ لای ڕاستی هیدایه‌تیدا ئه‌وا سوپاس و ستاییش بۆ اللە، وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ لای ڕاستی هیدایه‌ت نه‌درا ئه‌وا گفتوگۆگه‌ له‌نێوان من و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی دڵسۆزی و خه‌مخۆریه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌م و په‌روه‌ردگاری حوسێن بن عومەرو په‌روه‌ردگاری هه‌موو بەسەرخەرانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌‌ {وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الاأعراف:164].

وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خۆشه‌ویستەکەم له‌پێناو اللە حوسێن بن عومەرو هەموو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی (منتدیاتی بوشرای ئیسلامی جیهانی بۆ گفتوگۆ) م دەوێت ئه‌وه‌یه‌؛ توڕەیی خۆیان بەرامبەر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت نوری اللە بكوژێننه‌وه‌ بخۆنەوە تا ئەوکاتەی به‌ڵگه‌ی ته‌واویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كه‌م، جا ئەگه‌ر بە ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا هێنانه‌وه‌ ئه‌وا بێگومان اللە به‌ سزایه‌كی خراپ و به‌ ئێش و ئازار شادیان ده‌كات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْماً اللّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَاباً شَدِيداً قَالُواْ مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (164) فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ (165)} صدق الله العظيم [الأعراف:164].

جا سه‌یری ئه‌وه‌ بكه‌ن کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف: 165].

ئه‌مه‌ش دوای جێبەجێکردنی به‌ڵگه‌کە به‌سه‌ریاندا لەلایەن ئەو کەسەی بانگەواز بۆ ڕاستی دەکات، هەرچەندە بەڵگەی قورئانی گه‌وره‌ به‌ر له‌ ڕه‌وانه‌كردنەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بەسه‌ر خه‌ڵكیدا جێبەجێ بووە، به‌ڵكو ئێمه‌ ته‌نها به‌یانەکەی زیاتر ده‌كه‌ین و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ بیریان دەخەینەوە به‌ڵكو لە اللە بترسن.

وه‌ ئه‌ی میوان باوکی خالد ببه‌ ئه‌وەی ده‌ته‌وێت ببیت، بشزانه‌ هه‌وڵدان بۆ ئەوەی پشتیوانەکان بەرامبەر ڕاستی تووشی ئاشوب بکەیت تاوانه‌‌؛ كه‌ له‌ كتێبدا گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی كه‌سێک بكوژیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوشتنی کەسێک به‌ ناڕەوا وەک ئه‌وه‌یە هه‌موو خه‌ڵكی بكوژیت، جا سزای اللە چەندە گەورە دەبێت بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵدەدەن باوەڕداران له‌ بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاستی تووشی ئاشوب بکەن و بەربەست لە ڕێگای ڕاستی دابنێن و ڕووناکیەکەی اللە بکوژێننەوە، به‌ڵام اللە ناهێڵێت و هه‌ر په‌ره‌ به‌ ڕووناکیەکەی ده‌دات هەرچەندە تاوانكارانیش ڕقیان له‌ ده‌ركه‌وتنی بێت. ‌

وه‌ ئه‌ی باوکی خالد، ئەگه‌ر تۆ له‌وانه بیت یان جگە له‌وانه‌ - اللە ش زاناتره‌ - لام گرنگ نیه‌ له‌ كامیانیت، وه‌ سه‌رسامم له‌وه‌ی زۆرێک لەو ترسنۆكانەی بانگه‌شه‌ی زانست ده‌كه‌ن و گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی ده‌كه‌ن بۆچی لەم ماڵپەڕەدا خۆیان به‌ وێنه‌و ناوه‌ ڕاستیەکەیان ده‌رناخه‌ن، تا بۆمان ڕوون ببێته‌وه‌ ئەو کەسە کێیە کە بانگه‌شه‌ی زانست ده‌كات، جا ئه‌م ترسه‌ له‌به‌ر چیه‌؟ ها ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به‌ ناوو وێنه‌کەی خۆیەوە بۆتان ده‌ركه‌وتووه‌و هیچیش له‌ سەرزەنشت و لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسم، به‌ڵام كێشه‌مان نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بە حەق به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ین کە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

وه‌ ئه‌ی باوکی خالد ده‌تبینم وشه‌كان له‌ به‌یانه‌كه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كه‌م ده‌كه‌یته‌وەو وردەکاری باسكردنەکەی وازلێده‌هێنیت تا ڕاستیەکە له‌ هه‌ندێک پشتیوانەکان و ئه‌وانه‌ی بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن دابماڵیت، تا وایان لێبكه‌یت ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیان لێ دابماڵیت، وه‌ ئەگه‌ر ڕاستیت بویستبا ده‌مانبینیت هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ت لە هەمان خاڵدا بە هەموو وردەکاریەکەیەوە وه‌رده‌گرت، جا له‌پاش ئه‌وه‌ به‌ به‌یانێكی وا کە باشتر هیدایه‌ت بدات و به‌ قسه‌یه‌ک ڕاسترو دروستر بێت وه‌ڵامت ده‌دایه‌وه‌.‌ ‌

هه‌رچی قسه‌كه‌شته‌ له‌وه‌ی ده‌ڵێی چۆن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بە چیڕۆکی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و شێوەی دروستبوونەکەیان نەزانیووە به‌ گوێره‌ی فه‌تواكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی، جا ده‌ڵێیت:

چۆن ناصر محمد یه‌مانی ئه‌مە سەبارەت بە پێغه‌مبه‌ر درودو سڵاوی لێبێت ده‌ڵێت

دوای ئه‌وه‌ ڕاست و دروست ڕاسته‌خۆ بە فەرموودەی په‌روه‌ردگاری خەڵکی جیهان وەڵامت دەدەمەوە کاتێک به‌ پاپیره‌م محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ده‌ڵێت: {لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].

جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ئەشکەوتەکە بچوبا دیمەنی ئه‌و كه‌سه‌ خه‌وتووانه‌ی له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بینیبا؛ بۆچی دواتر به‌ ڕاكردن لێیان هه‌ڵده‌هات و لەبەرامبەریان ترس و تۆقین دایده‌گرت؟ جا هه‌رده‌بێت هۆكارێک هه‌بێت کە اللە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لێ ئاگادار نەکردۆتەوە، بۆیە دواتر لەناكاو سەری سوڕدەما لە بینینی شتێک کە له‌ ژیانیدا نه‌یبینیبوو، جا ئەو کەسە كێیە نهێنی ئه‌وه‌ی به‌ ڕاست و دروستی بۆ ڕوونكردنەوە، ئایا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نیه‌؟ کە دەڵێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌وان له‌ گەلانی پێشوون، له‌وانه‌ی هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نیان به‌سه‌ربردووه‌ و جه‌سه‌ته‌كانیشیان به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ک جه‌سته‌ی ئێمه‌ نیه‌، جا ئه‌وه‌ بیرخۆتان بخەنەوە ته‌نها له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌وازه‌كه‌یەوە تا ئه‌وكاته‌ی به‌ڵێنی تۆفانه‌كه‌ هات كاتی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە نوح لەناو گەلەکەی چەند بوو، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌‌ {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلاَّ خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:14].

به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ ته‌مه‌نێكی تریشی به‌ڕێ كردووه‌ به‌رله‌وه‌ی اللە بە پێغەمبەرێتی ڕه‌وانه‌ی بكات، جگه‌ له‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ اللە به‌ تۆفانه‌كه لەناوی نەبرد درودو سڵاوی لێبێت؛ به‌ڵكو دوای تۆفانەکە ته‌مه‌نێكی تریشی به‌سه‌ربرد، جا ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ عه‌قڵ و لۆژیک ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئایا جه‌سته‌ی گەلانی پێشوو وه‌ک جه‌سته‌ی مرۆڤەکانی ئه‌مڕۆیه‌؟ یان عه‌قڵ ده‌ڵێت بەوپێیەی ته‌مه‌نیان هه‌زاران ساڵ بووە هه‌رده‌بێت جه‌سته‌كانیشیان به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندین ئەوەندە وەک تەمەنەکەیان زیاتربێت، کە چه‌نده‌ها ئەوەندە زیاتر بووه‌ له‌ ته‌مه‌نی گەلانی کۆتا زه‌مان؟ وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ئوممه‌ته‌دا زۆر كه‌س ئێسکە پەیکەری ئەو مرۆڤە گه‌وره‌و زه‌به‌لاحانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ کە بەڕاستدانەری به‌یانه‌كه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانیە سەبارەت بە جه‌سته‌ی گەلانی پێشوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زه‌به‌لاحن، جا بەو پێیەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌ گەلانی پێشوون بۆیه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ جه‌سته‌كانیشیان زه‌به‌لاحن، بۆیە اللە ی پایەبەرز به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمووه‌:‌‌‌ {لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].

ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی اللە سەبارەت بە چۆنیه‌تی دروستكردنەکەیان فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌، وه‌ سەبارەت بەوەی بۆچی لە نیشانه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی اللە ن، وه‌ نه‌ سەبارەت بە وردەکاری چیڕۆكه‌كه‌شیان و نه‌ سەبارەت بە زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیشیان، ئەمە لەبەر حیكه‌مه‌تێکە لەلایەن اللە وە، جا بەوپێیەی پێشتر ده‌رباره‌ی شێوەی زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیان زانستی نه‌بووه‌ بۆیە ئەمە ده‌بێته‌ شتێكی له‌ناكاو بۆ ئەو سەبارەت بەوەی پێشتر به‌ زانسته‌كه‌ی نەزانیووە، لەبەرئەوە ئەگه‌ر سەیرێکی دیمه‌نه‌كه‌یانی کردبا به‌ ڕاكردن لێیان هه‌ڵدەهات و ترس و تۆقین دایده‌گرت. جا كێ قسه‌ی له‌ اللە ڕاسترە! بۆیە اللە ی پایەبەرز بە پێغەمبەرەکەی دەڵێت:‌‌‌ {لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].

ڕەنگە باوکی خالد بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی، تۆ چوزانی اللە فه‌توای وردی ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نەداوە؟ دوای ئه‌وه‌ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی وەڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: وه‌ره‌ سه‌ره‌تا به‌ زانست و لۆژیک پرسیارێک بکەین، بۆچی اللە بەم فەرموودەیەی قسە لەگەڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دەکات: {لو اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم؟

جا سەرەتا سه‌یری وه‌ڵامی عه‌قڵ و لۆژیک ده‌كه‌ین، دواتر بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ده‌ڵێت جگە لە ڕوواڵەتی چیرۆكه‌كه‌ نه‌بێت اللە فه‌توای ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌ و وردەکاری چیڕۆکەکەیان و شێوه‌ی دروستكردنه‌كه‌یانی بۆ باسنەکردووە، وە بەو پێیەی اللە ده‌رباره‌ی زه‌به‌لاحی جه‌سته‌كانیان شتێکی بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نه‌وتووه‌ بۆیە ئەگه‌ر بهاتبا سه‌یری دیمەنەکەیانی کردبا به‌ ڕاكردن لێیان هه‌ڵده‌هات و لە بەرامبەریان ترس و تۆقین دایده‌گرت.‌

پاشان ئه‌ی باوکی خالد وەرە سه‌یری فه‌تواكه‌ بكه‌ین له‌ مەحكه‌می كتێب؛ ئایا پشتگیری لە وەڵامەکەی عه‌قڵ و لۆژیک دەکات و دێینە سەر ئەو بڕوایەی ده‌رباره‌ی اللە دەربارەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌؟ جا له‌پاش ئه‌وه‌ دەبینیت وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌كو وەڵامی عه‌قڵ و لۆژیکە، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 22].

جا سه‌یری ئه‌وه‌ بكه‌ کاتێک اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم؛ ئه‌مه‌ واته‌ دەربارەی ئەوان اللە فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌، جا ئەگه‌ر اللە دەربارەی ئەوان فه‌توای بۆ دابووایه‌ بۆچی دەیویست لە بارەیانەوە لە خاوەن كتێبەکان بپرسێت؟ به‌ڵام اللە ڕێگری لێكرد له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت پرسیاریان لێبکات، چونکە اللە ته‌نها ڕوواڵەتی چیرۆکەکەی ئه‌وانی بۆ هێنابوو به‌بێ باسکردنی وردەکاری چیڕۆکەکەیان و ناوه‌كانیان و ژماره‌كانیان و شێوەی دروستكردنه‌كه‌یان، به‌ڵام اللە ڕێگری لە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد دەربارەی هاوەڵانی ئەشکەوت فه‌توا له‌ خاوەن كتێبەکان وه‌ربگرێت، جا ئه‌وان هەرگیز به‌ ڕاست و دروستی فه‌توای بۆ ناده‌ن، چونكه‌ هیچ شتێک ده‌رباره‌یان نازانن ته‌نها قسەی بە گومان نەبێت به‌ بێ زانست و زانیاری، بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 22].

به‌ڵام باوکی خالدو هاوشێوه‌كانی دنیایان پێ سه‌رقاڵ كردووه‌و باسەکەیان تێکداوەو ده‌ڵێن: "چۆن ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە وردەکاری چیڕۆکی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی نه‌زانیوه‌، نه‌ ده‌رباره‌ی شێوەی دروستكردنی جه‌سته‌كانیان، به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی وردەکاری چیڕۆکەکەیانی بۆ باسكردووین، ئه‌مه‌ مانای وایە واده‌زانێت له‌ محمد نێردراوی اللە زاناتره‌ درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی". دوای ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی وەڵامیان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: هەر لەبەرئەوەیە اللە ئیمام مه‌هدی کردووە به‌ ئیمام بۆ نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م درودو سڵاوی لێبێت، چونکە پله‌ی زانستەکەی به‌رزترە لە زانستی نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م درودو سڵاوی لێبێت، بۆیە اللە چوار پێغەمبەری درودو سڵاویان لێبێت کردووە بە وەزیرەکانی ئیمام مەهدی کە بریتین له‌: ‌{أصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آَيَاتِنَا عَجَبًا} [الكهف:9].

وه‌ ئه‌ی باوکی خالد ئه‌مانه‌ له‌ نیشانەکانی اللە ن کە دواتر به‌ حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌م نزیكانه‌ به‌ مۆڵەتی اللە دەیانبینن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِّنْهُ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُّرْشِدًا} صدق الله العظيم [الكهف: 17].

وه‌ ئەوەی بەخۆت دەڵێی باوکی خالد، ده‌بینین قسه‌مان له‌گه‌ل ده‌كه‌یت به‌وه‌ی ‌ئاشوبەکانی مه‌سیحی درۆزن به‌ درۆ دەزانین و ده‌ڵێین له‌سه‌ر ئه‌م به‌تاڵانه‌ی ئێوه‌ واده‌زانن له‌ ئاشوبەکانی مه‌سیحی درۆزنن هه‌زار به‌ڵگه‌تان لە کتێبدا بۆ دەهێنین، وه‌ له‌ ناصر محمد یه‌مانیت ده‌وێت ئه‌م هه‌زار به‌ڵگانه‌ت بۆ بهێنێت، گه‌ر نا ئه‌و درۆزنه‌! جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئەگه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڵگه‌ بە ڕاست و دروستی وەڵامت دایه‌وه‌ ئاسانترە بۆ تۆ له‌ بەرامبەر هه‌زار به‌ڵگه‌کە، جا وه‌ره‌ تەنها لە یه‌ک به‌ڵگه‌ی ناو ئەم هه‌زار به‌ڵگه‌یه‌ بمبەزێنە، کە بریتیه‌ له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (87) فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ (89) وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (90) فَسَلَامٌ لَكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (91) وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ (92) فَنُزُلٌ مِنْ حَمِيمٍ (93) وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ (94) إِنَّ هَذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ (95) فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا بەوپێیەی باوکی خالدو زانایانی ئوممەت و خەڵکیش بە گشتی ده‌زانن اللە باسی ڕوح ده‌كات دوای ئەوەی له‌ جه‌سته‌ دەردەچێت و جەستەکە ده‌مرێت، جا له‌پاش ئه‌وه‌ اللە ته‌حه‌ددای ئه‌م به‌تاڵه‌ ده‌كات بتوانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌: {فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ(87)} صدق الله العظيم،

جا ئایا به‌ عه‌قڵ و لۆژیک ده‌بێت اللە بانگه‌وازەکەی مه‌سیحی درۆزن به‌ گه‌ڕاندنەوه‌ی ڕوح بۆ جه‌سته‌ له‌دوای مردن به‌ڕاست دابنێت ئەگه‌ر بۆ ته‌نها مردووێک و بۆ یه‌ک جاریش بێت؟ جا ئەگه‌ر گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ فه‌توای عه‌قڵ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک عه‌قڵی هیچ مرۆڤێکی تێگەیشتوو ئەوە قبوڵ ناكات و دواتر ده‌ڵێت: "چۆن اللە مه‌سیحی درۆزن به‌ پێدانی موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕاست داده‌نێت، چۆن بۆ بەتاڵێک کە بە درۆ بۆ جگە لە خۆی بانگەشە دەکات ئه‌م ته‌حه‌ددایه‌ی له‌ كتێبدایە دەیشکێنێت: {فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم؟".

جا ئایا نابینیت کەسانێک ئاشوبەکەی مه‌سیحی درۆزن بە زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو دەگێڕنەوەو ده‌ڵێن ئەو ده‌مرێنێت پاشان زیندووی ده‌كاته‌وه‌، هەروەک بەم گێڕانەوەیە بوختان و درۆهه‌ڵده‌به‌ستن:


(حدثنا يعقوب وهو بن إبراهيم بن سعد حدثنا أبي عن صالح عن بن شهاب أخبرني عبيد الله بن عبد الله بن عتبة أن أبا سعيد الخدري قال ثم حدثنا رسول الله صلى الله عليه وسلم يوما حديثا طويلا عن الدجال فكان فيما حدثنا قال يأتي وهو محرم عليه أن يدخل نقاب المدينة فينتهي إلى بعض السباخ التي تلي المدينة فيخرج إليه يومئذ رجل هو خير الناس أو من خير الناس فيقول له أشهد أنك الدجال الذي حدثنا رسول الله صلى الله عليه وسلم حديثه فيقول الدجال أرأيتم إن قتلت هذا ثم أحييته أتشكون في الأمر فيقولون لا قال فيقتله ثم يحييه فيقول حين يحييه والله ما كنت فيك قط أشد بصيرة مني الآن قال فيريد الدجال أن يقتله فلا يسلط عليه)

کۆتایی هات

جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌م گێڕانەوەیە وەکو شكاندنی ئه‌و ته‌حه‌ددایه‌ی اللە له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی دەیکات به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحی مردوێكیش بۆ جه‌سته‌ نەهاتووە؟ وه‌ اللە ده‌فه‌رموێت ئەگه‌ر هاتوو به‌تاڵه‌کە ڕاستی کردو جه‌سته‌یەکی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحه‌كه‌ی زیندوو کردەوە، ئەوکاتە ڕاستی كردووەو به‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكراوه‌ سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌! به‌ڵام ته‌نها اللە ده‌ژیێنێت و ده‌مرێنێت، جا چه‌ند جار اللە ئه‌مه‌ی له‌ كتێبەکەیدا باسکردووە؟ وه‌ بەو پێیەی اللە له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی فەتوای داوەو فه‌رموویه‌تی: {قُلْ جَاءَ الحقّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ} صدق الله العظيم [سبأ: 49].

بۆیە اللە ته‌حه‌ددای به‌تاڵ ده‌كات به‌وه‌ی كه‌سانێک جگه‌ له‌ خۆی بتوانێت ئه‌م نیشانەیە له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بهێنن و جه‌سته‌یه‌كی مردوو به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوحه‌كه‌ی زیندوو بکەنەوە: {فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ(87)} صدق الله العظيم.

جا ئایا ئه‌م ته‌حەددایه‌ بە شتێکی تر لەوەی دەیبینن پێویستی به‌ لێكدانه‌وه‌یەکی تر هه‌یه‌؟ به‌ڵام زانایان و هه‌موو موسڵمانانیش به‌وە ده‌زانن اللە له‌م ئایه‌ته‌ مەحكه‌م و ڕوون و ئاشكرایه‌دا ده‌رباره‌ی ڕوحی مردوو لە دوای دەرچوونیەوە قسه‌ ده‌كات، جا ته‌حه‌ددای ئه‌و به‌تاڵه‌ ده‌كات بۆجەستەکە بیگه‌ڕێنێتەوه‌.‌

وه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان، سوێند بە اللە شه‌یتانه‌كان له‌ ڕێگای ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵبوون هەوڵدەدەن به‌ ڕێگا‌ لێگرتنێكی گه‌وره‌ له‌ شوێنکەوتنی ئیمام مه‌هدی ڕێگریتان لێبکەن، جا ئەگه‌ر گوێڕایه‌ڵیتان كردن ئەوکاتە دوای باوەڕ هێنانه‌كه‌تان به‌ به‌یانی ڕاست و دروست به‌ بێباوەڕبوون هه‌ڵتان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوَاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران: 100].

وه‌ ناشڵێم (باوکی خالد) له‌ شه‌یتانه‌ مرۆڤەکانە، به‌ڵكو ڕێگا ساختەکاری و شێوازی فریودان و گومان خستنە سەر ڕاستیەکان شتێکە تەنها لەوان بینیومانە، چونکە ئه‌وانه‌ خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌ستن به‌ وه‌رگرتنی به‌شێک له‌ بابه‌ته‌كەو واز له‌ وردەکاری و ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی تر له‌ دڵ و خودی بابه‌ته‌كه‌دا دەهێنن، تا خوێنه‌ر وا ده‌بینێت ئه‌مه‌یان له‌ به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌رگرتووه‌. جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێین ئه‌ی (باوکی خالد) ئه‌م پارچانه‌ی وه‌ریان ده‌گرن چه‌نده‌ به‌ به‌یانەكانی ئیمام مه‌هدی بۆ قورئانی گه‌وره‌ ده‌چن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ قورئانی گه‌وره‌ وه‌رگیرا بن، وه‌ ده‌ڵێت اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ} صدق الله العظيم [الماعون:4].

دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ لێدوان دەدات و ده‌ڵێت: "ئایا نابینن نوێژ داهێنراوە لە ئایینداو اللە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زانستی ده‌رباره‌ دانه‌به‌زاندووه‌! ئایا اللە ی پایەبەرز نه‌یفه‌رمووه‌: {فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ} صدق الله العظيم؟" جا هه‌رچی ئەو ڕەشەوڵاخ و چێڵانەن کە بیرناكه‌نه‌وه‌ ده‌ڵێن: "ئه‌م پیاوه‌ ڕاستی كرد، به‌ڕاستی به‌ڵگه‌كه‌ی له‌ قورئانه‌وه‌ وه‌رگرت به‌وه‌ی نوێژ داهێنراوە لە ئایینداو اللە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زانستی ده‌رباره‌ دانه‌به‌زاندووه‌! جا به‌ڵگه‌ی ئاشكرای له‌ قورئانەوە هێنا، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ}". جا نموونه‌ی ئه‌م پارچه‌ به‌تاڵانه‌ پارچه‌ی وەرگیراوی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ کە به‌ ڕێگریکردنێکی گه‌وره‌وە ڕێگا له‌ ڕاستی ده‌گرن و دێن پارچه‌یه‌ک له‌ به‌یانێكی ڕاست و دروست لە چەند وشەیەکی ناصر محمد یه‌مانی وه‌رده‌گرن و وردەکاری بەیانەکەش لە خودی بابه‌ته‌كه‌ وازلێدەهێنن، تا ڕوون نه‌بێته‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی به‌ ڕاست و دروستی قسه‌ ده‌كات! وه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک چێڵ و ڕه‌شه‌وڵاخیش لەو مرۆڤانەی بیرناكه‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كه‌ونه‌ گومان و دوودڵی، دوای ئه‌وه‌ی لە شوێنکەوتووەکانی بوونە، ئەمەش به‌هۆی فریوی ئەو شه‌یتانه‌ مرۆڤانەی ڕێگری له‌ به‌یانی ڕاست و دروستی زیكری كتێبەکەی اللە دەکەن، جا هه‌ركه‌سێک لە بەرامبەر ڕاستی چاوی لادابێت دوای ئه‌وه‌ی ڕاستیەکەی بۆ ڕوونبۆته‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌مە ڕاست و دروستە، ئه‌وا اللە دڵه‌كه‌ی لە ڕاستی لاداوە، ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر به‌ر له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانیش باوەڕدار بووبێت، وه‌ک نێردراوی اللە موسا درودو سڵاوی اللە ی لەسەرو هه‌ندێک له‌وانه‌ی شوێنی کەوتبوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} صدق الله العظيم [الصف:5].

جگه‌ له‌وه‌ی سوپاس بۆ اللە نازانم هیچ پشتیوانێکم لە ڕاستی لایدابێت دوای ئه‌وه‌ی ڕاستی بۆ ڕوونبۆتەوه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ته‌نها ئامۆژگاریه‌كه‌ بۆ ئەوان له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌، دوای ڕاستیش هیچی تر نیه‌ جگە لە گومڕایی نه‌بێت، به‌ڵكو من به‌ یه‌ک شت ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م کە بریتیه‌ له‌وه‌ی وردببنه‌وه‌، جا ئایا دوای ئه‌م فریودان و ڕێگری کردنەی به‌یانی ڕاست و دروستی كتێبەکەی اللە ده‌یانبینن به‌یانێکی باشترو چاکتر بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی ڕەتی دەکەنەوەو ڕاسترو دروستر قسه‌ بكات و باشتر ڕێنمایی بکات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی: هه‌رگیز هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان لێ نابینن ته‌نها وه‌رگرتنی پارچه‌ی ساختەکاری نه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌ محمد نێردراوی اللە زاناترە، به‌وه‌ی چۆن ڕاستیەکەی ئه‌وانی به‌ وردی له‌ قورئانی گه‌وره‌وە باسكردووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئیمام مه‌هدی له‌ پله‌ی زانستی باپیره‌ی كه‌م ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو باسەکە ئه‌وه‌یه‌ لەبەر حیکمەتێکی گەورە اللە ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت فه‌توای بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌، بۆ ئەوەی له‌وكاته‌ی دەیاندۆزنەوە لەسەر ئەرزی واقع ببن به‌ نیشانه‌ی به‌ڕاستدانه‌ر بۆ ئه‌و به‌یانه‌ ڕاست و دروستەی قورئانی گه‌وره‌، به‌ڵام زۆربه‌تان حه‌ز به‌ ڕاستی ناكه‌ن و ڕقتان لێیه‌تی، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خه‌لیفه‌ی اللە و به‌نده‌كه‌ی؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=14754