المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : به‌یانه‌كانی ئیمام ده‌رباره‌ی ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستنوێژو نوێژو كاته‌كانی



Admin
09-02-2020, 12:20 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - ذو لقعدە - 1435 کۆچی
13 - 09 - 2014 زایینی
11:17 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://www.nasser-alyamani.org/showthread.php?p=158615
ـــــــــــــــــــ

زانستی زیاتر دەربارەی بەیانی نوێژەکان بۆ پرسیارکاران لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

سڵاوی اللە تان لەسەربێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، پێشتر فەتوامان بۆ دان بەوەی لەوکاتەی نوێژ لە مزگەوتەکان بە کۆمەڵ دەکەن بەو شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەھلی سوننەو جەماعە دەیکەن تا لە ماڵەکانی اللە کۆچ نەکەن بەھۆی جیاوازی نوێژەکانتان، اللە ش لێتانی قبوڵ دەکات و ڕکاتە زیادەکانیشتان لە نوێژەکان بە نافیلە لەلای پەروەردگارەکەتان بۆ دەنوسێت لەبەرئەوەی ئێوە لەسەر یەکڕیزی ئوممەتەکەتان سورو پێداگرن تا دان بەحەقدا بنێن، وە لەوکاتەی بەتەنھا نوێژ دەکەن ئەوا وەک ئەوەی بەحەق فێرمان کردوون نوێژ بکەن:

بەوەی لەڕاستیدا نوێژ بۆ ھەموو فەرزێک دوو ڕکاتە، وە بەوەی نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقدیم) بکەن یان بە کۆکردنەوەی دواخستن (جمع تأخیر) لە نوێژی عەسر، وە سەبارەت بە سوننەتی نوێژەکان ئەوا بریتیە لە ڕێزگرتن لە ماڵەکانی اللە (سوننەتی تحیة المسجد) کە لەنێوان بانگ و قامەتدا ئەنجام دەدرێت، وە ئەوەی تەنھا لە کاتی قامەتی نوێژەکەدا ئامادەبوو با نوێژە فەرزەکە بکات و لەپاشان سوننەتەکە لەدوای فەرزەکە ئەنجام بدات، جا لەدوای فەرزەکە ئەو کەسەی لە پێش قامەتی ئەو نوێژە فەرزەی لەکاتە دیاریکراوەکە بانگی بۆ دراوە سوننەتەکەی نەکردووە تەنها سوننەتەکە دەکات.

وە سەبارەت بەوکەسەی نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقدیم) دەکات ئەوا ڕەوایە یەک نوێژی سوننەت بەتەنھا بۆ ھەردوو نوێژەکە ئەنجام بدات، جا ئەگەر لە مزگەوت نوێژی نیوەڕۆو عەسری بە کۆکردنەوەی پێشخستن کرد ئەوا دوو ڕکاتە سوننەتەکە لە نێوان بانگی نیوەڕۆکەو قامەتەکە ئەنجام دەدات بۆ نوێژی نیوەڕۆکە، وە لەوکاتەی نوێژی عەسرو نیوەڕۆ بە کۆکردنەوەی دواخستن (جمع تأخیر) دەکات ئەوا سوننەتەکە لە نێوان بانگ و قامەتەکەی نوێژی عەسردا دەکات لەبەرئەوەی سوننەتی نوێژەکان بریتیە لە ڕێزگرتن لە ماڵەکانی اللە (تحية بيوت اللە) بە دوو ڕکات لەکاتی ئامادەبوون لەو نوێژە فه‌رزەی له‌کاتە دیاریکراوەکە بانگی بۆ دراوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [ إذا دخل أحدُكم المسجدَ فلا يجلس حتى يصلي ركعتين ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا مەبەستی کاتی ئامادەبوونە لە مزگەوت بۆ چاوەڕوانی ئەنجامدانی نوێژەکە جا دانانیشێت و چاوەڕێی ئەنجامدانی نوێژەکە بکات تا ئەوکاتەی دوو ڕکات دەکات کە بریتیە لە سوننەتێک لە ماڵەکانی اللە بەتەنھا، وە تەشەھودی ناوەڕاستیش لە سوننەتەکاندا بوونی نیە بەڵکو تەنها تەشەھودی کۆتایی دەوترێت.

وە ھەروەک پێشتر فێرمان کردن بەوەی سەبارەت بە دوو ڕکاتە فەرزەکە؛ لە نێوانیاندا تەشەھودی ناوەڕاست ھەیە لەنێوان ڕکاتەکەی یەکەم و دووەم کە ئەویش بەم شێوەیە: {شَهِدَ اللَّـهُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (18)} [آل عمران].
{رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8)} [آل عمران].

جا لەپاش ئەوە (واتە لەدوای ئەنجامدانی ڕکاتی یەکەم و خوێندنی تەشەھودی ناوەڕاست) بۆ ئەنجامدانی ڕکاتی دووەم هەڵدەستێتەوە، پاشان ھەمان شت دەخوێنێتەوە لەنێوان دەنگ به‌رز نەکردنەوەو نەشاردنەوەی جا لەکاتی دانیشتن لە تەشەھودی کۆتاییدا دەڵێت:

{شَهِدَ اللَّـهُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ. (18)}
{رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8)}.
پاشان دەڵێت: {سُبْحَانَ رَ‌بِّكَ رَ‌بِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿180﴾ وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْ‌سَلِينَ ﴿181﴾ وَالْحَمْدُ لِلَّـهِ رَ‌بِّ الْعَالَمِينَ ﴿182﴾} [الصافات].

جا لەپاش ئەوە ڕووی بۆ لای ڕاست وەردەگێڕێت و سڵاو لە فریشتە ڕەقیب دەکات، وە لەپاش ئەوە ڕووی بۆ لای چەپ وەردەگێڕێت و سڵاو لە فریشتە عەتید دەکات بەبێ ناوهێنانیان، بەڵکو تەنھا دەڵێت (السلام عليكم ورحمة الله)، لەبەرئەوەی ھەردوو فریشتەکە وەڵامتان دەدەنەوە لەکاتێکدا ئێوە گوێتان لە وەڵامەکانیان نیە جا دەڵێن: وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته، لەسەر ئەوەش دوعاکردن بۆ ئەوانەی كڕنوش و سوژدە بۆ پەروەردگارەکەیان دەبەن زیاد دەکەن.

وە سەبارەت بە ڕکاتەکەی نوێژی قەسر: جا ئەوە لەوکاتەدا ئەنجام دەدرێت ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی ئەوانەی بێباوەڕن تووشی ئاشوبتان بکەن جا لێرەدا (نوێژ تەنھا بۆ ئەوانەی لەدوای ئیمامەکەوەن لە دوو ڕکاتەوە) دەبێتە تەنها یەک ڕکات بۆ ھەر دەستەیەک ھەروەک پێشتر فێرمان کردن ، وە لەکاتی دانیشتنی دوای ڕکاتەکەی یەکەم تەشەھودەکە بە تەواوی دەخوێندرێتەوە لەبەرئەوەی دەستەکەی یەکەم بە سەلامدانەوە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم نوێژەکەیان کۆتایی پێدەھێنن بۆیەش تەشەھودەکە بە تەواوی دەخوێننەوە جا لەدوای ئەوە سەلام دەدەنەوەو ھەڵدەستنەوە بۆ پاسەوانیکردن لە دەستەکەی دووەم (کە دێنە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی ڕکاتەکەی دووەم لەگەڵ ئیمامەکە، واتە ئیمامەکە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم و خوێندنی تەشەھودەکە سەلام ناداتەوە بەڵکو ھەڵدەستێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕکاتەکەی دووەم)، لەپاشان دەستەی دووەم کە پاسەوانی دەستەکەی یەکەمیان دەکرد دێنە پێشەوەو لەگەڵ ئیمامەکە ڕکاتەکەی دووەم دەکەن.

وە ئاگاداربن نوێژەکانتان لە ماڵەكانی اللە چاكترو خۆشەویسترە لەلای اللە لە نوێژکردن لە ماڵەكانتان تەنھا ژنەکان نەبن جا نوێژکردنی ژنان لە ماڵەكانی خۆیان چاکترە بۆیان لە نوێژکردنیان لە مزگەوتەکان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=158615

Admin
29-07-2024, 05:45 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
22 - موحەڕەم - 1446 کۆچی
28 - 07 - 2024 زایینی
07:40 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=455235
_________

بۆ ئافرەت ڕەوایە بەهەر جل و بەرگێکی پاک و خاوێن بیەوێت نوێژ بکات و عەوڕەتی داپۆشێت جگە لە (پانتۆڵ) نەبێت ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی لە باوەڕداران شوێنی کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

ئەی ئەوانەی پرسیار دەربارەی جل و بەرگی ئافرەت لەکاتی نوێژدا دەکەن، من بەحەق فەتوانان بۆ دەدەم بەوەی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تەنها یەک مەرج بۆ جل و بەرگ دەدۆزمەوە لەدوای داپۆشینی عەوڕەت جا ئەگەر بۆ ئافرەت بێت یان پیاو؛ جا لەدوای داپۆشینی عەوڕەت مەرجە جل و بەرگەکە پاک و خاوێن بێت لە پیسی ئاشکرا یان بۆنی ناخۆش؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ ‎﴿٣﴾‏ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ‎﴿٤﴾} صدق الله العظيم [سورة المدثر].

مەبەستیشم لە بۆنی ناخۆش کاتی ئارەقکردنەوە نیە بەڵکو ئەو پیسیەی دەبینرێت یان لوت بۆنی بکات، ئەو پیسیەی بەهۆی پیسایی و پاشماوەی مرۆڤ یان ئاژەڵەوە دروست دەبێت؛ جا تا دەتوانن جل و بەرگەکانتان پاک و خاوێن بکەنەوە بەڵام هیچتان لەسەر نیە نوێژی پێوە بکەن ئەگەر لە ئازاری گەشت کردن یان لە جەنگی جیهاد دابوون لە پێناو اللە بۆ بەرگری کردن لەخۆتان یان براکانتان یان ئەگەر نەخۆش بن؛ جا اللە مۆڵەتی ئەوەی پێنەداون نوێژ تا کۆتایی هاتنی کاتە دیاریکراوەکەی لەکتێبدا دوابخەن بۆ پاک و خاوێن کردنەوەی جلەکانتان و دەستنوێژ بۆ نوێژەکانتان و پاک و خاوێنکردنەوەی جەستەکانتان لە پیسی، بەڵکو نوێژەکانتان ئەنجام بدەن و اللە ش لێتان قبوڵ دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ‎﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سورة المائدة].

جا اللە هیچ قورسی و سەختیەکی لە ئاین بۆ دانەناون، جگە لەوەی بۆ ئافرەت ڕەوا نیە بە پانتۆڵەوە نوێژ بکات، جا هەرچەندە پانتۆڵەکەشی فراوان بێت ئەوا بۆ ئافرەت ئاماژە بەوە دەکات وەک جل و بەرگەکانی ژێرەوەیە؛ جا ئەمە نە جلی بەردەم مەحڕەمەکانە نە ئەو جلە فراوانەی کە ئافرەت بۆ دەرەوە دەیپۆشێت و هەموو جەستەی لە سەری تا خوارەوەی لەبەردەم کەسانی بێگانە - نامەحڕەم - دادەپۆشێت (جلباب) جا بۆ ئافرەتی موسڵمان ڕەوانیە تەنانەت لەبەردەم مەحڕەمەکانیشیدا پانتۆڵی جینز لەبەربکات، دەگەڕێینەوە بۆ جل و بەرگی نوێژ جا بریتیە لە هەمان ئەو جل و بەرگەی لەبەردەم مەحڕەمەکان دەپۆشرێت یان ئەو جلە فراوانەی لەبەردەم کەسانی بێگانە - نامەحڕەم- لەبەردەکرێت (جلباب) بە مەرجی پاک و خاوێنی لە پیسی دیار یان بۆنی ناخۆش، جگە لەوەی ئافرەتی گەنج پێویستە خومار بکات لەوکاتەی لە مزگەوتەکان نوێژ دەکەن تەنها ئەو پیرەژنانەی سوڕی مانگانە نابینن جا ئەوانە پێویست ناکات لە مزگەوتەکان خومار بکەن تەنها پۆشینی ئەو دەمامکەی سەریان (ڕەفتە- چەفیە) نەبێت بۆ داپۆشینی شێوازی قژی و لەسەریشی پێویست نیە خوماری ڕوخسار بکات بەومەرجەی جوانکاری و ڕازاندنەوە لە ڕوخساریدا نەکات، وە نوێژی ئافرەت لە ماڵەکەی لە ژووری نوستنەکەی یان میحڕابەکەی (شوێنی تایبەت بە نوێژکردنەکەی) لە نوێژ کردن لە مزگەوتەکان چاکترە بەتایبەتیش ئەو مزگەوتانەی تێکەڵن لەگەڵ پیاوان، جا لەکاتی سوژدەدا دیمەنی خۆیان لەبیربێت؛ جا ئافرەت وەک پیاو نیە.

وە اللە بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی بۆ باوەڕدارو چەوساوەکان پەلە بکات لە ناردنی سزا سەختەکەی بۆ تاوانکاران لە فەڵەستین و ناوچەو وڵاتە جیاوازەکانی جیهان؛ جا وامەزانن اللە بێئاگایە لەوەی ستەمکاران ئەنجامی دەدەن، دواتریش ئەی ئەو عەرەب و عەجەمانەی پیلان لەدژی سەربازەکانی اللە حەماس دەگێڕن دەزانن هەر ئەوان لە فەڵەستین سەرکەوتوون، اللە ش چاوی دوژمنەکانیان نابینا بکات و توانا موعجیزەییە سەروو سروشتیەکانیان نیشانبدات، وە اللە ش ئەوکەسە سەربخات کە سەریان دەخات ئەوەش بێهیوا بکات کە بێهیوایان دەکەن جا ئەوکەسە هەرگیز لەبری اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆی نادۆزێتەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=455235