المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : ئەو بەیانەی اللە فەرمانی پێ بە ئاگادارکەرەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە تا ئاگاداری پشتھەڵکەران بکاتەوە بە کارەساتێک وەک کارەساتەکەی عادو سەمود بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی گەورەترین سزاکە



Admin
20-02-2018, 11:36 AM
ئیمام ناصِر محمد یەمانی
20 - 09 - 1437 کۆچی
25 - 06 - 2016 زایینی
12:59 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=229287
ـــــــــــــــــــ

ئەو بەیانەی اللە فەرمانی پێ بە ئاگادارکەرەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە تا ئاگاداری پشتھەڵکەران بکاتەوە بە کارەساتێک وەک کارەساتەکەی عادو سەمود بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی گەورەترین سزاکە ..

ئەی پەروەردگاری مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بە چی فەرمانم پێدەکەیت تا مژدەی پێ بە پشتھەڵکەران بدەم لە بەرامبەر بانگەوازکردنیان بۆ زیکری کتێبەکەت؟

پوختەی وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لە مەحکەمی زیکری کتێب جێدەهێڵین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:{فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ (13)} صدق الله العظيم [فصّلت].

جا ئەوەیە دەترسم توشتان بێت بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی گەورەترین سزاکە، هه‌موو فەرمانەکانیش لە سەرەتاو دوایی هەر بۆ اللە یە لەوەی پێشی بخات یان دوای بخات، وە اللە هیچ کاری بە سزادانتان هەیە ئەگەر دوعاتان هەبێت؟

وە بەداخەوە لە دڵی ئەو ئوممەتەی عەقڵەکانیان لەوە تێناگات بە زمانی ئەو قورئانە عەرەبیە ئاشکرایەی اللە بە ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیھان ناردوویەتی تێبگات؛ بەڵکو اللە زانیویەتی تەنها بە زمانی سزایەکی بە ئێش نەبێت گەورەو سەرکردەو شوێنکەوتووەکانیان ھەرگیز دڵەکانیان لە ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان تێناگات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ (16) وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ (17) وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ (18) لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ (19) فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (20) وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ (21) بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ (22) وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ (23) فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (24)} صدق الله العظيم [الانشقاق].

وە هۆشداریەکی گەورە بە هەموو پشتیوانەکان لە ھەموو شوێن و ناوچە جیاوازەکان دەدەین بە دەستنیشانکردنی دیاریکردنی کاتی سزایەکەی لە مەحکەمی قورئانی گەورە خۆیان و ئوممەتەکەیان تووشی ئاشوب نەکەن، ئەمەش وەک پابەند بوونێک بە فەرمانەکەی اللە لەوەی دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].

ھەرچەندە نزیکیشبۆتەوە، جا لەگەڵ ئەوەش ئیمام مەھدی ھێشتا پابەندە بە فەرمانەکە بە دەستنیشان نەکردنی کاتەکانی سزا بە بەروارێکی دیاریکراو بە پێی ڕۆژەکانتان، ھەرچەندە دەترسم کارەساتێکی وەک کارەساتەکەی عادو سەمودتان بۆ پێش بێت، جا ئێوە دەزانن کارەساتەکەی عادو سەمود چی بوو، بریتی بوو لە ڕەشەبایەکی بێ بەرهەمی لەناوبەرو (الرجفة).. ئەی اللە سەلامەتی بکەو سەلامەتی بکە، تۆش زاناتری ئەوان بە چی لە بانگەوازی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان تێدەگەن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند تا پشتیوانەکان بیگەیەنن، ئەی اللە شاهێد بە وەک چۆن لەگەڵ مندا کردووتن بە شاهێد بەسەر خەڵکی جیھانەوە، اللە ش بەسە شاهێد بێت.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=229287