المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : هەواڵێکی کورت سەبارەت بە ڕاست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو



Admin
21-02-2018, 12:49 AM
(پوخته‌ی خه‌به‌رو باسی راست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو)


- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1431 کۆچی
20 - 07 - 2010 زایینی
10:46 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4936
ــــــــــــــــــــــ

وەڵامی یەکەمی ئیمام بۆ ئەندام ئیبن عەلاء:
مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حوسین بن عومەر دەکات بە خۆڕازاندنەوە بە ئارامگرتن و باندنەکردن بۆ ئەو کەسەی داوای گفتوگۆ دەکات ..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم پشتیوان و سەرجەم ئەو وەفدانەی داوای گفتوگۆ دەکەن لەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن حەقیش شایەنی ئەوەیە بەدوای بکەویت، وە سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ش لەسەر حوسین بن عومەر..
وە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حوسین بن عومەر وسەرجەم پشتیوانەکان دەکەم بە خۆڕازاندنەوە بە ئارامگرتن و خۆڕاگری وە فەرمان بەھەموو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکەم بە باند نەکردنی ئەوەی دەست بە گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی تا بڕیارەکە لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراوەوە دەردەچێت بە باندکردنی لەدوای ئەوەی بەڵگەی بەحەقمان بەسەردا ھێنایەوەو زاڵبووین بەسەریدا بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاو، جا ئەگەر لەدوای ئەمە کاتی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەفیڕۆدا ئەو کاتە دەربارەی خۆی قسە دەکات جا ھیچ لۆمەیەکمان لەسەر نی یە بەوەی فەرمان بکەین بە باندکردنی لەدوای ئەوەی ھەموو پشتیوانەکان و سەردانیکاران بینیان ئیمام ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زاڵە لە گفتوگۆ بە دەسەڵاتی زانست وەکو چۆن ئێستا ئەوە دەکەین بە ئیزنی اللە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بەدوای حەق و ڕاستی بکەوێت حەقیش شایستەی ئەوەیە بەدوای بکەویت.

وە ئەی ئیبن عەلاء، سڵاوت لێبێت و بەخێرھاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەم موسڵمانان و بێباوەڕان، وە دەبینم قسەمان لەگەڵ دەکەی دەربارەی وشەی (تواطؤ) کە ئیمام مەھدی فەتوای داوە بەوەی مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لەزمان و شەرعدا بریتی یە لە (توافق- ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا بینیمان ئیبن عەلاء ھێشتا دەمەقاڵێ لەگەڵ پشتیوانەکان دەکات بەدەمەقاڵێیەکی گەورەو بە بەتاڵ فەتوا دەدات بەوەی مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لەکتێبدا بریتی یە لە (تطابق)، بەڵام ئیمام مەھدی بەحەق فەتوا دەدات لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە بە گومان و دوودڵیەوە جگە لەوەی حەق و ڕاست بێت کە مەبەست لە وشەی (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن) نەک (تطابق). وە ھەتا ئیبن عەلاء لەمەبەستەکە بزانێت ئەوا ئیمام مەھدی جاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەم ھەواڵەی پێدەڵێت:
( إن بوش الأصغر وقبيله بلير قد تواطَأوا على غزو العراق )

جا ئایا ھیچ ڕەخنەیەکت ھەیە لەسەر ئەم فەتوایە برای بەڕێزم ئیبن عەلاء؟ جا ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت بەوەی: (إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير حقاً قد تواطَأواعلى غزو العراق بغير الحقّ)، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: ئایا نابینیت (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق) بەو مانایەی بۆشی بچوک و ھۆزەکەی بلێر بەڕاستی رێککەوتن (اتّفقوا) لەسەر شەڕی عێڕاق؟ کەواتە بەیانی حەق بۆ وشەی (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا ئایا دروستە بڵێی: ( إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير قد تطابقوا على غزو العراق )؟

جا چۆن فەتوای ئەوە دەدەی کە (تّواطؤ) بریتی یە لە (تطابق)؟ بەڵکو (تواطؤ) بریتی یە لە (تّوافق) برای بەڕێزم، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ دەکەی بە بێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و بەبێ کتێبێکی ڕۆشن و ئاشکرا؟ اللە ھیداێەتت بدات و لێت خۆشبێت، جا ئایا ھێشتا ھەر ڕەخنەت ھەیە لەسەر فەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی بەیانی وشەی (تواطؤ) بەوەی کە بەڕاستی (توافق-ڕێککەوتن) ـە نەک (تطابق)؟ وە ئەگەر پشتیشت ھەڵکرد ئەی ئیبن عەلاء و وتت مەبەست لە وشەی (تّواطؤ) ھەر بریتی یە لە (تطابق) ئەوا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی جارێکی تر پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوەو دەڵێت، جا ئایا دروستە بڵێی:
( تطابق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟
یان دەڵێین: ( تواطأ بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟

وە بەھەمان شێوە دەڵێن: ( توافق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )

کەواتە (تّواطؤ) (تطابق) نی یە بەڵکو (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن)، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ لەحەقدا دەکەن لەدوای ئەوەی بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە؟

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=281882