المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد ‏دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی به‌ سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی اللە وە ده‌جه‌نگین جا با دەرکەوێت کامەمان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە مۆڵەتی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ‌



Admin
24-02-2018, 09:11 AM

ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
19 - ذو لحجە - 1433 کۆچی
04 - 11 - 2012 زایینی
09:31 به‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=69236
ـــــــــــــــــــــ

وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد:
‏دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی به‌سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی اللە وە ده‌جه‌نگین، جا با دەرکەوێت کامەمان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە ئیزنی پەروەردگاری ھەموو جیھان ..‌

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم بانگەوازکارانی لای اللە لە پێغەمبەرو نێردراوان و یاوەرەکان وە لەسەر پێشەواکانی کتێب و کەس و کارەکانیان و شوێنکەوتووانی حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئایا ئه‌م وشتر گه‌یاندنه‌‌ چ گه‌یاندنێكه‌‌ ئه‌ی سه‌عد! جا ئایا خاوه‌نی زانستی كتێب ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیت كردووه‌ به‌هاوشێوه‌ی ئیمامی درۆزن ئەحمەد حەسەن یەمانی؟ جا لە اللە بترسه‌ ئه‌ی پیاو، ئایا تۆ له‌و کەسانه‌ی کە ته‌نانه‌ت جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان گوێدرێژو وشتریش؟ ئایا نازانی ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی بانگ ده‌كات بۆ شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە وه‌ بۆ ته‌وه‌سولکردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان و پاڕانەوە لێیان؟ به‌ڵام منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینی بانگه‌وازه‌كه‌م به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئەحمەد حەسەن عێڕاقیە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بانگ ده‌كه‌م بۆ لای په‌رستنی اللە به‌ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوه‌لێكی بۆ دابنێن وه‌ ته‌وه‌سول نه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان و نەپاڕانەوە لێیان، جا چیته‌ ئه‌ی پیاو جیاوازی ناكه‌ی له‌ نێوان حه‌ق و به‌تاڵدا، یان تۆ هاتووی تاكو ڕێگا لەحه‌ق بگریت و خوارو خێچ و لاری بكه‌ی؟ وه‌ ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان توشی فیتنه‌ بكه‌ی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن له‌ به‌دواكه‌وتنی ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانی هه‌تا ئەوکاتەی به‌یانێكی چاكتر بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان ده‌هێنی كه‌وا چاكتر بێت له‌ به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی و چاكتر لێكدانه‌وه‌ی بكات.

وه‌ هه‌رچی ئه‌م فه‌توایه‌شته‌ له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ کە ده‌ڵێی: "ئەگه‌ر بێتو ناصر محمد یه‌مانی به‌قورئان گفتوگۆ بكات و به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه‌ ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ ئەحمەد حەسەن یەمانیش به‌قورئان قسه‌و گفتوگۆ‌ ده‌كات و به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌و‌ به‌ئایه‌ته‌كان شاهێدی ده‌دات". جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: حوكم و بڕیاره‌كه‌ت چه‌نده‌ سته‌مكارانه‌یه‌! له‌ كاتێكدا ده‌شزانی جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان به‌تاڵی ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی و ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی. وه‌ ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر تۆ وایده‌بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر به‌تاڵه‌ وه‌ ئه‌و قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ته‌فسیر ده‌كات ئەوا فه‌رموو به‌یانێكی حه‌قمان بۆ بهێنه‌ ئه‌ی سه‌عد، وه‌ له‌قورئانی گه‌وره‌ به‌ووردی و تێرو ته‌سه‌ل و ته‌واوی باسی بكه‌ ئەگه‌ر تۆ له‌ڕاستگۆیانی، له‌كاتێكدا سه‌عد له‌وانه‌ش نیه‌و ناتوانێت، وه‌ ئەگه‌ر سه‌عد حه‌قیش ببینێت ئه‌وا هه‌ر به‌دوای ناكه‌وێت. له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌وانه‌ی به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن بیه‌وێت بڵێت: "جا تۆ چوزانی سه‌عد ئەگه‌ر بێتو حه‌قیشی بینی ئه‌وا هەر به‌دوای ناكه‌وێت؟". جا له‌پاش ئه‌وه‌ به‌حه‌ق وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌بێ سته‌ملێكردن و ده‌ڵێین: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینن ته‌نها به‌دوای بۆشایی بۆ خاڵی لاواز ده‌گه‌رێن به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌ک بهێننه‌وه‌ له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بێتو له‌ته‌نها یه‌ک خاڵیشدا بێت - له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناتوانن - ئه‌وانه‌ گه‌لێكن هیدایه‌ت نادرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌قیش ببینن ئه‌وا هه‌ر پشتی لێده‌كه‌ن.

وه‌ ئه‌ی سه‌عد، ئێستاش حوكم و بڕیار ده‌ده‌ین له‌نێوانی تۆو پشتیوانەکان به‌حه‌ق و ده‌ڵێین: فه‌رموو به‌یانێكی چاكترمان بۆ بهێنه‌ كه‌وا باشتر هیدایه‌ت بدات له‌ به‌یانه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، جا ئەگه‌ر ئه‌مه‌ت كرد ئه‌وا دواتر بۆ پشتیوانەکان ڕوونده‌بێته‌وه‌ بەوەی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر گومڕاییه‌ وه ‌ده‌چیته‌‌ ناو مێژووه‌وه‌ له‌ فراوانترین ده‌رگاوه‌ جا موسڵمانان رزگار ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی گومڕاو سه‌رلێشێواویان بكات ئەگه‌ر هاتوو له‌ گومڕایان بوو وه ‌له‌وانه‌بوو کە خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتكرد و له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناتوانی ئه‌وا لە اللە بترسه‌ و ڕێگا له‌حه‌ق مه‌گره‌ جا له‌م ڕێگایه‌وه‌ توڕه‌یی له‌سه‌ر توڕه‌یی له‌لایه‌ن پەروەردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ بۆ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌ی. وه‌ دەتبینم قسه‌كانت نه‌زۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ته‌نها به‌قسه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ی نه‌ک به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست، وه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: فه‌رموو به‌یانێكی چاكتر بهێنه‌ کەوا باشتر هیدایه‌ت بدات له‌م ئایه‌تانه‌ی کە ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌ووردی و تێرو ته‌سه‌ل و ته‌واوی باسی كردووه‌ ئەگه‌ر تۆ له‌ڕاستگۆیانی. وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

‏جا بۆ نموونه‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكرای فیتنه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی شه‌یتان له‌ مەحكه‌می قورئانی گه‌وره‌، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚوَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:64].

‏جا ئەمە بریتی یە لە فیتنەی دەنگ و ڕەنگی شەیتان کە قسەتان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکیشدا ئێوە دەیبینن. جا هه‌رچی (الاستفزاز) ـەکەیه‌: ئه‌وا بریتی یە لە دەرکردنی خەڵکی لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان لە دوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکی لەدوای ئەوەی اللە کردوونی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست جا لەپاش ئەمە مەسیحی درۆزن دێت بۆ ئەوەی خەڵکی تووشی فیتنە بکات لە باوەڕھێنان بە اللە ی ڕەحمان. ھەر لەبەرئەمەشە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الم (1) أَحَسِبَ النّاس أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) } صدق الله العظيم [العنكبوت].

جا لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو لەدوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکیەوە دەردەچێت بۆ توشکردنی خەڵکی بە فیتنە هەر لەبەرئەوەیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ}، بەو مانایەی ئەوەی دەتوانی لێیان دەریان بهێنە لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان بە دەنگت بەو مانایەی بەفێتنەی دەنگ و ڕەنگ، وە دایانبڕە بە سوپاو لەشکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وە جا ئەم ئەسپانە بەڵێ ئەسپی ڕاستین لەسەر ئەرزی واقع، وە بەڵێ ئەسپەکانی بریتین لە ئەسپی زەویە ڕاخراوەکە (لەبەھەشتی ژێر خاک) کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن، وە بەڕاستیش اللە هەواڵی پێداون دەربارەی لە مەحکەمی کتێبەکەی جا دەچنە ریزی بەیانی ئەوەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) وَعَلَى اللّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ} صدق الله العظيم [النحل:8-9].

‏جا ھەرچی (الجائر) ە: ئەوا لە دروستکراوەکانی اللە دروستکراون جا پێشتر بەیانی (الجائر) مان کردووە، کە بریتی یە لە کەشتیەکانی ئەمڕۆو فرۆکەکان و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان، جا بەھەمان شێوە ئەسپەکانی دەجالیش کە ئێوە بەزانستەکەی نازانن لە دروستکراوەکانی اللە ن لە زەوی دوو خۆرھەڵاتەکە کە بەزانستەکەی نازانن و ئاگادارنین لێی، جا بەھەمان شێوە ئەمە دەچێتە ڕیزی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) } صدق الله العظيم.

ئێمەش بەسەریاندا زاڵین بە ئیزنی اللە و بەسەریشیاندا سەردەکەوین و ھەرگیزیش ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەڵنایەن بۆ لوتکەی چیاکان بە سوپاکانیانەوە بە ھەڵھاتن لە مەسیحی درۆزن وەکو بوختانکاران بوختانیان ھەڵبەستووە لەسەرمان، وە ئەم گێڕانەوەیە شەیتان وتووێەتی لەسەر زاری یاوەرەکانی تاکو گومڕاتان بکات، وە حیکمەتە پیسەکەش لەمە بریتی یە لەوەی ئەگەر مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج و مەئجوج دەرچوون لەپاش ئەوە باوەڕداران ھەڵبێن لەشەڕکردن لەگەڵیان بۆ لوتکەی چیاکان بۆ بەڕاستدانانی ئەم گێڕانەوە ھەڵبەستراوە، پاشانیش مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج ھیچ ڕووبەڕوبوونەوەیەک لە باوەڕدارەکان نەبینن لەبەرئەوەی سوپایەکەی ئیمام مەھدی و وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پاشەکشەیان کردووە بۆ چیاکان.
‏دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئاگەر ھاتوو ئەوان بۆمان دەرچوون ئەوا ئێمە دواتر بەدڵنیاییەوە جەنگ لەگەڵ مەسیحی درۆزن و سوپاکەی دەکەین بەسەرجەم سەربازەکانی اللە وە جا با دەرکەوێت کامەمان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە ئیزنی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

وە ئەی خەڵکینە، بەڕاستی شەیتانی نەفرەتلێکراو ھەرگیز پێتان ناڵێت ئەو شەیتانی نەفرەتلێکراوی فریشتە ھاروت ـە، وە ھەرگیزیش پێتان ناڵێت ئەو مەسیحی درۆزنە، بەڵکو دواتر پێتان دەڵێت ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، ھەر لەبەرئەمەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە وە بۆ کوڕی مەریەمیش نیە قسەیەک بکات مافی ئەو نەبێت ، ھەر لەبەرئەمەشە عیسای کوڕی مەریەمی حەق دەگەڕێتەوە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و لەسەر دایکی بێت- لەبەرئەوەی اللە دەزانێت مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان، با سه‌عدو ئه‌وانه‌شی وه‌كو ئه‌ون سه‌رقاڵتان نه‌كه‌ن له‌ بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی به ‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگارەكه‌تانه‌وه‌ به‌گه‌یاندنی به‌یانی قورئان بۆ خه‌ڵكی جیهان، به‌ڵكو سه‌عد ده‌یه‌وێت سه‌رقاڵتان بكات له‌ بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەكه‌تانه‌وه‌ جا هیچ نزخ و قورساییه‌كی بۆ دامه‌نێن به‌ڕاستی ئه‌و له‌م كه‌سانه‌یه‌ کەوا هیدایه‌ت نادرێن، وه‌ به‌ڕاستیش فەرمان و باس وخواسەکەی ئه‌ومان بۆ ڕوون بوویه‌وه‌ له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوانەکان، وه‌ به‌ڕاستیش ئێوه‌ قسه‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا كرد به‌ به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی جا ئه‌و پشتی له‌ هه‌مووی هه‌ڵكرد هه‌روه‌كو بڵێی هه‌ر گوێیشی لێ نه‌بووبێت یا نه‌شیخوێندبێته‌وه‌؛ به‌ڵكو پیت به‌ پیت خوێنوویه‌تیه‌وه‌و هیچ خاڵێكیشی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ تێیدا تاکو ‌به‌یانێک بهێنێت کەوا ته‌فسیرێكی چاكتری هه‌بێت، وه‌ به‌ڕاستیش ئێوه‌ به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا هێنایه‌وه‌و به‌سیشه‌، حوكم و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ جێده‌هێڵین کە به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن وه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ داخستننی بابه‌ته‌كه‌ش تاكو چیتر كاتی زیاترتان به‌ فیرۆ نه‌دات، جا پشت بكه‌نه‌ نه‌زان و نه‌فامه‌كان.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=69236