المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ أبو المهدي کە به‌ قسه‌ی بێ ماناوە هاتووه‌ گاڵته‌ به‌ بانگەوازو كاروباره‌كه‌مان ده‌كات وه‌ره‌ تا ئه‌و زانسته‌ت فێربكه‌ین کە به‌نده‌‌كان له‌ به‌ندایه‌تیكردنی بەندەکان دەردەهێنێت و دەیانبات بۆ په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی په‌روه‌ردگ



Admin
03-03-2018, 10:20 AM
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
24 - ڕەبیعی یەکەم - 1434 کۆچی
06 - 01 - 2013 زایینی
06:26 بـــــه‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=81115
ـــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ (أبو المهدي) کە به‌ قسه‌ی بێ ماناوە هاتووه‌ گاڵته‌ به‌ بانگەوازو كاروباره‌كه‌مان ده‌كات
وه‌ره‌ تا ئه‌و زانسته‌ت فێربكه‌ین کە به‌نده‌‌كان له‌ به‌ندایه‌تیكردنی بەندەکان دەردەهێنێت و دەیانبات بۆ په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی په‌روه‌ردگاری به‌نده‌كان ..

https://mahdialumma.xyz/images.php?id=41


بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و هەموو کەس و کارە چاکەکانیان و لەسەر ئەوەش شوێن پێڕەوەکانیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دوای ئەوە..

الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ} صدق الله العظيم [لقمان:6].

ئەی پیاو، چیتە قسه‌كان به‌ قسەی بێ بنەماو پڕوپوچ ده‌گۆڕیته‌وه‌ تا خەڵکی لە بەرامبەر وردبوونەوەو بیرکردنەوە لە بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێب پێ گومڕاو سەرقاڵ بکەیت؟ جا وەرە ئەو زانستەت فێربکەین کە سود بە ئیسلام و موسڵمانان دەگەیەنێت و بەندەکانیش لە بەندایەتیکردنی بەندەکان دەردەهێنێت و دەیانبات بۆ پەرستن و به‌ندایه‌تیكردنی پەروەردگاری بەندەکان.

ئەی پیاو، اللە ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووە لەوکاتەی موسڵمانان سەریان لێشێواوەو لە ئایینە حەقەکەیان گومڕابوون، جا بەھۆی بیروباوەری شەفاعەتی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو شەریک و ھاوەڵیان بۆ اللە بڕیاداوە، جا لەبری اللە بەندە نزیک و دڵسۆزەکانی اللە و پێغەمبەرانیان کردووە بە یاوەرو پاڵپشتی خۆیان، جا لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ئاواتی شەفاعەتیان لێدەکەن، جا بێباوەڕبوون بەو هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیەی لە مەحکەمی قورئانی گەورە پەروەردگارەکەیان پێی ڕاگەیاندوون، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4] .

هەروەها بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:48].

وە بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿254﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ} صدق الله العظيم [الممتحنة:3].

وە بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ وَاخْشَوْا يَوْماً لَّا يَجْزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِ شَيْئاً } صدق الله العظيم [لقمان:33].

هەروەها بێباوەڕبوون بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَذَرِ‌ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّ‌تْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ‌ بِهِ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لَّا يُؤْخَذْ مِنْهَا} صدق الله العظيم [الأنعام:70].

جا بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنها بە شەریک و ھاوەڵدانان نەبێت بۆی بەهۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە ڕوونبوویەوە بە بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکەیان باوک و باپیرانیان گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون، وە ڕوونبوویەوە ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێک یان یاوەرو خۆشەویست و دۆستێکی گیانی بە گیانیان بوێری ئەوە ناکەن لەبەردەستی اللە شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، جا دەڵێن: {فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿١٠٠﴾ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا اللە نکۆڵی کردووە لە بیروباوەڕی شەفاعەتی ھەموو دروستکراوەکانی لە ئاسمانەکان و زەوی؟ وە ئایا ئەوەی لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو بڕوای بە شەفاعەتی بەندەکان ھەبێت کەسێکی موشریک و ھاوبەشدانەرە بۆ اللە؟". دوای ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].

ڕەنگە پرسیارکارێکی تر بیەوێت بڵێت: "وە ئایا ھەڵوێستی بەندە ڕێزلێگیراوەکان چیە، ئەوانەی خەڵکی پێیان وایە لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن، جا دێن بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکانیان و لەبەردەستی اللە لە ڕۆژی قیامەت داوای شەفاعەتیان لێدەکەن؟". دوای ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی كتێب جێدەهێڵین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِن تَدْعُوهُمْ لا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ} صدق الله العظيم [فاطر:14] .

"جا ئایا خاوەنی ئەو جەستانە لە گۆڕەکان مردوون و گوێیان لە دوعاو پاڕانەوەکانی ئەوان نیە؟ بەو پێیەی ڕوحەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیانە؟". دوای ئەوە وەڵامەکە بۆ اللە لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21)} صدق الله العظيم [النحل].

"وە ئایا بەندە ڕێزلێگیراوەکان لەناو هەموو پێغەمبەران و بەندە دڵسۆزەکانی اللە بوێری ئەوە ناکەن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو شەفاعەت بۆ بەندەکان بکەن، چونکە دەبینین لە مەحکەمی کتێبدا ئیبراھیم دەربارەی سزاکەی گەلی لوط قسەی کرد، جا دوای ئەوەی پێغەمبەری اللە لوط درودو سڵاوی لێبێت دوعای لێکردن داوای ماوەیەکی تری کرد، وە پێغەمبەری اللە ئیبراھیم - درودو سڵاوی لێبێت - ویستی بانگەوازیان بکات بۆ ھیدایەت بەڵکو ھیدایەت بدرێن، جا ئەوەبوو قسەی زیاتری کرد دەربارەیان بەوەی اللە سزاکەیان لەسەر دوابخات تا جارێکی تر بۆ ڕێگای ھیدایەت بانگەوازیان بکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَ‌اهِيمَ الرَّ‌وْعُ وَجَاءَتْهُ الْبُشْرَ‌ىٰ يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ ﴿٧٤﴾ إِنَّ إِبْرَ‌اهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾ يَا إِبْرَ‌اهِيمُ أَعْرِ‌ضْ عَنْ هَـٰذَا ۖ إِنَّهُ قَدْ جَاءَ أَمْرُ‌ رَ‌بِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ‌ مَرْ‌دُودٍ ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم [هود].

بەھەمان شێوە پێغەمبەری اللە نوح درودو سڵاوی لێبێت داوای لە پەروەردگارەکەی کردو دەیویست لە سزاکەی اللە شەفاعەت بۆ کوڕەکەی بکات، جا ئایا وەکو خۆی وەڵامی اللە بۆ نوح لەسەر داوای شەفاعەتەکەی لە سزاکەی اللە بۆ کوڕەکەی چی بوو؟ وەڵامەکەی بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین: {قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [هود].

بەھەمان شێوە پێغەمبەر محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی." وە لە باوەڕداران کە قسەو موجاده‌له‌ ده‌كه‌ن دەربارەی ئەو گەلەی ھیدایەت وەرناگرن و موشریک و ھاوبەشدانەرن بۆ پەروەردگارەکەیان. وەڵامەکەی الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَنْ يُجَادِلُ اللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَمْ مَنْ يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (109)} صدق الله العظيم [النساء].

"کەواتە ئەی ناصر محمد بەحەق ڕاستی شەفاعەتمان فێربکە". وەڵامەکەی بەھەمان شێوە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

به‌ڵام ئەی ناصر محمد یەمانی اللە مەبەستی نکۆڵی کردنی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو چیە، جا لەپاش ئەوە اللە شەفاعەت تەنھا تایبەت دەکات بەخۆی بەبێ ھیچ شەریک و ھاوەڵێک، جا ئەوەی لەلای ئەو شەفاعەت دەکات بریتیە لە اللە ی گەورەتر لە ھەموو شتێک، کە لە دوای ئەو ھیچ شتێکی تر نیە، وە لەدوای حەقیش جگە لە گومڕایی ھیچی تر نیە!". دوای ئەوە لەلایەن پەروەردگارەوه‌ لە مەحکەمی کتێب کۆتایی بە وەڵامەکە دەهێنین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {{وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ}} صدق الله العظيم [يوسف:64].

جا ئەوەی بیروباوەڕی وابێت اللە بە ڕەحم و میهرەبانترە لە دایک و باوکی و هەموو پێغەمبەرو نێردراوەکانی ئەوا بەڕاستی ئەو کەسە شاهێدی بە حەق داوە بەوەی اللە پەروەردگاریەتی {{وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ}}، بە ڕەحم و میهرەبانتر لە دایک و باوک و منداڵەکەی و ھەموو خەڵکیش، جا لەبری اللە ئومێدی شه‌فاعەتی ئەوکەسە ناکات کە ڕەحم و میهرەبانیەکەی لە ڕەحم و میهرەبانیەکەی اللە کەمترەو پشت لە شەفاعەتی ئەو اللە یە ناکات کە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد مەبەستت لەو قسەیە چیە کە دەڵێی پشت ناکاتە شەفاعەتی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئایا اللە لەگەڵ کەسێکی تر شەفاعەت بۆ بەندەکانی دەکات؟". دوای ئەوە وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

مەبەستی اللە ئەوەیە ئەوانەی ئومێد لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ڕەحمیان پێبکات جا سزایان نه‌دات و بەڵێنەکەی ڕاستەو ھەر خۆی له هه‌موو میهره‌بان و بە بەزەییەکان میهره‌بانترو بە بەزەییترە دواتر ئەوانە دەبینن ڕەحمەتەکەی اللە لە نەفسی بەرزو بڵندیدا تکاو شەفاعەتیان بۆ دەکات لەبری سزاو توڕەییەکەی نەفسی؛ بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و هاوەڵ دانان نەبێت بەھۆی تێگەیشتنە ھەڵەکەیان لە بیروباوەڕی شەفاعەت.

ڕەنگە یەکێکی تر لەوانەی لاری و لادان لە بەرامبەر ڕاستی له‌دڵیاندا ھەیەو پشت دەکەنە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ نکۆڵیکردن لە شەفاعەت جا پشتگوێی خستوون و شوێن دەرەوەی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکان - کەوتووە؛
ئەو ئایەتانەی باسی ھۆکاری ھاتنەدی شەفاعەت دەکات لە نەفسی اللە بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ} [البقرة:255].
{يَوْمَئِذٍ لا تَنْفَعُ الشَّفاعَةُ إلاّ مَنْ أذِنَ لَهُ الَّرحْمنُ وَرَضِي لَهُ قَوْلاً} [طه:109].
{وِلا يَمْلِكُ الّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إلاّ مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُون} [الزخرف:86].
{وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} [النجم].
صدق الله العظيم".

دوای ئەوە وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (33) وَكَأْسًا دِهَاقًا (34) لا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلا كِذَّابًا (35) جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا (36) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ لا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (37)} صدق الله العظيم [النبأ].

بەڵام شاندێکی پارێزکارەکانی لێدەرھێنراوە تا قسە لەگەڵ پەروەردگار بکەن، چونکە قسەی بەجێ و ڕاست دەكه‌ن وە ھەرگیز بوێری ئەوە ناکەن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو داوای شەفاعەت بۆ بەندەکان بکەن، بۆیە ئەم شاندە لە پارێزکارەکانی تر جیاکراونەتەوە، ئەوانەی دواتر قسەی بەجێ و ڕاست دەکەن و ھەرگیز بوێری ئەوە ناکەن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو داوای شەفاعەت بۆ بەندەکان بکەن، ئەوانە زانیویانە اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بە ڕەحم میهرەبانترو بە بەزەییتر لە ھەموو بەندەکانی بۆ بەندەکانی، کەواتە چۆن بوێری ئەوە بکەن لەبەر ڕەحم و بەزەییەکەی خۆیان بۆ ئەوان داوای شه‌فاعەت بۆ بەندەکانی اللە بکەن، لەکاتێکدا زانیویانە اللە لەوان بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییترە بۆ بەندەکانی و بەڵێنەكەی ڕاستەو ھەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلائِكَةُ صَفًّا لا يَتَكَلَّمُونَ إِلا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا (38)} صدق الله العظيم [النبأ].

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا بۆچی دەستەیەک لە بەندە پاڕێزکارە لە اللە ترسەکان دەبینین لەلایەن اللە وە ھیچ مۆڵەتێکی قسەکردنیان پێنادرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (33) وَكَأْسًا دِهَاقًا (34) لا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلا كِذَّابًا (35) جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا (36) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ لا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (37)} صدق الله العظيم [النبأ].

وه‌ڵامەکەی: ئەوانە ڕازی بوونی اللە یان (کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت) کردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتێکی بچوکتر لەوە کە بریتیه‌ له‌؛ نیعمەتەکانی بەھەشت، وە ئه‌وانه‌ بە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی ڕازی بوونەو ئاسودەو خۆشحاڵن پێی، بەڵکو اللە تەنها مۆڵەتی ئەو شاندە پارێزکارە ڕێزلێگیراوانه‌ ده‌دات کە ئەوەیان ڕەتکردۆتەوە بەرەو نیعمەتەکانی بەھەشت بەڕێ بکرێن، چونکە نیعمەتێکی گەورەتریان لە نیعمەتەکانی بەھەشت دەوێت، جا لەپاش ئەوە بە شاندێک (وەفدێک) بۆ لای الله ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە، جا داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ئەو نیعمەتەیان بۆ بەدی بێنێت کە لە بەھه‌شتەکەی گەرەترە به‌وه‌ی ڕازی بێت، چونکە هەر لەوکاتەی لە ژیانی دنیادا بوون پەیمانی ئەوەیان بە اللە داوە ڕازی نەبن به‌ هه‌رشتێک پێیان بدرێت تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا (85) وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَى جَهَنَّمَ وِرْدًا (86) لا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلاَّ مَنِ اتَّخَذَ عِنْدَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا (87)} صدق الله العظيم [مريم].

وە ئەوانە خاوەن نھێنی ھاتنەدی شەفاعەتن لەلایەن اللە خۆیەوە، جا پەیمانیان بە اللە داوە ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، چونکە دەزانن اللە خۆی لەوان بە ڕەحم و میهربانترە بۆ بەندەکانی و بەڵێنەکەی ڕاستەو ھەرخۆی لە هەموو میهرەبان بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا لەپاش ئەوە ڕەحمەتەکەی اللە لەبری سزاو توڕەییەکەی شەفاعەت بۆ بەندەکانی دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم[الزمر].

لێرەدا ئەوە دەبێتە سەرسامیەکی گەورە، چونکە ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی ھاتۆتەدی، جا لە نەفسی خۆی ڕەحمەتەکەی لەبری توڕەییەکەی نەفسی شەفاعەتی بۆ بەندەکانی کردووە، دوای ئەوەی سزاو ئازاری پێچەشتن و بە ئەنجامی کاروکردەوەکانیان گەیشتن، جا لێرەدا ئەوە سەرسامیەکی گەورەیە بۆ سزادراوەکان لەوکاتەی بەو گەلە دەڵێن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه): پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟ ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: حەقی فەرموو، بەڕاستی ئەو زۆر پایەبەرزو گەورەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلاَّ لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

كه‌واته‌ نهێنی هاتنەدی شه‌فاعه‌ت لە اللە وە له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌یه‌تی‌، جا ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی لە نەفسیدا لەبری سزایه‌كه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ به‌نده‌كانی دەکات، جا ڕازی ده‌بێت تا نیعمه‌تی ڕازی بوونی نه‌فسی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی بۆ ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت بەدی بێنێت، جا ئەگه‌ر اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی بێت ئه‌وا شه‌فاعه‌تەکە دێته‌دی، جا له‌بری توڕه‌یی نه‌فسی و سزایه‌كه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی لە نەفسیدا شه‌فاعه‌ت ده‌كات ئەوکاتەش ڕازی ده‌بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا سه‌یری ئه‌وه‌ بكه‌ن چۆن ئه‌وانەی دەبنە هۆکاری هاتنەدی شه‌فاعه‌تەکە له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگار شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ کەسێک ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها داوایان له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ئەوەیە گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ بەدی بێنێت، به‌وه‌ی اللە له‌ نه‌فسی بڵندو به‌رزیدا ڕازی بێت (واتە داوا لە اللە دەکەن لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، بەو مانایەی چیتر نە توڕە بێت نە خەفەتبار لەسەر بەندەکانی)، جا ئەگه‌ر ڕازیبوونی نه‌فسی اللە هاته‌دی، شه‌فاعه‌تەکەش له‌ نه‌فسی اللە دێتەدی، جا له‌بری توڕه‌ییه‌كه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ به‌نده‌كانی دەکات. بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْ‌ضَىٰ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].

ئه‌وانه‌ بریتین له‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قوم يحبهم الله ويحبونه)، ئه‌وانه‌ی اللە له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌ به‌ڵێنی هاتنی دابوو، هه‌رچی هۆكاری ڕازی نه‌بوونەکەیانه‌ به‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت تا ئەوکاتەی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ڕازی ده‌بێت بریتیە لەوەی چونكه‌ اللە یان زیاترو گه‌وره‌تر له‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت و حۆریه‌ چاوگه‌شه‌كان و زیاترو گه‌وره‌تریش له‌ هه‌موو مه‌له‌كوته‌كه‌ی خۆشدەوێت، بۆیە ده‌ڵێن: "چۆن بە نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئاسودەو خۆشحاڵ بین له‌كاتێكدا خۆشه‌ویسته‌كه‌مان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر له‌سه‌ر به‌نده‌ گومڕایه‌كانی خەفەتبار بێت! په‌نا دەگرین بە اللە به‌ هه‌ر شتێک ڕازی بین تا ئەوکاتەی نه‌فسه‌ به‌رزو بڵنده‌كه‌ی اللە ڕازی ده‌بێت".

جا پله‌كانی نیعمه‌تی به‌هه‌شتیان پله‌ به‌ پله‌، تا ئه‌وپه‌ڕی لوتكه‌ی نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت له‌ به‌رزترین پله‌ی نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت و نزیكترین پله‌ لەلای اللە ی خاوه‌ن عه‌رشی گه‌وره‌ نیشان دەدرێت، دوای ئەوە شاندە ڕێزلێگیراوه‌كه هه‌ر هه‌مووی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: "دوورەو زۆر دوورە ڕازی بین تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت! جا نیعمه‌تی ڕازیبوونی نه‌فسی تۆ بریتیە له‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت هه‌رچه‌نده‌ نیعمه‌تی تریشمان نیشان بده‌یت تا ڕازی بین، وه‌ک به‌ڕاستدانانێک بۆ به‌ڵێنە ڕاستەکەت:‌ {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} [التوبة:100].

جا ئەی پەروەردگارەکەمان هەرچەندە تۆش لێمان ڕازی بیت ئێمه‌ هه‌رگیز لە ناخی خۆمان ڕازی نابین تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی ده‌بیت، به‌وه‌ی چیتر خه‌فه‌تبار نەبیت، جا ئەی اللە ئێمه‌ به‌ خۆشو‌یستنێكی گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو مه‌له‌كوته‌كه‌ت له‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت خۆشمان دەوێیت، چۆن خۆشه‌ویست ئاسوده‌ ده‌بێت له‌كاتێكدا بزانێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خه‌فه‌تباره‌".

ڕەنگە گه‌لێكی تر له‌وانه‌ی باوەڕیان بە اللە نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر تەنها به‌ شەریک و هاوەڵ دانان نەبێت بۆی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی بیانه‌وێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بپچڕێنن و بڵێن: "ئایا تۆ ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبونه) کە اللە له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی بەڵێنی هاتنی دابوو والێکردووە ببن بە خاوه‌نی پێگەو پله‌و پایه‌یه‌ک له‌لای پادشای باڵاده‌ست و به‌تواناوه‌ کە پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ئاواتیان پێ بخوازن و ئیره‌ییان پێ ببەن؟". له‌پاش ئه‌وە ئیمام مه‌هدی پشت لە وه‌ڵامدانەوەی ئه‌و پرسیاره‌ موحریجه‌ دەکات و وەڵامەکەی ڕاسته‌وخۆ بۆ باپیره‌م محمد نێردراوی اللە ‌درودو سڵاوی للە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی جێده‌هێڵم تا وەڵامی خەڵکی بداتەوە، کە فه‌رموویه‌تی: [يَا أَيُّهَا النَّاسُ اسْمَعُوا وَاعْقِلُوا وَاعْلَمُوا أَنَّ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عِبَادًا لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلَا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَنَازِلِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ " فَيَجِيءُ رَجُلٌ مِنَ الْأَعْرَابِ مِنْ قَاصِيَةِ النَّاسِ وَأَلْوَى بِيَدِهِ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، نَاسٌ مِنَ النَّاسِ لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلَا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ الْأَنْبِيَاءُ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ . انْعَتْهُمْ لَنَا جَلِّهِمْ لَنَا يَعْنِي صِفْهُمْ لَنَا شَبِّهْهُمْ لَنَا فَسُرَّ وَجْهُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِسُؤَالِ الْأَعْرَابِيِّ , فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " هُمْ نَاسٌ مِنْ أَفْنَاءِ النَّاسِ وَنَوَازِعِ الْقَبَائِلِ لَمْ تَصِلْ بَيْنَهُمْ أَرْحَامٌ مُتَقَارِبَةٌ تَحَابُّوا فِي اللَّهِ وَتَصَافَوْا , يَضَعُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يَفْزَعُونَ وَهُمْ أَوْلِيَاءُ اللَّهِ لَا خَوْفَ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان دوای ده‌ركه‌وتنم زێده‌ڕه‌وی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ مەکەن، سوێند بە اللە ئه‌وان گوناهی زۆریان هه‌یه‌، بەهەمان شێوە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانیش، به‌ڵام تۆبه‌كارو پاكه‌كان خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگاری خەڵکی جیهانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:222].

هه‌رچی نهێنی گەورەیی پێگەو پله‌و پایه‌كه‌یانه‌ له‌لای پادشای باڵاده‌ست و به‌ تواناو ئیمامه‌كه‌یان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؛ ئەوا نهێنی و هه‌موو نهێنی و ده‌ره‌وه‌ی نهێنی و ناوه‌وه‌ی نهێنیه‌كه‌‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی چونکە ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج، جا له‌لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڵێنیان داوه‌ ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت، تەنانه‌ت ئەگەر هەرگیز ئه‌وه‌شیان بۆ بەدی نەیەت، تەنانەت ئەگەر له‌به‌رامبه‌ر هاتنەدی ئەوەدا خۆشیان له‌جێگای به‌نده‌ گومڕاكانی اللە بكه‌نه‌ فیدیە له‌كاتێكدا ناشیان ناسن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ خۆكردنه‌ فیدیە، ته‌نانه‌ت ئەگەر خۆشه‌ویسته‌كه‌یان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر پێیان بڵێت: مادام هه‌ر سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بن تا ئەوکاتەی اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی دەبێت، به‌وه‌ی چیتر خه‌فه‌تبار نەبێت، كه‌وایە خۆتان بخه‌نه‌ ناو گەرمترین حه‌وت ده‌رگاكانی دۆزەخەوە کە دەرگای چوارەمەو له‌ هه‌موویان گه‌رمتره، جا تا ئەوکاتەی اللە ده‌یه‌وێت تێیدا بمێننەوە وەک فیدیەیەک بۆ ئەو بەندانەم کە لە ڕێگای ڕاست گومڕا بوون، جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌رتان دەهێنم، جا له‌پاش ئه‌وه‌ اللە له‌ نه‌فسی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌ گومڕاكانی ڕازیدەبێت و ئێوه‌و ئه‌وانیش ده‌خه‌مه‌ ناو ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی خۆمه‌وه‌و ئەوکاتەش په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی دەبێت!

جا پێتان وایە وه‌ڵامی ئەو گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت چۆن بێت؟ سوێند بە اللە ی مەزن ئه‌وکەسه‌ی له‌وان بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی لە دڵیدا ئاماده‌یه‌و ده‌ڵێت: "سوێند بە اللە ی مەزن ده‌خۆم هه‌رگیز وه‌ڵامی قسه‌ی په‌روه‌ردگاره‌کەم ناده‌مه‌وه‌ ته‌نها به‌ دەرچوون نه‌بێت بەرەو گەرمترین ده‌رگاكانی دۆزەخ، وه‌ هه‌رگیز بۆ ساتێكیش دوودڵی و ڕاڕایم لەوەدا نابێت، وه‌ لە ڕاکردنەکە هه‌وڵ ده‌ده‌م پێش براكانم لەو گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت بکەومەوە، جا لەپێش ئه‌وان خۆم فڕێده‌ده‌مه‌ ناو گەرمترین ده‌رگاكانی دۆزەخەوە ئەگه‌ر ئه‌وه‌ مه‌رجی هاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە بێت له‌ نه‌فسی خۆی و بەو شێوەیە ڕازی بێت". جا‌ ئه‌‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ڕاستی باس و خواسی ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت تا به‌ گه‌وره‌یی سوربونەکەیان له‌سه‌ر هاتنەدی ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ی خۆشه‌ویستیان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بزانن، ئه‌وانیش ده‌زانن بەوەی له‌ ناخیاندایه‌ و په‌روه‌ردگاره‌كه‌شیان زانایه‌ پێیان، جا ئێمە له‌ ڕێگەی ئایەتە مەحكه‌مەکانی كتێبدا ئاگاداری وەسفەکەیان بووین.

وه‌ سوێند به‌ اللە ی پایەرزی مەزن هەریەکەیان لە دڵی خۆی بۆی دەردەکەوێت وەک ئەوەیە ئیمام مەهدی بە زمانی ئەو قسە بکات. چونکە هه‌ر یه‌كێک له‌و گه‌له‌ بێت کە اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت ده‌بینێت لە ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ ئەگه‌ر اللە پێیان بڵێت: ئەگەر ئێوه‌ هه‌رگیز ڕازی نابن تا ئەو کاتەی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان لە نەفسی خۆی ڕازی ده‌بێت ئه‌وا خۆتان بخه‌نه‌ ناو گەرمترین ده‌رگاكانی دۆزەخەوە. جا تەنانەت ئەگه‌ر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌و فه‌رمانه‌ش تاقیان بكاته‌وه‌ ئه‌وا فه‌رمان به‌ ئاگر ده‌كات ساردو سه‌لامه‌ت بێت له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت، جا بۆیه‌‌ ئه‌وەمان پێوتن تا خه‌ڵكی به‌ گه‌وره‌یی پێداگری ئه‌و گه‌له‌ی اللە خۆشیده‌وێن و ئه‌وانیش ئەویان خۆشده‌وێت له‌سه‌ر هاتنەدی ئامانجه‌كه‌یان له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بزانن، جا هه‌رگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی ده‌بێت، گرنگ نیە بە چی قوربانی بده‌ن، جا لە ناخیاندا په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌ هه‌موو شتێک بە نرخترو بەرزترەو لە هەموو شتێکیش خۆشه‌ویسترو نزیكترە، جا هه‌رگیزو بۆ هەمیشە به‌ شتێكی تر نایگۆڕنەوە.

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئیمام مەھدی بە اللە ی مەزن سوێندت دەدەم ئایا زانیوتە منی (فڵان) لەوانەم". دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەوو ھەموو پرسیارکارانیش دەداتەوەو دەڵێم: با ھەر یەکێک لە ئێوە سەیری دڵەکەی خۆی بکات، ئایا ڕازیە بە موڵک و مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا بزانێت پەروەردگارەکەی لە نەفسی خۆی ڕازی نیەو خەفەتبارە؟ جا ئەگەر وەڵامەکە ئەوە بوو: دوورەو زۆر دوورە ڕازی بم به‌ هه‌ر شتێک تا ئەوکاتەی پەروەردگاره‌ خۆشەویستەکەم لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بکەم لەکاتێکدا پەروەردگارەکەم بە حەسرەت و خەفەتباربێت لەسەر ئەو بەندانەی پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردوویانە؟ جا دواتر ھەریەکێک لەوان لە ناخی خۆیدا دەڵێت: پەنا دەگرم بە اللە دڵم بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی بێت تا ئەوکاتەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم ڕازی دەبێت، بەوەی چیتر نە بە حەسرەت بێت نە خەفەتبار. ئەوانە ڕازی بوونی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز تا اللە پێی بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە، جا چۆن ڕازیبوونی گەورەترین نیعمەتەکە دەکەن بە ھۆکارو ئامراز تا نیعمەتێکی بچوکتر له‌ نیعمه‌تی ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ی پێ بەدەست بهێنن!

ڕەنگە (أبو المهدی) سوکایەتی کار بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، وادەزانی ڕازیبوونی اللە لەسه‌ر بەندەکانی بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ کەواتە بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟". دوای ئەوە وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ی پایەبەرز جێدەهێڵین کە فەرموویەتی: {{{وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)}}} صدق الله العظيم [التوبة].

ڕەنگە (أبو المهدي) گاڵتەپێکەرو زۆرێکیش لە پرسیارکاران بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد، ئایا اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندە گومڕا پەشیمانەکانی؟ ئەوانەی حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەکێشن؟" دوای ئەوە پێتان دەڵێین لەم بەیانە ڕاست و دروستەی ئیمام مەھدی بە بەڵگەی ئاشکراوە لەسەر سەلماندنی ئاسودەیی و خۆشحاڵیەکەی اللە بە تۆبەو گەڕانەوەی بەندەکانی وردببنەوە. وە بۆ سەلماندنی خه‌فەتباریەکەی اللە لەسەر بەندەکانی، وە لەسەر ئەسەف و پەژارەی اللە لەسەر بەندەکانی، جا ئەو بەیانە وەڵامێک بوو بۆ بەڕێز شێخ العتیبي ڕێزدار کە بەم شێوەیە بوو:


ئەم بەشداریە لەلایەن العتيبي نوسراوە:
ئایا ئەوە وەڵامی ئیمام ناصر محمد یەمانیە بۆ پرسیارەکەم
ئەگەر ئەمە وەڵامی ئیمام ناصرە پێم بڵێن تا قسەو تێگه‌یشتنه‌كانی خۆم زیادبکەم لەسەر وەڵامەکەی ئیمام

وەڵامی ئیمام بۆ بەڕێز شێخ عتیبی ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان و ئەوەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دوای ئەوە..

ئەی عتیبی ئێستا بەو وەڵامەی لای پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ تۆ کۆتایی پێدەهێنین، جا ئەوە لەبەر سیفەتی گەورەیی ڕەحم و بەزەییەکەیەتی کە لەسەر بەندەکانی خەفەتبار دەبێت، لەوکاتەی پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فه‌رمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

بەڵام ئەو حەسرەتی پەشیمانیه‌یان دوای ئەوە هاتووە کە سزایان بەسەردا هات، بەو مانایەی دوای ئەوەی اللە بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە لەناوی بردن، بەڵام ئەوکاتەی اللە بە حەسرەتی پەشیمانی ئەوانی زانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد دوای ئەوە ئینجا اللە لە نەفسی خۆی بۆیان خەفەتبار دەبێت، ھەرچەندە ئەوان پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانیوەو پێشوتر بێباوەڕ بوون تا ئەوکاتەی سزای کارەساتێکی سامناکیان تووش بوو، جا دوای لەناوچونەکەیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد پەشیمان بوونەوە، جا دوای کارەساتەکە ئینجا اللە لە نەفسی خۆی بۆیان خەفەتبار دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

چونکە اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەم لەخۆیان دەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا آسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].

جا ئایا ئەسەف چیە؟ وەڵامەکە: مەبەستی خەفەتباریە. جا ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {{وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ}} صدق الله العظيم [يوسف:84].

جا لەوەدا فەتوای مەبەستەکە لە وشەی ئەسەف دەردەھێنین کە بریتیە لە خەفەتباری، جا اللە بۆ بەندەکانی خەفەتبار دەبێت ئەگەر ھیدایەت نەدرێن جا کە پێغەمبەران و شوێنکەوتووانیان دوعایان لێدەکەن اللە ش دوعای پێغەمبەرەکەی و ئەوانەی شوێنی کەوتوون وەڵام دەداتەوەو بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە حوکم و بڕیار لە نێوانیان دەدات و پشتھەڵکەران لەناو دەبات، تا ئەوکاتەی اللە بە گەورەیی حەسرەتی پەشیمانیەکەیان دەزانێت کە لە ناخیاندا لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان ڕوودەدات، جا لەپاش ئەوە اللە خەفەتبار دەبێت بۆیان، ھەرخۆشی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بەڵام ئەوان لە ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێدبوونە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا دەبینیت اللە دەربارەی نەفسی خۆی قسە دەکات: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم.

ئایا ئه‌و ئایه‌ته‌ مەحكه‌م نیه‌ کە فەتوای ئەوە دەدات اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەو له‌سه‌ر ئەو به‌ندانەی سته‌م له‌ خۆیان دەکەن خەفەتبار دەبێت، وه‌ به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ئاسوده‌و خۆشحاڵ ده‌بێت هه‌روه‌ک اللە له‌ ڕێگه‌ی نێردراوەکەی له‌ به‌یانی سوننه‌تی پێغەمبەر به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاست و دروست فه‌توای ئەوەی بۆ داون؛ به‌وه‌ی اللە به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی به‌ خۆشحاڵیەکی گه‌وره‌ خۆشحاڵ دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فه‌رمووده‌ ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە فه‌رموویه‌تی: [لله أشد فرحاً بتوبة عبده حين يتوب إليه من أحدكم كان على راحلته بأرض فلاة، فانفلتت منه، وعليها طعامه وشرابه فأيس منها فأتى شجرة فاضطجع في ظلها – قد أيس من راحلته – فبينا هو كذلك إذا هو بها قائمة عنده فأخذ بخطامها ثم قال من شدة الفرح اللهم أنت عبدي وأنا ربك – أخطأ من شدة الفرح-].

جا‌ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی خۆشحاڵی نه‌فسی اللە به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی بۆ لای فه‌توا ده‌دات، وه‌ به‌وه‌ی خۆشحاڵیەکەی اللە گه‌وره‌تره‌ له‌ خۆشحاڵی خاوه‌ن بارێک کاتێک باره‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت‌، جا ده‌چێت له‌ ژێر سێبه‌ری دره‌ختێک پاڵدەکەوێت بۆ ئەوەی بخه‌وێت تا ئەوکاتەی ده‌مرێت یان چاوه‌ڕێی فه‌رمانەکەی اللە ده‌كات ده‌رباره‌ی، جا له‌پاش ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌بینێت باره‌كه‌ له‌به‌رده‌ستیەتی، جا له‌به‌ر گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی ده‌ڵێت ئه‌ی اللە تۆ به‌نده‌ی منی و منیش په‌روه‌ردگاری تۆم! له‌به‌ر گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی هەڵە دەکات، چونکە ده‌یویست بڵێت ئه‌ی اللە تۆ په‌روه‌ردگاری منی و منیش به‌نده‌ی تۆم.

به‌هه‌ر حاڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ده‌رباره‌ی مەودای گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی اللە به‌ تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی بۆ لای فه‌توای بۆ داون، بەوەی له‌و كاته‌دا خۆشحاڵیەکەی گه‌وره‌تره‌ له‌ خۆشحاڵی خاوه‌ن ئەو باره‌ی له‌ به‌ر گه‌وره‌یی خۆشحاڵیەکەی هەڵە دەکات، به‌هه‌مان شێوه‌ ئیمام مه‌هدی فه‌توای بۆ داون ده‌رباره‌ی مەودای گه‌وره‌یی خه‌فه‌تباریەکەی اللە له‌سه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ران له‌ بەرامبەر بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانی پەروەردگارەکەیان . وه‌ اللە ده‌كه‌م به‌ شاهێد حه‌سره‌تی خه‌فه‌تباری له‌ نه‌فسی اللە ڕوونادات له‌سه‌ریان ته‌نها ئه‌وكاته‌ نه‌بێت کە حه‌سره‌تی په‌شیمانی له‌ نه‌فسی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و لادان و سه‌رپێچیانه‌ی له‌ فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان دەیانکرد ڕوودەدات، پێشتریش بە ڕاست و دروستی فەتوای ئەوەمان بۆ داون کە حه‌سره‌تی په‌شیمانی له‌ نه‌فسی ئه‌وان ڕوونادات ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی سزاو كاره‌ساتیان بۆ دێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا لەپاش ئەوە ڕاستەخۆ اللە لە نەفسی خۆی بۆیان خەفەتبار دەبێت، دوای ئەوەی زانی پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، جا له‌پاش ئەوە اللە بۆیان خەفەتبار دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

ئەمەش بەڵگەی ئێمەیە لەسەرتۆ ئەی عتیبی، جا مەبە بە ھاوەڵانی ئەحمد حەسەن یەمانی، بەڵکو لە سوپاسگوزاران بە، ئەو بانگی دارو دەستەکەی و خەڵکی دەکات ببن بە موشریک و ھاوبەشدانەری زێدەڕەو دەربارەی پێغەمبەران و بنەماڵەکانیان، بۆ ئەوەی خەڵکی لەبری اللە داوایان لێبکەن، ئەمەش وەڵامەکەی ئێمەیە لەسەرتۆ بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی ڕوون و ئاشکرا ئەی بەڕێز شێخ عتیبی، یان تۆ نکۆڵی لەوە دەکەی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت؟ بەو مانایەی ئەو لە دایکەکانیشیان بە ڕەحم و میهرەبانترە بۆ بەندەکانی؛ بەڵام بەندە ستەمکارەکانی لە نەفسی خۆیان بێ ئومێدبوونەو لەبەرامبەر ئەوەی اللە ڕەحمیان پێبکات بەرگی بێئومێدیان پۆشیوە، چونکە پەروەردگارەکەیان نەناسیوە بەو شێوەیەی شایەنیەتی بیناسن و ڕێزیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی، بۆیە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی بێئومێد بوونە، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.
سەرسەخترین دوژمنی شەیتانە جن و مرۆڤەکان و لە ھەموو ڕەگەزێکیش؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=81115