Admin
10-03-2019, 11:06 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 04 - 1434 کۆچی
08 - 03 - 2013 زایینی
04:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=89375
ــــــــــــــــــــــ
سەیری ڕێگای ڕاست و دروست بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوانەی نە لەلایەن اللە وەن نە لە لایەن نێردراوەکەی ..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لە هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، وە لەسەر هەموویان و کەس و کارە چاکەکانیان، دواتر..
خۆشەویستانم لەپێناو اللە، ئەگەر دەتانزانی ئاشکراکردنی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان چەندە ئاسانە، وەک ئەم دوو فەرموودەیەی بە درۆو بوختانکردنەوە دراونەتە پاڵ پێغەمبەرەوە، کە بەم شێوەیە:
[وفي صحيح مسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: استأذنت ربي أن أستغفر لأمي، فلم يأذن لي، واستأذنته أن أزور قبرها، فأذن لي.
وفيه أيضاً عن أنس أن رجلاً قال: يا رسول الله، أين أبي؟ قال: في النار، فلما قضى دعاه، فقال: إن أبي وأباك في النار] انتهى.
جا وەرن ھەڵسین بە نیشاندانی ئەم دوو فەرموودەیە بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەگەر بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بە گشتی چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرامان دۆزیەوە بە دژو پێچەوانە لەگەڵ ئەم دوو فەرموودەیە هاتبن ئەوکاتە زانیومانە ھەردوو فەرموودەکە بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراون. ئێستاش بۆ جێبەجێ کردنی ئەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی:
ئایا یەکەم هەنگاو چیە کە پێویستە لە قورئانی گەورە بەدوایدا بگەڕێین؟ لێرەدا ھەنگاوی یەکەمتان بۆ دەخەینەڕوو، سەرەتا لەسەرمان پێویستە لە قورئان بگەڕێین بۆ ئەوەی بزانین ئایا پێشتر پێغەمبەرانێک بۆ لای عبداللە ی کوڕی عەبدولموتەڵیب و ئامینەی کچی وەھەب و خەڵکەکانیان ڕەوانە کراوە یان نا؟ جا ئێوە دەزانن ئەوانە دایک و باوکی محمد نێردراوی اللە بوون درودو سڵاوی اللە لەسەر ئەوو ئەوانیش بێت. جا دوای ئەوە وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يس ﴿1﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿3﴾ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿4﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿5﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿6﴾} صدق الله العظيم [يس].
ئەمە مانای ئەوەیە اللە نێردراوێکی بۆ لایان ڕەوانە نەکردووە تا لەوە ئاگاداریان بکاتەوە اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەن. وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەگەر هەریەکێک لەم باوک و باپیرانە لەپێش ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە بۆ لایان مردبێت؛ دەبێت اللە سزایان بدات و بیانخاتە ناو ئاگرەوە، لەکاتێکدا نێردراوێکی خۆی بۆلایان ڕەوانە نەکردبوو؟ دوای ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەھێڵین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا} صدق الله العظيم [الإسراء:15].
کەواتە ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە بۆ موسڵمانان ڕوونبوویەوە، جا ئەوە ستەم و ھەڵبەستراوو درۆیەکی گەورەیە پێتان وابێت باوکی محمد - نێردراوی اللە - ئەو دایکەشی کە لێی بووە لە ئاگرن، بەڵکو بۆتان ڕوون بوویەوە ئەوان لە سزادراوان نین. جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵم بن و وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم و دادوەری لە نێوانتان بکەین، پاشان هیچ ناڕهزاییهک له دڵ و دهروونتان بهرامبهر ئهوهی بە حوکمی اللە بڕیار لەنێوانتان دەدەم نەبێت و به تهواوی خۆتان بەدەستەوە بدەن و پێی ڕازی بن.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=89375