المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی قەزاو قەدەر لە مەحکەمی زیکر



Admin
10-03-2019, 11:14 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 12 - 1431 کۆچی
03 - 12 - 2010 زایینی
09:58 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=2608
ـــــــــــــــــــ

بەیانی مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی قەزاو قەدەر لە مەحکەمی زیکر..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر {إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە و سەرجەم موسڵمانە شوێنکەوتەکان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەمە بەیانی ئیمام مەھدیە بۆ قەدەریەکان ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن بە گومان و دوودڵیەوە جا وادەزانن ھەڵسان بەئەنجامدانی فاحیشەو کردەوە خراپەکان قەدەرە لە اللە وە، جا دەڵێت: اللە لەسەری قەدەرو دیاریکردبوو ھەڵبستێت بە ئەنجامدانی فاحیشەو کردەوە خراپەکە''. جا وەڵامەکە لەمەحکەمی کتێبدایە: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّـهُ أَمَرَ‌نَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَأْمُرُ‌ بِالْفَحْشَاءِ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٢٨﴾ قُلْ أَمَرَ‌ رَ‌بِّي بِالْقِسْطِ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ﴿٢٩﴾ فَرِ‌يقًا هَدَىٰ وَفَرِ‌يقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ اللَّـهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاء ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [النحل:90].

لەوەیە یەکێک لە زانا قەدەریەکان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: ''لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی ئەی ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

وە مەبەستیشی لەمە کردەوە خراپەکانە لە کتێبێکی ئاشکرای تایبەت بە پەروەردگاری جیھان".

لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھەمیشە ھیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە تەنھا حەق و ڕاست و دروست نەبێت جا ئێستا فەتواتان بۆ دەدەم دەربارەی قەزاو قەدەر: لەڕاستیدا قەدەر بریتی یە لە دیاریکردنی چەند حوکمێک لە پەروەردگارەوە لە کتێبدا بەھۆی زانستەکەی لەوەی دواتر بەندەکانی دەیکەن، جا اللە ی زانا بەغەیب و شاراوەکان بە کردەوەکانتان دەزانێت جا دەینوسێت ئەوەی دواتر دەیکەن، نەک زانینی بە تاوان و خراپەکە بریتی بێت لە قەزاو قەدەر، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان! بەڵکو قەزاو قەدەر بریتی یە لەم حوکمانەی کە حوکمی پێ دراوە لەسەر خاوەن کردەوە خراپەکان، وە اللە ی زانا بە غەیب و شاراوەکان دەزانێت بەوەی دواتر فڵانە بەندەی ئەم کردەوە خراپەو ئەم کردەوە خراپەش دەکات، پاشان ئەوەی نوسیووە لە زانستی غەیب و شاراوەدا لەلای خۆی لە کتێبی ئاشکرا (کتاب مبین) کتێبی اللە ی خاوەن پەنھان و نھێنی و غەیب و شاراوەکان، لەپاش ئەوە حوکمەکەی لەسەر بەندەکەی دیاریکردووە بەبێ ستەم؛ بەڵکو بەھۆی زانستەکەی لەوەی دواتر بەندەکەی دەیکات لەم خراپەیەی کە زانیویەتی پێش ئەوەی بەندەکەی دروست بکات، نەک اللە کردەوە خراپەکەی لەسەر دیاریکردبێت؛ بەڵکو اللە زانیویەتی بەوەی دواتر بەندەکانی دەیکەن لە خراپە پاشان کۆیکردۆتەوەو نوسیویەتی لە کتێبەکەی پاشان حوکمەکانی لەسەریان دیاریکردووە لەسزای نزم بەر لە سزای گەورە بەڵکو بگەڕێنەوە. بەڵام اللە ماوەیەکی کاتی داناوە لە نێوان زانستەکەی بە ڕوودانی خراپەکەو نێوان قەزاو قەدەرەکە، جا لەوێدا جیاکردنەوەو ماوەیەکی کاتی داناوە لەوەندەی اللە بیەوێت پێش ئەوەی توشی حوكمی قەزاو قەدەرەکە بێت بە قەدەرو کاتێکی دیاریکراو، ئەمەش بەڵکو داوای لێخۆشبوون بکات و بگەڕێتەوە لەپێش ھاتنی قەدەری قەزایەکە بۆ حوکمەکەی بە بەڵاو موسیبەت. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ اللّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال:33].

لەبەرئەوەی بەندە ئەگەر بێتو کردەوەیەکی خراپ بکات پاشان داوای لێخۆشبوونی کردو گەڕایەوە و ملکەچ بوو بۆ لای پەروەردگار ئەوا اللە لە گوناھەکەی خۆشدەبێت و ھیدایەتی دڵەکەی دەدات جا ھەرگیز اللە توشی حوکمی قەزاو قەدەرەکەی ناکات بە بەڵاو موسیبەت لەسەری؛ بەڵکو دواتر اللە حوکمی بەڵاو موسیبەتە دیاریکراوەکەی لە کتێبدا لێ بەری دەکات و لێی دووردەخاتەوە جا توشی نابێت بەھۆی تۆبەو گەڕانەوەکەی لەدوای کردنی کارە خراپەکە جا دەیگۆڕێتەوە بە حوکمی باش و چاکەی لێبوردن و لێخۆشبوون لەسەر بەندەکەی بەھۆی ئەوەی ئەو ملکەچ بوو لەپێش ئەوەی قەدەرە کاتیەکە بێت بۆ قەزای حوکمەکەی لەسەر بەندەکەی بە بەڵاو موسیبەتێک لە نەفسیدا یان ھەر بەڵاو موسیبەتێکی ماددی کە لەسەری دیاریکرابوو جا ھەرگیز توشی نابێت، جا قەدەرە دیاریکراوەکەی لە کتێبی نوسراوی لای اللە دا بەسەردا تێپەڕ دەبێت جا ھیچ لە بەڵاو موسیبەتەکە نایەتەجێ ھۆکارەکەش لەبەرئەوەی اللە لێی بەری کردو دووری خستەوە لێی لە کتێبدا بەھۆی ئەوەی بەندەکەی لەدوای ئەوەی کارە خراپەکەی ئەنجامدا داوای لێخۆشبوونی کردو گەڕایەوەو ملکەچ بوو جا اللە ش تۆبە وەردەگرێت لەو ھەڵەکارانەی کەوا گەڕاونەتەوەو ملکەچ بوون و وتیان: {رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلاَ تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلاَ تُحَمِّلْنَا مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنتَ مَوْلانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:286].

جا لەپاش ئەوە اللە لەھەڵەکانیان خۆشدەبێت، وە اللە لەوەی کردوویانە لە خراپە خۆشدەبێت لەبەرئەوەی ئەوان داوای لێخۆشبوونیان کردو ملکەچ بوون بۆی و گەڕانەوە لەپێش ئەوەی قەزاو قەدەرەکەیان بەسەردابێت بە حوکمی بەڵاو موسیبەتێکی حەق بە بێ ستەم، جا ئەوکاتە قەزاو قەدەرەکە نایەت و اللە حوکمەکەی لێ بەری دەکات و لێی دوور دەخاتەوە تاکو توش نەبن پێی لەبەرئەوەی بە قەزاو قەدەرەکە ھەرگیز توشی بەڵاو موسیبەت نابن لە نەفسیاندا یان لە ماڵیان تەنھا ئەگەر قەدەری قەزایەکە بێت لەکاتێکدا ئەوان داوای لێخۆشبوونیان نەکردبێت لە پەروەردگاریان و نەگەڕابنەوە لای. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} صدق الله العظيم [الحديد:22].

وە ئەم بەڵاو موسیبەتە مەبەستی پێی قەزاو قەدەرە لە کتێبدا، کە بریتی یە لە ئەحکامەکانی اللە بە بەڵاو موسیبەتەکان لەسەر بەندەکانی بەحەق بەبێ ستەم بەقەدەرێکی دیاریکراو لەدێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە، بەڵام پاک و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەم کە لەبەر ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لێرەدا ماوەیەکی کاتی داناوە لە نێوان ئەو خراپەیەی کەوا بەندەکەی ھەڵدەستێت پێی وە لەنێوان حوکمەکە لەسەری بە بەڵاو موسیبەتێک، جا اللە ماوەیەکی کاتی داناوە لەکتێبدا بۆ قەزایەکە بە حوکمی بەڵاو موسیبەتێک لەسەری بۆ قەدەرێکی دیاریکراو، وە زۆربەی قەزاو قەدەرەکانیش بریتین لە حوکمەکان لەسەریان بە بەڵاو موسیبەت بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڵکو بگەڕێنەوە لەپێش ھاتنی بەڵاو موسیبەتی گەورە بەسزایەکی گەورەتر لەبەرئەوەی اللە ئەگەر یەکسەر بەگوناھەکانیان خەڵکی توشی سزا گەورەکە بکات ئەوا لەناودەچن یەکسەر لەدوای کۆتایی ھاتن بەکردەوە خراپەکان، لەبەرئەوەی اللە ئەگەر ھەموو بەندەیەک بگرێت و بیپێچێتەوە بەھۆی ئەوەی کردوویەتی یەکسەر لەکاتی گوناھەکەیدا کەواتە ھیچ بوونەوەرێک لەسەر زەویدا نامێنێت لەبەرئەوەی ھیچ کەسێک نیە مەعسوم بێت لە ھەڵە ھەرگیز جگە لە اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآياتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْراً وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَى فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذاً أَبَداً (57) وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ لَوْ يُؤَاخِذُهُمْ بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ بَلْ لَهُمْ مَوْعِدٌ لَنْ يَجِدُوا مِنْ دُونِهِ مَوْئِلاً (58)} صدق الله العظيم [الكهف].

بەڵام اللە ماوەیەک دەداتە بەندەکانی وە بۆ ئەوەی کەوا بیەوێت لێیان کۆمەڵێک بەڵاو موسیبەت دیاری دەکات لە ماڵەکانیان یان نەخۆشی لە نەفسی خۆیان بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان جا تۆبە بکەن بۆ لای لەپێش ئەوەی قەدەری قەزاکە بێت بە حوکم لەسەریان بە لەناوچوون و لەناوبردن بۆ نموونەش لەسەر ئەمە: اللە دەزانێت فڵان بەندەی دواتر ئەم کارە خراپەو ئەم کارە خراپە دەکات لەم ڕۆژەداو لەو ڕۆژەدا لە فڵانە کاتژمێر، پاشان اللە ئەوە دەنوسێت لە زانستی شاراوەی خۆی لەکردەوەی ئەم بەندەیە، لەپاشان حوکمەکەی لەسەر دەنوسێت بە قەزاو قەدەرەکەی بە بەڵاو موسیبەتێک، بەڵام قەدەری حوکمەکەی یەکسەر لەکاتی ھەڵسان بەئەنجامدانی کردەوە خراپەکە دانانێت بەڵکو ھێشتا دەیەوێت ماوەیەک بە بەندەکەی بدات جا حوکمەکە دەکات بە بەڵاو موسیبەتێک بەقەدەرێک لەدوای ئەوە بەوەی اللە بیەوێت، ئەمەش ماوەیەکی کاتیە لەلایەن پەروەردگاری جیھانەوە بەڵکو بەندەکەی داوای لێخۆشبوون بکات و بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت لەپێش ئەوەی قەدەری قەزایەکەی بەسەردا بێت بە حوکمی بەڵاو موسیبەتەکە، بەڵام ئەوانەی نازانن زانستی اللە یان تێکەڵ کردووە لەنێوان کردەوەی بەندەکان و نێوان قەزاو قەدەر جا با لە اللە بترسن و قسە نەکەن لەسەر اللە ئەگەر نازانن لەبەر ئەوەی اللە ھیچی لەلا نایەت تەنھا خێرو چاکە نەبێت، ھەرچی بەڵاو موسیبەتە ئەوە بەھۆی ئەوەیە کەوا خۆیان دەستپێشخەریان کردووە لەکردەوەی خراپ. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {ذَلِكَ بِمَا قَدّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنّ اللّهَ لَيْسَ بِظَلاّمٍ لّلْعَبِيدِ} صدق الله العظيم [آل عمران:182].

{مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ} صدق الله العظيم [النساء:79].

لەوەیە یەکێک لەوانەی وتەی اللە لەلایەن خۆیانەوە لێکدەدەنەوە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: ''لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵکو اللە کردەوە خراپەکان لەکتێبەکەی( لای خۆی) لەکاتی ڕووداوەکەدا دەنووسێت. وەکو اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الّذِينَ قَالُوَاْ إِنّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ} صدق الله العظيم [آل عمران:181]".

پاشان وادەزنێت بەڕاستی بەڵگەی بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا هێناوەتەوە بەئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا، لەپاشان دەڵێت: ''چۆن نابێتە ئایەتێکی مەحکەم و فەتوایەکی سەلمێنراوو بە بەڵگە کە فەتوا دەدات بەوەی اللە قسەو کردەوەی خراپی بەندەکانی نانوسێت تەنھا لەدوای ئەوەی کردەوەکە ئەنجام دەدەن یان قسە خراپەکە دەکەن؟ وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الّذِينَ قَالُوَاْ إِنّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ} صدق الله العظيم".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە زانای غەیب و نھێنی و شاراوەکان ئەمە مەبەستی لە نوسینی خراپەکە نیە لە کتێبی ئاشکرا (کتاب مبین)؛ بەڵکو مەبەستی لە کتێبی فریشتە عەتیدە جا ئەو ھیچ شتێک نانوسێت تەنھا لەدوای ڕوودانی کردەوە خراپەکە نەبێت. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {ما يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيد} صدق الله العظيم [ق:18].

لەبەرئەوەی ڕەقیب نوسەری چاکەکانەو عەتید نوسەری خراپەکانە کە نازانن دواتر ئەوان چی دەکەن بەڵکو ئەوە دەزانن کە دەیکەن لەکاتی کردەوەکە پاشانیش دەینوسن. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {كَلا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ (9) وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ (10) كِرَامًا كَاتِبِينَ (11) يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (12)}صدق الله العظيم [الانفطار].

جا لەپاش ئەوە ھەڵدەستن بە نوسینی خراپەکە لە دوای ئەنجامدانی کردەوەکە، یان نوسینی قسەکە لەدوای قسەکە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الّذِينَ قَالُوَاْ إِنّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ} صدق الله العظيم.

{ما يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيد} صدق الله العظيم.

{وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ (10) كِرَامًا كَاتِبِينَ (11) يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ(12)} صدق الله العظيم.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=10213