المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : خێرو چاکە لە اللە وەیە بەڵاو موسیبەتیش لە اللە وەیە بە ھۆکار لە خودی مرۆڤەکەوە بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لەکەس ناکات



Admin
11-03-2019, 02:16 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 07 - 1433 کۆچی
16 - 06 - 2012 زایینی
05:18 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=7312
ـــــــــــــــــــــ


ئەم بەشداریە لەبنەڕەتدا نوسراوە لەلایەن آمنت بنعيم رضوان الله
‎بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سوپاس و ستاییش بۆ اللە لەسەر هەموو حاڵێک..وە دروودو سڵاو لەسەر محمدو کەس و کارەکەی و لەوانیش ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو..

‎اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً}[الانبياء: من الآية35] .

‎1- ئایا جۆرەکانی ئەم فیتنانە چین کە مرۆڤ پێی تاقی دەکرێتەوە؟
‎2- سەرچاوەکانی شەڕو خراپە.. لەکوێیە؟
‎3- سەرچاوەکانی خێرو چاکە..لەکوێیە؟
‎4- ئەوەی دەیزانین و دڵنیاین لێی..ئەوەیە کە (اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی)..بۆ بەندەکانی شەڕو خراپەی ناوێت..جا ئایا مەبەستی اللە چی یە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەم ئایەتەی سەرەوە..؟
‎5- ئایا بەیانێکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە بەیانەکانی ئیمام تایبەت بێت بەم ئایەتە؟

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
لێوەرگیراوەکە کۆتایی هات لەلایەن آمنت بنعيم رضوان الله


خێرو چاکە لە اللە وەیە، بەڵاو موسیبەتیش لە اللە وەیە بەھۆکار لە خودی مرۆڤەکەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لەکەس ناکات ..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر خۆشەویستی اللە دەتانبینم ئێوە دەدوێن دەربارەی بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].

جا ئەگەر بێتو پشت بەدەرەوەی ئەم ئایەتە ببەسترێت ئەوا وادەردەکەوێت چاکەو خراپە لەلایەن اللە وەیە جا بەیانەکە دژو پێچەوانەی ئەوە دەبێت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا} صدق الله العظيم [النساء:79].

جا لێرەدا پرسیارێک دەمێنێتەوە ئەویش دەربارەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].

جا لەپاش ئەمە بەحەق فەتوا دەدەین و دەڵێین: بەڕاستی بەڵاو موسیبەت بریتی یە لە شەڕو خراپە کە بە قەدەرێکە لەلایەن اللە وە بەھۆی گوناھێکەوە کەوا خاوەنی بەڵاو موسیبەتەکە ئەنجامی داوە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ} صدق الله العظيم [النساء:62].

کەواتە شەڕو خراپە لەلایەن اللە وەیە بەڵام بەبێ ستەمکردن؛ بەڵکو ھۆکاری شەڕو خراپەی بەڵاو موسیبەتەکە بەھۆی ده‌ست پێشخه‌ری خراپیانەوەیە لەپێشترداو تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان لەپێش گەیشتنی قەدەری ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَـٰذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿165﴾} صدق الله العظيم [آل عمران:165].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ‌ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

لەبەرئەوەی بەڵاو موسیبەتەکان لەلایەن اللە وە بەھۆی گوناھەکانەوەیە لەلایەن مرۆڤەوە ھەرچەندە اللە ش ڕاستەوخۆ لەدوای کردنی خراپەو گوناھەکە توشی بەڵاو موسیبەتەکەی ناکات بەڵکو اللە ماوەیەکی پێدەدات بەڵکو ملکەچ بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی جا بگەڕێتەوەو تۆبە بکات جا ئەگەر ھاتوو تۆبەی کردو گەڕایەوە ئەوا اللە ش ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکەی لەکتێبدا لێ بەری دەکات و لێی دووردەخاتەوە جا بەڵایەکەی توشنابێت. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّـهِ يَسِيرٌ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [الحديد:22].

جا لە اللە بترسن بەندەکانی اللە ئەوەی توشتان دەبێت لە چاکەو خێر ئەوا لە اللە وەیە، وە ئەوەشی کەوا توشتان دەبێت لە شەڕو خراپە ئەمەش لە اللە وەیە بەھۆکار لەلایەن خودی خۆتانەوە، بەڕاستی پەروەردگارەکەت ستەم لەکەس ناکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَـٰذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلٌّ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا ﴿٧٨﴾ مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّـهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْ‌سَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَ‌سُولًا وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=47551