المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ



Admin
11-03-2019, 02:59 PM
ئیمام ناصر محمد يەمانی
11 - ڕەبیعی یەکەم - 1434 کۆچی
25 - 12 - 2012 زایینی
04:14 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=10384
ـــــــــــــــــــــ

بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ }..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە و فریشتەکان و مەهدی چاوەڕوانکراویان لەسەربێت، لەدوای ئەمە..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:177].

لەم ئایەتەدا اللە ی پایەبەرز پلەکانی ئارامگری و خۆڕاگریتان بۆ ڕووندەکاتەوە لە کاتی ناخۆشی و تووش بوون بە زیان کە بریتین لەسەرجەم بەڵاو موسیبەتە ماددیەکان یان ئەوانەی توشتان دەبێت لەخۆتاندا. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ} صدق الله العظيم [الحديد:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الأَمْوَالِ وَالأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (156) أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ(157)} صدق الله العظيم [البقرة].

ئێستاش دێینە سەر ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَحِينَ الْبَأْسِ } صدق الله العظيم.

ئەمە بە مانای بەھەمان شێوە لەکاتی بینین و ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنانی اللە جا کە لە دوژمنەکانی اللە ھێزێکی توند دەبینن لەپاش ئەوە دەیانبینن ئارام دەگرن و خۆڕاگردەبن و پێداگیر دەبن لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ھێزی دوژمن جا ئەوانە وەکو خانوو کۆشکێکی به‌رزو قایمی پتەون و پشت لەدوژمنان ناکەن و لێیان ڕاناکەن، وە بەھەمان شێوە دەیانبینن ئەوانە ئارامگرو خۆڕاگر دەبن لەکاتی ڕوودانی بەڵاو موسیبەتدا جا دەیانبینن خۆڕاگری و ئارامیان گەورەترە لەکاتی ناخۆشی ڕووبەڕوو بوونەوە لە جەنگ کردن لە پێناوی اللە جا خۆڕاگردەبن و ئارامدەگرن وە جێگیرو ڕاوەستاو دەبن و پشت لە دوژمنان ناکەن و ڕاناکەن لێیان: بەڵکو ڕاوەستاوو جێگیرن لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەدا جا اللە دەیانگێڕێت بە ھۆکاری سەرکەوتن بۆ باوەڕداران.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
‏اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=79413