المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : سوێند بە اللە ئەگەر بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە عبيد النعيم الأعظم نەبن ئەوا اللە ھیچ کەسێک لە ئاگرەکەی دەرناکاتە دەرەوە



Admin
11-03-2019, 03:23 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 06 - 1432 ک
30 - 05 - 2011 م
ـــــــــــــــــــــ

‎{فَذَلِكُمُ اللّهُ ربّكم الحقّ فَمَاذَا بَعْدَ الحقّ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ}

‎ئاگاداربن سوێند بە اللە گەر بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا اللە ھیچ کەسێک لە ئاگرەکەی دەرناکاتە دەرەوە..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله -صلّى الله عليه وآله وسلّم- وجميع المُسلمين لربهم إلى يوم الدين..

‎سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەھەمووتان بینایی چاوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وەخۆشەویسترینتان لەدڵمدا ئەوەتانە کەوا لەھەمووتان توندتر پێشبڕکێ دەکات بۆ لای پەروەردگارم لەوانەی کەوا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ھەڵناکێشن و تایبەت ناکەن بە ئیمام مەھدی بەوەی کەوا ئیمام مەھدی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەوان لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە یە، جا لەپاش ئەوە بەوانە دەڵێم کەوا ئیمام مەھدی ھەڵدەکێشن و تایبەت دەکەن بۆ پەروەردگارەکەیان پێیان دەڵێم: جا نزیکبوونەوەتان بۆ لای کەسێکە کەوا ھەڵتانکێشاوەو تایبەتتان کردووە بە اللە گەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَذَلِكُمُ اللّهُ ربّكم الحقّ فَمَاذَا بَعْدَ الحقِ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ} صدق الله العظيم [يونس:32].
واتە/ جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگارتان جا دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ جا چۆن لەوە لاده‌درێن.

جا وەکو ئەوانە مەبن کەوا اللە یان ھەڵدەکێشن و تایبەتی دەکەن بە محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی تاکو ئەو خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەلای پەروەردگار لەوان جا لەپاش ئەوە پێیان دەڵێین: ئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان ئایا نزیکبوونەوەتان (لەجیاتی اللە) بۆ ئەوکەسەیە کەوا بە اللە ھەڵتان کێشاوە بەسەرخۆتانداو اللە کەتان تایبەت کردووە پێی کە محمد پێغەمبەری اللە یە بەوەی تا ئەو بەندەیەکی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەئێوە؟ یا سبحان اللە پاک و بێگەردی بۆ اللە جا ئایا ئێوە عەبدو بەندەی کێن؟ وەڵامم بدەنەوە گەر ئێوە ڕاستدەکەن، جا لە اللە بترسن خۆشەویستانم لەبەر اللە خۆ ئەگەر بێتو پلە بڵندو بەرزەکەتان (الدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتی بەھەشتدا تایبەتکرد بە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم جا لەپاشان پێتان دەڵێم ئەوە (بەمەرجێک دەتوانێت ئەو پلەیە بدات بە پێغەمبەری اللە) ئەگەر بێتو یەکێکتان ببێتە خاوەنی ئەم پلە بڵندو بەرزەیەو بەدەستی بێنێت جا بۆی ھەیە ئەگەر بیەوێت کەوا بیبەخشێت لەبەر نزیکبوونەوەی زیاتری لە پەروەرگارەکەی تاوەکو ببئتە بەندەیەکی خۆشەویستر لەلای نەفسی پەروەردگارەکەی لەنێو بەندەکانیدا، جا بەم شێوەیە پاش ئەوە اللە لێی قبوڵ دەکات لەبەرئەوەی ئەوەی کردووە لە پێناو پەروەردگاری تاوەکو ببێتە کەسێکی خۆشەویستر لەلای نەفسی پەروەردگارەکەی، جا لەپاش ئەوە اللە لێی قبوڵدەکات و دەیکات بە خۆشەویسترین بەندە لەلای نەفسی لەنێو ھەموو بەندەکانیدا، وەھەتا ئەگەر بێتو اللە بەرزترین پلەشی لە خۆشەویستیەکەی پێبدات لەسەرئاستی پلەی ھەرھەموو خۆشەویستەکانی اللە ئەوا لەپاش ئەوە ھەر نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا ڕازی بوونی اللە یە لەنەفسی خۆیدا دەمێنێتەوە؛ جا ھەرچی ئەوانەن کەوا خۆیان خۆشدەوێت ئەوا ئەگەر بێتو یەکێکیان ئەوەی بەدەستھێناو اللە ش پێی وت: ئەوا بەڕاستی لێت ڕازی بووم ئەی بەندەکەم فڵان، پەروەردگارەکەشت وتوویەتی لە محکەمی کتێبەکەی {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} [المائدة:119].
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

جا ئایا ڕازی بوویت لەپەروەردگارەکەت ئەی بەندەکەم؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی بەو شێوەیە دەبێت: " چۆن ڕازی نابم لێت پەروەردگارم لەکاتێکدا لێم ڕازی بووی وە ڕزگارت کردم لە ئاگرەکەت جا منت خستە ناو بەھەشتەکەت، نەک ھەر ئەوەندەش بەڵکو منیشت کردە نزیکترین بەندە لەزاتی عەرشی گەورەی خۆت، نەک ھەرئەوەندەش بەڵکو منت کرد بە خەلیفەکەت لەسەر مەلەکوتی بەھەشتدا، وەنەک ھەر ئەوەندەش بەڵکو منت کرد بە خۆشەویسترین بەندەو نزیکترین بەندە لەلای نەفسی خۆت لەنێو ھەموو بەندەکانتدا، جا چۆن نەفسم ڕازی نەبێت لەکاتێکدا ڕێزت لێگرتم بەھەموو ئەوانە جا ئاوات بەچیتر بخوازم لەدوای ئەو تەکریم و ڕێزلێگرتنە"..

وەھەرچی بەندەکانی نیعمەتی ھەرە گەورەکەنە (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا سوێند بە اللە ھەرگیز یەکێکیشیان ڕازینابێت بەھەموو ئەوانە، جا ئەگەر بێتو اللە پلەی جێنشینی و خەلافەتی ھەموو مەلەکوتیش بدات بە یەکێکیان و بیکاتە خۆشەویسترین عەبدیش لەلای نەفسی پەروەردگاری جا لەپاش ئەوە اللە پێی بڵێت: ئەی بەندەکەم فڵان بەڕاستی ئەوا اللە لێت ڕازی بوو وە حەقیشە لەسەر پەروەردگارەکەت کەوا ڕازیت بکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکەم لە محکەمی کتێبدا {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}.
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

جا حەقە لەسەر پەروەردگارەکەت کەوا ڕازیت بکات. جا لەپاش ئەوە دەبینن وەڵامەکەیان بۆ پەروەردگاریان زۆر جیاوازە جا ھەریەکێکیان دەڵێت: "ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بم بەھەر ھەموو ئەم شتانە ئەی ئەوکەسەی کەوا زیاتر لەبەندەکانی خۆشمدەوێت وە خۆشترم دەوێی زیاتر لەنەفسی خۆشم وە زیاتریش لە ھەموو مەلەکوتەکەی لەدنیاو ئاخیرەتدا، جا چۆن خۆشەویست ڕازیدەبێت لەکاتێکدا بزانێت بەوەی خۆشەویستەکەی اللە ی ڕەحمان بەحەسرەت و خەفەتبارە لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی بۆ بەندەکانی لەبەرئەوەی بینی بێباوەڕەکان چەند ئەوەندەی سوپاسگوزارەکانن، جا ئەوە چ مەئسات و تراژیدیایەکە لەسەریان وە چ بەڵاو موسیبەتێکی گەورەیە؟". جا کە سەیریان دەکەی ئەوا ھەریەکێکیان لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانیم بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌کەی اللە ده‌کرد.

جا لەبەرئەوەی پەشیمانیەکە لەدڵیاندا زۆر توندە لەسەر ئەو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لێرەدا اللە بەتوڕەیی نامێنێتەوە لێیان، بەڵکو دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ} صدق الله العظيم [يس:30].
واتە/ ئای حەسرەتی خەفەتباری لەسەر بەندەکان.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو پەروەردگارەکەیان لەسەریان توڕەیە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو توڕەیی لەنەفسی اللە بەردەوامدەبێت لەسەریان ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئەوان پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی اللە و حەسرەت ھەڵدەکێشن لەسەر نەفسیان جا دەبینی ھەریەکێکیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانیم بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌کەی اللە ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە غەزەب و توڕەییەکە لەنەفسی اللە کۆتایی پێدێت بە کۆتایی ھاتنی سەرسەختی و کەللەڕەقی و لاساری و کوفر بە اللە و دان نان بەحەق و پەشیمانی توند، وە لێرەدا غەزەب و توڕەیی و خەشم و قین لە نەفسی اللە دەڕواو حەسرەتی خەفەتباری دەمێنێتەوە لە نەفسیدا لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لە خۆیان کردووە، جا اللە خەفەتبار دەبێت بە خەفەتباریەکی توند وە متحسر لەنەفسیدا بەڵام چ تەحەسورو خەفەتباریەک، سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم بەوەی کەوا بەحەسرەتێکی توندتر لەحەسرەتی دایکێک کەوا سەیری ڕۆڵەکەی بکات کاتێک فڕێدەدرێتە ئاگری دۆزەخەوە جا گەورەیی مەودای حەسرەتەکەی بێننە بەرچاو جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی ئەوکەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بەبەندەکانی لەم دایکە بەڕۆڵەکەی کەوا اللە ی أرحم الراحمینی لەھەموو بەڕەحم و میھرەبانان بەڕەحم و میھرەبانترە، جا گەورەیی حەسرەتی اللە ی بەخشندەو میھرەبان بێننە بەرچاو ئەی بەندەکانی اللە ی بەخشندەو میھرەبان.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەی ئایا اللە بەتوانا نی یە بەوەی کەوا لێیان خۆشبێت پاشان ھیچ سزایەکیان نەدات و بشیانخاتە بەھەشتەکەی لەجێگای ئەوەی بە متحسری و خەفەتباری لەسەریان بمێنێتەوە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ ﴿٣٥﴾ مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [القلم].
واتە/ ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت ٣٥ ئه‌وه چیتانه‌ چۆن حوکم و بڕیاری وا ده‌رده‌که‌ن ٣٦.

جا چۆن ئەنجامی باوەڕدار یەکسان دەبێت بە ئەنجامی فاسق و تاوانبار جا بچنە بەھەشتەوە! اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًا كَمَن كَانَ فَاسِقًا لَّا يَسْتَوُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:18].
واتە/ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ بێگومان وه‌ك یه‌ك نین.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ﴿١١٥﴾ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾ إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَّرِيدًا ﴿١١٧﴾ لَّعَنَهُ اللَّـهُ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿١١٨﴾ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّـهِ وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾ أُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا ﴿١٢١﴾ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّـهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا ﴿١٢٢﴾ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ﴿١٢٣﴾ وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَـٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا ﴿١٢٤﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووەو دەشیخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌ ١١٥ به‌ڕاستی اللە خۆش نابێت له‌وەی هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه‌) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت خۆش ده‌بێت جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور ١١٦ ئەوانە ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه لە اللە ـ چه‌ند په‌رستراوێکی ‌مێینەن ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه‌ ١١٧ ئه‌و شه‌یتانه‌ی که اللە لەعنەت و نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی سوێند بێت به تۆ ئه‌ی اللە به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت داده‌بڕم ١١٨ سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی اللە ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن وە ئه‌وه‌ی له جیاتی اللە شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه‌ ١١٩ (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت ١٢٠ ئا ئه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت ١٢١ ئه‌وانه‌شی کەوا باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی اللە یه‌ جا کێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له اللە به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟ ١٢٢ (پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌ نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له اللە پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات ١٢٣ ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌د نووکێکیش سته‌میان لێناکرێت ١٢٤.

جا سەیری ئەوە بکەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾ أُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا ﴿١٢١﴾وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّـهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا ﴿١٢٢﴾ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ﴿١٢٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ئه‌وه‌ی له جیاتی اللە شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه‌ ١١٩ (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت ١٢٠ ئا ئه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت ١٢١ ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی اللە یه‌ جا کێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له اللە به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟ ١٢٢ (پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له اللە پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات ١٢٣.

جا چۆن کەلامی اللە دەبێت بەناحەق و دژو مخالەفەیان دەکات پاک و بێگەردی بۆئەوەی لە زاتی نەفسیدایە بەوەی کەوا وەعدو بەڵێنی پێداون پاک و بێگەردی بۆی؟ جا کێ ھەیە لە اللە ڕاستگۆتر قسەبکات؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ ربّكم حَقًّا قَالُواْ نَعَمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:44].
واتە/ ھاوەڵ و نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی ھاوەڵ و نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و وەعدو به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین ئایا ئێوه‌ش ئه‌و وەعدو به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟ وتیان به‌ڵێ.. ئه‌وسا بانگ دەرو جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی اللە له سته‌مکاران بێت.

جا ئاگاداربن سوێند بە اللە گەر بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا اللە ھیچ کەسێک لە ئاگرەکەی دەرناکاتە دەرەوە.. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:103].
واتە/ وە ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارەتمەندو ڕیسوا کردووه‌ ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا بەنەمری ژیان ببه‌نه سه‌ر.

بەڵام ئەی قەوم بەڕاستی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نیعمەتەکانی بەھەشتیان ڕەتکردۆتەوە جا ئەو وەعدەی اللە یان قۆزیوەتەوە بۆ ئەوانەی کەوا اللە لێیان ڕازی بووە کە وەعدو بەڵێنی پێداون بەڕازیبوونی ئەوان لە پەروەردگارەکەیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119].
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

بەڵام بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبيد النعيم الأعظم) ڕازی نەبوونە لە نەفسیاندا لەگەڵ ئەوەی ھەرچەندە کەوا اللە ش ڕازیە لێیان و ڕێزی لێگرتوون بە تەکریم ڕێزێکی گەورەوە بەجۆرێک کەوا بەندەکانی لەمەلەکوت توشی سەرسامیکردووە، وە اللە ھەموو ئەم شتانەیان نیشان دەدات تا ڕازی بن لەنەفسیانداو پێیان دەڵێت: ئایا دەربازم نەکردن لەئاگرەکەم و نەمخستنە بەھەشتەکەمەوە؟ ئەوانیش دەڵێن: " اللھم بەڵێ اللە یەکەمان بەڵام ھەرگیز ڕازی نابین". پاشان لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوەو داوای ڵێدەكەن بە وەعدو بەڵێنەکەی و دەلێن ئەی ڕاستگۆترین کەس بەڕاستی تۆ فەرمووتەو قەولی تۆش حەقە: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم".
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

پاشان پەروەردگاریان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: {وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ} [الروم:6].
واتە/ بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی اللە خۆیه‌تی اللە سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی نا‌زانن.

{وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ} [التوبة:111].
واتە/ وە کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر اللە به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی.

جا گەر دەتانەوێت پلەکانتان بەرزبکەمەوە لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا ئەوا پێشتر لەلایەن پەروەردگارەکەتان بەڵێنێکی ڕاست دراوە: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾ وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ ﴿٤٠﴾ ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ به‌ڕاستی ئینسان خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ‌‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی و ھەوڵی بۆ داوە ٣٩ بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی دواتر ده‌بینرێته‌وه ٤٠ پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی ٤١.

جا ھەرگیز لەکاروکردەوەکانتان ستەم ناکەین وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنەکەی اللە بۆتان بەحەق لە محکەمی کتێبەکەم: {إِنَّ اللّهَ لاَ يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وَإِن تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:40].
واتە/ به‌ڕاستی اللە به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م ناکات خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت.

بەڵام پەروەردگارەکەتان هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بمه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێم {لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ} [الأنبياء:23].
واتە/ پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که اللە ده‌یکات بەڵکو ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت.

جا کێ ھەیە دواتر حسابی پەروەردگارەکەتان بکات گەر بێتو لەفەزلی خۆی زیاتر کردن؟ وە گەر پەروەردگارەکەتان بیەوێت ئەوا بۆتان زیاد دەکات وە پلەو پایەکانیشتان بەرز دەکاتەوە لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا ھەتا ڕازیدەبن لە ناختاندا، جا ئایا ڕازیدەبن گەر بێتو پەروەردگارەکەتان مەقام و پایەکەتان بەرزبکاتەوە بۆ بڵندترین پلە لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی کەوا بەتەنھا بۆ یەک بەندەیە لەنێو بەندەکانمدا؟ جا لەپاش ئەوە پلە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة) نیشانی یەک بە یەکیان دەدرێت جا ئەوانیش نایانەوێت و ڕەتی دەکەنەوە بەوەی ڕازی بن وە قسە دەکەن و دەپاڕێنەوە لەپەروەردگارەکەیان بە بەڵێن و وەعدە حەقەکەی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

جا لێرەدا سەرسامی سەرجەم بەندەکانی اللە لە مەلەکوت بەجن و ئینسان و ھەموو ڕەگەزێکیش دەگرێتەوە جا لەناخی خۆیاندا دەڵێن: چەندە سەیرو جێگای سەرسوڕمانیە بۆ ئەو گەلە چۆن ھەرگیز ڕازی نابن لەکاتێکدا اللە لێیان ڕازیەو لەکاتێکدا دەیەوێت ڕازیان بکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێن و وەعدە حەقەکەی {{رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}} {{اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون}}! جا چۆن ھەریەکێکیان لەوان بەرزترین پلە لەنیعمەتەکانی بەھەشت ڕەتدەکاتەوە؟ بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر سەیرو سەمەرەیە ئەوەی ئەو قەوم و گەلە دەیکەن ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت".

وەلەپاش ئەوە مەلەء بانگی اللە دەبیستن بۆ ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش خۆشیان دەوێت جا دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئایا ڕازی نەبوون لە ناختاندا لەکاتێکدا بەرزترین پلەمان لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا نیشانی ھەریەکێکتان دا وە لەپاش ئەوە ھێشتا بۆتان زیاتر دەکەین جا دەتانکەم بە خۆشەویسترینی بەندەکانم لەلای نەفسی خۆم بە تەواوی لەسەرئاستی ھەموو بەندەکان لەو ڕۆژی بەیەکگەیشتنەوەیە جا ئایا ڕازیبوون؟ لێرەدا موفاجەئەو شتێکی چاوەڕوان نەکراوی گەورەتر ڕوودەدات کەوا سەرسامیەکەی بەندەکانی اللە لە ھەموو مەلەکوتدا دەگرێتەوە لەبەرئەوەی گوێیان لێدەبێت کەوا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبيد النعيم الأعظم) دەڵێن: ھیھات ھیھات، ھەرگیز ڕازی نابین ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت ئێمەشت کردبێت بە خۆشەویسترینی بەندەکانت لەلای نەفسی خۆت لەنێو بەندەکانت لەھەموو مەلەکوتدا". جا لەپاش ئەوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن دەپاڕێنەوە ڵێی بەوەعدو بەڵێنە حەقەکەی کەوا داویەتی بۆ ئەوانەی اللە لێیان ڕازی دەبێت جا وەعدو بەڵێنی پێداون بەوەی کەوا ئەویش ڕازیان بکات (بەھەر شتێک بیانەوێت). وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامیان لەسەری دەداتەوەو دەفەرموێت: جا ئەی چی ڕازیتان دەکات ئەی بەندەکانم؟ ئەوانیش دەڵێن: "ھەرگیز ناتوانی ڕازیمان بکەی بەوەی کەوا دەستی خۆت خاوەنیەتی ئەی پەروەردگارمان" لەپاش ئەوە پەروەردگاریان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: ئەی ئایا ئیوە بڕواتان بەوە نی یە بەوەی کەوا اللە دەسەڵات و توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە؟ لەپاش ئەوە ئەوانیش بەیەک زمان دەڵێن: "اللھم بەڵێ اللە یەکەمان ھەرشتێک بتەوێت دروستی دەکەی و تۆش زاناو شارەزای بەڵام لەدوای حەقیش ھیچیتر نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت". پاشان اللە مەبەستەکەیان دەزانێت لەو قسەیان کەوا دەیڵێن لەدوای حەقیش ھیچیتر نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت لەبەرئەوەی ھەرگیز پەرستراوێکی تری وەکو خۆی دروست نەکردووە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی لەبەرئەوەی نھێنی ڕازیبوونەکەی لە زاتی اللە خۆی دایە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی.

وە لێرەدا سەرسوڕمانی فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان و ھەمووانیش دەگرێتەوەو ترسی غەزەب و توڕەیی پەروەردگار دایاندەگرێت لەسەریان جا چۆن وا لەگەڵ ئەو پەروەردگارەیان دەدوێن کەوا ئیزن و مۆڵەتی پێداون بەقسەکردن تا ڕێزیان لێبنێت بەڵام پاش ئەوە دەڵێن ھەرگیز ناتوانێت ڕازیمان کەی بەوەی دەستت خاوەنیەتی، جا لێرەدا سوێند بە اللە ی گەورە ئەوە سەرسامیەکی گەورەیە، وە لەپاش ئەوە اللە وەڵامیان لەسەری دەداتەوەو دەفەرموێت: وەعدو بەڵێنێک بێت لەسەر پەروەردگارەکەتان کەوا بەدرۆنەخرێتەوە بەوەی ھەر ڕازیتان بکات، جا چیتان دەوێت لەسەر پەروەردگارەکەتان تا بیھێنێتە جێ بۆتان؟ جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان دەوێت کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی مەلەکوت".

لێرەدا بەھەمان شێوە سەرسامیەکی تر توشی ئینسان و جن و فریشتە نزیکەکان دەبێت جا دەڵێن: "باشە چ نیعمەتێک گەورەترە لەوەی کەوا پەروەردگاریان پێی داون جا ڕەتیان کردۆتەوە؟ ئای عەجەب و سەرسوڕمانی لە کاری ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت!". لەپاش ئەوە اللە بەھەموو بەندەکانی دەڵێت: بچنە ناو بەھەشتەکەمەوە وا لێتان خۆشبووم وە ڕازیبووم لەنەفسم و ڕەحمەتەکەم شەفاعەتی کرد لەجێی سزاو تۆڵەی توڕەییەکەم، جا لەپاشان ئەو ڕزگاربووانەی کەوا لێقەومان و تەنگانەکەیان لەسەر دڵەکانیان لادەچێت و دەڕوات بەھۆی ئەوەی کەوا لەپەروەدگارەکەیان گوێیان لێبووە بە بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (العبيد النعيم الأعظم) دەلێن: {قَالُواْ مَاذَا قَالَ ربّكم قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} [سبأ:23].
واتە/ دەڵێن په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی داو چی فه‌رموو (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وە لێرەدا نیعمەتە ھەرە گەورەکە دێتە جێ و قاچی حەق و ڕاستی بەتەواوی ئاشکرا دەبێت و دەردەکەوێت وە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بۆ ھەمووان ڕووندەبێتەوە. پاشان مەھدی چاوەڕوانکراوو بەسەرخەرانی دەکەون بە ڕوودا بە سوژدەبردن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا وەلەگەڵیشیدا ھەموو بەندەکان لە مەلەکوت چ بەملکەچی چ بەناچاری سوژدە دەبەن ھەتا تەنانەت شەیتانەکانیش لەکاتێکدا ناچارن. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلِلّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ} صدق الله العظيم [الرعد:15].
واتە/ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ بە ملکەچی یان به ناچاریی سوژده بۆ اللە دەبەن له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌یانیان و ئێواراندا.

بەڵام شەیتانەکان ناتوانن کەوا سوژدە ببەن بە دڵێکی ملکەچ و سۆزەوە لە دڵسۆزی دڵیانەوە بەڵکو وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانی خەلیفەی اللە ی ڕەحمان بەسوژدەبردن بۆ پەروەردگار لەدوای ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە.

لەوەیە ئیبلیس بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراو بپچڕێنێت جا بڵێت: " جا لەبەرچی ڕەحمەتی اللە شمولی ئێمە ناکات ئەی ئیمام مەھدی؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ڕەحمەتی پەروەردگارم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە ئەی ئیبلیس بەڵام حقدو كينەو حەسودی و ڕق ھێشتا دڵەکانتانی پڕکردووە تاکو ڕۆژی قیامەت جا تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەتان و بڵێن پەروەردگارمان ڕەحمەت و میھرەبانی و زانستەکەت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە جا لێمان خۆشبەو ڕەحممان پێبکە لەدوای ئەوەی کەوا زوڵم و ستەممان لەخۆمان کردو بێئومێدبووین لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەت، وە بەڵێن و وەعدی تۆش حەقەو ھەر تۆش لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری و أرحم الراحمینی.

وە ھۆکاری فیتنەی ئیبلیسیش پلەی خەلافەت بوو بەکوفرو حەسودی جا ئیبلیس توڕەبوو لە پەروەردگاری ھۆکاری توڕەبوونەکەشی بریتی بوو لەوەی؛ لەبەرچی اللە ڕێزی لەجن نەگرت بە پلەی خەلافەت جا ئیبلیس بکاتە خەلیفە بەسەر ھەموو مەلەکوتدا لە فریشتەکان و جن و ئینسان؟ بەڵام وا نھێنی خەلق و دروستکراومان بۆ ڕوون بوویەوە بەحەق بەوەی اللە بەندەکانی دروستنەکردووە لەپێناو ئەوەی کامەیان بکاتە خەلیفەی خۆی بەسەر مەلەکوتدا؛ بەڵکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم.
واتە/ من جن و ئینسانم دروستنەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا من بپەرستن.

وەئەی بەندەکانی اللە لەجن و ئینسان بە ئیبلیس و سەرجەم شەیتانەکانیشەوە، وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بدەنەوە ھەمووتان وەخۆتان بەگەورە مەگرن تاکو ڕێنماییتان بکەین بە بەیانی حەق بۆ قورئان بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی ڕەحمان و ئێمەش ڕاستدەکەین.
لەوەیە یەکێک لە موسڵمانان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چەندە سەیرە کارو فەرمانەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن دەتەوێت شەیتانەکان ڕێنمایی بکەی بۆ حەق لە پەروەردگاریانەوە لەکاتێکدا اللە غەزەبی لێگرتوون و لەعنەت و نەفرەتیشی لێکردوون وە لەعنەتەکەی خۆی و لەعنەتی فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردوون! جا چۆن اللە تۆبەو گەڕانەوەیان لەسەر وەردەگرێت گەر بێتو تۆبەیان کردو گەڕانەوە لەکاتێکدا لەعنەتی اللە یان لەسەر حەڵاڵکراوە؟ یان ئایا تۆ دەسەڵاتێکی زانستت ھەیە بۆ ئەوە ئەی ناصر محمد بەوەی کەوا دواتر اللە خۆشدەبێت لەوەی کەوا تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوەو ملکەچ بووە لەکاتێکدا کەوا لەعنەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردبێت؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ڕەددو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم؛ اللە ی گەورە فەرموویەتی: {كَيْفَ يَهْدِي اللَّـهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٨٦﴾ أُولَـٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿٨٧﴾ خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات کە بێباوەڕی و کوفریان کرد له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چەندەھا ڕوونکەرەوەشیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکاره نادات ٨٦ ئەوانە پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ کە لەعنەت و نه‌فرینی اللە و فریشتەکان و هه‌موو خه‌ڵکیان له‌سه‌ره ٨٧ له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن و سەیریشیان ناکرێت ٨٨ مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی تۆبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ ٨٩.

‎وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
‎خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=3543