المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : برای پرسیارکار لەڕاستیدا موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بۆ اللە دابەشدەکرێن بۆ سەر سێ بەش



Admin
11-03-2019, 10:29 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - 01 - 1431 ک
01 - 01 - 2010 مـ
11:38 ئێوارە
____________


برای پرسیارکار بەڕاستی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بۆ اللە دابەشدەکرێن بۆ سەر سێ بەش..

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته،، السلام علينا وعلى جميع المسلمين، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

برای پرسیارکار بەڕاستی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بۆ اللە دابەشدەکرێن بۆ سەر سێ بەش..
یەکەمیان: باوەڕدارە موشریکەکان. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٣﴾وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿١٠٤﴾وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ﴿١٠٦﴾أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّـهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِي إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ الْقُرَىٰ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ اتَّقَوْا ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ﴿١٠٩﴾حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَاءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ﴿١١٠﴾لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَـٰكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واتە/ زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ردار نين هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بيت و هه‌وڵ بده‌يت و تێ بکۆشيت (١٠٤) خۆ تۆ هيچ پاداشت و به‌خششێكت لێيان ناوێت له‌سه‌ر گه‌ياندنی په‌يامه‌که‌، ئه‌م قورئانه هيچی تر نی يه جگه له‌وه‌ی که يادخه‌ره‌وه‌يه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جيهان (١٠٥) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نيشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ويدا هه‌ن که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لايدا تێده‌په‌رن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن (١٠٦) جا زۆربەیان باوه‌ريان بە اللە نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر به‌هاوبه‌ش دانان نه‌بێت بۆی (١٠٧) ئايا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مينن و ناترسن که سزايه‌کی اللە هه‌موويان بگرێته‌وه ياخود کوتوپر كاتی دياريكراو به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزيکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن (١٠٨) بڵێ ئا ئه‌مه رێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ين بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بەرچاو ڕوونی و بەڵگەی ئاشکراوە پاکی و بێگه‌رديش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هيچ کاتێك له موشريك و هاوه‌ڵگه‌ران نيم (١٠٩) ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پياوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شارو شوێنه‌کان و نيگايان بۆ ده‌نێرين (تا په‌يامی ئێمه به‌روونی بگه‌يه‌نن) ئايا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ويدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که‌: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان؟ بێگومان جێگه‌و رێگه‌و خانووبه‌ره‌ی دوارۆژ چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که اللە ناس بوون و پارێزگاريان کردووه‌ ئايا ئه‌وه هه‌ر عه‌قڵ و ژيريتان نا‌خه‌نه‌کار؟! (١١٠) (جا وامه‌زانه‌ سزا بۆ ئه‌وانه‌ نانێرین)هه‌تا کاتێك نێردراوانمان تووشی نائومێدی و بێ هيوايی ده‌بن و گومانی واده‌به‌ن که به راستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌يان) به درۆ زانراوه‌، ئا له‌و کاته‌دا، سه‌رکه‌وتنی تايبه‌تی ئێمه‌يان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شايسته‌بێت رزگاری ده‌که‌ين، جا که‌س نيه بتوانێت تۆڵه‌ی توندو تيژی ئێمه له که‌سانی تاوانبارو تاوانکار بگێرێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌ (١١١) سوێند بێت به‌راستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌يه بۆ که‌سانی ژيرو هۆشمه‌ند وه‌نه‌بێت ئه‌مە قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت به‌ڵکو به‌راست دانه‌ری ئه‌وه‌يه که له پێش خۆيه‌وه هاتووه و روونکه‌ره‌وه و جياکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێويستیشە رێنمونيی و ڕه‌حمه‌تيشه بۆ که‌سانێك باوه‌ر ده‌هێنن. (١١٢).

جا ئەوانە باوەڕدارن بە اللە، بەڵام بەندایەتی بەندە نزیکەکانی دەکەن جا داوایان لێدەکەن تا لە اللە یان نزیک بخەنەوە بەڵام اللە تەنھا سزای باوەڕدارە موشریکەکان دەدات و ئەوانە سزانادات کەوا ئەوان بەگەورەیان گرتوون و کردوویاننن بەشەریک و پەرستراو لەجیاتی اللە لەبەرئەوەی ئەوان بەندە ڕێزلێگیراوەکانی ئەون، بەڵکو ئەوان زێدەڕەویان کردووە دەربارەیان بە ناحەق و وتویانە ئەوان شەفاعەتکارەکانیانن لە ڕۆژی دواییدا لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا ئەوان بەوەیان نەزانیوە کەوا گەلەکانیان کردوویانە لەدوایان بەوەی کەوا بەگەورەیان گرتوون جا زێدەڕەویان کردووە دەربارەیان بە ناحەق تاکو گەیشتۆتە ئەوەی پەرستویانن لەجیاتی اللە، جا بەندە نزیکەکانی اللە لە پێغەمبەرەکان و ڕێزلێگیراوە نزیکەکان بەوەیان نەزانیوە بەوەی ئەوان ئەوانیان پەرستووە لەجیاتی اللە تەنھا لەو ڕۆژە نەبێت کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا لەپاش ئەوە خۆیان بەری دەکەن لێیان وە ئینکاری و نکۆڵی پەرستنەکانیان دەکەین بۆیان لەجیاتی اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنْتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُمْ مَا كنتم إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شهيداً بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إنْ كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كلّ نَفْسٍ مَا أَسْلَفَتْ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الحقّ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ وه‌له‌رۆژێکدا که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ينه‌وه بۆ لێپرسينه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێين که‌شه‌ريک و هاوه‌ڵيان بۆ اللە بريارداوه‌:خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی اللە له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشريکه‌کان له‌وانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌شی اللە جيا ده‌که‌ينه‌وه، جا ئه‌و به‌ندانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌ش بۆ اللە ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (28) ئينجا اللە به‌سه که‌شايه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌راستی ئێمه ئاگاداری پارانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووين (29) ئا له‌وێدا هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی رابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ر‌ێنرێنه‌وه بۆ لای اللە پشت و پەنای حه‌قیان هه‌ر چيه‌کيش به‌ناحه‌ق هه‌ڵيانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون ون ده‌بێت لێيان(30).

بەو مانایەی ئەوان کوفر دەکەن بە ششیرکەکانیان بە زێدەڕەویی و موبالەغەکرد دەربارەیان بە ناحەق. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾}صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ ئه‌وانه له‌جياتی اللە جۆره‌ها شتی تريان کردۆته په‌رستراوی خۆيان تا پايه‌داری وعزه‌تيان (به‌خه‌ياڵی خۆيان) ده‌ست بکه‌وێت(81) نه‌خێر، وانی يه ئه‌وان كوفر به‌په‌رستوه‌كانيان ده‌كه‌ن و دژايه‌تيان ده‌که‌ن (82).

جا ئەوانە باوەڕدارە موشریکەکانن بە اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە جا داوایان لێدەکەن لەجیاتی اللە و وادەزانن ئەوان شەفاعەتکاریانن لەبەردەمی اللە دا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الحقّ فَهُمْ معرضونَ ﴿٢٤﴾ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا سبحانه بَلْ عِبَادٌ مُكْرَمُونَ ﴿٢٦﴾ لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُمْ بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ ئايا ئه‌وانه په‌رستراوێكی تريان له جياتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆيان ره‌خساندووه‌؟ بڵێ به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بيروباوه‌ره‌تان من دڵنيام که ئه‌م قورئانه يادخه‌ره‌وه‌يه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و رێبازی منيان گرتۆته‌به‌رو له‌گه‌ڵ منن هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منيش ده‌دوێت به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق نازانن و دژايه‌تی ده‌که‌ن و رووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن (24) ئێمه پێش تۆ هيچ پێغه‌مبه‌رێکمان ره‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حيمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هيچ پەرستراوێک نيه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن (25) وه‌هاوبه‌شدانه‌ره‌كان ده‌ڵێن اللە ی ميهره‌بان کوری بۆ خۆی بريارداوه (به‌هۆی ئه‌م هه‌موو زێده‌ره‌ويانه‌ی له‌باره‌ی به‌نده‌ نزيكه‌كانيه‌وه‌ ده‌يكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێ ی اللە هه‌ڵی بژاردبێت به‌منداڵی خۆی!)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌يه‌ به‌ڵکو ئه‌وانه ته‌نها به‌نده‌ی رێزداری ئه‌ون. (26)هه‌رگيز (نافه‌رمانی ناکه‌ن)و قسه له‌قسه‌يدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، وە ئه‌وانه فه‌رمانی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌کەن (27).

جا ئەوانە بەندە نزیکەکانی اللە ن لە پێغەمبەران و ئەولیا ڕێزلێگیراوەکان کەوا باوەڕداران زێدەڕەویی و موبالەغەیان کردووە لەدوایاندا جا بەگەورەیان گرتوون نەوە لەدوای نەوە ھەتاکو کردوویانە بە سەروسەربردەو بەسەرھات جا بەناحەق زێدەڕەویان کردووە پاشان داوایان لێی کردووە لەجێگای اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {رَبُّكُمْ أعلم بِكُمْ إِنْ يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِنْ يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿٥٤﴾ وَربّك أعلم بِمَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ په‌روه‌ردگارتان باشتر له‌من ده‌تا‌نناسێت زاناترە لەمن پێتان ئه‌گه‌ر بيه‌وێت ره‌حمتان پێ ده‌کات،يان ئه‌گه‌ر بيه‌وێت سزاتان ده‌دات و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وە ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێرو پارێزه‌ری ئه‌وان بيت (54) په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ويدايه، بێگومان ئێمه رێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان داوه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێکی تريان و زه‌بووريشمان به‌ داوود به‌خشيووه‌ (55) بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار وداوا بکه‌ن له‌وانه‌ له‌جياتی اللە نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشيه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆرن (56) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواريان لێ ده‌که‌ن ئەوان خۆیان بۆ لای اللە به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی وه‌سيله‌ ده‌كه‌ون (كه‌به‌رزترين پله‌يه‌ له‌به‌هه‌شتدا) خوازیارن له په‌روه‌ردگاريان وه‌ چاوه‌ڕوان و ڕه‌جای ره‌حمه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن وه‌له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

وەبەڕاستیش اللە چەند پێغەمبەرو نێردراوێکی ڕەوانەکردووە لە جن و ئینسان بۆ گەلەکانیان تا دەریانبێنن لە بەندایەتیکردنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بەندەکان وە گفتوگۆو قسەیان لەگەڵدا کردوون بە بەڵگەوە بەئایات و نیشانەی پەروەردگارەکەیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٣٠].
واتە/ ئه‌ی گەلی جن و ئینسان ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات که ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟ ده‌ڵێن ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن وە شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.

بەڵکو بتەکان خۆی لەخۆیدا چەند داتاشراوێک بوونە کەوا لەسەر بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دروستکراون لە ھەموو ئومەتێکدا بەڵام نھێنیەکەی وون بووە لە بەندایەتیکردن و پەرستنی بتەکاندا نەوە لەدوای نەوە پاشان اللە پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردووە جا پرسیاری پەرستنی بتەکانیانی لێکردوون دەربارەی نھێنی پەرستنەکانیان بۆ بتەکان بەڵام بەڕاستی نھێنیەکەی وونبووە لێیان لە پەرستنەکانیان بۆ بتەکان و وتویانە بەڕاستی باوک و باپیرانیان بەنھێنی پەرستنی بتەکان دەزانن جا ئەوان زاناترو حاکمترن خۆشیان شوێنی باوک و باپیرانیان دەکەون. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ ﴿٦٩﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٧٠﴾ قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا فَنَظَلُّ لَهَا عَاكِفِينَ ﴿٧١﴾ قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ ﴿٧٢﴾ أَوْ يَنْفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ ﴿٧٣﴾ قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءَنَا كَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿٧٤﴾ قَالَ أَفَرَأَيْتُمْ مَا كنتم تَعْبُدُونَ ﴿٧٥﴾ أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ ﴿٧٦﴾ فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِي إِلَّا ربّ العالمين ﴿٧٧﴾ الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ ﴿٧٨﴾ وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ ﴿٧٩﴾ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ﴿٨٠﴾ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ ﴿٨١﴾ وَالَّذِي أَطْمَعُ أنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدّين ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ وە به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه (69) کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت ‌ ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟! (70) وتیان ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین (71) ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه‌؟ (72) یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟ (73) بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین. (74) ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (75) به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)(76) بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان (77) ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (78) ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت (79) کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت (80) هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه‌ (81) هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا (82).

جا ئەو چاوەڕێی شەفاعەت نەکردووە لە ھیچ یەکێک، لەبەرئەوەشە کەوا فەرموویەتی: {وَالَّذِي أَطْمَعُ أنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدّين} صدق الله العظيم.
واتە/ هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا (82).

بەڵام ئەوانەی کەوا بتەکان دەپەرستن حوجەکەیان گەڕاندۆتەوە لای باوک و باپیرانیان ئەوانەی کەوا گومڕایان کردوون بە بەندایەتیکردن و پەرستنی بتەکان وە ھەموو ئومەتێکیش حوجەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ باوک و باپیرانیان ئەوانەی کەوا گومڕایان کردوون بە بەندایەتیکردن و پەرستنی بتەکان جا ھەموو ئومەتێک حوجەکە دەگەڕێننەوە بۆ باوک و باپیرانیان ئەوانەی کەوا لەپێش ئەوانەوە ژیاون، جا دەڵێن ئەوانە گومڕایان کردن ھەروەک چۆن گومڕابووین بەھۆی شوێنکەوتنی باوک و باپیرانمان لەپێش ئێمەدا، وەبەم شێوەیە ھەموو ئومەتێک بە لۆمەکردن قسە دەکات لەسەر باوک و باپیرانیان لەپێشیاندا بۆ ئەو ئومەتانەی کەوا بە نھێنی بەندایەتیکردن و پەرستنی بتەکان دەزانن، جا دان دەنێن بەوەی کەوا ئەوان بوون شێوەیان بۆ بەندە نزیکەکانی اللە دروستدەکرد جا لێرەشا نزیکەکان خۆیان بەریدەکەن لێیان. اللە ی گەورەش دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كنتم تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حقّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت اللە ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی اللە دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانی پێش ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

جا ھەرچی ئەوانەن کەوا وتیان:{رَبَّنَا هَؤُلاَءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا} جا ئەوە لۆمەکردنیان دەردەبڕن بۆ باوک و باپیرەکانیان ئەوانەی کەوا لەپێش ئەوان بوون وە باوک و باپیرەکانیشیان لۆمەکردنیان دەردەبڕن لەسەر ئەو باوک و باپیرانەیان کەوا لەپێش ئەوانەوە بوون ھەتاکو دەگاتە نھێنیەکە لەپەرستنی بتەکان لە ئومەتەکەی یەکەم جا ئەوانیش دان دەنێن بەوەی ئەوان بوون گومڕایان کردن بەھۆی ئەوەی کەوا زێدەڕەوی و موبالەغەیان کرد دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە جا پەیکەریان بۆیان دروستدەکرد، جا لەپاش ئەوە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە خۆیان بەریدەکەن لە بەندایەتیکردن و پەرستنیان. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كنتم تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حقّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾}صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت اللە ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی اللە دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانی پێش ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

جا ئەوانیش بەندایەتیان دەکردن تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە وە داوایان لێدەکردن تا شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن لەبەردەمی اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الأرض سبحانه وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يونس:١٨].
واتە/وە کەسانێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی اللە نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج ده‌شڵێن ئا ئه‌و انە تکاکارو شەفاعەتکارمانن لای اللە بڵێ ئایا ئێوه اللە ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و اللە نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَلَا لِلَّهِ الدّين الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ}صدق الله العظيم [الزمر:٣].
واتە/ ئاگاداربن دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ اللە یە ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئەوانە ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له اللە نزیکمان بخه‌نه‌وه‌،بێگومان اللە داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا،له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆرهەو ناکۆکژ لەسەری به‌ڕاستی اللە ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.

کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی وا زانیتان ھۆکاری شیرک و ھاوبەشدانان چی یە بۆ اللە کە ئەویش بریتی تە لە زێدەڕەویی کردن و موبالەغە دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە جا گەر لە ئینسان بن یان لەجن.

وەھەرچی ئەوانی ترن جا ئەوە شیرک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێن و جنەکان دەپەرستن لەجیاتی اللە وە شەیتانەکان فێڵی لێکردوون، ھەرچی ئەوەیە چۆن ئەوانی تر شەریک ھاوبەش دادەنێن لە بەندایەتیکردن و پەرستنی جن ئەوە بەشێوەیەک کەوا ئەوان پێیان ناڵێن ئەوان شەیتانی جنن بەڵکو دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمانین جا فەرمانیان پێدەکەن بەوەی سوژدەیان بۆ ببەن بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگاریان جا ئەوانیش بەندایەتیان دەکەن لەجیاتی اللە، وە اللە ش کە لێیان دەپرسێت بەوەی بۆ جگە لەویان پەرستووە ئەوانیش دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانتمان دەپەرست تا لەتۆمان نزیک بخەنەوە، لەپاش ئەوە اللە پرسیار لەفریشتەکانی دەکات؛ وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سبحانكَ أنت وَلِيُّنَا مِنْ دُونِهِمْ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الجنّ أَكْثَرُهُمْ بِهِمْ مُؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا اللە به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟ ٤٠ ده‌ڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆیە تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان به‌ڵکو ئه‌وانه جنیان ده‌په‌رست زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو ٤١.

وە ئەی گەلی شیعەو سوننەو جەماعە، وازبێنن و پشت بکەنە شەفاعەتکارەکان لەبەردەمی اللە وەئەوەی کەوا ڕەجاو ئومێدو ھیوای شەفاعەتی ھەر عەبدێک بکاتلل لەبەردەمی اللە دا ئەوا بەڕاستی شیرک و ھاوەڵی بۆ اللە داناوە وە ھەرگیزیش جگە لە اللە پشت و وەلی و بەسەرخەرێکی دەستناکەوێت، جا دەستبگرن بە ئایەتە محکەمەکانی کتێب کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب چاکترە بۆتان، وە وازبێنن لەو ئایەتە موتەشابیھانەی کەوا پەی بەزانستەکانیان نابەن جا وازیان لێبێنن و دەستبگرن بە ئایەتە محکەمەکانی کتێب کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ}صدق الله العظيم [الأنعام:٥١].
‏‎واتە/ وه‌ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه‌وه‌ که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکات که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه تکاکار (شه‌فاعه‌تكار) یان بێت، (ئه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌) بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿١٣﴾ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ﴿١٤﴾ يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدّين ﴿١٥﴾ وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ ﴿١٦﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدّين ﴿١٧﴾ ثُمَّ مَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدّين ﴿١٨﴾ يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِنَفْسٍ شيئاً وَالْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ ﴿١٩﴾}صدق الله العظيم [الانفطار].
واتە/ به‌ڕاستی چاکان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر (13) بێگومان تاوانبارو تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر (14) که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن (15) له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه‌ (16) جا تۆ چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه‌؟ (17) پاشان تۆ چووزانی ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکە (18) ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست اللە یە فه‌رمان ته‌نها بۆ اللە یە (19).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شيئاً وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾ وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٥﴾ قُلِ اللهم فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ أنت تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٤٦﴾ وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مَا فِي الأرض جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ مِنْ سُوءِ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَبَدَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ یان ئه‌وانه له جیاتی اللە كه‌سانی تریان کردووه به تکاکارو شه‌فاعه‌تكاری خۆیان؟ بڵێ باشه‌ ئه‌گه‌ر هیچیان به‌ده‌ست نه‌بێت و تێنه‌گه‌ن و نه‌زانن؟ (٤٣) بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ اللە یە هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌ (٤٤) کاتێکیش ته‌نها ناوی اللە برا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له اللە ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن (٤٥) بڵێ ئه‌ی ئه‌و اللە یەی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی زانای په‌نهان و ئاشکرایت هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کردو جیاوازو ناکۆک بوون لەسەری (٤٦) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ‌سته‌میان کردووه‌ خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزاو ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن اللە وە سزاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون (٤٧).

بەڵکو ڕەحمەتەکەی اللە بۆتان شەفاعەت دەکات لەنەفسیدا لەجیاتی توڕەییەکەی گەر بیەوێت جا ملکەچ بن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە ی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر اللە ی أرحم الراحمین، جا کێ ھەیە کەوا بەڕحم و میھرەبابتر بێت بۆتان لە اللە ی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر تا شەفاعەت و تکاتان بۆ بکات لەبەردەمیدا؟ جا چۆن ئەوکەسە بەڕەحم و میھرەبانتر دەبێت لە اللە بۆ بەندەکانی، ئایا لە اللە ناترسن!

وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
__________________

[ لمتابعة رابط المشاركــة الأصليّة للبيـــان ]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=110809