تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : ئیمام مەھدی بانگەوازی موسڵمانان و ھەموو مرۆڤ و جن دەکات شەیتان بە دوژمنی خۆیان بگرن وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا



Admin
16-03-2019, 06:52 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 06 - 1434 کۆچی
18 - 04 - 2013 زایینی
04:25 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=12300
‎ــــــــــــــــــــــ

ئیمام مەھدی بانگەوازی موسڵمانان و ھەموو مرۆڤ و جن دەکات شەیتان بە دوژمنی خۆیان بگرن وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: { إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا } ..


‎بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و پێشەوایانی کتێب و کەس و کارەکانیان لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دوای ئەوە..

لە ئیمام مەھدی بۆ هەموو موسڵمانانی ملکەچی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، لە ڕاستیدا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون شەیتان بە دوژمنی خۆتان بگرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "چۆن شەیتان بە دوژمن بگرین لەکاتێکدا نایبینین؟". پاشان ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: تەنانەت ئەگەر شەیتانیش ببینن ئەوا ھەرگیز ناتوانن بەر لە هاتنی ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم بیکوژن، چونکە تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم لە مۆڵەت دراوانە، وەکو اللە ی ڕەحمان لە میانەی وەڵامدانەوەکەی بۆ داوایەکەی شەیتان پشتڕاستی دەکاتەوە: {قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: چۆن شەیتان بە دوژمن بگیرێت وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان؟ وەڵامەکەی بریتیە لەوەی: قۆڵەکانتان کۆبکەنەوە بە ھەوڵدان بۆ نەھاتنەدی ئامانجەکەی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان، چونکە شەیتان بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک هەوڵدەدات تا بەندەکانی اللە بکات بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، بۆ ئەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، چونکە شەیتان دەزانێت اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بەوە ڕازی دەبێت ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەیتان بە ھەموو ڕێگایەک هەوڵدەدات تا بەندەکانی اللە لە سوپاسگوزاران نەبن، تا ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، بۆیە شەیتان بە اللە ی ڕەحمانی وتووە: {لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿١٦﴾ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

بەو پێیە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شەیتانم بە دوژمنی خۆم گرتووە، بۆیە بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک هەوڵدەدەم بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجەی دژی ئامانجەکەی شەیتانەو بە مۆڵەتی اللە دەمەوێت خەڵکی بکەم بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست تا سوپاسگوزاربن، جا اللە ی تاک و تەنھا بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیانەدەن، چونکە اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بەوە لە بەندەکانی ڕازی دەبێت ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنەبەر، بۆیە ئیمام مەھدی وەکو ئامانج بە دوای ڕازیبوونی نەفسی اللە کەوتووە، ھەرگیزیش ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار لەسەر بەندەکانی نایەتەدی تا ئەوکاتەی دەبن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، کاتێک اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیارنەدەن.

وە ئەی گەلی موسڵمانان، ھەرکەسێک لەو گەلە بێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت با وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە بکەوێت نەک وەکو ھۆکار بۆ ھاتنەدی بەھەشت، چونکە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت شوێنم بکەون ئەوکات اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت، جا با ھەموومان شەیتان بە دوژمنێکی ئاشکرا بگرین، پاشانیش ھەڵسین بە ھەوڵ و کۆشش کردن بۆ ھاتنەدی ئەو ئامانجەی دژی ئامانجەکەی دوژمنی اللە و دوژمنی ئێمە شەیتانی نەفرەت لێکراوە، جا لەڕاستیدا زانیوتانە شەیتان و دۆست و پاڵپشتەکانی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان تەنها بە ھاتنەدی توڕەییەکەی اللە لەسەرخۆیان وازناهێنن و ئەوەندەشیان بەسبێت؛ بەڵکو ھەوڵ دەدەن بۆ نەھاتنەدی ڕازی بوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانیشی، بۆیە ھەوڵدەدەن بەندەکانی اللە بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی و ھەموو ئامرازو ڕێگایەکیش بەکاردەهێنن تا دژی ھاتنەدی ئامانجەکەی پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پیلان بگێڕن، چونکە منی ئیمام مەھدی و پێغەمبەرو نێردراوانی اللە کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی، جا بانگەوازیان دەکەین تا ببن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ھەرچی دوژمنەکانمان شەیتانە جن و مرۆڤەکانن کۆشش دەکەن بۆ شکستپێهێنانی ئامانجی نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو، چونکە دەیانەوێت خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، چونکە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە، جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵەو اللە ش نەفرەتی لێکردوون و سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە کردوون، جا شوێن شەیتان و دارو دەستەکەی مەکەون، ئەو بانگی دارو دەستەکەی دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جێی دۆزه‌خ. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

وە اللە شەیتانە جن و مرۆڤەکانی کردۆتە دوژمنی هەموو نێردراوو پێغەمبەران، چونکە شەیتانە جن و مرۆڤەکان ھەندێکیان وەحی بۆ ھەندێکیان دەکەن، جا کۆششەکەیان بە شەوو ڕۆژ بە یەکتری دەگەیەنن بۆ شکستپێهێنانی ئامانجی نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو، تا بەربەست لە بەردەم شوێنکەوتنی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بۆ مرۆڤایەتی دابنێن، وە دەیانەوێت ڕووناکیەکەی اللە بە قسە ھەڵبەستانی دەمیان لەسەر اللە و نێردراوەکەی کە اللە ھیج زانستێکی دەربارە دانەبەزاندبێت بکوژێننەوە، وە لە خاوەن کتێبەکان دەستەیەک ھەن بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان شەوو ڕۆژ لە ھەموو نەوەو سەردەمێک بۆ گومڕاکردنی مرۆڤایەتی بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک هەوڵ دەدەن، ھەر لەوکاتەی بانگەوازەکەی پێغەمبەر محمد دابەزێنراوە بۆ بەندەکانی؛ کە پەرستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک و ھاوەڵە بە تەنھا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَدَّت طَّائِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بۆیە لە ڕواڵەتدا باوەڕیان دەھێناو لە ناخیشەوە فێڵبازبوون و بێباوەڕیەکەیان دەشاردەوە تا بەم شێوەیە ڕێگری لە شوێنکەوتنی زیکری لای پەروەردگارەکەیان بکەن، جا شەیتانە مرۆڤەکان لە ڕواڵەتدا بەدوای باوەڕھێنان کەوتبوون تا بەم شێوەیە بە شاراوەیی ڕێگری لە خەڵکی بکەن، بۆ ئەوەی پیلان بۆ موسڵمانان بگێڕن و لە شوێنکەوتی مەحکەمی قورئانی گەورە گومڕاو سەرلێشێواویان بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿١﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن دەتوانن لە بەرامبەر شوێنکەوتنی قورئانی گەورە ڕێگری لە موسڵمانان بکەن لەکاتێکدا لەنێو موسڵمانانن؟ ئایا ڕێگای بەربەستدانانەکەی ئەوانمان لە ڕێگاکەی اللە پێ ناڵێیت؟". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبی قورئانی گەورە دەبینن، جا اللە ڕێگای بەربەست دانانەکەیانی لە بەرامبەر شوێنکەوتنی مەحکەمی قورئانی گەورە پێ وتوون کە لە ڕێگای ھەڵبەستانی چەند فەرموودەیەکە بەناوی پێغەمبەرەوە، لەکاتێکدا محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی نەیوتوون، وە اللە ئەوەی فێری زانایانی موسڵمانان کردووە مەحکەمی قورئانی گەورە بکەن بە سەرچاوەو دادوەر بۆ ئەو فەرموودانەی سوننەتی پێغەمبەر کە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، کە بە ھەمان شێوە بەیانی زیاترە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

وە اللە ئەوەی فێر کردوون ئەگەر بێتو ھەریەکێک لە فەرموودەکانی بەیانی پێغەمبەر لەلایەن جگە لە اللە وە بێت واتە لەلایەن شەیتان و دۆست و پاڵپشتەکانی دواتر زانایانی موسڵمانان لە نێوان ئەم فەرموودەیەو مەحکەمی قورئان دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەدۆزنەوە، ئەمەش وەک پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی لە نێوان زانایانی موسڵمانان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

بۆیە پشتھەڵکەران لە سوننەتی پێغەمبەری ڕاست و دروست پشتیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان کردووە، چونکە بۆتان ڕوون بوویەوە فەرموودە ڕاست و دروستەکانی سوننەتی پێغەمبەریش لەلایەن اللە وەیە، جگە لەوەی وەکو قورئانی گەورەی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن لە دەستکاریکردن و شێواندن پارێزراو نیە، بۆیە اللە مەحکەمی قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ئەوەی لە فەرموودەکان بینیان دژو پێچەوانە بوو لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکان کە بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بە گشتی ڕوون و ئاشکران بزانن ئەوەیان فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لە سوننەتی پێغەمبەرو لەلایەن جگە لە اللە وەیەو نێردراوەکەی قسەی پێ نەکردووە، ئەو نێردراوەی بە ویست و ئارەزوو لە ئایینەکەی اللە قسەی نەکردووە تەنھا بە وەحی نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ﴿٣﴾إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ﴿٤﴾عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا لە اللە بترسن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، وە کوفر بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە بکەن و دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و بۆ چەند دەستەو گرۆو حزبێک دابەش مەبن، کە ھەر حزبێک بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، وەکو خۆی ئەو پەتی اللە یە چیە کە اللە فەرمانی پێکردووین دەستی پێوە بگرین و کوفر بەوەش بکەین کە دژو پێچەوانەیەتی؟". دواتر ناصر محمد یەمانی وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێ دەھێڵێت. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی مەزھەبی قورئانی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا نابینیت اللە پێمان ڕادەگەیەنێت تەنها دەست بە قورئانەوە بگرین و فەرمانمان پێناکات دەست بە سوننەتی پێغەمبەرەکەی بگرین، بەڵکو تەنھا باسی دەستگرتن بە قورئانی کردووە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم؟.

پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرە، ئایا عەقڵت ئەوە قبوڵ دەکات اللە پاک و بێگەردی بۆی فەرمانی بە خەڵکی کردبێت دەست بە قورئانەوە بگرن و وازیش لە بەیانەکەی بهێنن؟ ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

جا گوێ لە حوکمەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگرن، وە بەوەی اللە دایبەزاندووەو سەبارەت بەوەی لە ئایینەکەتاندا لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوەری لەنێوانتان دەکەم و دەڵێم: بە دڵنیاییەوە اللە فەرمانی پێکردوون شوێن مەحکەمی قورئانەکەی و سوننەتی بەیانە ڕاست و دروستەکەشی بکەون، تەنھا ئەو سوننەتە نەبێت کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، وە فەرمانی کوفرکردنیشی پێکردوون بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر.
هەرئەوەشە بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران :103].

ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ھەر قسەیەک دژو پێچەوانە بوو لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە مەحکەمی قورئانی گەورەو کوفر کردن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەوەیە حوکمەکەی اللە لە نێوانتان ئەی گەلی موسڵمانان، ئەوانەی بەدوای پێڕەوو بەرنامەی خاوەن کتێبەکان کەوتوون، جا ئایینەکەیان کردۆتە پارچە پارچەو چەندین حزبی جیا جیا، ھەموو دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵم بن ھیدایەت وەردەگرن، وە کوفرکردن بە فرە مەزھەبی لە ئایینی ئیسلام ڕابگەیەنن، جا شوێن خاوەن کتێبەکان مەکەون، ئەوانەی ئایینەکەیان بۆ چەندین دەستەو حزبی جیاجیا دابەشکردووە، وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بھێننەوە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەڵام بە داخەوە زانایانی موسڵمانان شوێن بەشێک لەوانەی کتێبی ئاسمانیان پێدراوە کەوتوون، ئەوانەی پشتیان کردۆتە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە، چونکە اللە فەرمانی بەو نەصاراو جولەکانە کرد کە لە تەورات و ئینجیل جیاوازو ناکۆک بوون حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ﴿٧٨﴾فَتَوَكَّل ْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النمل].

پاشان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بانگی زانایانی خاوەن کتێبەکانی کرد بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە پێی ڕاگەیاندن ئەوەی لە تەورات و ئینجیل دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت بەتاڵ و ھەڵبەستراوە بەناوی اللە و نێردراوەکانی، جا خەڵکینە ئەنجامەکە چی بوو؟ بەداخەوە بەشێک لە خاوەن کتێبەکان پشتیان کردە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ لە بێژنگدانی تەورات و ئینجیل. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَابِ اللَّـهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، مادام اللە بۆ لە بێژنگدانی تەورات و ئینجیل فەرمانی بە خاوەن کتێبەکان نەکردووە حوکم بۆ لای تەورات و ئینجیل بکەن، کەواتە بێگومان اللە دەزانێت شەیتانە مرۆڤەکان دەستکاری تەورات و ئینجیلیان کردووەو شێواندوویانە، بۆیە اللە بە حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە فەرمانی پێکردوون، بەڵکو ئەوە عەقڵ وادەڵێت و دانی پێدا دەنێت، جا ئایا تۆ دەسەڵاتێکی بەڕاستدانەرت ھەیە بۆ ئەوەی عەقڵ و لۆژیک دەیبینێت؟". دواتر سەبارەت بە ھۆکاری ئەم فەرمانە بۆ خاوەن کتێبەکان وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەھێڵین بەوەی حوکم بکەن بۆ لای قورئانی گەورە، ئەمەش چونکە تەورات و ئینجیل زۆرێکی لێ دەستکاری کراوەو لەوەی اللە تێیاندا دایبەزاندووە شێوێندراوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئەو پرسیارەی ئەم بەیانەی بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان پێ بە کۆتا دەھێنین بریتیە لەوەی بۆچی پشت دەکەنە ئەوەی وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە بدەنەوە؟ ئایا ئێوە جولەکەن یان موسڵمان؟ جا وا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی گەیشتە نزیکی نیوەی ساڵی نۆیەمی بانگەوازی مەھدیەت لە سەردەمی گفتوگۆ، زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەش وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورەیان نەدایەوە، جا گومانی چی دەکەن اللە پێتانی بکات؟ وە کێ لە سزای ڕۆژە نەزۆکەکە (یوم عقیم) پەناتان دەدات؟

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئاە ئاە ئەی ئیمامەکەم لە کوێ بویت؟ چەندە نیگەران بووین بە ئامادە نەبوونت لە مێزی گفتوگۆ؟". دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: دەمانەوێت خاوەن عەزمەکان لە پشتیوانەکان تاقی بکەینەوە بەوەی ئایا لاواز دەبن و لە بەردەوام بوونی بانگەوازی مەھدیەت بۆ خەڵکی جیھان بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەیان بە بیانووی ئامادەنەبوونەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و پچڕانی لە نوسینی بەیانەکان سڵ دەکەنەوە؟ بەھەمان شێوە دەمانەوێت دەرفەتێک بۆ دوو دڵ و ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیەکان و دوژمنانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بڕەخسێنین، تا ھەوڵبدەن پشتیوانان تووشی ئاشوب بکەن و پێیان بڵێن: "ھا ئەوە لە مەیدانی ئینتەرنێتی جیھانی ون بوو و دیارنەما، ئەوکەسەی واتان دادەنا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە، جا ڕەنگە ھەر کوژراشبێت، یان دەستگیرکرابێت". پاشان ئیمام مەھدی وەڵامی ئەم دوو دڵ ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیانەو هەموو دوژمنەکانمان و دوژمنانی ئایین دەداتەوەو دەڵێم: ھێشتا ئەو قسەیە دەکەم کە یەکێک لە پێغەمبەران بۆ دوژمنانی اللە و نێردراوەکانی دەیکرد: {قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّـهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ ﴿٥٥﴾إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَبِّي وَرَبِّكُم} صدق الله العظيم [هود:54-55].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّـهَ بَالِغُ أَمْرِهِ} صدق الله العظيم [الطلاق:3].

جا سوێند بە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە ئاسایش و پارێزراوی دایە، چونکە ئەوو پاسەوانەکەی لە ژێر چاودێری اللە ی ڕەحمان دان کە چاکترین و باشترین یاوەرو پشت و پەنایەو چاکترین و باشترین بەسەرخەرە، وە ھەرگیزیش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دوژمنایەتی کەس ناکات تەنھا ئەوەی لە شەیتانە مرۆڤەکان بێت، ئەوانەی ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە، جا کارو کردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوەو ئێمەش بەسەریاندا زاڵ و بە دەسەڵات و بە تواناین، وە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بە سەریشیاندا سەردەکەوین.

وە ئەی گەلی پشتیوانە گەیەنەرەکانی خەڵکی جیھان، لە ڕێی یوتیوب و ڤیدیۆیەکان مۆڵەتمان داوە بە گەیاندنی بەیانەکان بە دەنگەکانتان، بەڵام بەو مەرجەی بەبێ ئەوەی لەلایەن خۆتانەوە شتێکی بۆ زیاد بکەن بەیانە ڕاست و دروستەکەی قورئانی گەورە بخوێننەوە، بەھەمان شێوە لەسەر پشتیوانەکانم پێویستە بەرلەوەی بەیانەکە بخوێننەوە بڵێن (((ئەوە بەیانێکی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە، کە یەکێک لە پشتیوانەکانی بەسەر بیستن و گوێکانتان دەیخوێنێتەوە)))

وە ئەی گەلی پشتیوانان، ئایا ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان اللە ی تاک و تەنهای زاڵ؟ جا وەڵامە ڕاستەکەتان ئاشکرایەو دواتر دەڵێن: "بەڵکو تەنها اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەپەرستین کە هیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی نیە، وە لەگەڵ اللە داوا لە هیچ کەسێک ناکەین، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە ی ڕەحمان بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بانگەواز دەکەین". پاشان ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: {أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّـهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّـهُ الشَّاكِرِينَ ﴿١٤٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ھەرچەندە تۆزقاڵێکیش گومان و دوو دڵیم نیە پێش دەرکەوتن و جێگیربوون و فەتحە ئاشکراکە بمرم، بەڵام زانیومە ھەندێک لە پشتیوانەکان بە ئامادە نەبوونەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی توشی ترس و دڵه‌ له‌رزه‌یه‌کی زۆر گەورە دەبنەوە. ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە ئافرەتە پاکەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئایا حەق نیە بۆ ئێمە سەبارەت بە تۆ توشی ترس و تۆقین ببینەوە کاتێک لەلای پشتیوانەکانت ئامادەنابیت؟". دواتر وەڵامی پشتیوانە ڕێزلێگیراوەکان دەدەینەوەو دەڵێم: بەڵێ خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان، وە بۆ ئەوەی دڵتان ئۆقرە بگرێت بڕیاری ئەوە بدەن دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە بگرن، وە کوفر بە فرە مەزھەبی لە ئایینی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بکەن، وە ھەوڵ بدەن بۆ کۆکردنەوەی شان و شکۆی موسڵمانان، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بانگەوازی مرۆڤایەتی بکەن بۆ پەرستنی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە شوێنکەوتی ڕازیبوونی نەفسی اللە بکەن بە ئامانج، جا هەوڵ بۆ ھاتنەدی ئامانجەکەتان بدەن تا خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست و بەم شێوەیە پەروەردگاریش ڕازی دەبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی، جا تا ئەوکاتەی ڕوحەکانتان لە جەستەکانتان مابێت ئەوە بەرنامەو پەیڕەوتان بێت، وە تا ژیانتان مابێت ئەوە بڕیاری کۆتاییتان بێت، جا ئەگەر اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەرخست یان مراندی، جا ئێوە ئیمام مەھدی ناپەرستن تا پشتی لێ بکەن، بەڵکو ئەو اللە یە دەپەرستن کە ھەمیشە زیندووەو نامرێت، جا ئەگەر ئەوە بیروباوەڕی ڕاست و دروستان بێت لێرەدا دڵتان ئۆقرەو ئارام دەگرێت.

جا قسەی ئەو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە چەندە سەرسامی کردم کاتێک وتی: "سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەی ئیمامەکەم ئەگەر اللە بەر لە دەرکەوتنەکەت بشتمرێنێت ھەرگیز لە پەرستنی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکەی بەھەشت گەورەترە کە بریتیە لە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم دانابەزم، جا لەسەر ئەوە شاهێدبە ئەی ئیمام مەھدی، بە ھەمان شێوە ھەرگیزیش بۆ تۆ واز لە پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی ناهێنم ئەی ئیمامەکەم، بەڵکو سوێند بە اللە ی مەزن دەمبینیت لە توندترینی ئەو کەسانەم لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێ لەگەڵ تۆ دەکەن، وە حەزیش دەکەم خۆم لە تۆ خۆشەویسترو نزیکتر بم لەلای اللە". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە قسەی ئەم پشتیوانە زەردەخەنە گرتی و وتی: سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، ئەو اللە یەی هەمان ئەوەی فێرکردوون کە فێری منی کردووە، جا ئەوەیە ڕێزو چاکەی گەورە ئەی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا بە سەرکەوتن و فەتح و ڕزگاریەکی نزیک لەلایەن اللە وە مژدەتان لێ بێت، جا لە بانگەوازکردنی خەڵکی جیھان بۆ پەرستنی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان بێتوانا مەبن و سڵ مەکەنەوەو مەکەون و ماندوومەبن، وە فەرمانتان پێدەکەم و پاشانیش فەرمانتان پێدەکەم بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون بە حیکمەت و دانایی بانگەواز بۆ لای اللە بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125].

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، سوێند بە اللە ئێوە بە چەکەکانتان و بە توندوتیژی ھێزو تواناکانتان یان بە تیژی زمانەکانتان خەڵکی هیدایەت نادەن؛ بەڵکو بە خوڕەوشتەکانتان و بە بێ فیزی و خۆ بەکەم زانی و خواردنەوەی توڕەیی و ڕق و کینەکەتان و ئارام گرتن لەسەر ئازارەکان و لێبوردن لە نەزانان ھیدایەتی خەڵکی دەدەن.

‎وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.. ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=95971