المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : ئیمام مەھدی بانگی موسڵمانان و ھەموو مرۆڤ و جن دەکات شەیتان بە دوژمنی خۆیان بگرن وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا



Admin
16-03-2019, 06:52 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 06 - 1434 کۆچی
18 - 04 - 2013 زایینی
04:25 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=12300
‎ــــــــــــــــــــــ

ئیمام مەھدی بانگی موسڵمانان و ھەموو مرۆڤ و جن دەکات بەوەی شەیتان بەدوژمنی خۆیان بگرن وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەمەحکەمی کتێبەکەی
{ إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا }


‎بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و پێشەواکانی کتێب و کەس و کاریان لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیم دەبین بۆی، لەدوای ئەوە..

لەئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، بەڕاستی اللە فەرمانی پێکردوون لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی شەیتان بە دوژمن بگرن. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا چۆن شەیتان بەدوژمن بگرین لەکاتێکدا ئێمە نایبینین؟".لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھەتا تەنانەت ئەگەر شەیتانیش ببینن ئەوا ھەرگیز ناتوانن بیکوژن لەپێش ھاتنی ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم لەبەرئەوەی ئەو لە مۆڵەت دراوانە تاکو ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم، وەکو اللە ی ڕەحمان پشتڕاستی دەکاتەوە لە میانەی وەڵامدانەوەکەی بۆ داوایەکەی شەیتان: {قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

وەئەو پرسیارەی کە ئاڕاستەدەکرێت ئەوەیە: جا چۆن شەیتان بەدوژمن بگیرێت وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان؟ وەڵامەکەی بریتی یە لە: بەوەی یەکتر بگرن بەھەوڵدان بۆ نەھاتنەجێی ئامانجەکەی شەیتان لەنەفسی اللە ی ڕەحمان لەبەرئەوەی شەیتان ھەوڵدەدات بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ ئەوەی بەندەکانی اللە بکات بەیەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی تاکو ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەجێ، لەبەرئەوەی شەیتان دەزانێت اللە ڕازینابێت بە بێباوەڕی بۆ بەندەکانی بەڵکو بەم شێوەیە ڕازیدەبێت کە ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەر، ھەر لەبەرئەوەش شەیتان ھەوڵدەدات بەھەموو ڕێگایەک تاکو بەندەکانی اللە لەسوپاسگوزاران نەبن تاکو ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەجێ، وەھەر لەبەرئەوەش شەیتان بە اللە ی ڕەحمانی وتووە: {لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿١٦﴾ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا لەسەرئەوە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شەیتانم بە دوژمن گرتووە، ھەرلەبەرئەوەش ھەوڵدەدەم بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی ئەو ئامانجەی کەوا دژی ئامانجەکەی شەیتانە، وە دەمەوێت بەئیزنی اللە خەڵکی بکەم بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست تاکو سوپاسگوزاربن جا اللە ی تاک و تەنھا بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیانەدەن لەبەر ئەوەی اللە ڕازینابێت بەوەی بەندەکانی بێباوەڕی بکەن بەڵکو بەوە ڕازیدەبێت بۆ بەندەکانی کە ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنەبەر، هەرلەبەرئەوەش ئیمام مەھدی بەدوای ڕازیبوونی نەفسی اللە کەوتووە وەکو ئامانج وە ھەرگیزیش ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار نایەتەجێ لەسەربەندەکانی ھەتا ئەوکاتەی دەبن بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست کە اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیارنەدەن.

وەئەی گەلی موسڵمانان ھەرکەسێک لەم گەلە بێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، ئەوا با بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە بکەوێت وەکو ئامانج نەک وەکو ھۆکارو وەسیلە بۆ ھاتنەجێی بەھەشت لەبەرئەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار بریتی یە لەنیعمەتێکی گەورەتر لەسەربەندەکانی لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش، ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت ئەوا شوێنم بکەون اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت جا با ھەموومان شەیتان بەدوژمنێکی ئاشکرا بگرین پاشانیش ھەڵسین بە ھەوڵ و کۆشش کردن بۆ ھاتنەجێی ئەو ئامانجەی کەوا دژی ئامانجەکەی دوژمنی اللە و دوژمنی ئێمە شەیتانی نەفرەتلێکراوە، جا بەڕاستی زانیوتانە بەوەی شەیتان و یاوەرەکانی لەشەیتانە جن و مرۆڤەکان وازناھێنن بەھاتنەجێی توڕەییەکەی اللە لەسەرخۆیان و ئەوەندەشیان بەسبێت؛ بەڵکو ھەوڵ دەدەن بۆ نەھاتنەجێی ڕازی بوونی نەفسی اللە ی ڕەحمانیش لەسەر بەندەکانی، وە لەبەرئەوەش ھەوڵدەدەن و تێدەکۆشن تاکو بەندەکانی اللە بکەن بەیەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی وە ھەموو حیلەو ڕێگایەک بەکاردێنن تاکو پیلان بگێڕن لەدژی ھاتنەجێی ئامانجەکەی پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی و پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی جا بانگەوازیان دەکەین تاکو ببن بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وە ھەرچی دوژمنەکانمان شەیتانە جن و مرۆڤەکانن جا ئەوان کۆشش دەکەن بۆ شکست پێهێنانی ئامانجی نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو چونکە ئەوان دەیانەوێت خەڵکی بکەن بەیەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی لەبەرئەوەی ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵەو اللە ش نەفرەتی لێکردوون وە سزایەکی گەورەی بۆ ئامادەکردوون، جا شوێنی شەیتان و حزب و دارودەستەکەی مەکەون جا ئەو بانگی حزب و دارودەستەکەی دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جێ و ھاوەڵی دۆزه‌خ. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

وە اللە ش شەیتانە جن و مرۆڤەکانی کردۆتە دوژمنی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لەبەرئەوەی شەیتانە جن و مرۆڤەکان ھەندێکیان وەحی بۆ ھەندێکیان دەکەن جا ھەوڵ و کۆششەکەیان بەشەوو ڕۆژ بەیەکتری دەگەیەنن بۆ شکست پێهێنانی ئامانجی نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو تاکو ڕێگابگرن و بەربەست دابنێن بۆ بەشەر لە شوێنکەوتنی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، وەدەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە بە قسە ھەڵبەستان بەدەمیانەوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی کەوا اللە ھیج زانستێکی دەربارە دانەبازاندبێت، وەلە ئەھلی کتێب دەستەیەک ھەن کە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان و شەوو ڕۆژ ھەوڵدەدەن بۆ گومڕاکردنی بەشەر بەھەموو حیلەو ھۆکارێک لەھەموو نەوەو سەردەمێکدا ھەر لەوکاتەی بانگەوازەکەی محمدی دابەزێنراوە بۆ بەندەکانی؛ کە پەرستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک و ھاوەڵە بەتەنھا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَدَّت طَّائِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە لەبەرئەوەش باوەڕیان دەھێنا لەڕواڵەتداو بێباوەڕیەکەشیان دەشاردەوە تاکو بەم شێوە ڕێگابگرن لەشوێنکەوتنی زیکری لای پەروەردگارەکەیان، جا شەیتانە مرۆڤەکان بەدوای باوەڕھێنان کەوتبوون لەڕواڵەتدا تاکو بەم شێوەیە ڕێگا لەخەڵکی بگرن بەنھێنی و شاراوەیی تاکو پیلان بگێڕن بۆ موسڵمانان جا گومڕاو سەرلێشێواویان بکەن لەبەدواکەوتنی مەحکەمی قورئانی گەورە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوە دەفەرموێت: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿١﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا چۆن ئەوان دەتوانن ڕێگا لەموسڵمانان بگرن لە بەدواکەوتن و شوێن کەوتنی قورئانی گەورە لەکاتێکدا ئەوان لەنێو موسڵمانانن؟ ئایا فێرمان ناکەی دەربارەی ڕێگای بەربەستدانانەکەیان لەڕێگای اللە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: وەڵامەکەی لەمەحکەمی کتێبی قورئانی گەورەدا دەبینن، جا اللە ڕێگای بەربەست دانانەکەیان لەبەدواکەوتن و شوێن کەوتنی مەحکەمی قورئانی گەورە فێرکردوون کە بریتی یە لەڕێگای ھەڵبەستانی چەند فەرموودەیەکی نەبەوی لەکاتێکدا محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کڵرەکەی نەیوتوون، وە اللە ش فێری زانایانی موسڵمانانی کردووە بەوەی مەحکەمی قورئانی گەورە بکەن بە سەرچاوەو دادوەر بۆ ئەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەفەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا کە ئەویش بەھەمان شێوە بەیانی زیاترە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

وە اللە ش فێری کردوون بەوەی ئەگەر بێتو ھەریەکێک لە فەرموودەکانی بەیانی نەبەوی لەلایەن جگە لە اللە وە بێت واتە لەلایەن شەیتان و یاوەرەکانیەوە بێت ئەوا دواتر زانایانی موسڵمانان لەنێوانی ئەم فەرموودەیەو نێوانی مەحکەمی قورئان دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەبینن، ئەمەش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ حوکمەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەنێوان زانایانی موسڵمانان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە لەسەر ئەوە پشتھەڵکەران لەسوننەتی نەبەوی حەق بەڕاستی پشتیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان کردووە لەبەرئەوەی بۆتان ڕوونبوویەوە بەوەی فەرموودە ڕاست و دروستەکانی سوننەتی نەبەوی ئەویش لەلایەن اللە وەیە جگە لەوەی پارێزراو نیە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن وەکو قورئانی گەورەی پارێزراو لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن، لەبەرئەوەش اللە مەحکەمی قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە بۆ ئەوەی زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ئەوەی بینیان لە فەرموودەکاندا بە دژو پێچەوانە ھاتبوو لەگەڵ مەحکەمی ئایەتە پتەوو ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بەگشتی ئەوە بزانن ئەم فەرموودەیە ھەڵبەستراوە لەسوننەتی نەبەوی و لەلایەن جگە لە اللە وەیەو پێغەمبەرەکەشی پێی قسەی نەکردووە ئەو پێغەمبەرەی قسەی نەکردووە بە ھەواو ئارەزوو لە ئایینەکەی اللە تەنھا بەوەحی و نیگا نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ﴿٣﴾إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ﴿٤﴾عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا لە اللە بترسن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان وە کوفر بکەن بە تەعەدودی مەزھەبی لەئایینەکەی اللە و دەست بگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوەو بەش بەش و جیاواز مەبن بۆ چەند دەستەو گرۆو حزبێک ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " ئەی ناصر محمد ئایا وەکو خۆی ئەو پەتی اللە یە چیە کە اللە فەرمانی پێکردووین دەستی پێوە بگرین و کوفر بەوەش بکەین کە دژو پێچەوانەیەتی؟". لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامەکەی بۆ خەڵکی ڕاستەوخۆ لەپەروەردگارەوە لەمەحکەمی کتێبدا جێدەھێڵێت. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

‎لەوەیە یەکێک لەزانایانی مەزھەبی قورئانی بیەوێت بڵێت: "ئایا نامانبینی ئەی ناصر محمد بەوەی اللە پێمان ڕادەگەیەنێت دەست بەقورئانەوە بگرین بەتەنھاو فەرمانمان پێناکات دەست بە سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە بگرین بەڵکو تەنھا باسی دەستگرتنی بەقورئانی کردووە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم؟.

لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرە ئایا عەقڵت ئەوە قبوڵ دەکات اللە پاک و بێگەردی بۆی فەرمانی بەخەڵکی کردبێت دەست بەقورئانەوە بگرن و وازیش لە بەیانەکەی بهێننن؟ ئەی ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

جا گوێ لەحوکمەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگرن وە حوکمیش دەکەم لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە ئایینەکەتاندا لەوەی اللە دایبەزاندووەو دەڵێم: بەدڵنیایی یەوە اللە فەرمانی پێکردوون شوێنی مەحکەمی قورئانەکەی و سوننەتی بەیانە ڕاست و دروستەکەشی بکەون تەنھا ئەوە نەبێت کە دژو پێچەوانەیە لەسوننەتدا بە مەحکەمی قورئانی گەورە وە فەرمانیشی پێکردوون بە کوفرکردن بەوەی دژو پێچەوانەیە بە مەحکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر لە تەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی.
وە هەرئەوەشە بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران :103].

ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر بێتو ھەر قسەیەک ھات کە دژو پێچەوانە بوو لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە مەحکەمی قورئانی گەورەو کوفر کردن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەوەیە حوکمەکەی اللە لە نێوانتان ئەی گەلی موسڵمانان ئەوانەی بەدوای پێڕەوو بەرنامەی ئەھلی کتێب کەوتوون جا ئایینەکەیان کردۆتە پارچە پارچە و حزبی جیاجیاو ھەموو دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵم بن ھیدایەت وەردەگرن، وە کوفرکردن ڕابگەیەنن بە تەعەدودی مەزھەبی لەئایینی ئیسلام جا شوێنی ئەھلی کتێب مەکەون ئەوانەی ئایینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین دەستەو حزب، ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بە بیرخۆتاندا بھێننەوە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەڵام بە داخەوە بەڕاستی زانایانی موسڵمانان شوێنی ڕێگای بەشێک لەوانەی کتێبیان پێدراوە کەوتوون ئەوانەی پشتیان کردۆتە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە، لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بە نەصاراو یەھودە ناکۆکەکان کردووە لەتەورات و ئینجیل بەوەی حوکم بکەن بۆ لای قورئانی گەورە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ﴿٧٨﴾فَتَوَكَّل ْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النمل].

جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بانگی زاناکانی ئەھلی کتێبی کرد بۆ حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە. وە فێری کردن و پێی ڕاگەیاندن بەوەی ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەتەورات و ئینجیل لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوا بەتاڵ و ھەڵبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی، جا ئایا ئەنجامەکە چی بوو ئەی قەوم؟ بەداخەوە بەڕاستی بەشێک لەئەھلی کتێب پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ تێکدانی تەورات و ئینجیل. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَابِ اللَّـهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، مادام اللە فەرمانی بە ئەھلی کتێب نەکردووە بە حوکم کردن بۆ لای تەورات و ئینجیل بۆ تێکدانی تەورات و ئینجیل جا اللە بێگومان دەزانێت بەوەی شەیتانە مرۆڤەکان تەحریف و دەستکاری تەورات و ئینجیلیان کردووەو شێواندوویانە وە لەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بە حوکمکردن بۆ لای قورئانی گەورە، بەڵکو ئەوە ھەر عەقڵ وادەڵێت و دانی پێدا دەنێت، جا ئایا تۆ دەسەڵاتێکی بەڕاستدانەرت ھەیە بۆ ئەوەی عەقڵ و مەنتق دەیبینێت؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەی ھۆکاری ئەم فەرمانە بۆ ئەھلی کتێب بەوەی حوکم بکەن بۆ لای قورئانی گەورە، ئەمەش لەبەرئەوەی تەورات و ئینجیل زۆرێکی لێ تەحریف و دەستکاری کراوەو شێوێندراوە لەوەی اللە دایبەزاندووە تێیاندا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئەم بەیانەی پێ بەکۆتا دەھێنین بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان بریتی یە لەوەی لەبەرچی پشتھەڵدەکەن لەوەی وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بدەنەوە بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە؟ جا ئایا ئێوە یەھودین یان موسڵمانن؟ جا بەڕاستی وا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی گەیشتە نزیکی نیوەی ساڵی نۆیەم بۆ بانگەوازی مەھدیەت لەسەردەمی گفتوگۆ زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیش وەڵامی بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای قورئانی گەورەیان نەدایەوە، جا گومانی چی دەکەن اللە پێتانی بکات؟ جا کێ پەناتان دەدات لە سزای ڕۆژە سەخت و ناخۆشەکە؟

لەوەیە یەکێک لە بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئاە ئاە ئەی ئیمامەکەم بۆ کوێ دواکەوتی لەلامان جا چەندە توشی دڵەڕاوکێ و نا ئارامی و نیگەرانیمان دەکەی بە ئامادەنەبوونەکەت لە مێزی گفتوگۆ؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: دەمانەوێت خاوەن عەزمەکان لە پشتیوانەکان تاقیبکەینەوە بەوەی ئایا بێ تاقەت و لاواز دەبن و سڵ دەکەنەوە لەبەردەوامبوونی بانگەوازی مەھدیەت بۆ جیھان بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەیانەوە بە بەھانەی ئامادەنەبوونەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و پچڕانی لە نوسینی بەیانەکان؟ وە بەھەمان شێوە دەمانەوێت هەلێک بڕەخسێنین بۆ دوودڵ و ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیەکان و دوژمنەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ھەوڵبدەن بۆ ئەوەی پشتیوانەکان تووشی فیتنە بکەن جا پێیان بڵێن: "ھا ئەوە ئەو ون بوو لە مەیدانی ئینتەرنێتی جیھانی ئەوکەسەی واتان دادەنا بەڕاستی ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە جا لەوانەیە ھەر کوژراشبێت یان دەستگیرکرابێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەم دوودڵ ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیانەو سەرجەم دوژمنەکانمان و دوژمنانی ئایین دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی من ھێشتا ئەم قسەیە دەکەم کەوا یەکێک لە پێغەمبەرەکان بۆ دوژمنەکانی اللە و پێغەمبەرەکان دەیکرد: {قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّـهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ ﴿٥٥﴾إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَبِّي وَرَبِّكُم} صدق الله العظيم [هود:54-55].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّـهَ بَالِغُ أَمْرِهِ} صدق الله العظيم [الطلاق:3].

جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە ئاساییش و پارێزراوی دایە لەبەرئەوەی ئەوو پاسەوانەکەی لە ژێر چاودێری اللە ی ڕەحمان دان کەوا چاکترین و باشترین یاوەرو پشت و پەنایە وە چاکترین و باشترین بەسەرخەریشە، وەھەرگیزیش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دوژمنایەتی کەس ناکات تەنھا ئەوەی لەشەیتانە مرۆفەکان بێت لەوانەی ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ و پوچ بۆتەوە ئێمەش بەسەریاندا زاڵ و بەدەسەڵات و بەتواناین وەبەسەریشیاندا سەرکەوتوو دەبین بەئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

وە ئەی گەلی بەسەرخەرە گەیەنەرەکان لەجیھان، بەڕاستی ئێمە مۆڵەتمان داوە بە ڕاگەیاندنی بەیانەکان بە دەنگەکانتان لە ڕێی یوتیوب و ڤیدیۆیەکان بەڵام بەو مەرجەی بەیانە حەقەکە بۆ قورئانی گەورە بخوێننەوە بەبێ ئەوەی لەلایەن خۆتانەوە شتێکی بۆ زیاد بکەن، وەبەھەمان شێوە لەسەر پشتیوانەکانمە پێش ئەوەی بەیانەکە بخوێننەوە بڵێن (((ئەمە بەیانێکی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە کەوا یەکێک لە پشتیوانەکانی بەسەر بیستنەکانتاندا دەیخوێنێتەوە)))

وە ئەی گەلی پشتیوانەکان، ئایا ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان اللە ی تاک و بەدەسەڵات دەپەرستن؟ جا وەڵامە ڕاستەکەتان زانراوە بەوەی دواتر دەڵێن: " بەڵکو اللە ی تاک و بەدەسەڵات دەپەرستین بەتەنھا کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نی یە وە لەگەڵ اللە ش داوا لەکەس ناکەین، وە بانگ دەکەین بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە". پاشان ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: {أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّـهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّـهُ الشَّاكِرِينَ ﴿١٤٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ھەرچەندە من بە قەد تۆزقاڵێکیش شک و گومانم نی یە لەوەی بمرم لەپێش دەرکەوتن و جێگیربوون و فەتحە ئاشکراکە بەڵام من زانیومە ھەندێک لە پشتیوانەکان ھەن توشی ترس و تۆقین و دڵەڕاوکێ دەبنەوە لە ئامادەنەبوونەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە تووشی ته‌نگانەو سه‌ختیه‌کی زۆر توندو به‌هێزو دڵه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر توند دەبنەوە. لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە ئافرەتە پاکەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئایا حەق نی یە بۆ ئێمە توشی تەنگانەو تۆقین ببینەوە لەسەرت کاتێک ئامادەنابیت لەلای پشتیوانەکانت؟". لەپاش ئەوە وەڵامی پشتیوانە ڕێزلێگیراوەکان دەدەینەوەو دەڵێم: بەڵێ ئەی خۆشەویستەکانی اللە ی ڕەحمان، وەتاکو دڵتان ئۆقرە بگرێت ئەوە بڕیاری ئەوە بدەن دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە، وە کوفر بکەن بە تەعەدودی مەزھەبی لەئایینی پەروەردگاری ھەموو جیھان، وە ھەوڵبدەن بۆ کۆکردنەوەی شان و شکۆی موسڵمانان، وە بانگی بەشەر بکەن بۆ پەرستنی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەتان بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، وەبەدواکەوتنی ڕازیبوونی نەفسی اللە بکەنە ئامانج، جا ھەوڵبدەن بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکەتان تاکو خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست جا ڕازیبێت پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەن بە شەریک و ھاوەڵی، جا ئەمە با بەرنامەو پەیڕەوتان بێت ھەتا ئەوکاتەی ڕوحەکانتان لە جەستەکانتاندا مابێت تاکو ژیانتان مابێت با ئەمە بڕیاری کۆتاییتان بێت جا ئەگەر ھاتوو اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەدەرخست یان مراندی، جا ئێوە خۆ ئیمام مەھدی ناپەرستن تاکو پشتی لێبکەن بەڵکو ئەو اللە یە دەپەرستن کە ھەمیشە زیندووەو نامرێت، جا ئەگەر ئەمە بیروباوەڕی ڕاست و دروستان بێت ئەوا لێرەدا دڵتان ئۆقرەو ئارام دەگرێت.

جا چەندە ئەم قسەیەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکە سەرسامی کردم کاتێک وتی: "سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەی ئیمامەکەم ئەگەر بێتو اللە بشتمرێنێت لەپێش دەرکەوتنەکەتدا ئەوا ھەرگیز دانابەزم لە پەرستنی ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکەی بەھەشت کە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم جا تۆ شاھێد بە لەسەر ئەوە ئەی ئیمام مەھدی، وە بەھەمان شێوە ھەرگیزیش واز لە پێشبڕکێ کردن ناھێنم بۆ تۆ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی ئەی ئیمامەکەم، بەڵکو سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە دەمبینی بەوەی لە توندترینی ئەو کەسانەم کە پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی وە حەزی ئەوەش دەکەم من خۆم خۆشەویسترو نزیکتر بم لەتۆ لەلای اللە". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی زەردەخەنە گرتی بەقسەی ئەم پشتیوانە جا وتی: سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەو اللە یەی هەمان ئەوەی فێرکردن کە فێری منی کرد جا ئەوەیە ڕێزو چاکەی گەورە ئەی کۆمەڵی ئەو گەلەی کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا مژدە بدەن و مژدەتان لێبێت بەسەرکەوتن و فەتح و ڕزگاریەکی نزیک لەلایەن اللە وە، جا بێتاقەت و بێتوانا مەبن و سڵ مەکەنەوەو مەکەون و ماندوومەبن لە بانگەوازکردنی خەڵکی جیھان بۆ پەرستنی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەتان، وە وەسیەتتان دەکەم و پاشانیش وەسیەتتان دەکەم بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون بە حیکمەت و دانایی لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە. وەکو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125].

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئاگاداربن سوێند بە اللە ئێوە خەڵکی هیدایەت نادەن بە چەکەکانتان وەبە توندی ھێزو تواناکانتان یان بە تیژی زمانەکانتان؛ بەڵکو ھیدایەتی خەڵکی دەدەن بە خووڕەوشتەکانتان وە بە بێفیزی و خۆبەکەم زانی و خواردنەوەی توڕەیی و ڕق و قینتان وە بە ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازارەکان وە بە لێبوردن لە نەزانان.

‎وەدروودو سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=95971