المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بهێنێت ئەوەشی ویستی با بێباوەڕبێت



Admin
14-04-2019, 03:27 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 11 - 1428 کۆچی
19 - 11 - 2007 زایینی
12 : 11 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=2630
ــــــــــــــــــــــــ

من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بهێنێت ئەوەشی ویستی با بێباوەڕبێت..


بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەوەشی شوێنیان کەوتووە بەچاکە وە هەموو شاهێدێک بە حەق بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە تەنها اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەشێکی نیە لەسەرەتاکان و دواهەمینەکان وەهیچ جیاوازیەک ناکرێت لەنێوان هیچ یەکێک لەپێغەمبەرەکانی کە بانگەوازی کردووە بۆ لای اللە و کاروکردەوەی چاکی ئەنجامداوەو وتوویەتی من لە موسڵمانانم، لەدوای ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م لەسەر بەشەر لە ئەھلی بەیتی پاک ئیمام ناصر محمد یەمانی، شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی نوح پێغەمبەری اللە یە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی ئیلیاس پێغەمبەری اللە یە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی ھود پێغەمبەری اللە یە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی صالح پێغەمبەری اللە یە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی ئیبراھیم پێغەمبەری اللە یە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی یونس پێغەمبەری اللە یە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە ەبێت وە بەوەی شوعەیب پێغەمبەری اللە یە، شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی یوسف پێغەمبەری اللە یە، شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی موسا پێغەمبەری اللە یە، شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی داوود پێغەمبەری اللە یە، شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پێغەمبەری اللە یە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە بەوەی محمد پێغەمبەری اللە و دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرانە بۆ سەرجەم خەڵکی، وە جیاوازیش ناکەم لەنێوان ھیچ یەکێک لەپێغەمبەرەکانی اللە و لە موسڵمانانم.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام لەوانەی وتوانە بەڕاستی اللە ڕێزو چاکەی محمد پێغەمبەری اللە ی لەسەرووتری پێغەمبەرەکانی تر داناوە جا ناوەکەیان زیادکردووە بۆ سەر ناوەکەی اللە بەگوێرەی قسەکەی خۆیان بەوەی ئەو کەسەی قسە دەکات بەوشەی تەوحیدی "هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە" هەردەبێت ناوەکەی پێغەمبەری اللە شی لەگەڵدا بھێنێت جا دەڵێت: "وە بەوەی محمد پێغەمبەری اللە یە"، ئایا نابینن بەڕاستی ئێوە جیاوازیتان کردووە لەنێوان پێغەمبەرەکانی اللە جا شاھێدیەکەتان بۆیان بە پەیامەکە لابردووە جا ھیچ شاھێدیەکتان لەسەر وشە تەوحیدەکە زیادنەکردووە تەنھا شاھێدی دان بە محمد پێغەمبەری اللە نەبێت درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان بێت؟ جا ئەگەر ئەو شاھیدیەتان تایبەت کرد بەناوی محمد پێغەمبەری اللە بە قسەکردنەکەتان بەوەی ناوی اللە نابرێت بە وشەی تەوحیدو تەنھا دەبێت ناوی محمد پێغەمبەری اللە شی لەگەڵدا زیادبکرێت ((هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت محمدیش پێغەمبەری اللە یە))، جا ئەگەر بەم حسابەی ئێوەبێت بەوەی ئەمە تەنھا بۆ محمد پێغەمبەری اللە یە ئەوا ئەوکاتە کوفرتان کردووە بە شاھێدیدانی بەحەق بۆ ھەموو پێغەمبەرەکانی اللە و جیاوازیتان کردووە لەنێوان پێغەمبەرەکانی ئێوەش نازانن بەوەی ھەڵەتان کردووە بە ھەڵەیەکی گەورە جا کەوتوونەتە ناو کوفرکردن بە پێغەمبەرەکانی اللە وە بەھۆی زێدەڕەویکردن و بەگەورەگرتنی بەناحەق، بەڵکو شەریک و ھاوبەشیشتان بۆ اللە داناوە لەبەرئەوەی ئێوە ئومێدی ئەوە دەکەن کەوا محمد پێغەمبەری اللە شەفاعەتتان بۆ بکات لەبەردەستی اللە، جا ئایا دەبینن محمد پێغەمبەری اللە بە بەزەیی و میھرەبانتر بێت بۆتان لە اللە ی لەھەموو میھرەبانان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر؟ جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لەڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ھەروەکو چۆن نەصارا گومڕا بوون لەپێش ئێوەداو زێدەڕەویان کرد دەربارەی مەسیح و دایکی بەناحەق. وە ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی زۆربەتان باوەڕتان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بەموشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان بەھۆی بەندە نزیکەکان، جا دەیانپەرستن تاکو لە اللە نزیکتان بخەنەوە تاکو شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستیدا تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لەناو ئێوەدا، وە وێنەتان وەکو وێنەی ئەوانەیە کە بتەکان دەپەرستن جا لەجێگای اللە داوایان لێدەکەن، وە ئایا دەزانن نھێنی پەرستنی بتەکان چیە؟ ئەوە لەسەرەتادا بنەماکەی شێوەی داتاشراوی بەندە نزیکەکانی اللە ن جا نھێنی پەرستنەکەی لەنێو نەوەکاندا وون بووە جا دەڵێن بەڕاستی ئێمە باوک و باپیرانمان بینیوە بەم شێوەیان کردووە، جا زانستی ئەوەیان دەگەڕاندەوە لای باوک و باپیرە یەکەمینەکانیان، ئەوانیش ئاشناو ئاگاداربوون بە نھێنی پەرستنی ئەم بتانە، وە بەڕاستیش اللە فەتوای بۆ داون لەقورئاندا بەوەی ئەمە شێوەی داتاشراوی بەندە نزیک و ڕێزلێگیراوەکانی اللە بوون لە نەوەی ئوممەتەکاندا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ‌ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿56﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَ‌بُ وَيَرْ‌جُونَ رَ‌حْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورً‌ا ﴿57﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

بەومانایەی ئەوە کۆمەڵێک پەیکەرو شێوەبوون کە بۆ بەندە ڕێزلێگیراوەکان داتاشرابوون لەدوای مردنیان وە ھەریەکێکیش لەوان نازانن بەوەی ئەوان پەیکەرو شێوەیان بۆ داتاشیون لەدوای مردنەکانیان وە داوایان لێدەکەن لەجێگای اللە خۆ ئەگەر بیانزابیبووایە ئەوا لەبەرامبەر ئەوەدا ڕێگایان لێدەگرتن، بەڵام زیادەڕەویکردن بە ناحەق دەربارەی یەکێک لە بەندە ڕێزلێگیراوەکان لەدوای مردنیانە لەکاتێکدا ئەوانیش نازانن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].

بەڵام ئەوانەی بەندە نزیکەکانی اللە دەپەرستن تاکو نزیکیان بخەنەوە لەلای اللە بەھەمان شێوە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

بەڵام ئەوان لەنێو خۆیاندا نایانبینن لەبەرئەوەی ئەوان وەکو ئەمانە بێباوەڕ نین نە موشریک و ھاوبەشدانەریش بەڵکو چەند بەندەیەکی ڕێزلێگیراون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَ‌ادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّ‌ةٍ وَتَرَ‌كْتُم مَّا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَ‌اءَ ظُهُورِ‌كُمْ ۖ وَمَا نَرَ‌ىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَ‌كَاءُ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿94﴾} [الأنعام].

جا لەدوای ئەوە اللە بەربەستەکە لەنێوانیاندا لادەدات جا ئەوان پەرستراوەکانیان دەبینن تاکو گوێبیستی وەڵامەکانیان بن جا دەبینن ئەوان کوفر بە پەرستنی ئەوانە دەکەن و دەبن بەدوژمن لەسەریان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].

وە ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر بانگتان دەکەم بەوەی تەنها ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشەو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نیە جا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دامەنێن، وە بزانن اللە لەوە خۆشنابێت کە شەریک و ھاوبەشی بۆ دابنرێت، وە بشزانن بەوەی زۆربەتان باوەڕتان نەھێناوە مەگەر تەنھا بەموشرکی و شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارتان بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، جا بەڕاستی ئەوەمان بۆ ڕوونکردنەوە وە بەووردی و تێروتەسەلی و تەواوی بۆمان باسکردن لەکتێبدا بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وە ئایا کەسیش تێدەگات جگە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن لە خاوەن عەقڵ و بیرە ھۆشیارو ووریاکان؟ وە بەڕاستی من ووریاتان دەکەمەوە ئەی گەلی یەھودو موسڵمانان و نەصاراو ھەموو خەڵکی لەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێک دابنێن بۆ اللە وە ئاگادارتان دەکەمەوە بە سزایەکی توندو بەھێز لەلایەن خۆیەوە وە ناشزانم بەوەی ئایا اللە چیتان لێدەکات لەدوای ھەزار ساڵی مانگی لەشەوی شەممە شەوی لەدایکبوونی ھیلالی شەوالی ١٤٢٨ جا ئەوەی بیەوێت لەئێوە لەناو دەبات یان دوای دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەگەر بیەوێت.

وە دواتریش شتێکتان پێدەڵێم ئەی گەلی موسڵمانان کە لەبەرچی نکۆڵی لەفەرمانەکەم دەکەن جا نە بەدرۆی دەزانن نە بەڕاستیشتان داناوە جا هه‌میشه دوودڵن و لەدڵه ڕاوکێدا دێن و دەڕۆن، جا یەکێکتان دەترسێت لەوەی شاھێدی بدات بەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراو بم پاشان بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە بەوەی بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم نەبادا ڕیسوا بێت؟ جا ڕیسوابوون و سەرشۆڕیەکە بۆ منە بەتەنھا نەک لەسەر ئەو ھیچ ڕیسوایی و سەرشۆڕیەک ھەبێت، وە ئەگەر من درۆزن بووم ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆم دەکەوێت بەڵام ئەگەر ڕاستگۆبووم ئەوا بۆ کوێ ڕادەکەن ئەی ئەوانەی فەرمان و بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر لە ئەھلی بەیتی پاک بەدرۆ دەزانن؟ من بانگتان دەکەم بەوەی اللە بپەرستن وەکو ئەوەی ڕەوایەو شایستەیە و دەبێت بپەرسترێت، جا ھەتانە لەئێوە نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات ھەشتانە لەئێوە وەسفم دەکات بە شێت، وە هەر خاوەن سەکۆیەکیش وەڵامی ئەوکەسە جێبھێڵێت کەوا نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکات لە سەکۆیەکەی ئەوا نەفرەت لێکراوە لەبەر ئەوەی ڕازیە ھەروەکو بکەرەکە تەنھا ئەگەر نەزانێت بەوەی کەسێک نەفرەتی لێکردووم یان جنێوی پێداوم جا لەم کاتەدا ئەوکەسە گوناھی لەسەر نیە کە ئەگەر بێتو بزانێت دەیسڕێتەوە لە سەکۆیەکەی، وە دەشزانم ھەندێک لە خاوەن سەکۆیەکان واز لەوانە دێنن کەوا نەفرەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکەن لەبەرئەوەی لەکەسانێکی جگە لە اللە دەترسێت و لەناخی خۆیدا دەڵێت: "واز لەم کەسە دەهێنم کەوا جنێوی پێداوە تاکو ئەوە ببێتە بەڵگە بۆم تاکو بزانن بەڕاستی من دڵنیانیم و قەناعەتم نەھێناوە پێی لەبەرئەوەی من وازم لە قسەو وتارەکەی ئەو ھێناوە لە سەکۆیەکەم، وە ئەگەر بێتو دڵنیابم بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا وەڵامی ئەوانەم وازلێنەدەهێنا بمێنێتەوە کەوا نەفرەتی لێدەکەن و جنێوی پێدەدەن، وە ئەگەر ڕوون بوویەوە بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا دواتر دەبێتە شانازی بۆم بەوەی لەوانە بم کە بەشداری دەکەن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و دەنگوباسەکە بەر لە دەرکەوتن". جا پێی دەڵێم: گوێبگرە سوێند بە اللە وتارەکەمت جێنەھێشتووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت چونکە تۆ دەترسی لەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت، جا مادام تۆ وەڵامی ئەوانەت وازلێھێناوە کەوا نەفرەتم لێدەکەن و جنێوم پێدەدەن ئەوا ھیچ پاداشتێکت بۆ نیە، وە کەسی ڕازیبووش وەکو بکەرەکە وایە جا پێویستمان بەکەسانی وەکو تۆ نیە، جا ئەگەر لەبەر اللە لەلۆمەی لۆمەکاران نەترسابای ئەوا ھەواڵ و مژدەکەت بڵاو دەکردەوە، وە نوسینی ئەو کەسەشت جێنەدەھئێشت کەوا نەفرەت لە ناصر محمد یەمانی دەکات و جنێوی پێ دەدات، وە دەشزانم زۆربەتان لەسەرسامیدان دەربارەی فەرمان و بانگەوازەکەم و دەترسن لەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت جا لەفەرمانەکەم پشتھەڵدەکەن ھەتا تەنانەت شیعەش (ئەوانەی زۆربەی نەفرەت کارەکان لەوانن) دەترسن لەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت وە ئاواتی ئەوەش دەکەن بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی ئەوانەی ئاگادارن بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم بیروباوەڕەکەیان دەربارەی ئیمام محمد بن حەسەن عەسکەری شلۆق بووە، جا پێیان دەڵێم سوێند بە اللە اللە ئەوانە ھیدایەت نادات کەوا نایانەوێت ناصر یەمانی بریتی بێت لە مەھدی چاوەڕوانکراوو دەیانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت بەحسابی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت نەک بەگوێرەی ئەوەی اللە دەیەوێت و ھەڵیدەبژێرێت، جا ئەوان دەزانن بەوەی خەلافەت بە ڕاوێژکردن نیە بەڵکو بە ھەڵبژاردنە لەلایەن اللە خۆیەوە، جا ئەوەی بیەوێت دەسەڵاتەکەی بەزانست زیاد دەکات بەڵام ئەوان ھیچ زانستێکیان لەم کەسەدا نەدیوە، جا ھا ئەوە ئەوان سەرپێچی فەرمانی اللە کەیان کرد جا منداڵێكیان ھەلبژاردووە بەحسابی خۆیان بەبێ زانست بەبێ ڕێنمایی و بەبێ دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا؛ بەڵکو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی دانەبەزاندووە جا ئایا وا گومان دەبەن بەوەی ھەردەبێت ئیمامەکەی یەکەم ئەو ئیمامەی لێ پەیدا بێت کە لەدوای ئەودا دێت! جا ئایا فەرمانەکە بۆماوەییە بەوەی پێتان وایە ھەردەبێت میراتگری باوکی بێت و جێگای باوکەکەی بگرێتەوە؟ جا دەڵێم: ئەگەر بێتو منداڵەکە شایەنی ئەوەبێت وەکو سولەیمان ئەوا بەم شێوەیە، یان اللە ئەوە دوادەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی فەرمانی اللە ش بەکات دیاریکراوە لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی، جا لە اللە بترسن ئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی، وە من تەحەددای ھەمووتان دەکەم بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە بە قسەی اللە قورئانی گەورە جا ئەگەر بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە ئەوا بەڕاستی حەقتان بۆ ڕوونبۆتەوە ئەگەر ئێوە حەقتان دەوێت، وە ئەگەر ئێوەش بەڵگەتان بەسەردا ھێنامەوە لە قورئانی گەورە ئەوا بەڕاستی سەلماندووتانە بەوەی بانگەشەکار ناصر محمد یەمانی اللە ھیچ شتێکی دەربارە دانەبەزاندووە ئەگەر ئێوە ڕاست بکەن، وە ئەگەر منیش بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە بەحەق و زمانتانم لاڵ و بێدەنگ کرد جا بەڕاستی ئەوکاتە زانیوتانە بەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م لەسەر بەشەر ئیمامی دوانزەھەم لە ئەھلی بەیتی پاک، جا ئەگەر خۆ بەگەورەو زل زانیش بەناحەق گرتنی لەدوای ئەوەی بۆتان ڕوونبوویەوە بەوەی ئەو حەقە ئەوا دەترسم اللە ئەوەی بیەوێت لەئێوە لەیەھود بخاتە سەر شێوەی بەراز، جا ووریاو ئاگاداربن لە اللە وە بشزانن ئەوەی حەقی بۆ ڕوونبوویەوەو پشتیشی ھەڵکرد لەبەرئەوەی دژو پێچەوانەی ئارەزووەکەیەتی ئەوا بەڕاستی شایەنی خەشم و توڕەیی اللە یە لەسەر خەشم و توڕەییەکەی، وە ووریاشتان دەکەمەوە ئەی گەلی شیعە ئەوانەی کە داوا لە مەھدی چاوەڕوانکراوو ئەھلی بەیتەکەی دەکەن لەجێگای اللە بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە وە ھەرگیزیش نە مەھدی چاوەڕوانکراوو نە ئەھلی بەیتەکەشی ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن لەلای اللە جا سزاتان دەدات بەسزایەکی سەخت، وە اللە ش لە شیرک و ھاوبەش دانان خۆش نابێت جا بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام. وەقورئانیش بەگوێرەی ئارەزووەکەتان تەفسیر مەکەن بەوەی لەسەر اللە قسە بکەن بەبێ ئەوەی بزانن بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام.

وەئەی گەلی ئەھلی سوننە ئەی ئەوانەی شوێنی زۆرێک لەم فەرموودە یەھودیانە کەوتوون کەوا دژو پێچەوانەیە بەقورئان بەتەواوی، ئایا اللە فێری نەکردوون بەوەی قورئانی گەورە بریتی یە لە سەرچاوەی گەڕانەوە بۆ فەرموودەکانی پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وە ئەوەی تێیدا لەلایەن جگە لە اللە وە بێت ئەوا دواتر دەبینن لەنێوانی ئەوو نێوان قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە؟ یان ئێوە ئەی گەلی سوننە دەبینن بەوەی من ئەم ئایەتەم بە گومان تەفسیر کردووە کەوا ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەقدا؟ جا ئەگەر توانیتان تەفسیرێکی چاکتری بۆ بھێنن لەبەرامبەر تەفسیرەکەم و باشتریش لێکدانەوەی بکات ئەوا بەڕاستی ئەوکاتە توانیوتانە بەڵگە بەسەر ناصر یەمانیدا بھێننەوە بە تەواوی وە بەوەی اللە قورئانی نەکردووە بە سەرچاوەی گەڕانەوە بۆ فەرموودەکانی سوننەت، جا ئەگەر توانیتان ئەوا بەڕاستی چەکەکەی بانگەشەکار ناصر محمد یەمانیتان بردووە ئەمەش لەبەرئەوەی تاکە چەکی بانگەشەکار ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەوەی قورئان سەرچاوەی گەڕانەوەیە بۆ ڕاستی و دروستی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان تاکو بەمە بەرگری لە سوننەتی حەقی پێغەمبەری اللە بکات کەوا قسەی نەکردووە بە ئارەزوو، جا دواتر جارێکی تریش بەیانی ئەم ئایەتە دەنوسمەوە، وە اللە و (ئیبن عومەرو فارس الصحراء و ئیبن حمیرو ھتار) و ھەموو ئەوانەیشی کەوا منیان بەڕاست داناوە دەکەم بەشاھێد اللە ش بەڕاستگۆییەکەیان زاناترە، وە بەھەمان شێوە ھەموو ئوممەتی ئیسلامیش دەکەم بەشاھێد بەوەی ئەگەر بێتو ئەھلی سوننە یان شیعە یان ھەموو زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکان بەڵگەیان بەسەردا ھێنامەوە جا ھاتن بە لێکدانەوە بۆ ئەم ئایەتە بە لیکدانەوەیەکی چاکتر لە لێکدانەوەکەم و باشتریش تەفسیری بکات ئەوا بەڕاستی ئەوکاتە سەلماندوویانە بۆ ئوممەتی ئیسلامی بەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، وە دواتریش ئەم ئایەتە تایبەت دەکەم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەگەر توانی بەڵگەتان بەسەردا بھێنێتەوە پێی جا زمانەکانتانی لاڵ و بێدەنگ کرد ئەوا بەڕاستی سەلماندوومانە بەوەی اللە قورئانی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن تاکو ببێت بە سەرچاوەی گەڕانەوە بۆ ئوممەتی ئیسلامی بۆ ئەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە فەرموودەکانی سوننەتدا ھەتا ئەوەی قەناعەت دەهێنن بەوەی بەڕاستی قورئان بریتیە لە سەرچاوەی گەڕانەوە بۆ زانایانی فەرموودە جا لەم کاتەدا ناصر یەمانی دەتوانیت فەرموودەو گێڕانەوە ھاتووەکان جیا بکاتەوە جا حەق دەسەلمێنێت و بەتاڵیش پوچ و بەتاڵ دەکاتەوەو بە بەتاڵی دادەنێت جا لەنێوان زانایانی موسڵماناندا حوکم دەکات بۆ ئەو شتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا وەرن تاکو ھەموو موسڵمانە ڕۆشنبیرەکان بکەین بە شاھێد لەنێوانماندا بەحەق، جا ئەگەر بینیتان زانایانی ئوممەت ناتوانن نکۆڵی لە بەیانی حەق بکەن ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە زانیوتانە ئەی ئەو گەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەوەی من مەھدی چاوەڕوانكراوم بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت، وە ئەگەر ئەوانیش بەڵگەیان بەسەردا ھێنامەوە ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە دەستھەڵدەگرم لەوەی موسڵمانان گومڕا بکەم بەبێ زانست. ئەمەش بەڵگەی ئایەتەکەیە بەوەی اللە بەڕاستی قورئانی کردووە بە سەرچاوەی گەڕانەوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە فەرموودەکانی سوننەتدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقرآن ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿82﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَ‌دُّوهُ إِلَى الرَّ‌سُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ‌ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت بەڕاستی من قورئان بە ڕاو بۆچوون تەفسیر ناکەم جا لەسەر اللە قسە بکەم لەکاتێکدا نەشزانم، جا وەرن تا لێکدانەوەی ئەم ئایەتەتان بۆ دەربھێنم کە فەرموودەی اللە یە لە خودی فەرموودەکەی اللە، جا بەچ قسەیەکی تر لەدوای ئەمە باوەڕدەهێنن؟ جا ئەوانە بریتی بوون لەوانەی ئەگەر لەدوای کۆتایی ھاتنی وانەوتنەوەکەی پێغەمبەر -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- دەربچووبانایە ئەوا لەپاش ئەوە بەنھێنی و پیلانێکی شاراوەو تۆکمەوە چەند قسەو فەرموودەیەکیان ھەڵدەبەست کە پێغەمبەر نەیوتبوو دروودو سڵاوی لەسەربێت، جا ئەوانە دەستەیەک بوون لە یەھود کە دەھاتن بۆ لای محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی وکەس و کارەکەی- بەدرۆ تاکو ببن بە ھاوەڵی پێغەمبەری اللە لەڕواڵەتدا وە تاکو ببن بە گێڕەرەوەی فەرموودە جا ئەوان ناتوانن فێڵ لەموسڵمانان بکەن تەنھا ئەو کاتەی موسڵمان دەبن (بەدرۆ لەڕواڵەتدا) وە ئەگەر بێتو لە موسڵمانان نەبن ئەوا موسڵمانان ھیچ شتێکیان لێوەرناگرن ھەر لەبەرئەوەش باوەڕەکەیان کردبوو بە قەڵغانێکی شاراوە تاکو پیلانی پێبگێڕن لەدژی پێغەمبەری اللە لەکاتێکی گونجاودا بەکۆمەڵە فەرموودەیەک کە پێچەوانەو دژی کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بێت بەتەواوی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿1﴾ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿2﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُ‌وا فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ ﴿3﴾ وَإِذَا رَ‌أَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْ‌هُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّـهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿4﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی ھەندێک کەسایەتی چاوچنۆک ھەڵبژێردراون لەلایان یەھود؛ بەڵکو لە زانایەکانیان ئەوانەی وتەی اللە دەشێوێنن لەدوای ئەوەی تێیگەیشتوون، جا ئەوان محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی وکەس و کارەکەی- دەناسن ھەروەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن، وە ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاست ببینن ئەوا شوێنی ناکەون لەبەرئەوەی دەزانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر ڕێگای خوارو سەرلێشێواویش ببینن ئەوا دەیگرنە بەر لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن ئەوە ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواویە، جا دەستەیەکیان ھاتنە لای محمد پێغەمبەری اللە جا ئیسلامەکەی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام اللە ھەواڵی بە پیغەمبەرەکەیدا بەوەی ئەوان درۆزنن بەڵکو ئەوان باوەڕەکەیان کردبوو بە قەڵغان تاکو ڕێگای اللە ی پێ بگرن، بەڵام اللە ڕێگری کرد بەوەی محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی ئەم یەھودیانە دەربکات بەڵکو تەنھا ووریاو ئاگاداریان بێت توشی فیتنەو ئاشوبی نەکەن لەوەی اللە نیگای بۆ دەکات، بەڵگەش لەسەر ئەوەی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە بەدەرکردنیان ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا ئایا دەزانن لەبەرچی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە بە دەرکردنیان؟ ئەمە تاکو سەیربکات کێیە دەست بەوە دەگرێت کەوا اللە فەرموویەتی لە قورئانی گەورەدا وە بە فەرموودەکانی بەیانی حەقی پێغەمبەریش کە ھیچ لەم قورئانە زیاد ناکەن تەنها ڕوونکردنەوەی زیاتر نەبێت، ھەرچی ئەوەیە کەوا جیاوازو ناکۆک و دژە لە فەرموودەکان بە وتەکانی اللە لە قورئانی گەورەدا وە لەنێوان فەرموودەی اللە و ئەم فەرموودەیەی کە بەناوی پێغەمبەری اللە وە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی وکەس و کارەکەی- وتراوە جا ئەوە بێگومان دواتر وەکو اللە ھەواڵی پێداوین ئێمە لەنێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکەو نێوان فەرموودەکەی اللە لەقورئاندا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینینەوە، وە ئەمەش یاسایە بۆ جیاکردنەوەی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان ئەگەر بزانن! جا بەڕاستی ئەوان گومڕایان کردوون لە ڕێگای ڕاست.

{وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ} جا ئەگەر فەرمانێکتان بۆ هات بە پارێزراویەوە کە بریتیە لە فەرموودەیەک کەوا لەلایەن پێغەمبەرەوەیەوە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا ئەوەی گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکات ئەوە بەڕاستی گوێڕایەڵی اللە ی کردووە وە بە پارێزراوی دەژی لە ژیانی دنیادا وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە پارێزراویەوە دێت.

وە ھەرچی ئەوەیە کە دەفەرموێت {أَوِ الْخَوْفِ} ئەمەش لەلایەن ئەوانەوەیە کەوا کۆمەڵێک فەرموودە بەناوی پێغەمبەرەوە دەڵێن لەکاتێکدا ئەوە نیە کە ئەو وتوویەتی دروودو سڵاوی لەسەربێت، جا لەپاش ئەوە دووبەرەکی و ناکۆکی دەکەوێتە نێوان زانایانی ئوممەت جا ھەیانە دەڵێت ئەمە لە پێغەمبەرەوەیە وە ھەیانە تانەی لێدەدات و فەرموودەیەکی تر دەھێنێت کەوا کەموکورتە لەگەڵ ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەدا، وە ئەگەر بێتو فەرموودەکەیان بگەڕاندبایەوە لای پێغەمبەر ئەگەر ھێشتا پێغەمبەر لەناویاندا مابوو وە ئەگەر مردیش ئەوا بیانگەڕاندبایەوە لای فەرمان بەدەستەکانیان کەوا لەخۆیانن کە بریتین لە پێشەواو ئیمامەکان لەدوای پێغەمبەری اللە، جا ئەوان اللە کردوونی بە میراتگری لێکدانەوەی ڕاست و دروستی قورئان ئەوا ئەوکاتە ئەوان دەیانزانی لەوەی ئەوان بۆیان دەردەھێنان لە کتێبەکەی اللە بەومانایەی ئەوان دواتر ھەڵدەستان بە حوکم کردن لەنێوان جیاوازو ناکۆکەکان جا دادوەریان دەکرد لە نێوانیان دەربارەی فەرموودە ھەڵبەستراوەکە جا ئەو ئایەتانەیان دەردەھێنا لەقورئان کە لەگەڵ ئەم فەرموودە بەتاڵە جیاوازو ناکۆک و دژە بە جیاوازو ناکۆکی و دژایەتیەکی زۆر، وە ھەمووکاتیش لە نێوان حەق و بەتاڵدا جیاوازی و ناکۆکیەکی زۆر ھەیە بەڵکو دوو ڕێگای پێچەوانەن بەتەواوی. وە بەڕاستیش ئەوان ئێوەیان دەرھێنا لە ڕێگای ڕاست وە ئەگەر ڕێزو چاکەو میهرەبانیەکەی اللە نەبوایە لەسەرتان ئەی گەلی موسڵمانان بە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا بەدوای شەیتان مەسیحی دەجال دەکەوتن مەگەر تەنھا کەمێکتان نەبن، بەڵام اللە ڕەوانەی کردووم بۆ دەربازکردنی ئێوەو ھەموو خەڵکی جگە لە یاوەرەکانی نەبێت ئەوانەی دەزانن ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە وە ئەو درۆزنە وە ئەو خودی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جا شوێنی شەیتان دەکەون لەکاتێکیشدا دەزانن، جا اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون وە نەفرەتی لێکردوون وە لەناویاندا کەسانێک هەن کردوونی بە مەیمون لەسەرەتادا وە دەشیان کات بە بەراز لە دواتردا وە سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردوون تەنھا ئەوەی تۆبەدەکات و دەگەڕێتەوە لەوان جا دواتر دەبینێت اللە زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە وە ھاتووە بە دان نان بۆ ئەوەی کەوا حەق دەیڵێت اللە ش لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورەی دەداتەوە وە ھیدایەتیشی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست.

دواتریش مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ووریاتان دەکاتەوە لە شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو ئەو کەسەی دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە ئەو خۆی اللە یە؛ بەڵکو درۆزنە هەرلەبەرئەمەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن، وە مەسیحی حەق پێشتان دەڵێت: "شوێنی مەھدی چاوەڕوانکراو بکەون ئەوەیە ڕێگای ڕاست"، وە دەبێت بە یەکێک لەشوێنکەوتووەکان. جا چۆن بۆتان ھەیە ئەوکەسە ھەڵبژێرن کە اللە ھەڵیبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لەسەربێت؟ ئەی گەلی موسڵمانان جا ئایا ئەوەتان کردۆتە دیموکراسیەکەی بۆشی بچوک ھەتا تەنانەت دەربارەی مەھدی جاوەڕوانکراویش جا حەرامتان کردووە لەسەری بەوەی خۆیتان پێ بناسێنێت جا پێتان بڵێت اللە ھەڵی بژاردووە بەسەرتاندا بە خەلیفەو ئیمام، جا ئێوە پێی بڵێن ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین و ھەر کات و ساتێک بمانەوێت بۆ ئەوکەسەی دەمانەوێت پێی بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی؟ جا ئێوە چەندە دەستانوەرداوە لە کاروبارەکانی اللە یەکەتان ھەروەکو بڵێی ئەوە ئێوەنە میهرەبانیەکەی اللە دابەش بکەن! اللە بتان کوژێت چۆن بەم شێوەیە لادەدرێن و قسە ھەڵدەبەستن ئەی ئەوانەی بەم شێوەیە بیردەکەنەوە جا وەرن گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن و بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە لەقورئان ئەگەر ڕاست دەکەن.

پەروەردگارا لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکە وە دادوەری بکە لەنێوانمان بەحەق بەڕاستی تۆ خێراترین کەسی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەی، ئەو اللە یەم بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت پشتم ھەر بەئەو بەستووەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانی بەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم ئەوا دەسەڵاتێکم پێبدە بەسەریاندا بە بەیانی حەق بۆ قورئان، وە ئەگەر تۆش دەزانی بەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم ئەوا دەسەڵاتێکیان پێبدە بەسەرمدا بە بەیانی حەق بۆ قورئان، وە دادوەری بکە لەنێوانمان بەحەق تۆش چاکترینی ئەوکەسانەی دادوەری دەکەن، وە کێش ھەیە حوکم و دادوەریەکەی لە اللە باشترو چاکتربێت بۆ گەلێک کە باوەڕدەهێنن؟ وەدروودو سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

پێشەوای ئوممەت و لابەری غەم و ناخۆشیەکان بە ئیزنی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________
‏اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=10276