Admin
17-04-2019, 05:06 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 01 - 1432 کۆچی
27 - 12 - 2010 زایینی
02:18 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=36838
ــــــــــــــــــ
مەھدی چاوەڕوانکراو لە مەحکەمی زیکر فەتوای ئەوە دەدات سزای بێباوەڕان لەدوای مردن لە ئاگرە، وە ھەبوونی سزای گۆڕ ڕەتدەکاتەوەو نکۆڵی لێ دەکات، جا ئەمە لە ھەڵبەستراوو درۆی شەیتانە مرۆڤەکانە ..
بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].
پرسیاری گریمانەیی یەکێک لە پرسیارکاران:
پ١- ئایا باس و خواسەکەت چیە ئەی ناصر محمد یەمانی؟
و١- وەڵامەکەی: من خەلیفەی اللە م بەسەر موسڵمانان و خەڵکی جیھان، اللە بەسەر ئێوەدا هەڵیبژاردووم و دەسەڵاتی زانستەکەمی بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەسەر زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکە زیادکردووە، جا هەرکەسێک گفتوگۆم لەگەڵ بکات ھەر من بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرای مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵگەی بەسەردا دەھێنمەوە، بە مەرجێکیش لەسەرمان بەدرۆ نەخرێتەوە بەوەی بەڵگەکە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بێت بۆ زاناو نەزانەکانتان، تا بە حەق بە حوکمەکەی اللە لەنێوان زانایانی موسڵمانان سەبارەت بەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری دادوەری بکەم، جا دوای ئەوەی ئایینەکەیان بەش بەش کرد بۆ چەندین حزب و دەستەی جیا جیا شان و شکۆیان کۆدەکەمەوە لەکاتێکدا ھەر دەستەو حزبێک بەو زانستەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە زۆربەی زانستەکانیشیان لە ئاییندا زانستی گوماناوین کە ھیچ سودێکیان لە بەرامبەر زانینی ڕاستی نیە، ئەمەش بەھۆی شوێنکەوتنی ئەو زانستە گوماناویانەی ئەگەری ڕاست و ھەڵە ھەڵدەگرن، جا دوای ئەوە کەسەکە دێت قسەی پێدەکات و دەڵیت: "ئەگەر پێکابم لە اللە وەیە، وە ئەگەر ھەڵەم کردبێت لە خۆم و شەیتانەوەیە" بەڵام زانستە گوماناویەکان لە ئایینی اللە قەدەغەن بەوەی یەکێکتان بێت لەسەر ئایین قسە بکات لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانێت ئەوەی دەیڵێت ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، چونکە اللە لەسەر زانایانی ئوممەت قەدەغەی کردووە قسەیەک بە خەڵک و ئوممەتەکانیان بڵێن لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانێت ئەوەی دەیڵێت ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بەڵکو ئەوە شەیتانە فەرمانیان پێدەکات قسە بەناوی اللە وە بکەن لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نازانن ئەمە ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].
وە شەیتان ھەموو کات فەرمان بەوە دەکات شتێک بھێنێت دژو پێچەوانەی فەرمانی اللە ی ڕەحمان بێت لە مەحکەمی کتێبەکەی و بە تەواوی لەگەڵیدا کەم و کورت بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].
پ٢- بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی لەڕاستیدا ئەمە ئیجتیھادە لەلایەن زانایانی ئوممەتەوە، وە ھەرگیزیش زانایەک نابینیت سوێند بە اللە ی گەورە بخوات و بڵێت قسە ناکات تەنھا بە حەق نەبێت؛ بەڵکو زۆرێک لە زانایان دەبینیت دوای ئەوەی فەتواکەی بۆ خەڵکی تەواو دەکات دەڵێت: ( والله أعلم )، چونکە بە دڵنیاییەوە نازانێت فەتواکەی ڕاستە، بەڵکو لە گێڕانەوە (ڕیوایەت) و فەرموودەکانی سوننەتە متەوارسەکانی پێغەمبەر هەوڵ دەدەن بەدوای دەسەڵاتی زانستەکە بگەڕێن، وە لەژێر ڕۆشنایی ئەوە فەتواکەیان دەربارەی باس و بابەتەکانی ئایینەکەیان دادەنێن، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا ئەوە پێناسەی ئیجتیھادە؟
و٢- ئەی ئەو پرسیارکارانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، بزانن ئیجتیھاد ئەوە نیە قسە بەناوی اللە وە بکەن ئەگەر بە دڵنیاییەوە نەزانن ئەوەی دەیڵێن ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، چونکە اللە فەرمانی بە داواکاری زانست کردووە شوێن زانستی گوماناوی نەکەوێت کە ھیچ سودێکی لە بەرامبەر زانینی ڕاستی نیە، چونکە بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک دەبێتە ھۆی لەدەستدانی دەسەڵاتی زانستی ڕاست و دروستی اللە ی ڕەحمان، چونکە ئەگەر بەڕاستی شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەون دەسەڵاتی زانستی ڕاست و دروستی لای اللە ی ڕەحمان دەربارەی ئەو باس و بابەتانەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەبیننەوە، بەڵام ئەوانەی خۆشحاڵ دەبن بەو زانستی فەرموودەو گێڕانەوانەی لەلایانەو پشت لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیش دەکەن کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران ھەرگیز کەسێک نیە لە سزای اللە ی تاک و تەنھا بیانپارێزێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
وە ئەو کەسەی حەقی لە مەحکەمی ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە بۆ ڕوون ببێتەوەو پاشانیش شوێن ئەو فەرموودەو گێڕانەوانە بکەوێت کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ (ئەم ئایەتە مەحکەمانە)، ئەوا بەڕاستی لەبەرامبەر ڕاستی خۆی بە گەورەو زل زانیوەو وەکو ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن بە قورئانی گەورە، جا ئاگاداربن ھەڵەی زانایەکە دەبێتە ھۆیەک بۆ بە لاڕێدابردن و گومڕابوونی ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوانەی قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نازانن ئەوەی دەیڵێن ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە؛ خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، چونکە ترسناکترین شت لە ئایین بریتیە لەوەی قسە بەناوی اللە وە بکەن لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانن ئەوەی دەیڵێن ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە بەبێ ھیچ و گومان و دوودڵیەک، چونکە گومان ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی ڕاستی، جا زاناکە شوێنی ئەو زانستە گوماناویانە دەکەوێت کە ئەگەری ڕاست و هەڵە ھەڵدەگرێت، جا ئەگەر ھەڵە بێت دەبێتە ھۆیەک بۆ گومڕاو سەرلێشێواو بوونی هەموو ئوممەت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِباً لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:144]،
چونکە دەسەڵاتی زانستی اللە ی ڕەحمان دەبێت بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بڵێت: "چیتە ئەی ناصر ئایەتەکە بۆ چاکەو بەرژەوەندی بانگەوازەکەی خۆت بەکاردەهێنیت؟ بەڵکو ئەم ئایەتە بۆ ئەوانەی بتەکانیان دەپەرست دابەزیوە، جا نێردراوی لای پەروەردگارەکەشیان پێیان وتوون: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].
واتە دەبا بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی ئاشکرا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە لەسەر پەرستنی بتەکان بهێنن بەوەی پەروەردگارەکەیان مۆڵەتی دابن بە پەرستنی بتەکان لەبری خۆی". دوای ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە دەزانم، بەڵکو ویستمان لەم ئایەتە ئەوە دەربھێنین دەسەڵاتی زانستی حەق دەبێت بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت، بۆیە وتویانە: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم.
بەڵام گەلی نێردراوو پێغەمبەرەکان ڕەتیان کردەوە شوێن نێردراوو پێغەمبەران بکەون، ئەوانەی بە حەق بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبێک لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکردن، جا گەلەکانیان پشتیان دەکردە شوێنکەوتنی ئەوەی اللە دایبەزاندبوو، وە پێداگر بوون لەسەر شوێنکەوتنی باوک و باپیرانی پێش خۆیان بە شوێنکەوتنێکی کوێرانەو بێ بیرکردنەوە لەوەی بینیویانە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە، بەوەی ئایا عەقڵ و لۆژیک قبوڵی دەکات؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [البقرة:170].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْاْ إِلَى مَا أَنزَلَ اللّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُواْ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [المائدة:104].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً قَالُواْ وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءنَا وَاللّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء أَتَقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:28].
جا بەڵگەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ئەوە نەبێت وتویانە: {قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [الشعراء:74].
وە وایان زانیوە باوک و باپیرانیان لەوان زاناترو دادوەرتر بوونە، جا وایان زانیوە ھەر دەبێت حیکمەتێک ھەبێت لەسەر ئەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە، بۆیە بە لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانەو بێ ئەوەی ھیچ لە عەقڵەکانیان بەکاربھێنن شوێن باوک و باپیرانیان کەوتوون! وە وتوویانە: {إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:137].
وە بە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان وتووە ھەرگیز شوێنت ناکەوین، بەڵکو شوێن باوک و باپیرانمان دەکەوین، بۆیە خۆت ماندوو مەکە، وە وتوویانە: {سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ} [الشعراء:136].
بۆیە اللە بە حەق وەڵامی داونەتەوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:6].
چونکە پێداگر بوون لەسەر شوێنکەوتنی ئەوەی کەسانی پێش خۆیان لەسەری بوونە، جا بە شوێنکەوتنێکی کوێرانەو بێ بیرکردنەوە لەوەی ئەوانی پێش خۆیان لەسەری بوونە شوێنیان کەوتوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [لقمان:21].
چونکە ڕەتیان کردۆتەوە شوێن ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ} صدق الله العظيم [سبأ:43].
وە ھۆکاری گومڕابوونیان بریتیە لەوەی کاتی خۆی باوک و باپیرانی خۆیانیان به گومڕایی بینیوە، جا بێ ئەوەی عەقڵیان بەکاربێنن شوێن گومڕاییەکەیان کەوتوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءهُمْ ضَالِّينَ} [الصافات:69].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:22].
جا بۆتان ڕوونبوویەوە ھۆکاری گومڕابوونی ھەموو ئوممەتەکان ئەوەیە کوێرانە شوێن ئەوانەی پێش خۆیان کەوتوون، پێغەمبەرانی اللە ش بانگەوازیان کردوون بۆ بەکارھێنانی عەقڵ و لۆژیکی هزری، تا بۆ خۆیان دەرکەوێت و بزانن دەربارەی ئەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە عەقڵەکانیان فەتوای چیان بۆ دەدات، بەڵام ئەو ئوممەتە گومڕایانەی کوێرانە شوێن پێشینان دەکەوتن ڕەتیان دەکردەوە بۆ بیرکردنەوە لەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە عەقڵەکانیان بەکاربێنن، بە بەھانەی ئەوەی گوایە ئەوان زاناترو دادوەرتر بوونە لەوان، بۆیە شوێنکەوتنی کوێرانەو بەکارنەھێنانی عەقڵ ھۆکاری گومڕابوونی ئوممەتەکان بووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:23].
بەھەمان شێوە ئەو موسڵمانانەی ئایینەکەیان بۆ چەندین بەش و حزب و دەستەی جیا جیا بە ش بەش کردووە بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بێ ئەوەی دەرفەتێک بە خۆیان بدەن عەقڵیان بەکاربێنن شوێن زانایانی پێش خۆیان کەوتوون، وە ئەگەر لە باس و بابەتێکی دژو پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیک بە مەحکەمی قورئانی گەورە بەڵگەم بەسەردا جێبەجێ کردن دەڵێن: "ئایا تۆ زاناتریت یان محمد نێردراوی اللە و هاوەڵەکانی درودو سڵاوی اللە لەسەر ھەموویان بێت، چونکە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - قورئانی بۆ هاوەڵەکانی ڕوونکردۆتەوە، جا بەم شێوەیە بەیانە ڕاست و دروستەکەی قورئانمان پێگەیشتووە، چونکە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو اللە فێری محمد نێردراوی اللە ی کردووە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە ئەویش فێری هاوەڵەکانی کردووەو ئێمەش شوێن ئەوە دەکەوین کە باوک و باپیرانمان لەسەری بوونە، ئەوانەی شوێن فەرموودەو گێڕانەوەکان کەوتوون لە پێغەمبەرەوە، جا ئەگەر لە ڕێی پێشەوایانی ئال و بەیت بێت ھەروەک پێڕەوەکەی شیعە، یان بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێی هاوەڵەکانەوە بێت وەکو پێڕەوەکەی ئەھلی سوننەو جەماعە". دوای ئەوە بە حەق بەڵگە بەسەر زانایانی سوننەو شیعەدا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: ئەی گەلی شیعەو سوننە لەڕاستیدا ئێوە ھەمووتان سوننین، چونکە شوێن ھیچ نەکەوتوون تەنھا فەرموودەو گێڕانەوەکان نەبێت لە سوننەتدا، وە گرنگترین شت لەلاتان ئەوەیە لەلایەن چەند خەڵکانێکەوە ھاتوون کە جێگای متمانە بوونە، ھەرچەندە دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە ش بێت، جا ھەرگیز شوێن ئایەتەکانی کتێب ناکەون مادام بە گوێرەی خۆتان سەلمێندراوە ئەم فەرموودەیە یان ئەم گێڕانەوەیە لەلایەن خەڵکانێکی جێ متمانەوە ھاتوون! کەواتە ئێوە بە شیعەو سوننەوە ئەگەر بێتو شوێن ئەو فەرموودەو گێڕانەوانەی سوننەت بکەون کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە نە لەسەر کتێبەکەی اللە ن نە لەسەر سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، چونکە ئەوەی لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە دژو پێچەوانە بێت لەلایەن اللە و نێردراوەکەی نین ئەگەر تێبگەن، ئایا نازانن ئیمام ناصر محمد یەمانی بڕوای بە سوننەتی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هەیە بەوەی ئەویش لەلایەن اللە وەیە هەروەک چۆن قورئانی گەورە لەلایەن ئەوەوەیە، چونکە ئەگەر تانەم لە فەرموودەیەکی ڕاست و دروستدا ئەوکاتە یەکێک لە ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە م بە درۆ زانیوە، چونکە دواتر ئەو ئایەتە بە خودی ئەم فەتوایە قسە دەکات کە لە فەرموودە ڕاست و دروستەکەدا ھەیە. لەسەرئەوە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی فەتوایەکی اللە بۆ زانا جیاوازو ناکۆکەکانی موسڵمانان لە ئاییندا، بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەنێوان خۆیان لەسەری جیاوازو ناکۆکن خۆی (پاک و بێگەردی بۆی) بکەنە دادوەر. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى :10].
چونکە دواتر حوکمی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە چاوەڕێیان دەکات، کە لەڕاستیدا اللە لەسەر بنەمای زانستی خۆی دایبەزاندووە سەبارەت بەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، چونکە وردەکاری ئەم کتێبە لە ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە دابەشکراوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَماً وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً} صدق الله العظيم [الأنعام:114].
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زۆر لهسهری چوویت و زۆر قسهت لهگهڵ کردین، ئایا بەڵگەکەت بەسەرماندا جێبەجێ ناکەیت تا بۆمان بسەلمێنیت ئەو بیروباوەڕە چیە کە بێ ئەوەی عەقڵمان بەکاربھێنین شوێن باوک و باپیرانمان کەوتووین؟". دوای ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات بۆ ئەوانەی پێیان وایە دەستیان بە فەرموودەوە گرتووە، جا لە سوننەتی نەبەوی ڕاست و دروست و مەحکەمی کتێبی زیکر بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: "اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەکەم بە شاھێد منی مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوا دەدەم بە هەبوونی سزای دوای مردن لە ئاگرو نکۆڵیش لەوە دەکەم سزای بەرزەخی لە گۆڕدا بێت، بەڵکو سزای گۆڕ ھەڵبەستراوی ئەو شەیتانە مرۆڤانەیە کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، تا بەم شێوەیە ڕێگا لە باوەڕھێنانی مرۆڤەکان بگرن بە هەبوونی سزا لەدوای مردن، چونکە شەیتانە مرۆڤەکان دەزانن مرۆڤە بێباوەڕەکان ھەرگیز ھیچ شتێک لەوە نادۆزنەوە کە موسڵمانان باوەڕیان پێ ھەیە کاتێک دەڵێن بێباوەڕ گۆڕەکەی لەسەر تەسک و تەنگ دەبێتەوە تا وای لێدێت پەراسوەکانی تێکدەشکێن، وە ھەرگیزیش ئەوە نادۆزنەوە ئاگر لە گۆڕەکەی بەربوبێت و بیسوتێنێت، وە ھەرگیز بە هیچ شێوەیەک ئەوە نادۆزنەوە بێباوەڕەکە لە شوێنەکەی خۆی لە گۆڕەکەی جوڵەی کردبێت؛ بەڵکو هەر بەو شێوەیە دەیبینن کاتێک کەس و کارو ھاوەڵەکانیان لە گۆڕەکەی دایانناوەو ھیچ نەجوڵاوەتەوە، چونکە ئەگەر ڕوح بۆ لێپرسینەوەو سزایەکەی گەڕایەوە ئەوکاتە بەرەو لای چەپ یان لای ڕاست لەو شێوەیەی لەسەریان جێھێشتبوو دەجوڵێتەوە، یان دەیبینن لەسەر سکی یان پشتیەتی، تەنانەت ئەگەر ڕوحەکەی بۆ ماوەی خولەکێکیش بگەڕابایەوە جەستەکەی، جا ئەوەیە عەقڵ و لۆژیک دەیڵێت، لەپاش ئەوە (بێباوەڕان) بەڵگەی عەقڵ و لۆژیک بەسەر موسڵمانان جێبەجێ دەکەن بەوەی ھەرگیز ھیچ شتێکیان نەبینیوە لەوەی ئەوان دەربارەی سزای گۆڕ دوای مردن باوەڕیان پێ هەیە، پاشان زۆرێک لە مرۆڤەکان بەھۆی ئەم بیروباوەڕانەی موسڵمانان کە واقعی ڕاستی دەربارەی سزای گۆڕ بەڕاستی دانەناوە پشت لە ھاتنەناو ئایینەکەی اللە ئیسلام دەکەن، پاشان ئەو شەیتانە مرۆڤانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە بە ھەڵبەستانی سزای گۆڕ سەرکەوتوو بوون لەکاتێکدا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لە مەحکەمی قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، جا ئایا قورئان بۆ مرۆڤ دانەبەزیوە تا لە سزای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ئاگاداریان بکاتەوە؟ بەڵام اللە پاک و بێگەردی بۆی ئەوەی بۆ مرۆڤایەتی دووپات کردۆتەوە دوای مردن ڕاستەوخۆ سزاکە لەسەر ڕوحە بەبێ جەستە، بەوەی اللە لەھەمان ئەو ڕۆژەی تاوانکارەکانی لە ناوبردووە ڕوحەکانیان دەخاتە ناو ئاگرەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
ئەمەش بەڵگەیەکی ئاشکرایە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی دوای مردن سزاکە لەسەر نەفسە بەبێ جەستە کە دەخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە دوای ئەوەی ڕوحەکە لە جەستەکەی جیابوویەوەو جەستەکەی مرد بە جیابوونەوەو جێھێشتنی ڕوحەکە، چونکە نھێنی ژیان لە نەفسەکە دایە، جا اللە نەفسە سەرپێچیکارە چارە ڕەشەکە دوای دەرچوونی لە جەستەکە دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، چونکە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بە توندی بێ ئەوەی لەبەر زۆری لێدانەکە خوێنیان لێبێت لە جەستەی تاوانکارەکان دەدەن، جا بە بێباوەڕەکان دەڵین: "نەفسەکانتان دەربکەن" بەو مانایەی لە جەستەکانتان وەرنە دەرەوە ئەمڕۆ تۆڵهی سزاو ئهشکهنجهی ڕیسوایی و شهرمهزاری دهدرێن٫ چونکە سزای ڕۆژی مراندن لەسەر نەفسە بەبێ جەستە، جا فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بە ھاوەڵانی ئاگر دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەو فریشتانەی اللە ی ڕەحمان کە بەرپرسی لێدانیانن چوزانن ئەوان بە ناحەق قسەیان بە ناوی اللە وە کردووە، وە چوزانن لە بەرامبەر ئایەتەکانی اللە خۆبەگەورەو زل زان بوونە؟ وەڵامی ئەوە لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە:{وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُم حَفَظَةً حَتَّىَ إِذَا جَاء أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لاَ يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].
کەواتە بەیانی ڕاست و دروستی ئەو قسەیەی فریشتەکانتان بۆ ڕوونبوویەوە کە دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.
چونکە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی فریشتەی پارێزەری کردەوەکان، ئەوانەی بە درێژایی تەمەنی ژیانتان دەزانن ئێوە چی دەکەن و لێتان جیانەبوونەتەوە، ئەوانە بریتین لە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان؛ ڕەقیب و عەتید، ئەو نێردراوانەی لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە ئەرکیان ئەوەیە بەوە ڕاسپێردراون لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی کاتی دیاریکراوی مردنەکەی دێت لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە لەگەڵ مرۆڤەکەدا بن، جا ئەوکاتە بە مۆڵەتی اللە دەیمرێنن، وە لەوکاتەی دەیمرێنن کەمتەرخەمی ناکەن و بە جێهێشتنی لێی جیانابنەوە، بەڵکو دوای مردنیشی ڕاسپێردراون لەگەڵیدا بمێننەوە، جا ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت تا ئەوکاتەی نەفسەکەی لە جەستەکەی دەردەکەن و ھەڵیدەگرن لەکاتێکدا ھاوار دەکات، بەڵام ئەوان گوێ بە ھاواری نەفسەکە نادەن کە دوای دەرکردنی دەڵێت ئای ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ چونکە پێشتر بە توندی لێیانداوە، بۆیە زانیویەتی دوای ئەم لێدانە دەیخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، لەبەرئەوەی گوێیان لە قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بووە بەوەی دوای دەرکردنی نەفسەکانیان لە جەستەکانیان چی ڕوودەدات و فڕێیان دەدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، جا ئەوەیە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان مەبەستیانە لەو قسەیەی لەکاتی مردنەکانیان بە مردووەکان دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.
وە دەڵێم ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام فەتوای ئەوەم بۆ نادەن: ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە شەوی ئیسراو میعراج بەلای خەڵکی ئاگردا تێپەڕ نەبوو، جا ئەوانی بینی لە ئاگری دۆزەخ سزا دەدرێن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95]؟
چونکە اللە لە شەوی ئیسڕاو میعڕاج نیشانە گەورەکانی خۆی نیشان محمد نێردراوی اللە دا - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی -، لەوانە ئاگری گەورەی دۆزەخ و بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھاو عەرشی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى (12) وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِندَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15) إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى (17) لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى (18)} صدق الله العظيم [النجم].
وە لەم نیشانە گەورانەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بینی ئەو ئاگرە بوو کە اللە بەڵێنی پێ بە بێباوەڕان داوە، وە ئەو بەھەشتەش کە اللە بەڵێنی پێ بە چاکەکاران داوە. بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە ڕاستەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم.
کەواتە ئەی زانایانی موسڵمانان بۆچی شوێن قسەی ھەڵبەستراوی ئەو شەیتانانە کەوتوون کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە؟ لەکاتێکدا ئەوە ئەوانن فەتوایان بۆ داون سزای بەرزەخی لەدوای مردن لە گۆڕدایە، لە چاڵێکی تاریک و خراپ؟ وە لەم ھەڵبەستراوەشدا حیکمەتێکی پیسی زیرەکانە لە پیسی و پیلانگێڕی ناڕەوا ھەیە، جا بوخاری و موسلیم و ھاوشێوەکانیان ھەستیان بەم فەرموودانە نەکردووە، چونکە لە ڕواڵەتدا وایدەبینن ئەوە بێباوەڕان دەترسێنێت و دەیانتۆقێنن، جا واگومانیان بردووە ئەم فەرموودانە لەلایەن پێغەمبەرەوەن - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەکاتێکدا قسەی ھەڵبەستراوی ئەو شەیتانە مرۆڤانەیە کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان لە دژی اللە و نێردراوەکەی و باوەڕداران دەشارنەوە، چونکە شەیتانە مرۆڤەکان دەزانن درۆ پەتەکەی کورتە، جا ھەر زوو بێباوەڕان ئەم درۆیە ئاشکرا دەکەن و دوای بەسەرچوونی ماوەیەک لە مردنی کەسەکە دێن گۆڕی مردووەکانیان ھەڵدەدەنەوە، جا لەو کاتەدا ھیچ شتێک لەوەی موسڵمانان بڕوایان پێی ھەیە نابینن، دوای ئەوە ڕوو وەردەگێڕن و پشت دەکەنە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، چونکە پێیان وایە فەتوای ئەوەی دەڵێت دوای مردن سزاکە لەناو گۆڕدایە لەم قورئانی گەورە دایە، بەڵام زانایانی موسڵمانان دەزانن اللە ئەوەی پێنەوتوون دوای مردن سزا لە ناو گۆڕو چاڵێکی تاریک و خراپدایە، حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان؛ بەڵکو اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای ئەوەی بۆ داون ئەو بێباوەڕانەی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆزانی هەموویان ڕاستەخۆ دوای لەناوبردنیان یەکسەر دەخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وەک دارودەستەکەی گەلی نوح و ئەوانەی دواشیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].
وە ئەم سزایەش لە ئاگردا بریتیە لە سزایەکی تری پێش سزاکەی ڕۆژی لێپرسینەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [ص].
دوای ئەوە وەرن تا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان بکەین لەبارەی سزای بەرزەخی بێباوەڕان، دوای ئەوەی اللە لەناوی بردوون، جا ڕاستەخۆ دوای لەناوبردنیان دەیانخاتە ناو ئاگرەکەیەوە: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم.
جا ئەوە بریتیە لە سزای بەرزەخی لە ئاگر، جا دوای لەناوبردنیان تا ڕۆژی زیندووبوونەوەیان تێیدا دەمێننەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَ شَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ(107)} صدق الله العظيم [هود].
بەڵام ئەی خۆشەویستەکانم لە پێناو اللە، وەرن بە تەواوی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان سەبارەت بەو سزایەی ئاگری دۆزەخ بکەین، کە جگە لە سزای ڕۆژی لێپرسینەوەیانە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾ هَـٰذَا فَوْجٌ مُّقْتَحِمٌ مَّعَكُمْ ۖلَا مَرْحَبًا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ ﴿٥٩﴾ قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ الْقَرَارُ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [ص].
جا سەیری قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان لە کاربەدەستانی دۆزەخ بکەن کاتێک بەم شاندە کۆمەڵە تازانە دەڵێن کە پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوەو اللە ش لە ناوی بردوون، جا کاربەدەستانی دۆزەخ بە باوک و باپیرانیان دەڵێن: "مژدە بەو نەوانەتان بدەن کە بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنتان کەوتوون و پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆ زانیوە، ھا ئەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بە پاڵەپەستۆ لە زەویەوە ھێناویانن بۆ لای ئێوە، بۆیە پێشوازیان لێبکەن". جا ھاوەڵانی ئاگریش وەڵامدەدەنەوەو دەڵێن: {لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ}.
دوای ئەوە میوانە تازەکان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ} صدق الله العظيم.
ئەمەش چونکە بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بێ ئەوەی بەرچاوڕوونی هزری و بێ ئەوەی بیرکردنەوەیان بەکارھێنابێت کە اللە مرۆڤی پێ لە ئاژەڵ جیاکردۆتەوە شوێن ئوممەتە پێشینەکان کەوتوون، دوای ئەوە میوانە تازەکان لە ئاگر بە لای چەپ و ڕاستدا ئاوڕدەدەنەوە بەڵکو خەڵکانێک ببینن کە کوشتویانن، چونکە لە پەرستنی پەرستراوەکانیان هەڵگەڕابوونەوەو شوێن نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان کەوتبوون، جا پێیان وابوو ئەوان لە دۆزەخن و لە خراپەکارانن بۆیە ھەڵسابوون بە کوشتنیان، بەڵام لە ئاگر لەگەل بێباوەڕانی پێش خۆیان نەیان بینینەوە، بۆیە دوای ئەوە دەڵێن: {وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ الْأَشْرَارِ ﴿٦٢﴾أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ ﴿٦٣﴾ إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ ﴿٦٤﴾ قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا اللَّـهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿٦٥﴾ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ﴿٦٦﴾ قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].
جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ}.
جا لەڕاستیدا ئێوە بەسەر کێشەو مشتومڕەکەیان ئاگاداربوون، پاشان سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَا كَانَ لِي مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ} صدق الله العظيم.
چونکە ئاگر لە دوای زەوی لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونیدایە نەک لە ئاسمان، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].
کەواتە سزای بەرزەخی پێش ڕۆژی لێپرسینەوە لە ئاگرە نەک لە گۆڕی تاریک، کەواتە بۆچی خۆتان و ئوممەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بە وردنەبوونەوە لە ئایەتەکانی کتێب و کۆچتان لێی کردووە بە بیانووی ئەوەی کەس لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت بە درۆو بوختان کردن لەسەر اللە! جا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی پێی نەوتوون کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو دەزانن ئەوە تەنها مەبەستی لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) ـەکانە، بەوەی کەس بە لێکدانەوەکەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، نەک ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].
وە ئەگەر بە گوێرەی بیرکردنەوەی خۆتان کەس بە لێکدانەوەی قورئان نەزانێت تەنھا اللە نەبێت کەواتە لەبەرچی اللە فەرمانی پێکردوون بە بیرکردنەوەو وردبوونەوە لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:29].
کەواتە خەڵکینە، سوێند بە اللە ناتوانن بە قورئانی گەورە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنن و زاڵ بن بەسەریدا ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە یارمەتیدەرو پاڵپشت، دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ئیمام مەھدی لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانە، لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم.
وە وەکو ئێوە کۆچم لە کتێبەکەی اللە نەکردووە، تا بە چاک و خراپیەوە وەکو یەک شوێن گێڕانەوەو فەرموودەکان کەوتبم کە لەلای ئێوە ڕاست و بەتاڵی وەکو یەکە، چەندە سەیرە، چۆن ڕوناکی و تاریکاییەکان لە دڵەکانتاندا کۆدەبنەوە! چونکە بڕواتان بە چیڕۆکی ئیسراو میعراج ھەیەو بڕواتان بەوە ھەیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بێباوەڕانی لە ئاگری دۆزەخدا بینیووە سزا دەدرێن و لەوێشدا فەرمووی ئەی برایەکەم جبریل ئەوانە کێن، ئەویش فەرمووی ئەوانە ئەو کەسانەن کە ئەم کردەوەیەو ئەو کردەوەیە دەکەن، ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّا عَلَى أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].
بەڵام سەرسامیەکە لەوەدایە ئێوە بە یەکەوە بڕواتان بە ڕاست و بەتاڵ ھەیە، چونکە لە لایەک بڕواتان بەوە ھەیە بێباوەڕان دوای مردن لە ئاگر لە سزای بەرزەخی سزا دەدرێن، جا بڕواتان بە چیڕۆکی ئیسراو میعراج ھەیە، لەھەمان کاتدا بڕواتان بە بەتاڵی ھەڵبەستراوو درۆش ھەیە کە پێتان وایە بێباوەڕان لە ئاگری گۆڕەکانیان سزا دەدرێن. جا ئەوە جێی سەرسامیە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان! چۆن بە یەکەوە بڕواتان بە حەق و بەتاڵی ھەڵبەستراوی درۆش ھەیە، جا چۆن ڕووناکی و تاریکاییەکان کۆدەبنەوە، ئایا تێناگەن؟ بەڵام ئێوە دەزانن ئاگر شتێکی بینراوی ھەستپێکراوی بەرجەستەیە، جا ئەگەر گۆڕەکان ئاگریان لێ ھەڵگیرسابێت ئەوا ئەو بەردەی کردووتانن بە بنمیچ لەسەر مردووەکانتان پێش ئەوەی خۆڵ بکەن بەسەر جەستەکانیاندا دەتوانەوە، چونکە ئەو ئاگرەی اللە بەڵێنی پێ داون سوتەمەنیەکەی بەردە لەبەر بە ھێزی و توندی گەرمیەکەی، بەڵکو ئەو شەیتانە مرۆڤانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەكەیان دەشارنەوە لەڕێی ھەڵبەستانی سزای گۆڕەوە دەیانەوێت بێباوەڕان والێبکەن بە عەقڵ و لۆژیک بەڵگەتان بەسەردا بھێننەوە، بۆ ئەوەی ھەر یەکێک لەوان بێت و بڵێت: "ئەی موسڵمانان وەرن سەیری سەرسەخترین کەس بکەین لە خەڵکی کە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردبێت، جا با گۆڕەکەی ھەڵبدەینەوەو ببینین ئایا دەبینین ئاگری لێ ھەڵگیرسابێت؟". دوای ئەوە بۆ بینینی ئەوە موسڵمانان و بێدینە نکۆڵیکارەکان بە هەبوونی سزا لەدوای مردنەکە ئامادە دەبن، جا دەبینن ھیچ شتێک لەوەی موسڵمانان باوەڕیان پێ هەیە نابیننەوە! دوای ئەوە دێن بەڵگەی عەقڵ و لۆژیک بەسەر موسڵماناندا جێبەجێ دەکەن. ئایا تێناگەن؟
پێشتریش ئەوەمان پێ وتن ھەندێک لە فەرموودەکان ھەن گەمژەکان ھیچ گومانێکیان لێناکەن، ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی بە ناوی پێغەمبەرو هاوەڵە چاکەکارەکانی ھەڵبەستراوە، کە گوایە فەرموویەتی:
[أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ]
جا ئەوەی لە کەسە گەمژەکان بێت، لەوانەی ھیچ بیرناکەنەوە ھەرگیز گومان لەم فەرموودەیە ناکات و دواتر ھەم خۆی و ھەم ئوممەتەکەشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو دەکات، جا دێن بێباوەڕەکان بە بیانووی بێباوەڕیەکەیان دەکوژن، گەرنا اللە خوێن و ماڵ و سامانیانی بۆ حەڵاڵ کردوون. دوای ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەم چێڵ و ڕەشەوڵاخانەی بیرناکەنەوە لە وتاربێژانی مینبەرەکان دەڵێت؛ ئێوە لە کوێی فەرمانەکەی اللە ن بۆ نێردراوەکەی لە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی، چونکە دواتر دەبینن فەرمانەکەی اللە جیاوازو ناکۆک و دژ دەبێت لەگەڵ ئەم فەرمانە ستەمکارانەیە؟ بەڵکو شەیتانە مرۆڤەکان (لە ڕێی هەڵبەستانی ئەم فەرموودەیەوە) دەیانەوێت بێباوەڕان لە ھەموو شوێنێک دوژمنایەتی و دەستدرێژی بکەنە سەر ئایینەکەتان، چونکە ئەم بیروباوەڕەتان وادەبینن ئەگەر دەستدرێژی نەکەنە سەرتان و شان و شکۆتان نەشکێنن دواتر ئێوە بە بیانووی ئەوەی بێباوەڕن دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەوان و خوێنیان دەڕێژن و ماڵ و سامانەکانیان بە تاڵان دەبەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتەکانیان.
اللە بتان کوژێت ئەی ئەوانەی شوێن فەرمانی ئەو شەیتانە دەکەون کە ئەوو دۆست و پاڵپشتەکانی دەیانەوێت مرۆڤایەتی ڕقیان لە ئایینەکەی ئیسلام و موسڵمانان ببێتەوەو بە زۆر ناچاریان بکەن و وایان لێبکەن دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان بکەن، جا لە اللە بترسن ئەی ئەوانەی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بۆ نێردراوەکەی پشتگوێ دەخەن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ} [يونس:99].
{لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} [البقرة:256].
{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَاراً أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقاً} [الكهف:29].
{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ} [الكهف:29].
{إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ(28)} [التكوير].
{فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
جا چۆن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەی دەکات بۆلای لە مەحکەمی کتێبەکەی و بڵێت:

خەڵکینە ئایا نابینن ڕاستی جێبەجێ کردنی ڕێساو یاساکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە درۆینەکان ھەر بەڕاستی وەک ئەوەیە کە اللە فێری کردوون بەوەی دواتر لەنێوان فەرموودەکەو مەحکەمی قورئانی گەورە دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەدۆزنەوە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81)أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
جا چۆن لەلایەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە نێردراوەکەی دەفەرموێت: {فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم؟
پێغەمبەریش بێت دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگارەکەی بکات لە مەحکەمی کتێبەکەی و بڵێت:
أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ؟
ڕەنگە یەکێک لەو مانگاو چێڵانەی لە وتاربێژانی مینبەرەکان بیرناکەوەو خۆیان و ئوممەتەکەشیان بە فێرکردنەکانی موسڵمانان لەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە گومڕاو سەرلێشێواو کردووەو واش دادەنێن لەسەر ھیدایەتن بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی لە خۆبایی، ھا ئەوە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم، جا ئەی ناصر محمد یەمانی بە حەق زمانت لاڵ دەکەم، ئەویش بەم شێوەیە:
صحيح البخاريِ كتاب (الإيمان) باب {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} [التوبة:5] برقم 24حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمُسْنَدِيُّ قَالَ:حَدَّثَنَا أَبُو رَوْحٍ الْحَرَمِيُّ بْنُ عُمَارَةَ قَالَ :حَدَّثَنَا شُعْبَةُ عَنْ وَاقِدِ بْنِ مُحَمَّدٍ قَالَ:سَمِعْتُ أَبِي يُحَدِّثُ عَنْ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:" أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ".
دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: تۆ دەمەقاڵێ لەگەڵ ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە دەکەیت کە وەکو ئێوە نیە باوەڕی بە هەندێک لە کتێبەکەی اللە هەبێت و پشتیش بکاتە هەندێکی، جا ئێستا بەیانی ڕاست و دروستی ئەو ئایەتەت بۆ دەھێنم کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:5].
جا ئێوە بە دڵنیاییەوە دەزانن مەبەستی ئەوەیە ئەوەی دوای بەری بوونەکە لە خەڵکی مەککە لە خاوەن کتێبەکان و هاوبەشدانەران موسڵمان بوو جا نوێژی بە ئەنجام گەیاندو زەکاتیدا ئەوا ڕێگایان بۆ چۆڵ بکەن و لە مەککە وازیان لێبھێنن، جا لەو کاتەدا مافی خۆیەتی لە مزگەوتی حەرام بمێنێتەوە هەروەک چۆن بۆ موسڵمانان ئەو مافە هەیە، چونکە ئەوەی موسڵمان بێت و نوێژ بە ئەنجام بگەیەنێت و زەکات بدات لەوان دەبێت، جا اللە مەککەی لەسەر هاوبەشدانەران و بێباوەڕان قەدەغە کردووە تا کەس نزیکی ماڵی حەرام نەکەوێتەوە تەنھا موسڵمانان نەبن بە تەنھا، بۆ ئەوەی تایبەت بەوان بێت بەبێ بێباوەڕان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
چونکە اللە دوای ساڵی حەجی ماڵئاوایی خۆی بەری کردووە لێیان نزیکی ماڵە گەورەکەی بکەونەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَذَانٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الأَكْبَرِ أَنَّ اللّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى اللّهِ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (3) إِلاَّ الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْئًا وَلَمْ يُظَاهِرُواْ عَلَيْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّواْ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (4) فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].
بەڵام پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم چەندە بە ڕەحم و میھرەبانە! ھەرچەندە ئەو کەسەی ڕەتیکردۆتەوە لە مەککە دەربچێت و مانگە حەرامکراوەکانیش بەسەرچوون و ئەوانیش ھێشتا دەرنەچووبوون و موسڵمانانیش ئامادەبوون بۆ کوشتنیان، ھەروەک اللە فەرمانی پێکردوون تەنانەت ئەگەر خۆی بە پەردەی کەعبەوەش ھەڵواسیبوو، بەڵام اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە ئەگەر بێتو یەکێک لەم ھاوبەشدانەرانەی لە مەککە دەرنەچووبوون داوای پەنای لێکردن و لێی پاڕایەوە نەیکوژێت و دواتر لە مەککە دەردەچێت ئەوا اللە فەرمانی پێکردوون پەنای بدەن و ئەوەی اللە ی مەزن فەرمانی کردووە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە یادی بھێنێتەوە، وە ئەگەر پشتیکردە ئەوەی شوێن فەرموودەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بکەوێت ئەوا اللە فەرمانی پێنەکردوون بە کوشتنی، بەڵکو فەرمانی پێکردوون بیگهیهننە ئەو شوێنهی تێیدا پارێزراوهو لەگەڵیدا بڕۆن پاسەوانیکردن لێی تا لە مەککە دووردەکەوێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].
جا چەندە بە ڕەحم و میھرەبانیت ئەی پەرستراوی ئاسمانەکان، وە حیکمەت و داناییەکەت چەندە گەورەیە، چونکە ئەو پیاوەی داوای پەنا لە باوەڕدارەکە دەکات تا نەیکوژێت و دواتر مەککە جێ دەھێڵێت، جا ئەوکاتەی ئەو مامەڵە چاکەیان لێدەبینێت و گوێ لە فەرموودەکەی اللە دەگرێت، جا ئەگەر پشتیکردە ئەوەی تێیبگات ئەوا بە مامەڵەیەكی باش و چاکو جوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و ھاوڕێیەتی دەکەن و لەگەڵیدا دەبن لە جێھێشتنی مەککە تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە ئەو شوێنەی دوور لە مەککە تێیدا پارێزراوە، پاشان ئەو پیاوە ھاوبەشدانەرە سەیری ئەو گەلە دەکات کە خۆی لەلایان پەناداو ئەوانیش پەنایان داو نەیانکوشت هەرچەندە گوێی لە فەرموودەکەی اللە ش بوو و شوێنی ئایینەکەشیان نەکەوت، پاشانیش پەیمانەکەیان لەگەڵ ھەڵنەوەشاندەوە تا بە بیانووی ئەوەی گوێی لە فەرموودەکەی اللە نەگرتووە بیکوژن؛ بەڵکو لە ڕۆیشتن و جێھێشتنی مەککە لەگەڵیدابوون و خۆیان کردە پاسەوان بۆی تا هیچ کەسێک نەیکوژێت چونکە لەو بەجێماوانەیە کە مەککەیان جێھێشتووە، تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە شوێنێکی پارێزراوی دوور لە مەککە، جا پێی دەڵێن بە سەلامەت، پاش ئەوە ئەم هاوبەشدانەرە سەیریان دەکات و دەڵێت: "أشهدُ أن لا إله إلا الله وأشهدُ أن محمداً رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، بەڕاستی باوەڕم ھێنا بە ئایینەکەتان و شوێن حەقی لای ئەو پەروەردگارەتان کەوتم کە فەرمانی پێکردوون پەیمانەکانتان لەگەڵ دوژمنەکانتان ھەڵنەوەشێننەوە، وە فەرمانی پێکردوون پەنای ھاوبەشدانەرەکان بدەن ئەگەر داوای پەنایان لێکردن، پاشان پێیان دەڵێن گوێ لە فەرموودەکەی اللە بگرن، وە ئەگەر پشتیانهەڵکرد فەرمانی پێکردوون بیگەیەننە ئەو شوێنەی تێیدا پارێزراوە، چونکە ئێوە بەڕاستی پەناتان داون، جا فەرمانی پێنەکردوون بە بیانووی ئەوەی ھاوبەشدانەرەکە گوێی لە فەرموودەکەی اللە نەگرتووە لە قسەکەتان پاشگەزببنەوە، جا چەندە بە ڕەحم و میھرەبانە ئەوەی ئەم قورئانەی بە ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیھان دابەزاندووە کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەرەییترە!".
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=36838