المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : لە ڕاستیدا اللە بەندە نزیکەکانی بە پلە ھەرەبەرزو بڵندەکەی بەھەشت تاقی دەکاتەوە تا بزانێت کێ پێی ڕازیدەبێت و کێش ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەجێی ئەم نیعمەتە دەکات کە گەورەترە لەم پلەیە تا اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی



Admin
04-06-2019, 10:54 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 11 - 1431 کۆچی
18 - 10 - 2010 زایینی
02:56 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=8982
ــــــــــــــــــــــ

بەڕاستی اللە بەندە نزیکەکانی تاقی دەکاتەوە بە پلە ھەرەبەرزو بڵندەکەی بەھەشت تاکو بزانێت کێ ڕازیدەبێت پێی و کێش ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەجێی ئەو نیعمەتە دەکات کە گەورەترە لەم پلەیە تاکو اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی..


‎بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ {إن اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النبيّ يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].

ئەی اللە دروودو سڵاوو بەرەکەت بڕێژە بەسەر پێغەمبەرە بەڕێزەکەت و دواهەمین نێردراوەکان باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارە پاکەکەی و پشتیوانە پێشکەوتووەکان لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە لەجیهانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی میسری وە ئەی گەلی موسڵمانان وە ئەی گەلی مرۆڤ و جن وە لەھەموو ڕەگەزێکیش لەسەرجەم ئەو ئوممەتانەی لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن لەئاسمانەکان و زەوی، لە اللە بترسن بەڕاست و دروستی وە قەدرو ڕێزی اللە بگرن بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا اللە بپەرستن بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ھەمووتان بەندەی اللە ن ھیچ منداڵێکی اللە بوونی نیە لەنێوانتاندا پاک و بێگەردی بۆی تاکو زیاتر لەئێوە مافی ھەبێت دەربارەی زاتی اللە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆ اللە ی گەورە! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالُوا اتخذ الرَّحْمَنُ وَلَدًا (88) لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا (89) تَكَادُ السّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنْشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (90) أن دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا (91) وَمَا يَنْبَغِي لِلرَّحْمَنِ أن يَتَّخِذَ وَلَدًا (92) إن كُلُّ مَنْ فِي السّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آَتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا (93)} صدق الله العظيم [مريم].

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە جا واز لە پێشبڕکێ کردن مەھێنن بۆ لای اللە بەوەی تایبەتی بکەن بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ خۆتان بەڵکو ڕێزدارترینتان لەلای اللە لە اللە ترسترینتانە کە بریتین لە بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگار تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکان لەلای اللە ی پەرستراو. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَـٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ ﴿٩٢﴾ وَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَاجِعُونَ ﴿٩٣﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

ئەی گەلی جن و مرۆڤ بەڕاستی بۆ ھەموو کارێک بکەرێک ھەیە جا مەعقول نیە ئێوە دروستکرابن بەبێ ھەبوونی دروستکارێک وە مەعقول نیە ئێوە خۆتان خۆتان دروستکردبێت یان وادەزانن ئەوە ئێوەنە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە دروستان کردووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَذَكِّرْ فَمَا أَنْتَ بِنِعْمَةِ ربّك بِكَاهِنٍ وَلا مَجْنُونٍ (٢٩)أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ (٣٠)قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُتَرَبِّصِينَ (٣١)أَمْ تَأمرهُمْ أَحْلامُهُمْ بِهَذَا أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٣٢)أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَلْ لا يُؤْمِنُونَ (٣٣)فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِثْلِهِ إن كَانُوا صَادِقِينَ (٣٤)أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (٣٥)أَمْ خَلَقُوا السّمَاوَاتِ وَالأرْضَ بَلْ لا يُوقِنُونَ (٣٦)أَمْ عِنْدَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُسَيْطِرُونَ (٣٧)أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٣٨)أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ (٣٩)أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُمْ مِنْ مَغْرَمٍ مُثْقَلُونَ (٤٠)أَمْ عِنْدَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ (٤١)أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ (٤٢)أَمْ لَهُمْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٣)وَإِنْ يَرَوْا كِسْفًا مِنَ السّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَرْكُومٌ (٤٤)فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (٤٥)يَوْمَ لا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلا هُمْ يُنْصَرُونَ (٤٦)وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ (٤٧)وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (٤٨)وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (٤٩)} صدق الله العظيم [الطور].

ئەی گەلی جن و مرۆڤ، بەڕاستی اللە لە ڕەگەزی خۆتان پێغەمبەرانێکی لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە بۆ ڕەوانەکردوون لە جن و مرۆڤ بۆ جن و مرۆڤ تاکو ئایەتەکانی پەروەردگارتان بەیادبھێننەوە جا زۆربەتان ڕووتان وەرگێڕاوە تاکو ببن بە موشریک و ھاوبەشدانەر بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا کێ پەناتان دەدات لەسزای اللە لە ڕۆژی دوایی ئەو ڕۆژەی کە جن و مرۆڤ ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان جا اللە ی گەورە کە ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەیەوە قسەتان لەگەڵدا دەکات جا بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان بۆیان تاکو ھەواڵیان پێبدات بەوەی بەڕاستی اللە دروستی کردوون تاکو بیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکانی کردووە لە جن و مرۆڤ بەوەی بە بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ بڵێن بەتەنھا اللە بپەرستن و ببن بەیەکێک لەڕیزی بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە، جا زۆربەی جن و مرۆڤ ڕوویان وەرگێڕاوە بەبێباوەڕبوون بە بانگەوازی پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بۆ بەندایەتیکردن و پەرستنی پەروەردگاری پەرستراو بەوشێوەیەی کە ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، پاشان اللە بەڵگەی بەسەردا ھێنانەوە بەحەق لەدوای ئەوەی پێغەمبەرەکان پێیان ڕاگەیاندن لەوەی اللە فەرمانی پێکردبوون وە ئایەتەکانی بەسەردا دەخوێندنەوە جا زۆرێک لە جن و مرۆڤەکان پشتیان ھەڵکرد اللە ش بەڵگەی بەسەردا ھێنانەوە بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ﴿١٣٠﴾ ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە ئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی یەکێک لە باڵندەکان بەشەری ڕیسواو شەرمەزار کردووە کاتێک گەلێکی بینی لەوان کە خۆر دەپەرستن لەجێگای اللە جا ئامۆژگاری بەشەری کردو بەقسەیەکی ڕاست و ڕێک و ڕەوان و بەپێز؛ ئەمەش بریتی یە لە باڵداری ھود ھود کە وتی: {أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّـهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿٢٥﴾ اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النمل].

ئەی بەندەکانی اللە، اللە هەروا بۆ گاڵتە دروستی نەکردوون پاک و بێگەردی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثمّ إِلَى ربّهم يُحْشَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:38].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ أن اللهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَنْ فِي السّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلاَتَهُ وَتَسْبِيحَهُ وَاللهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [النور:41].

وە ھەموو ئەوەی لە گەردووندا ھەیە بەندەن کە ڕێزدارترینیان لەلای اللە لە اللە ترسترینیانە ئەوانەی اللە ھیدایەتی داون لە بەندەکان، جا دەیانبینن پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە ئەوانە بریتین لەوکەسانەی اللە ھیدایەتی داون لە بەندەکان لە جن و مرۆڤ وە لەھەموو ڕەگەزێکیش، جا شوێنی ھیدایەتەکەی ئەوان بکەون ئەگەر ئێوە بەڕاستی اللە دەپەرستن و بەندەی ئەون، جا پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تاکو دەرکەوێت کامتان نزیکترە، جا بەندەکان بەگەورە مەگرن بە ناحەق و بەم ھۆیەوە بەگەورەگرتنی دروستکار لەبیر دەکەن.

لەوەیە برایەکەم مەحمود میسری بیەوێت بڵێت: "بەڵام من محمد پێغەمبەری اللە م خۆشدەوێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی- زیاتر لەنەفسی خۆم". لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی پێی دەڵێت: بەڵێ سوێند بە اللە ئەو کەسە باوەڕی نیە ئەگەر محمد پێغەمبەری اللە ی -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- خۆشەویستر نەبێت لەلای لەخۆی و باوکی و منداڵەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {النبيّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ} صدق الله العظيم [الأحزاب:6].

وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی محمد پێغەمبەری اللە م زیاتر لە نەفسی خۆم و دایکم و باوکم و لەھەموو خەڵکیش زیاتر خۆشتر دەوێت، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو پلە ھەرەبەرزو بڵندەکەش لەبەھەشت بەدەست بھێنم و بیبەمەوە ئەوا دەیبەخشم بە محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی- ئەگەر اللە بیەوێت، فەرمانەکانیش هەر بۆ اللە یە لەسەرەتاو دواییدا. بەڵام لەبەرچی ئەی قەوم دواتر ئەوە دەکەم؟ وەڵامەکەی لەبەر حەزی بەرزترین و بڵندترین پلەکانی خۆشەویستی لە نەفسی اللە دا دەیکەم تاکو ببم بە خۆشەویسترین بەندەو نزیکترین بەندە لەلای نەفسی پەروەردگارەکەم، وە ھەتا ئەگەر بێتو ئەوەش ھاتەجێ و بەرزترین و بڵندترین پلەشم بەدەست ھێنا لەپلەکانی خۆشەویستی لە نەفسی اللە دا پاشانیش اللە کردمی بەخەلیفە بەسەر ھەموو مەلەکوت جا سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویەو پەروەردگاری ئەوەشە کە لەنێوانیاندایەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە بەڕاستی من ھەرگیز ڕازی نابم ھەتا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەم بۆ دەھێنێتەجێ کەوا گەورەترە لەھەموو مەلەکوتەکەی جا ڕازی دەبێت.

لەوەیە یەکێک لە برا موسڵمانەكانم بیەوێت بمپچڕێنیت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن ھەرگیز ڕازی نابیت لەکاتێکدا اللە لێت ڕازی دەبێت ئەگەر بەرزترین و بڵندترین پلەی خۆشەویستیت بەدەستھێنا لەلای اللە! جا چۆن دەڵێی تۆ ھەرگیز ڕازی نابیت ھەتا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت لەکاتێکدا ئەو ڕازیە لێت؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: ئەی پیاو ئایا دەزانی ئەگەر بێتو من ڕازی بم بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و مەلەکوتەکەی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەوە مانای ئەوەیە من ڕازیبوونی اللە م کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت کردووە بە وەسیلەو ھۆکار بۆ بەدەستھێنانی نیعمەتێکی بچوکتر کە بریتی یە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ دوورەو زۆر دوورە سوێند دەخۆم بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی من ھەرگیز ڕازی نابم تەنھا ئەگەر بێتو اللە ئەو نیعمەتەم بۆ بھێنێتەجێ کەوا گەورەترە لە ھەموو نیعمەتەکانی تر، کە ئەویش بریتیە لەوەی اللە ڕازیبێت لە نەفسی خۆی. پەناش دەگرم بە اللە بەوەی پەروەردگارەکەم توشی فیتنەم بکات بە نیعمەتی بەھەشت و مەلەکوتەکەی جا ڕازیبم پێی ئەگەر بێتو ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆیم بۆ نەھێنێتەجێ لەبەرئەوەی من بەدوای ڕازیبوونی اللە نەکەوتووم وەکو وەسیلەو ھۆکار؛ بەڵکو بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووم وەکو ئامانج ھەرلەبەرئەوەش اللە منی دروستکردووە تاکو ڕازیبوونەکەی اللە لەنەفسی خۆی بپەرستم لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووە وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت و بەدەستھێنانی، جا چۆن بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە بکەوم کە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەت وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ بەدەستھێنان و بردنەوەی نیعمەتێکی بچوکتر کە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانە؟ بەڵام ڕازیبوونەکەی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، جا چۆن بیکەم بە وەسیلەو ھۆکار بۆ بەدەستھێنان و بردنەوەی نیعمەتەکانی بەھەشت؟ ئەی ئایا فەتواکەی اللە نابینن لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی ڕازیبوونی اللە بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بە اللە ئەو اللە یە نیعمەتەکانی دنیای دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تاکو بەوانە بزانێت کە پێی ڕازی دەبن، ئەوانەش ھەر ئەوەندەیە کە پێی گەیشتوون لەزانست. وە اللە ش بەھەشتی دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تاکو بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت، ئەوانەش ھەر ئەوەندەیە پێی گەیشتوون لەزانست. جا لەپاش ئەوە اللە بەندە نزیکەکانی اللە ی جیاکردۆتەوە کەوا چەند پلەیەکیان ھەیە، وە ھەر لەبەرئەوەش دەبینن ئێوە لەڕۆژی قیامەتدا دوو پۆل نین لە ھاوەڵانی بەھەشت و ھاوەڵانی ئاگر؛ بەڵکو سێ پۆلن. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ ﴿١﴾ لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ﴿٢﴾ خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ﴿٣﴾ إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا ﴿٤﴾ وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا ﴿٥﴾ فَكَانَتْ هَبَاءً مُّنبَثًّا ﴿٦﴾ وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً ﴿٧﴾ فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ﴿٨﴾ وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ ﴿٩﴾ وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ ﴿١٠﴾ أُولَـٰئِكَ الْمُقَرَّبُونَ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا ئاگاداربن بەڕاستی بەندە نزیکەکان بریتین لەوانەی اللە دەربارەیان دەفەرموێت لە مەحکەمی کتێبەکەی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

بەڵام اللە بەھەمان شێوە تاقیان دەکاتەوە بە پلە ھەرە بەرزو بڵندەکە (الدرجة العاليّة) تاکو بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت و کێش ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەجێی ئەو نیعمەتە دەکات کەوا گەورەترە لەم پلەیەی بەھەشت جا اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی جا ھەرچەندە اللە نیعمەتی مەلەکوتی زیاتری نیشان دەدات ئەوا ھەرگیز ئەوکەسە ھیچی بۆ زیاد نابێت تەنھا سوربوون و پێداگری زیاتر نەبێت لەسەر ئەم داوایەی، وە دەڵێت: "ئەو نیعمەتەم دەوێت کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی ھەموو مەلەکوت جا ڕازی بیت ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر". لەبەرئەوەی ئەو بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووە وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار، بەو مانایەی ئەو دەیەوێت اللە لە نەفسی خۆی ڕازیبێت. بەڵام ئەی قەوم چۆن اللە ڕازیدەبێت لەنەفسی خۆی؟ جا ھەرگیز ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی نایەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی خەڵکی دەکات بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست وەھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تاکو ڕازیبونی پەروەردگارەکەیان بپەرستن، وە لەوەشدا نھێنی پەرستنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە بۆ اللە کە ئێوە بەقەدرو ڕێزەکەی نەزانن وە بە نھێنیەکەی نازانن، جا وەکو ڕەحمەتێک بەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا بەدوای ڕازی بوونەکەی اللە کەوتووە وەکو ئامانج ئەوا دواتر اللە پێی خەڵكی ھەموو ھیدایەت دەدات جا دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست تا ئامانجەکە لەدروست کردنەکەیان بێتەجێ. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أمّة وَاحِدَةً وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إِلا مَنْ رَحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].

وە لەم ئایەتەدا مژدەیەک لە اللە وە دەبینن لە ڕەوانەکردنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کە اللە ڕەحمی پێدەکات جا لەپێناویدا ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات لەبەرئەوەی ئەو ھەوڵدەدات بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکە لە دروستکردنەکەیان تاکو بەدوای ڕازی بوونی اللە بکەون وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار، بەڵام زۆربەتان نەزانن بەمەو نافامن.

وە ئەی گەلی پشتیوانەکان، ھەرچەندە اللە ڕێزی لە مەھدی چاوەڕوانکراو گرتبێت بەڵام زێدەڕەوی دەربارەی مەکەن بە ناحەق ئەویش بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە وەکو ئێوە وە زیاتر لەئێوە مافی نیە دەربارەی زاتی اللە، جا ئەوەی بیروباوەڕی وابێت لە پشتیوانەکانم بەوەی ڕەوانیەو بۆی و نابێت پێشبڕکێ بکات لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە اللە ئەوا بەڕاستی شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە وە ھەرگیزیش مەھدی جاوەڕوانکراو سودێکی پێناگەیەنێت لەلای اللە، وە ھەرگیزیش بێجگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێکی نیە. جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بەندە دڵسۆز نابێت بۆ اللە ھەتا ئەوکاتەی ئاواتی ئەوە دەکات ئەو خۆی بەندەیەکی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لە اللە، وە ھەتاکو وەھن و ساردبوونەوە توشی زیانتان نەکات، ھەر لەبەرئەمەش اللە نزیکترین بەندەو خۆشەویسترین بەندەکەی کردووە بە بەندەیەکی نەزانراو لە نێوان بەندەکاندا ئەمەش تاکو پێشبڕکێ کردنەکە بەردەوام بێت بۆلای پەروەردگاری پەرستراو بۆ سەرجەم بەندەکان لە فریشتەکان و جن و مرۆڤ وە لەھەموو ڕەگەزێکیش وە هەر یەکێکیشیان دەویەوێت ئەو خۆی ئەم بەندە نەزانراوە خۆشەویسترین و نزیکترینە بێت لەلای پەروەردگار ئەگەر ئێوە کەسانێکن تەنھا ئەو دەپەرستن. جا شوێنی ھیدایەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراوو ئەوان بکەون جا ھەموومان بانگتان دەکەین بە یەک بانگەوازی یەکگرتووی یەکدەست جا دەبینن ھەریەکێک لە نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانكراو ئەوەی وتووە کە پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەخەڵکی وتووە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و لەسەر دایکی و نەوەی عیمران، کە فەرموویەتی: {اعبدوا اللّهَ ربّي وَربّكم أنّهُ مَـــــن يُشْـــــرِكْ بِاللّهِ فَقَـــــدْ حَــــرَّمَ اللّهُ عَلَيـــــهِ الجنّــــةَ وَمَــــأْوَاهُ النّار وَمَـــا لِلظَّالِمِــينَ مِــنْ أنصار} صدق الله العظيم [المائدة:72].

جا ناکرێت و نابێت و ڕەوانیە بۆ بەندەیەک کە اللە حوکم و زانست و کتێبی پێدابێت جا ئەگەر ئەو بەندەیە پێغەمبەرو نێردراو بێت یان لەچاکەکاران بێت یان لە پێشەوا چاکەکارەکان بێت بەوەی بێت بە خەڵکی بڵێت: "ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە بەڵام نابێت پێشبڕکێ لەگەڵ مندا بکەن لەسەر خۆشەویستنی اللە و نزیکیەکەی". پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگارم! سوێند بە اللە ی گەورە ئەگەر بێتو ھەر یەکێک لە نێردراوو پێغەمبەرەکان یان مەھدی چاوەڕوانكراو ئەوەی وت ئەوا اللە سزایەکی ئاوای دەدات کە ھیچ کەسێکی ئاوا سزا نەدابێت لەھەموو جیھاندا، جا ئەوە کێ یە بوێری ئەوە دەکات لەسەر بەندەکانی اللە ی حەرام بکات بەوەی پێشبڕکێی لەگەڵدا بکات لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؟ جا ئایا اللە ڕۆڵەو منداڵی ھەیە پاک و بێگەردی بۆی تاکو ئەوە بڵێت؟ جا بۆ بانگەوازکارەکانی لای اللە نیە شوێنکەوتووەکانیان قەدەغە بکەن و ڕێیان لێبگرن لەوەی پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی؛ پاک و بێگەری بۆ اللە ی گەورە! جا ئەوانیش بەندەیەکی اللە ن وەکو ئەوان وە ئەو مافەی بۆ ئەوان ھەیە لەزاتی اللە ھەمان ئەو مافەش بۆ بەندەکانی تر ھەیە، بەڵکو نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراویش بانگخوازن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن کە فەرمان بە بەندەکانی اللە دەکەن تاکو ببن بە کەسانێکی ڕەببانی پێشبڕکێکار لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی وە فەرمانیان بەخەڵکی نەکردووە ئەوان بەگەورە بگرن لەجێگای اللە جا پێشبڕکێ کردنەکە بۆلای اللە لەخۆیاندا کۆبکەنەوەو تایبەتی بکەن بەخۆیان بەبێ شوێنکەوتووە چاکەکارەکانیان، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆ اللە؛ بەڵکو بە بەندەکانی اللە یان وتووە: {وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].

‎{وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

جا شوێنمان بکەون بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە تاکو دەرکەوێت کاممان نزیکترین جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئێمەو ئێوەدا بەڵکو ئێمەش بەندەی اللە ین وەکو ئێوە وە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە دەربارەی اللە ی پەروەردگاری ئێمەو پەروەردگاری ئێوە کە بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە، جا اللە بۆ گاڵتە دروستی نەکردوون وە دروستی نەکردوون بۆ ئەوەی کەسانێکی جگە لەخۆی بپەرستن ئەگەر واتان کرد ئەوا بەم ھۆیەوە سزاتان دەدات، جا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی کەوا حەقە قەدرو ڕێزی بگیرێت وە بیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیج شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن جا چۆن ئەی برایەکەم مەحمود میسری دەڵێی: بەڕاستی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ جا سوێندت بۆ دەخۆم وە بۆ ھەموو خەڵکی جیھانیش بەوەی کە بەڕاستی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت یان ڕاستی بەدرۆبزانێت کاتێک بۆی ھات جا ئایا دۆزەخ جێگای مانەوەی خۆبەگەورەو زلزانەکان نیە؟ جا لە اللە بترسە برای بەڕێزم بەڕاستی یەکەم جار بەیعەتت پێداین پاشان ھۆکاری توش بوون بە فیتنەکەت زێدەڕەوی کردن بوو بە پێغەمبەرو و نێردراوەکان دروودو سڵاویان لەسەر بێت لەبەرئەوەی تۆ بیروباوەڕت وایە بەوەی ڕەوانیە بۆت پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، لەپاش ئەوە اللە توشی فیتنەی کردی ھەتا ئەوکاتەی ھیدایەتی دای بۆ لای حەق جارێکی تر وە بەیعەتت بە ئیمام مەھدیدا لەسەر ئەوەی قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەت بگری بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا اللە ھیدایەتی دای تاکو ماوەیەک، لەپاش ئەوە توشی فیتنەی کردی بەھۆی گەڕانەوەت بۆ زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەگەورەگرتنی نێردراوو پێغەمبەرەکان جا بەگەورەت گرتن بە ناحەق، وە بەگەورەگرتنی بەناحەقیش بریتیە لەوەی بیروباوەڕت وابێت بەوەی ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆت پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، پاشان شیرک و ھاوبەشت بۆ اللە داناو جارێکی تر توشی فیتنە بووی و بەیعەتەکەت لەسەر حەق ھەڵوەشاندەوە پاشان بێباوەڕیەکەت زیاتر کردو خۆت خستە شوێنێک کە لەدژی ئیمام ناصر محمد یەمانی بوەستیەوە تاکو ببێتە ڕێگرێک لەوانەی دژایەتی بانگەوازی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەکەن وە ناصر محمد یەمانی وەسف دەکەی بەوەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا چۆن ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە لەکاتێکدا بانگتان دەکات بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە پێتان دەڵێت بەگەورەم مەگرن بەناحەق ئەگەر ئەوەتان بەڕاست دانا من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوم، جا بیروباوەڕتان وانەبێت بەوەی ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ مەھدی چاوەروانکراو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، جا ئەگەر بیروباوەڕتان بەوە ھەبوو ئەوا بەڕاستی شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە وە بانگەوازەکەشم بۆ ئێوە ئەی مەحمود میسری بۆ پەرستنی خۆم نیە، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم!! بەڵکو منیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە م؛ بەڵکو بانگەوازکردنەکەم بۆ ئێوە ئەی مەحمود بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بوونە ئەو اللە یەی کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە پەروەردگاری ھەموو شتێکیشە کە ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لەئەو نەبێت جا چۆن بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی وەسف دەکەی بەوەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە ئەی مەحمود؟ لە اللە بترسە برای بەڕێزم ئایا منت بینیوە لەوانە بم کە بانگەواز دەکەن بۆ ڕێگای اللە بەبێ بەرچاوڕوونی و بەبێ بەڵگە لەلایەن اللە وە یان تۆ دەمبینی بەوەی بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە خودی بەرچاو ڕوونی و بەڵگەکەی محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی- کە قورئانی گەورەیە؟ جا لە شوکرانەبژێرو سوپاسگوزاران بە برای بەڕێزم لە بێباوەڕان مەبە؛ بەڵکو لە سوپاسگوزاران بە بەوەی اللە خەلیفەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی لە ئوممەتەکەی تۆ داناوە؛ بەڵکو اللە ئاگاداربوون بەسەر بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی پێدای لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، جا لەبەرچی لە سوپاسگوزاران نابیت لەکاتێکدا اللە ئاگاداری کردی بەسەر دۆزینەوەی حەق لەدوای ئەوەی تۆ دەگەڕای بەدوایدا جا اللە ش ھیدایەتی دای بۆ لای؟ بەڵام اللە دڵی لێ لادای بەھۆی زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوەکانی اللە و پێغەمبەرەکانی جا ئەوان ئەو مافەیان لەسەر تۆ نیە تەنھا خۆشویستن نەبێت ئەی مەحمود، جا ئەوکەسەت خۆشبوێت لەدڵتدا کە بەم قورئانە گەورەیە ھات کەوا ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازار ھەتا اللە ئایینەکەی بۆ تەواوکردن وە وازتان لەم بەڵگە ڕووناکە ھێناوە کەوا شەوەکەی وەکو ڕۆژەکەی وایە پاشان شەیتان توشی فیتنەی کردن لەدوای ئەوە جا جیاوازو ناکۆک بوون لە ئایینەکەتان ھەروەکو ئەوانەی پێش ئێوە جیاوازو ناکۆک بوون لەشوێنکەوتنی نێردراوەکان لەدوای ئەوەی اللە ڕوونکردنەوەی پێدان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّـهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ ۚ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ۗ وَاللَّـهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٢١٣﴾ أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّىٰ يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَىٰ نَصْرُ اللَّـهِ ۗ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّـهِ قَرِيبٌ﴿٢١٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ البيّنات} صدق الله العظيم.

وە ھۆکاری جیاوازبوون و ناکۆکیەکەیان بەھۆی پیلانی دوژمنانی نێردراوەکانەوە بووە لە شەیتانە جن و مرۆڤە بوختانکارەکان لەسەر پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بە ناحەق تاکو خەڵکی گومڕاببن لە ڕێگای ڕاست لەدوای ئەوەی نێردراوەکانیان لەسەر ڕێگای ڕاست بە جێیان ھێشتن پاشان وایان کرد زێدەڕەوی دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەن وە زێدەڕەویش بەوکەسەی اللە ڕێزی لێگرتووە لەوان تاکو ئەوە ئەوانی گەڕاندۆتەوە بۆ سەر شیرک و ھاوبەش دانان جارێکی تر بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا داوایان لە بەندەکانی اللە دەکرد تاکو لە اللە نزیکیان بخەنەوە وە بیروباوەڕیان وابوو ئەوان شەفاعەتکاریانن لەلای اللە پاشان اللە نێردراوێکی تازەی دەنارد تاکو دەریان بهێنێت بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان لە تاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿٩﴾ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلِلَّـهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِي مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ۚ أُولَـٰئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِّنَ الَّذِينَ أَنفَقُوا مِن بَعْدُ وَقَاتَلُوا ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّـهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿١٠﴾ مَّن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ ﴿١١﴾يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٢﴾ يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ ﴿١٣﴾ يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ وَلَـٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَاءَ أَمْرُ اللَّـهِ وَغَرَّكُم بِاللَّـهِ الْغَرُورُ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [الحديد].

وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانیش بریتین لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو نەزانەکانتان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بيّنات وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].

وەلە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانیش بریتی یە لەم فەتوایەی اللە کە چۆن نێردراوو پێغەمبەرەکان پەروەردگارەکەیان دەپەرستن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمُ أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە اللە ش وەسیلەی بۆ لای پەروەردگار تایبەت نەکردووە بەوان بەبێ ئێوە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو بەھەمان شێوە اللە فەرمانی بەئێوەش کردووە شوێنی ھیدایەتەکەی ئەوان بکەون، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أيّها الَّذِينَ آَمَنُوا اتقوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

جا لەبەرچی سەرپێچی فەرمانەکەی اللە دەکەن بۆتان ئەی مەحمود جا وەسیلە بۆ لای پەروەردگار تایبەت دەکەی بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ چاکەکاران؟ بەڕاستی تۆ لە ھەڵەکارانی.

وەئەی برای بەڕێزم؛ سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەم قسەیەت لەسەرم جێی نیگەرانیە کە دەڵێی دواتر لێمان جیا دەبیەوە؛ لەبەرئەوەی مەحمود میسری بەشێکە لە ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا لێمان جیا مەبەوە برای بەڕێزم، سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ھۆکاری ئەم قسەکردنەیەم لەگەڵت ئێستا بەم حیکمەت و ئامۆژگاریە چاکە لەترسی پیلانەکەت نیە بۆ ماڵپەڕەکەمان نەخێر سوێند بەپەروەردگاری ھەموو جیھان؛ بەڵکو سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەمە سوربوونە لەلایەن ئیمام مەھدیەوە لەسەر ھیدایەتدرانی برای بەڕێزو خۆشەویستم لەبەر اللە مەحمود میسری بەڵکو ببێتە یاوەرێکی گەرم و اللە ش ھیدایەتی بدات بۆ ڕێگای ڕاست، جا لەگەڵیدابن ئەی گەلی پشتیوانەکان و قسەی چاک و بەجێی لەگەڵدا بکەن.

ئەی خۆشەویستەکانم پشتیوانەکان ھەمووتان، بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی و شوێنکەوتووەکانی ڕەوانەکردووە بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ھەروەکو محمد پێغەمبەری اللە و بەسەرخەرەکانی (دروودو سڵاو لەسەر ئەوو ئەوانیش) ـی ڕەوانەکردووە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئارام بگرن لەسەر خەڵکی ھەرچەندە ئازاریشتان بدەن بەقسە جا ھەرگیز زیانێکتان پێناگەیەنن جگە لە ئازاردان نەبێت جا با مەحمود میسری و جگە لە ئەویش بریتی بن لە بەشێک لە ئامانجەکەتان ھەتا ئەوکاتەی ئەوەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئێوە بانگەوازیان دەکەن بۆ حەق وە ھیدایەت دەدرێن بۆ ڕێگای ڕاست.

وەئەی گەلی پشتیوانەکان، بێئومێد مەبن لە ڕەحمەتەکەی اللە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە جا گەورەترین نیعمەتەکە بەبیرخۆتاندا بھێننەوە کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، بەڵام ئەی قەوم چۆن اللە ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی ئەگەر بێتو اللە ھەموو ئەوەی کە لەزەویدایە ھیدایەت نەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

ئاگاداربن ئەوە لەسەر اللە ی بەدەسەڵات گران نیە، بەڵام ئەوەی توشی داخ و ئەسەفم دەکات ئەوەیە تاکو ئێستاش لە کتێبدا دەبینم خەڵکی هەموو جیھان ھەرگیز ئیمان بەقورئانی گەورە ناھێنن؛ بەڵکو دواتر شک و گومانیان لەحەقی لای پەروەردگارەکەیان بەردەوام دەبێت ھەتا ئەوکاتەی نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) دەبینن پاشان هەموویان باوەڕ بەقورئان دەھێنن جا شوێنی دەکەون ئینجا گەردنیان بۆ خەلیفەی اللە ملکەچ دەبێت. بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إن نَشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِمْ مِنَ السّماءِ آيَةً فَظَلَّتْ أَعْناقُهُمْ لَها خاضِعِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حم ﴿١﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿٢﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿٣﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿٤﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٥﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٧﴾ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿٩﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

ئەم سزایەش سزای ھەڵسانی قیامەت نیە؛ بەڵکو لەپێش ھەڵسانی قیامەت ڕوودەدات وە لەکتێبدا ناوی لێنراوە سزای ڕۆژە شوم و سەختەکە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السّاعَةُ بَغْتَةً أو يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (55)} صدق الله العظيم [الحج:55].

بەڵام اللە پێی وتوون دواتر شک و گومان لەقورئانی گەورە لەدڵی ھەموو خەڵکی جیھان لادەچێت بە نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {حم ﴿١﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿٢﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿٣﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿٤﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٥﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٧﴾ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿٩﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

وە ئەم نیشانەیە لە پێش ھاتنی ڕۆژی قیامەتدا دێت بەگوێرەی ڕۆژەکانی بەشەر، وە بەداخەوە بەڕاستی من دەبینم دواتر سزاکە ھەموو ناوچەو ئاوەدانیەکانی بێباوەڕان و موسڵمانەكان دەگرێتەوە لەبەرئەوەی ئەوان ھەموویان پشتیان ھەڵکردووە لەوەی اللە بۆی دابەزاندوون لە قورئانی گەورە وە پشتیان لە شوێنکەوتنی کردووەو کۆچیان کردووە لێی، وە موسڵمانان شوێنی ئەوە کەوتوون کەوا دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە وە سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردووەو وەسیلەی لای پەروەردگارەکەیان تایبەت کردووە بەنێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ چاکەکارەکان واش حساب دەکەن ھیدایەتدراون، ھەر لەبەرئەوەش دەبینن دواتر ئەم سزایە سەرجەم ناوچەو ئاوەدانیەکانی بەشەرە پشتھەڵکارەکان لەزیکر دەگرێتەوە بەموسڵمان و بێباوەڕانیەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ أدعوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:56].

{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ أن عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُوراً} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

{وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقيامة أو مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:58].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە.

دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=8982