المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : هۆشداری مەھدی چاوەڕوانکراو لە بۆمبێکی نەیزەکی قەتران کە دواتر اللە پێی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دەدات



Admin
05-06-2019, 03:05 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - سەفەر - 1440 کۆچی
13 - 10 - 2018 زایینی
01:30 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=296375#post_296375
ــــــــــــــــــــــــ

هۆشداری مەھدی چاوەڕوانکراو لە بۆمبێکی نەیزەکی قەتران کە دواتر اللە پێی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دەدات ..


بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لە زەوی بۆ دوژمنی اللە دۆناڵد تڕامپ و ئەوەی ھاوشێوەیەتی لە شەیتانە مرۆڤەکان لە کۆنگرێسی كۆشكی ڕەشی ئەمریکی، ئەوانەی دەیانەوێت نوری اللە قورئانی گەورە بکوژێننەوە، اللە ش ناھێڵێت و نورەکەی ھەر تەواو دەکات ئەگەرچی موشریک و ھاوبەشدانەرانیش لە شەیتانە مرۆڤەکان ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت.

وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیھان بە ئێوەو هەموو بێباوەڕان بە قورئانی گەورەی پەیامی اللە بۆ خەڵکی جیھان و موسڵمانانی پشتھەڵکەر لەم قورئانە دەڵێم تەنھا اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ دابنێن، ئەو اللە یەی نە خاوەنی بۆ خۆی بڕیار داوەو نە منداڵ، وە کەسیش ھاوشێوەی ئەو نیە؛ ئەو اللە یەی پەروەردگاری من و ئێوەشەو ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە، جا بە دڵسۆزی لە ئایینەکەی بیپەرستن، بەڕاستی ئەوەی شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە بڕیاربدات اللە بەھەشتی لەسەر قەدەغە دەکات، ھیچ پشتیوان و بەسەرخەرێکیش نیە بۆ ستەمکاران.

وە اللە و هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە ناوچەو شوێنە جیاوازەکان دەکەم بە شاهێد بەوەی من لە لێدان و سزایەکی توندوتێژو سەختی بەھێزی لای اللە ئاگادارتان دەکەمەوە، جا ئەی گەلی مرۆڤایەتی لە اللە بترسن، وە ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشەو ئێوەو ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، وە زاڵ و دەسەڵاتدارە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەویداو ئێوەش زاڵ و دەسەڵاتدار نین، جا لە اللە بترسن و کەسی تر مەپەرستن تەنھا ئەو نەبێت بە دڵسۆزی لە ئایینەکەی، بە تۆبەو گەڕانەوەو پاڕانەوەی دڵسۆزی و ملکەچ بوون ڕاکەن لە اللە وە بۆ لای ئەو، جا ھەر یەکێک لە ئێوە بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی بپاڕێتەوە تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات، وە بزانن اللە خۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، وە ئەوەی اللە نورو ڕۆشنایی پێنەدات ھیچ نورو ڕۆشناییەکی نابێت. بۆیە بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات، بەڕاستی من بۆ ئێوە بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.

وە سوێند دەخۆم بە شکۆمەندی ئەو اللە یەی ھەموو شکۆمەندیەک بۆ ئەوە؛ هیچ ڕێگایەکی دەربازبوونتان لە سزاکەی اللە نیە جگە لە ڕاکردن نەبێت لە اللە وە بۆ لای ئەوو شاھێدی بدەن بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی نیەو ببن بە بەندەی ملکەچی ئەو، جا وەڵامی بانگەوازی هەموو نێردراوو پێغەمبەران بدەنەوە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە بۆ لای هەموو خەڵکی بەو قورئانە گەورەیەی بۆی هێنان، بە خودی ئەو بانگەوازە یەکگرتووەی سەر زمانی هەموو نێردراوو پێغەمبەران، بەوەی تەنها ئەو اللە یە بپەرستن کە دروستی کردوون بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا لە سوپاسگوزاران بن و لە بێباوەڕان مەبن، وە لە بەرامبەر قورئانی گەورە بێباوەڕ مەبن، چونکە بەم ھۆیەوە اللە سزایەکی گەورەتان دەدات، ھەرگیزیش جگە لە اللە بەسەرخەرێکتان دەست ناکەوێت، جا گوێ بگرن و گوێڕایەڵ بن و سوپاسی اللە بکەن و بێباوەڕ مەبن و وەڵامی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەتان بدەنەوە، وە بە ناڕەوا زێدەڕەوی لە ئایینەکەتاندا مەکەن، جا زێدەڕەوی دەربارەی نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراوو بەندە دڵسۆزو چاکەکارەکانی اللە مەکەن، بزانن ئێمەش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ین و سەبارەت بە زاتی اللە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە کە بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی و مەھدی چاوەڕوانكراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیھان ھەیە، جا بە ناڕەوا زێدەڕەوی دەربارەی ئێمە مەکەن و لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە پێشبڕکێمان لەگەڵ بکەن ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، جا شوێنمان بکەون تا دەرکەوێت کام لە ئێمە خۆشەویسترو نزیکترە، جا ئەوەی گوێڕایەڵی کردم و وەڵامی بانگەوازەکەمی دایەوە بەڕاستی گوێڕایەڵی اللە و نێردراوەکانی کردووە، وە ئەوەی سەرپێچی کردم و پێچەوانەی بانگەوازەکەمی کرد بەڕاستی سەرپێچی اللە و ھەموو نێردراوەکانی کردووە.

وە اللە بە پێغەمبەرێتی و کتێبێکی تازەوە بۆ لاتان ڕەوانەی نەکردووم؛ بەڵکو بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ، تا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە ڕێنمایتان بکەم پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی و بۆی ھەڵدەبەستن! جا ھێشتا کارەساتی سزاتان لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە توشدەبێت و ئەوەی لە ئێوە بیەوێت لەناوی دەبات تا ئەوکاتەی تەنها بۆ اللە خۆتان بەدەستەوە دەدەن و تەنها ئەو دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن و گوێڕایەڵی خەلیفەی اللە و بەندە ھەڵبژێردراوەکەی لەسەرتان دەبن، وە ھیچ مافێکی ھەڵبژاردنیش لە بەرامبەر ھەڵبژاردنی خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ ئێوە نیە؛ بەڵکو اللە ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و ھەڵیدەبژێرێت، ھیچ بژاردەیەکیش بۆ ئێوە نیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی.

جا ئەگەر ئەوەتان ڕەت کردەوە وەڵامی بانگەوازکارو خەلیفەی اللە بۆ ئێوە کە لە خۆتانە بدەنەوە ئەوا بە سزایەکی بە ئێش لە کەش و ھەواو وشکانی و دەریا مژدەتان پێدەدەم، جا ئەوەی اللە لە ئێوە بیەوێت لەناوی دەبات و ئەوەشی بیەوێت سزای دەدات و ئەوەشی بیەوێت ڕزگاری دەکات، جا کێی تر تۆڵەی لێدەسەنرێت جگە لە بێباوەڕان نەبن؟ بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات.

وە ڕق و قین و خەشم و توڕەییەکەی اللە لەسەرتان زیادی کردووە کاتێک بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ھەر جارێک ئاوەدانیەکی ئێوە بە سزای نزم سزا دەدات لەدوای ئەوە قسەتان تەنھا ئەوەیە دەڵێن: "ئەوانە کارەساتی سروشتین" بە نکۆڵی کردن لەوەی ئەوە سزای اللە یە تا تاڵاوو سزاتان پێ بچێژێت بە ھەندێک لەوەی ئەنجامتان داوە بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ شوێنکەوتنی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان و تەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.

وە ئیمام مەھدیش ھیچ نیە جگە لە بەندەیەک نەبێت وەکو ئێوە، بۆیە پەلە بکەن و بۆ لای پەروەردگارەکەتان پێشبڕکێی لەگەڵ بکەن و داوای لێخۆشبوونی لێبکەن و بە تۆبەکردنێکی ڕاست و دروست بگەڕێنەوە لای اللە، ئەویش لە گوناھەکانتان خۆشدەبێت ھەرچەندە زۆریش بێت، وە لەسەر ڕێگای ڕاستی پەرستنەکەی بە تەنها بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جێگیرو ڕاوەستاو بن، ئەوکاتە لە سەرووی خۆتان و ژێر پێکانتان لە ڕزق و ڕۆزیەکەی اللە دەخۆن و اللە ش سزا گەورەکەتان لە دنیاو دوایی لێ لادەدات، جا اللە هیچ کاری بە سزادانی ئێوە نیە، بەڵکو حەزدەکات لێتان خۆشبێت و ڕەحمتان پێبکات و بتانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست کە بە تەنھا اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێكی بۆ بڕیارنەدەن، جا لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێک مەکەن، بەڕاستی من بۆ ئێوە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام، جا دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و گوێڕایەڵی خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیھان بن، اللە ش لە کارەسات و بەڵا سزاییە یەک لەدوای یەکەکان ڕزگارتان دەکات.

وە بە سزایەکی سەختی لای اللە بە سزای ھەسارەیەکی بچوکی ھاوێژراو لە ئاسمان بە فەرمانی پەروەردگارەکەی بەرەو ڕووی زەوی مرۆڤ هۆشداریتان پێدەدەم کە زۆر سەختترو تاڵترە، کە خێراییەکەی وەک چاو تروکانێکە بەرلەوەی لە کیشوەری ئەمریکا خاوەن درزو قڵیشە گەورەکە خۆی بە زەوی مرۆڤدا بکێشێت و کاولکاریەکی گەورەی تێدا ڕوودەدات و زۆرێکیش لەوانە دەکوژێت کە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یەو شوێن ئەوە دەکەون کە توڕەی دەکات، جا ھەتانە دەیەوێت نورەکەی اللە قورئانی گەورە لە جیھان بکوژێنێتەوە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە ڕاستەو لەلایەن پەروەردگارەکەیانە، ئەوانە بریتین لە خەشم لێگیراوەکانی ئێوە.

ھەشتانە دەیەوێت پیلان لە دژی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی چرا درەوشاوەکە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان بە نوری بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بگێڕێت، دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ناتوانن، جا ئەگەر پیلانێکتان ھەیە بیگێڕن، وە اللە ی تاک و تەنهای زاڵیش دەکەم بە شاھێد من بە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان تەحەدداتان ناکەم تەنانەت ئەگەر بە ملیارو ملیاران کەسیش بن: بەڵکو بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ تەحەدداتان دەکەم.

وە ئەی گەلی شەیتانە جن و مرۆڤەکان بۆ اللە نەبووە خەلیفەکەی بەسەر خەڵکی هەموو جیھان وا لێبکات لەبری اللە لە یەکێکی تر بترسێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، وە بە وشەی تواناکانی اللە تەحەددای ئەو کەسە دەکات کە ڕقی لە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە، وە بزانن اللە خێراتر پیلانەکەی دەگێڕێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِّن بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌ فِي آيَاتِنَا ۚ قُلِ اللَّـهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [يونس].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَمْكُرُ اللَّـهُ ۖ وَاللَّـهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّـهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ ۖفَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا ﴿٤٢﴾ اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّـهِ تَبْدِيلًا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّـهِ تَحْوِيلًا ﴿٤٣﴾ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً ۚ وَمَا كَانَ اللَّـهُ لِيُعْجِزَهُ مِن شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَذَكِّرْ فَمَا أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ ﴿٢٩﴾ أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ ﴿٣٠﴾ قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُتَرَبِّصِينَ ﴿٣١﴾ أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَامُهُم بِهَـٰذَا ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٣٢﴾ أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٣﴾ فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِ إِن كَانُوا صَادِقِينَ ﴿٣٤﴾ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿٣٥﴾ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ﴿٣٧﴾ أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿٣٨﴾ أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ ﴿٣٩﴾ أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ ﴿٤٠﴾ أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿٤١﴾ أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا ۖ فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ ﴿٤٢﴾ أَمْ لَهُمْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ اللَّـهِ ۚ سُبْحَانَ اللَّـهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٤٣﴾ وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْكُومٌ ﴿٤٤﴾ فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ ﴿٤٥﴾ يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٤٦﴾ وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٧﴾وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ﴿٤٨﴾ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الطور].

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّـهُ بُنْيَانَهُم مِّنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النحل].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [القمر].

وە ئەی گەلانی مرۆڤایەتی لە هەموو ناوچە جیاوازەکان ببنە شاھێد لەسەر خۆتان، وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بە ئاگادارکردنەوە بۆ لای اللە ببنە شاھێد لەسەر خەڵکی، من بە قورئانی گەورە ئاگاداری بێباوەڕان و پشتھەڵکەران لە قورئان و ئەوانەی ڕێنماییان بە جگە لە ئەو دەوێت دەکەمەوەو مژدەیان پێدەدەم بە بۆمبێکی نەیزەکی زیرەک بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی سزای سەقەر، ئێستاش چوونەتە ناو سەردەمی نیشانە گەورەکان، جا کارەساتی گەورەترو گەورەتر بەدوای یەکتردا دێن، لەوانە زریان و گەردەلول و ڕەشەباو دەریای ھەڵچوو بە ڕەشەبای وێرانکەرو لەناوبەرو بومەلەرزەی ھەژێنەری بنمیچە بەرزکراوەکان بە بومەلەرزەی وێرانکەر کە ماڵ و باڵەخانەکانتان لە بناغەوە دەھەژێنێت و بنمیچەکانیتان بەسەر سەری ئەوانەتاندا دەڕوخێنێت کە اللە دەیەوێت، وە نەیزەکی ئاگادارکەرەوەی چێشتەنگاوی گڕگرتوو لەوکاتەی بەرگە ھەوای ھەسارەی زەوی مرۆڤ تێپەڕدەکات تا دەگاتە دووری چەند مەترێک لە ئاسمانی ھەندێک شار جا بەسەر سەری خەڵکی شارەکاندا (دەتەقێتەوە)، ئەمەش بەڵکو کوفر بە قسەی بێدینەکان بکەن کە دەڵێن (کارەساتی سروشتیە). ئایا تێناگەن دروستکاری ئاسمانەکان و زەوی بریتیە لەو زاتەی زاڵ و دەسەڵاتدارە، جا چۆن ئەوە بەرگە ھەواکەتان بە ھەزاران کیلۆمەتر تێپەڕدەدات تا ئەوکاتەی ھەندێکی دەگاتە ئاسمانی شارەکەتان لە دووری چەند مەترێک بە تەنھا لەدوای ئەوە اللە بەسەر ئاسمانی شارەکانتان دەیتەقێنێتەوە وەک سزایەکی نزم؟ تا بڕوا بەوە بکەن اللە خۆی زاڵ و دەسەڵاتدارە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و بە سزای نەیزەکێکی گەورەتر ئاگادارتان بکاتەوە کە بریتیە لە نەیزەکێکی قەتران و تەنانەت گەرمی بەرزیش نایتوێنێتەوە، تەنانەت ئاگری ئەو ھەسارە سەقەرەش کە گەرمیەکەی بەرد دەتوێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت ھەسارەی بچوکی قەتران بتوێنێتەوە، جا ئەگەر بخرێتە ناویەوە بەرگەی گەرمیەکەی دەگرێت لەکاتێکدا لەناویشیدایە، ئەمەش بریتیە لە ھەسارەیەکی بچوکی سزا کە لە قەترانی تێکەڵەیەک لە کانزاکان پێکهاتووە، بە پەستانێکی توند بەھۆی خێرایی جوڵە خەیاڵیە لول خواردووەکەی بە دەوری خۆیدا، تا گەردیلەکانی زۆر بە توندی پەستان بخاتە سەر خۆی، وە لە کێشیشدا قورسە تا دژی لێکخشاندن بێت، چونکە بە ھەموو شێوەیەک لە کتێبدا لەدوای گەردیلەکانی کاتژمێری قیامەت ئەوە خێراترین هەسارەی بچوکە.

جا من دەربارەی ھەسارەیەکی بچوک قسەتان بۆ دەکەم کە لەنێو نەیزەکە ئاسمانیەکان سەخترین و تاڵترین سزایە، چونکە لە مەحکەمی کتێبدا بینیم کاتێک دەهاوێژرێت خێراییەکەی بەر لە خۆ پێداکێشانەکەی بە زەویدا وەک خێرایی تیشکە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [القمر].

مەبەستی اللە ش لە (کلمح بالبصر - وەک چاوتروکانێک) بە مانای وەک خێرایی تیشک پێش ئەوەی بەر ڕووی ئەو زەویە بکەوێت کە لە کتێبەکەی اللە پێی دەوترێت گەورەترین درز؛ کە بریتیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو سزای بەئێشی ھەسارە بچووکەکەی توشدەبێت لەھەر شوێنێک تڕامپی لێبێت، وەک بڵێی موشەکێکی گەرمی (حەراری) تایبەت بە تڕامپە، لەگەڵ ئەوەی ھاوشێوەیەتی لە شەیتانە مرۆڤەکانی کۆشکی ڕەشی ئەمریکا. بەڵام پەروەردگارەکەم نیشانی دام ئەم ھەسارە بچووکە دەنگێکی سامناک و تۆزو غوبارێکی وای ھەیە کە بە هیچ شێوەیەک لە مێژووی گۆی زەویدا وێنەی نەبووە، وە ھەسارە بچووکەکەی سزا دیاریەکی شایستەیە بە پێگەکەی قۆچی شەیتان دۆناڵد ترامپ، جا چەندە دیاریەکی خراپە! چونکە ئەمە بەھۆی فێڵ و پیلان و مەبەستە ئاشکراکەیەتی لە دژی اللە و نێردراوەکانی، جا دۆناڵد تڕامپ لە باوەڕدارە دڵنیابووەکانە بە قورئانی گەورەو دەزانێت ئەوە لەلایەن اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەیە، بەڵام ڕقی لە قورئانی گەورەیە، وە دەزانێت ڕازیبوونەکەی اللە حەقە، بەڵام ڕقی لە ڕازی بوونی اللە یەو شوێن ئەوە کەوتووە کە اللە پێی توڕە دەبێت، وە دەیەوێت نورەکەی اللە بۆ جیھان بکوژێنێتەوەو دەستدرێژی کردو لە سنور دەرچوو، وە یاخی بوو و لە زەوی زۆر خۆی بە گەورەو زل گرت؛ بەڵکو وایدەبینێت ھیچ ھێزێک نیە لە ئەو توندوتیژترو بەھێزتر بێت، لەکاتێکدا لەبیری کردووە اللە ھێزی لەوان توندوتیژترە، جا مردن بۆ تۆ ئەی دۆناڵد ترامپی خراپترین بونەوەران و مایەی شەڕو خراپەی گەورەو بەڵا بۆ گەلی ئەمریکی داگیرکراو لەدوای سەرکەوتنەکەی دۆناڵد تڕامپ بۆ سەر کورسی ئەمریکا، جا بەڕاستی گەلی ئەمریکاو نەصارا ئەمریکیەکان لەلایەن دۆناڵد تڕامپی جولەکەو گەلی جولەکەوە داگیرکراون.

وە نکۆڵی لە کاریگەریە شەپۆڵیەکەی ئەم ھەسارە بچووکە لێدەرە گەورەیەش ناکەم کە دواتر بە مەودایەکی فراوان لە ھەسارەی بێهاوتای زەوی بڵاودەبێتەوە، جا ئەی گەلی باوەڕدارە چاکەکارو تۆبەکارەکان لە هەموو موسڵمانان و تۆبەکارانی جیھان بە عەرەب و عەجەمتانەوە ئێوە مەترسن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم.

وە ئەی خراپترین بونەوەران دۆناڵد تڕامپ، منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی تەحەددای خۆم بۆ تۆ ڕادەگەیەنم، وە اللە لەو بۆشە بچوکەی تۆبەی کردووەو بە دڵسۆزی پاڕایەوەو باوەڕەکەشی بێدەنگ کردووە پیرۆزی بکات، منیش شتگەلێک لەلایەن اللە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن، وە دودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=296375