المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانەکانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەربارەی ھاوەڵانی ئەشکەوت



Admin
06-06-2019, 10:30 AM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
25 - 11 - 1429 کۆچی
24 - 11 - 2008 زایینی
02:53 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=7790
ــــــــــــــــــ

ئایا له‌دوای حه‌ق هیچیتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی نەبێت؟
جا فه‌توای نهێنی ئه‌م ترس و تۆقین و هه‌ڵاتنه‌تان بۆ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌تان کە سه‌رێكیان پێدا ده‌كێشێیت بەسەر‌ دیمه‌نه‌كه‌یان له‌كاتێكدا هێشتا به‌زانسته‌كه‌ی ئه‌وانی نەزانیوە ..


بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌توای نهێنی ئه‌و ترس و تۆقین و هه‌ڵاتنه‌م بۆ دان بۆ ئه‌وکەسەی سه‌رێكیان پێدا ده‌كێشێت بەسەر دیمه‌نه‌كه‌یاندا له‌كاتێكدا هێشتا به‌زانسته‌كه‌ی ئه‌وانی نەزانیوە بۆیه‌ ئێستا ئەمە بووه‌ به‌ شتێكی ئاسایی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رێكیان پێداده‌كێشێت بەسەر دیمه‌نه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م به‌یانه‌ی ناصر محمد یه‌مانی کەوا حه‌قه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بۆ باسكردوون ده‌رباره‌ی نهێنی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:‌ {لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم.

ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كانن له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زیاتر له‌هه‌زار ساڵ به‌سه‌ربردووه‌، بۆ نموونه‌ سه‌یری ئه‌و كاته‌ بكه‌ن کە نوح له‌ناوگه‌له‌كه‌ی مایه‌وه‌: {أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا} [العنكبوت:14].

جا ئایا واده‌زانن ئوممه‌تی ئه‌م گه‌لانه‌ی هه‌زاران ساڵیان به‌سه‌ربردووه‌ جه‌سته‌كانیان وه‌كو جه‌سته‌ی ئێوه‌ بچوكن؟ نه‌خێر ڕاستی ئه‌وه‌مان له‌ قورئانی گه‌وره‌دا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی کە ئێوه‌ نه‌تانده‌زانی له‌ ڕاستیه‌كانی كتێب جا ئه‌مە له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌بینن، جا سه‌یری كه‌للە سه‌ری یه‌كێک له‌م ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینانه‌ بكه‌ن کە هێشتا عاره‌بانه‌كه‌ ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت له‌كاتێكدا ئه‌و ته‌نها كه‌للە سه‌رێكیشه‌! جا ئایا لە اللە ناترسن؟

https://mahdialumma.xyz/images.php?id=124

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌یری قه‌باره‌ی ئه‌م مرۆڤە بكه‌ن له‌وانه‌ی اللە لەناوی بردوون. جا ئه‌وان توانایان له‌ئێوه‌ زۆر زیاتر بووه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌ دروستكردنه‌كه‌یان زیاتر بووه‌، جا ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا له‌دوای حه‌قیش چیتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی و سه‌رلێشێواوی نه‌بێت؟ ئایا ئه‌وه‌ چ به‌یانێكه‌ ئێوه‌ی وا كوێرو نابینا كردووه‌و حه‌ق نادۆزنه‌وه‌ یاخود ئیوه‌ ڕقتان له‌ حه‌ق و ڕاستی یه‌؟ جا به‌ڵێنی ئه‌م نیشانەیەش به‌حه‌ق نزیكبۆته‌وه‌.

وه‌ دووباره‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌مه‌وه‌ کە شانشینی عه‌ره‌بی سعودی دواتر بۆتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌تای ذی لحجە بۆ ساڵی 1429 ڕێکەوتی ڕۆژی هه‌ینیه‌و وه‌ستانیش له‌ عه‌ره‌فه‌ شه‌ممه‌یه‌و ڕۆژی قوربانیش یه‌كشه‌ممه‌یه‌ جا ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ی کەوا دێت اللە نه‌یكردووه‌ به نیشانه‌یه‌كی گه‌ردوونی بۆ به‌ڕاستدانان؟ جا ئەگه‌ر هاتوو زانایانی فه‌له‌كی فامیان كردو له‌وه‌ تێگه‌یشتن و دانیان نا به‌وه‌ بۆ به‌شه‌ر به‌وه‌ی ئه‌مه‌ ناكرێت و مەحاڵە ڕووبدات ته‌نها له‌یه‌ک حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو هیلال له‌دایكبوو له‌پێش قۆناغی (ئیقتیران؛ واتە پێش ئەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) خۆریش لەلای ڕۆژهه‌ڵاتی بێت پاشانیش به‌خۆر له‌گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه‌و تێیپه‌ڕاند، وه‌ زانایانی فه‌له‌كیش له‌ بێئاگاییدان و نازانن هێشتا حساباته‌كانیان له‌سه‌ر یاسای یه‌كه‌م بنیات نراوه‌ له‌پێش ئه‌وه‌ی خۆر درک به‌مانگ بكات، جا ئایا ئێوه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ تێگه‌یشتن کە نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؟

وه‌ ئه‌ی قه‌وم، به‌ڕاستی من ده‌ترسم لێتان له‌وه‌ی سزایه‌كی سه‌خت له‌لایه‌ن اللە وە یه‌خه‌تان بگرێت، جا به‌ڕاستی حه‌قه‌كه‌مان به‌ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی له‌ زۆرێک بوارەکانی ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكان ڕوونكردۆته‌وه‌، یان ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ وایده‌بینن ناصر محمد یه‌مانی له‌وانه‌ی ده‌یڵێت درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت و هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر واقعی ڕاستی؟ كه‌وابوو من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نیم ئەگه‌ر هاتوو له‌وانه‌ بووم درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، په‌ناش ده‌گرم بە اللە به‌وه‌ی له‌ نه‌زانان بم.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "تۆ هه‌ڵتنه‌به‌ستاوه‌ به‌ڵام پێشتر دۆبلاژت كردوون". جا له‌ پاش ئه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌م به‌یانی حه‌قه‌ بۆ قورئان جێبه‌جێبكه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ جێبه‌جێكردنێكی كرداری و بیربكه‌وه‌ له‌وه‌ی نهێنی ئه‌م هه‌ڵاتنه‌ و نهێنی سه‌رسوڕمانه‌كه‌ له‌م نیشانەیە چیه‌ کە له‌ناختاندا مایه‌ی سه‌رسامیە؟ هه‌روه‌کو ئێستا سه‌یری ده‌كه‌ن جا سه‌رتان له‌م نیشانانه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان سوڕ ده‌مێنێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ئایا بیرتان كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی ئەگه‌ر كه‌سێک زێاتر له‌هه‌زار ساڵی تێپه‌ڕكردبیت جه‌سته‌كه‌ی وه‌كو جه‌سته‌ی ئێوه‌ بێت؟ جا ئایا عه‌قڵه‌كانتان ئه‌مه‌ قبوڵ ده‌كات؟ به‌ڵكو هه‌رده‌بێت جه‌سته‌كانی ئه‌وان زه‌به‌لاح بن، جا هه‌روه‌ک چۆن جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نی ئه‌وان و ته‌مه‌نی ئێمه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ جه‌سته‌دا جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ ده‌بینن، جا سه‌یری ئه‌م حه‌قه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه‌ ئه‌م وه‌سفه‌ی قورئانیش به‌بیر خۆتان بهێننه‌وه‌ به‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌وان (ئه‌و گه‌لانه‌ی پێشتر له‌ناوبران له‌ ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كان) وه‌كو قه‌دی دارخورمای له‌ بن هه‌ڵكه‌نراو ده‌كه‌وتن و ده‌مردن ئه‌مه‌ش تاکو نهێنی لێكچوونه‌كه‌ بزانن به‌وه‌ی اللە به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی به‌ دروستكردنی ئه‌وان زیاتر كردبوو، جا سه‌یری ئه‌م حه‌قه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ڵكو بترسن به‌ر له‌وه‌ی اللە لەناوتان ببات و ئێوه‌ش دووڵ و پشتهه‌ڵكه‌ر بن به‌ناحه‌ق، جا به‌ڕاستی مرۆڤ له‌هه‌موو شتێک زیاتر دەمەقاڵێ و ده‌مبازی ده‌كات تاكو ئه‌و كاته‌ی سزایان بۆ دێت کە گه‌لێكی سه‌رگه‌رمی دنیاو به‌ربه‌ره‌کانیكردنن له‌گه‌ڵ حه‌قدا به‌بێ ئه‌وه‌ی زانستێكیان له‌ لایه‌ن اللە وە پێدرابێت دەمەقاڵێ ده‌كات، وه‌ له‌سه‌ر اللە ش قسه‌ده‌كات به‌گومان و دوودڵیه‌وه‌ له‌كاتێكدا ناشزانێت.

به‌ڵام من به‌ به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستم بۆم هێناون جا سه‌ره‌تا به‌یانی ده‌ربڕینه‌كه‌یم به‌ قسه‌كردن له‌قورئانی گه‌وره‌ بۆ ده‌رهێناون له‌پاشانیش جێبه‌جێی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع تا بۆتان ڕوونده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ حه‌ق و ڕاسته‌. وه‌كو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {سَنُرِ‌يهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يتبيّن لَهُمْ أنه الحقّ} صدق الله العظيم [فصلت:53].

جا سه‌یری ئه‌م نیشانانه‌ بكه‌ن بۆتان کە له‌ ناختاندا مایه‌ی سەرسامیە ده‌رباره‌ی ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كان‌ جا به‌هه‌مان شێوه‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتیش واده‌بینن به‌ڵام ئه‌وان به‌ خه‌وتوویی ڕاكشاون نه‌ک چه‌ند هه‌یكه‌لێک بن له‌ ئێسک؛ به‌ڵكو ئه‌وان زه‌به‌لاحن به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ ئه‌وان ئێستا ئێسكه‌كانیان هێشتا به‌ گۆشت داپۆشراوه‌. ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڕاستدانانی به‌یانه‌ حه‌قه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع.

https://mahdialumma.xyz/images.php?id=125

براتان ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=52070