تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : ئەی بەندە ئافرەتەکەی اللە ی ڕەحمان اللە بەڵگەی پێشەوایەتی ئیمامەت ی لە قورئان داناوە



Admin
03-10-2019, 06:43 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎22 - 06 - 1428 کۆچی
‎07 - 07 - 2007 زایینی
‎10:16 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=90293
‎ـــــــــــــــــــــــ

ئەی بەندە ئافرەتەکەی اللە ی ڕەحمان، اللە بەڵگەی پێشەوایەتی (ئیمامەت) ی لە قورئان داناوە ..

‎بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دوای ئەوە..

ئەی بەندە ئافرەتەکەی اللە، ئەگەر تۆ داواکاری زانستیت ئەوا لە ھەموو وتارەکانم وردبەرەوە، ئەوکات شتی زۆر دەزانی، وە ھێشتا زانستی زیاتریشمان لەلایە، وە ئەگەر بەسەر بابەتێکیشدا تێپەڕبوویت و لێی تێنەگەیشتی دواتر بە مۆڵەتی اللە زانستەکەت زیاتر دەکەین، وە بەڵگەو دەسەڵاتی زانستیشمان بە فەرموودەی اللە ی ڕەحمان هەیە بۆت، بەسیشە ئەوە ببێتە بەڵگە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [المرسلات:50].

پاشان بزانە بەروارەکان بە گوێرەی ڕۆژو مانگ و ساڵی خۆری (شەمسی) ـە لە خودی خۆر، جا واگومان مەبە ئەو ڕۆژەی ئاگاداری خەڵکیم پێکردەوە تێپەڕبووبێت؛ بەڵکو ئێمە لە سەرەتای ھیلالی ڕەبیعی یەکەمی ساڵی 1426 ی کۆچی ڕێکەوتی ھەینی ھەشتی نیسانی 2005 ھەر لەم ڕۆژە خۆری (شەمسی) ـە داین، جا با ئەم بەروارانەی بە زانستەکانیان نازانیت توشی ئاشوبت نەکەن! جا ئەگەر خۆتت بینی بە تامەزرۆییەوە بە شوێن زانستدا دەگەڕێیت ئەوا دواتر لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان تێدەگەی و بڕوا بەوە دەکەی خۆرو مانگ دوو حسابی جیاوازیان هەیەو بەرواری قورئان و نھێنیەکەی لە بەیانی خودی قورئان پەیوەستە بەمەوە، جا ناکرێت بۆ من بەیانی ڕاست و دروستی قورئانتان لە شوێنیکی تری جگە لە قورئان بۆ دەربهێنم، لەسەر ئەوەش نموونەیەکتان لە پرسیارێکی گریمانەیی لەلایەن تۆوە بۆ دەهێنمەوە:

پرسیارەکەی بەندە ئافرەتەکەی اللە ی ڕەحمان: ئایا اللە بۆ ئەوە دروستی کردووین تا خۆشمان بوێت، جا بەو شێوەیەی شایەنیەتی و حەقە بپەرسترێت بیپەرستین؟ یان لەپێناو نیعمەتەکانی دنیا دروستی کردووین؟ یان لەپێناو ئەوە دروستی کردووین بمانخاتە ناو بەھەشتەوە کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە؟ یان بۆ ئەوە دروستی کردووین بمانخاتە ئاگری دۆزەخەوە؟

وەڵام- ئەمەش وەڵام بۆ تۆ لە کتێبەکەی اللە بە قسەیەکی یەکلاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاڕی کە تەنھا خاوەن عەقڵەکان لێی تێدەگەن، وە ھەروەک مەریەمی داوێن پاک بە، جا بە دڵسۆزی و ملکەچیەوە ڕووی تێبکەو زۆر زیکرو یادی اللە بکەو بە کاروکردەوە چاکەکان بە خواست و ئومێدی ڕازیبوونی نەفسەکەی لێی نزیک ببەرەوە، وە ڕازی بوونی اللە مەکە بە ھۆکارو ئامراز بۆ هاتنەدی ئامانجی بەھەشت (نیعمەتە بچوکەکە)! جا ئەگەر تۆ اللە ت خۆشویست و اللە ش تۆی خۆشویست و لە خۆی نزیکی کردیەوە دواتر نیعمەتێکی گەورەترت لە نیعمەتەکانی بەھەشت بۆ ئاشکرا دەبێت کە گەورەترە لە نیعمەتی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، ئەو نیعمەتەش نیعمەتێکی ماددی نیە؛ بەڵکو لە هەموو نیعمەتەکانی موڵک و مەلەکوت گەورەترە؛ ئەمەش بریتیە لە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم)؛ ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی، وە اللە لە قورئانی گەورە ڕوونیکردۆتەوە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسە گەورەو بەرزەکەی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} ‏صدق الله العظيم [التوبه:72].

جا ئەی خوشکەکەم زانیت ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت؟ ئەمەش بریتیە لە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم)، بەڵام بە داخەوە زۆرێک لەوانەی نازانن وا گومان دەبەن گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ناوێکی گەورەترە لە نەوەدو نۆ ناوە جوانەکانی تری اللە! جا ئەمە ڕەوا نیە؛ بەڵکو ئەوە بێدینی و بێباوەڕبوونە بە ناوەکانی اللە، بەڵکو ھەموو ناوەکان ھی اللە ی تاک و تەنهای زاڵن، جا چۆن ناوێکی لە ناوێکی تر گەورەتر دەبێت لەکاتێکدا اللە تاک و تەنھایە؟ بەڵام بەداخەوە ھەندێ لە زانایان پێیان وایە گەورەترین ناوەکەی اللە لە ناوەکانی تری اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی گەورەترە، ھۆکاری گومانەکەشیان سەبارەت بەوە ئەوەیە کە لە فەرموودەدا ھاتووە (اسم الله الأعظم)، جا واگومانیان بردووە ناوێکی گەورەترە لە ناوەکانی تری؛ بەڵکو مەبەستی لە گەورەتر (الأعظم) واتە ڕازی بوونی نەفسی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، ھەروەک ئەوەمان لەم قورئانە گەورەیەی باسی ئەمەی کردووە سەلماندووە کە دەڵێت ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، ئەمەش لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دایە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} ‏صدق الله العظيم.

بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم ئەوە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، ھەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون ئەی گەلی مرۆڤ و جن، وە ئەوەیە ئەو نیعمەتەی دواتر لەسەری لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت ئەی ئەوانەی کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت لەم نیعمەتە بێ ئاگاو سەرقاڵی کردن تا ئەوکاتەی بەرەو لای گۆڕەکانتان بران. بە پشتڕاستکردنەەەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
‎بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِيمِ {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿1﴾حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿2﴾كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿3﴾ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿4﴾كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿5﴾لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿6﴾ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿7﴾ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيم﴿8﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

جا ئەوەیە ئەو نیعمەتەی دواتر اللە لەسەری لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکات، کە بریتیە لەو ئامانجەی اللە لە پێناویدا دروستی کردوون تا پەروەردگارەکەتان بپەرستن و شوێن بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون بۆ ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەرتان، ھەر ئەوەشە پەرستن و بەندایەتیکردنی ڕاست و دروست، وە لە قورئانی گەورە نەمبینی اللە لە پێناو نیعمەتەکانی دنیاو نیعمەتەکانی دوایی دروستی کردبن؛ بەڵکو لە قورئانی گەورە ئەوە دەبینم اللە نیعمەتەکانی و نیعمەتەکانی دنیاو دوایی لە پێناو ئێوەدا دروستکردووەو ئێوەشی لەپێناو خۆی دروستکردووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

جا چۆن ئەوانەی قسە بە ناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیا نین و گومانیان هەیەو نازانن و پێیان وایە ئەو نیعمەتەی دواتر اللە لێیان دەپرسێتەوە بریتیە لە نیعمەتەکانی دنیا؟ ئایا لەوە بێ ئاگا بوونە؟ بەڵکو دنیا بەرامبەر نیعمەتە حەقەکە بێئاگاو سەرقاڵی کردن، ئەو ئامانجەی لەپێناویدا دروستکراون، جا کۆکردنەوەی ڕازاوەییەکانی ژیانی دنیا بەرامبەر ئەو نیعمەتە سەرقاڵ و بێئاگای کردن، جا دواتر لەو شتە پرسیاریان لێ دەکرێت کە دنیا لێی سەرقاڵ و بێئاگای کردن، جا ئایا اللە ئێوەی تەنھا بۆ ئەوە نەھێناوەتە ئەو دنیایەوە تا تاقیتان بکاتەوە کێتان بە بەندایەتیکردنی پەروەردگاری خەڵکی جیھان چاکترین کاروکردەوە دەکات؟ جا چەندە قورئانتان شێواندووەو کوشتوتانە ئەی ئەوانەی بە لێکدانەوەی گوماناوی کە ھیچ سودێکی لە بەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە قسە دەکەن! جا چۆن دنیا سەرقاڵ و بێ ئاگاتان بکات پاشان اللە دەربارەی ئەوە لێتان دەپرسێتەوە؟ ئایا اللە لەپێناو دنیا دروستیکردوون وەک بڵێن ئەو ئامانجە بێت کە اللە لە پێناویدا ئێوەی بۆ دروست کردبێت، جا لەبەرئەوەی دنیا سەرقاڵ و بێئاگای کردوون دواتر دەربارەی ئەوە لێتان بپرسێتەوە؟ بەڵکو ئەمە ئەو شتەیە کە فریوی داون و لە بەرامبەر حەقەکە بێ ئاگاو سەرقاڵی کردن ئەگەر دەتانزانی، بۆیە بزانن دواتر اللە دەربارەی ئەو شتە لێتان دەپرسێتەوە کە کۆکردنەوەی دنیا لە بەرامبەری بێ ئاگاو سەرقاڵی کردن، کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز ھاتووە: {وَمَاخَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم.

وە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتیە لە (النعيــــم الأعظـــــم - گەورەترین نیعمەت)، ئەمەش بریتیە لە حەقیقەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەتان لەسەر ئێوە، جا اللە بە ڕوحێک لەلایەن خۆیەوە پشتگیریتان لێ دەکات، ئەمەش بریتیە لە ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەرتان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُولَٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُولَٰئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المجادلة].

بەڵکو ئەوە بریتیە لە ڕوح و ڕەیحان لە قورئانی گەورە نەک نیعمەتێکی ماددی، بەڵکو نیعمەتێکی ڕوحیە، ڕەیحانی دڵەکان و گەورەترین نیعمەتەکەی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەیەتی و خۆشەویستەکانی کە بەندەی نزیکی ئەون پێی دەگەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ (89) وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (90) فَسَلَامٌ لَّكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (91) وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ (92) فَنُزُلٌ مِّنْ حَمِيمٍ (93) وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ (94) إِنَّ هَذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ (95) فَسَبِّحْ بِاسم رَبِّكَ الْعَظِيمِ (96)} صدق الله العظيم [الواقعة].

سوێند بە اللە ی پایەبەرز ئەگەر تۆ لە خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان بیت ھەروەک ئێستا خۆت پێناودەبەیت ئەوکاتە ھەرگیز ئەو بانگەوازەم بە درۆنازانی، وە ئەگەر لە خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمانیش نەبیت دواتر بەدرۆی دەزانیت یان بە گومان و دوودڵ دەبیت و نە بە درۆی دەزانی نە بەڕاستیشی دادەنێیت، جا ھەرگیز کەس لەم وتارو قسەیەم تێناگات تەنھا ئەوەی بە حەقیقەتی ڕوح و ڕەیحانی زانیوە کە نیعمەتێکی ماددی نیە؛ بەڵکو بریتیە لەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکەی بەھەشت گەورەترە، بۆیەش اللە لەپێش نیعمەتەکانی بەھەشت کە نیعمەتێکی ماددیە ناوی هێناوە کە لە نیعمەت و خۆشیەکانی بەھەشت گەورەترە، نیعمەتێک کە لە دڵی باوەڕدار لە بە هەشت گەورەترە، دووبارەشی دەکەمەوە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) نیعمەتێکی ماددی نیە، بەڵکو ڕوح و ڕەیحانی دڵەکانەو گەورەترین نیعمەتەکەیەتی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ(89)} صدق اللە العظيم.

کەواتە ئەوە نیعمەتێکی ماددی نیە، بەڵکو نیعمەتێکە لە دڵەکان لە ئەنجامی ڕەنگدانەوەی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیانە لەسەریان، بەڵکو ئەوە بریتیە لەو زیادەیەی لە قورئانی گەورەدا هاتووە واتە (المزید)، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿31﴾هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ﴿32﴾مَّنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ ﴿33﴾ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿34﴾لَهُم مَّا يَشَاءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ ﴿35﴾} صدق الله العظيم [ق].

واش نازانم خۆشەویستی اللە و ماددە هەرگیز بە یەکەوە لە دڵی بەندەکانی کۆببنەوە، جا یان ئەوەتا اللە دەپەرستی چونکە خۆشتدەوێت یان ئەوەتا دەیپەرستی تا ڕازیبوونی نەفسەکەی بکەی بە ھۆکارو ئامراز بۆئەوەی اللە پێی لە ئاگرەکەی بتپارێزێت و پێی بتخاتە بەھەشتەکەیەوە، بەڵام تۆ گەورەترین نیعمەتەکەت کردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ هاتنەدی نیعمەتێکی بچوکتر لەوە، ھەرچەندە دواتریش ڕازی بوونی اللە بەدەست دەھێنیت، بەڵام خۆشەویستیەکەی بەدەست ناھێنن خۆشەویستیش بەرزترین پلەکانی ڕازیبوونە ئەگەر دەتانزانی.

وە اللە ش منی نەکردووە بە شافعی، نە بە زەیدی و نە شیعی و نە حەنبەلی و نە مالیکی، ئینتیماشم بۆ ھیچ مەزھەبێکیش نیە تا ڕێک بکەوم لەگەڵی تا زانست لە کتێبی پێشەواکانیان وەربگرم؛ بەڵکو بە فەرموودەی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان قسەتان لەگەڵ دەکەم، یان ئەوەتان لە من دەوێت بە جگە لە فەرموودەکەی اللە لە کتێبەکانتان قسەتان بۆ بھێنم؟ جا لەدوای فەرموودەکەی اللە بە چ قسەیەکی تر بڕوادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان؟ جا ئایا ئەوە بەڕاست دادەنێن؟ ئەگەر بەڕاستی دانەنێن ئەوا بە سزای ڕۆژە نەزۆکەکە (یوم عقیم) مژدەتان پێدەدەم، سوێندیش بە اللەی پایەبەرز دەخۆم گەورەترین کوفر لەکتێبدا بریتیە لە کوفرکردن بە مەھدی چاوەڕوانکراو، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە، ئەو نھێنیەی اللە لەپێناویدا دروستی کردوون، جا ئەوکەسەیە کە بانگەوازیان دەکات تا اللە بپەرستن بەو شێوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، وە ئەوەی کوفر بە بانگەوازو فەرمانەکەی بکات بەڕاستی کوفری بە ڕاستی ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی خۆی بۆسەر بەندەکانی کردووە، ھەرکەسێکیش کوفر بە ڕاستی ڕازیبوونەکەی اللە بکات ئەوا توڕەیی و خەشم و قینی اللە بەدەست دەھێنێت، جا ئایا ئەم دووانە یەکسانن؛ ئەوەی توڕەیی اللە بەدەست دەھێنێت لەگەڵ ئەوکەسەی خۆشەویستی و نزیکی و ڕازیبوونی نەفسەکەی بەدەست دەھێنێت؟ جا چیتانە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستم دانانێن؟ ئایا وام دەبینن بۆ گومڕایی بانگەوازتان دەکەم و بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییتان ناکەم؟ جا دواتر اللە خۆی دادوەری لەنێوان من و ئێوەدا دەکات، ئایا نابینن (بەندە ئافرەتەکەی اللە ی ڕەحمان؛ ئەوکەسەی ھاتووە قسەم لەگەڵ دەکات) باوەڕهێنانەکەی بە فەرمان و بانگەوازەکەم پەیوەستە بە باوەڕهێنانەکەی ئێوە؟ کەواتە ھەموو موسڵمانان لەئەستۆی ئێوەدان ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، جا بەڕاستم دابنێن، گەرنا ئەوکاتە تەنھا سەرزەنشتی خۆتان بکەن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێدبە.

براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی لەدایکبووی 1969 ی زایینی.
‎ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=90293