المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : ڕاگەیاندنی مژدە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە



Admin
06-10-2019, 12:40 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - سەفەر - 1441 کۆچی
05 - 10 - 2019 زایینی
07:45 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=317661
ــــــــــــــــــــــــ

ڕاگەیاندنی مژدە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە ی لەسەر، وە لە هەموو پێغەمبەران و ئەوانەی بە چاکە لە هەموو کات و سەردەم و شوێنێک شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دوای ئەوە ..

ئایا چاوەڕێی چ مژدەیەک دەکەن پێتانی بدەم ئەی گەلی پشتھەڵکەرانی زیکری کتێبەکەی اللە و ئەوانەی ئەوە بەدرۆدەزانن خۆر درکی بە مانگ کردبێت جا لە سەرەتای مانگ شوێنی کەوتووە وەکو پشتڕاستکرنەوەی نیشانەیەک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە وەکو نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟ جا چەندین جار لە چەندین مانگ ئەم ئاگادارکردنەوەیە دووبارە بوویەوە ھەروەک لە ھیلالی مانگی سەفەری ئەم ساڵەشتان 1441 ڕوویدا، کە بەھەمان شێوە لە هیلالی مانگی سەفەر خۆر درکی بە مانگ کرد، جا ھیلال بەر لە ئیقتیران (واتە بەر لەوەی ڕێکی خۆر بێت) لەدایکبوو، جا کە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە ببوو بە هیلال، جا دوو شەو تێپەڕی کرد کە بریتی بوون لە شەممەو یەکشەم، وە ھیلالی تازە لە دایکبووی مانگی سەفەر لە هەموو وڵاتانی مرۆڤایەتی نەبینرا تەنها لەدوای خۆرئاوابوونی یەکشەممەی شەوی دووشەممە، بۆیە ھەموو وڵاتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان لە شەوی دووشەممە چوونە ناو سەرەتای مانگی سەفەرەوە؛ بەومانایەی ھەموو وڵاتانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا کۆک بوون لەسەرئەوەی یەکی مانگی سەفەر لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم ساڵتان1441 دەست پێدەکات، سەبارەت بەوەش سەرزەنشتیان ناکەین، حاشا للە، چونکە ھیلالی مانگی سەفەر لە حاڵەتی درک کردندا بوو، وە تا ئەوکاتەی ھیلالەکەی دەبینن فەرمانیان پێناکەین سەرەتای مانگەکە دەستپێبکەن، ھەرگیزیش فەرمانیان پێناکەین بە جگە لەوەی اللە و نێردراوەکەی فەرمانیان پێکردوون، بەڵکو لەسەر ئەوە سەرزەنشتیان دەکەین کاتێک ئەوە بەدرۆدەزانن کە لە سەرەتای مانگدا خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا شوێنی کەوت و ھیلال بەر لە خۆرگیران و ئیقتیران لەدایکبوو، جا کە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە ببوو بە هیلال، بۆیە لەو ڕۆژەی ھیلالی سەرەتای مانگەکە دەردەکەوێت هەموو خەڵکی بە ئەستوری دەیبینن، بۆیە پێی دەڵێن: [ليلتين أو ثلاث] - ھیلالی دوو شەوە یان سێ شەوە - ھەروەک محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ئەمەی پێوتوون کە ئەگەر ئەوە ڕوویدا بزانن چوونەتە ناو سەردەمی نیشانە گەورەکانی قیامەتەوەو اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی لەنێوتاندا ناردووە کە بەسەرخەری ئەوەیە نێردراوی اللە محمد هێناویەتی (الناصر لما جاء به محمدٌ) درودو سڵاوی پەروەردگارم لەسەر ئەوو ئەوانەی بە حەق شوێنی کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە بێگومان دواتر مانگی پڕی سەفەر بەر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت و هەموو ئەو کەسانەش کە لە هەموو وڵاتێکی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی بەسەریاندا هەڵدێت بە چاوی خۆیان دەبینن، جا مانگی پڕ (بەدر) پێویستی بە هاوێنەی گەورەکەر نیە، ھەروەک ئەو پەندە یەمەنیە ھەیە دەڵێت: (في ليلة النص من ضل عنه بعيره يقص - هەرکەسێک لە شەوی ناوەڕاست وشترەکەی لێ ون بێت بەدوای شوێن پێیەکانی دەکەوێت)، بەمانای دواتر شوێن پێی وشترەکە دەبینرێت بۆ کوێ چووە بۆیە کەسەکە بەشوێنیدا دەگەڕێت، ھەرچەندە کاتەکەش شەوە بەڵام تیشک و ڕووناکی شەوی ناوەڕاست (بەدر) زۆر بەھێزە، بەو پلەیەی شوێن پێی وشتریش دەبینرێت، کەواتە چۆن پێویست بەوە دەکات بە هاوێنەی گەورەکەر سەیری مانگ بکرێت ھەروەک زۆرێک لەو زانا فەلەکیە دڵ لەرزۆکانەی بە هاوێنەی گەورەکەر سەیری مانگی پڕ دەکەن بەم قسەیە ڕێگری دەکەن، تا بەو شێوەیە بزانن ئایا مانگ پڕ بووە یان ھێشتا مەنزڵێکی تری ماوە؟ جا ئەگەر ببینن دەزووەکانی قۆناغی لوتکەی مانگی پڕ چەند کاتژمێرێکی ماوەو لەدوای کاتژمێرێک یان دوو یان سێ کاتژمێر کۆتایی پێدێت لەوکاتەدا دەیانبینی دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی تەواوی 24 کاتژمێری ماوە! جا دەیانبینی بە توندی ڕێگری لەحەق دەکەن لەکاتێکدا دەزانن قۆناغی لوتکەی مانگی پڕ لە شەوی ناوەڕاستی مانگەکە لە فڵانە کاتژمێر دەگاتە قۆناغی لوتکەی مانگی پڕی تەواوەتی سەدا سەد، بەڵام لەوکاتەی حەق ڕووندەبێتەوەو دەردەکەوێت دەیانبینی دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی ماوە، لەکاتێکدا دەزانن ئەوە چەند دەزووێکە کە بە چەند کاتژمێرێکی کەم تیشک و ڕووناکیەکە وردە وردە گەشاوەی دەکات تا مانگی پڕ لە ھەمان شەوی مانگی پڕدا دەگاتە ڕێژەی سەدا سەدی تەواوەتی، جا ئەگەر وەک ئەوەبێت کە ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن لەکاتێکدا ئەم دەزووانە بە چاوی ئاسایی نابینرێت بەڵکو تەنها بە تەلیسکۆبی گەورەکەر، ئەوا گەلانی پێشوتر بە شەوی ناوەڕاستی مانگیان نەزانیوە، جا ئایا دەزووەکانی سەرەوەی لێوارەکانی مانگ تەنھا لە شەوی ناوەڕاست ڕوونادەن کە هەر لەم شەوە لە دۆخی مانگی پڕ (بەدر) ڕوناکیەکە وردە وردە گەشاوەی دەکات؟ جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟!! دواتریش مانگی پڕ لە مانگی سەفەر دەبینن کە بەر لە وادە فەلەکیە فیزیاییەکەی دەگاتە شەوی پڕبوونی، بەڵام ھەروەک دەڵێن (لا حياة لمن تنادي)!

ناشمانەوێت وادەی سزاکە دیاری بکەین، بەڵکو اللە بیەوێت لەسەرتان دوای بخات، بەڵکو هۆشداری بە مرۆڤایەتی لە هەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان دەدەین بەوەی خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕی، جا بەر لە خۆرگیران و ئیقتیران هیلال لە دایکبووەو کاتێک خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە بووە بە ھیلال، بەو مانایەی شەوی شەممە دەستپێکی مانگی سەفەرە، بەڵام لە حاڵەتی کۆبوونەوە دابوو، بۆیە نەتاتتوانی لەدوای خۆرئاوابوونی ھەینی شەوی شەممە بیبینن، بە ھەمان شێوە لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممەش لە هەموو وڵاتانی مرۆڤایەتی ناتوانن بیبینن، بەڵگە تەواوەکانیش ھەر بۆ اللە یە، جا بەڵگەی اللە بۆ مرۆڤایەتی شەوی تەواوبوونی مانگی پڕی سەفەری شەوی شەممەیە بەر لە وادەکەی، وەکو ئاگادارکردنەوەیەکی چەندین جار دووبارەبووەوە بۆ مرۆڤ لە چەندین مانگدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

بەھەمان شێوە شەوی یەکشەممە شەوی دووەمی مانگی پڕە بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنھای بەتوانای بێ سنور، کە خۆرو مانگ و هەموو ھەسارەو ئەستێرەکان هەر بە فەرمانی ئەو هاتووچۆن دەکەن ئەی گەلی پشتھەڵکەران لە زیکری کتێبەکەی، کە ھەروەک گەلە گوێدرێژی کێوین کاتێک لە ترسی شێر ڕادەکەن! جا چاوەڕێی چ مژدەیەک دەکەن پێتانی بدەم، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی دەزانێت بەوەی دواتر دەزانن ئەوە ڕاستە! بەپێی ھەواڵەکانی مەحکەمی زیکری کتێبەکەی کە ھەواڵی ئەوەی داوە زۆرێک لە مرۆڤایەتی لەوە تێناگەن ئەوە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە تەنھا لەدوای سزایەکی سەخت و بەئێش نەبێت، ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "مانای زمانەوانی عەرەبی وشەی (یوعون) چیە؟"، وەڵامەکەی مەبەست لە وشەی (یوعون) واتە تێدەگەن، جا ئەی گەلی عەجەم و عەرەب چەند سەیرە، ئایا تەنھا بە سزایەکی بەئێش و ئازار نەبێت ھەرگیز لەوە تێناگەن ئەوە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوەو پاشانیش دەڵێن پەروەردگارمان ئەو سزایەمان لێ لابدە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین؛ (ربنا اكشف عنا العذاب إنا مؤمنون)! وە لەڕاستیدا بانگمان دەکردن بۆ سوژدەبردن و گوێڕایەڵی ئێوەش ئەوکات ساغ و سەلامەت بوون تا ئەوکاتەی سزا ئاشکراکەتان بینی، جا لەپاش ئەوە دەزانن ئەوە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زانا بە نهێنی و شاراوەکان ئەو لە بەندەکەی زاناترە بە بەندەکانی، کە بەم سزایە لەوە تێدەگەن ئەوە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بۆیە اللە لە زانستی ئیمام مەھدی لە زانستی نهێنی و شاراوەدا فەرمانی بە خەلیفەکەی کردووە بە سزایەکی بە ئێش و ئازار مژدەیان پێبدات، جا ئەم فەرمانە لە مەحکەمی کتێبدایە بۆ ئێوە، کە چەندین جار بیرم خستنەوە، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿١٧﴾ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ﴿١٨﴾ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿١٩﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠﴾ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ﴿٢١﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ﴿٢٢﴾ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿٢٣﴾ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الإنشقاق].

ئەی پەرستراوەکەم، بەندەکەت فەرمانەکەی تۆی جێبەجێ کردو مژدەم پێ بەوانەدا کە پشتدەکەنە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورەو دەستگرتن پێی، جا زۆربەیان بە کوفر کردن و خۆبەزلزانی لە زەوی و پیلان گێڕان بە ناحەق ڕەتیان کردەوەو نەیانویست؛ پیلانی ئه‌وانەش هه‌ر خۆی پوچ ده‌بێته‌وەو بێ به‌رو ناکامه‌، وە خەلیفەکەی اللە پەروەردگارێکی ھەیە خۆی پاسەوانی دەکات، وە خەریکە سەردەمی گفتوگۆی بەر لە دەرکەوتن کۆتایی پێ بێت، وە خەریکە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگاتە پانزە ساڵی قەمەری بە حسابی زەمینی ئێوەو نیو ساڵی قەمەری بە حسابی ساڵی مانگ بە گوێرەی ساڵەکانی مانگ نەک ساڵی کۆچی و زایینی، جا لەلای ئیمام مەھدی نە بەرواری کۆچی ھەیەو نە زایینی، چونکە بەروار لە کتێبەکەی اللە لە کاتی لە دایکبوونی نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەست پێناکات، نە لەکاتی کۆچکردنەکەی محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە یان لەسەر، جا بۆ حەق نیە شوێن ویست و ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت، نە شوێن بە گەورەگرتنی ئێوە بۆ نێردراوەکانتان بە زێدەڕەوی کردنی ناڕەوا دەربارەیان ئەی گەلی موشریک و ھاوبەشدانەران بۆ اللە و نێردراوەکانی و بەندە دڵسۆزو نزیکە چاکەکارەکانی، سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە ئێمە ناتوانین لەلای اللە ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، هیچ پەناگەیەکتان لە اللە و دەربازبوونێکیشتان لە سزاکەی نیە تەنھا ڕاکردن نەبێت لە اللە وە بۆ لای اللە پاک و بێگەردی بۆی! جا ئەوە بەڕاست دابنێن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَفِرُّوا إِلَى اللَّـهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

جا چەند جار لە بیروباوەڕی داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان ئاگادارم کردنەوە، بەڵام زۆربەتان بە شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە پشتان هەڵکردو وەکو ئەوانەی پێش خۆتان وتتان: "هؤلاء شفعاؤنا عند اللە - ئەوانە شەفاعەتکارمانن لەلای اللە"، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆ اللە لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت بەو اللە یەی کەسی تر جگە لە ئەو ناپەرستم، بەوە نازانم بەندەیەک لەم مەلەکوتەی اللە هەبێت و بۆی ڕەوا بێت بوێری ئەوە بکات لەلای اللە شەفاعەت بکات و بڵێت: "يا إلهي شفّعني"، جا ھەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکاران سودێکتان پێناگەیەنن ھەروەک پێتان وایە ئەوان داوا لە اللە دەکەن بەرامبەر سزایەکەی شەفاعەتتان بۆ بکەن، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵێ دەرگای دوعاکردن لە دنیاو دوایی کراوەیەو اللە دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی داناخات، بەڵام لە زانستی نهێنی و شاراوەدا تەنانەت لە ڕۆژی دواییش دەبینم اللە ئێوەو ئه‌وانەی کردبووتان بە شەریک و ھاوبەشی اللە لە جێگای خۆتان دادەنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ اللَّـهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٢٧﴾ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].

جا چەندەم ئامۆژگاری کردن سەبارەت بەوەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

جا ئەو دەتانبیستێت، تەنانەت بەو وەسوەسەیەش دەزانێت کە بە ناخ و دەروونتاندا دێت، جا ئەو نێوەندە (واسیتە) یە چیە (لەنێوان خۆتان و اللە) دایدەنێن؟ ئایا کەسێکی تر لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر هەیە بۆ ئێوە بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا} صدق الله العظيم [النساء:78].

جا موشریک و هاوبەشدانەرەکانتان چیان بەسەردێت کاتێک گوێیان لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبێت داواکردنی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو ڕەتدەکاتەوە، جا کاتێک وتم بە تەنھا داوا لە اللە بکەن کوفرتان کردو دڵتان بەوە ‌گیراو بێزاری دایگرتن، بەھۆی ئەوەی کاتێک بانگه‌واز بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و ته‌نها بکرێت كوفر دەکەن و باوەڕ بەوە ناھێنن، خۆ ئه‌گه‌ر لە دوعاو پاڕانەوەدا شەریک و هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت ئەوکاتە باوه‌ڕ به‌وه دێنن! ئەوکاتە منیش دەڵێم ئەی اللە ھەر تۆ سەبارەت بەو شتانەی بەندەکانت لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم و دادوەری لە نێوان بانگەوازکاری حەق و بانگەوازکاری پوچ و بەتاڵدا دەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [غافر].

وە ھێشتا کۆشش بۆ دەرھێنانی بەندەکان لە پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندەکان بە دوعاو پاڕانەوەکانیان لەگەڵ اللە دەکەین، بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە ی پەروەردگاری بەندەکان بۆ ئەوەی تەنھا داوا لە ئەو بکەن بێ ئەوەی لە دوعاو پاڕانەوەو بەندایەتی کردندا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بەڵکو لە اللە بترسن، هیچ هێزێکیش نیە تەنها بەهۆی اللە ی پایەرزی گەورەوە نەبێت، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە، اللە شم بەسە پشت و پەنام بێت، پشتم هەر بە ئەو بەستووە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، ئەوانەی خاوەن ھەژماری یوتیوبن بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە خوێندنەوەی بەیانەکەی قورئان بۆ قورئان کارێکی چاکە، بەومەرجەی لە کاتی خوێندنەوەی بەیانەکە مۆسیقای لەگەڵ نەبێت؟ جا ئایا دەتانەوێت گوێگرەکە گوێ لە مۆسیقاکە بگرێت یان بەیانەکە؟ چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن! ھەرچەندە خوێندنەوەی بەیانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە یوتیوب چ بە دەنگی نێر بێت یان مێ زۆر خۆشحاڵم دەکات و ئەوەی دەیکەن شتێکی زۆر چاکە، بەڵام بە بێ مۆسیقا بێت تا گوێگرەکە بتوانێت گوێ لە خوێندنەوەی بەیانەکە بگرێت بەڵکو اللە ڕەحمیان پێبکات، جا گوێڕایەڵم بن بەڵکو ڕێنمایی بکرێن. وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=317661