مشاهدة النسخة كاملة : ھیچ جیاوازیەک لە نێوان ناوە جوانەکانی اللە و گەورەترین ناوەکەی اللە اسم الله الأعظم نیە
Admin
12-10-2019, 08:39 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 08 - 1430 کۆچی
17 - 08 - 2009 زایینی
01:50 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1503
_________
ھیچ جیاوازیەک لە نێوان ناوە جوانەکانی اللە و گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم ) نیە ..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، پرسیارەکەم بۆ ئیمام و پشتیوانان ئەوەیە ئێمە زانیمان گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم ) بریتیە لە (النعیم) کە یەکێکە لە ناوە جوانەکانی اللە، بەڵام پرسیارێکی فزولیم ھەیە؟ ئایا کتێبە ئاسمانیەکانی تر پێش ئەوەی دەستکاری بکرێن و بشێوێندرێن وەکو تەورات اللە گەورەترین ناوەکەی خۆی بۆ نەوەی ئیسرائیل تێدا باسکردووە، وە ئایا ئەوان بەم ڕاستیەیان زانیبوو؟
پرسیارەکەم تەنھا بۆ بیرلێکردنەوەیە، اللە ش پاداشتان بداتەوە بە ھەموو چاکەیەک، وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
پێشتر ھیچ خەڵکێک بەوەی نەزانیوە، نە ھیچ نێردراوو پێغەمبەرێکیش؛ بەڵکو بەیانەکەی بۆ خەڵکی تایبەتە بە مەھدی چاوەڕوانکراو، تا ئەم نیشانەیە بکات بە نیشانەیەکی بەڕاستدانان لە ناخی ئەوانەی ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئەوانەی اللە بەسەر ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی ئاگاداری کردوونەتەوە، فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە، جا ئایا هەرگیز گوێت لێبووە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە ناوی (عبد النّعيم الأعظم) بێت؟ ھەرچەندە موسڵمانانی شوێنکەوتووی نێردراوەکان لەنێو ناوەکانیان 99 ناوەکەی اللە یان تێدا دەبیننەوە، وەکو: عبد اللە و عبد الرحمن تا ژمارە 99؛ بەڵام ناوی عبد النعیم بوونی نەبووە، لەوەدا بۆت ڕووندەبێتەوە پێش مەھدی چاوەڕوانکراو هیچ کەسێک لەناو هەموو خەڵکی ھەواڵی ئەوەی پێ نەداون.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برات ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4721
Admin
12-10-2019, 08:58 PM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 09 - 1430 کۆچی
23 - 08 - 2009 زایینی
11:37 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4722
_______
بەڵکو ڕاستی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندە نزیکەکانی؛ نیعمەتێکی ترە جگە لە نیعمەتەکەی بەھەشت ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
منی مەھدی چاوەڕوانکراو اللە دەکەم بە شاھێد ئەم فەرموودەیەی دەڵێت:
[سمع النبي صلى الله عليه وسلم رجلا يدعو وهو يقول: اللهم إني أسألك بأني أشهد أنك أنت الله لا إله إلا أنت الأحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفواً أحد. قال فقال والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى ]
ئەمە درۆو ھەڵبەستراوە بە ناوی پێغەمبەرەکەی کە بە ویست و ئارەزوو قسەی نەکردووە، چونکە دژە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە، جا چۆن محمد نێردراوی اللە جیاوازی لەنێوان ناوەکانی اللە دەکات تا بڵێت: [والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى]؟! پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە ی مەزن، جا چۆن اللە وەڵامی نزاکان ناداتەوە تەنھا ئەوەی بە گەورەترین ناوەکەی داوای لێبکات؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، بەڵام اللە فەرموویەتی جیاوازی لە نێوان ناوەکانی اللە نیە، وە بە ھەر ناوێک لە ناوە جوانەکانی اللە داوای لێدەکەن وەڵامتان دەداتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
بەوپێیە ئەم ئایەتە مەحکەمە دەبێت بە ئایەتێکی دژ لەگەڵ ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی بانگ دەکات بۆ جیاوازی کردن لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە، کە دەڵێت گوایە اللە وەڵامی نزاو داواكان ناداتەوە تەنھا ئەوەی بە گەورەترین ناوەکەی داوای لێبکات، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا من لە کتێبەکەی نەمبینی اللە ناوێکی گەورەتری لە ناوەکانی تر هەبێت، بەڵکو بە (الأعظم؛ ھەرە گەورە) وەسفی کردووە لەبەرئەوەنیە ئەم ناوەی لە ناوە جوانەکانی تری اللە گەورەتر بێت؛ بەڵکو بۆیە بە گەورەترین ناوی اللە (اسم الله الأعظم ) وەسفی کردووە بەو مانایەی (ڕازیبوونەکەی لە نەفسی خۆی) نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، چونکە اللە کردوویەتی بە سیفەتی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی، چونکە دواتر ئەوە دەبینن بەڕاستی ڕازی بوونی اللە لەسەریان لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی گەورەترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
وە لەم ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایەدا اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون سیفەتی ڕازی بوونەکەی لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی، وە هەموو ئەوانەش شاھێدن کە ئەگەر بێتو یادی اللە یان لەلاکرا دڵەکانیان دەھەژێت، وە ئەگەر ئایەتەکانی اللە یان بەسەردا خوێندرایەوە باوەڕەکەیان زیاد دەکات و پشت بە پەروەردگارەکەیان دەبەستن؛ ئەوانە اللە لە دڵەکانیاندا باوەڕی نوسیووەو بە ڕوحێک لەلایەن خۆیەوە کە بریتیە لە ڕوحی سیفەتی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی بۆسەریان پشتگیری لێ کردوون، جا ئێستا ئەوانە - لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیادان - دەزانن هەر بەڕاستی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی نیعمەتێکی گەورەو مەزنترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؛ ئەمە بریتیە لە نیعمەتی ڕوح و ڕەیحان کە بۆ ناخەکانیان دادەبەزێت و نیشانەیەکە لە پەروەردگارەکەیانەوە بەوەی ڕازیە لێیان و خۆشیدەوێن و لە خۆی نزیکیان دەخاتەوە.
برای بەڕێزم ئایا نازانی نھێنی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەو ناوەی نھێنیەکەی لە زاتی نەفسیدا داناوە سیفەتی نیعمەتی ڕازیبوونەکەیەتی لەسەر بەندەکانی، وە نھێنی حیکمەتی دروستکردنی جن و مرۆڤی تێدایە کە بریتیە لەوەی تا نیعمەتی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان لەسەریان بپەرستن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
بەو مانایەی اللە دروستی نەکردوون تا ئامانج لە دروستکردنەکەیان ئەوە بێت بیانخاتە ناو بەھەشتەکەی یان ناو ئاگرەکەی، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی لەسەر بەندەکانی بپەرستن، وە وەسیلە حەقەکە ئەوە نیە بەدوای گەورەترین نیعمەتەکە (کە ڕازیبوونی اللە یە لەسەرتان) بکەون بۆ هاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە (کە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشتە)؛ بەڵکو بەھەشت و ھەموو شتێکیش بکەن بە ھۆکارو ئامراز بۆ لای زاتی ئەو، تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای اللە ئەگەر ئەو دەپەرستن، جا لەسەر خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە اللە و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی پێشبڕکێ بکەن، جا لەوەدا نھێنی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو هەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، کە ئەوەیە ئامانجەکە لە دروستکردنەکەیان بێتەدی، وە اللە لەپێناو چێژ وەرگرتن لە نیعمەتی دنیاو ڕۆژی دوایی دروستی نەکردوون؛ بەڵکو بۆ ئەوەی چێژ لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەریان وەربگرن و بۆ لای پەروەردگارەکەیان پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لێی.
وە برای بەڕێزم منی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵێنت پێدەدەم ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوت بۆ حەقیقەتی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دایەوەو بە کاروکردەوە بەڕاستت داناو ئەوەت ڕاگەیاند تۆ لە کەسە پێشبڕکێکارەکانی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی؛ جا بە کاروکردەوە چاکەکان پێشبڕکێت لەگەڵ باوەڕداران کرد ئەوا دواتر اللە یەکسەر لەدوای بڕیارەکەت ئەوەی لە ناختدایە دەیگۆڕێت و بە (ڕوح و ڕەیحان) پشتگیریت لێدەکات، کە ناخەکەت دەبینێت ئەوە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، جا لەپاش ئەوە دەزانی بەڕاستی تۆ بوویت بە یەکێک لە بەندە نزیکەکان (مقربین). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم [الواقعة].
جا ئەمە بریتیە لە حەقیقەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندە نزیکەکانی؛ کە نیعمەتێکە جگە لە نیعمەتەکەی بەھەشت. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم.
جا ئەم ڕوحە بریتیە لە حەقیڤەتی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر ئەوانەی اللە لە دڵەکانیاندا باوەڕی نووسیوە، جا اللە بووەتە خۆشەویسترین شت لە ناخیان، خۆشەویستر لە باوک و دایک و منداڵەکانیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المجادلة:22].
جا لەم فەرموودەی اللە ی پایەبەرز وردبەرەوە دەبینیت باسی ڕوحی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەکات، پاشان نیعمەتی بەھەشتەکەی: {وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
پاشان ئەو نیعمەتەی بە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەریان پێناسە کردووە و فەرموویەتی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
برای بەرێزم ئایا نازانی لەم نیعمەتەدا نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەتان هەیە کە لە ڕاستیدا کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت و سامان لە ژیانی دنیا لە بەرامبەر حیکمەت لە دروستکردنەکەتان بێئاگاو سەرقاڵی کردن؟ جا دواتر سەبارەت بە حیکمەت لە دروستکردنەکەتان لێتان دەپرسرێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3) ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ(6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7) ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم (8)} صدق الله العظيم [التكاثر].
جا ئایا ئەو نیعمەتە چیە کە کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت و سامان سەرقاڵ و بێئاگای کردن لە هاتنەدی ئەمە؟ ئەوە بریتیە لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی، وە لەبەرئەوەش جن و مرۆڤی دروستکردووە تا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر خۆیان بپەرستن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات].
ھەرچی سەبارەت بە فەتواکەمە کە دەڵێم ئێوە ھەرگیز لە ناو بەندەکانی اللە کەسێک نادۆزنەوە ناوەکەی (عبد النّعيم الأعظم) بێت، ئەمە لەبەرئەوەی تەنھا بە 99 ناوەکەی اللە دەزانن، جا ھەرگیزاو ھەرگیز خەڵکی بەم ناوەی کۆتایی نازانن تەنھا ئەوکەسەی شارەزایە بە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) لە زاتی اللە ی ڕەحمان، کە مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی یە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].
وە ئەو کەسەی بە اللە ی ڕەحمان شارەزایە بریتیە لەو مرۆڤەی اللە بەیانی تەواوو گشتگیری هەموو قورئانی فێرکردووە؛ کە بریتیە لەو ئیمام مەھدیەی اللە لە دوای خۆی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی کردوویەتی بە شاھێد لەسەر قورئانی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم [الرعد:43].
جا هەر زانایەک یان نەزانێک لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوکاتە هەر من بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە بەسەریدا زاڵ دەبم ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت لە کەسە ڕاستگۆیەکان، جا ھەموو بانگەشەیەک بەڵگەی ھەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4722
جميع الحقوق ® محفوظة لجميع المسلمين في الأرض.