المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵام بە بەیانی ڕاستیەکی زۆر گەورە



Admin
19-10-2019, 06:48 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1429 کۆچی
08 - 03 - 2008 زایینی
12:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=10103
ـــــــــــــــــــــ

وەڵام بە بەیانی ڕاستیەکی زۆر گەورە ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..


برای پرسیارکارم (کاشف)، ھەمیشە هیچ قسەیەک بەناوی اللە و نێردراوەکەی ناکەم تەنھا ڕاست و دروست نەبێت، وە سەبارەت بەو فەرموودەیەی ھاتووە: [ويواطئ اسمه اسمي واسم أبيه اسم أبي] جا ئەم فەرموودەیە زیادەیەکی ناڕەوای بۆ سەر فەرموودە ڕاست و دروستەکە تێخراوە، وە لەدوای ڕاستیش ھیچ نیە جگە لە گومڕایی نەبێت، ھەرچی فەرموودە ڕاست و دروستەکەیە ئەوا بەم شێوەیە کە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت دەفەرموێت: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا ئایین ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نیە کە عبد اللە ی کوڕی عبد المُطلب ـە، وە مەھدی چاوەڕوانکراو وەکو بەسەرخەری ئەوە نەهاتووە کە عبد اللە ی لەسەر بووە؛ بەڵکو وەکو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هاتووە، حیکمەتەکەش لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە سەرخستنی ئەوەی محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەیەتی، جا فەرمان و بانگەوازەکەی ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی پێغەمبەرەوە نیە، وە ئەوەی ئەو لەسەری بوو ئایینی بت پەرستی بوو، کەواتە لەبەرچی دەتانەوێت ناوی مەھدی چاوەڕوانکراو والێبکەن لەگەڵ ناوی عبداللە ڕێک بکەوێت، جا کوا حیکمەتەکە لەوەدا؟ بەڵکو حیکمەتی فەرموودەکەیان لەدەستداوە بە زیادکردنی ناوی باوکی پێغەمبەر بۆ فەرموودە ڕاست و دروستەکە، جا مەھدی چاوەڕوانکراو نەھاتووە بۆ سەرخستنی ئەو ئایینی بت پەرستیەی عبد اللە ی کوڕی عبدالمطلب لەسەری بووە؛ بەڵکو ھاتۆتە لاتان بۆ سەرخستنی ئەوەی محمد نێردراوی اللە ی لەسەربووە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وە اللە نە کردوومی بە نێردراو، نە بە پێغەمبەر، بەڵکو لە ناوەکەمدا ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکەم و ناونیشانی فەرمان و بانگەوازەکەمی داناوە (ناصر محمد)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا نەیفەرمووە ناوەکەی وەکو ناوی منە! ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا حیکمەتەکە لە ڕێککەوتنەکە (التواطؤ) دا نامێنێت و لەناودەچێت، جا نابێت ناوی مەھدی محمد بێت، ئەگەر وابوو حیکمەتی ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) نامێنێت؛ بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی مەھدی ڕێک دەکەوێت (ناصر محمد؛ واتە بەسەرخەری محمد)، بەم شێوەیە حیکمەتەکە لە فەرموودە ڕاست و دروستەکە دێتەدی، جا اللە بابەتەکەی کردووە بە ڕێککەوتن (توافق) کە بریتیە لە ھەمان وشەی (تواطؤ) لە ناوەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەگەڵ ناوەکەم بە ناوی باوکم (ناصر محمد)، چونکە مەھدی چاوەڕوانکراو ھەرگیز بۆ ئەوە نایەت ئایینێکی تازە بھێنێت، بەڵکو وەکو بەسەرخەری ئەوە دێت کە محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی (ناصراً لما جاء به محمد رسول الله) درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ(1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ(2)} صدق الله العظيم [القلم].

جا ئەوەی لێرەدا قسەی لەگەڵ کراوە مەھدی نیە، بەڵکو محمد نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بەڵکو تەنھا اللە سوێندی بە پیتێک لە ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد) خواردووە، ئەوکەسەی دواتر اللە ئایینەکەی باپیرەی پێ بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان دەردەخات، تا ئەوکاتەی بۆیان ڕووندەبێتەوە ئەمە ڕاست و دروستە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿32﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الحقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿33﴾} [التوبة].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٨﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الصف:9].

ئەمەش وەکو وەفایەک لەلایەن اللە وە بۆ بەڵێنەکەی بە موسڵمانە چاکەکارەکانی داوە، ھەروەک بەوە بەڵێنی پێدابوون لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [النور:55].

وە مانای ئەوەی دەفەرموێت: {وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}، ئەمانە بریتین لە هەڵگەڕاوەکانی بەرامبەر ڕاستی، جا شوێن مەسیحی دەجالی تاغوت دەکەون، ئەمەش دوای ئەوەی اللە بەهۆی مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هەموو خەڵکی هیدایەت دەدات، جا دوای باوەڕ ھێنانەکەیان دەجال دێت بۆ ئەوەی تووشی ئاشوبیان بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].

جا ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {الم} واتە (المهديّ المنتظَر)، ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدا، جا لەپاش ئەوە لەهەمان ئایەت باسی ئاشوبەکەی مەسیحی دەجال دەکات، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم.

وە اللە نەیفەرمووە؛ ئایا باوەڕداران وا حیساب دەکەن، ئەگەر وای فەرمووبایە ئەوکاتە مەبەستەکە دەبوو بەوانەی لەناو خەڵکی باوەڕیان ھێناوە، بەڵام اللە بە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هەموو خەڵکی ھیدایەت دەدا تا ئایین هەمووی بۆ اللە بێت، جا لەپاش ئەوە مەسیحی دەجال دێت بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەرامبەر ڕاستی تووشی ئاشوب بکات، ھەر بۆیە ھەواڵی ئاشوبەکەی مەسیحی دەجالی پێداون بەوەی دوای ئەوە دەبێت کە اللە بەهۆی مەھدی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات، بەڵام دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو خەڵکی لە ئاشوبەکە ڕزگار دەکات، جا شوێن مەسیحی دەجال ناکەون، وە ھەرگیزیش کەس لە ناو خەڵکی شوێنی ناکەوێت تەنھا دڵسۆزو پاڵپشتەکانی نەبن، ئەوانەی ئەو دەپەرستن لەکاتێکدا دەشزانن ئەو تاغوتی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دوژمنی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، ئەمەش بەهۆی گومڕایی خۆیانەوە نیە، بەڵکو بێباوەڕیەکەیان وەکو بێباوەڕیەکەی شەیتانە کە باوەڕی بەوە ھەیە اللە تاک و تەنھایەو ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی نیە، جا لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕبووە پێی، وە اللە ی کردووە بە دوژمنی خۆی، وە بڕواشی بە زیندووبوونەوەو ئاگرو بەھەشتیش ھەیە، بەڵام ڕقی لە ڕاستی دەبێتەوە، جا بەھەمان شێوە شەیتانە مرۆڤەکانی بەندەکانی تاغوتیش ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاستی ببینن نایگرنەبەر، چونکە دەزانن ئەوە ڕاستیە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر ڕێگای سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر، چونکە دەزانن ئەوە ڕێگای گومڕاییە. اللە ش دەربارەیان فەرموویەتی: {وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [الأعراف:146].

ئەوانە نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و بکوژرێن.

اللە ش تەنها بۆ ھیدایەتی گەلانی خەڵکی ڕەوانەی نەکردووم، جا ھەرگیز ئامانجەکەم نایەتەدی ئەگەر اللە بەهۆی منەوە لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر ھیدایەت نەدات، ئەمەش لەبەرئەوەی من اللە دەپەرستم بەو شێوەیەی شایەنیەتی بپەرسترێت، جا ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی دەپەرستم تا لە نەفسی خۆی ڕازی بێت (واتە بۆ ئەوەی لە نەفسی خۆی نە توڕە بێت نە خەفەتبار بەهۆی توڕە بوون و سزادان و ڕازی نەبوون لە بەندەکانی)، وە بەدوای ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەشم نەکەوتووم تا بیکەم بە ھۆکار بۆ ھاتنەدی ئامانجی بەدەستھێنانی نیعمەتی بەھەشت، پەنا دەگرم بە اللە لەوەی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) کە ڕازیبوونی نەفسی اللە یە بکەم بە ئامرازو ھۆکار بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە نیعمەتی بەھەشتە، خۆ ئەگەر بەم شێوەیە بام پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) ـەم بە دەست نەدەهێنا کە پلەی خەلافەتی تەواوەتی و سەرتاسەریە بەسەر ھەموو گەلاندا لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر، بەڵکو اللە تاکە ئامانجەکەمی کردووە بە ڕازیبووبی نەفسی خۆی، ھەرگیزیش ڕازی نابم تا ئەوکاتەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت، بەوەی چیتر نە بە حەسرەت بێت نە خەفەتبار لەسەر بەندەکانی، بەڵام ئەوەی بووەتە ڕێگر لەنێوان من و هاتنەدی ئامانجەکەم ھەموو گەلەکانن لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر، جا ئەوانیش وەکو ئێوە چەند گەلێکن اللە بۆ ئەوە دروستی کردوون تا بیپەرستن، وە ھەر یەکێکیشیان بە نوێژو ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتەکەی خۆیان زانیووە، بەھەمان شێوە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی کردووە بە هۆکارو ئاڵای ھیدایەت بۆ ھەموو گەلان لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر، جا ئەوانیش شوێن ڕاستی دەکەون، وە بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی خەلیفەی اللە ی گشتگیرو سەرتاسەری ملکەچ دەبن، وە اللە بەم گەلانە پشتگریم لێدەکات دوای ئەوەی بە نیشانەیەکی بەڕاستدانەری سزایەکی بەئێش بۆ هەموو خەڵکی پشتگیریم لێدەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالُوا لَوْلا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ (37)وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَنْ يَشَأِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (39)قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم [الأنعام].

دواتریش سزا بەئێشەکە دێت، پاشانیش ئێوە لە اللە دەپاڕێنەوەو داوای لێدەکەن سزاکەتان لەسەر لابدات دوای بەڕاستدانانی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم.

ئەم سزایەش بریتیە لە بەردبارانکردن بە بەردی ئاگری خاوەن دوکەڵێکی ئاشکرا (الدخان المُبين) لە ھەسارەی سزاوە، کە بریتیە لەو نیشانە بەڕاستدانەرەی لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە چاوەڕێی هاتنی دەکەم دوای بەدرۆزانینی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی لەلایەن خەڵکیەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُوا الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان:14].

وە لەبەرئەوەی بەهەمان شێوە موسڵمانانیش پشتدەکەنە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی بۆیە دواتر سزاکە ئەوانیش دەگرێتەوە، تەنھا ئەگەر بەڕاستی دابنێن، وە ئەم سزایەش نیشانەیەکی گەورەی قیامەتە کە پێش ھەڵسانی قیامەت (ھەڵمەتە گەورەکە - البطشة الكُبرى -) دێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

خۆ ئەگەر اللە بە ھەموو گەلانیش لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر پشتگیریم لێبکات ئەوا موسڵمانان یەکەم کەس دەبن بە درۆم بزانن! بە ڕەچاوکردنی گۆڕینی ڕێساو یاسای بیروباوەڕە ڕاست و دروستەکە لە کتێبدا، جا ئەو درۆزن و بوختانچیانەیان بەڕاستداناوە کە قسەیان بە ناوی اللە و نێردراوەکەی هەڵبەستووە کە دەڵێن گوایە اللە بەھەمان شێوە پشتگیری لە بەتاڵیش دەكات، بۆیەش اللە (ئەم پشتگیریانەی لە من بە هەموو گەلان لە بچووکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر) دواخستووە تا لەپێش ئەوەدا سزایەکی بەئێش بھێنێت، جا لەبەرئەوەی موسڵمانان ڕێساو یاسای موعجیزەکانیان گۆڕیوە لە کتێبدا (چونکە بڕوایان وایە اللە بە موعجیزەکان پشتگیری لە مەسیحی دەجالیش دەکات)، بۆیە ئەگەر اللە پشتگیری پێ لە مەھدی چاوەڕوانکراو کرد ئەوکاتە موسڵمانان دەڵێن: "خەڵکینە بەڕاستی ئەوە مەسیحی دەجالە" وە ڕێگریش لە ڕاستی دەکەن، لەکاتێکدا بانگەشەی پەروەردگارێتیش ناکات؛ بەڵکو بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆئەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بەڵام ئەی گەلی موسڵمانان ئێوە ڕاستیتان کردووە بە بەتاڵ، جا لە کەیەوە اللە بە نیشانە موعجیزەییەکان پشتگیری لە بەتاڵ کردووە بۆ بەڕاستدانانی بانگەوازەکەی تاغوت؟ بەڵکو بە نیشانە موعجیزەییەکان پشتگیری بەڕاستدانانی بانگەوازی ڕاست و دروستی کردووە، بۆیە ئەی گەلی موسڵمانان ئێوە هەرگیز بەڕاستی دانانێن بەھۆی ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەی ئێوە لەسەرین، کە پێتان وایە اللە بە نیشانە موعجیزەییە بەڕاستدانەرەکان پشتگیری لە بەتاڵیش دەكات.

وە لەبەر ئەم بیروباوەڕە: وەک ئەو بیروباوەڕە خراپ و درۆو هەڵبەستراوەتان کە دەڵێن اللە بە نیشانە موعجیزەییەکانی پشتگیری لە مەسیحی دەجال دەکات بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک دواتر ھەموو موسڵمانان کوفر بە خەلافەتی سەرتاسەری مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَّا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].

وە ئەی زانایانی موسڵمانان وەرن پێتان بڵێم لەبەرچی دواتر اللە دەمکات بە خەلیفەی گشتگیرو سەرتاسەری بەسەر ھەموو شتێکدا لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو، ئەمە بۆ ئەوەی بە ڕاستیەکە بزانن و نەبن بە یەکەم کەس لەوانەی پێی بێباوەڕ دەبن، جا دواتر اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتم پێدەدات (الدرجة العالية الرفيعة)، ئەو پلەو پایە خەلافەتە گشتگیرو سەرتاسەریەی تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندە چاکەکارەکانی اللە، جا مەهدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەتان ئەوەی بەدەستھێنا، بەڵام ئێوە پشتدەکەنە ڕاستی، ئێستاش ھۆکارەکەتان بۆ ڕووندەکەمەوە؛ جا بۆیە ئومێدی ئەوەم لە پەروەردگارەکەم کرد مەلەکوتی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) م پێبدات بە پلەی خەلافەت لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک تا ھەموو ئەوە بکەم بە هۆکار بۆ ھاتنەدی ئامانجەکە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت (واتە چیتر لە نەفسی خۆی خەفەتبار نەبێت)، جا ئەوەیە گەورەترین نیعمەت و خۆشی سەبارەت بە ناصر محمد یەمانی، جا بەو پێیەی ئاواتی ئەوەم خواستووە بۆیە ئەو حیکمەتەم پێکاوە کە اللە لە پێناویدا ئێمەی بۆ دروستکردووە، کە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

بەڵام ھیچ کەسێک پێش من لەناو هەموو بەندە چاکەکارەکان نە لە پێغەمبەران نە لە نێردراوەکان بە دەستی نەھێناوە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەوان بۆ ئەوەی بگەن بە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة) ئاواتەخوازن بە هۆکارەکە بزانن، جا کێبڕکێ بۆ لای اللە ی ڕەحمان دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لێی نزیکترە تا ئەو پلەیەی بەھەشت بەدەست بێنن، بەڵام ئەی برایەکانم، اللە لەپێناو ئەوە دروستی نەکردووین، بەڵکو لەپێناو خۆی دروستی کردووین پایەبەرزی بۆی، جا ناصر محمد یەمانی ئاواتەخوازی ئەوەیە اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، ئەمەش کۆتا ئاوات و ئەوپەڕی ئامانج و ویست و ھیواکەمە لە ژیانمدا، وە ڕازیبوونی نەفسی اللە م نەکردووە بە ھۆکار بۆ ھاتنەدی ئامانجی بەدەستھێنانی مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی، پەنا دەگرم بە اللە، وە سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم بە ھیچ شێوەیەک ئەوە لای من یەکسان نیە لەگەڵ گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم، جا لەگەڵ اللە ڕاستگۆبووم و اللە ش ڕاست بوو لەگەڵم، دواتریش دەمکات بە خەلیفە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی خۆی بەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿24﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿25﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا ئەوەیە هەڵویست و باس و خواسی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ڕاست و دروستەی ئێوە پشتی لێھەڵدەکەن، ئەوکەسەی اللە کردوویەتی بە هۆکاری ھیدایەت بۆ بچوکترین مێشوولەو سەرووتر لە ئەو، جا ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدا، جگە لە شەیتانەکانیان نەبن، ئەوانەی ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی ببینن دەیگرنە بەر، جا مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەتان ئەوکەسەیە کە اللە کردوویەتی بە خەلیفە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی بەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێکدا، لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو، جا نهێنی نموونە حەقەکەی لە خەلافەتە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو کە اللە ھەموو خەڵکی جگە لە شەیتانەکانیان پێ ھیدایەت دەدات لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونََ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.

جا لەم ئایەتەدا نھێنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدا، جا اللە بە ھەموو نیشانەکانی لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو بە ھەموو سەربازەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی پشتگیری لێدەکات بۆ ئەوەی دژی مەسیحی دەجال و سەربازەکانی لە یەئجوج و مەئجوج و ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان و ھەموو ڕەگەزێکیش لەگەڵی بن. وە مەسیحی دەجالیش هەزارەها ساڵ پێش ئێستا ئامادەکاری کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەھدیەی ڕێنمایی ھەموو خەڵکی دەکات، وە لەڕاستیدا پەروەردگارەکەم بەڵێنی پێداوم بەھاتنەدی ئامانجەکەم وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ نزاو پاڕانەوەکەم، بانگەوازەکەشم ھەموو ئەو شەیتانانە گومڕا دەکات کە بە دڵنیاییەوە دەزانن من مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیانم، بەڵام ڕقیان لە ڕاستی دەبێتەوەو اللە ش ڕقی لەوانەو خەشم و توڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتوون، چونکە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە ھەروەک چۆن بێباوەڕی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە، وە اللە ش هەرگیز ئەوانە بەهۆی مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هیدایەت نادات، چونکە ئەگەر بۆشیان ڕوون ببێتەوە مەھدی چاوەڕوانکراوە ھەر شوێنی ناکەون، بەڵام دواتر اللە بەهۆی بەندەکەیەوە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لە شەیتانەکان نەبن لە ھەموو ڕەگەزێک.

جا ئەوە بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروست، یان پێتان وایە اللە بەهۆی مێشوولەوە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات! نەخێر، بەڵکو ئەوە بەهۆی مەهدی چاەڕوانکراوەوەیە کە بە ھەموو سەربازەکانی لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو پشتگیری لێدەکات ئەگەر بتانزانیبووایە، جا ھەرچی ئەوانەن کە لەناو ئێوەدا باوەڕیان بە بانگەوازو فەرمانەکەی هێناوە ئەوانە بریتین لە بەندە پێشبڕکێ کارە چاکەکارەکان، جا ئەوانە دەزانن ئەو مەھدی چاوەڕوانكراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیانە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.

ھەرچی دەرکەوتنەکەیەتی ھەروەک ئەوانی پێش ئێمەش باسیان کردووە لەدوای بەڕاستدانانی ئینجا لە ڕوکنی یەمانی بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت، وە سەبارەت بەو ئاڕاستەیەی لێوەی دێتە ڕوکنی یەمانی ئەوا مەھدی چاوەڕوانکراو لە یەمەن دێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی: [إني أرى نفَس الله يأتي من اليمن]. صدق عليه الصلاة والسلام.

جا نەفس واتە لاچوونی ئازارو ناخۆشیەکان لەسەر ستەملێکراوانی خەڵکی جیھان، وە اللە ھەموو خەڵکیشی پێ ھیدایەت دەدات.

ھەرچی نھێنی پەرستنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ئەوەی بۆ ڕوون کردوونەتەوەو فەرموویەتی: [الإيمان يمان والحكمة يمانية]. صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەمەش چونکە جبریل درودو سڵاوی لێبێت بە وتەیەک دابەزی کە محمد نێردراوی اللە ی - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - سەرسام کرد، کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا ھاتووە: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

جا محمد نێردراوی اللە لە برایەکەی جبریلی پرسی: "ئەی برایەکەم جبریل ئەو کەسە شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان (الخبير بالرحمن) کێیە؟" ئەویش پێی وت: "ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەیە کە اللە دەپەرستێت بەو شێوەیەی شایەنیەتی بپەرسترێت، لە ئوممەتەکەی تۆیەو باوەڕ بە اللە و نێردراوەکەی دەھێنێت، وە ڕێزی اللە ش دەگرێت بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت". بۆیە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [الإيمان يمانٍ والحكمةُ يمانية].

چونکە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوکەسەیە اللە بەو شێوەیە دەپەرستێت کە شایەنیەتی بپەرسترێت، جا ڕازیبوونی نەفسی اللە ی کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت و خۆشی - النعيم الأعظم - نەکردووە بە ھۆکار بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە، کە بریتیە لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت و نیعمەتەکانی بەھەشت.

وە ئەی گەلی موسڵمانان من بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم) مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم، وە اللە ھەموو ناوەکانی منی کردووە بە سیفەتەکانم و باس و خواس و مەبەستەکەم:
بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە - عبد النّعيم الأعظم - : چونکە ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم دەپەرستم، چونکە ئەوە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وە اللە گەورەترین ناوەکەی اللە ی - اسم الله الأعظم - ی کردووە بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی؛ بەو مانایەی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

ئایا نابینن گەورەترین ناوەکەی اللە - اسم الله الأعظم - بریتیە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی، جا اللە بە ڕوحی ڕازیبوونی نیعمەتی ڕەیحان پشتگیری پێ لە دڵەکان دەکات، جا ڕووناکی ڕازیبوونەکەی دڵەکانیان فراوان و گوشادو ئاسودە دەکات، وە دڵەکانیان پێی ئۆقرەو ئارام دەگرێت، جا ھەست بە نیعمەتێکی نەفسی وا دەکەن کە ھیچ نیعمەتێک نە لە نیعمەتەکانی دنیا نە لە نیعمەتەکانی ڕۆژی دوایی یەکسان نیە لەگەڵیدا، جا لە فەرموودەکەی اللە دەربارەی باسی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی وردببنەوە بەوەی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}.

ئەمەش بریتیە لەو نیعمەتەی دواتر دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە ئەی ئەوانەی ژیانی دنیا لە بەرامبەر نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە سەرقاڵ و بێئاگای کردن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿1﴾ حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿2﴾كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿3﴾ ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿4﴾ كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿5﴾ لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿6﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿7﴾ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم ﴿8﴾} صدق الله الأعظم [التكاثر].

جا به ناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە بێباوەڕمەبن، وە گەورەترین نیعمەتەکە (النعیم الٲعظم) ناوێکە لە ناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە، ھیچ ناوێکیشی نیە گەورەتر بێت لە ناوێکی تری (پاک و بێگەردی بۆی)، بەڵکو گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە یە (اسم الله الأعظم)، بەو مانایەی نیعمەتێکی گەورەترو مەزنترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم.

جا ناوێکی تری لە ناوێکی تر گەورەتر نیە پاک و بێگەردی بۆی، چۆن شتی وا دەبێت لەکاتێکدا تاک و تەنھایەو ھەموو ناوەکانیشی سیفاتەکانی ئەون؟ جا بە ھەر ناوێکی داوای لێدەکەن جیاوازی نیە لە نێوانیان، جا بێدینی و بێباوەڕی و لادان لە ناوەکانی اللە مەکەن ئەی ئەوانەی بە شوێن گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دا دەگەڕێن، جا بەشێوەیەکی ڕاست و دروست ئەوەمان بۆ ڕوونکردنەوە، جا جیاوازی نیە لە نێوان گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) و ناوەکانی تری اللە، نە لەنێوان ناوی الرحمن، جا بە ھەر چ ناوێکی داوای لێدەکەن وەڵامتان دەدرێتەوە، بەڵام داوا لە اللە بکەن لەکاتێکدا دڵنیا بن لە وەڵامدانەوەی.

وە ئەی گەلی هەموو زانایانی ئوممەت، ھەر کەسێک ناڕەزایی لەسەر بەیانی ئەم ڕاستیە زۆر گەورەیەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی هەیە بە سوپاسەوە با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای موسڵمانان و بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکانی اللە؛ خەلیفەی اللە و بەندەکەی (بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە - عبد النّعيم الأعظم)؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=10103