تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی تەعزیزو تەشھیر التعزير والتشهير وە بەیانی سنوری سزای ئەو دزانەی بە نهێنی دزی دەکەن وە بەیانی سنوری سزای تاڵانکاران و ڕێگران لە ڕێبوارو گەشتیاران



Admin
27-10-2019, 08:02 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎25 - 11 - 1437 کۆچی
28 - 08 - 2016 زایینی
01:16 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=235535
ــــــــــــــــــــ

بەیانی تەعزیزو تەشھیر (التعزير والتشهير)، وە بەیانی سنوری سزای ئەو دزانەی بە نهێنی دزی دەکەن، وە بەیانی سنوری سزای تاڵانکاران و ڕێگران لە ڕێبوارو گەشتیاران ..

‎بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرە بەڕێزەکانی و کەس و کارە پاک و خاوێنەکانیان و هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْكُومٌ (44) فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (45) يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (46) وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (47) وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (48) وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (49)} صدق الله العظيم [الطور].

سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت سزای اللە لەم ئوممەتەدا وا دێت، جا اللە لە ئاسمان و زەوی بۆ سەر ستەمکارانی دەنێرێت، دواتریش بە شێوەیەک دێت کە حسابتان بۆی نەکردووە، وە لەڕاستیدا ئەوەم پێ ڕاگەیاندن و نھێنیەکانیشم بۆ ڕوونکردنەوە، وە هۆشداریم پێدان لەوەی بەڕاستی اللە توڕەیە بۆ ئەو کتێبەی پشتان لێی کردووە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن بۆ لای حوکم بکەن.

ڕەنگە یەکێک لە موسڵمانان بە گشتی بیەوێت بڵێت: "ئێمە چوزانین تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت،
جا ئەوانەی بانگەشەی کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەن زۆرن تا گەیشتوونەتە زیاتر لە سی درۆزن و ھەمووشیان دەڵێن مەھدی چاوەڕوانکراوین، بۆیە گومانمان وایە تۆش یەکێک بیت لە ھاوشێوەکانی ئەوان ئەی ناصر محمد یەمانی، بۆیە پێویستە لەسەرت داوای لێبوردن لە موسڵمانان بە گشتی بکەیت، چونکە ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەگەر زانایان تۆیان بەڕاستدانا بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراویت ئەوکاتە ئێمەش بەڕاستمان داناویت و شوێنت کەوتووین، وە ئەگەر بەدرۆیان زانیت ئێمەش بەدرۆمان زانیوی". لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: خراپترین عەقڵ عەقڵی ئێوەیە، وە خراپترین زاناش زاناکانی ئێوەن، ئەوانەی ناتوانن جیاوازی لەنێوان وشترو گوێدرێژەکانیشدا بکەن، وە جیاوازی ناکەن لەنێوان تەعزیزو تەشھیر، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت جیاوازی لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق و بانگەشەکارەکانی تر بە کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو بە بەتاڵ و درۆو بوختانەوە وەک جیاوازی نێوان وشترو سی گوێدرێژە! جا ئایا ناتوانن وشترێک لەنێو کۆمەڵێک گوێدرێژ جیابکەنەوە؟ بەھەمان شێوە زاناکانتان ئەوانەی چاوەڕێی بەڕاستدانانەکەیانن تا شوێنیان بکەون جیاوازی لەنێوان تەعزیزو تەشھیردا ناکەن، ھەرچەندە جیاوازیەکەی نێوان تەعزیزو تەشھیر زۆر گەورەیە، جا ئەگەر لە هەموو زاناکانتان پرسیاربکەن و کتێبەکانیشیان بخوێننەوە دەبینن تەعزیز سنورێکە لە سنورە سزاییەکانی اللە کە بەسەر تێکدەرو خراپەکارەکانی زەوی جێبەجێ دەکرێت، جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات بۆ پێناسەکردنی تەعزیز، جا دەبینن اللە فەتوای ئەوەتان بۆ دەدات تەعزیز بریتیە لە پشتیوانی کردن و پشت قایمکردنی نێردراوو پێغەمبەران و پێشەواو ئیمامەکانی کتێب، جا چۆن ئەوە دەکەن بە سنورێکی سزایی لەسەر تێکدەرو خراپەکارانی زەوی؟ جا ئایا لە ڕوانگەی ئێوەدا نێردراوو پێغەمبەرانی اللە تێکدەرو خراپەکارن لە زەوی؟ ئایا اللە فەرمانی بە ئێوە نەکردووە پشتیان قایم بکەن و پشتیوانیان لێ بکەن؟ جا لە ئایەتی مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە فەتواکەی اللە دەبینن، کە چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکران بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بە گشتی و کەس کوفریان پێناکات جگە لە فاسق و لادەرو تاوانکاران نەبن، جا ئەی سەرجەمی زانایانی موسڵمانان و موسڵمانانیش بە گشتی ھەمووتان دەتوانن نکۆڵی لەوە بکەن تەعزیز لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بریتیە لە پشتیوانیکردن و پشت قایمکردن نەک جێبەجێ کردنی سنوری سزایی تەعزیز؟ بەڵکو پیچەوانەکەی دەبینن بە تەواوی! وە اللە فەتواتان بۆ دەدات تەعزیز بریتیە لە پشتیوانیکردن و پشتقایمکردن بە بەخشینی ماڵ و دارایی بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8) لِّتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)} صدق الله العظيم [الفتح].

بەھەمان شێوە اللە فەرمانی بە ھەموو ئوممەتێک کردووە پشتی نێردراوە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەیان قایم بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (12) فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ} صدق الله العظيم [المائدة:12-13].

جا سەیری ئەو یوسف قەرزاویە بکەن کە ناوی لە سنوری سزایی ڕەجم کردن ناوە سنوری سزایی تەعزیزو دەڵێت: "لەڕاستیدا سەرەتا پێغەمبەر حوکمی پێکردووە، چونکە لە شەریعەتی یەهودیدا بوو". پاک و بێگەردی بۆ اللە! بەڵکو ئەم سنورە یەهودیە ھەڵبەستراوو درۆو بوختانێکەب لە ئایینی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە اللە دەربارەی سنوری سزایی ڕەجم کردن بە بەرد تا مردن ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دانەبەزاندووە؛ بەڵکو ئەوە سنورێکی سزاییە لە حوکمی تاغوت و شەیتانی نەفرەتلێکراو ھێناویەتی تا لەسەر ئەوانە جێبەجێی بکات کە لە پەرستنی تاغوت و بتەکان پاشگەز دەبنەوە بۆ پەرستنی اللە ی حەق، پاشان تاغوت بە ڕەجم کردن بە بەرد تا مردن حوکمیان لەسەر دەدات، بۆیە اللە ی پایەبەرز لە چیڕۆکی ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف) فەرموویەتی؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ ئایا ئێوە بە حوکمی تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراو حوکم دەکەن؟ جا ئەوە بریتیە لە حوکمێک کە شەیتانی تاغوت ھێناویەتی، وە فەرمانی پێ بە دڵسۆزو پاڵپشتەکانی کردووە سنوری سزایی ڕەجم کردن بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ بکەن کە لە پەرستنی بتەکان پاشگەزدەبنەوە بۆ پەرستنی اللە ی ڕەحمان، جا سوێند بە اللە ئێوە بە حوکمی شەیتان حوکم دەکەن و حوکمی اللە ی ڕەحمانیش لە مەحکەمی قورئان پشتگوێ دەخەن.

وە سەبارەت بە سنوری سزایی ڕەجم کردنی زیناکاری خاوەن ھاوسەر، بەڵێ ئەوە سنورێکی جولەکەیی ھەڵبەستراوو درۆیە بەناوی اللە و نێردراوەکەی ھەروەک چەندین ساڵ پێش ئێستا ئەوەمان بە وردی بۆ باسکردوون، جا ئەوە لە شەریعەتی جولەکە نەبووە، بەڵکو سنورێکی جولەکەیی ھەڵبەستراوو درۆیە لەلایەن شەیتانە مرۆڤە دووڕوە جولەکەکان بەناوی اللە و نێردراوەکەی، وە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی ئەوە دانەبەزاندووە، نە لە تەورات نە لە ئینجیل و نە لە قورئانی گەورە. دووەمیش، چۆن لە سەرەتادا پێغەمبەر حوکمی پێکردووە؟ ئایا اللە ڕێگری لە نێردراوەکەی نەکردووەو هۆشداری پێنەداوە لەوەی شوێن ویست و ئارەزووەکانیان نەکەوێت؟ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووە سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە تەورات و ئینجیل لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکمیان لەنێوان بکات، جا حوکمەکەیان لەوە بۆ بهێنێت کە اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە دایبەزاندووە، پاشان اللە حوکمە حەقەکەی لە مەحکەمی قورئان بۆ هێناون، چونکە اللە قورئانی زاڵ كردووە بەسەر تەورات و ئینجیل و فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر، جا ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە ھەڵبەستراوو درۆیە لەلایەن جگە لە اللە وە.

ھەرچی تەعزیزە ئەوا لە کتێبەکەی اللە نەمبینیوە سنورێکی سزايی بێت؛ بەڵکو تەواو پێچەوانەی ئەوەیەو بریتیە لە بانگەوازی اللە بۆ ئەوەی قەرزی پێبدەن بۆ پشتیوانیکردن و پشت قایم کردنی نێردراوەکانی و پێشەوا (ئیمام) ـەکانی کتێب. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (12) فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ} صدق الله العظيم.

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إنّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8) لِّتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)} صدق الله العظيم [الفتح].

جا چۆن تەعزیز دەکەی بە سنورێکی سزایی ئەی قەرزاوی؟ بەڵکو سنوری سزایی بریتیە لە تەشھیری بکوژ لەدوای جێبەجێ کردنی سزاکە بەسەریدا بە ھەڵواسین، جا لەپاش ئەوە تەرمەکەی لە گۆڕدا دەنێژرێت، ھەرچی کەللە سەریەتی ئەوا خوێی لێدەدرێت و لە شەقامی گشتی هەڵدەواسرێت تا ببێتە پەندو وانە بۆ ئەوکەسەی پەندو وانە وەردەگرێت لەوانەی خەڵکی بە ستەم و دوژمنایەتی دەکوژن، جا ئەوە پێی دەوترێت تەشھیر نەک تەعزیز، چونکە تەعزیز بریتیە لە پشتیوانیکردن و پشت قایمکردن، ھەرچی تەشھیرە بریتیە لەوەی سنورەکانی اللە تەشھیر دەکەن بۆ ئەوانەی سنورە سزاییەکەی اللە تان بەسەردا جێبەجێ کردوون ئەگەر بێتو خاوەن خوێنەکە لە پێناو اللە لێی نەبورێت.

بەھەمان شێوە سنوری سزایی دزی کردن، جا دەستەکەی بە لێدان لە بازنەی دەستی دەبڕدرێت؛ بەمانای لەپی یەک دەستی تا ئەوکاتەی بە قامچی لێدان خوێنی لێ دەتکێت، جا اللە مەبەستی ئەوە نیە دەستەکانیان ببڕنەوە بە لێکردنەوە؛ بەڵکو تەنها بریندارکردنی لەپی دەستی چەپی دزەکەیە، ئەمەش بە جەڵد تا ئەوکاتەی دەستی خوێنی لێ دەتکێت ھەروەک لەدوای جێگیربوون ڕوونی دەکەینەوە.

ھەرچی سەبارەت بە ئەوانەن کە لە ڕێگاوبانەکان ماڵی خەڵکی بەتاڵان دەبەن، جا ئەو دزی و تاڵانکردنە لە دزی نهێنی گەورەترە، چونکە هەراسانکردنێکی گەورەی لەگەڵە بۆ ئەوکەسە ستەملێکراوەی ماڵی تاڵانکراوە، جا حوکمەکەی اللە لەکتێب بۆ ئەوانە بریتیە لەوەی دەست و پێیان بە پێچەوانەوە دەبڕدرێت، واتە بە جەڵد لێدان دەبڕدرێت تا دەستی چەپی خوێنی لێدەتکێت و لەپی قاچیشی لە خوارەوە بەھەمان شێوە، جا مەبەستی اللە ئەوە نیە دەست و قاچەکانیان ببڕنەوە؛ کەواتە ئەگەر جارێکی تر دزیکردەوە چۆن دەستێکی تری یان قاچێکی تری دەبڕنەوە!! وە چۆن پیسی و پۆخڵی لە خۆی لابدات؟ وە چۆن دەستنوێژ بگرێت و چۆنیش لەدوای تۆبەکردن و گەڕانەوەو چاکبوونەوە ئیش و کار بۆ منداڵەکانی بکات؟ وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش ناتوانن بڵێن اللە مەبەستی لە چیڕۆکی ئەو ژنانەی دەستەکانی خۆیان بڕی بریتیە لە بڕینەوەو لێکردنەوەی دەستەکانیان، چونکە لەوکاتەی ژنەکان یوسفیان بینی دەستەکانی خۆیان نەبڕیەوە؛ {فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ} صدق الله العظيم [يوسف:31].

جا بۆتان ڕووندەبێتەوە مەبەستی اللە ئەوەیە بە چەقۆکان دەستەکانی خۆیان بریندارکرد؛ واتە بریندارکردنەو مەبەستی بڕینەوەی دەست نیە.

بەھەرحاڵ وردەکاری زیاتر دەربارەی سنوری دزیکردن و ڕێگری و دزی کردن لە ڕێگاو بانەکان جێدەهێڵین، چونکە ئەوانە بە پێی تاوانەکە جۆری جیاوازن، جا ھەیانە ھەوڵیانداوە ئەنجامی بدەن، بەڵام دەستبەسەر کراون و ڕێگرو جەردەن بەڵام ھێشتا ھیچیان ئەنجام نەداوە، جا ئەوانە سزاکەیان دوورخستنەوەیە لە زەوی (النفي من الأرض)، وە مەبەستی اللە لەوە ئەوە نیە بۆ لای گەلێکی تر دووریان بخەنەوە، چونکە دواتر لە ناوچەو خاکی ئەوانیشدا تێکدەری و خراپەکاری دەکەن؛ بەڵکو مەبەستی اللە لە دوورخستنەوە لە زەوی واتە لە شەقامی گشتی بۆ زیندان لەنێوان چوار دیواری ھەڵواسراو بەپێی سزاکەی بە کاتێکی دیاریکراو، ئەمەش بۆ ئەوەیە ڕێگری لێبکات لەوەی نەگەڕێتەوە سەر ئەو کارەی کردوویەتی، وە ئەگەر گەڕایەوە سەری سنوری سزاکەی لەسەر دووهێندە دەبێت، جگە لە سنوری سزای زیناکردن بە ڕەزامەندی نێوان زیناکارە نێرو مێیەکە کە بریتیە لە سەد جەڵد بۆ ھەردووکیان وەکو یەک لە هەر جارێکدا، تەنھا ئەو ڕێگرە دەستدرێژکارانە نەبن کە بەزۆر دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتان، جا سزاکەیان دوو سەد جەڵدەو دەست و پێیەکانیان بە پێچەوانەوە (بە قامچی) دەبڕدرێت، جا سەد جەڵد بۆ بڕینی دەستی چەپی و سەد جەڵدیش بۆ بڕینی لەپی پێی ڕاستی، چونکە سنوری سزای ئەو ئافرەتەی بە زۆر دەستدرێژی کراوەتە سەر هەڵدەگیرێت و دەخرێتە سەر ئەوکەسەی بە زۆر دەستدرێژی کردۆتە سەر، تەنھا ئەوکەسە نەبێت دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێک و بەهۆیەوە دەمرێت، جا لێرەدا سنورەکەی لە سێدارەدانەو سەری لە لاشەکەی جیادەکرێتەوە، جا سەرەکەی بۆ تەشھیر لە شەقامی گشتی بۆ پەندو وانە هەڵدەواسرێت. وە ھێشتا وردەکاری زیاترمان سەبارەت بە دەربارەی سنورە سزاییەکانی اللە لەلایە بۆ تێکدەرو خراپەکارانی زەوی بۆ ڕێگری کردن لە ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی، وە دزەکانیش یەکسان نین، جا کەسێک ئۆتۆمبێلێک بدزێت وەک ئەوکەسە نیە ھێلکەیەک بدزێت، بەھەمان شێوە اللە دەسەڵاتی حەقی داوەتە خاوەن دزیلێکراوەکە بە لێبوردن ئەگەر بیەوێت لەپێناو اللە لێی ببورێت، وە ئەگەر خاوەن ھێلکەکە نەیویست لە ھێلکەکەی خۆشبێت و ڕوونیش بوویەوە دزەکە ھەژارو نەدارێکی برسیە، ئەوکاتە ڕەوانیە سنوری سزای دزیەکە بەسەر ھەژارەکەدا جێبەجێ بکرێت، وە نرخی ھێلکەکەش لە بەیتولمالی موسڵمانان بە خاوەن ھێلکەکە دەدرێتەوە، چونکە ھەژار مافی لە بەیتولمالی موسڵمانان هەیە.

بەھەمان شێوە دزینی خۆراکی ئامادەکراو لەلایەن ھەژارانەوە تا برسێتیەکان پێ تێربکەن، جا سەبارەت بە کێشەی دزیەکە لێپێچینەوە دەکرێت، جا ئەگەر ڕوون بوویەوە ھەژارەکان ھیچیان نەبووە بیخۆن بۆیە وایانکردووە، لێرەدا ڕەوانیە سنوری سزاکەی اللە ی بەسەردا جێبەجێ بکرێت؛ بەڵکو لە بەیتولمالی موسڵمانان نرخی خواردنەکە دەدرێتەوە خاوەن خواردنە ئامادەکراوەکە، خۆ ئەگەر ڕەحمەت و میھرەبانی و دادپەروەری لە خەرجیەکانی بەیتولمالی موسڵمانان هەبووایە ئەوا ھەژارێک ھێلکەیەکی نەدەدزی تا برسیەتیەکەی پێ تێر بکات، بەھەرحاڵ اللە دەسەڵاتی داوەتە خاوەنی دزیلێکراوەکە ھەروەک چۆن دەسەڵاتی داوەتە خاوەن خوێنی کەسی کوژراو بە ستەم، یان بە تۆڵەسەندنەوە یان بە پێدانی خوێن بایی بە ماڵ و لێبوردن لێی لەپێناو اللە. جا ئێوە چەندە ئایینی ڕەحمەتتان بۆ خەڵکی جیهان بە شێواندنێکی گەورە شێواندووە!

ھەرچی ڕێگرەکانن ئەوا اللە حەڵاڵی نەکردووە بیانکوژن تەنھا لەوحاڵەتە نەبێت یەکێک لە ڕێگادا بکوژن، جا لێرەدا دەست بەسەر دەکرێن و حوکمی کوشتنی بە شمشێر بەسەردا دەدرێت، جا حاکمەکە حوکم دەکات بە بڕینی ملی مەگەر خاوەن خوێنەکە لێی ببورێت، وە ئەگەر تێکدەرو خراپەکاران لە زەوی ھەڵسان بەتێکدانی ئاسایشی وڵات و ناوچەو شوێنی بەندەکان و بەرەنگاریان بوونەوە لێرەدا دژایەتیان دەکرێت و شەڕیان لەگەڵ دەکرێت تەنانەت ئەگەر کەسیشیان نەکوشتبێت، جا تا ئەوکاتەی شەڕیان لەگەڵ کردن شەڕیان لەگەڵ دەکرێت، وە ئەگەر خۆیان بەدەستەوەدا ئەوا بۆ ھەر یەکێکیان بەبێ ستەم بەپێی تاوانەکەی حوکمی سزایی بە حەق دەگیرێتەبەر.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لە زەوی کە قسەی یەکلاکەرەوە دەکات و بەوەی اللە دایبەزاندووە دادپەروەرانە حوکم دەکات؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=235535

Admin
28-10-2019, 11:17 PM
ً- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 12 - 1437 ک
03 - 09 - 2016 مـ
12:23 ئێوارە

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=236092
ـــــــــــــــــــــــ

باسی زیاتر دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی تەعزیز (التعزير) و سنورە سزایی یەکان..

بِسْم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله، وسلام الله عليكم ورحمة الله وبركاته خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان..

ئارام بگرن بەئارامگرتنێکی جوان ھەتا ئەوکاتەی کەوا یەکێک لە گەورە زانایان بەناوو وێنەکەی خۆی جورئەت و بوێری ئەوە دەکات بێت تا بەگومانی خۆی پێی وابێت کەوا دواتر حوججەو بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ دەکات دەربارەی سنورە سزایی یە چاکسازیەکان و حوکم کردن بەعەدل و دادپەروەری بە بەڵگەو قسەی یەکلاکەرەوە نەوەک بە گاڵتەوە، جا باکەس نەکەوێتە ناو ئەم داوەوە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە جا ھێشتا ھیچ بەتێروتەسەلی و تەواوی باسی حدودو سنورە سزایی یەکانمان نەکردووە تەنھا کەمێکی نەبێت.

وەلەسەریشتانە کەوا بزانن بەوەی باسکردنی بڕین بۆ دەستی دز اللە کردوویەتی بە ئاماژەیەک بۆ توندی تۆڵەسەندنەوەکە لە پێستەکەیدا جا جەلادەکە قۆڵ و ئانیشکی بەرز دەکاتەوە تا دەستی دزیکارەکەو ڕێگرە تاڵانکارەکەو دەستدرێژیکارەکە بۆ سەر ئابڕووی کەسەکە بریندار بکات جا بەتوندی جەڵدی دەکات تا لەپی دەبڕێت بەقامچی جا خۆێن لەبرینەکەیدا دەچۆڕێت، وەھەرلەبەرئەوەش ئەوەمان بۆ دەرھێنان لەو دەربڕینەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ} [يوسف:31].
واتە/ ده‌ستی خۆیان بڕی.

جا ئەوە مەبەستەکەی پێی ئەوەیە کەوا دەستەکانی خۆیان بڕی، وەلەبرینەکانیان خۆێن چۆڕایەوە.

وە جەڵدکردنی زیناکاری دەستدرێژیکار لەگەڵ زینای بەڕەزامەندی خودی کەسەکان یەکسان نیە، جا ئایا زینای بەڕەزامەندی لەلایەن ھەردوولاوە یەکسانە بە زینای دەسترێژیکارێکی بەزۆر ؟ بەڵکو تۆڵەکان پلەیان ھەیە، وەبەھەمان شێوە ئایا تۆڵەی ئەو کەسەی کەوا ئافرەتێکی بینیوە لە ڕێگای گشتیدا کەوا جوانی خۆی بەدەرخستووە یان مەحرەمێکی لەگەڵ نیەو بەجوانیەکەشی یەکێک لە شەھوەت بازەکانی توشی فیتنە کردووە جا ئەویش دەستدرێژی دەکاتەسەری، جا ئایا تۆڵەی ئەوکەسە یەکسانە لەگەڵ تۆڵەی ئەوکەسەی کەوا دەستدرێژی دەکاتە سەر ئافرەتێک لە ڕێگایەکی چۆڵ لەکاتێکدا لەگەڵ ھاوسەرەکەیەتی، جا ڕێگرە تێکدرەکان ھەڵدەستن بە دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی و دەستدرێژی کردنە سەر خێزانەکەی لەپێش چاوی؟ سوێند بە اللە ئەوانە یەکسان نین!

وەبەھەمان شێوە ئەو کەسە یەکسان نیە کەوا دزی دەکات بەشاراوەیی لەگەڵ ئەوەی کەوا ماڵی خەڵکی بەتاڵان دەبات بەقەھر لەژێر ھەڕەشەی چەک لەڕێگایەکان؛ بەڵکو سزایەکی بەئێشتری ھەیە لەتۆڵەسەندنەوەدا بەوپلەیەی کەوا خوێنەکانیان لە دەست و پێیەکانیان بەپێچەوانەوە دەچۆڕێتەوە، وەبەھەمان شێوە نەفیکردنی لەزەوی بۆ بەندینخانە ھەریەکێک بەگوێرەی قەبارەی تاوانەکەی و پێشینەکەی.

لەبەرئەوەی ئایا ئەو ئافرەتە باڵاپۆشەی کەوا مەحرەمێکی لەگەڵە دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەڕێگا لەپێش مەحرەمەکەی تاوانێکی گەورەتر نیە لەتاوانی ئەو کەسەی کەوا دەستدرێژی کراوەتە سەر لەکاتێکدا جوانیەکەی دەرخستووە تاکو توشی ئەزیەت و ئازاردان بۆتەوە لەلایەن ئەوانەی شوێنی شەھوەتبازی کەوتوون؟ جا لەوکاتەدا ئافرەتەکە خۆیشی بەشداربووە لەھۆی دەستدرێژی کردنە سەری بەھۆی سەرپێچیکردنی لەفەرمانی اللە، لەبەرئەوەی ئافرەت ئەگەر بەتەواوی باڵا پۆش بێت ئەوە ئەگەری ترسناکی لەسەر نیە کەوا ڕووبەڕووی ببێتەوە وەکو ئەوئافرەتەی کەوا خۆی بەدەرخستووە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ئەوەی باسکردووە کەوا دەفەرموێت {ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ} [الأحزاب:59].
واتە/ ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن).

بەومانایەی کاتێک جوانیەکەی بناسرێت ئەوا توشی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئازار و ڕفاندن دەبێتەوە لەلایەن ئەوکەسانەی کەوا شوێنی شەھوەتبازی کەوتوون.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، ئەی ئایا اللە ئیزنی نەداون بۆ ئارامی وئەمن و ئاسایشی وڵات و ناوچەکان کەوا تێکدەرەکان بکوژن لەزەوی لەو کاتەی کەوا ئەوان چەک بەدەستن و شەڕیان ڕاگەیاندووە لەسەرئەوانەی کەوا دەیانەوێت دەستگیریان بکەن بۆ ڕێگەگرتن لەوەی توانایان ھەبێت بەسەریاندا؟ جا لێرەدا پێویستە شەڕیان لەگەڵ بکرێت، وە بشکوژرێن لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان تاوانبارکردووە بە شەڕکردن و خۆیان نەداوە بەدەستەوە: {فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ} [البقرة:191].
اواتە/ خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان.

جا ئەوەی شەڕ دەکات ئەوا شەڕی لەگەڵ دەکرێت، کوژراوە تێکدەرو خراپەکارەکەش لەئاگرە، ئەوەی کەوا کوژراویشە بۆ ڕێگری لە فەسادو خراپەکاری و تێکدەری لەزەوی لەپێناو ئەوەی کەوا وشەی اللە بەرزو بڵند بێت ئەوە شەھیدە، وەبەھەمان شیوە کوژراوە تێکدەرو خراپەکارەکانیش دەبن بە پەندو عیبرەت بۆ ئەوانەی کەوا لەزەوی سنوری خەڵکی دەبەزێنن و دەستدرێژیان دەکەنە سەر بەناحەق.

بەڵام لەوکاتەی کەوا دەستبەسەر دەکرێن لێکۆڵینەوەو تەحقیقات دەکرێت لەگەڵیان تا ڕوون ببێتەوە بەوەی ئایا ئەوان پێشتر پێشینەی تاوانیان ھەبووە یان یەکەم جارە دەستدرێژی و دوژمنایەتی دەکەن لەژیانیان؟ جا ئەوانە لەحدودو سنورە سزایی یەکان یەکسان نین لەگەڵ ئەو تاوانکارو تێکدەرانەی کەوا خاوەن پێشینەی تاوانن.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، اللە باسی بڕینی دەستیانی کردووە وەکو سەرنجڕاکێشانێک بۆ ئەوەی کەوا جەڵدکردنیان توندترە لەوانەی کەوا زینادەکەن بەڕەزامەندی ھەردوو لا خۆیان لەبەرئەوەی ئەگەر بەڕەزامەندی ھەردوولا بێت ئەوا ئەوکاتە ئەوە دەستدرێژی کردن نیە لەیەکێکیان بۆسەر ئەویتر بەڵکو شوێنی شەھوەت و ئارەزوویان کەوتوون، جا ئەوانە سنورێکی سزاییان بۆ ھەیە کەوا بریتی یە لەسەد جەڵد لە گۆڕەپانی گشتی لەبەرچاوی دەستەیەک لەئیماندارە ئامادەبووەکان. بەڵام جەڵدی ئەم زیناکردنە بەڕەزامەندی ھەردوولا بەبێ دەستدرێژی کردن لە توندی سزایەکەدا جیاوازە، جا لە جەڵدی زینای بەڕەزامەندی بۆ جەلادەکە ڕەوانیە قۆڵ و بازووی بەتەواوی بەرزبکاتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش تاکو جەڵدەکە توند نەبێت جا دەستی ببڕێت و خوێنی لێ بچۆڕێت لەبەر برینداریەکەی، کەواتە جەلادەکە تەنھا قۆڵ و باسکی لە ئانیشکیەوە بەرز دەکاتەوە پاشان لێیدەدات، تەنھا جەڵدی تێکدەرە خراپەکارەکان نەبێت لەزەوی ڕێگرەکان جا لەوکاتەدا جەلادەکە قۆڵ و باسکی بەتەواوی بەرزدەکاتەوە بۆ سەرەوە پاشان لێی دەدات، ئەوەش تاکو دەست و پێیان بەپێچەوانەوە بریندار بێت.

وە بڕین (التقطيع) مەبەست پێی لەم شوێنەدا بریندارکردنی خوێناویە، وەھەرلەبەرئەوەش لەسەر ئەوە نموونەیەکمان بۆ ھێناوە بەوەی کەوا بڕین مەبەستی پێی لە بریندارکردنیشە، وەکو ئەم نموونەیە {قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ}.
واتە/ ده‌ستی خۆیان بڕی.

جا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا اللە مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەوان دەستەکانی خۆیان بریندارکرد بە چەقۆکان، جا لەوەدا ئەوە دەردەھێنین کەوا بڕین مەبەستی پێی بریندارکردنیشە ھەروەکو جەڵدی لەپی دەستی چەپی دزیکەر.

وەئەوپرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: لەبەرچی لەپی دەستی چەپ، وە ئەگەر لەوانە بوو کەوا پێشینەی تاوانیان ھەبێت ئەوا سزایەکەی چۆن بۆ زیاد دەکرێت.

ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، چەند خەڵکی ھەن کەوا دەگەڕێنەوە سەر تاوانەکانیان؟ جا ئەگەر بەردەوام دەست و پەنجەکانیان ببڕدرێتەوە وەکو ئەوانەی نازانن وادەڵێن کەوا مەبەست پێی لە بڕینەوەو لێکردنەوەی دەستی دزەکەیە جا ئەوکاتە ئەوکەسەی کەوا حەددو سنورەکەی بەسەردا جێبەجێدەکرێت کەم ئەندام دەبێت جا دواتر توانای ئێش و کاری نابێت لەدوای ئەوەی کەوا دەیەوێت تۆبە بکات جا تۆبەدەکات و دەگەڕێتەوە وە دەیەوێت ماڵ و بژێویەکی حەڵاڵ بۆخۆی و منداڵەکانی پەیدا بکات لەدوای چاکبوونەوەو تۆبەکردن. جا چۆنیش پیسی و پۆخڵیەکەی لەخۆی پاک بکاتەوە لەکاتی پیسایی کردن؟ وەبەھەمان شێوە لەوساتەی کەوا جارێکی تر دزی دەکاتەوە جا دەستی ڕاستی دەبڕنەوە جا لێرەدا ناتوانێت بخوات و دەستنوێژیش بگرێت، وە ئەگەر پێی ڕاستی و دەستی چەپیتان بڕیەوە جا ئەوە دواتر دەبێت بە کەمئەندام بەتەواوی لەیەکەم حوکمی سزاییدا ھەتا ئەگەر یەکەم جاریشی بێت لەژیانیدا؛ کەوا خراپەو تێکدەری کردبێت بۆ یەکەم جار ئەوا ئێوە دەیکەن بەکەم ئەندام کەوا بەدرێژایی ژیان ئازار دەخوات و دەشبێت بە بارگرانی بەسەرکەس و کارو کۆمەڵگایەکەی! جا ھەتا تەنانەت ئەگەر ئەو خراپەکارو تێکدەرانە ببن بە کەسانێکی چاکەکار بیانەوێت کەوا پەروەردگارەکەیان بپەرستن و کاروکردەوەی چاک بکەن و ڕزق ڕۆزی حەڵاڵ پەیدابکەن بەڵام ئێوە بەم حەددو سنورەتان کەوا دینی اللە تان پێ شێواندووە ئەوانتان خستۆتە بازنەی بێئومێدی لەڕەحمەت و میھرەبانی اللە، جا ئەوکات خۆی دەکوژێت بەھۆی ئێوەوە لەبەرئەوەی ئەو بوەتە بارگرانی لەسەر کەس و کارەکەی، یان منداڵ و ھاوسەرەکەیتان والێکردووە کەوا کۆببنەوە بەڕووی خەڵکیدا لە شەقامەکان لەبەرئەوەی کاسبکارو ئیشکەرەکەیان بووەتە کەسێکی کەمئەندام کەوا ناتوانێت ئیش و کارێک بکات لەبەرئەوەی لەدوای بڕینەوەو لێکردنەوەی دەست و قاچی چیتر ناتوانێت ئیش و کاربکات.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، کێ ھەیە کەوا زۆرانبازی لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا بکات بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندارو ڕوون و ئاشکرا بەناوو وێنەکەی خۆی لە گەورە زانایانی ئومەت ئەوانەی کەوا ھەیانە دەسەڵاتی زانست لەئیمام مەھدی دەدزێت جا دەیکات بەموڵکی خۆی تا پێی بوترێت زاناو عالمێکی زۆرزانە، جا ئەوانە فڕێدەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خۆ ئەگەر ئەو زانستەیان فێری خەڵکی کردبووایە لەپێناو ئەوەی کەوا خەڵکی دەربھێنن لەتاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی ئەوا اللە گومڕای نەدەکردن وە بیناییەکەیانی کوێر نەدەکردن ھەتا تەنانەت دەربارەی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایەکانیش! جا ئای لەو فەزیحەت و ئابڕووچوونە گەورەیە، کەواتە چۆن قسە لەشوێن و مەبەستی خۆیدا دەشێوێنن؟ بەنموونە وەکو تەعزیز بەوەی کەوا حەق و مافێکە لەسەر ئیمانداران بۆ پێغەمبەرو نێردراوو پێشەواو ئیمامەکانی کتێب، بەڵام ئێوە کردووتانە بەحەددو سنورێکی سزایی، وەیەکێک لە ترسنۆکە ھەڵاتووەکانیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە ماڵپەڕەکەی لەوانەی کەوا جورئەت و بوێری ئەوە ناکەن کەوا بێن ڕووبەڕووی ببنەوە لە مێزی گفتوگۆی جیھانی گوێی لێدەبێت بەڵام لەدوورەوە دەوەڕێت و بەدرۆی دەزانێت، وەھەشیانە لەوان کەوا دان دەنێت بەوەی کەوا تەعزیز بەڕاستی بریتێیە لە پشتیوانیکردن و پشتقایم کردن، وەبەھەمان شێوە دەشڵێت ئەوە بەھەمان شێوە مەبەستی پێی سنورێکی سزاییشە! ئەی اللە بتکوژێت زانای بوختانکاری درۆزنی گوناھکار؛ بەڵکو وەسفی ناصر محمد یەمانی دەکات بەوەی کەوا قسە لەشوێنی خۆی لادەدات و دەیگۆڕێت! بەڵکو ئەوە تۆی و ئەوانەشی کەوا ھاوشێوەی تۆن لە زاناو عولەمایانی گومڕا ئەوانەی کەوا دینی اللە ئیسلامیان شێواندووە لەڕوانگەی بەشەرەوە، جا ئایا مەعقولە کەوا دەستی ئینسان ببڕنەوەو لێیبکەنەوە لەبەرئەوەی ھێلکەیەکی دزیوە! ئایا نرخی لەپی دەست لەحوکمەکەیدا ئەوەندە کەمە تا لەپاش ئەوە بەھایەکەی سوک بکەن بۆ بەھای نرخی ھێلکەیەکی مریشک؟! وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان جا ئایا ئەگەر بێتو دەستی ئەو کەسە ببڕنەوە کەوا ھێلکەکەی دزیوە جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا دواتر دەستی گەشە بکاتەوە لەدوای بڕینەوەی؟ بەڵکو جەڵدکردنی بەتوندی بۆ دزەکان شتێکی گەورەترە لە ھێلکە، جا ھەرچی ھێلکە دزینەکەیە ئەوا لە گوناھە بچوکەکانە کەوا دزیویەتی تاوەکو برسێتیەکەی پێ تێربکات، جا ئایا نرخی ھێلکەیەک چەندە وە نرخی لەپی دەستی ئەو دزەش چەندە کەوا ھێلکەکەی دزیوە کەوا دواتر ژیان و داھاتووی وێران دەکەن و وایلێدەکەن کەوا نەتوانێت ئیش و کاربکات بەھۆی بڕینەوەی لەپی دەستی؟ وەسەبارەت بە دزە گەورەکانیش جا ئەوە دەستی چەپی جەڵد دەکرێت بە بەرزکردنەوەی دەست و بازووی جەلاد بۆبەرەو سەرەوە، ئەوەش تاوەکو جەڵدەکە توند بێت جا دەستەکانیان ببڕێت بە بریندارکردن لەبەر توندی لێدانەکە بە قامچی، جا حەتمەن دەستی دزەکە بریندار دەبێت و خوێنی لێدەتکێت، بەڵام دواتر شیفای بۆ دێت و چاک دەبێتەوە ھەروەک چۆن دواتر پشتی زیناکەر شیفای بۆ دێت و چاک دەبێتەوە، بەڵام ئێوە دەستی دزەکە پەک دەخەن بە بڕینەوەو لێکردنەوەی بە درێژایی ژیانی، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وەئایا لە گەورەزاناکانتان ھەن کەوا بڕوای بەوەکردبێت بەوەی کەوا حەددو سنوری ڕەجمکردن اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە بەوەی کەوا حەددو سنوری زیناکاری نێرو مێ سەد جەڵدە جا ئەگەر ھاوسەردار بێت یان سەڵت؟ لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی کەوا زیناکار پەڕۆشی زیناکردنە جا ھەتا ئەگەر تەنانەت چوار ژنیش بخوازێت ئەوا بەھەمان شێوە نەفسی خۆی پەرۆش دەکات بۆ زیناکردن بەئافرەتێک کەوا جوانیەکەی کەمتریشە لە جوانی ھاوسەرەکانی، بەڵام ئەوکەسەی کەوا خۆی بەپاک دەگرێت و تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردنی تەواوەتی جا ئەوە سوێند بە اللە اللە دڵەکەی والێدەکات کەوا ڕقی لە گوناھو تاوان و سەرپێچیکردن بێت بۆ پەروەردگارەکەی لەدوای ئەوەی کەوا اللە دڵەکەی ھیدایەت داوە.

وە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردووە تا حوکمە سزاییەکانتان لەسەر سوک بکات. بەڵکو تا دینی ئیسلامی ڕەحمەتتان فێربکات بۆ ھەموو خەڵکی جیھان کەوا زوڵم و ستەمی ئینسان ھەلدەگرێت لەسەر برا ئینسانەکەی بەوەی کەوا ڕێک دەکەوێت لەگەڵ عەقڵ و مەنتقەی کەوا لە محکەمی کتێبدا ھاتووە، جا ئێمە ھێشتا حدودو سنورە سزایی یەکانمان بەتێروتەسەل و تەواوی باسنەکردووە لەکتێندا تەنھا کەمێکی نەبێت لەبەرئەوەی ھەرکاتێک بەیانێک باس دەکەین بە تێروتەسەلی ئەوا یەکێک لە عولەماو زانایەکان دێت جا سەیری دەسەڵاتی زانستەکەی دەکات جا دەبینێت کەوا حوجەو بەڵگەکەی بەھێزە لە محکەمی کتێبەکەی اللە پاشان پشتھەڵدەکات و دەڵێت: "وازی لێدەھێنم بۆ غەیری خۆم لەترسی ئەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕونکراوی حەق بێت". پاشان دەیانبینین بەوەی کەوا بێدەنگ دەبن لە حەق! جا ھاوارو واوەیلا بۆ ئەوانە لەسزای ڕۆژێکی سەخت.
ا
وەھێشتاکەش ھەر بانگی بەڕێز شێخ یوسف قەرزاوی دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا لەکەس مەترسە تەنھا لە اللە نەبێت ئەی بەڕێز شێخ یوسف قەرزاوی لەبەرئەوەی من دەتبینم کەوا زمانت تێکەڵ و پێکەڵ دەبێت وە توشی لەرزەلەرز دەبی لەوساتەی کەوا دان دەنێی بەوەی کەوا حەددو سنوری ڕەجمکردن عەقڵ قبوڵی ناکات، پاشان دەبێتە تەناقوزو کەموکورتی لەگەڵ بەیان و ڕوونکردنەوەکەت پێش ئەوەی ھەڵبستیەوە لە شوێنەکەت، ئەوەش لەبەر سوربوونتە لەسەر کتێبەی بوخاری و موسلیمی سوننی یان کتێبی بحارولئەنواری شیعی، جا لە اللە بترسەو دەستبگرە بە کتێبەکەی اللە وسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەو سوننەتەی کەوا ھیچ مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

وەھا ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە کەوا بەحەق قسەدەکات و دەدوێت وە ناشترسێت لەبەر اللە لەلۆمەی لۆمەکاران کەوا تەحەددا دەکات بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕوون و ئاشکرا بۆ سەرجەم عولەماو زانایانی موسڵمانان بە ھەموو مەزھەب و فیرقەو بەشە جۆربەجۆرەکانیان وەھیچ مەرجێکیشمان نیە لەسەریان بەتەنھا یەک مەرج نەبێت ئەویش ئەوەیە کەوا اللە قبوڵ بکەن بەوەی حەکەم و دادوەر بێت لەنێوانیان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەیان، بەڵام بمبوورن بەوەی کەوا پێشوەختە من ئەنجامی حیوارو گفتوگۆکە ڕادەگەیەنم پێش دەستپێکردنی حیوارو گفتوگۆکە، جا سوێند بە اللە یەمانی بریتی یە لەوکەسەی کەوا زاڵ دەبێت بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانستی محکەمی ڕوون و ئاشکرا کەوا بۆتان لەئایەتە ڕوون و ئاشکراکان دەردەھێنین بەوپلەیەی ھەروەکو بڵێن قورئانێکی نوێتان بۆ دابەزیبێت؛ لەکاتێکدا کتێبێکی تازەو نوێش نیە بەڵکو لەبەرئەوە وایە چونکە ئێوە واتان لێھاتووە زۆر دوورکەوتوونەتەوە لەحەق جا دەرچوونە لەڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری؛ بەڕاستی پەروەردگاریشم لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و دروستە.

جا ئایا ھیچ زۆرانبازێک ھەیە بۆ ئیمام (ن) بەقەڵەم بە دێڕەکابی دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە دەربارەی حدودو سنورە سزایی یەکان؟ بەو مەرجەی کەوا حیوارو گفتوگۆکە لە مێزی گفتوگۆی جیھانی بێت بۆ ھەموو بەشەر، لە مەوقعی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وەئێمەش ئەھلی ئەمانەت و پارێزگاری مافەکانین جا ھەرگیز وەڵامی زانایەک ناسڕینەوە کەوا بەناوو وێنەکەی خۆی بێت ھەرچەندە جنێویش بدات و قسەی نەشیاویش بکات جا دواتر بەسەریدا زاڵ دەبین بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورەدا بە ئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

جا نە ھیچ پێغەمبەرێک نە ھیچ نێردراوێک دەست و پەنجە بڕینەوەی ئینسانی نەھێناوە کەو الەکتێبدا بەسەریدا دابەزیبێت، وەھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکیش کەوا اللە حوکمی کتێبی پێدابێت، نە ھیچ پێشەواو ئیمامێکی ھەڵبژێردراویش کەوا اللە بەزانست دەسەڵاتەکەی زیادکردبێت بەڵکو تەنھا ئەوەیان ھێناوە کەوا بریندارکردن ببێتە تۆڵەسەندنەوە چاو بەچاو ددان بە ددان.

وە ئەی گەلی زانایانی فەلەک ئەوانەی کەوا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی کەوا ھیلال لەدایک بوو بەر لە گیران و ئیقتیران (مانگ ڕێکی خۆر بێت) جا ئەگەر لەخۆرھەڵات بێت یان خۆرئاوا وەخۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە، سوێند بە اللە ئێوە شایەنی موباھەلەن تا لەعنەتی اللە لەسەر ستەمکارە بێدەنگبووەکان بکەین لەشاھێدی دان بە ئایەت و نیشانەی ئیدراکی گەردوونی.

وەسەبارەت بە حەجی ئەم ساڵتان، جا ئەوە لەئەستۆی ئەوانەدایە کەوا ھیلالی فەرزەکانیان کرد بە ھیلالی سیاسی جا ئەگەر لە میسر بێت یان لە سعودیە؟ جا چەبدە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن ، وە لۆمەشتان ناکەین لەسەر ئەوەی کەوا سەیری ھیلالی ذي الحجەی ئەمساڵتان 1437 بکەن لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی؛ بەڵکو ئامۆژگاریمان کردن ئەگەر بێتو لێتان دیار نەبێت بەھۆی خراپی باری کەش و ھەوا بە چاوەڕوانیکردن بۆ سەیرکردنی مەنزڵەکانی ھیلالی ذي الحجة لەبەرئەوەی حەجکردن کاتەکانی زانراوە جا ئەگەر چارەگی مانگ تەواو بوو ئەوا ڕۆیشتن بۆ حەج ڕابگەیەنن لەڕۆژی ھەشتی ذي الحجەدا، یان وادەزانن کەوا ڕاوەستان لە عەرەفات لەسەرەتای مانگە یان بەوەی کەوا ڕۆژی قوربانی لەسەرەتای مانگە؟ سوێند بە اللە ئەگەر پابەندبوون بەچاودێریکردنی مەنزڵەکانی ھیلالی حەج ئەوا ھیچ قسەو دەمەدەمێیەک دروست نەدەبوو دەربارەی حەج لەبەرئەوەی چارەگی مانگ دیارە بۆ سەرجەم بەشەر وەڕۆژی ھەشتەم بۆ چوونی حەج، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ئێوە واتان لێھاتووە کەوا لەدواوە دێن بۆ ماڵ، جا حوکم و بڕیاڕیش ھەربۆ اللە یە ھەرئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.

خەلیفەی اللە لەزەوی کەوا قسە دەکات بە عەدل و دادپەروەری وەحوکم و بڕیاریشدەدات بەبەڵگەی یەکلایی کەرەوە نەوەک بە گاڵتە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________